گورگه‌کان وپهڕهسلێرکهکان
قوردلار و قارانقوشلار
گورگه‌کان و پهڕهسلێرهکهکان
ڕه‌خنه‌یه‌ک له جوڵانه‌وه‌ی ناسێنه‌خوازی له ئازه‌ربایجان
نووسینی :حه‌میدی تهبریزلی
وه‌رگێڕانی له فارسی و ترکی ئازه‌ربایجانییه‌وه : حه‌سه‌نی قازی
ماڵپه‌ڕی فارسی ئهخبارێ ڕووز پێبخشهمۆ 16ی جۆزه‌ردانی 1387 - 5ی ژووه‌نی 2008
چل و دووهه‌مین ژماره‌ی وه‌رزنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، هونه‌ری و خوێندکاریی " گوینه‌ش" به بێ ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌رکه‌وتنی دیاریی کرابێ ، له زستانی ساڵی 86 دا به دوو زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی و فارسی بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و بڵاوکراوه‌یه، به دانانی ژماره‌ی 1 له سه‌ر به‌رگه‌که‌ی خۆی، به نێوی ده‌وره‌ی نوێی بڵاو بوونه‌وه‌ی ناسێندراوه. هۆی جیاوازی ئه‌و وه‌رزه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م بڵاوکراوه‌یه له گه‌ڵ ده‌وره‌ی پێشوو ( له ژماره‌ی هه‌وه‌ڵ تا ژماره‌ی 41) شێمانه ده‌کرێ له به‌ر بوونی هێندێک باسی تازه‌بێ له به‌شی یه‌که‌می دا. ئه‌و باسانه، که‌شوهه‌وای مانگنامه‌ی " دیلماج" وه‌بیر مرۆ ده‌خاته‌وه که، به داخه‌وه ناچار به ڕاگیران کرا.
مانگنامه‌ی نێوبراو تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌رده‌چوو، هه‌ر ژماره‌یه‌کی خۆی ته‌رخان ده‌کرد بۆ بابه‌تێک . به‌شی یه‌که‌می " گوینه‌ش" یش بابه‌تێکی تێدایه به نێوی " قارانقوشلار، 40 ، 50 –جی ایللردهآذربایجان ضیالی حرکتی" ( پهڕهسلێرهکان، جووڵانه‌وه‌ی ڕووناکبیریی ئازه‌ربایجان له ده‌یه‌کانی ساڵانی 40 و50 ی هه‌تاویدا ). له‌و به‌شه دا چه‌ند نووسراوه‌یه‌کی ڕه‌حیمی ڕه‌ئیس نیا، بێهرووزی ده‌وڵه‌ت ئابادی، م . ر. حوکمابادی و ... سه‌باره‌ت به ئه‌و بابه‌ته‌ی باس کرا چاپ کراون که به شێوه‌ی سه‌ره‌کی هێندێک بیره‌وه‌رین له مه‌ڕ تێکۆشه‌رانی چه‌پی ڕووناکبیریی ئازه‌ربایجان وه‌کوو سه‌مه‌دی بێهره‌نگی ، بێهرووزی دێهقانی ، عه‌لیره‌زای نابدل ، ئه‌سغه‌ری
عه‌ڕه‌بی هه‌ریسی، ، مه‌رزییه‌ی ئه‌حمه‌دیی ئوسکوویی و ...، که زۆربه‌یان ، له دامه‌زرێنه‌رانی لکی ته‌ورێزی بزووتنه‌وه‌ی فیدایی وه‌حیساب دێن. ئه‌و تێکۆشه‌رانه هه‌موویان ، له سه‌مه‌د و عهلیڕهزاوه بگره تا ده‌گاته بێهرووز و مه‌رزییه، به پشت به‌ستن به نووسینه‌کانیان، له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دوویه‌مدا به ته‌نیشت خه‌باتی دادخوازانه له ئاستی ئێران‌دا، تێکۆشانی خۆیان له پێناو وه‌دیهێنانی مافی کولتووری – سیاسی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ( که نێویان لێنابوو مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی ) به‌ره‌و پێش ده‌برد و هاوکات یارمه‌تیشیان ده‌کرد به خه‌باتی گه‌له‌کانی زۆرلێکراوی دیکه‌ی ئێرانیش له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافه ئێتنیکی و سیاسییه‌کانیان. ئه‌وان ئه‌و دوو شێوه خه‌باته‌یان نه‌ک هه‌ر به ناکۆک نه‌دیت، به‌ڵکوو پێیان وابوو ته‌واوکه‌ری یه‌کترینه.
له جێ‌دا ، جووڵانه‌وه‌ی ڕووناکبیریی چه‌پی ده‌یه‌کانی 40 و 50 له ئازه‌ربایجان، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێرانیان به وڵاتێک ده‌زانی که له ئێتنیسیته‌ی جۆر به جۆری وه‌کوو ترک و کورد و فارس و عه‌ڕه‌ب و به‌لووچ پێک هاتووه، بۆیه له به‌رنامه‌ی خه‌باتی هه‌رچه‌ند نهنووسراویشیاندا، " مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی" شوێنێکی به‌رچاو و گرینگی هه‌بوو. گرینگی پێدانی سه‌مه‌دی بێهره‌نگی به ئاماده کردن و گرده‌وه‌کۆیی کتێبێکی تایبه‌تی بۆ قوتابیانی ئازه‌ربایجان ، یان وه‌رگێڕانی شێعری شاعیرانی پێشڕه‌وی ده‌یه‌کانی ساڵانی 40 وه‌کوو ئه‌حمه‌دی شاملوو، مێهدی ئه‌خه‌وانی سالس، فرووغی فه‌ڕوخزاد و ... هه‌ر له لایه‌ن ویڕا، یان نووسینی نامیلکه‌ی " ئازه‌ربایجان و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی" له لایه‌ن عه‌لیڕه‌زای نابدلهوه، یان بڵاوکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی فۆلکلۆری ئازه‌ربایجان له گۆواره پێشکه‌وتووه‌کانی فارسی زمانی تاران وه‌کوو " خووشه " ( که ئه‌حمه‌دی شاملوو سه‌رنووسه‌ری بوو) و له حه‌وتوونامه‌ی "ئادینه"ی ته‌ورێز دا له سایه‌ی تێکۆشانی سه‌مه‌د، بێهرووز، عه‌لیڕه‌زا، مه‌نافی فه‌له‌کی ، محه‌مه‌دحوسێنی سه‌دیق ، و خه‌ڵکی دیکهدهردهکهوت ده‌کرێ به نموونه‌ی بیرمژوولی " نه‌ته‌وه‌خوازی" ئه‌و ڕووناکبیرانه ده وان ساڵاندا دابندرێن .
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، " مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی " له لایه‌ن ناسێنه خوازانی هه‌نووکه‌یی ئازه‌ربایجان شێوازێکی جیاوازی له گه‌ڵ ئه‌و سه‌روبه‌ندی به خۆیه‌وه گرتووه. نێوه‌رۆکی ئه‌و جیاوازییه، سهرههڕای ڕووتێکردن و به‌پیله‌وه چوونی به‌ڕێژه به‌رچاوی توێژه‌کانی جۆر به جۆری خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ( به‌تایبه‌تی لاوان) له مافی ئێتنیکی – زمانی، له به‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له لایه‌ن ناسێنه خوازانه‌وه، به بۆچوونی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ، نێوه‌رۆکێکی دواکهوتووانهوه و نادێمۆکڕاتیکی په‌یدا کردووه.
هۆیه‌کانی ئه‌و ئیدیعایه ده‌کرێ ئاوا ریز بکرێن:
1- ناسێنه‌خوازانی هه‌نووکه‌ی ئازه‌ربایجان بۆچوونێکی به زاته‌وه نووسان و هۆزگرییان سه‌باره‌ت به چه‌مکێک به نێوی ناسێنه هه‌یه.له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه، ناسێنه به شتێکی سابیت و نه‌گۆڕ داده‌ندرێ. ئه‌وانه به گؤڕ کۆڵینه‌وه و گه‌ڕان به دووی ئێسک و پرووسکی باب و باپیراندا، مه‌به‌ستیانه خۆیان هاوزات له‌گه‌ڵ ئه‌وان دابنێن. قسه‌کانی چێهرهگانی ( له سیما هه‌ڵکه‌وتووه‌کانی ناسێنهخوازان) وه‌بیر بهێننه‌وه که کاتی بهرئهندامێتی خۆی له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شووڕای ئیسلامی دا گوتبووی که ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێ به چه‌کمه‌کانی سه‌تتار خانه‌وه ده‌چێ بۆ مه‌جلیس. بۆ ئه‌و بیری نوێی وه‌کوو دێمۆکڕاسی، مافی مرۆ، یه‌کسانی ژن و پیاو، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌کوو تر له گۆڕێ دا نه‌بوو. ئه‌وانه شانازی ده‌که‌ن به کرده‌وه و بیروڕاکانی ئه‌ژدادی خۆیان، که بریتین له ئاتیلا و چه‌نگیز و ته‌یموور و خۆیان به ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان داده‌نێن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پیاوانه، خوێنرێژ و شهرخوازیش نه‌بووبێتن و وای دا بنێین که مێژوو، هه‌میشه به فه‌رمانی ملهوڕ و زاڵمان نووسراوه که هه‌میشه وێنه‌یه‌کی ناڕاستیان له دوژمنانی خۆیان کێشاوه‌ته‌وه ( و له ڕاستیشدا تا ئێستا هه‌ر وا بووه) لانی که‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌و پیاوانه سه‌ر به سه‌رده‌مانی ڕابردوون و نه‌ک سه‌ر به‌م ده‌وره و زه‌مانه‌ی که ئێستا تێیدا ده‌ژین، که به ته‌واوی جیاوازه له ڕابردوو. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌بێ ئێوه شیر و قه‌ڵغانی ئه‌وان له شه‌ڕ دا به‌کاربهێنن ، هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵکوو سه‌یر و سه‌مه‌ره‌تریش ده‌بێ بێتوو له گوێن تێڕوانین و بۆچوونی ئه‌وان چاو له کۆمه‌ڵ، له تاک، له خێزان، له ژن و هتد بکه‌ن. هه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان ترک ، فارس، کورد یان له ئێتنیسیته کانی دیکه‌بوون، بۆ هۆزگرێک چبوونی تاکێک له تاکه‌کانی هۆز گرینگ نییه، به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرینگه له " خۆمان" بوونێتی و ئه‌وه‌ی که له ژێر یه‌كێک له چیغ و چادره‌کانی هۆز دا له دایک بووبێ.
2- تێڕوانینی ناسێنه‌خوازانی هه‌نووکه‌ی ئازه‌ربایجان له مێژوو، تێڕاونینێکی دهستبژێرییه. ئه‌وانه خۆیان به تۆره‌مه و ڕۆڵه‌ی " حه‌زره‌تی چه‌نگیز، " حه‌زره‌تی گورگوت" ( مه‌به‌ست ده‌ده قورقود ه) ، "حه‌زره‌تی عه‌له‌سکه‌ر" ( مه‌به‌ست ئاشق عه‌له‌سکه‌ر ه) ده‌زانن نه‌ک ئی زوڕییه " شێخ مه‌حموودی شه‌بوسته‌ری" یان بۆ وێنه " سه‌ید ئه‌حمه‌دی که‌سره‌وی"؛ چونکوو ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان " گولشه‌نی ڕاز"ی به‌فارسی هۆندووه‌ته‌وه و ئه‌وی دووه‌میان " مێژووی هه‌ژده‌ساڵه‌ی ئازه‌ربایجان"ی به فارسی نووسیوه و نه‌ک به ترکی. له جێ‌دا ناسێنه‌خوازانی هه‌نووکه‌ی ئازه‌ربایجان ده‌بێ دۆژمنی سه‌تتار خان و باقرخانیش بن ، چونکوو هه‌ردووکیان له ڕووخاندنی حکوومه‌تی " قه‌جه‌ر"ه‌کاندا هه‌م چالاکانه به‌شدار بوون و هه‌م ده‌ورێکی بڕیارده‌ریان تێیدا هه‌بووکه له ئاکامیدا حاکمییه‌تی خێڵی ترک زمانی " قه‌جه‌ر" جێی خۆی دا به حکوومه‌تی فارس زمانی په‌هله‌وی. محه‌مه‌دئه‌مینی ڕه‌سووڵ زاده یه‌کێک له دامه‌زرێنه‌رانی سه‌ره‌کی کۆماری ئازه‌ربایجان له ساڵی 1918، له شوێنه‌واری به نێوبانگی خۆیدا، " سیاوه‌شی سه‌رده‌می ئێمه" ده‌نووسێ : (( لێره [ئازه‌ربایجان]
نه‌ک هه‌ر شاعیرانی ترک زمانی فارسی نووسی ته‌بع ئاگراوی وه‌کوو نیزامی، خاقانی و فه‌له‌کی پێگه‌یشتوون،
به‌ڵکوو شاعیرانی له گوێن فزوولی، نه‌سیمی و خه‌تایی ش سه‌ریان هه‌ڵهێناوه که کاره‌کانی خۆیان گشت به زمانی ترکی هۆندووه‌ته‌وه.
ئازه‌ربایجان نه‌ک هه‌ر "مولیێری ترک" واته میرزا فه‌تحعه‌لی ئاخوندزاده‌ی پێشکێشی دنیای شانۆ کردووه، به‌ڵکوو هاوته‌ریبی ئه‌وه " کهوادیس" ( شوێنه‌واری نووسه‌ری پۆلۆنی شینکۆییچ)ی فارسی واته "سهیاحهتنامهی ئیبراهیم به‌گ" یشی له کۆشی خۆیدا گه‌وره کردووه.
عه‌بدولره‌حیمی تالیب زاده شوێنه‌واره زانستییه‌کانی خۆی به فارسی نووسیوه؛ و له کاتێکدا که نووسرانی نووسینه‌کانی حه‌سه‌ن به‌گی مه‌لیک زاده یه‌کسه‌ر به ترکییه.
زانا و شاعیری به‌وه‌جی ئازه‌ربایجانی خه‌ڵکی باکۆ عهبباسقوڵی ئاغا، به‌شێک له کاره‌کانی خۆی به فارسی و به‌شێکی دیکه‌یانی به ترکی نووسیوه.
هه‌نووکه له ئازه‌ربایجان پێڕه‌وی هه‌موو فیرقه‌کان له شیعه و سوننی وه‌به‌رچاو دێن. له چاییخانهکانی ئازه‌ربایجاندا ده‌کرێ له سازی ئاشقهکاندا گوێ له داستانه‌کانی " ئاشق غه‌ریب" ، " کوێرئۆغلی" و " ئه‌سڵی و که‌ره‌م"بگیرێ و له سه‌ردیواری گهرماوکانی ئازه‌ربایجان ده‌کرێ نه‌خش و نیگاری ڕۆسته‌می ده‌ستان که خه‌ریکه سێنگی دێوی سپی هه‌ڵده‌دڕێ ببیندرێ.
له سازه‌کانی ده‌نگی " که‌ره‌می"، له تاره‌کانی دا " شه‌هناز"، له قه‌دپاڵی چیاکانی "بایاتی" و له باغه‌کانی دا " ته‌سنیف " ده‌بیسترێ)).
ڕووتێکردن و پاڵدانه‌وه به مێژوو، ئه‌ویش به ڕوانگه‌یه‌کی ده‌ستبژێرانه، و په‌سندانی میراتی باب و باپیران و مۆرکی ته‌ئیید لێدان له هه‌موو کار و کرده‌وه و ئاکاری پێشینییان، به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی ناسێنه، ناسێنهخوازان ده‌کا به غوولێکی ترسێنه‌ر که هه‌ر به‌کاری ئه‌وه دێن له باغچه‌ی ئاژه‌ڵانی دنیا دابندرێن، نه‌ک ئه‌وه‌ی له نێو نه‌ته‌وه مۆدێرنه‌کانی هه‌نووکه دابن. نابێ ئه‌و پنکته ئاشکرایه له بیر بکرێ که ئه‌ژدادی هه‌موو نه‌ته‌وه و قه‌ومه‌کانی دنیا، بوونی خۆیان له ژیانی دڕنده‌ییه‌وه ده‌ست پێکردووه و به‌ره به‌ره و به تێپه‌ڕین به جه‌رگی کوشت وبڕ و تاڵان و بڕۆی زۆر دا، هه‌نگاویان ناوه‌ته قۆناخی شارستانییه‌تی به‌ڕێژه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره. بۆیه پاڵدانه‌وه به مێژوو بۆ ناسێنه دۆزینه‌وه هه‌ڵبه‌ت ئێمه ناگه‌ینێته "ترکستان" به‌ڵکوو ڕێنوێنی مان ده‌کا به‌ره‌و " گورگستان" بۆچی ؟ چونکوو نه‌ده‌کرێ له به‌ر کاری خراپی ڕابردووان مرۆ شه‌رم دایبگرێ به‌و په‌ندی پێشینیانه‌ی که " بنه‌چه‌که‌م ڕه‌نگه بگاته‌وه ژنێکی سۆزانی له بوخارا" و نه‌ک ده‌شکرێ مرۆ له سه‌ر فه‌زل و که‌ماڵی پێشینیانی خۆی پاڵ بداته‌وه و لێی بنوێ، چونکوو گوتوویانه: " گریمان بابت فازل بووبێ/ به‌ڵام فه‌زلی باوک چی داوه به‌تۆ".
به کورتی، ئه‌و شته‌ی که له قۆناخی ئێستا دا ناسێنه و کێبوونی ئێمه پێک ده‌هێنێ له سه‌ر بناوانی هه‌ڵوێست و چلۆنایه‌تی هه‌نووکه‌یی هه‌ڵده‌نرێ. محه‌مه‌د ئه‌مینی ڕه‌سووڵ زاده له " سیاوه‌شی سه‌رده‌می ئێمه " دا ده‌نووسێ:
(( نه‌ته‌وه به مانای هه‌نووکه‌یی خۆی جگه له هێندێک هۆکاری وه‌کوو خوێن و ڕه‌گه‌ز، له‌سه‌ر هێندێک وشیاری هاوبه‌ش داندراوه. سپرینگر، نووسه‌ری ئوسترالیایی ده‌ڵێ: " نه‌ته‌وایه‌تی که‌سێک به پێی به‌سترانه‌وه‌ی وشیارانه‌ی تاكێک به کولتوورێکی تایبه‌تییه‌وه دیاری ده‌کرێ". که وابوو ، به ئاڵوگۆڕ کردنی ڕسته‌ی عه‌ڕه‌بی " من عرف نفسه فقد عرف ربه" به " من عرف نفسه فقد عرف ملته" ده‌کرێ واتایه‌کی دیکه [له نه‌ته‌وه] بهێندرێته گۆڕێ.
ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که له چاخی کۆندا و په‌یوه‌ست به قاره‌مانان، خوێن ڕایده‌په‌ڕاند، ئێستا په‌یوه‌ست به نه‌ته‌وان ده‌که‌وێته سه‌ر شانی کو‌لتوور وئێدێئۆلۆژی [...] جارجار، وه‌یه‌کچوون و هاوبه‌شی دوو کولتووری که سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌ک نین ئه‌وه‌نده به‌ربڵاوه که له خۆوه له دوو کولتووران کولتوورێک، و له دوو نه‌ته‌وه‌ی جیا نه‌ته‌وه‌یه‌کی تازه پێ ده‌نێته شانۆی هه‌بوون)) .
3- ئه‌وه ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئێران وڵاتێکه که له ئێتنیسیته‌ی جۆر به جۆر پێک هاتووه و له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی شێوه مۆدێڕن له لایه‌ن ڕه‌زا شاوه تائێستا مافی کولتووری و سیاسی ئه‌و ئێتنیسیتهیانهی ئێرانیان پێک هێناوه له به‌ر چاو نه‌گیراوه. هه‌ر چه‌ند ئه‌سڵی پازده‌یه‌می قانوونی بنچینه‌یی کۆماری ئیسلامی ڕێگه ده‌دا به فێرکردنی زمانه زگماکییه‌کانی ئێتنیسیته جۆر به‌جۆره‌کان به ته‌نیشت زمانی فارسییه‌وه ، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین که په‌سند کرانی ئه‌و ئه‌سڵه له که‌شوهه‌وای سه‌روبه‌ندی شوڕش به سه‌ر حاکمییه‌ت دا دا سه‌پێندرا و ئه‌و ئه‌سڵه له بواری کرداری دا قه‌ت جێبه‌جێ نه‌کراوه و ئه‌و جۆره‌ی هه‌لومه‌رج ده‌یسه‌لمێنێ به‌وه مه‌حکوومه که، ئه‌گه‌ر پووچه‌ڵ نه‌کرێته‌وه هه‌ر وا له سه‌ر کاغه‌ز بمێنێته‌وه. به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆڕسکییه که له سه‌روبه‌ندی له به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی ئیمپڕاتۆرییه‌کان و وشیاربوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وان، لێر و له‌وێ، خۆڕاگری به دژی زۆرداری نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکی خۆ بگرێ. به‌ڵام شێوه‌ی خۆ گرتن زۆر گرینگتره له چونیه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی به‌ده‌ره‌وه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ناسێنه‌خوازی هه‌نووکه له ئازه‌ربایجان ، که له جووڵانه‌وه‌ی ده‌یه‌کانی ساڵانی 40 و 50 هه‌تاوی جوێ ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که مۆتۆڕی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه به هێزی به‌رپه‌رچدانه‌وه و نه‌فی کار ده‌کا. به گوتنێکی دیکه، داوخوازه ئێتنیکییه‌کان له ئازه‌ربایجان خۆی نه‌ک له هاودڵی و هاوپێوه‌ندی له گه‌ڵ دواخوازه‌کانی ئێتنیسیته کانی دیکه، به‌ڵکوو له دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌واندا نیشان ده‌دا. دوژمنکاری ئه‌و شێوه‌یه له ناسێنه خوازی ڕیشه‌ی له ڕوانگه‌ی هۆزگری ئاو ده‌خواته‌وه. ڕوانگه‌ی هۆزگری به‌ڵایه‌که که نێوه‌رۆکێکی نادێمۆکڕاتیک ده‌دا به بزووتنه‌وه‌ی ناسێنه خوازی.
ده‌رمانی ئه‌و به‌ڵایه، گۆڕینی ڕێبازی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه له هۆزگری یه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵوێستی شارومه‌ندی. به چاوی شارومهندیخوازی له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیسیتی ڕوانین تێڕوانێنێکی دێمۆکڕاتیک و سه‌رده‌مییه. ئه‌م ڕوانگه‌یه، نه‌ک ڕابردووی دوور یان نزیک، به‌ڵکوو ئه‌مڕۆ ده‌کاته پنکتی جووڵان و هه‌نگاو هه‌ڵهێنانه‌وه‌ی خۆی. شارومه‌ندێک خۆی له گه‌ڵ شارومه‌ندێکی دیکه به خاوه‌نی مافی یه‌کسان داده‌نێ به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئابا و ئه‌ژداد. له به‌ستێنی شارومه‌ندی دا، نه‌ته‌وه و ئێتنیسیته‌یه‌کی بانتر چ جێگه‌ی نییه. نه‌ک له بواری زماندا، به‌ڵکوو له بواری سیاسی ، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و کولتووری و ئی دیکه‌شدا، گشت شارومه‌ندان له وڵاتێک‌دا، بێ له‌به‌ر چاوگرتنی زۆر بوون و که‌م بوونیان، هاو بایه‌خ و هاوسان چاو لێده‌کا. به‌ڵام له ڕوانگه‌ی هۆزگریدا، چ له پێوه‌ندی نێوان حاکمان و مه‌حکوومان ، و چ له نێو مه‌حکوومه‌کان خۆیاندا، بانتر و خوارووتر، خۆمانه و ناخۆمانه، به پرێنسیپ و ئه‌سڵێکی لێ تێنه‌په‌ڕ داده‌ندرێ.
4- بۆ ناسێنه‌خوازانی هه‌نووکه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌وه‌ی که ناسێنه پێک ده‌هێنێ ته‌نیا زمانه و هیچی دی. له کاتێکدا که زمان ته‌نێ کوتێکه له چل کوته‌کانی دیارده‌یه‌ک به نێوی ناسێنه. چلۆنایه‌تی تێڕوانین له عاله‌م و ئاده‌م ، کوته‌کانی دیکه‌ی ئه‌و دیارده‌یه ساز ده‌که‌ن . ئه‌وه‌ی که نیوه‌ی کۆمه‌ڵ واته ژنان له پله‌یه‌کی خوارووتر له پیاوان ده‌بینێ خاوه‌ن ناسێنه‌یه‌کی جیاوازه له ناسێنه‌ی که‌سێک که له هه‌مانکاتدا که له‌گه‌ڵ وی هاوزمانه، به پێچه‌وانه‌ی وی بیر ده‌کاته‌وه. که‌سێکی که له دنیای بیر و کو‌لتوور دا، پێی وایه که به‌شێک له حه‌قیقه‌ت ده‌کرێ له لای ئه‌وانیتر ده‌ست که‌وێ، ناسێنه‌یه‌کی یه‌کسانی وه‌کوو ئه‌و که‌سه نییه که خۆی به خاوه‌نی شه‌ش دانگی حه‌قیقه‌ت ده‌زانێ، ئه‌گه‌رچی هه‌ردووکیشیان به عه‌ینی زمان بدوێن. له سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه‌ی سه‌ره‌وه، ناکرێ هیچ که‌س به خاوه‌ن نه‌بوونی ناسێنه دابندرێ. گشت ناسێنه‌یان هه‌یه به‌ڵام ناسێنه‌یان له یه‌کتری جیاوازه، له گوڕانهاتووشه. ده‌کرێ ئه‌و سیاییه دیسان درێژتر بکرێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌که‌مان درێژ نه‌که‌ینه‌وه به‌و کورته‌یه سه‌روبنی وشه‌کان وێک ده‌هێنین.له کۆتاییدا، شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ناسێنهخوازێکی هه‌نووکه له گه‌ڵ شێوه‌ی ناسێنهخوازێکی ده‌یه‌کانی ساڵانی 40ی هه‌تاوی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ئه‌وه‌ی یه‌که‌میان شاعیر و نووسه‌رێکه به نێوی سه‌عید موغانلی و ئه‌وه‌ی دووه‌میان شاعیر و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکه به نێوی عه‌لیڕه‌زای نابدل (ئۆختای).
له نووسینه‌کانی هه‌رکامیان شێعرێکمان هه‌ڵبژاردووه که ئاوێنه‌ی بیرکردنه‌وه‌یانه. هه‌ر دوو شێعره‌کان ، به هه‌ڵکه‌وت، باسێکی وه‌کوو یه‌کن ، به‌ڵام به دوو ڕێبازی به ته‌واوی جیاواز و دژی یه‌کتری دا. له پێشدا ، با هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له شێعرێکی درێژی سه‌عیدی موغانلی ، که له وه‌رزنامه‌ی " گوینه‌ش" دا که له سه‌ره‌وه دا باس کرا به یه‌که‌وه بخوێنینه‌وه:
( ده‌قی ماک : به زمانی ترکی)
بیز بویوق آی ایتیم...
چیچکله، چیچک کیمی
قورشونلا، قورشون
هرنه ماس ماوی اولا بیلمز ده
سیمنت سلول لاردا جان چورودوروک...
اورک قانی ایچیریک
آجلیق ائدیریک
هرنه یئرلی یئرینده جه
بیز بئله بیر دلی ییک.
سنین ده یئرین دارالدی می گئن تومان گَده؟
کورپه دوغراماقدان باشین اَیینمیش
ترور شلپی سی ایله بله میش سنی او سوپا،
قان ایچن ....
( وه‌رگێڕانی کوردی)
ئێمه ئه‌مه‌ین ئه‌ی سه‌گی من ...
