بهختهک نایب بێ ، نۆشیروان حاکم بێ ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی
بهختهک نایب بێ، نۆشیروان حاکم بێ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی *
A practical Kurdish Grammar ( ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی)
حه‌سه‌نی قازی
ل.ۆ.فاسوم ڕێزمانی کوردی له سه‌ر بناوانی قسه کردنی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک له ناوچه‌ی سابڵا‌غ و ده‌ور و به‌ری و ئاگاداریی زانیاریده‌ره خوێنده‌واره‌کانی به‌پێی پێوه‌ری ڕێزمانی ئینگلیسی شی کردووه‌ته‌وه و بۆیه‌ش له‌ونموونانه‌ی له‌مه‌ڕ شێوه‌ی گه‌ردان کردنی کردار و ڕاناو به‌ده‌سته‌وه‌ی داوه، لێروله‌وێ جیاوازییه‌ک له گه‌ڵ زمانی کوردی ئه‌و جۆره‌ی ئاخێوه‌ران به‌کاریان بردووه هه‌ست پێده‌کرێ. به‌ڵام، وه‌ک بۆخۆی له کوردستان میشنێری،ژماره2، ساڵی 12، فێڤرییه‌ی1920 دا له سه‌ر ئاماده کردن و چاپی ئه‌و کتێبه ده‌ڵێ:
"ئه‌من زۆر به‌داخه‌وه‌م ئه‌و کاره ده‌بوو وا به په‌له بکرێ. پێداهاتنه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که هه‌ر نه‌ده‌کرا، جا بۆیه هه‌ڵه‌ی زۆر زیاتری تێکه‌وتووه که ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی پێداهاتنه‌وه‌ی هه‌بایه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی تێ نه‌ده‌که‌وت."
له خواره‌وه سه‌ر به‌رگ و ئه‌و پێشه‌کییه‌ی فاسوم بۆ ئه‌و کتێبه‌ی نووسیوه،له‌گه‌ڵ چه‌ند په‌ندی پێشونان و چێرۆکی کوردی که به وه‌رگێڕانی ئینگلیسییه‌وه له ' ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی ' دا چاپی کردووه و هه‌ر وه‌ها ئه‌و سرووده نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بۆ گه‌لی کوردی نووسیوه و له سه‌ر نووسی باسه‌کانی له‌مه‌ر " میسیۆنی کوردستان" دا زۆر جار ئاماژه‌ی پێکراوه ده‌خوێننه‌وه.
ڕێزمانێکی کرده‌یی (Practical) زمانی کوردی
له‌گه‌ڵ ڕاهاتنی ته‌له‌فوزی فۆنێتیکی ئینگلیسی بۆ وه‌رگێڕان به زمانی کوردی
چیرۆکی کورتی کوردی که ئینشا و سینتاکسی زمانی نیشان ده‌ده‌ن
و
په‌یڤ (vocabulary )
نووسینی : ل. ۆ . فاسوم، پیئێچ. دی.
میسیۆنێری ئه‌مریکایی
وه‌رگێڕی مێژووی ئینجیلی ڤۆگت و، بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لووتێر و شیکردنه‌وه‌ی سڤه‌ردرۆپ به سریانیی مۆدێڕن و، کتێبی پیرۆز و بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر به کوردی. نووسه‌ری کتێبی شێعرانی ڕووحانی و، ئێدیتۆری ڕۆژنامه‌یه‌کی مانگانه‌ش به زمانی کوردی
له لایه‌ن شووڕای نێوکۆیی کۆمه‌ڵه‌ی ئێڤانگێلی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه
1919
نووسه‌ر ئه‌م کتێبه پێشکێش ده‌کا به
[بیره‌وه‌ری ] کۆلۆنێل ئیاس
یه‌که‌م کۆنسوولی ڕووسییه‌ی سه‌لته‌نه‌تی له سابڵا‌غ، ئێران
که له 28ی دیسامبری 1914 له نه‌به‌ردی میاندواو دا کوژرا
وه‌ک نیشانه‌یه‌کی ستایش
بۆ توانا دیپلۆماتییه‌کانی، وره‌ی قاره‌مانانه‌ی، مرخ و مه‌یلی بۆ گه‌لی کورد و زمانه‌که‌یان و، بۆ
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی مێهره‌وانانه
هێندێک وته‌ی به‌رایی
گه‌لی کورد مێژوویه‌کی زۆر کۆنی هه‌یه. هه‌بوون و هاتن و چوونی کورده‌کان له هه‌رێمه‌کانی زاگڕۆس، Niphates، ده‌جله- فوراتی سه‌روو، ده‌کرێ تا ده‌وره‌ی به‌رایی ئاسۆری شوێنگێڕی بکرێ. زۆر پیاوی زانا گوتوویانه، پێوه‌ندییه‌کی زۆر پته‌و له نێوان کلدانییه داگیرکراوه‌کان و کورده‌کاندا هه‌یه، و یه‌ک له سلسله ئاسووڕییه‌کان و جێنشینانیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بوون. خه‌ڵکی دیکه ده‌ڵێن کورده‌کان سه‌ر به گرووپی مه‌زنی ماد – ئێرانین.
هه‌رچۆنێک بێ، ئێمه به دڵنیاییه‌وه ده‌زانین نه‌ته‌وه‌ی کورد سه‌لاحه‌دینێک، نادر شایه‌ک و که‌ریم خانێک (1779 زایینی) و، زۆر که‌سایه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی دیکه‌ی لێ که‌وتووه‌ته‌وه
زمانی کوردی له چه‌ندین له‌هجه پێک دێ و له ناوچه گه‌وره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه، ڕۆژئاوای ئێران و، ئه‌ستانی خۆراسانی ئێران قسه‌ی پێ ده‌کرێ. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تیریتۆرییه (خاکه) زۆر دروستتر دیاریی بکرێ ده‌کرێ، باسی ئه‌ستانه کانی ئه‌رزوروم، مهعموراتولعهزیز، وان و مووسڵ له ترکییه و، ئه‌ستانه‌کانی ئازه‌ربایجان،ئه‌رده‌ڵان و لورستان له ئێران بکه‌ین. جگه له‌وانه، ناوچه کوردنشینه‌کان له خۆراسان، که شا عه‌باسی یه‌که‌م ( 1628-1587) ئه‌و کوردانه‌ی له سنووری ئێران – ترکییه‌وه وه‌ک له‌مپه‌رێکی ده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ر تورکهمهنهکاندا ڕاگوێسته ئه‌وێ.
هه‌ر وه‌ک چۆن مێژوونووسانی زانا ڕێک نین له سه‌ر بنه‌چه‌که‌ی که‌ونارای کورد، هه‌ر ئاواش زمان‌ناسان ڕێک نین له سه‌ر سه‌رچاوه و دایکی زمانی کوردی. هێندێکان به هێندێک دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن کوردی له سه‌رچاوه‌ی زمانی په‌هله‌وییه‌وه دێ، ئه‌وانی دیکه‌ش به گردبڕی ده‌یبه‌ستنه‌وه به زمانه‌کانی گرووپی کلدانی، وه‌ک شێوه‌ی به‌سترانه‌وه و پێوه‌ندی زمانی هه‌رمه‌نی به زمانی فارسییه‌وه.ڕاویلسۆن به‌م وشانه‌ی خواره‌وه دژی بۆچوونی یه‌که‌مه: " ئه‌و له‌هجانه‌ی شاخنشینه‌کانی زاگڕۆس تائێستا له لایه‌ن هه‌موو نووسه‌رانه‌وه به پاشماوه‌ی په‌هله‌وی کۆن داندراون، به‌ڵام وا وه‌به‌رچاوی من دێ و له سه‌ر بنه‌مای ناته‌واو؛ئه‌وان بهولههجانه دابنێم که له فارسی کۆن، وه‌ک پێی ده‌گوترێ فارسی قه‌دیم که‌وتبنه‌وه." هێندێکان ده‌ڵێن له زمانی کۆنی مادییه‌وه دێ و، دیسان هێندێکی ده‌ڵێن کوردی یه‌کێک له زمانه مۆدێڕنه ئێرانییه‌کانه، زمانێکی خوشکی فارسی مۆدێڕن، که زۆر تۆوی تێدایه که ڕاسته‌وڕاست له‌و زمانه را خوازراونه‌ته‌وه، له کاتێکدا خه‌ڵکی دیکه هاسانتری ده‌که‌نه‌وه و ده‌ڵێن کوردی له فارسیی نوێ که‌وتووه‌ته‌وه.
کوردی بڵا له هه زمانێکه‌وه که‌وتبێته‌وه، به دڵنیاییه‌وه له زۆر ڕووه‌وه به‌ره‌وپێشچوونی تاکانه و تایبه‌تی له مه‌ڕ خۆی به‌خۆیه‌وه دیوه. هه‌ر چۆن ئه‌وه ڕاسته که کوردی وشه‌یه‌کی زۆری ڕاسته‌و ڕاست له فارسی، عه‌ڕه‌بی،ترکی و زمانه دراوسێیه‌کانی دیکه خوازتووهتهوه یان له‌و زمانانه‌وه پێشی خستوون، هه‌ر ئاواش ڕاسته، که ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر وشه‌ی هه‌ن که له‌هیچ زمانێکی دیکه دا نابیندرێته‌وه.
ئه‌وه ترسێکه، زۆر له سه‌ر ئه‌وه جه‌خت کراوه‌ته‌وه که فارسیی نوێ دایکی کوردییه. هۆی ڕه‌وت و مه‌یلێکی ئاوا
له به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له زمانی کوردی‌یان کۆڵیوه‌ته‌وه، له‌و لێکۆڵینه‌وانه دا به چاویلکه‌ی زمانی فارسی ته‌ماشای زمانی کوردی‌یان کردووه و، وه‌ک "کلیلی" کردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕیشه و شێوازی زمانه‌که لێی سواری ئه‌سپه قوڵه " pony "ی فارسی بوون.
هه‌موو لایه‌ک ده‌زانن زمانی کوردی باوه‌ش له چه‌ندین له‌هجان وه‌رده‌هێنێ که به په پێی نزیک بوونه‌وه له سنووره‌کانی ناوچه جۆر به جۆره عه‌شیره‌تییه‌کان له‌یه‌کدی جیاوازن. نزیکه‌ی گشت ئه‌و له‌هجانه، یان ده‌سته‌ی له‌هجان، له لایه‌ن زمانناسانی هه‌ڵکه‌وتووی ئوڕووپاییه‌وه، و به پێی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی ئه‌و پیاوانه پێیان گه‌یشتوون، هه‌ر وه‌ها به خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵی ڕیساله‌کانیان، به هیچجۆر وێناچێ نه‌کرێ ئه‌و له‌هجانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی به‌ربڵاوتر بهێندرێنه ته‌نیشت یه‌ک و به‌یه‌که‌وه کۆ بکرێنه‌وه، و زمانێک بۆ چه‌ندین گرووپی له‌هجان به‌کار نه‌هێندرێ.
پێشه‌نگی ڕیزمانناسانی کوردی پ.م. گارتسۆنی P.M.Garzoni بوو که وه‌ک میسیۆنێرێک نزیکه‌ی 20 ساڵ له عه‌مادییه، له ڕۆژهه‌ڵاتی باکووری مووسڵ ژیا. ڕێزمانه‌که‌ی له ساڵی 1779 له ڕۆم چاپ بوو. خۆشبه‌ختانه ئه‌و یه‌که‌م ڕیساله‌یه له سه‌ر زمانی کوردی له عه‌مادییه نووسرا، له چوارچێوه‌ی سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌یدا که، وه‌ک دواتر دۆزرایه‌وه، هێندێک له باشترین له‌هجه‌کانی کوردی قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
له‌وه‌تا سه‌رده‌می گارتسۆنی، زۆر ڕیساڵه‌ی به‌نرخی دیکه هه‌ر له سه‌ر هه‌مان له‌هجه‌کانی عه‌مادییه و له‌هجه‌کانی لای سهرهوهتربه ده‌ست که‌سانی وه‌ک یووستی Justi، لێرخ Lerch و ڕییا Rhea وه نووسراون. ئێمه هه‌ر وه‌ها ڕیساله‌یه‌کی به‌رزمان به ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ر له‌هجه‌کانی کورده به‌به‌کان له ده‌وروبه‌ری سلێمانی که خۆدسکۆ Chodsko نووسیویه؛ و ڕیساله‌یه‌کی دیکه له سه‌ر له‌هجه‌کانی مووسڵ، و ناوچه کوردنشینه‌کانی خۆراسان به ده‌ست پرۆفێسۆر به‌ره‌سین Beresin وه نووسراوه. چه‌ند ساڵ لهمهوپێش ئۆسکار مان Oskar Mann کورته‌یه‌کی سه‌باره‌ت به له‌هجه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و نێوه‌ندی کوردستان نووسی. وته‌نێ یه‌ک دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئی.ب. سۆن E.B. Soane ڕیساله‌یه‌کی زۆر به‌هێزی له سه‌ر زمانی کوردی نووسی.
دۆزینه‌وه‌ی باشترین کوردی ده‌ناو ئه‌و هه‌موو له‌هجانه دا ئه‌رکێکی هاسان نییه. لێرخ Lerchده‌ڵێ ئه‌وه کارێکی بێکه‌لکه له کوردان پرسیار بکرێ کامه له‌هجه باشترین له‌هجه‌یه، چونکوو له هه‌ر کوردێکی پرسی وڵام ده‌داته‌وه خاوێنترین و باشترین له‌هجه له‌هجه‌که‌ی خۆیه‌تی. زمانناسانیش مه‌یلێکی ئه‌وتۆیان تێدا به‌دی ده‌کرێ هه‌ر وڵامێکی ئه‌وتۆ بده‌نه‌وه: ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی ئه‌وان زیاتر لێی ده‌کۆڵنه‌وه" بۆ ئه‌وان" ده‌بێ به پاکترین و باشترین له‌هجه.
پرۆفێسۆر Beresin ده‌ڵێ پاکترین و باشترین کوردی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی مووسڵ قسه‌ی پێ ده‌کرێ. کر پۆرترKer Porter زۆر نزیک ده‌بێته‌وه له‌و بۆچوونه کاتێک ده‌ڵێ گرووپی له‌هجه‌کانی ڕه‌واندز یه‌ک له پاکترین و باشترین له‌هجه‌کانن. لێرخ Lerch به به‌رواه‌رد کردنی کرمانجییه‌که‌ی له گه‌ڵ له‌هجه‌کانی دیکه ده‌ڵێ: " ئه‌من بۆم ده‌رکه‌وتووه ئه‌و کرمانجییه‌ی ئه‌من فێری بووم، زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گارتسۆنی و به‌ره‌سین باسی ده‌که‌ن یه‌ک ده‌گرێته‌وه." و سه‌باره‌ت به له‌هجه‌کانی زیاتر به‌لای باشوور دا ده‌ڵێ:" زمانی کوردیی سلێمانیش به پێی ئه‌و وشانه‌ی ڕیچRich ، کۆی کردوونه‌ته‌وه سه‌ر به کرمانجییه." به ئه‌و دوو ده‌ربڕینه، لێرخ به کرده‌وه هه‌موو له‌هجه‌کانی ڕۆژئاوا- نێوه‌ندیی کوردستان،له حه‌کارییه‌وه تا سڵیمانی، به گرووپێکی گه‌وره که ئه‌و نێوی لێ ده‌نێ " کرمانجی" داده‌نێ.
سه‌باره‌ت به‌و له‌هجانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات – نێوه‌ندیی کوردستان قسه‌یان پێ ده‌کرێ، به ده‌ستپێکردن له ناوچه‌کانی باکوور و ڕۆژئاوای ورمێ و، له‌وێوه به‌ره‌و باشوور به شنۆ، سابڵا‌غ، سه‌رده‌شت و ، سه‌قز دا، تا ده‌گاته ناوچه‌کانی سنه،بیستنی ئه‌وه‌ی میسیۆنێر هۆرنلی Hornly له‌و باره‌ویه‌وه ده‌یڵێ زۆر سه‌رنجڕاکێشه. هۆرنلی له ساڵی 1835 سه‌ری له‌و به‌شانه دا و دوو کوردی سۆمای وه‌ک مامۆستا ڕاگرت که له‌هجه‌ی حه‌کاریشیان ده‌زانی، کوردێکی برادۆست که له‌هجه‌ی شکاکی ده‌زانی و، کوردێکی موکری. جگه له‌وانه خزمه‌تکاری تایبه‌تی خۆی کوردێکی سوار Soar ی خه‌ڵکی مێردین بوو.
به له‌به‌ریه‌ک ڕۆنان و به‌راوه‌رد کردنی ئه‌و له‌هجانه، و به‌و حه‌وله‌ی که ئه‌و دای بۆ وه‌رگێڕانی ئینجیلی یوحه‌نای پیرۆز به کوردیی موکری که بکرێ بۆ هه‌موویان به‌که‌لک بێ، میسیۆنێر هۆرنلی Hornly ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی دۆزییه‌وه: " ئه‌من به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه بۆم ده‌رکه‌وت، کورده‌کانی ئه‌و عه‌شیره‌تانه زۆر باش له یه‌کتری تێده‌گه‌یشتن، و له‌وه تێده‌گه‌یشتن که به له‌هجه‌ی موکری بۆم ده‌خوێندنه‌وه." و سه‌باره‌ت به خزمایه‌تی نزیک له نێوان له‌هجه‌گه‌لی سۆما،برادۆست، شکاک و، موکری ئه‌و قسه‌کانی به‌و وشانه داده‌کووژێنێ:
" Ihre zusammenfassung unter einen gemeinschaftlichen Dialekt scheint mir nicht unmöglich "
[ بیری ئه‌وه‌ی که له‌هجه‌یه‌کی هاوبه‌شیان له نێو دابێ وێناچێ نه‌لوێ ]. ئه‌و له‌وه‌ش زیاتر ده‌چێ و ده‌ڵێ گشت زنجیره‌ی له‌هجه کوردییه‌کان ده‌کرێ له دوو گرووپی گه‌وره دا کۆ بکرێنه‌وه، یه‌ک بۆ باکوور، و یه‌ک بۆ باشوور. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌و ده‌ربڕینه دا، بێگومان ئه‌و چاوی له‌و دژوارییه‌ی وا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ له‌هجه‌کانی گرووپی زازا له‌و په‌ڕی باکوور دا دێته پێشێ هه‌ڵبواردووه.به‌ڵام ته‌نانه‌ت سه‌باره‌ت به‌و کورده زازایانه‌ش، لێرخ گه‌وره‌ترین خاوه‌نڕا سه‌باره‌ت به‌و گرووپه‌ی له‌هجان، ده‌ڵێ:" به‌گشتی کورده زازاکانیش له کرمانجی تێده‌گه‌ن."
وه‌ک ده‌رئه‌نجام، وێده‌چێ ڕه‌وا بێ ئه‌گه‌ر ئێمه به مه‌به‌ستی زمانناسانه، بکرێ گشت له‌هجه کوردییه‌کان له سێ به‌شی گه‌وره دا کۆبکهینهوهکه سێ ناوچه‌ی هه‌راو و گه‌وره‌ی باکوور، نێوه‌ند و باشووری کوردستان داده‌پۆشێ. له باکووری کوردستان گرووپی زازامان هه‌یه، له نێوه‌ندی کوردستان گرووپی کرمانجیمان هه‌یه و، له باشووری کوردستان گرووپی لوڕ و کهلورمان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که کامه‌یه‌ک له‌و گرووپانه نوێنه‌رایه‌تی پاکترین و باشترین کوردی ده‌که‌ن، ئێمه ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی گارتسۆنی، لێرخ، ڕییا، خۆدسکۆ، به‌ره‌سین، هۆرنلی و پۆرتر به ئاماژه کردن به کوردستانی نێوه‌ندی و، زۆر به تایبه‌تیتر به ئه‌و گرووپه له‌هجانه‌ی له‌لایه‌ن عه‌شیره‌ته به‌روپشت ئه‌تڵه‌سه‌کانی به‌به له ناوچه‌کانی سلێمانی قسه‌یان پێ ده‌کرێ. له نێو ئه‌و گرووپه‌ی عه‌شیره‌تاندا ئێمه باشترین ئه‌ده‌بییاتی کوردی له شێوه‌ی مێژوو،ئه‌فسانه، شێعر، و په‌خشان دا ده‌بینینه‌وه.
سه‌باره‌ت به عه‌شیره‌تی موکری، که له تێریتۆری ئێران له باشووری ده‌ریاچه‌ی ورمێ ده‌ژی، ئاغای ئی.ب.سۆن
E.B. Soane له کتێبه‌که‌ی دا " To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise " [ به‌ره‌و مێزۆپۆتامیا و کوردستان به سه‌روسه‌کوتی گۆڕاوه‌وه" ده‌نووسێ: " ئه‌وان زمانی کوردی له گشت پاکی ڕاوێژ و پاکی شێوه‌ی ڕێزمانی خۆی دا قسه ده‌که‌ن. له‌هجه‌که‌ی ئه‌وان له گشت ئهونیدایکه کۆنتره، و له‌کاتێکدا ڕه‌نگه که‌ونارابوونی له ئی دراوسێیه‌کانی گه‌وره‌تر نه‌بێ به‌ڵام، پاراستنی به‌رزی شێوه کۆنه‌کانی ئهوئیدیعایهی ده‌داتێ به ستانداردێک دابندرێ که له‌هجه‌کانی دیکه به پێی وی به‌راوه‌رد بکرین."
کاتێکی زۆر بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م ڕێزمانه‌ی له به‌ر ده‌ستتانه ته‌رخان کراوه؛ به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ی پێم خۆش‌بوو هه‌ڵنه‌سووڕا به وردی پێیدا بێمه‌وه. گه‌ڵاڵه‌ی من ئه‌وه بووه باشترین کوردی له له‌هجه‌کانی کوردستانی نێوه‌ندی دا بدۆزمه‌وه، به‌تایبه‌تی له گرووپه‌کانی سۆما – سابڵا‌غ – سلێمانی دا، و بیخه‌مه چوارچێوه‌ی سیستمێکی ئه‌وه‌نده ڕوون و هاسانی که ده‌لوێ، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی دیکه، وه‌ک خۆم، بکرێ کوردیی کرده‌یی فێر بن و کار بکه‌ن بۆ بهرهژووربردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌وی کورده‌کان.
هیوادارم ئه‌م کتێبه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کار بهێندرێ و، جێی په‌سندی بیروڕای گشتی بێ.
ل. ۆ. فاسوم سابڵا‌غ، کوردستان، ئێران، 1916
هێندێک په‌ندی پێشونانی کوردی
مار ماری ناخوا، سه‌گ سه‌گی نابڕێ
ئه‌وی که زیدی بای تفی بکا، ده ڕووی خۆیدا تفی ده‌کا
جێی ئێشانی ددان، زمانی ده‌نگێوێ
به‌ردێکی پچووک سه‌ری ده‌قه‌ڵشێ
که‌ره مه‌مره به‌هار دێ، گیا شین ده‌بێ
هه‌زار دۆست ببێ که‌مه، یه‌ک دشمن ببێ زۆره
کاروان ده‌ڕوا، سه‌گ ده‌وه‌ڕێ
سرکه‌ی به‌لاش، له هه‌نگوین شیرینتره
ئه‌وی که له تۆ به قه‌وه‌تتره، وه‌دوای مه‌که‌وه
ئه‌وی که شاری دیوه، به‌ڵه‌دچی بۆ چییه
که‌ره مه‌مره به‌هار دێ، کورتانت بۆ له شاری دێ
بهختهک نایب بێ، نۆشیروان حاکم بێ ، هه‌زار که‌لاوه به پووڵێکی
هه‌موو ڕۆژێ که‌ر نامرێ، سه‌ت کفته به شایێکی
له جێی فکری ناکه‌ی، ڕێوی وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ
کوێره چت ده‌وێ؟ دوو چاوی ساغ
هه‌رکه‌س لاکی [ لاقی] له به‌ڕه‌ی خۆی درێژتر بکا، لاکی [ لاقی] ده‌بڕنه‌وه
هه‌ر که‌سێکی ده‌رکه‌ی خه‌ڵکی بته‌قێنێ، خه‌ڵکی ده‌رکه‌ی وی ده‌ته‌قێنێ
ئه‌وی که هه‌ڵاوه‌سرێ ، ده ئاوی دا ناخنکێ.
شێعری کوردی
هێندێک حه‌ول دراوه بۆ ناساندن و هێنانی شێعری پیرۆز بۆ نێو زمانی کوردی. هه‌تا ئێستا کۆمه‌ڵێکی ته‌واو شێعری ڕووحانی که، هه‌م به کوردی نووسراون و هه‌م وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی کۆ کراونه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی خواره‌وه سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی کوردییه که نووسه‌ر له سه‌ر ئاهه‌نگی " به‌ره‌و پێشه‌وه سه‌بازانی عیسایی" نووسیویه.
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
جێی دایک و بابمه
ماڵی خوشک و برا
هه‌ر تۆزێکی و به‌ردێکی
بۆم مروارییه
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
وه‌ته‌نی مه‌حبووبی
کوردستانی بڵیند
ئه‌رزێک پڕ یادگاری
له جه‌حێڵی من
هه‌وای خۆش و ڕووناک
ئاوی سارد و پاک
شوانان به هه‌زاران
وه سۆحبه‌تانی چاک
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
قووڵکه، ئه‌شکه‌وت، دۆڵی
هه‌ر وه‌بیرم دێ
لێره بووم بۆ ڕاوێ
له‌وێ بۆ شه‌ڕێ
هه‌موو ئه‌و چتانه
ڕابردوون وێستا
خراپه‌م عه‌فوو بکه
یا ڕه‌ب خوڵای گه‌وره
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
ده‌نگی زوڕنا، ده‌هۆڵ
هه‌وای پڕ بکا
زه‌وی، مێشه، بڵیندی، قووڵ
هه‌موو پێکه‌وه
بخوێنن له‌و قه‌ومه‌ی
که نێو وان دایه
بیر نه‌چێ ئه‌و زه‌حمه‌تی
وه خه‌میان کێشاوه
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
خوڵا باری ته‌عالا
ڕه‌حمان و ڕه‌حیم
هه‌رچی چاک و لازمه
لێت ته‌ڵه‌ب ده‌که‌ین
چاوت له وه‌ته‌نم بێ
داییم زیادی بکه
سه‌لامه‌تی و ڕاحه‌تی
هه‌میشه بیده [ بده]
وه‌ته‌نی باپیرم
کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی
خۆشن بۆ دڵم
هه‌ر تۆزێکی وبه‌ردێکی
بۆم مروارییه
سروودێکی وه‌گێڕدراو
( I Gave My Life For Thee )
ئه‌زییه‌تم بۆ تۆ کێشاوه گیانم به تۆ دا
هیچکه‌س نازانێ که خوێنم بۆ تۆ ڕژا
ئه‌و عه‌زابه چه‌ند گران بووه خڵاسی تۆم کڕێوه
ئه‌ی گوناحت سه‌ر خوڵا ئه‌تۆم چاک کرده‌وه
هه‌موو، هه‌مووم هه‌ڵگرتووه گیان، گیانم بۆ تۆ دا
بۆ من چت کردووه ئه‌رێ به من چت داوه
ئه‌من بۆ تۆم هێناوه ماڵی خوڵای ڕووناک
له ئه‌و مه‌نزڵی بڵیند وه ته‌خت ده جه‌لالدا
خڵاسی که خۆڕاییه هێشتم بۆ ئه‌رزی تاریک
هێنام، هێنام ڕوحمی خوڵا هێشتم، هێشتم بۆ خاترت
بۆ من چت هێناوه ئه‌رێ بۆ من چت هێشت
چیرۆکی کورت Short Stories
تهنبێیکی چاک
سربازێک خه‌تای کردبوو. سه‌رکرده‌ی وی ئه‌وی بۆ کنه خۆی ته‌ڵه‌ب کرد که ئه‌وی ته‌نبێ بکا. وه‌ختێکی سه‌رکرده نێوی سه‌ربازی بیست کوتی: ده‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی چلۆن بکه‌م؟ زۆر جار گوناحی کردووه و به‌وه‌ی ته‌نبێ کراوه، ئه‌مما ته‌نبێ هیچ کار ناکا.
