****ساخکردنه‌وه‌ی تاریخی گیرانێک****
سه‌باره‌ت به مێژووی کۆماری کوردستان له ساڵانی پێشوو دا هێندێک بابه‌تم له گۆواری 'گزینگ' دا بڵاو کردبووه‌وه. تێده‌کۆشم له‌مه‌و دوا ئه‌و بابه‌تانه وه‌ک خۆیان بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وه‌ی 'ڕوانگه' دیسان لێره‌دا بڵاو بکه‌مه‌وه. دیاره هێندێک له‌و بابه‌تانه پێویستییان به پێداچوونه‌وه هه‌یه و ئه‌وانه‌ش هه‌ڵده‌گرم بۆ ده‌رفه‌تێکی دیکه.
کۆمار ناسی
ساخکردنه‌وه‌ی تاریخی گیرانێک
حه‌سه‌نی قازی
گزینگ _ ژماره‌ی 16، هاوینی 1977 ( 1376ی هه‌تاوی)
له به‌ر نه‌بوونی ده‌ره‌تانی ئازاد بۆ نووسینی مێژووی سیاسی له به‌شێکی وڵات، له به‌ر به هێند نه‌گرتنی ڕابردوو وه‌کوو ڕێنوێن و مه‌شغه‌ڵی ڕێگه‌ی ئێستا و له‌مه‌ودوای ژیانی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و ئه‌و ڕاستییه‌ی که له نێو کوردان‌دا زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سه‌ر مێژووی سیاسی‌یان نووسیوه دوێنێیان به پێوانه‌ی ئه‌مڕۆ پێواوه، یان له باری سه‌رنجی ڕۆژی ڕێکخراوه‌یه‌کی سیاسی و یان سۆز و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی تایبه‌تییه‌وه بۆی چوون؛ و نه‌مانی سه‌نه‌د و به‌ڵگه و زۆر هۆکاری دیکه، هێشتاش زۆر لایه‌نی مێژووی کۆماری کوردستان ڕوون نییه. نازانین باری ئه‌و شارانه‌ی له ژێر ده‌سته‌ڵاتی کۆمار دابوون و کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌وروبه‌ریان چۆن بووه، نازانین داووده‌زگا کارگێڕییه‌کان چۆن هه‌ڵسووڕاون، به کورتی و به کوردی هه‌تا زیادتر له سه‌ر مێژووی کۆمار بکۆڵینه‌وه هه‌ر که‌مه، به‌ڵام مه‌رج ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌نووسرێ به به‌ڵگه پشت ئه‌ستوور بێ.
ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم تێده‌کۆشم له‌مه‌ودوا به که‌لک وه‌رگرتن له‌و سه‌رچاوانه‌ی ده‌ستم وێیان ڕاده‌گا و له به‌ر یه‌ک ڕانان و به‌رواردی زانیارییه‌کانیان و، زانیاریی تری له ڕه‌وتی کار دا ده‌ست ده‌که‌ون له ڕوونکردنه‌وه و نووسینه‌وه‌ی بابه‌ته جۆربه‌جۆره‌کانی له‌مه‌ڕ کۆمار دا به‌شداری بکه‌م. هیوادارم که‌سانی دیش له‌وباره‌یه‌وه تێ‌بکۆشن و ڕانهمێنن.
یه‌ک له‌و ڕووداوانه‌ی زه‌مانی کۆمار که هێندێک ڵێڵه وتا ئێستا به ته‌واوی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه مه‌سه‌له‌ی جلۆنایهتی و هۆی گیرانی قاسمی قادریی قازی، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی و دڵشادی ڕه‌سووڵی – سێ که‌س له هه‌ڵسووڕێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به ده‌ستی ژاندارمه‌ی حکوومه‌تی ئێران له نزیک ورمێ یه.
تا ئه‌و جێگه‌ی ئه‌من بزانم سه‌رچاوه‌یه‌ک که به‌دوورو درێژی له‌و ڕووداوه دوابێ سه‌رله‌شکر ئه‌حمه‌دی زه‌نگه‌نه‌یه1. برای به‌ڕێز عه‌لی که‌ریمی له نووسراوه‌یه‌کدا 2، هه‌ڵه بوونی ئه‌و تاریخه‌ی وا له لایه‌ن زه‌نگه‌نه‌وه باس کراوه ده‌ستنیشان کردووه، به‌ڵام وه‌کی دی هه‌ر به پێی بۆچوون و گریمانه ڕیزه ئاکامێکی ده‌رخستووه که زۆریان پێویستییان به لێدوان و لێکۆڵینه‌وه‌ی زیادتر هه‌یه. ئه‌من له‌م نووسراوه‌یه دا حه‌ول ده‌ده‌م هێندێک تیشک بخه‌مه سه‌ر یه‌ک له‌و رووداوانه واته تاریخی گیرانی قادریی قازی، زه‌بیحی و ڕه‌سووڵی.
