باسی دوکتۆر حه‌بیبی ئیسماعیل زاده‌ی موکری له لووتێران ئۆریانت می‌شن دا
باسی دوکتور حه‌بیبی ئیسماعیل زاده‌ی موکری له " لووتێران ئۆریانت می‌شن " دا
حه‌سه‌نی قازی
حه‌بیبی ئیسماعیل زاده‌ی موکری به پێی نووسینی لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی* له ساڵی 1923زایینی چووه بۆ ئه‌مریکا و له‌وێ خوێندنی ته‌واو کردووه. له ژماره‌ی 4ی " The Lutheran Orient Mission "، سێپتامبری 1950 دا هه‌واڵێک بڵاو کراوه‌ته‌وه که باسی یارمه‌تیدانی وی ده‌کا به میسیۆنێرییه‌کان بۆ فێربوونی زمانی کوردی.له‌و باره‌یه‌وه ئاڵفڕێد بێورگر ده‌نووسێ:
" خوێندنی زمانی کوردی
جه‌نابی کڵاین و هاوسه‌ری له ماوه‌ی مانگه‌کانی هاوینێ دا له شیکاگۆ له لای دۆستی چاکمان ئاغای حه‌بیبی ئیسماعیل زاده‌ی موکری خه‌ریکی خوێندنی زمانی کوردی بوون. ئاغای موکری پیاوێکی کورده، له سابڵا‌غ، ئێرانێ له دایک بووه، له سه‌ره‌تاوه له وێ خوێندوویه و دوایه له زانکۆی شیکاگۆ خوێندنی ته‌واو کردووه. ئه‌من بۆ خۆم
به‌شه‌خسه ئه‌وکاته‌ی له ئێرانێ بووم بنه‌ماڵه‌که‌ییم ده‌ناسی و به ساڵانی دوور‌و درێژ له گه‌ڵ ئاغای موکری ده پێوه‌ندی دا بووم.
بۆ من جێگای دڵخۆشییه‌کی زۆره بتوانم پێتان ڕابگه‌یێنم که جه‌نابی کڵاین له فێر بوونی زمانی کوردی و داب‌و شوێنی گه‌لی کورد دا زۆر پێش که‌وتووه. ئه‌و له بواری دیکه‌ش دا به جیدییه‌ته‌وه خه‌ریکی خۆ په‌روه‌رده کردن بووه بۆ ئاماده کردنی خۆی بۆ ئێڤانگێلی کردنی خه‌ڵک.
کاتێک من له ئاغای موکری م پرسیار کرد داوای چه‌نده حه‌قده‌ست ده‌کا بۆ ئه‌و زه‌حمه‌ته‌ی که بۆ ده‌رس پێگوتنی دۆسته‌کانی ئێمه کێشاویه؟ ئه‌و به شێوه‌یه‌کی ته‌واو کوردانه ووڵامی دامه‌وه: " ئه‌من زۆر خۆشحاڵم ئه‌و کاره بۆ میسیۆنه‌که‌تان بکه‌م. ئه‌من سپاسی ئه‌و خزمه‌تانه ده‌که‌م ئێوه به ئێمه‌تان کردووه. ئه‌من بۆ ئه‌و کاره نه دراوم ده‌وێ و نه هیچ شتێکی دی. ئه‌من هه‌رچییه‌کی له ده‌ستم بێ به خۆشحاڵییه‌وه له پێناو ئێوه دا ده‌یکه‌م". به‌ڕاستیش ئه‌وه گه‌وره‌یی به‌ڕێزیان نیشان ده‌دا. ئێمه‌ش به نۆره‌ی خۆمان زۆر سپاسی ئه‌و دۆسته مێهره‌وانه ده‌که‌ین و له ده‌رفه‌تێک ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی سپاس و قه‌در زانی خۆمان له ئاست وی ده‌رببڕین.
___ ئاڵفرێد بێورگر "
* بڕوانه، ووتاری " دوو لاپه‌ڕه‌ی ژیان"، سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی، گۆڤاری مهاباد، ژماره‌ی 88، ژووییه‌ی 2008،
لل 24،25
وێنه‌ی دوکتور حه‌بیبی ئیسماعیلزاده‌ی موکری به سپاسه‌وه له‌و ژماره‌یه‌ی گۆڤاری مهاباد وه‌رگیراوه.
No comments:
Post a Comment