کشانه‌وه له داخوازینامه‌ی به ستاندارد کردنی سۆرانی
کشانه‌وه له داخوازینامه‌ی به ستاندارد کردنی سۆرانی
سه‌لاح ئه‌حمه‌د
من ( سه‌لاح ئه‌حمه‌د) ناوم خستبووه سه‌ر ئه‌و داخوازینامه‌یه‌ی که له ژێر ناونیشانی " په‌یامی کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئهکادێمیستی کورد" له لاپه‌ڕه‌ی 2 هاوڵاتی ژماره 415 له به‌رواری 20 نیسانی 2008 دا بڵاو کرایه‌وه. ده‌مه‌وێت له ڕێگه‌ی ئه‌م سه‌رنجه‌وه و په‌شیمانی و هه‌ر وه‌ها کشانه‌وه‌ی خۆم له داخوازینامه‌که ڕابگه‌یه‌نم. داخوازینامه‌که له ڕووی شێواز و ناوه‌رۆکه‌وه زۆر کێشهئامیزه، به‌ڵام لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کیی ده‌که‌م بۆ کشانهوهکهم :
1- بابه‌تی زمانی ڕه‌سمیی پێویستی به پێکهاتنی فراوانتر و لێکۆڵینه‌وه‌ی قووڵتر هه‌یه و ئه‌و جۆره کاره‌ش به هێزه سیاسییه‌کان ناکرێت و بگره کاری ئه‌وانیش نییه له‌م قۆناغه دا. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه داخوازینامه‌که پێکهاتنێکی فراوانی نه‌خستووه‌ته ڕوو سه‌باره‌ت به داخوازییه‌که.بۆ نموونه داوخوازینامهکه پێکهاتنی شێوه‌زاره‌کانی کرمانجی و گۆرانی و لوڕی پێشاننادات تا داوخوازییهکه هه‌ندێک ڕه‌وایه‌تی وه‌ربگرێت. گه‌رچی سروشتی داخوازییه‌که، که داوای سه‌رده‌ست کردنی شێوه‌زارێکی دیاریکراو ده‌کات، مه‌رج نییه گرنگ بێت تاکه‌س له سه‌ری پێک‌بێت.
2- بڕیاری " ستاندارد کردنی " سۆرانی به ته‌نیا سه‌رده‌ستکردنی سۆرانی نییه به سه‌ر شێوه‌زاره‌کانی دیکه دا، به‌ڵکوو بڕیاری سه‌رده‌ستکردنی نووسینیشه به پیتی عه‌ڕه‌بی له باتی لاتینی. ئه‌م کێشه‌یه جگه له ئاڵۆزییه‌کانی و کوردناسی، په‌یوه‌ندی به سه‌رده‌ستکردنی سیاسییانه‌ی گروپێک له خه‌ڵکه‌وه هه‌یه به سه‌ر گرووپه‌کانی دیکه‌ی خه‌ڵکدا له کوردستان له سه‌ر بنه‌مای شێوه‌زار. سه‌رده‌ستکردنی هه‌ر شێوه‌زارێک سه‌ره‌تای ناڕه‌وایه‌تی و نایه‌کسانیی زیاتری ئینسانی و کولتووری و سیاسی و ئابووری ده‌هێنێته ئاراوه له نێوان دانیشتووانی ناوچه جیاجیاکانی کوردستاندا.
4- [3] له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م کێشه‌یه په‌یوه‌ندیی به ماف و به یه‌کسانی و به ئازادییه‌وه هه‌یه، پێمباشه خۆم نه‌خه‌مه به‌ر ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ناڕوونهوهکه داخوازینامه‌که ده‌یهێنێته ئاراوه.زانیارییه‌کی سه‌ره‌کی ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه ئه‌وه‌یه که هیچ شێوه‌زارێک نییه هیچی له شێوه‌زارێکی دیکه زیاتر بێت تا بکرێت به زمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئیداری. دواجار مادام خه‌ڵکێک هه‌ن به کرمانجی یان گۆرانی یان لوڕی یان زازاکی و یان شێوه‌زاری دیکه قسه ده‌که‌ن، ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و سیاسی ئه‌وه‌یه ڕێز له‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه بگرێت نه‌ک پاکتاوی بکات. گرنگیی زمان ئه‌وه‌یه که زمانی دایکه بۆ خه‌ڵکێکی دیاریکراو، نه‌ک ئه‌وه‌ی که ئایا قازی محه‌مه‌د یان مسته‌فا بارزانی قسه‌یانپێکردووه یان نه‌کردووه.
5- ئه‌گه‌ر داوایه‌ک هه‌بێت له باره‌ی زمانه‌وه که له سیاسییه‌کان و په‌رله‌مانتاره کورده‌کان بکرێت، ده‌شێت ئه‌وه بێت که بڕێک عه‌زێت بکێشن به باشی خۆیان فێری زمانی کوردی بکه‌ن، جا هه‌ر یه‌ک له شێوه‌زاره‌کانی کوردی بێت.
تێبینی : ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له ژماره‌ی 434 ی هاوڵاتی چوارشه‌ممه 25/6/2008 لاپه‌ڕه‌ی 2 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. له به‌ر گرینگی ئه‌و هه‌ڵوێسته وئاگاداری خوێنه‌وه‌رانی ڕوانگه به سپاس بۆ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی،دیسان لێره دا بڵاوی ده‌که‌ینه‌وه
1 comment:
سلاو کاك سه‌لاح، به‌ڕاستی ئه‌وه نیشانه‌ی بوێریییه، که که‌سێك له‌به‌ر به‌رپرسیارییه‌تی مێژوویی له شتێك پاشگه‌ز بێته‌وه، که له ساتێکی دیاریکراودا بڕیاری له‌سه‌ر دابێت.
به‌داخه‌وه 50 که‌سه‌که‌ی تر، ئه‌و بوێرییه‌یان لێ به‌دی ناکرێت. به‌رای من سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵانه‌ی که به‌ڕێزتان ئاماژه‌تان پێداون، ته‌نیا سه‌رنج له لێدوانه‌کانی نووسه‌ری پێتشنهکه (کامیار سابیر) له وه‌لام به ڕه‌خنه‌ی ناکۆکانیدا به تایبه‌ت له گفتوگۆکه‌ی ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کاندا، به‌سه بۆ ئه‌وی ئه‌و 50 که‌سه نه‌بنه هه‌ڵگری بیری نازیستی له کوردستاندا که نه‌یارانی ده‌کاته گاگه‌ل و داوای سه‌رکوت و سه‌پاندن له ده‌سه‌لات ده‌کات. ئێمه‌ی مرۆڤ ته‌نیا قسه‌کردنمان نه‌بووه‌ته کاڵاو به ئاره‌زووی خۆمان ماوه‌ته‌وه، گه‌ر ئه‌وه‌شمان لێ زه‌وت بکه‌ن، ئایا مه‌رگ و گولله‌باران باشتر نییه؟
جارێکی تر ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م و هیوادارم له کارکردن بۆ زمانی یه‌کگرتوو و گه‌شه‌دان به زمانی کوردی نه‌وه‌ستی و هه‌ر سه‌که‌وتوو بیت.
وه‌ستا
Post a Comment