دۆستێکی سه‌رکرده‌ی جوابی داوه کوتی: ئه‌من ته‌نبێیه‌کی ده‌زانم که وی چاک ده‌کا. سه‌رکرده پرسی، ئه‌و چییه؟ دۆستی کوتی: ئه‌و ببخشه!
سه‌رکرده زۆر ته‌عه‌جوبی کرد و فه‌رمووی که سه‌رباز بێته ژوورێ. سه‌رباز هات. سه‌رکرده به‌وی گوت: بۆ تۆ زۆر ته‌نبێ لازمه، بڵا ئه‌و جار هیچ ته‌نبێت ناکه‌م. ئه‌من ئه‌تۆم به‌خشی. سه‌رباز عه‌جایب ما و زمانی گیرا. له پاشان کوتی: ئه‌رێ به ڕاستی ئه‌منت به‌خشی؟ سه‌رکرده جوابی داوه کوتی: به‌ڵێ قسه‌ی من ڕاسته، ئه‌وڕۆ بێ ته‌نبێی بڕۆ!
ئه‌و محه‌به‌ته ده دڵی سه‌ربازی دا زۆر کاری کرد. له‌و ڕۆژه‌وه ئیدی گوناحی نه‌کرد. پیاوێکی پاک و خاوێن بوو، ڕۆژبه‌ڕۆژ زیادی کرد، هه‌تا بوو به ساحێب ڕوتبه.
پیاو سێ دۆستی هه‌یه
دۆستێکی که ته‌جره‌به نه‌کرابێ ئیعتیبار به وی مه‌که. ئه‌گه‌ر چتێکی خواردنی بێ، دۆست زۆر په‌یدا ده‌بن. ئه‌مما له ده‌رکی دوساخانه وه‌گیر ناکه‌وێ.
پیاوێک سێ دۆستی بوو. دووی له‌و دۆستانه‌ی زۆر خۆش ده‌ویست، بڵا بۆ دۆستی سێیه‌می هیچ خه‌یاڵی نه‌ده‌کرد و زۆر وه‌ختان به ساردی ته‌ماشای ده‌کرد.
ڕۆژێک واجب بوو که ئه‌ویان بۆ دیوانی ته‌ڵه‌ب کرد. ئه‌و ده‌یزانی که ته‌قسیری نییه، ئه‌مما ده‌رحه‌قی وی شاییدی ناحه‌قیان دابوو و دیوان ده‌یه‌ویست که ته‌نبێیه‌کی گه‌وره بکرێ.
ئه‌و پیاوه هه‌ر سێک دۆسته‌کانی بانگ کرد کوتی: وه‌رن بۆ من شاییدێکی چاک بده‌ن چونکه پادشا زۆر له‌من ڕقی هه‌ڵستاوه. دۆستی هه‌وڵی کوتی: ئه‌من ببخشه، چونکه کارێکی دیم هه‌یه،
دۆستی دویه‌می ده‌گه‌ل ئه‌وی هه‌تا ده‌رکه‌ی دیوانخانێ چوو، ئه‌مما له دیوانی ترسا، گه‌ڕاوه.
دۆستی سێیه‌می که بۆ وی هیچ فکری نه ده‌کرده‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وی چووه دیوانخانی و شاییدێکی چاکی بۆ دا هه‌تا پادشا ئه‌وی به‌خشی و ئازادی کرد.
له‌و حه‌کایه‌ته‌ی ده‌رسێکی چاک فێر ده‌بین: ده‌و دنیایه‌ی دا پیاو سێ جۆری دۆستی هه‌یه. ئه‌رێ له‌و دۆستانه کێهه‌یان دێ ده دیوانی خوڵای دا و له سه‌ر پیاوی وه جواب دێ؟
هه‌وه‌لێ: ماڵی دنیایێ یێکێک له دۆستانی خۆشه‌ویسته، ئه‌مما ئه‌و دۆسته ده‌گه‌ڵ ئێمه نایه.
ئه‌ی دوویه‌می: خزمان و دۆستانن که هه‌تا سه‌ر قه‌بری دێن، ئه‌مما ئه‌وانیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
دۆستی سێیه‌می؛ عه‌مه‌لی چاکن که هه‌تا دیوانی خوڵای دێن و شاییدی چاک ده‌ده‌ن.