له گه‌ڵ گوڵ ، وه‌ک گوڵ
له گه‌ڵ قورقوشم ، وه‌ک قورقوشم
ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی ئاوی ڕه‌سه‌ن نه‌بێ
له قاوشی سمیت دا گیان ههڵدهپرووکێنین...
خوێنی دڵ ده‌خۆینه‌وه
برسێتی ده‌چێژین
هه‌ر شت له جێگه‌ی خۆیدا
ئێمه شتێکی ئهوتۆین
جێگه‌ت پێ ته‌نگ بوو ئه‌ی هه‌تیوی ده‌رپێ فش ده‌پێ کردوو؟
له ونجڕونجڕ کردنی مه‌لۆتکان بوویه‌وه
به په‌ڕۆی تێڕۆر مهلۆتهکانی قۆداغ کردووه ئه‌و ...،
.... خوێنخۆر.
له ناسینه‌وه‌ی شێعره‌که واده‌رده‌که‌وێ که به‌رده‌نگی شاعیر، کورده‌کانی ترکییه و ڕێبه‌ره‌که‌یان عه‌بدوڵا ئوێجاڵانه. هه‌موان ده‌زانن که کورده‌کان پاتۆڵی فشی خۆجێیی ده‌به‌رده‌که‌ن. شاعیر بۆ ئه‌وه‌ی کین و نه‌فره‌تی خۆی له ئاست ئه‌وان به ته‌واوی وهدهربخا، نه‌ک ئه‌وه‌ی پێیان ده‌ڵێ ( گده = هه‌تیو) ، به‌ڵکوو سووکایه‌تی به بن دهرپێکهشیان ده‌کا ( گئن تومان = بن ده‌رپێ یان پیژامه‌ی فش). و ده‌شزانن که...نازناوی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی ترکییه ، عه‌بدوڵا ئوێجاڵانه. له هه‌وه‌ڵی جۆزه‌ردانی ساڵی 1385ی هه‌تاوی ناسێنه‌خوازی له گوێن سه‌عیدی موغانلی له ته‌ورێز و هێندێک له شاره‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به دژی ڕۆژنامه‌ی ایران که تێیدا له کاریکاتۆرێکدا سووکایه‌تی به ترکان کرابوو، به حه‌ق، پرۆتێستان کرد. به‌ڵام ئێستا یه‌ک له هه‌ره به کولتووره‌کانیان، شاعیرێک، یه‌که‌م له شێعره‌که‌ی دا سووکایه‌تی به گه‌لێک ده‌کا که به‌دژی زۆرداری ئێتنیکی خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر دوێنێ، مانای نه‌یستانی، هونه‌رمه‌ندێکی فارس زمان ، به کێشانی وێنه‌یه‌ک، ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی کردبوو، ئه‌مڕۆ، سه‌عیدی موغانلی، هونه‌رمه‌ندێکی ترک زمان ، به گوتار، هه‌ر هه‌مان کردوه‌ی پیس و قڕێژ دووپاته ده‌کاته‌وه. پنکتی دووهه‌م ئه‌وه‌یه، شاعیری به حورمه‌ت خۆی ده‌کاته پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تی تۆتالیتێر و که‌ماڵیستی ترکییه. ده‌وڵه‌تێک که به مووشه‌ک و گولله وڵامی داوخوازه سیاسییه‌کانی کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی ده‌داته‌وه. ده‌ڵێی له قامووسی ناسێنه خوازی له جۆری ئاغای سه‌عیدی موغانلی دا ویستی داوخوازی ئه‌وتۆ ته‌نێ بۆ " خۆمانه‌ییه‌کان" واته ترکه‌کان ڕه‌وایه، نه‌ک بۆ گه‌له‌کانی دیکه. پاکتاوی ئێتنیکی کورده‌کانی ترکییه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تێکه‌وه، به تێڕۆر دانانێ، به‌ڵام خۆڕاگری چه‌کدارانه‌ی گه‌لی کورد، ئه‌ویش له نه‌به‌ردێکی نابه‌رانبه‌ر دا، هه‌ڵبه‌ت به تێڕۆرێکی ئاشکرا داده‌نێ! ئه‌ویش تێڕۆرێک که ڕیبه‌ری سیاسی – نیزامی کورده‌کانی ترکییه، ئاپۆ ( عه‌بدوڵا ئوێجاڵان) چ کاری نییه جگه له ونجڕ ونجڕکردنی مه‌لۆتکان و خواردنه‌وه‌ی خوێنیان. تێڕۆرێک که تێیدا، ده‌ستی کورده‌کان و ڕێبه‌ره‌کانیان تا گه‌ردن له خوێنی عه‌سکه‌رو نیزامی مه‌عسووم و بێ چه‌کی (!!!) ترک شه‌ڵاڵه. به‌ڵام مووشه‌ک بارانی پێگه‌کانی کورده‌کان له لایه‌ن بۆمب هاوێژه‌کانی ده‌وڵه‌تییه‌وه، سه‌د هه‌ڵبه‌ته به تێڕۆر داناندرێ.
هه‌ر به‌و مه‌نتیقه‌یه که کوشتاری له پێشدا پلان بۆ داڕێژراوی ئه‌رمه‌نییه‌کان له شه‌وانی بیست و هه‌شتم و بیست و نۆهه‌می فێڤرییه‌ی 1988 ، له شاری سوومقاییت ی کۆماری ئازه‌ربایجان له زه‌مانی حکوومه‌تی ئه‌بولفه‌زل قهدیرقوڵی ئۆغلوو عه‌لییف ( ئه‌بولفه‌زل ئێلچی به‌ی ) ڕه‌نگه به ڕێزلێنان و دڵ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌رمه‌نی دابندرێ ، که له به‌ر میواندۆستی و دڵنه‌زمی ئازه‌ربایجانییه‌کان نابێ له هیچ کوێ باسی بکرێ، به‌ڵام کوشتاری ( سه‌د ئه‌ڵبه‌ته نادروست و ناجوامێرانه‌ی) ترکه‌کانی دانیشتووی قه‌ره‌باغ و ئاواره‌یی و ماڵوێرانی خه‌ڵکی بێ سووچ و تاوانی ئازه‌ربایجان، ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێ و هه‌موو سه‌عاتێک ، له هه‌موو جێیه‌ک باس بکرێ و له سه‌ری بنووسرێ. به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه ، و نه‌ک ئه‌وی دیکه!! مانای نه‌یستانی ، کاریکاتۆریستی فارس زمان ، و سه‌عیدی موغانلی، شاعیری ترک زمان ، سه‌ره‌ڕای جیاوازی زمانی زگماکییان ، له شێوه‌ی تێڕوانینیان له گه‌لانی دیکه، که ئه‌مڕۆ ئێمه ئه‌وان به شارومه‌ندانی خاوه‌نی مافی یه‌کسان ده‌زانیین، گه‌لۆ ناسێنه‌یان وه‌کوو یه‌ک نییه؟ ناسێنه شتێک نییه که له پێشه‌وه به ئێمه درابێ ، به‌ڵکوو له ژیان دا هه‌موو ڕۆژێ و به ڕێگه‌ی کردار و بیروڕای ئێمه دا ساز ده‌درێ . به گوتنێکی دی ناسێنه، ئێ پێشوو نییه ، ئی دواتره. به‌رده‌وام ده‌بین له سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی شێعره‌که:
(ده‌قی ماک )
بیز بویوق آ، آی ایتیم
سن مارشیمون دولو
سیمیتقو توخومو
هادیر قولسانا !!!
بیر گوزوموزده گول بئجردیریک
بیرینده گولله
و گول له قارشیلاییریق اوزان عاریفی ، آشیق صفائی
نی
و گولله سانجیریق " کایا" لیقلارا
( وه‌رگێڕان به کوردی)
ئێمه ئه‌مه‌ین های ،سه‌گی من
ئه‌تۆ ئه‌ی ئاوڵه‌مه‌ی مارشه‌معوون
ئه‌تۆ ئه‌ی تۆوی سمکۆ
ده‌ی خۆت ئاماده که !!!
له چاوێکماندا گوڵ به‌خێو ده‌که‌ین
له چاوی دیکه‌ماندا گولله
و به گوڵلهوه ده‌چینه به‌ره‌وپیلی هۆزان عارف و عاشق سه‌فایی
و گوڵله باران ده‌که‌ین کێڵگه‌ی " کایا " کان
له‌و بڕگه‌یه‌ی شێعری ئاغای موغانلی دا هێما به چه‌ند نێو کراوه که پێویسته شیبکرێنه‌وه. "هۆزان عارف" و
"ئاشق سه‌فایی" هه‌ردووکیان له پان ترکیسته تیژپه‌ڕه‌کانی ترکییهن و لایه‌نگری ته‌شکیلاتی " بۆز قورد" یان گورگه بۆرن و له به‌رنامه تێلێڤیزیۆنییه‌کانی ترکییه دا بانگه‌شه ده‌که‌ن. " هۆزان عارف " له کاناڵی " یێنی چاخ" و " ئاشق سه‌فایی" له شه‌بکه‌ی " وه‌ته‌ن" دا هه‌موو شه‌وێ به‌رنامه‌یان هه‌یه. مه‌به‌ست له " کایا" که له به‌ندیی کۆتایی سه‌ره‌وه دا نێوی هاتووه، " ئه‌حمه‌د کایا" گۆرانیبێژی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی ترکییه یه ( که ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کردبێ چه‌ند ساڵ لهمهوپێش کووژرا).
