زمانی کوردی له زیندانه‌کانی ترکییه دا هێشتا " زمانێکی شاخاوی " یه
زمانی کوردی له زیندانه‌کانی ترکییه دا هێشتا " زمانێکی شاخاوی " یه
له ساڵی 1985به‌ره‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبێل هارۆڵد پینتر، له گه‌ڵ نووسه‌ری کۆچکردوو ئارتور میلر، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌ریان له ترکییه دا بۆ ئه‌وه‌ی له بارودۆخی نووسه‌ران له ترکییه بکۆڵنه‌وه. سێ ساڵ دواترئه‌و سه‌فه‌ره بوو به هه‌وێنی نووسینی شانۆنامه‌یه‌ک له لایه‌ن پینتره‌وه به ناوی " زمانی شاخاوی".
له ئۆکتۆبری 1988 دا شانۆیه‌که بۆ یه‌که‌مجارله تیاتری نه‌ته‌وه‌یی سه‌لته‌نه‌تی له له‌نده‌ن پیشاندرا، ئه‌و ده‌می پینتر له چاوپێکه‌وتنێکدا له وڵامی پرسیارێک دا که بۆ ئه‌و شانۆنامه‌یه‌ی نووسیوه گوتی : " ئه‌وکاته‌ی له ترکییه بووم یه‌ک له‌و شتانه‌ی لێی ئاگادار کرام چاره‌نووسی کورده‌کان بوو: ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به هیچجۆر ئیزنی هه‌بوونیان پێ نادرێ و به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ڕێگه‌یان پێ نادرێ به زمانی خۆیان قسه بکه‌ن".
" بۆ وێنه بڵاو که‌ره‌وه‌یه‌ک هه‌یه که کتێبێکی له سه‌ر مێژووی کورده‌کان نووسیوه و حوکمی 36 ساڵ زیندانیان بۆ بڕیوه‌ته‌وه هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوویه‌کی کورده‌کانی نووسیوه،" مه‌به‌ستی پینتر له‌وکه‌سه که ئه‌و ده‌می ئه‌و وه‌زعه‌ی بۆ پێش هاتبوو کۆمه‌ڵناسی هه‌ڵکه‌وتوو ئیسماعیل به‌شیکچی یه.
له‌و چاوپێکه‌وتنه دا پینتر له سه‌ر قسه‌کانی به‌رده‌وام بوو و گوتی " له وڵامی پرسیاره‌که‌تاندا ده‌بێ بڵێم ، ئه‌وه‌ی بیرۆکه‌ی نووسینی ئه‌م شانۆنامه‌یه‌ی ورووژاند، بارودۆخی کورده‌کان بوو، به‌ڵام ئه‌و شانۆنامه‌یه سه‌باره‌ت به ترکه‌کان و کورده‌کان نییه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه، به درێژایی مێژوو، زۆر له زمانان قه‌ده‌غه کراون - - له سه‌ر وبه‌ندی جۆربه‌جۆر دا زمانی ئایرله‌ندی تووشی چه‌رمه‌سه‌ری هاتووه، زمانی وه‌یلزی و ئۆردووش کوێره‌وه‌رییان به سه‌ر هاتووه، زمانی ئێستۆنیایی قه‌ده‌غه کرا و زمانی باسکی تووشی قه‌ده‌غه کران هات "
به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که له‌و دواییانه‌دا پارلمانی ترکییه قانوونێکی په‌سند کرد که رێگه ده‌دا به بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ته‌واو به زمانی کوردی، له‌وانه‌یه مرۆ ئه‌و قسانه‌ی پینتر به ده‌ربڕینی " کۆن" دابنێ و به ئی سه‌رده‌مایه‌کی بزانێ که ترکییه هێشتا ڕێفۆرمی قانوونی نه‌کردبوو بۆ په‌ره‌پێدانی ئازادی و مافه‌کان به مه‌به‌ستی خۆ گونجاندن له گه‌ڵ پێڤاژۆی ئه‌ندامه‌تی له یه‌کێتیی ئوڕووپا دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕاستینه‌ی بارودۆخی زمانی کوردی ته‌واو به پێچه‌وانه‌یه: به تایبه‌تی له ساڵی 2007 وه به سه‌دان شکایه‌تنامه له لایه‌ن زیندانییانه‌وه بۆ چه‌ندین لکی " کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ" به‌رز کراونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه بوونی به‌کارهێنانی زمانی کوردی کاتێک ده‌یانه‌وێ به ته‌له‌فون له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌کانیان بدوێن.
