Tuesday, February 17, 2009

به‌شێک له‌ نامه‌یه‌کی جه‌لال ئال ئه‌حمه‌د بۆ هاوسه‌ری



نامه‌یه‌کی جه‌لالی ئال ئه‌حمه‌د بۆ سیمینی دانشوه‌ری هاوسه‌ری

8ی به‌یانی چوارشه‌مۆ 9ی گه‌لاوێژی 1342 / 31ی ژووییه‌ی 1963

... دوێنێ ئێوارێ له‌و که‌سانه‌ی که‌ هاتبوون بۆ ماڵمان لاوکی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ بوو به‌ نێوی سه‌یفی قازی. برازای ئه‌و قازی محه‌مه‌ده‌ی رێبه‌ری کورده‌کان که‌ له‌دوای ڕووداوی ئازه‌ربایجان تیره‌بارانیان کرد[!]. سه‌ر له‌ به‌یانی ته‌له‌فونی کرد و پرسیاری کتێبی " غه‌ربزه‌دگی" لێکردم که‌ گوتم نیمه‌ ( حه‌وتووی به‌لانی که‌مه‌وه‌ دوو ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌کرێ بۆ داوخوازی ئه‌و قسه‌ قۆڕانه‌) و دوایه‌ باسی کتێبی " سێ تار"ی لێکردم و ئه‌وه‌ی که‌ بۆچی پێشکێش کراوه‌ به‌ مه‌لیکی و پێم گوت ئه‌توو کێی که‌ ڕێگه‌ به‌خۆت ده‌ده‌ی ئاوا لێم بپێچییه‌وه‌ ؟ وه‌ره‌ با بت بینم و هات. مێرمنداڵێکی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ و سوننی و باوکی‌ کاتێک ئه‌و ته‌مه‌نی یه‌کساڵان بووه‌ ( 1325ی هه‌تاوی) ڕای کردووه‌ بۆ شووڕه‌وی و دایکی له چاوه‌ڕوانی مێرده‌که‌ی دا دانیشتووه‌ و ئه‌و منداڵی تاقانه‌یه‌‌ و چه‌نده‌ به‌هۆش و چ جووته‌ چاوێک! ئێستا ده‌چێته‌ پۆلی پێنجه‌می ئاماده‌یی و کتێبی " غه‌ربزه‌دگی" خوێندووه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵبه‌ت له‌ به‌شی هه‌ره‌ زۆری تێنه‌گه‌یشتووه‌... ئه‌و قسه‌ و ووشانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وم ئاڵوگۆڕ کرد زۆری هه‌ژاندم و ئازاری دام. ده‌یگوت ئێمه‌ زۆر خراپ بووین. گوتم بۆ؟ گوتی چونکوو له‌ بیرمان چووه‌ته‌وه‌‌ بابه‌کانی ئێمه‌یان کوشتووه‌و هتد...
وله‌ دوێنێه‌وه‌ تا ئێستا له‌ بیرێکی قووڵه‌وه‌چووم و خه‌ریکم گه‌ڵاڵه‌ی نووسینی بابه‌تێک داده‌ڕێژم به‌ ناوی ' کارنامه‌ی شکان ' سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌ سیاسییه‌کانی ئه‌و ساڵانه‌ له‌ گه‌ڵ شه‌خسی هه‌وه‌ڵی خۆم [ محه‌مه‌د ڕه‌زا شا] و نه‌ک وه‌کوو چیرۆک به‌ڵکوو وه‌ک گوزارشتێک و چی وای کرد که‌ شکاین و ئه‌و کابرایه‌ بردییه‌وه‌. ڕه‌نگه‌ بکرێ ناوی بنێین به‌رگی دووهه‌می ' غه‌ربزه‌ده‌گی". هه‌رچۆنێک بێ ئه‌گه‌ر حاڵ و حه‌وسه‌له‌م هه‌بێ و له‌م دۆخی تازییه‌بارییه‌ی که‌ ئێستا تێی که‌وتووم‌ بێمه‌ ده‌رێ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی کارێکه‌.....
(لاپه‌ڕه‌ی 471،470 )

No comments: