زمان و جوگرافیا، نووسینی پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
نووسینی: پڕۆفێسۆر پیتر ترادگیل
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
له به‌ندی 2ی ئه‌م کتێبه دا دیتمان که له بریتانیا پێوه‌ندییه‌ک هه‌یه له نێوان له‌هجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له‌هجه جوگرافاییهکاندا به‌شێوه‌یه‌ک که جیاوازییه‌کانی هه‌رێمی زمانی شێوه‌زاره‌کان به پێچه‌وانه‌ی ئینگلیسیی ستاندارد هه‌ره زۆرن. ئه‌وه له زۆر وڵاتی دیکه‌ش دا ڕاسته. هۆی کۆمه‌ڵایه‌تی و زمانی بۆ پێشوه‌چوونی جیاوازییه‌کانی هه‌رێمی له‌و جۆره ئالۆز و پێچه‌ڵپێچه و، به هیچ جۆر به باشی سه‌ره‌ده‌ری لێ ناکرێ.ئه‌وان به ئاشکرایی ئاکامی گۆڕانی زمان به شێوه‌ی جیاواز و له شوێنی جیاوازن، به‌ڵام پێواژۆی ڕاسته‌قینه‌ی گۆڕانی زمانی شتێکه که ئێمه ده‌بێ هێشتا زیاتری فێر بین و لێی بزانین.
پێشتر له‌م کتێبه‌دا، به‌کورتی باسی گرینگی پێشوه‌چوونی له‌هجه هه‌رێمییه‌کان، خسڵه‌ته جوگرافیاییهکانمان وه‌ک به‌رهه‌ڵست و مه‌ودا کرد.کاتێک تازه‌گه‌رییه‌کی زمانی – وشه‌یه‌کی نوێ، ته‌له‌فوزکردنێکی نوێ، به‌کارهێنانێکی نوێ – له شوێنێکی تایبه‌تی دا ده‌کرێ،ئه‌وانه دواجار به ناوچه‌ی دیکه‌ش دا بڵاو ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و جێگایانه‌ی که لێیان نزیکن، تا ئه‌و جێیه‌ی که هیچ به‌رهه‌ڵستی جیدی پێوه‌ندی نه‌یه‌ته سه‌ر ڕێیان. ئهگهرتازهگهرییهک له له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێبکا، ئێمه چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین ئه‌و دواترله که‌مبریج به‌کار بهێندرێ، له نێوه‌ندی ئینگلیستان به‌کاربهێندرێ، به‌ر له‌وه‌ی ڕێ ده‌رکا بۆ نێو قسه‌کردنی Carlisle کارلیسل له‌وپه‌ڕی هه‌ره سه‌ره‌وه‌ی باکوور. دیاره، له‌وانه‌یه ماوه‌یه‌کی زۆر زیاتر بخایێنێ هه‌تا ده‌گاته بێڵفاست، ئه‌وه‌ش له به‌ر ده‌ریای ئیرله‌ند . ئه‌وه خاڵێکی ئاشکرایه و، پنکتێکی ئاوایه که ته‌نێ هه‌ر له سه‌ر زمان وا نییه.گشت تازه‌گه‌رییه‌کانی تێکنۆلۆژی و ئاکاری ده‌که‌ونه به‌ر هه‌مان پێواژۆ وه.
نموونه‌یه‌کی باشی تازه‌گه‌ریی زمانی که که‌وتووه‌ته به‌ر ئه‌و جۆره پێواژۆیه نه‌مان و بزربوونی ده‌نگی /r/ ی نا به‌ر له واڤێله له ئینگلیسی له وشه‌ی وه‌ک cart و car دا، که له به‌ندی 1ی ئه‌م کتێبه دا باسمان کرد. نه‌خشه‌ی ژماره 1 له سه‌ر بنه‌مای پێداهاتنه‌وه به له‌هجه نه‌ریتییه‌کان – له‌هجه خۆپارێزه‌کانی گوندیانه - کێشراوه‌ته‌وه که ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه له ساڵانی 1950 کان و 1960 کاندا له ژێر ڕێنوێنی و به‌سه‌ر ڕاگه‌یشتنی Harold Orton له زانکۆی لیدز کراون و ئه‌و ناوچانه‌ی ئینگلیستان نیشان ده‌ده‌ن که هێشتا بزر بوون و نه‌مانی / r/ی به‌ر له واڤێل له وشه‌ی وه‌ک farm و yard تێیاندا ڕووی نه‌داوه. ئه‌گه‌ر ئێمه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌ی دیکه نه‌مانزانیبایه
( وه‌ک شێوه‌ی نووسین) که ئه‌وه ئه‌و فۆرمه به بێ /r / یه که نوێتره، جوێکردنه‌وه‌ی سێ ناوچه‌ی به‌ڕێژه په‌راوێز که له نه‌خشه‌که دا نیشان دراون (واته ڕۆژئاوای باشوور ، ڕۆژئاوای باکوور و، ڕۆژهه‌ڵاتی باکوور که ده‌چێته‌وه باڵ سکاتله‌ند) به جوانی پێمان ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌وه وایه. ( تازه‌گه‌رییه‌کی هاوشێوه ناکرێ به‌یه‌که‌وه و به‌جارێک له سێ ناوچه‌ی جوێ ده‌ست پێبکا.) شکڵی ئه‌و ناوچانه‌ی r ته‌له‌فوز ده‌که‌ن له نه‌خشه‌که‌دا ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دا که تازه‌گه‌رییه‌که له شوێنێک له نێوه‌ند یان ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلیستان ده‌ستی پێکردووه به‌ر له‌وه‌ی که ڕێ ده‌رکا و بگاته باکوور و ڕۆژئاوا، ئه‌گه‌رچی ئێمه ته‌نێ به پێی نه‌خشه‌که ناکرێ له‌وه دڵنیابین که که‌نگێ تازه‌گه‌رییه‌که ده‌ستی پێکردووه.
ئه‌گه‌ر له ڕووی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه لێی بدوێین، ئه‌م نه‌خشه‌یه ساده‌کردنه‌وه‌یه‌کی به‌رچاوی بارودۆخی ڕاسته قینه ده‌رده‌خا سه‌باره‌ت به /r / ی نا به‌ر له واڤێل له‌ئینگلیستان. یه‌که‌م، ته‌نێ باسی دوو وشان ده‌کا: چاولێکردن له زانیاری سه‌باره‌ت به وشه‌ی دیکه ناوچه‌ی دیکه‌ش ئاشکرا ده‌کا وه‌ک هێندێک به‌شی Yorkshire یۆرکشایر، که له‌وێ / r/ ی نابهرله واڤێل ده‌کرێ ته‌له‌فوز بکرێ. دووهه‌م، له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زۆر ناته‌واوه
( بڕوانه باس کردن له سه‌ر هه‌مان خسڵه‌ت له به‌ندی 2ی ئه‌م کتێبه دا). بۆ نموونه به درێژایی لێواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ڕۆژئاوای باشوور دا، ئه‌وه ته‌نێ ئاخێوی به‌ته‌مه‌نتری سه‌ر به ده‌سته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ره خواره‌وه‌ن که r ته‌له‌فوز ده‌که‌ن و، ته‌نانه‌ت وێده‌چێ ئه‌وانیش /r / زۆر که‌متر به‌کار بهێنین و زۆر سووکتری ته‌له‌فوز بکه‌ن له ئاخێوانی که زیاتر به‌ره‌و باشوور و ڕۆژئاوا ده‌ژین. سێهه‌م، نه‌خشه‌که ته‌نێ سه‌باره‌ت به شێوه‌زاره گوندییه زمانییه‌کان زانیاری به ده‌سته‌وه ده‌دا. بۆ زۆر له ناوچه شارییه‌کان، به تایبه‌تی شاره گه‌وره‌کان، ئه‌و دیمه‌نه‌ی به ده‌سته‌وه دراوه زۆر نا ڕاسته چونکه، به پێچه‌وانه‌ی ناوچه گوندییه‌کان، ئه‌وان له‌وانه‌یه به ته‌واوی
" بێ r " بن ( بۆ نموونه، ئه‌وه له مه‌ڕ Liverpool لیڤرپوول وایه).