ئه‌گه‌رچی لێره دا مه‌به‌ست دیاریکردنی تاریخی گیرانهکهیه، به‌ڵام بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وه له‌پێشدا باسه‌که‌ی سه‌رله‌شکر زه‌نگه‌نه له کتێبه‌که‌یه‌وه ڕادهگوێزمه ئێره. له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه زه‌نگه‌نه ده‌نووسێ :
" له سه‌ره‌تای آبان ماه 1324 ( نۆڤامبری 1945 !! – نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه) به تیپی ڕه‌زاییه و هه‌نگه ژاندارمهرییهکهی خه‌به‌ر گه‌یشت که هه‌یئه‌تێکی ته‌بلیغاتی له لایه‌ن حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی مهاباد و قازی محه‌مه‌ده‌وه به‌ره‌و ڕه‌زاییه دێن تا له‌وێ له گه‌ڵ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌ی ڕه‌زاییه دیدار و گفتوگۆ بکه‌ن و ئه‌وانیش وه‌ک خۆیان بۆ نافه‌رمانی هان بده‌ن. ده‌گوترا که‌ئه‌و هه‌یئه‌ته هێندێک سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی پێیه و بڕیار وایه بچنه ماڵی زێڕۆبه‌گی به‌هادوڕی (له کورده تێکده‌ره‌کانی عێراقی) له کۆکیا و کۆبوونه‌وه‌ی دیدار و وتووێژ له گه‌ڵ سه‌رۆکه کورده‌کانی ڕه‌زاییه له ماڵی وی بکرێ. بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌نه‌د و به‌ڵگانه به‌ر له‌وه‌ی هه‌یئه‌ته‌که بگاته جێ، له کۆکیا [ ناوی گوندێکه له محاڵی باڵانیش که زێڕۆ به‌هادوڕی له‌وێ ده‌ژیا]، ژماره‌یه‌ک ژاندارم له مێشهڵانی خوارووی باڵانیش له سه‌ر ڕێگای مهاباد تاقه‌ت کران تا هه‌رکه چاویان به هه‌یئه‌ته‌که که‌وت بیانگرن.هه‌ر که ئه‌و ئوتومبیله‌ی هه‌یئه‌ته‌که‌ی تێدا بوو وه‌دیار که‌وت ئه‌و ژاندارمانهی له‌وێ که‌مینیان دانابوو فه‌رمانی ڕاوه‌ستانیان پێدا، به‌ڵام شۆفێره‌که گوێی نه‌دایه و له سه‌ر لێخوڕین به‌رده‌وام بوو و له نێو ئوتومبیله‌که‌وه ده‌ستیان کرد به ته‌قه له مه‌ئمووره‌کان. به به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگی تهقهخۆڕاگری ژاندارمه‌کان توند‌وتیژتر بوو. ئوتومبیله‌که گه‌مارۆ درا و سه‌رنشینه‌کانی ته‌سلیم بوون. ئه‌وانه جگه له‌و دوو چه‌کداره‌ی ته‌قه‌یان کردبوو بریتی بوون له سێ که‌س له ئاژیتاتۆره‌کانی حیزبی کۆمه‌ڵه‌ی مهاباد: عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی و دڵشادی ڕه‌سووڵی و قاسمی قادری.
( عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی و دڵشادی ڕه‌سووڵی که هه‌ڵاتوون ئێستا له عێراقن!) له ئوتومبیله‌که و چهمهدانهکانیاندا هه‌شت نامه دۆزرانه‌وه که ده‌بوو له لایه‌ن قازی محه‌مه‌ده‌وه بۆ میر جه‌عفه‌ر باقرۆف ڕه‌ئیس جمهووری ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی به ڕێگه‌ی کونسوولی شووڕه‌وی له ڕه‌زاییه بنێردرێن. نامه‌کان به زمانی کوردی بوون. له یه‌كێک له نامه‌کاندا که به فارسی وه‌رگێڕدرا قازی محه‌مه‌د ئاماژه‌ی کردبوو به سه‌فه‌ری خۆی بۆ باکۆ و دیتنی سه‌رانی شووڕه‌وی و وتووێژی دۆستانه‌ی خۆی له گه‌ڵ ئه‌وان باس کردبوو و داخی ده‌ربڕیبوو که هیچکام له‌و به‌ڵێنانه‌ی پێیدرابوون جێبه‌جێ نه‌کراون. نێوه‌رۆکی نامه‌کانی دی بریتی بوون له داوا کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ڕاپه‌ڕینی کوردان له دژی حکوومه‌تی نێوه‌ندی ئێران، ته‌واو کردنی دا‌و وده‌زگای وێستگه‌ی ڕادیۆیی، ناردنی کاغه‌ز بۆ ڕۆژنامه و ته‌بلیغات، دانانی چاپخانه و هتد....
گیراوه‌کان قۆڵبه‌ست ( تحت الحفظ) ناردرانه ره‌زاییه و ئه‌و خه‌به‌ره گورج ناردرا بۆ ستادی ئه‌ڕته‌ش و داوا کرا ده‌ستبه‌جێ وه‌سیله‌ی گواستنه‌وه بنێردرێ بۆ به‌نده‌ری شهڕهفخانه تا بێ ئیستگرتن له ته‌ورێز بنێردرێنه مه‌رکه‌ز(تاران). ( دیاره ئه‌گه‌ر له ناردنی ئه‌وان ته‌نه‌خی کرابا و شووره‌وییه‌کان ئاگادار بووبان بێ‌شک خۆیان تێههڵدهقوتاند و نه‌یانده‌هێشت ئه‌وان بنێردرێنه تاران ) ده‌ستبه‌جێ گیراوه‌کانم نارده به‌نده‌ری گولمانخانه و له‌وێوه به که‌شتی نادمنه شهڕهفخانه و له‌وێ به وه‌سیله‌یه‌ک که له لایه‌ن ستادی ئه‌ڕته‌ش ئاماده کرابوو گیراوه‌کان برانه تاران و درانه ده‌ست ستادی ئه‌ڕته‌ش. سه‌نه‌د وبهڵگهکانیشم به ئیستیوارێکدا که خۆی گۆڕیبوو و جلکی شوانانی ده‌به‌ر کردبوو له ڕێگه‌ی مهاباده‌وه نارده تاران و دوای 48 سه‌عات گه‌یشتنه ده‌ست ستادی ئه‌ڕته‌ش. ئه‌و سه‌نه‌د و به‌ڵگانه دواتر له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به که‌ڵکی [ سکاڵای] ئێران سوودیان لێ وه‌رگیرا. له تاران له سه‌رهه‌نگ حه‌بیبوڵای دهیههمی ئه‌فسه‌ری ڕوکنی دووی ستادی ئهڕتهشم بیست که گوتی:
" هه‌ر که سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌کان گه‌یشتن ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵسه‌نگێندران و ناردران بۆ ئاغای ته‌قی زاده سه‌فیری ئێران له ئینگلیستان تا له‌وێوه بنێردرێن بۆ حوسێنی عه‌لا سه‌فیری ئێران له ئامریکا تا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که‌لکی لێ وه‌ربگرێ."
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆپی ئه‌و سه‌نه‌د و به‌ڵگانه کاتی گیرانی ڕه‌زاییه له نێوچووبوون من حه‌ولم دا له ستادی ئه‌ڕته‌ش یان وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه پێشینه‌یان بدۆزمه‌وه تا له‌م بیرهوهرییانهمدا بیانهێنم. به‌داخه‌وه سه‌رنه‌که‌وتم."
هه‌ڵبه‌ت له سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی زه‌نگه‌نه لێر و له‌وێ شت نووسراوه 3 و، جگه له کرده‌وه و ڕێبازی فکری خۆی له بواری نووسینیشدا کاری ئه‌وتۆی کردووه که ئیعتیباری زانیارییه‌کانی کز ده‌که‌ن.4
لێره دا مه‌به‌ست ڕوونکردنه‌وه‌ی تاریخی ڕووداوه‌که‌یه که بههیچجور وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێ ناکرێ " آبان ماه 1324" بێ. له گۆواری 'هاواری کورد' دا ( ژماره 1، ڕه‌زبه‌ری 1324ی شه‌مسی، ئۆکتۆبری 1945) که به‌ر له ڕاگه‌یاندنی کۆمار له مهاباد چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه له وتارێکدا به زمانی فارسی به‌قه‌ڵه‌می م.ح. ( که وێده‌چێ سه‌یید محه‌مه‌دی حه‌میدی بێ) به نێوی " نویسندهگان فارسی بخوانند" به‌م شێوه‌یه باسی ڕووداوه‌که کراوه: " سه نفر از اهل مهاباد که چند ماه قبل برای امورات شخصی به رضائیه میرفتهاند ژاندارمهای " بالانش" هر سه را دستگیر و یکسره به تهران فرستاده و اکنون در قصر قاجار بسر می‌برند و تاکنون از آنها سوالی نشده معلوم نیست به چه گناهی زندانی شدهاند (هاواری کورد، ژماره‌ی 1، ڕه‌زبه‌ری 1324، لاپه‌ڕه‌ی 22)- سێ که‌س له خه‌ڵکی مهاباد که چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر بۆ کاروباری شه‌خسی ده‌چوونه ڕه‌زاییه ژاندارمه‌کانی [بالانیش] هه‌رسێکیان گرتن و یه‌کسه‌ر ناردیانن بۆ تاران و ئێستا له قه‌سری قاجارن و هه‌تا ئێستا چ پرسیارێکیان لێ نه‌کراوه و مه‌علووم نییه به چ گوناهێک گیراون... –
له‌وه ڕا ده‌رده‌که‌وێ که زه‌بیحی و ئاواڵانی به‌ر له " آبان ماه 1324" گیراون. کۆ کراوه‌ی سه‌نه‌د و به‌ڵگه له‌مه‌ڕ پێوه‌ندییه دیپڵۆماتییهکانی ئامریکا 5 ، تاریخی ئه‌و گیرانه به وردی باس ده‌کا و به به‌راورد کردنی ئه‌و تاریخه‌ی له‌و تێلگرامهی سه‌فیری ئامریکا له تاران بۆ وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئامریکای ناردووه له‌گه‌ڵ خه‌به‌ری به‌ربوونی زیندانییه کورده‌کان له ڕۆژنامه‌ی کوردستاندا،( کوردستان، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، ژماره‌ی 14، ساڵی ییکه‌م، چوارشه‌مۆ 24ی ڕێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی (13ی فێڤرییه‌ی 1946ی زایینی) هۆ و تاریخی ئه‌و گیرانه ساخ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌نه‌ده‌ی پێوه‌ندییه دیپڵۆماتییهکانی ئامریکا وا له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا ئاوایه:
" له تێلێگرامی ژماره 649 ، به تاریخی 24ی ئووتی 1945، سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ سه‌فیر ڕاده‌گه‌یێنێ : له 14ی ئووتی 1945 [24ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی – تێبینی نووسه‌ری ئه‌م باسه ] ژاندارمه‌کانی ئێرانی که ژماره‌یان زۆرتر بووه هه‌یئه‌تێکی 5 که‌سی کوردیان گرتووه و کاغه‌ز و سه‌نه‌دێکی زۆریان لێ وه‌ده‌ست هێناون و له‌وانه نه‌خشه‌ی ئه‌و کوردستانه سه‌ربه‌خۆیه‌ی که هێنراوه‌ته گۆڕێ و خاکی تورکیا، ئێران و عێراق وه‌به‌ر ده‌گرێ. سه‌فیر هه‌ر وه‌ها ڕایگه‌یاندووه: " ئێرانییه‌کان به توندی باوه‌ریان وایه که ئه‌و به‌رنامه‌یه هه‌مووی له بن سه‌ری ڕووسه‌کان دایه و ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن و ئه‌و ڕووداوه زۆر به هێند ده‌گرن." "
له ژماره‌ی 14ی کوردستان که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا خه‌به‌ری به‌ربوونی تێکۆشه‌ران ئاوا باسکراوه: " مزگێنی؟! وه‌ڵام گه‌یشتووه که سی آزادیخوای ایمه :" عبدالرحمان ذبیحی و دلشاد و قاسمی قادری که هه‌شت مانگ له‌مه‌وبه‌ر له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی فاشیست مابی ایرانی به ناحه‌ق به‌دیل گیران و یه‌کسه‌ر بردنیانه تاران له حمدی خودا ده‌گه‌ل آزادی ایمه ئه‌وانیش آزاد کراون و ئه‌م رۆژانه خزم و برایان به‌وان شاد ده‌بن."
دیسان له ژماره‌ی 17ی کوردستان دا، چوارشه‌مۆ 1ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی ( 20ی فێڤرییه‌ی 1946ی زایینی) ئه‌و خه‌به‌ره ئاوا هاتووه: " دیسان مزگێنی!! له ژماره 14 دا وه‌لامی آزاد بوونی برا گیراوه‌کانمان به عرض خوینده‌وارانی خوشه‌ویست گیاند له دوای بلاوبوونه‌وه بری قسه په‌یدا بو و ایمه‌ی ناهومید و به‌لکو له نوسینی ئه‌و مزگینییهش په‌شیمانیمان کیشا به‌لا خودای به‌رز دلی ایمه‌ی نه‌شکاند و مزگینییهکهی به راست گیراین که سوپاس بو خودا هه‌ر سیکیان چه‌ند روژه گه‌یشتونه‌ته ته‌وریز و پیشوای خوشه‌ویست یه‌کی دو هه‌زار تمه‌نی خه‌لات کردون."