" سمیتقۆ" ( که شاعیر، کورده‌کان گۆیا به تۆ‌و و تۆره‌مه‌ی ئه‌و ده‌زانێ) هه‌مان " سمایل ئاغای سمیتکۆ" یه که به پێی ڕه‌وایه‌تی ئه‌حمه‌دی که‌سره‌وی له " مێژووی ههژهدهساڵهی ئازه‌ربایجان " دا له سه‌رده‌می مه‌شڕووتییه‌ت دا له شاره‌کانی ئازه‌ربایجاندا هێندێک قه‌تڵ و تاڵانی کردووه. " مارشیمۆن" ناناسم . ئه‌و کین و نهفهرهتهی که له به‌ند به به‌ندی شێعری ئاغای سه‌عیدی موغانلی دا له ئاست گه‌لی کورد شه‌پۆلان ده‌دا، چ پێویستی به گێڕانه‌وه ناکا. گۆیا پانئێرانیست زۆرن به‌ڵام، پانترکیست، حاشا و که‌زا !! ده‌ی، با له سه‌عیدی موغانلی زیاتر فێر بین :
مختومقولونون تورکمن آتی یلا
و اورمودان کئچن آتلی ایله
و ناظیم حیکمتین روزگار قانادلی آتلی لاریلا
و قیر آتین بئلینده آتیلا بابا
حضرتی علسگرین قوپوزو چیگنیمیزده
و حضرت قورقودون دوعاسی باشیمیز اوسته
گلیریک اورمودان،
سولدوزدان کرکوکا
قیبریسدن چئچئنه
و سین کیانکدان حضرت چنگیز خانین زیارتینه
کوچوک ... دئدیگین قیناغیمیزدا سیچانا بنزر
قارتالیق
اَر توغرولون قورد ـ قارتالی ییق
قیزمیش
قافلانیق.
( وه‌رگێڕانی کوردی)
به ئه‌سپی تورکه‌مه‌نی مهختوومقوڵی
و به‌و سواره‌ی به ورمێ‌دا تێده‌په‌ڕێ
و به سوارانی زه‌مانه‌ی باڵی نازم حیکمه‌ت
و هاوڕکێفی بابه ئاتیلا له سه‌ر پشتی قڕئات
سازی حه‌زره‌تی عه‌له‌سکه‌ر له سه‌ر شانمان
و دوعای حه‌زره‌تی قورقود له بان سه‌رمان
و له ورمێوه ، له سندووسه‌وه دێین به‌ره‌و که‌رکووک
له قیبریسهوه به‌ره‌و چه‌چه‌ن
و له سین کیانکهوه بۆ زیاره‌تی حه‌زره‌تی چه‌نگیزخان
ههلۆین دێین و ... به نێوی... وه‌ک مشک له چنگماندا دایه
گورگ و شه‌هێنی پیاوی گه‌وره توغروڵین
به‌وری تووڕه ین.
هێندێک زانیاری سه‌باره‌ت به بڕگه‌ی سه‌ره‌وه: مهختوومقوڵی له که‌سایه‌تییه به‌نێوبانگه‌کانی گه‌لی تورکه‌مه‌ن. نازم حیکمه‌ت، شاعیری کۆچکردووی ترکییه. قڕئات، ئه‌سپی خۆش ئاژۆی کوێرئۆغلی. ئاتیلا، سه‌رداری شه‌رخوازی مێژوو. عه‌له‌سکه‌ر، ئاشق عه‌له‌سکه‌ر له ئاشقه به نێوبانگه‌کانی ئازه‌ربایجان. قۆپوز، نێوی کۆنینه‌ی سازی ئاشقان. قورقود، دهدهقورقود، که‌سایه‌تی ئه‌فسانه‌یی له ئه‌ده‌بییاتی زاره‌کی ئازه‌ربایجاندا. سندووس، نێوی کۆنینه‌ی نه‌غه‌ده له ئه‌ستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا. که‌رکووک ، له شاره‌کانی عێراق که به‌شێک له خه‌ڵکی وێنده‌رێ زمانیان ترکییه. سین کیانک ، له شاره‌کانی وڵاتی چین. چه‌نگیزخان، فه‌رمانده و ڕێبه‌ری قه‌ومی مه‌غوول له کاتی په‌لاماردانی ئێران که لای هه‌موان به‌نێوبانگه. تۆغرۆڵ، له پادشایانی سه‌لجووقی.
دیاره پێڕه‌وی هه‌ر شه‌ریعه‌تێک هه‌ڵبه‌ت ئه‌نبیا و ئه‌ولیای خۆیان هه‌یه. ئه‌نبیا و ئه‌ولیای شێخ سه‌عیدی موغانلیش ڕه‌نگه " حه‌زره‌تی چه‌نگیز" و " حه‌زره‌تی قورقود" و "حه‌زره‌تی عه‌له‌سکه‌ر" بن.
تا ئێره ئیرادی لێ ناگیرێ، چونکوو هه‌ر که‌س موختاره که‌سی پیرۆزی خۆی هه‌بێتن،و خۆی به باوه‌ری به وان
، چ له شێوه‌ی ئاسمانییدا و چ له سه‌روسه‌کوتی ڕووی زه‌ویدا ، به ڕه‌ها و ڕزگار بزانی. به‌ڵام لێره دا قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که شاعیر، قه‌ڵه‌مڕۆیه‌ک به ئی خۆی وبه ئی هاوکووفه‌کانی داده‌نێ که له بڕگه‌ی سه‌ره‌وه دا به شێعر وێنای کردووه. ئه‌و سنووره خیاڵییانهی ئه‌و له سین کیانک ( چین) له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ست پێده‌کا، تا چه‌چه‌ن له باکوور، قیبرس له ڕۆژئاوا و که‌رکووک له خوارووی ڕۆژئاوا (عێراق) درێژ ده‌بێته‌وه.
ده‌زانین که تاقه هۆی دوژمنایه‌تی ناسێنه‌خوازانی ترکی له گوێن سه‌عیدی موغانلی له گه‌ڵ گه‌لی کورد ئه‌وه‌یه که گۆیا ئه‌وان نه‌خشه‌یه‌کی جوگرافیایییان ئاماده کردووه که تێیدا به‌شێک له خاکی ئازه‌ربایجان به سه‌رزه‌وییه‌کانی کوردستان داندراوه، و هه‌ر وه‌ها ئه‌وان (کورده‌کان) هه‌ر ئێستا له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا خه‌ریکی کڕینی مڵک و ماڵن و به کۆچپێدانی کورده‌کان به‌ره‌و ئازه‌ربایجان، لێ‌بڕاون پێکهاته‌ی دانیشتوانی ئه‌وێ به قازانجی خۆیان و به زه‌ره‌ری ئازه‌ربایجانییه‌کان بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو دا ئیدیعای خۆیان له مه‌ڕ خاوه‌ندارێتی ئه‌وێ ڕابهێزێنن. به‌ڵام وه‌ک ده‌یتمان ئه‌و پانتاییه‌ی زه‌وی که شاعیر ئیدیعای ده‌کا و خۆی لێی به خاوه‌ن ده‌زانێ ئه‌وه‌نده هه‌راو و به‌ربڵاوه که نه‌خشه‌ی جیهان ده‌بێ بگۆڕدرێ. کاتێک ناسیۆنالیزم ئاوێته‌ی شۆوێنیزم ببێ، مه‌نتیق کاڵ ده‌بێته‌وه. کاتێک ده‌مارگرژی هۆزگری له سه‌ر نێوی مردووان ده‌دوێ، جیهان ناچاره بگه‌ڕێته‌وه سه‌رده‌می ئاتیلا و چه‌نگیز. و ئه‌مه‌ش ، تایبه‌تمه‌ندی ناسیۆنال – شووێنیستهکانی ترک نییه. هاوکووفهکانیان ده‌کرێ له نێو ئێتنیسیته‌کانی دیکه‌ش دا، و له‌وانه فارسه‌کان ببیندرێنه‌وه.
هێندێک له ناسیۆنالیسته ئێرانییه‌کان، هێشتاش غاردانی ماراتۆن به جۆره‌یه‌ک سووکایه‌تی کردن به ئێران و ئێرانییه‌ت ده‌زانن، چونکوو وه‌بیرخه‌ره‌وه‌ی شکانی داریووش " شای شایان" له ترؤپکی ده‌سته‌ڵاتی ئیمپراتۆری هه‌خامه‌نیشی، به ده‌ستی شار- ده‌وڵه‌ته سه‌رهه‌ڵداوه‌کانی یۆنانییه و دیاره سه‌رمه‌ستی مێژوویی ئه‌وان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و تێکی ده‌دا. شێعری ئاغای سه‌عیدی موغانلی هێشتا زۆر قسه‌ی پێ ماوه :
سویوموشوقسا دا
اوستوموزه کول سپدیلر
باجیسیندان کئچمه ین کوروشچولار
و قحبه خانا گوزتچی لری توشمال زندیه لر.
(وه‌رگێڕانی کوردی )
ئه‌گه‌ر ئێستا کپ بووین
له به‌ر ئه‌وه‌یه خۆڵه‌مێشیان پێداکردووین
ئه‌و کورشخوازانهی به‌سه‌ر خوشکی خۆشیانه‌وه ناچن
و پاسه‌وانی قه‌حبه‌خانه‌کان، زهندییهکانی جاکێش.
به‌کارهێنانی ئه‌ده‌بییاتێکی ئه‌وتۆ، هه‌م له ڕووی شێوه‌وه و هه‌م له ڕووی نێوه‌رۆکه‌وه، درکێنه‌ری ته‌واوی بیروڕای سه‌عیدی موغانلی و هاوکووفهکانێتی. هه‌موو شتێک ڕه‌پ و ڕوو و ڕاشکاوه. په‌لامارده‌ران [ کورش خوازان] ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر خوشکه‌کانی خۆشیانه‌وه ناچن، پاسه‌وانانی قه‌حبه‌خانه‌کان [ جاکێشهکانی زه‌ندییه] باشه چاوه‌ڕوانی شتی له‌وه‌ش زیاترتان ده‌کرد؟ شاعیر ڕووه‌و هاوسه‌ری خۆی ده‌فه‌رموێ :
دوشلرینی
گول له یه وئرمه
آرازا قان ایچیرمه
ایچیرسه قانلی سود ایچسین اوغلوموز آراز
قانی قانلا یومویاجاقسا قوی آجیندان اولسون
آتاسی دئییل، وطن نامینه بویوسون
«بیز وطن مجنونو، ائل عاشیقی، صولح عسگری ییک
بیز وطن نامینه اولسک، دیریلردن دیری ییک.»
یانی بویله اینسانیق
دلی ییک، قریبه عاشیقیک
گاندی یه قرنفیل سپیریک
چه گوارایا چاس قووزاییریق
کومونو دا سئویریک مارکسی دا
کمونیست دئییلیک البت
زه‌له میز گئدیر...
و اوتانیریق جینایتلریندن.
ابوالفضلی ده سئویریک ایکی قات دا
ها ائلچی بی لیگینی ده
ایکیلی سئودا
کوهنه بئیین تملچی دئییلیک یقین
دموکراتیق، سوسیال دموکرات،
ویتنامدا کورپه لری دوغرامیریق آنجاق
سارترلا خیابان یوروشونه چیخیریق
فوکوهامایلا دوشونوروک
کافکایلا یالقیزیق، جویسلا پریشان
مارکزله، ساعدی نین سحیرلی رئالیزمینی
بیز یاشاییریق
بیز یارادیریق کامونون پوچلوغونو
بیز نهیلیستیک
بیز سوسیالیستیک،
بیز ناسیونالیستیک.
بیز ایستک
ایستکلی نیفرت
و او پیستیکلی اورک
(وه‌رگێڕانی کوردی)
سینگت مه‌که
ئامانجی گولله
خوێن مه‌ده به ئارازی [کوڕمان ]
ئه‌گه‌ر ویستی بخواته‌وه شیری خوێناوی بده‌یه
ئه‌گه‌ر خوێن به خوێن نه‌شواته‌وه لێی گه‌ڕێ با له برسان بمرێ
چونکوو بابی نییه، با به نێوی نیشتمان گه‌وره بێ
" ئێمه شه‌یدای نیشتمان، ئاشقی خێڵ، له‌شکری ئاشتین ئه‌گه‌ر به یادی نیشتمان بمرین ، هه‌ر زیندوونین به‌ڵکوو ئی هه‌ره زیندووین."
یانی ئینسانێکی ئاواین،
شێتین، ئاشقی غه‌واره‌ین
به قه‌ره‌نفڵ گاندی گوڵباران ده‌که‌ین
سڵاوی نیزامی ده‌که‌ین له چێ گێوارا
کۆمۆن مان خۆش ده‌وێ مارکسیشمان خۆش ده‌وێ
هه‌ڵبه‌ت کۆمۆنیست نین
نه‌فره‌تی لێ ده‌که‌ین ...
به جینایه‌ته‌کانی شه‌رم دامان ده‌گرێ.
ئهبولفهزلمان خۆش ده‌وێ دوو هێنده
په‌یامهێنه‌ر بوونی
ئه‌وێنێکی دوولایه‌نه
ئێمه بنیچه‌گری تاریکبیر نین بێ گومان
دێمۆکڕاتین ، سۆسیال دێمۆکڕاتین ،
به‌ڵام له ڤییێتنام مه‌لۆتکان ونجڕ ونجڕ ناکه‌ین
له هێرشی سه‌رشه قامان هاوڕێی سارترین
له‌گه‌ڵ فۆکۆهاما بیر ده‌که‌ینه‌وه
له‌گه‌ڵ کافکا به تهنێین له گه‌ڵ جۆیس شه‌یداین
ئێمه رێئالیزمی جادوویی مارکێز و ساعیدی
ده‌ژین
ئێمه پووچیی کامۆ ده‌ئافرێنین
ئێمه نیهیلیستین،
ئێمه سۆسیالیستین ،
ئێمه ناسیۆنالیستین
ئێمه سوێی
نه‌فره‌تی پڕ له سوێین
و ئه‌و دڵێکی گول
دیاره ئه‌و بڕگه‌یه زۆر جێی لێڕامانه، که‌وابێ با ئیستێک بگرین ، ئه‌و گاندییهی که شاعیر ده‌ڵی به قهڕهنفڵ گوڵبارانی ده‌که‌ین به‌ڵا دوور که " موهانداس کهرهمچند گاندی" ، ڕێبه‌ری خۆڕاگری هیندووستان بێ ، ئه‌و پێغه‌مبه‌ری بێ زه‌بروزه‌نگی که نازناوی مه‌هاتما واتا " ڕوحی مه‌زن" ی وه‌رگرت. چونکوو گرووپی خوێنی "ڕوحی گه‌وره" له‌گه‌ڵ ئه‌ولادی ئاتیلا و چه‌نگیز، نایه‌ته‌وه و ناگونجێ، شێمانهدهکرێ ده‌بێ ئه‌و " گاندی " یه‌کی هاوچه‌رخ بووبێ له گه‌ڵ ئاتیلا و چه‌نگیز و ته‌یموور، خوو و خده‌ی وه‌ک ئه‌وان بووبێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌و قسهیهشتان به‌دڵ نییه، هۆیه‌کی دیکه‌ش بۆ پاڵپشتی ئیدیعاکهم باس ده‌که‌م. شاعیر سه‌باره‌ت به کوڕه‌که‌ی "ئاراس" هاوسه‌ره‌که‌ی ڕاده‌سپێرێ : " ئه‌گه‌ر خوێن به خوێن نه‌شواته‌وه، لێی گه‌ڕێ با له برسان بمرێ". هه‌موولایه‌ک ده‌زانن که مه‌هاتما گاندی ئه‌وه‌نده له خوێن و خوێن ڕشتن بێزار بوو که تا کۆتایی ته‌مه‌نیشی دمی له گۆشتی هیچ ئاژه‌ڵێک نه‌دا. ئه‌و، به پێچه‌وانه‌ی شاعیری ناسیۆنالیستی ئێمه، ئامۆژگاری لایه‌نگرانی خۆی ده‌کرد که بۆیان نییه به دژی دوژمنانی سه‌ربه‌خۆیی هیند ، کرده‌وه‌ی به زه‌بروزه‌نگ بکه‌ن. ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ شێوه‌ی خه‌باتی ئه‌و ببین یان نه‌بین . به‌ڵام عاله‌م و ئاده‌م ده‌زانن که گاندی دژی بانده‌ستی ڕه‌گه‌زی، ئێتنیکی، زمانی و ته‌نانه‌ت دینی بوو. ئه‌و هه‌موو ئینسانه‌کانی به ڕۆڵه‌ی " ڕاما" داده‌نا.
ئه‌گه‌ر مه‌ولانا فه‌رموویه‌تی:
ده‌بێ دوو ترک و هیندوو هاو زمان بن
و ده‌بێ دووترک وه‌ک دوژمنی یه‌کدی وا بن
به دڵنیاییه‌وه، مه‌به‌ست له‌و ترکه، نابێ ترکێک بێ له گوێن سه‌عیدی موغانلی.
وه به‌ڵام ئه‌و " چێگێوارا"یه‌ی که شاعیر بۆ ڕێزلێنانی ده‌ستی هه‌ڵهێناوه ، کۆمونیستێکی جههاننیشتمان بوو که له ئاڕژانتین له دایک بوو، له مێکزیک له گه‌ڵ " کاسترۆ" ناسیاوی په‌یدا کرد، له چیاکانی " سیرامایسترا" ی کووبا به دژی ئه‌ڕته‌شی باتیستا شه‌ڕی کرد، و هه‌ر که شۆڕش سه‌رکه‌وت چووه بۆلیوی تا له‌وێ " ڤییێتنامی دیکه به‌رپا بکا" ئه‌و پژشکێکی پارتیزانی ئینساندۆست بوو که کۆمۆنیزمی به وه‌دیهاتنی ئارمانه عهداڵهتخوازانهکانی خۆی ده‌زانی. دیسان ده‌کرێ مرۆ له گه‌ڵ ئه‌و بێ یان له گه‌ڵی نه‌بێ، به‌ڵام له‌وه دا هیچ گومان نییه که له ڕوانگه‌ی وییه‌وه، هه‌ژاری و ده‌وڵه‌مه‌ندی ئینسانه‌کانی له یه‌کتری جوێ ده‌کرده‌وه، نه‌ک ئه‌م زمانه یان زمانێکی دی.