هۆی ئه‌و جیاوازییه له نێوان ڕاوێژ (accents )ه شارییه‌کان و گوندییه‌کان تازه‌گه‌رییه‌کانی زمانین، وه‌کوو تازه‌گه‌رییه‌کانی دی، زۆر جار له نێوه‌ندێکی شارییه‌وه به‌ره‌و یه‌کی دیکه بڵاو ده‌بنه‌وه و، ته‌نێ دواتر ده‌گه‌نه ناوچه ده‌ره‌وه‌ی شارییه‌کانی ده‌وروبه‌ر. ئه‌وه‌ش له به‌ر زاڵ بوونی گشتی ئابووری، دێمۆگڕافی و کولتووری شاره‌کانه به‌سه‌ر ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شاری و، ستروکتووری تۆڕی پێوه‌ندی دا.
ئه‌و ناوچانه‌ی که وشه‌یfarm و yard /r/ی به‌ر له واڤێلیان هه‌یه
نه‌خشه‌ی 1. /r/ ی نا به‌رله واڤێل لە yard و farm دا له له‌هجه خۆپارێزه گوندییه‌کانی ئینگلیستان دا.
که‌وابوو بڵاو بوونه‌وه‌ی خسڵه‌ته زمانییه‌کان له ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دی ته‌نێ به نزیک بوونه‌وه نه به‌ستراوه‌ته‌وه.تازه‌گه‌رییه‌ک که له‌نده‌نه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا ته‌واو هه‌ڵده‌سووڕێ به‌ر له‌وه‌ی بگاته Wiltshire
بگاته بریستۆڵ، ئه‌گه‌رچی ویلتشایر زۆر له له‌نده‌ن نزیکتره. تازه‌گه‌رییه‌کی که له شیکاگۆ سه‌ری هه‌ڵدابێ له‌وانه‌یه زووتر بگاته ڕاکفۆرد، ئێلێنۆی، تا هێندێک له شاره پچووکه‌کانی نێوانیان. شێوه‌ی قسه کردنی مهنچێستریش له زۆر ڕووه‌وه زۆر زیاتر وه ئی له‌نده‌ن ده‌چێ تا له له‌هجه‌یه‌کی نه‌ریتی گوندێک که له Cheshire ی دراوسێ قسه‌ی پێده‌کرێ. له‌م وشانه ورد ببنه‌وه.
شێوه‌کانی مه‌نچێستر و له‌نده‌ن وه‌ک یه‌ک وانین، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌کی ته‌کووزیان له نێو داهه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی که گشت واڤێله‌کانی [ʌ] و [ʊ] له گه‌ڵ واڤێله‌کانی [ʊ]ی مه‌نچێستر یه‌ک ده‌گرنه‌وه. سه‌باره‌ت به‌و فۆرمانه‌ی له Hyde به‌کار ده‌هێندرێن هیچ پێوه‌ندییه‌کی ته‌کووزی ئه‌وتۆ نییه.
گیروگرفتێکی چاوڕاکێش بۆ ئێمه زمانناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی که هێشتا چاره‌سه‌رییه‌کمان بۆ نه‌دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه که بۆچی هێندێک له تازه‌گه‌رییه‌کانی زمانی خێراتر له ئه‌وانیدی بڵاو ده‌بنه‌وه.جیاوازی نێوان [ʌ]ی له‌نده‌ن و [ʊ]ی مه‌نچێستر له وشه‌ی tough دا ئاکامی ئه‌وه‌یه که ته‌له‌فوز کردنی کۆکی [ʊ] به ته‌له‌فوزی تازه‌ی[ʌ] جێی گیراوه‌ته‌وه، که ژیانی خۆی وه‌ک تازه‌گه‌رییه‌ک ڕه‌نگه له سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م له له‌نده‌ن ده‌ستپێکردبێ. ئه‌و تازه‌گه‌رییه له‌و ده‌مییه‌وه به‌ڕه‌و باکوور و به‌ره‌و ڕۆژئاوا بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده به سستی له سه‌فه‌ر دابووه که هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته مهنچێستریان ناوچه‌کانی دیکه‌ی باکووری ئینگلیستان. به‌ڵام بوونه‌یه‌کی /f/ و /θ / به‌و شێوه‌یه‌ی که thing وه‌ک fing ته‌له‌فوز ده‌کرێ، به ساڵانی درێژ نیشانه‌یه‌کی پێ زاندراو بوو ته‌نێ له ئینگلیسیی له‌نده‌ن دا. به‌ڵام له پڕ، له‌و ساڵانه‌ی دواییدا، به خێرایی ده‌ستیکردووه به بڵاو بوونه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی له‌نده‌ن دا. وا وێده‌چێ له ساڵانی 1970کاندا گه‌یشتبێته نارویچ و، له‌ساڵانی 1980 کاندا گه‌یشتبێته شێفیلد له باکووری ئینگلیستان و له ساڵانی 1990 کاندا به‌ره‌و ئێگزێتر له باشووری ڕۆژئاوا ڕێی ده‌رکردبێ.
گرینگی ده‌وری شاره‌کان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی تازه گه‌رییه‌کان به ده‌وروبه‌ری خۆیاندا ده‌کرێ له نه‌خشه‌ی 2 دا ببیندرێ،که ناوچه‌ی سه‌ره‌کی له‌هجه و ڕاوێژه مۆدێڕنه‌کانی ئینگلیسی نیشان ده‌دا، واته ئه‌و ئینگلیسییه‌ی که ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵک قسه‌ی پێده‌که‌ن، به پێچه‌وانه‌ی له‌هجه نه‌ریتییه‌کان وه‌ک ئه‌وانه‌ی Hyde. ئێمه نێومان له‌و ناوچانه ناوه " نێوه‌ندی باکوور" و "خوارووی میدلاندز" به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له هه‌رێمه‌کان له جێ‌دا ئه‌و جۆره ناوچانه‌ن که له ڕووی دێمۆگرافی و، هه‌ر بۆیه‌ش کولتووری و زمانییه‌وه، هێندێک له شاره گه‌وره‌کان و شه‌به‌که شارییه‌کان به سه‌ریان دا زاڵن:
له باکووری ڕۆژهه‌ڵات : نیووکاسڵ
له مێرسیساید: لیڤرپووڵ
له باکووری ڕۆژئاوای میدلاندز: مه‌نچێستر
له ڕۆژئاوای میدلاندز: بیرمینگام
له نێوه‌ندی باشووری ڕۆژئاوا: بریستۆل
له هۆم کاونتیز: له‌نده‌ن
له‌هێندێک له ناوچه‌کانی دیکه‌ش شاری پچووکتر وه‌ک نوخته‌ی سه‌ره‌کییان وان :
لانکشایری نێوه‌ندی: بلاک بێرن
ههمبرساید: هال
باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی میدڵاندز: لینکۆڵن
لای سه‌ره‌وه‌ی باشووری ڕۆژئاوا :گلۆسستر
لای خواره‌وه‌ی باشووری ڕۆژئاوا: پلهیموس
ڕۆژهه‌ڵاتی ئانگلیا: نارویچ
ئه‌مه له به‌رچاوبگرن که دابه‌شکردنی سه‌ره‌کی له نێوان باکوور و باشوور له نه‌خشه‌که دا له گه‌ڵ شێوه‌ی ته‌له‌فوز کردنی وشه‌ی وه‌ک tough یه‌کتر ده‌گرێته‌وه که‌شێوه‌ی ده‌ربڕینی واڤێلهکهی له باشوور [ʌ] یه و له باکوور [ʊ]یه که ئاماژه‌مان پێ‌کرد. ئه‌وه‌ش ده‌کرێ ببیندرێ که دابه‌شکردنی باشوور به ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ڕۆژئاوا له سه‌ربنه‌مای پاراستنی /r/ی نا به‌ر واڤێله له باشووری ڕۆژئاوا له وشه‌ی وه‌ک yard دا. سه‌رنج بده‌ن ئه‌و ناوچه‌یه زۆر پچووکتره له وه‌ی که له نه‌خشه‌ی 1 دا نیشان دراوه که ئه‌و نه‌خشه‌یه ئه‌و له‌هجه نه‌ریتییانه ده‌ستنیشان ده‌کا که خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو له ناوچه گوندییه‌کانی ته‌ریککه‌وتوو دا قسه‌یان پێده‌که‌ن. ئه‌وه له مه‌ڕ ناوچه‌ی نێوه‌ندیی لانکشایر یش هه‌ر وایه، که ته‌نیا ناوچه‌یه‌کی باکووری ئینگلیستانهکه هێشتا ده‌نگی /r/ی له‌و جۆره وشانه دا پاراستبێ. /r/ی نابه‌ر واڤێل ، هه‌ر وه‌ک تا ئێستا باسمان کردووه، به‌ره به‌ره له ئینگلیستان کپ ده‌بێ و نامێنێ و، ئه‌و له کورتی دانه جوگرافیاییهش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌م ڕاستییه‌یه.
تا ئێستا، له ڕوانینمان له بڵاوبوونه‌وه‌ی جوگرافیایی شکڵه‌کانی زمانی دا، ئێمه سه‌رنجی خۆمان له سه‌ر ئه‌و نموونانه به‌رته‌نگ کردبوو که نیشانه و خسڵه‌ته‌کانی زمانێک ده‌کرێ له که‌سێکه‌وه بگوێزرێنه‌وه که‌سێکی دیکه، له ده‌سته‌یه‌که‌وه بۆ ده‌سته‌یه‌کی دی و، دواجار " سه‌فه‌ر" بکه‌ن بۆ ناوچه‌ی ته‌واو دووره ده‌ست. مێتۆدێکی دیکه‌ی که هه‌ر ئاوا گرینگه له‌مه‌ڕ بڵاوبوونه‌وه‌ی شێوه زمانییه‌کان، ده‌کرێ ئه‌وه بێ که ئاخێوان خۆیان سه‌فه‌ر بکه‌ن. نه‌خشه‌ی 3 نه‌خشه‌ی له‌هجه مۆدێڕنه‌کانی ئینگلیسی یه له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و کانادا، له سه‌ر بنه‌مای کاری هه‌موولایه‌نه و چاوڕاکێشی ویلیا‌م لابۆڤ و هاوکاره‌کانی. له‌وێ دا ده‌کرێ ببیندرێ زۆر له‌و هێڵانه‌ی له نه‌خشه‌که دا ناوچه‌ی له‌هجه‌یه‌ک له له‌هجه‌یه‌کی دیکه جوێ ده‌که‌نه‌وه به‌شێوه‌ی ئاسۆیی له چه‌په‌وه به‌لای ڕاستی نه‌خشه‌که دا درێژ ده‌بنه‌وه. له ڕاستیدا، ئه‌مه ئاکامی ئه‌و شێوه‌یه‌یه که ئاخێوانی ئینگلیسی زمان ئه‌مریکای باکوورییان ئاوه‌دان کرده‌وه و ماڵیان لێ دانا. وه‌ک هه‌موو ده‌زانن،دامه‌زران و ماڵ دانان له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه بوو به‌ره‌و ڕۆژئاوا، به جیاوازی لههجهییهوه که له کناری ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زرابوو له ساڵه به‌راییه‌کانی هاتنی ماڵدانه‌ره ئینگلیسی زمانه‌کان و له‌وێوه به‌ده‌م جووڵانی ئه‌و پێشه‌نگانه که‌شێوه‌ی تایبه‌تی لههجهیهکیان له ته‌ک خۆیان به‌ره‌و ڕۆژئاوا برد ئه‌و له‌هجانه به هه‌موو وڵات دا بڵاو بوونه‌وه. ئه‌م دیمه‌نه‌ی لێره‌دا کێشراوه‌ته‌وه زۆر جیاوازه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ ئینگلیستان بینیمان. جگه له شاری نیۆیۆرک نه‌بێ و، هه‌ر وه‌ها بۆستۆن سه‌باره‌ت به به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی نیو ئێنگلاند، له‌وێ دژواره که شاری تایبه‌تی وه‌ک نوخته‌ی سه‌ره‌کی بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌هجه دیاری بکرین. سه‌رنج له‌وه‌ش بده‌ن که له ئه‌مریکا ناوچه له‌هجه‌ییه‌کان زۆرله – هێندێک جار زۆر له‌وه‌ش گه‌وره‌تر که به‌زه‌ین دابێ –ناوچه له‌هجه‌ییه‌کان له ئینگلیستان گه‌وره‌ترن. ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه که زمانی ئینگلیسی 1500 ساڵه له ئینگلیستان قسه‌ی پێده‌کرێ به‌ڵام له ئه‌مریکای باکووری ته‌نێ 300 ساڵه که قسه‌ی پێده‌کرێ. له‌ئه‌مریکای باکووری کاتی ته‌واو بۆ ئه‌وه نه‌بووه که گۆڕانه زمانییه‌کان ببنه هۆی په‌یدا بوون و پێشوه‌چوونی ناوچه‌ی له‌هجه‌یی پچووکتر. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه،که ناوچه له‌هجه‌ییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌مریکای باکووری پچووکترن له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا که زۆر دواتر ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه و ماڵیان لێ داندراوه. ئه‌و هه‌لومه‌رجه له گه‌ڵ ئاوسترالیا به‌راورد بکه‌ن،وڵاتێک که له ڕووی جوگرافیاییه‌وه هه‌ر به گه‌وره‌یی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه به‌ڵام هێشتاش هیچ جۆره جیاوازییه‌کی هه‌ڕێمی له نێو له‌هجه‌کانی دا نییه، ئه‌گه‌رچی ئێستا نیشانه‌ی ئاوا ده‌رده‌که‌ون که ئه‌و جۆره جیاوازییانه له شێوه‌ی قسه‌کردنی خه‌ڵکی گه‌نجتر دا به‌دی بکرێن.