فه‌رقی عهمهلان
پیاوێک سێ کوڕی هه‌بوو. ڕۆژێک بابی وان له سه‌فه‌رێکی زۆر دوور هاته‌وه‌و ئه‌نگوستیلێکی زێڕی به دیاری هێنابوو. هه‌ر یه‌ک له کوڕه‌کانی خه‌یاڵیان ده‌کرد که ئه‌وی به کێهه‌مان ده‌دا. هه‌ر یه‌ک ده‌یه‌ویست که ئه‌نگوستیله‌که ئی وی بێ. نه‌قیمی ئه‌نگوستیله‌که‌ی جه‌واهێرێکی به قیمه‌ت بوو. ئه‌مما بابی وان کوتی : بزانن سێ کوڕم هه‌یه؛ بڵا ئه‌نگوستیله‌که‌م به قه‌د ههریێکێک له ئه‌نگۆم خۆش ده‌وێ. ئه‌من ده‌زانم که هه‌ر سێکوو تالیبی ئهنفوستیلهکهن. ئه‌گه‌ر بیده‌م به یێکێکوو بۆ وانی دیکه هیچ چت نامێنێ. ئه‌من بابی ههرسێکووم. ده‌مه‌وێ که عه‌داڵه‌تی بکه‌م. بڵا به ئه‌نگۆ ده‌ڵێم که چلۆن ده‌که‌م. له پاش ساڵێکی ههرسێکوو وه‌رنه کنه ئه‌من. کێهه‌و عه‌مه‌لی چاکوو کردبێ؛ ئه‌نگوستیله‌که‌ی به وی ده‌ده‌م. کردنی عه‌مه‌لی چاکوو له بیر نه‌چێ.
له پاش ته‌واو بوونی ساڵێکی کوڕه‌کان هاتنه کن بابی خۆیان. بابیان له‌وانی پرسی کوتی: کێهه‌و عه‌مه‌لی چاکوو کردوه بڵێن!
کوڕی گه‌وره ده‌ستی پێ‌کرد: ئه‌ی بابه، ئه‌من فکر ده‌که‌م که ئه‌نگوستیله‌که‌ی به من ده‌ده‌ی چونکه ئه‌من له سه‌فه‌رێکی گه‌وره ده‌گه‌ڕام [ ده‌گه‌ڕامه‌وه]. زۆر پیاوی فه‌قیر و ڕووتم دی، هه‌رچی بووم دام به‌وان.
بابی کوتی: چاکت کردووه، ئه‌مما کردنی عه‌مه‌لی وا بۆ هه‌موو که‌س واجبه؛ زۆرت نه‌کردووه.
کوڕی دوویه‌می هات کوتی: ئه‌ی بابه! ده‌بێ ئه‌نگوستیله‌که‌ی بده‌ی بهمن چونکه ئه‌من ڕۆژێکی له چۆمێکی گه‌وره ده‌په‌ڕیمه‌وه،دیتم منداڵێک که ئاو ده‌یبا، هیچ فکری گیانی خۆمم نه‌کرد، بڵا چوومه نێو ئاوی و به زه‌حمه‌تێکی زۆر منداڵه‌که‌م خڵاس کرد.
بابی کوتی: چاکت کردووه، کردنی عه‌مه‌لی وا بۆ هه‌موو که‌س واجبه؛ ئه‌تۆش هونه‌رێکی زۆرت نه‌کردووه.
کوڕی سێیه‌می کوتی: ئه‌ی بابه! ئه‌من هیچ چتێکم نه‌کردووه. به‌حس کردنیشی شه‌رم ده‌که‌م . لاییقی ئه‌ستاندنی ئه‌نگوستیله‌که‌ش نیم. بڵا دوێنێ چوومه کن پیاوێکی که ده‌مرد؛ وه ئه‌و پیاوه که ده‌مرد دوژمنی گه‌وره‌ی من بوو. به دڵێکی ته‌واو ئه‌ویم به‌خشی و ده‌گه‌ڵ ئه‌وی دۆعام کرد. زۆرم دڵخۆشی دا [ وه]. له پاش مردنی تۆ ئه‌من منداڵه‌کانت به خێو ده‌که‌م.
بابی کوتی: ئه‌تۆ له هه‌موان عه‌مه‌لی چاترت کردووه. ئه‌نگوستیله‌که‌ی ده‌ده‌م به تۆ. ئه‌و ئه‌نگوستیله‌که‌ی وه‌رگرت و زۆر که‌یفخۆش بوو.
زه‌نبیل فرۆش
زه‌نبیل فرۆش پادشا بوو. ڕۆژێکی سوار بوو. چووه ڕاوێ. له سه‌ر قه‌بران غهڵهبێک بوو.پرسی ئه‌وه چییه؟ کوتیان پیاوێک مردووه. پادشا کووتی: ئه‌من ده‌بێ بچم بزانم قه‌بر چلۆنه. پادشا هه‌ڵستا و هاته سه‌ر قه‌بران. پیاوێکیان هێنا ، ده قه‌بریان نا. به‌ردیان پێ ڕایه‌ڵ کرد، قوڕیان دادا و گڵیان پێ دا کرد.