جا بۆیه " تکایه" " فه‌رمانده‌ر سه‌عید موغانلی" ده‌ستت به نیشانه‌ی ڕێزلێنان هه‌ڵمه‌هێنه، بیهێنه خواره‌وه. ئه‌تۆ [سه‌عید موغانلی] "کۆمون" ی پاریست خۆش ده‌وێ. دیاره، ئه‌وه مافی خۆته خۆشت بوێ ، یان نه‌وێ. له‌و باره‌یه‌وه نه ئه‌تۆ ده‌توانی داوای قه‌رز له که‌سێک بکه‌یه‌وه، و نه خه‌ڵکی دیکه‌ش به تۆ قه‌رزدارن. به‌ڵام ، به پێی ئه‌و مه‌نتیقه‌ی که تا ئێستا هێناوته‌ته گۆڕێ، له جێ‌دا نابێ دڵت هێنده به " کارل مارکس" خۆش بێ . چونکوو ئه‌و به ڕه‌سمی ئهنترناسیۆنالیستێک بوو، وئهتۆ به پێی ئه‌و شێعره‌ی هۆندوودهتهوهله چه‌ند به‌ندی کۆتایی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی سه‌ره‌وه دا ناسیۆنالیستی . و ئه‌من لێی زیاد ده‌که‌م و ده‌ڵێم ؛ ئه‌تۆ ناسیۆنال – شۆوێنیستێکی ته‌واوی، چونکوو ناسیۆنالیزم ته‌نێ و ته‌نێ بۆ خۆت به موعته‌به‌ر ده‌زانی، و نه‌ک بۆ ئه‌وانیتر.
ئه‌تۆ " ئه‌بولفه‌زل ئێلچی به‌ی " ت خۆش گه‌ره‌که، ئه‌ویش " ئیکی قات = دوو هێنده". ئه‌وه دڵپاکانهترین قسه‌یه که ده‌کرێ مرۆ بۆت بسه‌لمێنێ. چونکوو ئه‌ویش وکوو تۆ زیاتر ده‌هۆڵی دوژمنایه‌تی ده‌کوتا تا دۆستایه‌تی. ئه‌و که له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی قه‌ره‌باغ دا له جیات که‌لکوه‌رگرتن له ئامرازی دیپڵۆماتیک بۆ پێشگیری له کوشتاری خه‌ڵکی بێ تاوانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده، جا چ ئازه‌ربایجانی بن یان ئه‌رمه‌نی، خه‌ریکی ناسێنه داتاشینی " ترکی – ئۆغوزی" بوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجان و ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان خه‌ریک بوو سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ری قه‌ره‌باغی بۆ هێزه ئه‌رمه‌نییه‌کان چۆل ده‌کرد، که له ڕووسییه‌وه چه‌کوچۆڵیان بۆ ده‌هات ، کاری گه‌یانده ئه‌وه‌ی که ئازه‌ربایجانییه‌کان له جه‌نگه‌ی شه‌ڕێکی سه‌خت و نابه‌رابه‌ر دا له دژی ڕێبه‌ری زۆر به‌وه‌جی (!) خۆیان ڕاپه‌ڕین چونکوو ئه‌وه‌ی ده‌کرا ئه‌و کردبوویه دوژمنی خۆی. له تالش عه‌لی ئه‌کره‌م هیمهتۆف کۆماری خۆگه‌ردانی تالشی دامه‌زراند و له گه‌نجه، سووره‌ت حوسێنۆف له ئێلچی به‌ی ڕاپه‌ڕی و کوده‌تای کرد ، و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له ژوه‌نی 1993 دا سه‌ره‌ونخوون کرا. کێ ده‌توانێ له ئاشتی دۆستی ئاغای سه‌عیدی موغانلی به‌گومان بێ کاتێک ده‌نووسێ :
بیز سئویلیریک ده
یانی کلاشینکوفلا ائولندیکده
کالیبرله سئوشدیکده
اوغلوموز تانگ اولو
ر قیزیمیز کروز.
[...]
دین نامینه ایستانبولو فتح ائتدیک
قیبریسه گیردیک
فاتح جه سینه
دیلیمیز بابیر مسجیدینده سوی سویله دی
و گویچک بیر نازلی نین دالینجا آوروپایا یوگوردوک
یوگوردوک آت ایلا
آتیلا ایلا
... و بئله جه حضرت چنگیزی دوغدو آنام
ساغ اولسون آنام، ال لرینه ساغلیق
گوزون آیدین ارتوغرول
گوزون آیدین قیز اِاِ... تومروس
ال لریندن اوپورم
بوغدوغون کوپگین دیشی باتماسین ـ دئیه ـ
گون آیدین پاشالار
گون آیدین بای لار
... دئدیگین ... ...،
قورد قارتال جایناغیندادیر
راحات یاتسین بویلو آنالار
راحات اویسون کورپه جوجوقلار
سون بئشیک باجیلار
راحات اویسون لوطفاً؛
قوردلار اویاقدی ...
(وه‌رگێڕانی کوردی )
ئێمه خۆش دهویسترێین
واته کاتێک له گه‌ڵ کڵاشنیکۆف زه‌واج ده‌که‌ین
له جووتبوون له‌گه‌ڵ کالیبر دا
کوڕه‌که‌مان تانگ ده‌بێ
کچه‌که‌مان کرووز.
[...]
به نێوی دین ئهستهنبووڵمان داگیر کرد
چووینه نێو قیبرس
سه‌رکه‌وتووانه
زمانمان له مزگه‌وتی بابر ده‌ستی به گۆ کرد
و به‌دوای جوانێکی به‌نازدا ههڵمانکوتایه سه‌ر ئوڕووپا
به ئه‌سپی ئاتیلا
... و به‌و پێیه، دایکم حه‌زره‌تی چه‌نگیزی لێ بوو
بژی دایکم ، هه‌ر بژی ده‌سته‌کانی.
چاوت ڕوون بێ ئه‌ی گه‌وره پیاو توغروڵ
چاوت ڕوون کچێ ... تومروس
ده‌سته‌کانت ماچ ده‌که‌م
که‌ڵپی ئه‌و سه‌گه‌ی خنکاندت له جه‌سته‌ت گیر نه‌بێ
ڕۆژباش پاشاکان
ڕۆژباش به‌گه‌کان
... نێوی ئه‌و ... ... ...
ئێستا له چنگ گورگ و شههێنان دایه
دایکانی دووگیان به هێوری بنوون
خوشکانی کهمتهمن تکایه به ئارامی بنوون
ئێستا گورکه‌کان وشیار و به‌خه‌به‌رن...
وا مه‌زانن که شاعیر و هاو هۆزه‌کانی له هه‌ست و عاتیفه به دوورن. نا ، به گردبڕی وانییه. ئه‌وان سه‌ریان له خۆشویستن و خۆشه‌ویست بوون ده‌رده‌چێ. ئه‌وان زه‌واجیش ده‌که‌ن، به‌ڵام نه‌وه‌ک له‌گه‌ڵ ئاده‌میزاد، به‌ڵکوو له گه‌ڵ که‌ڵاشنیکۆف و کالیبر ( مه‌به‌ست له کالیبر، ڕه‌نگه کالیبری تفه‌نگ یان تۆپ بێ، ڕه‌نگه ... بێ) و حاسڵی ئه‌و زهواجهش تانگه له جیات کوڕ، و مووشه‌کی کرووزه له جیات کچ. پێتان سه‌یر نه‌بێ، هۆزی شاعیر ، هۆزێکی پۆست مۆدێڕنه که تێیدا تیر و که‌وان جێی خۆی داوه به تانگ و مووشه‌کی کرووز.
و له به‌ر ئه‌وه‌ی که شاعیر و هاو هۆزه‌کانی پشتاوپشت لاییکن و " نه‌ک بنچینه‌گری تاریکبیر"، بۆیه به نێوی دین ئه‌سته‌نبوول داگیر ده‌که‌ن ، دوایه ده‌چنه نێو قیبرس ، و دوای ئه‌وه‌ی له جه‌بهه‌ی ڕۆژئاوا خه‌یاڵیان ئاسووده بوو وه‌کوو ئه‌جه‌لی ههڵئاوهسراو له مزگه‌وتی بابری ( له بیلادی هیندووستان) ئاماده ده‌بن تا به نێوی خه‌ڵیفه خوتبه بخوێننه‌وه، به زمانی ترکی.
ئوڕووپاش له هێرش و په‌لاماری ئه‌وان له ئه‌مان دانییه. ئیلغار، ئه‌ویش به دوای جوانێکی به‌ناز دا، و به سه‌رکرده‌یی ئاتیلا. به‌ڵێ ، پێشتر بینیمان که شاعیر، " شه‌یدای نیشتمان، ئاشقی خێل،له‌شکری ئاشتی " یه. ئه‌و وڵات داگیرکردنانهش هه‌موویان " به نێوی دین " و به نێوی " ئاشتی" ده‌قه‌ومن ئه‌و نه ته‌نێ دێمۆکراته، به‌ڵکوو پله‌یه‌ک بانتر، سۆسیال دێمۆکراتیشه. خه‌باتکارێکه که له مانگی مه‌ی ساڵی 68 دا شان به شانی ژان پۆل سارتر له شه‌قامه‌کانی پاریس دا شه‌ڕی کردووه، و له گه‌ڵ فرانتس کافکا و جه‌یمز جۆیس له ئوڕووپا به ده‌وری مێزێک دا قاوه‌ی " ترک" ی فڕ کردووه . ئه‌و جادووگهڕیکه که نه گارسیا مارکێز ، و نه یاد زیندوو غوڵامحوسێنی ساعیدی به خه‌به‌ری ده‌زانێ.