چاوڕاکێشه سه‌رنج بدرێ که نه‌خشه‌ی ژماره 2 بارودۆخێک له ئینگلیستان نیشان ده‌دا که زۆر جیاوازه له‌وه‌ی که سه‌دان ساڵ له‌وه‌ی پێش له گۆڕێ دا بووه. ئه‌و ده‌می سنووری له‌هجه‌کان له شوێنی زۆر جیاوازتر بوون له ئێستا، و ناوچه له‌هجه‌ییه‌کان زۆر پچووکتربوون. خاڵه‌که ئه‌وه‌یه که زیادبوونی وه‌گه‌ڕکه‌وتنی جوگرافیایی به ده‌م سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه گه‌یشته بزر بوونی زۆر له له‌هجه‌کان و شێوه‌وشکڵی له‌هجه‌کان به پێواژۆیه‌ک دا که ئێمهدهکرێ نێوی بنێێن dialect levelling واته بژار کردنی له‌هجه، واته هه‌موار کردنی جیاوازییه‌کانی نێوان له‌هجه‌یه‌ک و له‌هجه‌یه‌کی دیکه. ئه‌و پێواژۆیه‌ی بژارکردن و هه‌موار کردنی له‌هجان بۆ زمانناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی بوارێکی زۆر سه‌رنجڕاکێشه چونکه ئێستا وێده‌چێ ده‌ورێکی زۆر گه‌وره بگێڕێ له‌و به‌ره‌وپێشچوونه زمانییانه‌ی وا به‌ڕێوه‌ن له زۆر له وڵاتان دا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و بارودۆخه له ئینگلیستان، تا ڕاده‌یه‌ک زۆر له‌وه‌ش ئاڵۆزتره. ئه‌وه‌ی که وێده‌چێ له ئینگلیستان ڕووبدا ئه‌وه‌یه که له‌هجه نه‌ریتییه‌کان وه‌ک ئه‌وانه‌ی ناوچه‌ی Hyde خه‌ریکن بزر ده‌بن. به‌ڵام ناوچه له‌هجه‌ییه گه‌وره‌تره مۆدێڕنه‌کان که ده‌مێننه‌وه، وه‌ک له نه‌خشه‌ی 2 دا ده‌رده‌که‌وێ به‌رده‌وامن له سه‌ر جوێبوونه‌وه و دوورکه‌وتنه‌وه له یه‌کتری. بۆ نموونه،خسڵه‌تی ناوچه‌ی Merseyside هه‌تا دێ زیاتر به گۆڕانی ئاشکرای سیستمی ده‌نگی ده‌ناسرێته‌وه که له‌وێ ده‌نگه کۆنسۆنانته‌کانی /p،t،k/به‌شێوه‌یه‌کی له زێده ده‌بن به خشۆکی به‌و شێوه‌یه که بۆ نموونه،ئێستا وشه‌ی lock هه‌تا دێ زیاتر وه‌ک ئه‌وه وه‌به‌ر گوێیان ده‌که‌وێ که ئاخێوێکی سکاتله‌ندی بڵێ loch. هه‌ر وه‌ها هێندێک نیشانه هه‌ن که ته‌نانه‌ت ده‌نگی کۆنسۆنانتی /t/ له هێندێک جێگه‌ی وشه له‌و پێواژۆیه‌دا به‌ته‌واوی بزر بێ. له هیچ هه‌رێمێکی له‌هجه‌یی دیکه دا ئه‌و پێشوه‌چوونه وه‌به‌ر گوێیان ناکه‌وێ.
هه‌ر هه‌مان جۆری جوێبوونه‌وه و له یه‌ک دوورکه‌وتنه‌وه‌ی هه‌رێمێک له هه‌رێمێکی دیکه ده‌کرێ له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش دا ببیندرێ. بۆ نموونه هه‌رێمی Inland North ( لای نێوه‌وه‌ی باکوور) خسڵه‌تی به گۆڕانێکه‌وه ده‌ناسرێته‌وه که ئێستا له ڕووی زمانییه‌وه له ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌مریکای باکووری دوور ده‌کاته‌وه و له هیچ شوێنێکی دیکه گۆڕانێکی ئه‌وتۆ ناقه‌ومێ.ئه‌وه گۆڕانێکه که به گۆڕانی واڤێلی شاره باکوورییه‌کان ناسراوه، که ئه‌وه‌ش به جوانی خۆی له ڕاوێژی قسه‌کردنی خه‌ڵکی گه‌نجتر دا ده‌رده‌خا( جگه له ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کان نه‌بێ – بڕوانه به‌ندی 3ی ئه‌م کتێبه)، به تایبه‌تی له شاری ئه‌وتۆی وه‌ک شیکاگۆ، دێترۆیت، کلێڤلهند و بافالۆ، که ئه‌وه‌ش وه‌ک جووڵانێکی بازنه‌یی واڤێلهکانه که له مێژووی ته‌له‌فوز کردنی ئینگلیسی دا قه‌ت گۆڕانێکی له‌وچه‌شنه نه‌قه‌وماوه. له‌و گۆڕانه دا ده‌نگی واڤێل له وشه‌ی وه‌ک nought و گشت ئه‌و وشانه‌ی دیکه‌ی که وێی ده‌چن (caught، taught،law، fall وهتاد.) به‌ره‌و خواره‌وه ده‌چن بۆ ئه‌و دۆخه‌ی که له واڤێلی وشه‌ی not دا بووه.
Not به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌هێندرێ وه‌ک له واڤێلی وشه‌ی gnat دا ده‌بیسترێ.ته‌له‌فوزی ده‌نگی واڤێلی /æ/ له وشه‌ی gnat دا به شێوه‌یه‌کی ته‌واو گۆڕانی به سه‌ر داهاتووه و بووه به [ɪə] به‌و خسله‌ته‌ی که له‌مه‌ڕ ته‌له‌فوزکردنی شاری نیۆیۆرک له لاپه‌ڕه‌ی 38ی ده‌قی ئینگلیسی ئه‌م کتێبه دا باسمان لێوه کرد.له هه‌مان کاتدا ،ده‌نگی واڤێلی وشه‌ی net،به‌ره‌و ئه‌و ئاڕاسته‌یه چووه که وه‌ک nut ته‌له‌فوز بکرێ، ئه‌وه‌ش به نووره‌ی خۆی به‌ره‌و ئاراسته‌ی nought چووه و به‌و شێوه‌یه ئه‌و ده‌وری بازنه‌یییه ته‌واو بووه.