تێبینی (پ)ی ماده‌ی 88
سێڤیم سالحئۆغلوو سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ له ئانکارا به ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی یهكشهمۆیانی ڕاگه‌یاند که‌له به‌رایی ساڵی 2007وه تا ئێستا هه‌م پێگه‌ی سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له پێته‌خت و هه‌م لکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له چه‌ندین شاران ژماره‌یه‌کی زۆر شکایه‌تنامه و گازهندیان به ده‌ست گه‌یشتووه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له ی به‌کارهێنانی زمانی کوردی له زیندانه‌کاندا
سالحئۆغڵوو ده‌ڵێ " جار جار ئه‌و شکایهتنامانه له لایه‌ن 10 زیندانییه‌وه واژۆ کراون. ئه‌من به دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم که ئێمه له لایه‌ن 200 به‌ندیی جیاوازه‌وه شکایهتنامهمان به ده‌ست گه‌یشتووه،" به ڕێژه ئه‌و ژماره زۆره شکایه‌ت و گازنده‌ی ڕه‌سمی که له لای کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ کراوه دهیسهلـینێ که ئه‌و کێشه‌یه له‌که‌سانی زۆرزیاتر له‌و ژماره‌یه قه‌وماوه.
هۆی ئه‌و گێره و کێشه‌یه‌ی له ئارادایه له به‌ر ئامۆژگارییه‌کی وه‌زاره‌تی داده سه‌باره‌ت به ڕێسای " به‌ڕێوه‌بردنی داووده‌زگا و شوێنی سزا و ته‌گبیرو ههنگاوههڵهێناوه بۆ پاراستنی ئاسایشت."
ماده‌ی 88ی ئه‌و ئامۆژگارییه ڕێساکه ئاوا گه‌ڵاڵه ده‌کا" مافی قسه کردن به ته‌له‌فون." و له تێبینی (پ)ی هه‌مان ماده دا هاتووه : " قسه کردن ده‌بێ به‌زمانی ترکی بێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌گه‌ر تاوان بۆ بڕاوه زمانی ترکی نه‌زانێ یان ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوون بێته‌وه که که‌سووکاره‌که‌ی – به تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌وی لێیه و تاوان بۆ بڕاوه [ کاربه‌ده‌ستانی ] ئاگادار کردووه‌ته‌وه که ده‌یه‌وێ قسه‌ی له گه‌ڵ بکا – زمانی ترکی نه‌زانێ ، قسه کردن ڕێگه‌ی پێده‌درێ و ئاسته ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر به تاقیکردنه‌وه‌ی ئاکامی ئه‌و قسانه‌ی ئاسته کراون ده‌ربکه‌وێ که ئه‌و قسه کردنه‌ی ده‌کار کراوه بۆ چالاکی ئه‌وتۆ بووه که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی تێدایه تاوانکارییه‌ک ساز کا، ئه‌وده‌می تاوان بۆ بڕاوه ڕێگه‌ی پێنادرێ جگه له زمانی ترکی نه‌بێ به هیچ زمانێکی دیکه له گه‌ڵ هه‌مان که‌سوکاری قسه بکا.
پارێزه‌ر عومه‌ر خهلهفئۆغڵوو، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری لکی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ له دیاربه‌کر باسی هه‌مان جۆره شکایه‌تی 3 زیندانی بۆ ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی یه‌کشه‌مۆیان کرد ، یه‌کیان ده‌لێ : " ئه‌من به‌وه حوکم دراوم که له زیندانی جۆری تایبه‌تی شاری ئه‌رزه‌ڕووم دا بم، ئه‌وه نزیکه‌ی ساڵێک ده‌بێ له‌و زیندانه دام. ئیزنم پێناده‌ن به ته‌له‌فون به زمانی زگماکی خۆم که کوردییه له گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌که‌م قسه بکه‌م. ئه‌وه ساڵێک ده‌بێ قسه‌م له گه‌ڵ نه‌کردوون. ئه‌من داوای یارمه‌تی قانوونی له ئێوه ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به زمانی زگماکی خۆم قسه بکه‌م،" فه‌تتاح قه‌ره‌قاش ، یه‌کێکی دی له‌و 3 زیندانییانه، له 15ی ئاوریلی 2008 به ترکییه‌کی شل و شه‌وێق نامه‌ی بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ناردووه.