پادشا کوتی: ئه‌وه ڕه‌عێته، ئه‌ی مه‌لا جێی منیش هه‌ر وا ده‌بێ؟ مه‌لا کوتی: ئه‌وه ڕه‌عێته، خه‌رجی دا و بێگاری کرد. جێی وی له جێی تۆ خۆشتره.به‌شکم ئه‌تۆ فرێ ده‌ده‌ن و نه‌یه‌ڵن لێره بمێنی. کوتی: ئاخر ئه‌منیش ده‌مرم. مه‌لا کوتی: ئه‌تۆ دایکت ماوه و بابت ماوه بڵا ئه‌تۆش هه‌ر ده‌مری. کوتی : ئه‌ی مه‌لا! وه‌ختێکی ئه‌من ده‌مرم ئه‌رێ لێفێک یان دۆشه‌گێک بۆ من ڕاناخه‌ن؟ کوتی: نا وه‌ڵلا هیچت بۆ ڕاناخه‌ن.
پادشا کوتی: با بڕۆینه‌وه ماڵێ و جاڕی ڕاکێشین که ئه‌من ئیدی پادشایه‌تی ناکه‌م. هاتنه‌وه ماڵێ، دابه‌زی و کوتی: بابه که‌س پێم نه‌ڵێ پادشا. ژنی خۆی بانگ کرده ده‌رێ و کوتی: ئه‌من ئه‌و پادشایهتییهم ناوێ، مردنی له دوایه، ئه‌تۆ که‌یفی خۆته خودا حافیز! ژنکه کوتی: بابم له بابت ماقووڵتر نییه؛ ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ ده‌ست له پادشایه‌تی هه‌ڵ بگری ئه‌منیش ده‌ست له خانمی هه‌ڵ ده‌گرم. هه‌ر جێیه‌کی ئه‌تۆ ده‌ڕۆی ئه‌منیش دێم.
له شاری وه‌ده‌ر که‌وت و ژنه‌که‌شی وه‌ده‌ر که‌وت. به پێیان ڕۆیشتن گه‌یشتنه گاوانێکی که له نێو گاڕانی بوو. پادشا کوتی: ئه‌ی گاوان به قوربانت بم وه‌ره با جلان بگۆڕینه‌وه. سهروبهرگیان پێکه‌وه گۆرێوه، دیسان ڕۆیی و خانم ڕه‌دوای که‌وت.
ته‌ماشایان کرد، ژنێکی کوێری فه‌قیر به ڕێدا ده‌ڕۆیی.خانم کوتی: وه‌ره با سهروبهرگان پێکه‌وه بگۆڕینه‌وه.جلیان گۆڕێوه و هه‌ر دووک ڕووت و ڕه‌جاڵ ده‌ڕۆیین هه‌تا گه‌یشتنه شارێکی. چوونه ماڵێکی. ساحێب ماڵ کوتی: جووتی ده‌زانی؟ کوتی: به‌ڵێ ده‌زانم. گرتیان به نۆکه‌ر. سبحه‌ینێ زوو جووتێک گایان به وی دا کوتیان: بڕۆ جووتی بکه. کوتی: به خوڵای جووتم که‌م کردووه؛ بۆم لێ خوڕن هه‌تا فێر ده‌بم. بڕێک جووتی کرد. هاته‌وه ماڵێ و ده‌ستی دا به بێڵ و سه‌وه‌ته و خه‌ریکی په‌ین ڕشتنی بوو. سبحه‌ینێ چۆوه جووتی و جووتی کرد هه‌تا ئێوارێ، هاته‌وه به ساحێب ماڵی کوت: خوڵا هه‌ڵ ناگرێ چونکه ناتوانم به که‌یفی ساحێب بکه‌م.ئه‌وێشی به جێ هێشت و چووه شارێکی دی و ده‌ستی به زه‌نبیل کردنێ کرد. ڕۆژێ ده‌چوو کڵۆشی خڕ ده‌کرده‌وه، ده‌یهێنا ده‌یکرد به زه‌نبیل و ده بازاڕێدا ده‌یفرۆت.
ته‌ماشای کرد که ئه‌و کڵۆشه گاڕان و مه‌ڕ له‌سه‌ر په‌رژینان ده‌یخۆن. کوتی: خوڵا هه‌ڵناگرێ که ئه‌من ڕزقی ئه‌و به‌سته‌زمانانه ببڕم. ئه‌و کاره‌شی نه‌کرد.
چووه شارێکی دی. ده شه‌وێ دا خه‌ونێکی دی. سبحه‌ینێ هه‌ڵستا و چووه سه‌ر ده‌ریای. ده نێوه‌ڕاستی ئه‌و ده‌ریایه دا جه‌زیره‌یه‌ک بوو و مێشه‌یه‌کی لێ بوو. کوتی: خوڵایه ئه‌وه که‌س نه‌ی چه‌قاندووه،بڵا چی بکه‌م له‌به‌ر ده‌ریای ڕێم نییه که بچم و بڕێکی بێنم بۆخۆم و بیکه‌مه زه‌نبیل. ئه‌وی ڕۆژێ زۆر به عاجزی هاته‌وه. شه‌وێ ده خه‌ونی دا پێیان گوت: سبحه‌ینێ بڕۆ و ده‌و مێشه‌ی دا بۆ خۆت کاری بکه. زوو هه‌ڵستا چووه سه‌ر ده‌ریای؛ پێی له ده‌ریای دا له سه‌ر ئاوی ڕۆیی و هیچ پێی ته‌ڕ نه‌بوو. هاته‌وه شاری و ده‌ستی به زه‌نبیل کردنی خۆی کرد.
* یه‌ک له‌و په‌ندی پێشونانهی فاسوم له " ڕێزمانێکی کرده‌یی کوردی" دا ئاسته‌ی کردووه.
No comments:
Post a Comment