ئێمه هێندێک له‌سه‌ره‌وه‌تر له باسی گرسانی ناوچه له‌هجه‌ییه‌کانی ئه‌مریکایی دا، ئاماژه‌مان کرد به ئه‌و ده‌وره‌ی که جووڵانی خه‌ڵک ده‌ی گێڕێ له بڵاوکردنه‌وه‌ی شێوه و شکڵه‌کانی زمانی له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی دیکه.به‌ڵام جووڵان و بزووتنی خه‌ڵک ده‌توانێ ئاکامێکی تا ڕاده‌یه‌ک زۆر ئاڵۆزتریشی لێ بکه‌وێته‌وه.هه‌ر ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرن که ناوچه جیاوازه له‌هجه‌ییه‌کانی کناری ڕۆژهه‌ڵات له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌ره‌تاوه چۆن پێک هاتن.له‌وێ سێ هۆکار له گۆڕێ دا بوون.یه‌که‌م، ئێمه پێشتر گوتمان که په‌ره‌سه‌ندنی له‌هجه‌ی جیاواز که دواتر به‌ره‌و ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا بڵاو بوونه‌وه، هه‌ر وه‌ک له ئینگلیستان، له به‌ر ئه‌و ڕاستییه بوو که گۆڕانی جیاوازی زمانیی به ده‌م تێپه‌ڕینی زه‌مانه‌وه له شوێنی جیاواز ڕوویان دابوو.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دووهه‌م، له‌و ڕووه‌وه جیاوازییه‌کی زۆر گرینگ هه‌یه له نێوان ئینگلیستان و ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا. ئینگلیسیی ئه‌مریکایی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک شێوه‌زارێکی کۆلۆنیالی ئه‌و زمانه‌یه، به‌و مانایه‌ی که ئه‌و شێوه‌زاره به موهاجه‌ره‌تی به لێشاوی خه‌ڵک له شوێنێکی دیکه‌وه ڕا هێندرا بۆ ماڵی ئێستای خۆی- واته له دوڕگه‌کانی بریتانیاوه. جا که‌وابوو، هۆکارێکی دیکه بۆ په‌یدا بوونی ناوچه‌ی له‌هجه‌یی جیاوازی ئه‌مریکایی، ده‌بێ له به‌ر ئه‌و ڕاستییه بووبێ که له شوێنه‌جیاوازه‌کانی کناری ڕۆژهه‌ڵاتی لێو ده‌ریای ئه‌مریکای باکووری خه‌ڵکی ئه‌وتۆی لێ دامه‌زرابن و ماڵیان لێ دانابێ که له شوێنه جیاوازه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیاوه هاتبوونه ئه‌وێ و، ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک له زه‌مان و سه‌روبه‌ندی جیاواز دا.بۆ نموونه، یه‌ک له هۆیه‌کانی که بۆچی له‌هجه‌ی Midland (بڕوانه نه‌خشه‌ی ژماره 3) له له‌هجه‌کانی به‌ره‌و باکوور و به‌ره‌و باشوور جیاوازه ئه‌وه‌یه که بێشکه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی مه‌ڵبه‌ندی ئه‌و له‌هجه‌یه هه‌رێمێک بوو له کناری ڕۆژهه‌ڵات له ناوچه‌یه‌ک له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا Philadelphia یه که ئه‌وێش هاتنی ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی سکاتله‌ند و ئیرله‌ندی باکووری به خۆیه‌وه دیتووه که هه‌ڵبه‌ت ته‌بیعییه ئه‌وان شێوه‌ی ئینگلیسی سکاتله‌ندی و ئیرله‌ندی باکووریشیان له گه‌ڵ خۆیان بردبێ ( بڕوانه به‌ندی 7ی ئه‌م کتێبه). ئه‌گه‌ر زۆر له ئه‌مریکاییه‌کان له‌م ڕۆژگاره دا ده‌ڵێن It’s a long ways to go له کاتێکدا خه‌ڵکی ئینگلیستان ده‌ڵێن It’s a long way to go له به‌ر ئه‌وه‌یه که هێندێک له ناوچه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌و شێوازه‌ی waysیان له ئێرله‌ندی باکوورییه‌وه بۆ میرات ماوه‌ته‌وه. و، سێهه‌م. ئه‌وه‌یه که ئاشکرایه چیرۆکه‌که له‌وێ ته‌واو نابێ. ئێمه ده‌بێ له هۆکارێکی گرینگی دیکه‌ش تێبگه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له هیچ شوێنێکی کناری ڕۆژهه‌ڵاتی لێو ده‌ریا له ئه‌مریکا ده‌سته‌یه‌کی به ته‌واوی یه‌کده‌ستی خه‌ڵکی دوڕگه‌کانی بریتانیایان لێ دانه‌مه‌زرا. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له هه‌موو شوێنێکی ئه‌مریکای باکووری دا که زمانی ئینگلیسی بۆ بردرا له ساڵه به‌راییه‌کانی دامه‌زران و ماڵدانان دا شانۆی تێکه‌ڵبوونی له‌هجان (dialect mixture ) بوون: خه‌ڵکی زۆر ناوچه‌ی جیاوازی ئینگلیستان، سکاتله‌ند و ئیرله‌ندی باکووری ( له‌و سه‌روبه‌ندی دا زۆربه‌ی وه‌یلز و ئێرله‌ندی باشووری ئینگلیسی زمان نه‌بوون) به‌یه‌که‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی فه‌ردی هاتنه ئه‌مریکا و له‌هجه جیاوازه هه‌رێمییه‌کانی خۆشیان له گه‌ڵ خۆیان هێنا. ئه‌و جۆره له‌هجانه‌ی که له نیشتمانی ماک دا که به سه‌دان میل دوور له یه‌کتر قسه‌یان پێده‌کرا له پڕ تێکهوهئاڵان و ڕۆژانه دهکارهێندران. جا بۆیه یه‌كێک له‌و هۆیانه‌ی که ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌وه‌یه که ئه‌مڕۆ هه‌یه له به‌ر ئه‌و تێکه‌ڵبوونی له‌هجانه‌یه.و یه‌کێک له‌و هۆیانه‌ی که بۆچی له کناری ڕۆژهه‌ڵات ئه‌وه‌ی که ئێستا ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه له‌هجه‌ی جیاواز له شوێنی جیاواز هه‌بوون ئه‌وه‌یه که تێکه‌ڵبوونی جیاواز له پێکهاته‌ی جیاوازی له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا به ڕێژه‌ی جیاواز له ناوچه‌ی جیاواز ڕوویاندا.
یه‌ک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێ زۆر به خێرایی ڕووی دابێ دوای یه‌که‌م دامه‌زران و ماڵدانان له ئه‌مریکا به وردی ئه‌و پێواژۆیه‌ی بژارکردن و هه‌موار کردنه‌ی له‌هجه بووبێ که ئێمه پێشتر باسمان لێوه کرد. بارودۆخی تێکه‌ڵبوونی له‌هجان زیاتر له وه‌چه‌یه‌ک یان ده‌شێ دوو وه‌چه‌ی پێ نه‌چووبێ، و دواجار هه‌موو که‌س له شوێنێکی له‌به‌رچاوگیراو دا ده‌ستی کردووه به هه‌موار کردنی جیاوازییه له‌هجه‌ییه‌کان که له‌و به‌ری ئاتڵانتیکهوه له گه‌ڵ خۆی هێنابووی و هه‌موو به عه‌ینی له‌هجه قسه‌یان کردووه. ئه‌و له‌هجه تازه‌یه به له‌به‌رچاوگرتنی ماکه‌کانی له‌هجه‌یه‌کی "تێکه‌ڵاو" بووه، به‌ڵام له خسڵه‌تی تازه و هه‌نووکه‌ی خۆی دا بۆ گشت کۆمه‌ڵگه‌که یه‌کده‌ست و یه‌ک شکڵ بووه.کاتێک بژارکردن و هه‌موار کردنی له‌هجه له بارودۆخێکی کۆلنیالی ئه‌م چه‌شنه دا ڕووده‌دا – یان په‌ره‌سه‌ندنی شارێکی تازه، بۆ نموونه - و ئه‌وه ده‌گاته به‌ره‌وپێشچوونی له‌هجه‌یه‌کی به ته‌واوی نوێ، ئه‌و پێواژۆیه به koinéization کۆینێیزهیشن نێوزه‌د ده‌کرێ ( koiné له یۆنانی کۆنه‌وه داکه‌وتووه به مانای " گشتی" ،
" هاوبه‌ش").
ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێواژۆی koinéization ه که له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕووی دا، ئێستا چه‌ندین سه‌د ساڵ دواتر،دژواره. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه هێندێک سهرهپهتمان به‌ده‌سته‌وه‌یه له مه‌ڕ پێواژۆی koinéization به پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌و دواییانه که له نیوزیلاند کراوه. ئینگلیسیی نیوزیلاند یه‌ک له شێوازه هه‌ره سه‌ره‌کییه تازه‌کانی زمانی ئینگلیسی یه:ئینگلیسیی زمانه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا به ژماره‌ی زۆر تا ساڵانی 1840 کان نه‌گه‌یشتنه ئه‌وێ.به‌خۆشییه‌وه ئێمه هێندێک به‌ڵگه‌ی ئاستهکراومان به‌ده‌سته‌وه‌یه له مه‌ڕ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له سه‌روبه‌ندی نێوان 1850 و 1890 دا له دایک بوون و نیشان ده‌ده‌ن که چۆنیان قسه کردووه - ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وانه له ساڵانی 1940 کاندا بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕادیۆیی بیره‌وه‌رییه‌کانی پێشه‌نگان ئاسته کراون. ئه‌وه‌ی به‌و به‌ڵگانه پێیان ده‌زانین ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه. یه‌که‌م وه‌چه‌ی ئه‌و ئینگلیسیی زمانانه‌ی نیوزیلاند که له‌وێ له دایک بوون له بارودۆخێکدا گه‌وره بوون که به تێکه‌ڵاوییه‌کی ته‌واوی ئه‌و له‌هجانه‌ی که ئی شوێنی جیاوازی وڵاتی دایک بوون قسه‌یان کردووه و، وا وێده‌چێ ئه‌وان به‌وه ڕازی بوون ( هه‌ڵبه‌ت به بێ ئه‌وه‌ی به وشیارییه‌وه سه‌رنجی بده‌نێ) چ ده‌نگێکی واڤێل یان کۆنسۆنانت دهستبێژێر بکه‌ن له نێو ئه‌و تێکه‌ڵاوییه‌ی که له قسه‌کردنی گه‌وره‌ساڵانی ده‌وروبه‌ریان دا هه‌بووه. بۆیه ئه‌وان پێکهاته‌یه‌کی نوێیان له‌و خسله‌تانه به‌کار ده‌هێنا – ژنێک وشه‌ی here ی وه‌ک there ته‌له‌فوز ده‌کرد هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که سکاتله‌ندی بێ و، وشه‌ی outی به‌شێوه‌یه‌ک ته‌له‌فوز ده‌کرد هه‌ر وه‌ک ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له‌نده‌ن بێ!- و به‌کارهێنانی ئه‌و پێکهاته تێکه‌ڵاوانه له که‌سێکه‌وه بۆ که‌سێکی دیکه جیاواز بوو ئه‌گه‌رچی به ته‌نیشت و شان به شانی یه‌کتریش گه‌وره بووبان و ژیابان. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وه‌چه‌ی دووهه‌م، ئه‌وانه بوون که هه‌ڵگری پێواژۆی بژار کردن و هه‌موار کردن بوون: وا وێده‌چێ ( لێره‌ش دا بێ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان فه‌رقی پێ بکه‌ن) ئه‌وان به هه‌ڵبژاردنی ئه‌و نیشانه و خسڵه‌تانه‌ی که له تێکه‌ڵاویی ماک دا ئی هه‌ره هاوبه‌ش بوون له سه‌ر ڕاوێژێکی (accent) یه‌کگرتوو و هاوبه‌ش ڕێک که‌وتبن. جا بۆیه ئێستا ئینگلیسیی نیوزیلاندی مۆدێڕن له وشه‌ی وه‌کوو tough دا ئه‌و ده‌نگی واڤێلهی نییه که له شێوه‌زاری باکووری ئینگلیستان دا هه‌یه چونکه ئه‌و واڤێله نه‌ک هه‌ر له ئینگلیسیی باکووری ئینگلیستان دا به‌ڵکوو له ئینگلیسیی سکاتله‌ند و ئیرله‌ندیش دا بزر بووه.له لایه‌کی دیکه‌وه، ئینگلیسیی مۆدێڕنی نیوزیلاندی ده‌نگی /h / له وشه‌ی وه‌کوو house دا "کلۆر" ناکا چونکه، ئه‌گه‌رئه‌وه له ئینگلیسیی باشووری ئینگلیستان دا ئاسایییه، به‌ڵام له ئینگلیسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ئینگلیستان یان سکاتله‌ند یان ئیرله‌ند دا نابیندرێ
. ئێمه ده‌کرێ ئه‌وه‌ش بڵێین که ئینگلیسیی نیوزیلاند زۆر وه ئینگلیسیی ئاوسترالیایی ده‌چێ چونکه هه‌ر دووکیان ئاکامی koinéziation ی تێکه‌ڵبوونێکی وه‌کوویه‌کی له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیان به ڕێژه‌یه‌کی وه‌کوویه‌ک.
له سه‌ره‌وه دا دیتمان که مه‌ودا و دووریی به ئاشکرایی هۆکارێکی گرینگه بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی شکڵ و شێوه زمانییه‌کان، ئه‌گه‌رچی له زۆر نموونان دا مه‌ودا و دووریی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێ به قه‌ت مه‌ودا و دووریی جوگرافیایی گرینگ بێ، وه‌ک باسمان کرد: دوو شار ده‌کرێ له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له یه‌کتری "نزیکتر" بن تا ئه‌وه‌ی ئه‌و نزیکییه‌یان له گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه‌ی ده‌وروبه‌ریان هه‌بێ که به‌ره‌و ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاران درێژ ده‌بنه‌وه. باشه که‌وابێ به‌رهه‌ڵست و پێشگێڕه‌وه چی؟ ئێمه له به‌ندی 2ی ئه‌م کتێبه دا ئاماژه‌مان به گرسانی له‌هجه‌کانی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی کرد و ئه‌و ده‌وره‌ی که چۆمیHumber گێڕاویه‌تی وه‌ک به‌رهه‌ڵستێکی جوگرافیایی له پێش بڵاوبوونه‌وه‌ی نیشانه زمانییه‌کان له باکووری ئینگلیستان. بهڕههڵستێکی چه‌شنی سێیه‌میش هه‌یه، که به سه‌ر سووڕمانی سه‌یره‌وه، به پێویستی کاردانه‌وه‌ی نییه له سه‌ر سست کردنی ئه‌و بڵاوبوونه‌وه‌یه - ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستی زمانییه. تازه‌گه‌رییه‌کانی زمانی، وا وێده‌چێ، ته‌نێ نه‌ک هه‌ر له شێوه‌زارێکی هه‌رێمی یان کۆمه‌ڵایه‌تی زمانێک بۆ زمانێکی دی بڵاو ببنه‌وه، ئه‌وان ده‌کرێ له زمانێکیشه‌وه بچنه نێو زمانێکی دیکه.