دیسان به پێی نووسینی ڕۆژنامه‌ی کوردستان ( ژماره 18، دووشه‌مۆ 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی = 25ی فێڤرییه‌ی 1946) زه‌بیحی و ئاواڵه‌کانی شه‌وی 3- 12 – 24 ( 22ی فێڤرییه‌ی 1946ی زایینی – تێبینی نووسه‌ری ئه‌م باسه) واردی ماله خویان [ مهاباد] بون"، که وابوو، ئه‌وان له تاریخی 14ی ئووتی 1945 (24ی گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی) تا 15 یان 16ی فێڤرییه‌ی 1946 ( به له‌به‌رچاوگرتنی نووسینی کوردستان، ژماره‌ی 17: " چه‌ن روژێکه گه‌یشتوونه ته‌وریز" 25 یان 26ی ڕێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی له زیندانی عه‌جه‌مان دا بوون. واته ئه‌م مانگانه‌ی خواره‌وه:
حه‌وتووی کۆتایی گه‌لاوێژی 24- خه‌رمانانی 24- ڕه‌زبه‌ری 24- خه‌زه‌ڵوه‌ری 24- سه‌رماوه‌زی 24 – به‌فرانباری 24، کۆتایی ڕێبه‌ندانی 24 ( 14ی ئووتی 45، سێپتامبری 45، ئۆکتۆبری 45، نۆڤامبری 45، دیسامبری 45، ژانڤییه‌ی 46، نیوه‌ی دووه‌می فێڤرییه‌ی 46).
سه‌باره‌ت به گیرانی زه‌بیحی، قادری و ڕه‌سووڵی وه‌ک باس کرا به ڕاگوزاری و له گۆتره شت نووسراوه.د.عه‌بدوڵای مه‌ردووخ له نووسراوه‌که‌یدا 6 ده‌نووسێ : " عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی (سکرتێری ژ.ک.) و دڵشاد ڕه‌سووڵی و قاسمی قادری[ی] قازی سێ ئه‌ندام و به‌رپرسی ماندوویی نه‌ناس به دوای کارێک‌دا ناردران که ئه‌رکی ئه‌وان نه‌بوو." د.مه‌ردووخ ناڵێ ئه‌و کاره چ بووه، بۆ ئه‌رکی ئه‌وان نه‌بووه؟ و به فه‌رمانی چ که‌سێک چوون بۆ جێبه‌جێکردنی؟ کاک محه‌مه‌دی شاپه‌سندی له نووسینێکدا7، بێ ئه‌وه‌ی له باسی گیرانی زه‌بیحی و ئه‌وان به دوور و درێژی بدوێ ده‌نووسێ: " به پێچه‌وانه‌ی نووسینی سه‌رله‌شکر زه‌نگه‌نه، زه‌بیحی و هاوڕێکانی کاتی گه‌ڕانه‌وه له [کۆنفڕانسی] په‌یمانی سێ سنوور گیران"، ئه‌و هه‌ر له‌و نووسراوهیهیدا ده‌ڵێ: " سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر دوای په‌نجا ساڵ له بیرم نه‌مابێ گۆڤاری ( نیشتمان) چه‌ند ژماره‌ی لێ ده‌رچووبوو. تا به‌ینێک لهمهوپێش وامده‌زانی له (9) ژماره زیاتره. دوای (9،8،7) نیازمان بوو [نیشتمان] له [ مه‌هاباد] چاپ بکه‌ین. مه‌کینه‌یه‌کی نیو فولسکاپ و هێندێک حه‌رفمان ده‌ست که‌وت و گوێستمانه‌وه بۆ مه‌هاباد پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌ین به چاپی ژماره‌یه‌کی نوێ زه‌بیحی به سه‌ر دا گیرا." به داخه‌وه کاک محه‌مه‌د باسی تاریخی چاپکرانی ئاخر ژماره‌کانی نیشتمان (9،8،7 به سه‌ریه‌که‌وه) ناکا. ژماره‌ی 9،8،7ی نیشتمان 8 بۆ خاکه‌لێوه، بانه‌مه‌ڕ،جۆزه‌ردانی 1323ی هه‌تاوی چاپکراوه. ئه‌و تاریخه تا گه‌لاوێژی 1324 واته به دیل گیرانی زه‌بیحی و ئه‌وان له نزیک ڕه‌زاییه نزیکه‌ی 14 مانگ پاش چاپ بوونی ئاخر ژماره‌کانی نیشتمانه، و به ساخکردنه‌وه‌ی تاریخهکان ده‌رده‌که‌وێ له‌و ناوه دا واته له جۆزه‌ردانی 1323ی هه‌تاوی ( ژووه‌نی 1944) تا گه‌لاوێژی 1324 ( ئووتی 1945) – کاتی گیرانی زه‌بیحی و ئاواڵانی – ئه‌وان ئازاد بوون و له کۆمه‌ڵه دا کاریان کردووه، جا بۆیه ناکرێ ده‌ستبه‌جێ به دوای چاپکرانی ئاخر ژماره‌کانی نیشتمان دا گیرابن.
به پێی ڕۆژئه‌ژمێری تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك. 16ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1323ی هه‌تاوی ( 7ی مارسی 1945) " ڕۆژی بنیادی چاپخانه‌ی ژ.ک. له مهاباده" کاک محه‌مه‌دی شاپه‌سندی له درێژه‌ی ئه‌و نووسراوهیهیدا باسمان کرد ده‌نووسێ: " پێم خۆش نه‌بوو چاپخانه‌که بێ ئیش بمێنێته‌وه، به ده‌رفه‌تم زانی گۆڤارێک به ناوی (ئاوات) چاپ و بڵاو بکه‌مه‌وه، ناوه‌رۆکی ئاوات بریتی بوو له پارچه په‌خشانێکی ڕه‌مزی به ناوی ( برای دوورم ) سه‌باره‌ت به گیرانی زه‌بیحی، زنێکی نیقابدار ( ته‌رجومه)، موحاکه‌مه‌ی هیتله‌ر [ هیتلێر]له جه‌هه‌ننه‌م دا و چه‌ند پارچه شێعر.. پاش بڵاو کردنه‌وه‌ی ئاوات؛ (موحه‌مه‌دی یاهوو) وه‌ڵامی بۆ هێنام که لێژنه‌ی ناوه‌ندی ژ.ك. و زیاتر له هه‌مووان ( حاجی مصطفی داودی) لێم ناڕازین جونکوو پێویست بوو بۆ ده‌رکردنی ئاوات ئیمتیاز وه‌ربگرم و پرسیان پێبکه‌م. پێم ووت ڕاسته من ئه‌و کاره‌م بۆ هاتنه‌وه‌ی زه‌بیحی دانابوو، به‌ڵام ده‌مویست توانای خۆم بۆ ئه‌م ئیشه تاقی بکه‌مه‌وه... پاش دوو هه‌فته پێیان ڕاگه‌یاندم پێویسته واز له ده‌رکردنی ئاوات بێنم چونکوو چاپخانه‌ی گه‌وره‌مان بۆ هاتووه پێویسته خۆمان ئاماده بکه‌ین..."
به‌م پێیه حه‌ولی کاک محه‌مه‌د بۆ ئاماده کردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی ' ئاوات' ده‌بێ له‌ئاخر و ئۆخری گه‌لاوێژی 1324ی هه‌تاوی ( ئووتی 1945) دا بووبێ. وه‌ک "هاواری کورد" که ژماره‌ی 1ی له ڕزبه‌ری 1324ی هه‌تاوی دا بڵاو بووه‌ته‌وه و وه‌ک ئاماژه‌مان پێ‌کرد باسی گیرانی زه‌بیحی و ئاواڵه‌کانی تێدایه.
دوای چاپ بوونی ئاخر ژماره‌کانی نیشتمان هێندێک سه‌نه‌د هه‌ن ده‌یسه‌لمێنن که عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی له سه‌ر چالاکی خۆی له کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و دواتر دوای ئازاد بوونی به ناوی حیزب و کۆمار به‌رده‌وام بووه.
بۆ نموونه له گه‌ڵ کۆنسوولگه‌ری شووڕه‌وی و بریتانیا له ته‌ورێز پێوه‌ندی گرتووه. له‌و نامه‌یه‌دا که وه‌کوو " گهڕێنهندهی چاپه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف" به ڕێگه‌ی کۆنسوولی شووڕه‌وی له ته‌ورێز بۆ مۆڵۆتۆف وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی شووڕه‌وی ناردووه 9، ئه‌وه جوان ده‌رده‌که‌وێ. هه‌ر له‌و نووسراویه‌ی کاک محه‌مه‌دی شاپه‌سندی ش دا ئه‌و مه‌به‌سته ته‌ئیید ده‌کرێ. ئهودهنووسێ: " دوای سه‌فه‌ری یه‌که‌می باکۆ (مه‌به‌ست سه‌فه‌ری گه‌وره پیاوانی کورد بۆ باکۆ له مانگی نۆڤامبری 1941 به‌ر له دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف یان زیندوو بوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕانی سیاسی ڕێکخراو له موکریان له 25ی گه‌لاوێژی 1321ی هه‌تاوی = 16ی ئووتی 1942 یه. تێبینی نووسه‌ری ئه‌م باسه)که زه‌بیحی بۆ چاپکردنی نیشتمان و قاسم ئاغای ئێلخانی زاده بۆ ڕاوێژکاری له ته‌ورێز بوون، ئاگادارم دوو یادداشتی زۆر گرنگ به زمانی ئازه‌ری سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌وسای کوردستانی ئێران به تایبه‌تی و کوردستانی گه‌وره به گشتی و داواکارریهکانی گه‌لی کورد له ئێران به هۆی حه‌سه‌ن ئۆڤ کۆنسوولی سۆڤێت له ته‌ورێز بۆ وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سۆڤێت ناردراوه..."
به پێی ئه‌و په‌یوه‌سته‌ی له گه‌ڵ نامه‌ی باس‌کراو دا ناردراوه (بڕوانه په‌راوێزی 9) تاریخی ناردرانی 7ی به‌فرانباری 1323ی هه‌تاوی ( 28ی دیسامبری 1944) واته نزیکه‌ی 7 مانگ دوای چاپ بوونی ئاخر ژماره‌کانی نیشتمان (9،8،7) ه که وابوو ئه‌و سه‌ردانه‌ی ته‌ورێز له لایه‌ن زه‌بیحی یه‌وه ناکرێ به مه‌به‌ستی چاپکرانی 'نیشتمان' بووبێ، چونکوو ئه‌و ده‌م ئیتر چاپ کرانی ڕاگیرابوو.
وێنه‌یه‌کی تێکڕایی که جگه له عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی و قاسمی ئێلخانی زاده، وه‌هابی بلووریان، نه‌جمه‌دینی ته‌وحیدی، عه‌بدولڕه‌حمانی ئیمامی، سماییل خانی فه‌ڕووخی و مه‌حموودی وهلیزادهی تێدایه و له ته‌ورێز گیراوه، قسه‌ی کاک محه‌مه‌د بۆ بوونی زه‌بیحی و قاسم ئاغا له ته‌ورێز له‌و کاته دا داده‌گرێته‌وه.
ئه‌م وێنه‌یه له کتێبی : 'ژیان و به‌سه‌رهاتی عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی' نووسینی عه‌لی که‌ریمی وه‌رگیراوه، ئه‌ویش له کتێبی کۆماری کوردی سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی وه‌رگرتووه
ئیگلتن ی کوڕ له کتێبه‌که‌یدا 10، نموونه‌یه‌کی دیکه له هه‌ڵسووڕانه دیپڵۆماتییهکانی زه‌بیحی باس ده‌کا و ده‌نووسێ: " له ئاخر و ئۆخری دیسامبر دا [ به لهبهڕچاوگرتنی ده‌قی باسه‌که‌ی له‌و شوێنه دا مه‌به‌ستی دیسامبری 1945 ه، که دیاره ئه‌و تاریخه ڕاست نییه چونکوو ئه‌و ده‌می زه‌بیحی له تاران له زیندان دا بووه- تێبینی نووسه‌ری ئه‌م باسه] قازی محه‌مه‌د ئیختیاری دا به عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و عه‌لی ڕیحانی بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ کۆنسوولی بریتانیا له ته‌ورێز سه‌باره‌ت به ئیمکانی دامه‌زراندنی جۆره پێوه‌ندییه‌کی ڕه‌سمی له نێوان کوردستانێکی ئۆتۆنۆمی ئاینده و شانشینی یه‌کگرتوو (بریتانیا) و هێزه ڕۆژئاواییه‌کانی دیکه.وه‌ڵامی کۆنسوول له ڕوانگه‌ی کوردانه‌وه لێڵ بوو و به دڵ نه‌بوو."
ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی ئیگلتن باسی ده‌کا ده‌بێ به‌ر له ئووتی 1945 یان دوای به‌ربوونی زه‌بیحی و ئاواڵانی له زیندانی تاران و هاتنه‌وه‌یان بۆ سابڵا‌غ له فێڤرییه‌ی 1946 دا کرابێ. ته‌نانه‌ت زه‌بیحی له‌و " سپاس و معذرت " ه تهی که له کوردستانی ژماره 18 (4ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324ی هه‌تاوی) دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌نووسێ : " ... عدهیهک له برایان که به ته‌شریف هینانی خویان مفتخریان کردبوم له‌به‌ر ماموریتیک که پیم رجوع کرا نهم توانی بچمه‌وه خزمتیان". ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ که ئه‌و ده‌ستبه‌جێ دوای هاتنه ده‌ر له زیندان له کار و هه‌ڵسووڕانه‌کانی حیزب و کۆمار دا به‌شدار بووه.
مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی زه‌بیحی جه‌خت کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه که سه‌ره‌ڕای ئاڵوگۆڕپێکهاتن له ته‌بیعه‌ت و قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف دا و بوونی به حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان زۆربه‌ی نزیک به ته‌واوی دامه‌زرێنه‌ران و به تایبه‌تی هه‌ڵسووڕێنه‌رانی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه له کاروبار و هه‌ڵسووڕانه‌کانی حیزب و کۆمار دا – که سنوورێکی ئه‌وتۆیان له نێواندا نه‌بووه - به‌شدار بوون و هێندێکیان له دا‌و وده‌زگاکانی کۆمار دا له کاربه‌ده‌ستانی هه‌ره پایه‌به‌رز بوون.
وا دیاره هێندێک له قسه و بۆچوونه‌کانی دواتر ( بۆ نموونه چه‌ند بڕگه‌یه‌ک له نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز دوکتور عه‌زیزی شه‌مزینی له تێزی دوکتورییهکهیدا) هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆژ بن تا ئه‌وه‌ی که له زه‌مانی ده‌ستپێکردنی کاری حیزب و سه‌رده‌می کۆمار دا هاتبنه گۆڕێ.
ئه‌گه‌رچی له ئۆرگانه‌کانی حیزب و کۆمار دا ( ئه‌و به‌ڵگانه‌ی وا من دیتوومن)- جگه له کورته ئاماژه‌که‌ی (هاواری کورد) نه‌بێ – گیرانی زه‌بیحی، قادریی قازی و ڕه‌سووڵی به ووردی و به ڕوونی باس نه‌کراوه، به‌ڵام به‌ربوونیان له زیندان بووه‌ته هه‌وێنی شێعری شاعیران و یارمه‌تی ماڵی‌یان بۆ کۆ کراوه‌ته‌وه. بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وه گشت ئه‌و باسانه‌ی پێوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه هه‌یه ڕادهگوێزینه ئێره.
کوردستان، ژماره 15 ، شه‌ممۆ 27ی ڕێبه‌ندانی 1324 – 16ی فێڤرییه‌ی 1946
"ئه‌و آغایانهی اعانهیان بو محبوسین ری نیشتمان نقد پرداخت کردوه.
ڕه‌دیف نیو و شه‌رت مبلغ به ریال
1- جناب حاجی بابه‌شیخ 10000
2- رحیم آغای سیف قاصی 4000
3- احمد آغای ایلخانی زاده 3000
4- حاجی کاکه رحمن ایلخانی زاده 3000
5- ابراهیم آغای ایلخانی زاده 3000
6- سید محمدامین هیمن شاعرملی 500
7- عبدالرحمن هه‌ژار شاعر ملی 500
8- ابراهیم آغای قاره‌مانی 3000
9- حسن آغای دهبوکری 1500
10- حاجی کریم پنجوی 500
11- رحمن ولی زاده 500
12- حمید بلوریان 500
13- ملا عبدالله مفتی زاده 100
14- حاجی عبدالخالق حسن زاده 200
15- حاجی فتح الله ناصری 150
16- سعید ولی زاده 200
17- حاجی محمد صوفی زاده 200
18- رحمن عطاری 100
19- عبدالکریم بلوریان 100
20- عزیز صدیقی 500
ماوه له لاپه‌ره‌ی 4، "( لاپه‌ره‌ی 4 پاشماوه‌ی ئه‌و لیسته‌یه‌ی تێدا نییه. تێبینی نووسه‌ر).
له ژماره‌ی 16ی کوردستان دا ، 29ی ڕێبه‌ندانی 1324 = 18ی فێڤرییه‌ی 1946 ، پاشماوه‌ی ئه‌و لیسته‌یه کهگهیشتووهته 57 نه‌فه‌ر و به‌سه‌ریه‌که‌وه 39610 ڕیاڵیان یارمه‌تی داوه نووسراوه و هه‌ر وه‌ها لیسته‌ی نێوی 19 که‌سیش بڵاو کراوه‌ته‌وه که به‌ڵێنی یارمه‌تییان داوه. ئه‌و نێوانه له ژێر سه‌ردێڕی : ( ئه‌و آغایانهی اعانهیان بو مهحبوسینی ری نیشتمان تعهد کردووه) بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له ژماره‌ی 18ی کوردستان دا شه‌ممۆ 4ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324= 23ی فێڤرییه‌ی 1946 دا زه‌بیحی به‌م شێوه‌یه سپاسی خه‌ڵکی کردووه بۆ به‌خێر هێنانه‌وه‌یان: " سوپاس و معذرت! عدهیهک له برایان که به تشریف هینانی خویان مفتخریان کردبوم له به‌ر ماموریتیک که پیم رجوع کرا نهم توانی نچمهوه خذمتیان و حضورا سوپاسی بی پایانی خوم پێشکه‌ش بکه‌م؛ به هوی ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه داوای لی بوردن ده‌که‌م. ایتر بژی کوردستانی آزاد !
عبدالرحمن ذبیحی ".
له ژماره‌ی 19ی کوردستان دا، دووشه‌ممۆ 6ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324 = 25ی فێڤرییه‌ی 1946، دڵشادی ڕه‌سووڵی ئاوا سپاسی بهسهرکتدنهوه و پێوههاتنی خه‌ڵکی کردووه : " سۆپاس ! ئه‌و هویه‌ی به هه‌ل ده‌زانم که سوپاسی بی پایانی خوم پیشکه‌ش به‌و گه‌وره و برا خوشهویستانهم بکه‌م که له گه‌رانه‌وه‌ی من دا ئه‌منیان سه‌ربلند کردوه و به تشریف هینانیان شادی منیان گه‌یانده رادییکی زور گه‌وره داوام ئه‌وه‌یه به پشتیوانی خودا و له ژیر سایه‌ی به‌یداغی کوردستانا به منتهای آرهزو بگه‌ین . دلشاد ره‌سولی."
