ده‌ستچنێکی نامه‌کانی هێنری ئا.مولێر له سابڵاغه‌وه 5
ده‌ستچنێکی نامه‌کانی هێنری ئا،مولێر له سابڵاغه‌وه (5)
سه‌ردانی که‌رێم ئاغای " قوم قه‌ڵایێ"
حه‌سه‌نی قازی
جه‌نابی هێنری ئا. مولێر له به‌شێک له نامه‌یه‌کی که له ژماره‌ی 1ی ساڵی 27ی "لووتێران ئۆریانت می‌شن"، ژانڤییه‌ی 1935 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌نووسی:
" سابڵا‌غ، ئێران، 21ی ئۆکتۆبری 1934
دۆستانی خۆشه‌ویست. ئێستا ئێواره‌ی یهکشهمۆیه و ئه‌من به ئاواته‌وه بووم بتوانم گوێ له ڕێوڕه‌سمێکی کلیسایی ئوڕووپایی، یان له‌وه‌ش باشتر ئی ئه‌مریکایی بگرم! ته‌نانه‌ت کتێبێکی باشیشم له به‌ر ده‌ست نایه له گه‌ڵ حاڵ و هه‌وای ئه‌مشه‌وم بگونجێ. تازه سه‌رئێشه و هه‌ڵامه‌تێکی خراپم له کۆڵ بووه‌ته‌وه هه‌رچۆنێک بێ زۆر به که‌یف نیم. ئه‌مرۆ ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی هاتبوونه کلیسا که‌متر بوو، ئه‌و ههرمهنیانه هیچ گوێ ناده‌نه ئه‌و قسانه‌ی به فارسی بۆیان ده‌کرێ. کورده‌کان و موسوڵمانه‌کانی دیکه‌ش به جۆرێک سڵ ده‌که‌نه‌وه نه‌وه‌ک بانگیان که‌ن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌ن که ئاوا ئازادانه هامووشۆی "بێگانان" ده‌که‌ن. پۆلیسی ناوچه‌یی هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵمان دۆستانه‌یه. هه‌تا ئه‌و سیاسه‌ته دژی- بێگانه‌یه هه‌بێ و ئازادی له کار‌و باری دینی دا زۆر هه‌موولایه‌نتر ده‌سته‌به‌ر نه‌کرێ،ئێمه ده‌رفه‌تێکی باشترمان نابێ بۆ ئه‌وه‌ی کاری بانگه‌شه‌ی ئینجیلی خۆمان بکه‌ین،تا ئه‌و کاته ناکرێ چاوه‌ڕوان بین خه‌ڵک به پانه‌وه بێن بۆ ڕێوڕه‌سمی نزا و پاڕانه‌وه‌مان.
ئاغا سه‌دره‌دین ئه‌و سه‌رله‌به‌یانییه به زمانی فارسی مه‌وعیزه‌ی کرد. ده‌قه‌که بریتی بوو له کرده‌وه‌ی سێیه‌م، چیرۆکی پیتر و یوحه‌نا که کابرای ئیفلیج له به‌رده‌رگای ڕووگه چاک ده‌که‌نه‌وه. به دووی ئه‌وه‌دا سروودی کریسمه‌س به فارسی خوێندرایه‌وه که منداڵه‌کانی مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان ئه‌و حه‌وتوویه فێری بوون. له ده‌رسی دینی ڕۆژانه دا له نێوان 9 تا دوازده منداڵ به‌شداری ده‌که‌ن، واته دوای سه‌عات 4ی ئێوارێ که مه‌دره‌سه‌ی ده‌وڵه‌تی داده‌خرێ.ئێمه له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نزا و پاڕانه‌وه دا سرووده‌کانی کریسمه‌س ناڵێین ( ئه‌گه‌ر چی ئه‌وان له هه‌موویان باشتر ده‌زانین)، به‌ڵام منداڵه‌کان زۆریان پێ خۆش‌بوو دایکوبابیان ئه‌و ده‌ستکه‌وته تازه‌یه‌یان لێ ببیستن ،واته له‌به‌رکردنی ده‌قی سروودی کریسمه‌س به فارسی. دوای سروود خوێندنه‌وه ئه‌من به‌کوردی و به کورتی باسی کوڕی دهستبڵاوم بۆ کردن و زۆر به دوور و درێژی ئه‌و چیرۆکه‌م بۆ شی کردنه‌وه. دوای ته‌واو بوونی ڕێوڕه‌سمی نزا و پاڕانه‌وه ده‌رسی ئاسایی مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان ده‌ستی پێ‌کرد.