پارێزه‌ره‌که به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به‌و شکایه‌تانه، که‌یه‌کیان ئی ساڵی 2007 ه ، ئافیسی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ له دیاربه‌کر نامه‌ی نووسی بۆ وه‌زاڕه‌تی داد، کۆمیسیۆنی مافی مرۆی پارلمانی ترکییه و سه‌رۆکایه‌تی مافی مرۆی سه‌رۆکوه‌زیرایه‌تی. تاکوو ئێستا ته‌نێ زه‌فه‌ر ئوێسکوێل سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی مافی مرۆی پارلمان که سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وایه وڵامی داوه‌ته‌وه. وبه کورتی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆی حه‌واڵه کردووه به " ئامۆژگارییه‌کانی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دا‌و ده‌زگا و شوێنی سزا و ته‌گبیر و هه‌نگاوهه‌ڵهێنانه‌وه بۆ پاراستنی ئاسایشت."
خه‌له‌ف ئۆغڵوو له وتووێژێکی کورتی ته‌له‌فۆنیدا به ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی یه‌کشه‌مۆیانی گوت " له وڵامی نامه‌ی ئوێسکوێل دا ئێمه لیستی ئه‌و گێره‌و کێشانه‌مان بۆ ناردووه که ئامۆژگارییه‌که بۆخۆی دهیخولقێنی. بۆ وێنه؛ کرده‌وه‌ی زاڵمانه‌ی هێزه ئاسایشتییهکانمان بۆ ڕوون کردووه‌ته‌وه له کاتی تاقیکردنه‌وه‌ی که‌سوکاری که‌سی زیندانی که ئه‌و کاربه‌ده‌ستانی لێ ئاگادار کردووته‌وه که ده‌یه‌وێ قسه‌ی له گه‌ڵ بکا، و هه‌ر وه‌ها بۆمان باس کردووه که ڕاپۆرتی دوایی سه‌باره‌ت به‌و تاقیکردنه‌وانه هه‌میشه ده‌ربڕی ڕاستی نین ..
سه‌رچاوه‌کانی وه‌زاڕه‌تی دادیش که نه‌یانه‌ویست نێویان ئاشکرا بکرێ ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی یهکشهمۆیانیان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته حه‌واڵه کرد به تێبینی (پ)ی ماده‌ی 88 ی هه‌مان ئامۆژگاری.سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، به ئاماژه به‌و نووسینانه‌ی که سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له چاپه‌مه‌نی ترک دا بڵاو بوونه‌ته‌وه گوتیان " وه‌زیر داوای زانیاری به ورده ڕیشاڵی کردووه له مه‌ڕ ئه‌و گوزاریشتانه‌ی له‌و باره‌یه‌وه بڵاو بوونه‌ته‌وه، ئیستا خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ین گه‌لۆ له جێبه‌جێکردنی ئامۆژگارییهکهدا کێشه‌یه‌ک هه‌یه یان نا،"
شانۆ 20 دهقیقهییهکهی پینتر به‌وه ده‌ست پێده‌کا، بینه‌ران ده‌سته‌یه‌ک ژن ده‌بینن که له ناو به‌فر و زوقم دا سه‌رتاسه‌ری ڕۆژ چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن چاویان به مێرد و منداڵه‌کانیان بکه‌وێ. وه‌ک سالحئۆغلوو باسی کرد، گشت ئه‌و خزم و که‌سوکارانه ده‌که‌ونه به‌ر ئێش و ئازاری ئه‌و ئامۆژگارییه چونکوو ئه‌وانه خه‌ڵکی به ساڵداچوون و هیچ ترکی نازانن. و زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بهساڵداچووانهش ژنن ، پێویست به گوتن نییه چونکوو ته‌نانه‌ت په‌روه‌رده‌ی قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییشیان نییه. هه‌ڵسه‌نگاندنی دوایی وه‌زاره‌تی داد و شێوه‌ی وڵامدانه‌وه به سه‌دان شکایه‌تنامه وا له مرۆ ده‌که‌ن پێی وابێ زمانی کوردی له ترکییه هێشتاش " زمانێکی شاخاوی " یه .
تێبینی : ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مینه کارت ڕا نووسراوه و له ڕۆژنامه‌ی Zaman Sunday ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 22ی ژوه‌نی 2008 به زمانی ئینگلیسی بڵاو کراوه‌ته‌وه.
No comments:
Post a Comment