نموونه‌یه‌کی چاوڕاکێشی نیشانه و خسڵه‌تێکی زمانی که به‌م شێوه‌یه بڵاو بووه‌ته‌وه ده‌نگی ئوڕووپایی r ی زمانه چکۆڵه‌یه یه [غ].وا داده‌ندرێ که به‌لانی که‌مه‌وه هه‌تا سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م گشت زمانه ئوڕووپاییه‌کان ده‌نگێکی جۆریr [غ] یان هه‌بووبێ که وه‌ک r ته‌له‌فوز ده‌کرا و هێشتاش به زۆر جۆر له ئینگلیسیی سکاتله‌ندی یان زمانی ئیتالیایی دا ته‌له‌فوز ده‌کرێ: ده‌نگێک به نووسانی نووکی زمان به لێوه‌وه یان غه‌ڵبه. له هێندێک بڕگه‌ی مێژوویی دا، ڕه‌نگه له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م دا، ته‌له‌فوزێکی نوێی r باو بووبێ له نێو فه‌ڕانسه‌یی چینی سه‌ره‌وه‌ی شاری پاریس دا. ئه‌و r ه نوێیه،rی زمانه چکۆڵه [غ]، له پشته‌وه‌ی زار به‌ڕێگه‌ی کۆنتاکتی نێوان پشته‌وه‌ی زمان و زمانه چکۆڵه به‌رهه‌م دێ- له ڕوانگه‌ی تێکنیکییه‌وه ده‌نگێکی مه‌ڵازی،خشۆک یان نهخشوکی دڕێژبووهوو یه- و ئه‌و جۆرهr یه که له‌م ڕۆژگاره دا فێری فێرخوازانی بێگانه‌ی زمانی فه‌ڕانسه‌یی و ئه‌ڵمانی ده‌کرێ. ته‌له‌فوزکردنی r ی زمانه چکۆڵه‌یی که له بنکه‌یه‌کی به‌رته‌سکی کۆمه‌ڵایه‌تی و جوگرافیاییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد له ماوه‌ی 300 ساڵی ڕابردوو دا بڵاو بووه‌ته‌وه، بێ گوێدانه سنووره زمانییه‌کان و، گه‌یوه‌ته زۆر شوێنی دیکه‌ی ئوڕووپاش، هه‌روه‌ک که نه‌خشه‌ی ژماره 4 نیشانی ده‌دا. ئێستا له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره زۆری فه‌ڕانسه‌یی زمانی شارستانی یان خوێنده‌واره‌وه ده‌کار ده‌کرێ، هه‌ر وه‌ها له لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌ڵمانییه په‌روه‌ده دیتوو و خوێنده‌واره‌کان. هێندێک له هۆله‌ندیی زماننایش به‌کاری ده‌هێنن، و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی گشت دانمارکییه‌کان، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئاخێوانی باشووری سوێد و هێندێک به‌ش له باشوور و ڕۆژئاوای نۆڕوێژ که له‌وێ واوێده‌چێ هێشتا هه‌موانی نه‌گربێته‌وه و هێشتا خه‌ریکی بڵاو بوونه‌وه بێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌و ده‌نگه نه له باڤێریای ئه‌ڵمان و نه له نێو زۆربه‌ی ناوچه‌ی ئه‌ڵمانی زمانی سویس دا به‌کار ناهێندرێ و، نه‌ک، له باکووری ڕۆژئاوای دراوسێی فه‌ڕانسه،له ئیتالیا، جگه له ناوچه‌یه‌کی پچووک نه‌بێ.(rی زمانه چکۆڵه نیشانه‌یه‌کی ڕاوێژه خۆجێیه ئینگلیسییهکانیشه له هێندێک له ناوچه‌کانی Northumberland و Durham.ئه‌وه ئاشکرا نییه داخودا ئه‌و دیارده‌یه پێوه‌ندی هه‌یه به ته‌له‌فوز کردنی ئه‌و ده‌نگه‌وه له شوێنی دیکه‌وه یان نا.)
پێواژۆی له‌و چه‌شنه به گشتی، کاتێک مه‌سه‌له‌ی ڕێزمان و په‌یڤ (vocabularry) و هه‌ر وه‌ها فۆنێتیکس و فۆنۆلۆژی دێته گۆڕێ، ده‌کرێ بگاته په‌یدا بوون و ساز بوونی ناوچه زمانییه‌کان ( linguistic areas). ئه‌و زاراوه‌یه بۆ ئاماژه به‌و ناوچانه به‌کار ده‌هێندرێ که تێیاندا به چه‌ندین زمان قسه ده‌کرێ، که ئه‌گه‌رچێ به‌پێویستی ئه‌وان زۆر له نزیکه‌وه خزمایه‌تیان له گه‌ڵ یه‌کتریش دا نه‌بێ، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک نیشانه و خسله‌تی هاوبه‌شیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌کوو ئاکامێکی بڵاو بوونه‌وه‌ی تازه‌گه‌رییه زمانییه‌کان به‌تێپه‌ڕین و دزه کردن له سنووره زمانییه‌کان. یه‌ک له هه‌ره چاوڕاکێشترین ناوچه‌ی ئه‌وتۆ له ئوڕووپا باڵکانه، که بریتییه له سڕبیا، مه‌قدوونییه، ئاڵبانی، یۆنان، بوڵغارستان و ڕۆمانی. ئه‌و زمانانه‌ی له‌وێ هه‌ن و شوێن له سه‌ر یه‌کتری ده‌که‌ن بریتین له مه‌قدوونییه‌یی، بوڵغاری و له‌هجه باشوورییه‌کانی سڕبی( که گشتیان زمانانی سڵاڤی ن)، ڕۆمانی ( که زمانێکی ڕۆمانسی یه)، یۆنانی و ئاڵبانی.ئه‌وانه‌ش گشتیان زمانانی هیندوئوڕووپایین، به‌ڵام جگه له سێ زمانه سڵاڤییه‌کان نه‌بێ له ڕووی ژێنێتیکییه‌وه زۆر له نزیکه‌وه خزم نین. به‌ده‌م ساڵ و زه‌مان و تێپه‌ڕینی سه‌دان دا ئه‌وان ژماره‌یه‌ک نیشانه‌ی هاوبه‌شیان وه‌خۆ کردووه که جاروبار به " باڵکانیسم" نێو دێر ده‌کرێ که هێندێک له‌وان یان گشتیان له زمانه‌کانی دیکه‌ی ئوڕووپایی ( که زۆر جارخزمایهتی زۆر نزیکتریان له‌گه‌ڵیان هه‌یه) جوێ ده‌کاته‌وه. بۆ نموونه ڕۆمانی و بوڵغاری،ژماره‌یه‌ک نیشانه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه که ئه‌و جۆره نیشانانه له زمانه‌کانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زمانانی ڕۆمانس یا سڵاڤی دا نین.
یه‌ک له نیشانه هه‌ره چاوڕاکێشه‌کانی زمانانی باڵکان ئه‌و ڕاستییه‌یه که چوارلهوان نیشانه‌یه‌کی ده‌رخه‌ری ناسیاویان هه‌یه که وه‌ک the ی ئینگلیسی وایه و به کۆتایی ناوه‌وه ده‌ڵکێ:
ئاڵبانی: mekaniku
بوڵغاری: mexanikut
مهودوونییهیی: mexanicarot
ڕۆمانی: mecanicul
"the mechanic "
(ته‌نیا زمانگه‌لێکی دیکه‌ی ئوڕووپایی که ئه‌و خسڵه‌ته‌یان هه‌بێ زمانانی سکاندیناڤیایین.) خسله‌تێکی دیکه‌ی ڕێزمانی که له نێو زۆر له زمانه‌کانی باڵکان دا هاوبه‌شه به‌کارهێنانێکی تایبه‌تی subordinate clauses( به‌شی پێوه‌به‌ستراوه). زۆربه‌ی زمانه ئوڕووپاییه‌کان قه‌واره‌یه‌ک به‌کارده‌هێنن:
They left without asking me ( ئه‌وان ڕۆیشتن به بێ ئه‌وه‌ی له من بپرسن) کهئینگلیسیش هه‌یه‌تی و ده‌بێ به:
“They left without to ask me “
بۆ نموونه:
"They left....