ئه‌مساڵ حه‌وتووی دوویه‌می ئۆکتۆبر حه‌وتووی فیرده‌وسی بوو، ڕێزلێنان له شاعیری گه‌وره‌ی فارس که هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ژیاوه. له شاری مهشهد بۆ وه‌بیرهێناوه و ڕێزلێنانی کۆته‌ڵێکی گه‌وره‌یان داچه‌قاندووه، هه‌ر وه‌ها نه‌خۆشخانه‌یه‌کی مه‌زنیشیان ، له‌وێ ساز کردووه که نزیکی 700 ته‌ختی هه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌و بۆنه‌یه‌وه کرایه‌وه و له نزیک مه‌رقه‌دی ئیمام ڕه‌زایه، دیاره خه‌رجی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه به ڕێگای ئه‌و داهاته‌ی له سه‌ردانی به‌هه‌زاران زیاره‌تکاری شیعه ده‌ست ده‌که‌وێ که هه‌موو ساڵێ ڕوو له‌و شاره پیرۆزه ده‌که‌ن.له نزیک بینای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی فیرده‌وسی نێرسێکی هه‌رمه‌نی که له نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریکایی کرماشان په‌روه‌رده ده‌بینێ بڵێتێکی یانه‌سیبی 20000 تمه‌نی برده‌وه، به‌ڵام ئه‌و ده‌می، له به‌ر نه‌خۆشی تیفۆئید له سه‌ر لێوی گۆڕ بوو.
............. سادور، منداڵه بێ دایوبابهکهمان له ڕه‌زائییه‌وه گه‌ڕاوه، بۆ ئه‌وه‌ی بچێتهمهدرهسهی نیزامی چووبووه ئه‌وێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو 7 ساڵ له‌وێ بمێنێته‌وه، وای پێ باشتر بوو جارێ ڕاوه‌ستێ هه‌تا بانگ ده‌کرێ بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی ئاسایی. ئاغا سه‌دره‌دین هه‌موو ڕۆژێ نان له گه‌ڵ من ده‌خوا، بریا لێره بایه‌ی و له ده‌وری " سه‌فره‌ی نانخواردن" دا گوێت له فارسییه‌که‌ی ئێمه بووبا. دیاره ئه‌وه یارمه‌تی ده‌کابه من بۆ فێر بوونی وشه‌ی زیاتر و ، زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌ش جاری وایه به چه‌ند حه‌وتووی دڕێژ ئه‌من چ ده‌رفه‌تێکم بۆ هه‌ڵ ناکه‌وێ به زمانی خۆم قسه بکه‌م. حه‌وتووی ڕابردوو سینه‌مایه‌کی گه‌ڕۆک هاتبووه شاری.ئه‌من نه‌چووم بیبینم. ئه‌مڕۆ ئاخر کاڵه‌کی به‌تام و شیرینی 28 پۆندیم ته‌واو کرد. ترێی ئه‌مساڵیش زۆر خۆشن.زیاتر له گاڵۆنێکم ڕوبی باینجانی ساز کرد له ته‌ماته‌کانی باغچه‌ی خانووبه‌ره‌ی خۆمان. حه‌وتووی ڕابردوو چه‌ندین دهرزهنم شیرنی زه‌نجه‌فیلی پێشت، له ژووری خه‌وتنم دا له کوڕه‌که‌م شهمسهدینم شاردنه‌وه، به‌ڵام دوایه بۆم ده‌رکه‌وت چ جێژنێکم بۆ ئه‌و مشکه جاڕزکه‌ره ساز کردووه. داخودا که‌سێک نییه بێ و مره‌بایه‌کی کووله‌که له حاسڵاتی باغچه‌ی خۆمان ساز کا؟ ئێستا هه‌نجیر و هه‌ناری تازه‌ش له بازاری ده‌ست ده‌که‌وێ. سه‌نه‌م، ژنی خزمه‌تکاره‌که‌م، 15ی مانگ [ئۆکتۆبر] لێره‌وه له گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی پاولۆس چوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز که ئێسکی چه‌نگه‌ی زۆر پیس چڵکی کردبوو.