بێتوو که‌سێک ئه‌و هۆزه به پاڵپشتی ئه‌و مانیفێسته‌ی که ئاغای سه‌عیدی موغانلی ده‌ری کردووه به تێرۆریزم و شه‌ڕخوازی تاوانبار کا، و نێوی بخاته لیسته‌ی ڕه‌شه‌وه، ده‌بێ له‌لای کۆنسه‌ی ئاسایشتی هۆزه یه‌کگرتووه‌کان شکایه‌ت و گازندی لێ بکرێ و به داگرتنه‌وه‌ی سێ جار ده‌ست وبرد بخوازرێ که نێوی ئه‌و هۆزه له لیسته‌که ده‌ربهاوێژرێ و له جیاتیان نێوی ئاپۆ ( عه‌بدوڵا ئوێجاڵان) ی "..." دابنین. [ به داوای لێبوردن له گه‌لی کورد، که ڕه‌وتی باسه‌که ، بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ قسه‌که‌ی کێشا ئه‌و ڕێبازه] .
هه‌رچۆنێک بێ، ئه‌م هۆزه هه‌دا نادا و ناسهکنێ. جا، با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ڕووناک‌بیری ده‌یه‌کانی ساڵانی 40 و 50ی هه‌تاوی که بابه‌تی به‌شی یه‌که‌م له ژماره‌ی هه‌وه‌ڵی وه‌رزی نوێی ( ژماره‌ی 42ی په‌یتا په‌یتا) ی وه‌رزنامه‌ی " گوینه‌ش" پێک ده‌هێنێ، و عه‌لیره‌زا نابدل ، ڕووناکبیرێکی چه‌پ هه‌ڵبژێرین، که له ده‌یه‌ی ساڵانی 40ی هه‌تاوییدا له سه‌ر "مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی" کاری کردووه.
به‌ڵام عه‌لیڕه‌زای نابدل، سه‌ر به پۆلی قارانقوشهکان ( په‌ڕه سلێرکهکان ) ه. ئه‌و له ساڵی 1347 ، له خه‌می له ده‌ستدانی سه‌مه‌د دا ، وه‌کوو پێشه‌نگ باسی لێوه ده‌کا و ده‌ڵێ :
اوخودو قارانقوش آیریلیق سوزون مروّت اهلی نین گوزو یولدادیر
په‌ڕه‌سلێرکه باسی جودایی چڕێ ، به‌ڵام خه‌ڵکی به مرووه‌ت چاویان له ڕێیه
و سه‌عیدی موغانلی به پاڵپشتی ئاشکرای شێعره‌که‌ی خۆی به گه‌له گورگ ده‌زانێ. گه‌یشتینه کۆتایی گه‌شت و گوزاری ئه‌و گورگه به هه‌ڵگرتنی ڕچه‌که‌ی . ئێستا بابێینه لای سه‌رتۆپی ئاسۆی فڕینی پهڕهسلێرکهیهک له پۆلی پهڕهسلێرکهکانی ده‌یه‌ی ساڵانی 40ی هه‌تاوی : عه‌لیڕه‌زا نابدل (ئۆختای)
کوردوستان
بو داغلار اوجا باش
اوجا باش داغلارا قانلی چکمه لر
یول آچا بیلمز
بو داغین جیرانی اوزگه اووچونون اوخونا گلمز
قوللاری باغلانان اسیر بیر اینسان
توتقون آخشاملاردا آغلاماز، گولمز
دره لر درین ائله درین کی
«هژار» درینلیگده اینسانلار بسله ییب
دره لرده آخان قیزیل اوزه نین
سویو هم شیرین، هم ده آتشین
ائله بیر سو کی، او بیزیم یوردوموزا چاتاندا بئله،
هدیه گتیریر کئچدیگی ائل لردن اورَک آتشین.
دوشلر مئشه لیک، پالیت مئشه لر
آخشاملار قوشور هر قوشو مین دستان
بو لالای سسیله آستاجا آستاج
ا یوخویا گئدیر گوزل کوردوستان.
بو داغلار قوجا باش ائل لری اوجا باش
هامی یا بیر دوست، بیزه بیر قارداش
آی یاخیلان اودلارا، بیرلیکده یانان وفالی یولداش.
دوشلره یئنسَک چکیلیب یاییلیب
گوم گوی زانباق تک دوزلرده توتون
دوزلرده چالیشیر اوغلانلار قیزلار گوندوزو بوتون.
یایلاقدا اوبا، اوبادا چوبان
چوبانین آغزیندا اینجه بیر توتک
او سویله ییر ایگیدلر چکن غمی
ائله بیر غم کی بیستون داغیندا
ایگید فرهادی بولاییر قانا
عصری نین گوزلی یوردونون چیچگی
آلا گوز شیرینی گتیریر جانا.
بو داغلار اوجا باش
اوجا باش داغلارا قانلی چکمه لر یول آچا بیلمز
بو داغدا گَزَرلر ایری گوز اوغوللار
اورَکلرینده درین بیر سئوگی
او سئوگی کی «صلاح ا‌لدین» نین کونلون داغلادی.
افسانهلرده اینسانلار تکین بیلن باغلادی
دره لر درین، سولار آتشین
دوزلر توتونلوک، دوشلر مئشه لیک
آخشاملار قوشور هر قوش مین دستان
بورا کوردوستان بورا کوردوستان
خان قیزیل اوزن آخان گونه دَک
اولدوزلار یئره باخان گونه دَک
بول اولسون خالقی نین اکدیگی بوستان
وار اولسون بیزیم قارداش کوردوستان.
اوختای
کوردستان
ئه‌و کێوانه سه‌ربه‌زر
چه‌کمه‌ی خوێناوی ناتوانن ڕێ بۆ ئه‌و کێوانه ده‌رکه‌ن
ئاسکی ئه‌و کێوه نایه‌ته به‌ر تیری نێچیره‌وانی بێگانه
ئه‌و ئینسانه‌ی قۆڵی به‌ستراوه
له ئێوارانی ئه‌نگوسته چاو دا، ناگری ، پێناکهێ
دؤلهکان قووڵن ئه‌وه‌نده قووڵ
که ئینسانی قووڵی وه‌ک "هه‌ژار" یان په‌روه‌راندووه
ئه‌و "قزڵ ئوێزهن" ی به دۆڵه‌کاندا ده‌خوشێ
ئاوه‌که‌ی هه‌م شیرینه، هه‌م ئاگراوی
ئاوه‌کی ئه‌وتۆ، کاتێک ده‌گاته خاکی ئێمه
له‌و گه‌لانه‌ی تێپه‌ڕیون دڵی ئاگراویمان بۆ به‌دیاری دێنێ
قه‌دپاڵه‌کان مێشهڵانن، مێشه‌ی دار به‌ڕوو
تێیاندا شه‌وانه مه‌لێک هه‌زار ده‌ستان ده‌خوێنێ
به ده‌نگی ئه‌و لای لایه ئارام ئارام
کوردستانی جوان خه‌وی لێ ده‌که‌وێ
ئه‌و کێوانه سه‌رسپی
گه‌لانی سه‌ربه‌رز
ئه‌گه‌ر دۆستی هه‌موان بێ، بۆ ئێمه وه‌ک برا وایه
ئه‌ی ئه‌و برایه‌ی له ئاگری گڕگرتوو دا به‌یه‌که‌وه ده‌سووتێین
ئه‌گه‌ر له قه‌دپاڵه‌کانه‌وه بێینه خوارێ
له پاناوکهکان شه‌تڵه تووتن وه‌ک زه‌نبه‌قی مۆر ڕاکشاون و پان بوونه‌ته‌وه
لهپاناوکهکان سه‌رتاسه‌ری ڕۆژ کوڕان و کچان
کار ده‌که‌ن.
کوێستان هۆبه‌ی لێیه، و هۆبه شوانی لێیه
شوان شمشاڵێکی باریکی به لێوه‌وه‌یه
ئه‌و خه‌م و په‌ژاره‌ی قاره‌مانان ده‌گێڕێته‌وه
په‌ژاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ که له کێوی بێستوون
فه‌رهادی قاره‌مان ده خوێن ده‌گه‌وزێنێ
جوانی زه‌مانه ، گوڵی سه‌رسه‌وزی
شیرینی چاوکاڵ زیندوو ده‌کاته‌وه
ئه‌و کێوانه سه‌ربه‌رز
چه‌کمه‌ی خوێناوی ناتوانن ڕێ بۆ ئه‌و کێوانه ده‌رکه‌ن
له‌و کێوانه دا کوڕانی چاوکراوه ده‌گه‌ڕێن
له دڵیان دا خؤشهویستییهکی قووڵ هه‌یه
ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی دڵی " سه‌لاحه‌دین" ی وه‌جۆش هێنا
له داستانه‌کاندا وه‌ک ئینسانان که‌مه‌ری لێ پۆشی
دۆڵه‌کان قووڵن، ئاوه‌کان شیرین
پاناوکهکان کێڵگه‌ی توتن، قه‌دپاڵه‌کان مێشه‌ڵان
شه‌وانه مه‌لێک هه‌زار ده‌ستان ده‌خوێنێ
ئێره کوردستان
ئێره کوردستان
تا ئه‌و ڕۆژه‌ی خان " قزڵ ئوێزهن " ده‌خوشێ
تائه‌و ڕۆژه‌ی ئه‌ستێره‌کان ته‌ماشای زه‌وی ده‌که‌ن
ده‌با ئه‌و بێستانه‌ی گه‌ل چاندوویه به پیت و پێز بێ
هه‌ر بژی و بمێنێ برامان کوردستان.
ئۆختای
No comments:
Post a Comment