ئه‌م وێنه‌یه‌ی دڵشادی ڕه‌سووڵی له نوسخه دیسان چاپکراوه‌کانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان، پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ده‌زگای ئاراس و بنکه‌ی ژین وه‌رگیراوه
هه‌ر له‌و ژماره‌یه دا له ژێر ستوونی ( اخبار نیو خومان دا) ئاوا باسی هاتنه‌وه‌ی گیراوه‌کان کراوه :" ..... 2- برایان عبدالرحمن ذبیحی و دلشاد که له پیشدا وه‌لامی آزاد بونی ئه‌وانمان داب‌و به شانازیکی زور شه‌وی 1324.12.3 واردی ماله خویان بون و چاوی برا و آزادیخوایهکان و که‌سوکاریان پی رون بو. برا قاسمی قادری له به‌ر ضعف مزاج چه‌ند روژیک له "
ئه‌م وێنه‌یه‌ی قاسمی قادریی قازی که به‌ئه‌گه‌ری زۆر له دوای به‌ربوونی له زیندانی عه‌جه‌مان له نه‌خۆشخانه‌ی شووڕه‌وی له ته‌ورێز گیراوه بۆ یه‌که‌م جار له کتێبی :" سێبه‌ری ئازادی" نووسینی که‌ماڵ عه‌بدووڵاهی دا بڵاو بووه‌ته‌وه و به سپاسه‌وه له‌و کتێبه وه‌رگیراوه
بیمارستانی شوره‌وی له ته‌وریز ده‌مینیته‌وه ئه‌م روژانه به هومیدی خودا ده‌گه‌ریته‌وه له خودا ده‌خوازین برا و که‌سوکاری ئه‌م خوشه‌ویستانه هه‌میشه به یه‌کتر شاد و دلخوش بن . "
له ژماره‌ی 26ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا، دووشوممۆ 27ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324= 18ی مارسی 1946 ئه‌و شێعره‌ی 'هه‌ژار' به بۆنه‌ی به‌ربوون و هاتنه‌وه‌ی زه‌بیحی و دڵشاد و قادری بڵاو کراوه‌ته‌وه:
" بو هاتنه‌وه‌ی ذبیحی و دلشاد (و قادری) هه‌ژار
فریشته‌ی خوشی سه‌رچاوه‌ی سروور
بابی هه‌ژاران ئه‌ی ...........................*
*( ئه‌م شوێنه نوخته چنانه به پێی وه‌زنی شێعره‌که ده‌بێ دوو ووشه‌ی " ره‌ئیس جمهوور" بێ که جێی خاڵی یه- تێبینی نووسه‌ری ئه‌م باسه)
نازانم تو چی له چی خولقاوی
گیانی شیرینی و بینایی چاوی
روشن فکریشم سه‌رم سور ماوه
ماکه‌ی خولقانت کام گل و آوه
نا، نا تیگهییم وه‌ختی کردگار
به‌زه‌یی داهات به کوردی هه‌ژار
ایرادهی فه‌رمو کورد نهبریتهوه
توشی خوشی بی ببوژیتهوه
له خاکی سه‌ری کوردی خاک به‌سه‌ر
له آوی چاوی لاوی ده‌ربه‌ده‌ر
تیکه‌لی کردن توی هینا به‌رهه‌م
بویه هه‌ر روحمی بومان هه‌مو ده‌م
چاکه‌ی تو بو مه گه‌یوه‌ته پایه‌ک
صه‌د زمان بیلی له کیوه کایه‌ک
میلله‌ت رزیبو به زیندان و به‌ند
رزگارت کرد و مهدرهکت بو سه‌ند
به‌ری که‌وشی تو بالی هومایه
شاهیدن بو من ئه‌و سی برایه
زور جزیات کیشا تا ده‌رچون له به‌ند
به دیداری وان ایمهت کرد خورسه‌ند
بیژه‌ن که توم دی بروات ببی پیم
جیژنی استقلال تازه بووه لیم
"دلشاد" هه‌ر شاد بی وه‌ک شادت کردم
له زیندانی خه‌م ئازادت کردم
پیاوی آزا و ژیر به‌خیر بیته‌وه
دوامین گریی دل به‌و ده‌کریته‌وه
ایوه خوتان نا له پیناو میلله‌ت
بو ایمه دیت‌و نزار و ذیلله‌ت
پیتان دل خوشه دایکی نیشتمان
رو سورن له راست ناموس‌و ویجدان
کوتایو نه‌کرد بو سه‌ربه‌رزی گه‌ل
به‌لان رووی ره‌ش بی لیی قراندن قه‌ل
قره‌ی قه‌ل ایوهی خسته زیندانی
ئه‌وه‌ش انتقام ده‌ردی ده‌زانی
یا خوا هه‌ر بژی پیشوای عه‌زیز
سه‌رۆکی گه‌وره سه‌ربه‌رز و به‌ریز
شاده کورد هه‌تا پیشه‌وا هه‌یه
خودا شادمان که‌ی تا دنیا هه‌یه
بژی هوردوی سور به فه‌تح و ظه‌فه‌ر
وه‌ک بۆ هه‌ژاران خوی کرده له‌مپه‌ر "
هیوادارم ئه‌م نووسراوه‌یه تیشک باوێژێته سه‌ر یه‌ک له ڕووداوه‌کانی سه‌روبه‌ندی کۆماری کوردستان
حه‌سه‌نی قازی 24ی مارسی 1997
په‌راوێزه‌کان
1- بڕوانه کتێبی سه‌رله‌شکر ئه‌حمه‌دی زه‌نگه‌نه: " خاطراتی از ماموریت های من در آذربایجان ( از شهریور 1320 تا دی ماه 1325)، انتشارات شرق، چاپ دوم 2535 = 1355 ی هه‌تاوی،( به زمانی فارسی) ل. 59، 60، 61
2- بڕوانه: عه‌لی که‌ریمی، " هه‌ڵه‌ی مێژوویی یان ..." گۆڤاری گزینگ، ژماره 14، ژانڤییه‌ی 1997، سوێد، ل. 23 تا 29
3- بۆ وێنه بڕوانه کتێبی : حکوومه‌تی کوردستان رێبه‌ندانی 1324 – سه‌رماوه‌زی 1325. کورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتی دا. نه‌وشیره‌وان مسته‌فا ئه‌مین، یوترێخت، هۆله‌ند، 1993 و نووسراوه‌که‌ی د.مه‌ردوخ و عه‌لی که‌ریمی و به تایبه‌تی نووسراوه‌که‌ی کاک محه‌مه‌دی شاپه‌سندی
4- بڕوانه: نووسراوه‌ی مامۆستا جه‌میل ڕۆژبه‌یانی: " دودمانی ئاریایی و مێژووی کورد و کوردستانی ئه‌مین زه‌کی به‌گ" گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ، ژماره 132، به‌غدا، عێراق، 1993
له‌و نووسراوه‌یه دا ڕۆژبه‌یانی گزی و زیانیی "ئه‌ده‌بی" سه‌رله‌شکر زه‌نگه‌نه‌ی سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی چه‌ند به‌ند له کتێبی ئه‌مین زه‌کی به‌گ وله چاپدانی به نێوی خۆی به به‌ڵگه‌وه وه‌ڕوو خستووه.