9ی نۆڤامبری 1934
ئه‌گه‌ر که‌سێک پێی گوتبایه‌م که ئه‌وه 19 ڕۆژه ئه‌من دوایین نامه‌ی حه‌وتووانه‌ی خۆم بۆ ماڵێ نووسیوه، نکووڵیم لێده‌کرد. به‌ڵام ئه‌وه ڕاستییه‌کی به په‌ژاره‌یه چونکه ئه‌من ڕوونووسی ئاخر نامه‌ی که نووسیومه له به‌ر ده‌ستم دایه. له‌و ده‌مییه‌وه زۆرشت ڕوویانداوه و ئه‌من به‌جۆرێک له خۆم ده‌بوورم ، ئه‌گه‌رچی نازانم ئێوه‌ش له که‌مته‌رخه‌می من ده‌بوورن یان نا.ئێستا مالاریاکهم زۆری لێ پیس کردووم، لێره دا جارێکی دیکه‌ش چه‌ند ئاماژه‌یه‌کی کورت به باری له‌شساخی خۆم ده‌که‌م. دوای چه‌ندین حه‌وتوو بناوبیر بوونه‌وه له‌پڕ چه‌ق و تا دایگرتمه‌وه و بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ له 31ی ئۆکتۆبره‌وه تا 3ی نۆڤامبر هه‌ڵده‌له‌رزیم. هیچکه‌س به‌رگه‌ی حاڵێکی شڕی وا ناگرێ و ئه‌من به ده‌م چه‌ق و تاوه داوام له دوکتور یۆناتان ( وێنه‌تان) کرد چه‌ند ده‌رزییه‌کی ئارامکه‌ره‌وه‌م لێدا . ئه‌و چوار ده‌رزی له باسکم دا، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕۆژانه ده هه‌تا پازده ده‌نک [حه‌ب]یش ده‌خۆم ئێستا که‌ڕ بووم و هیچ نابیسم چونکه ده‌رزی ئارامکه‌ره‌وه بۆ ماوه‌ی کاتی شوێن ده‌کاته سه‌ر په‌رده‌ی گوێ.ئه‌من هیوادارم به زوویی هه‌ستمه‌وه و ئه‌و میکڕۆبه ناخۆشانه‌م له کۆڵ ببنه‌وه وله سیستمی به‌ده‌نم ده‌رکه‌ون.
ڕۆژی 2ی نۆڤامبر، له گه‌ڵ ئاغا سه‌دره‌دین چووینه قوم قه‌ڵا، به سواری دوو سه‌عاته ڕێیه. له‌م شاره‌دا هه‌ر فایتوونێک هه‌یه، و به سواری ئه‌سپ چوون هه‌میشه‌ش خراپ نییه. له 'قوم قه‌ڵا' یه‌کسه‌ر چووینه ماڵی که‌ریم ئاغا و له‌وێ چه‌ندێک له کوڕه‌کانی پێشوازییه‌کی زۆر گه‌رمیان لێ‌کردین. به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی مجوعمه‌ی پڕ له پڵاو و گۆشتمان له به‌ر ده‌م دانێن ئه‌من دیسان هه‌موو له‌شم چه‌ق و له‌زر دایگرت وه‌ک ئه‌وه‌ی ئازاری سه‌رودڵم له گه‌ڵ بێ. داوای لێبوردنم لێکردن چوومه ماڵی دارتاشه ههرمهنییهکه له‌و جێیهیهی که ئێمه به ئاسایی ڕێوڕه‌سمی نزا و پاڕانه‌وه‌ی لێ به‌ڕێوه ده‌به‌ین و له‌وێ له نێو تۆپه‌ڵه کایه‌کی گه‌وره خۆم به ئه‌رزی دادا ولێ‌ی ڕاکشام، ڕه‌نگه زیاتر له‌به‌ر ئه‌و تایه‌ی دایگرتبووم، فکرم هه‌ڵی گرتم بۆ که‌مپێکی تووریستی له Oregon که له ساڵی 1923 چووبوومه ئه‌وێ و له‌وێ له سه‌ر تۆپه‌ڵه کایه‌ک نووستم تا ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌رزی شێ‌دار بنووم و بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕا به ده‌نگی ده‌رزه‌نێک قاز و قورینگی مل درێژی سپی خه‌به‌رم بووه‌وه که ده‌وره‌یان دابووم و به چاویان تێ بڕیبووم و هه‌رکه خۆم ڕاتڵهکاند بێرو به‌وێدا له شه‌قه‌ی باڵانیان دا و لێم دوورکه‌وتنه‌وه. به‌ڵام له کوردستان نه‌خۆش بی و له سه‌ر تۆپه‌ڵه کایه‌ک لێێ که‌وتبی مرۆ پێویستی به‌وه‌نییه مریشک کورکه کورکی به‌سه‌ر دابکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ له کوێیه!
ئه‌و مانگه هه‌مووی ئه‌من زۆر سه‌رم قاڵ بوو به چاوه‌دێری کردن به سه‌ر ساز کردنی ڕێپێڵگه‌یه‌ک و به‌ردتێگرتنی پیاده‌ڕۆی به‌رده‌م خیابانێ دا. ئه‌وه کارێک بوو ئێمه زۆر پێمان خۆش نه‌بوو بیکه‌ین به‌ڵام ئیداره‌ی شارداری هه‌موو خاوه‌ن موڵکی سهرخیابانێ ناچار ده‌کا به‌رنامه‌ی باشترکردنی دیمه‌نی خیابانێ ڕه‌چاو که‌ن.ته‌نانه‌ت شاری هه‌ره کۆنیش ئێستا ئه‌و گۆڕانانه‌یان تێدا ده‌کرێ که له‌وانه‌یه مرۆ بتوانێ بڵێ شا ڕه‌زاخانی په‌هله‌وی، له ڕاستیدا خه‌ریکی هه‌ڵته‌کاندنی گۆچانی جادوویی یه.میسیۆنه‌که‌ی ئێمه خاوه‌نی گه‌وره‌ترین خانووبه‌ره‌ی سه‌ر خیابانێ یه. ئه‌گه‌رچی به ڕاکێشانی خیابان ئێمه چه‌ند یاردی چوارگۆشه‌ی باشی باغچه‌ی مڵکه‌که‌مان له کیس دا، به‌ڵام به‌گشتی نرخی مڵکه‌که‌مان چووه‌ته سه‌رێ. سێ به‌ننا و ده تا دوازده فه‌عله‌م له به‌ر کار نابوو و هه‌موو ڕۆژێ کاریان ده‌کرد. حه‌قده‌ستی هه‌ر بهننایهی به شێوه‌ی مامنێونجی
ئه‌م وێنه‌یه له ئاڵبۆمی تایبه‌تی سه‌رتیپ سه‌یفی ئه‌فشاری قاسملوو وه‌رگیراوه و وێنه‌ی ئه‌و خیابان کێشانه یه که جه‌نابی هێنری ئا. مولێر له نامه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێکردووه
ڕۆژانه هه‌شتا سێنت تا دۆڵارێکه، و فهعلهکانیش ڕۆژێ به پازده تا بیست و پێنج سێنت کار ده‌که‌ن. له گشت ئه‌و ماوه‌یه‌ش دا هیچ ئاشپه‌زم نه‌بوو و ده‌بوو ئه‌و ڕۆژانه به خواردنی سووپ و نان و ماست خۆمان ڕازی که‌ین.بریا ئێمه‌ش وه‌ک میسیۆنێرییه‌کانی ته‌ورێز توانیبامان چێژ له ڕۆنی که‌ره‌یه‌کی باش وه‌ربگرین. نه‌بوونی ئاشپه‌ز زۆری ته‌نگه‌تاو کردووم، به‌ڵام ئه‌وان زۆر پیسکێرن و هه‌رچییه‌کی ده‌ستیان بیگاتێ ده‌ی دزن. ئه‌من پێوه‌م که‌سێک به نێوی پێترۆس که خه‌ڵکی "ته‌غیاباد" ه به ئاشپه‌ز ڕابگرم که کاتی خۆی له به‌غدا چه‌ندین ساڵ چێشتی بۆ هێندێک جه‌ماعه‌تی ئینگلیسی لێناوه.دڵنیام پێترۆس ئه‌و پێشنیازه‌ی زۆر پێ خۆش ده‌بێ که ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌بێ بۆ زستانێ بێته شاری، له جیات ئه‌وه‌ی سه‌رتاسه‌ری زستانێ [له ته‌غیاباد] به ده‌وری کورسییه‌وه دانیشێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌رمه‌نییه، به‌ڵام ته‌پڵی کوردی زۆر چاک ده‌ژه‌نێ و گۆرانی کوردی زۆر خۆشیش ده‌زانێ. ئه‌وه خه‌ریکم کاروباره‌کانم ڕاده‌په‌ڕێنم و کاری پیادهڕۆیهکهیش گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی بتوانم بچم بۆ ته‌غیاباد ( که هێندێک له باشترین دۆسته‌کانی فاسوم له‌وێ ده‌ژین) بۆ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی بانگه‌شه‌ی ئینجیلی و، پێترۆسیش له گه‌ڵ خۆم بهێنم. چاوه‌ڕێ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێشتا له‌منه‌وه نامه‌ی زیاترتان به ده‌ست بگا.... ئه‌وین و خۆشه‌ویستی بۆ هه‌مووتان.
هێنری
No comments:
Post a Comment