5- بڕوانه : Foreign Relations of The United States, diplomatic papers 1945.
volume VIII, The Near East and Africa.
United States Government Printing Office.
Washington. 1969. P. 400
6- د. عه‌بدوڵڵا مه‌ردوخ. کۆمه‌ڵه‌ی " ژیانه‌وه‌ی کورد" و " کۆمه‌ڵه‌ی هیوا"، به‌شی دووهه‌م، گۆڤاری گزینگ،
ژماره‌ی 14. ژانڤییه‌ی 1977. سوێد. ل. 32
7- بڕوانه: محه‌مه‌دی شاپه‌سندی: " ده‌رباره‌ی حکومه‌تی کوردستان- کورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتی دا.
ڕۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، ژماره‌ی 119، یه‌کشه‌ممه 24-11-1994، هه‌ولێر، خوارووی کوردستان
8- تاریخی چاپ بوونی ژماره‌کانی گۆڤاری نیشتمان ئاوایه:
ژماره‌ی1، ساڵی یه‌که‌م، پووش په‌ڕی 1322(ی هه‌تاوی) جولای (ژووییه‌ی) 1943
ژماره‌ی2، ساڵی یه‌که‌م،خه‌زه‌ڵوه‌ری 1322 – نۆڤامبری 1943
ژماره‌ی3-4، ساڵی یه‌که‌م سه‌رماوه‌ز و ڕێبه‌ندانی 1322- دیسامبری 1943، ژانڤییه‌ی 1944
ژماره‌ی 5، ساڵی یه‌که‌م ڕێ به‌ندانی 1322 – ژانڤییه‌ی 1944، فێڤرییه‌ی 1944
ژماره‌ی 6، ساڵی یه‌که‌م ڕه‌شه‌مه‌ی 1322 – مارسی 1944
ژماره‌ی 9،8،7 ساڵی یه‌که‌م خاکه‌لێوه، بانه‌مه‌ڕ، جۆزه‌ردان 1323 ( به‌هاری 1323) – ئاوریل، مه‌ی، ژووه‌نی 1944
به‌داخه‌وه کاتێک مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز له ساڵی 1985 دا شه‌ش ژماره‌ی نیشتمان ی له ته‌ک پێشه‌کییه‌کی درێژ به کوردی و ئاڵمانی بڵاو کرده‌وه، ئاخر ژماره‌کانی نیشتمان ی له به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو تا ئه‌وانیشی له‌گه‌ڵ بڵاو بکاته‌وه. ئه‌و کاره‌ی مامۆستا خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ زیندووکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییاتی سیاسی کوردی
9- په‌یوه‌ستی نامه‌ی زه‌بیحی بۆ وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی شووڕه‌وی له کتێبی غه‌نی بلووریان: " ئاڵه‌کۆک
به‌سه‌رهاته‌کانی سیاسی ژیانم"، ستۆکهۆڵم. سوێد. 1977 وه‌رگیراوه و ئاوایه:
کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک Komeley J.K
ادارهی ناوه‌ندی Idarey nawendy
ژماره 444 Jimare444
به‌رواری 7ی به‌فرانباری 1323 ، Berwari 28 Desambre 1944
بژی کورد و کوردستانی گوره!
معظم سووهت اتفاقنین گنرال کونسولی _ تبریز شهرینده
احتراملا عرض اولنور بو مکتوبین ضمیمهسنده پارتیامزن طرفندن سووهت اتفاقنین خارجی ایشلر
کومیسیری جناب مولوتف یولداش عنوانینه یازیلمیش بیر مکتوب تقدیم و اونین مقصد یتیرمهسینی
خواهش ایدیریک
" ژ – ک " پارتیانین مرکزی ادارهسی طرفندهن
مطبوعات مدیری عبدالرحمن ذبیحی
مۆری هه‌یئه‌تی ناوه‌ندی ژ.ک. و ئیمزای زه‌بیحی
10- The Kurdish Republic of 1946
William Eagleton Jr
Oxford University Press. 1963
ئه‌گه‌رچی کتێبه‌که‌ی ئیگلتن تائێستا یه‌ک له سه‌رچاوه هه‌ره باشه‌کانه له سه‌ر کۆماری کوردستان، به‌ڵام چ سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌کردووه‌ته پاڵپشتی بۆچوونه‌کانی. ئه‌و، له یه‌ک دوو جێدانهبێ نێوی سه‌رچاوه‌ی کوردی و ئه‌و کوردانه‌ی له گه‌ڵیان دواوه نه‌هێناوه. هه‌رچه‌ند له پێشه‌کی کتێبه‌که‌یدا سه‌رکۆنه‌ی ئارچیباڵد ڕوزڤێڵتی کردووه له به‌ر تاقوجووتکردنی هێندێک له ڕووداوه‌کان، به داخه‌وه بۆ خۆشی له چه‌ند جێ، وه‌ک تاریخی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و ئه‌و بابه‌ته‌ی لێره‌دا باسی کرا، هه‌ڵه‌ی کردووه.
No comments:
Post a Comment