فه‌ڕانسه‌یی: ....sans me demanser
ئه‌ڵمانی: ....ohne mich zu fragen
دانمارکی: ....uden at spørge mig
له نموونه‌ی هه‌رکام له‌و زمانانه‌دا ده‌کرێ له ڕسته ساز کردنه‌که دا چاوگێک به‌کار بهێندرێ، ئه‌گه‌رچی ته‌عبیری دیکه‌ش ده‌کرێ به‌کار بهێندرێ. له‌لایه‌کی دیکه‌وه له زمانه‌کانی ئاڵبانی، بوڵغاری، یۆنانی و ڕۆمانی دا،ته‌عبیرێکی دیکه ئاساییه، که له ئینگلیسی دا هاوتای:
" They left without that they asked me " ( ئه‌وان ڕۆیشتن به بێ ئه‌وه‌ی که له‌من بپرسن)
بۆ نموونه:
"They left....
بوڵغاری: .... bez da me popitat
یۆنانی: .... xoris na me rotisune
"... without that me they asked "
زۆر نموونه‌ی دیکه له مه‌ڕ ناوچه زمانییه‌کانی ئاوا ده‌کرێ له به‌شه جیاوازه‌کانی دنیا دا ببیندرێته‌وه. شێوه ویشکاڕۆی هیند (Indian subcontinent ) نموونه‌یه‌کی باشه له ناوچه‌یه‌ک که تێیدا ئه‌و زمانانه‌ی خزمایه‌تییان به‌یه‌که‌وه نییه ژماره‌یه‌ک خسله‌ت و نیشانه‌ی هاوبه‌شیان هه‌یه.ئه‌گه‌ر به گشتی بڵێین زۆڕبه‌ی زمانه‌کانی باکووری هیندووستان سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو ئوڕووپایین و، زۆربه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی له باشووری هیندووستان قسه‌یان پێ ده‌کرێ سه‌ربه بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدییایی ن. تا ئه‌و جێگایه‌ی که ئێمه ده‌زانین، ئه‌و ده‌سته زمانییانه هیچ جۆره خزمایه‌تییه‌کیان به‌یه‌که‌وه نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی ئه‌و پێوه‌ندیی خزمایه‌تییه، زۆر له زمانه‌کانی هیندووستانی سه‌ر به هه دووک بنه‌ماڵه زمانییه‌کان ته‌عبیر و بناخه‌ی ڕێزمانی هاوبه‌شیان هه‌یه و له ته‌له‌فوز کردن دا له ژماره‌یه‌ک خسڵه‌ت و نیشانه دا هاوبه‌شن. یه‌ک له وێکچوونه هه‌ره سه‌رنجڕاکێشه فۆنێتیکییه‌کان که له زمانه‌کانی سه‌ر به هه‌ر دووک بنه‌ماڵه زمانییه‌کاندا هه‌یه هه‌بوونی ده‌نگی کۆنسۆنانتی هه‌ڵگه‌ڕاوه (retroflex)ه. واته ئه‌و جۆره ده‌نگه کۆنسۆنانتانهی که به خوارکردنه‌وه‌ی نووکی زمان به‌ره‌و دواوه و پێوه‌نووساندنی به لێواره‌ی پووک ساز ده‌کرێ.( ده‌ربڕینی کۆنسۆنانتی ئه‌و جۆره نیشانه‌یه‌کی دیاره به ته‌له‌فوزکردنی ئینگلیسی ئاخێوانی خه‌ڵکی شێوه وێشکاڕۆی هینده‌وه.) بۆ نموونه:
زمانانی دراڤیدیایی تامیل: /kodai / " چه‌تر"
کوورگ:/kadi/ " گاز"
زمانانی هیندوئوڕووپایی ماراتی: /ghoda/ " ئه‌سپ"
هیندی: /ga:di/ " گاری"
نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی شیاوی به‌راوه‌رد کردن له هێندێک له زمانه‌کانی ئه‌فریقای خواروو دا ده‌بیندرێ، که بریتین له چه‌ندین زمانی بنه‌ماڵه‌ی Khoisan ( Bushman وHottentot )، که ڕه‌نگه گشتیان خزمی یه‌کتری بن و،ژماره‌یه‌ک له زمانه‌کانی Bantu ( که به‌گردبڕی هیچ جۆره پێوه‌ندییه‌کیان به زمانانی بنه‌ماڵه‌ی Khoisan وه نییه) ئه‌وانه‌ش زمانانی Sotho،Zulu و Xhosa وه‌به‌ر ده‌گرن. ئه‌و زمانانه هه‌موویان ژماره‌یه‌ک نیشانه و خسڵه‌تی فۆنێتیکی هاوبه‌شیان هه‌یه،به‌تایبه‌تی بوونی "clicks" (پڕمه) وه‌ک ده‌نگی کۆنسۆنانت. ("clicks" بریتین له‌و جۆره ده‌نگانه‌ی که له ڕێنووسی ئینگلیسی دا وه‌ک tut tut نیشان ده‌درێن، هه‌ر وه‌ها ده‌نگی لووت، هه‌ر نه‌بێ له بریتانیا، بۆ ده‌نگدانی ئه‌سپان.) هه‌ر وه‌ها له زمانی Xhosa دا، تیپی x نیشانه‌ی جۆرێکی تایبه‌تی ده‌نگی click ه.
لێره دا تازه‌گه‌رییه زمانییه‌کان، ده‌کرێ له له‌هجه‌یه‌که‌وه بچنه نێو له‌هجه‌یه‌کی دراوسێوه. ئه‌گه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌یه‌کی ئه‌م چه‌شنه به ڕاده‌یه‌کی زۆر سنووره زمانییه‌کان تێپه‌ڕ بکه‌ن، ئه‌و ده‌می ناوچه‌ی زمانی پێک دێن. ئه‌گه‌رچی، به شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ بگوترێ، وا وێده‌چێ که ته‌نێ نیشانه و خسڵه‌ته ڕێزمانی و فۆنۆلۆژییه‌کان پێویستییان به نزیکایه‌تی جوگرافیایی هه‌بێ به‌رله‌وه‌ی ئه‌و جۆره بڵاو بوونه‌وه‌یه ڕوو بدا. ( هه‌ر وه‌ک دیتمان ئێستا r ی زمانه چکۆڵه، له نۆڕوێژ ده‌بیندرێ، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه له فه‌ڕانسه‌وه به ڕێگای ئه‌ڵمان و دانمارکه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌وێ.)
وا وێده‌چێ که وشه و بابه‌تی قامووسی بتوانن بگه‌نه زۆر شوێنی دووره‌ده‌ست و به‌وێدا بڵاو ببنه‌وه. زمانێک ده‌توانێ وشه له زمانێکی دیکه‌وه بخوازێته‌وه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی نزیکی مه‌ودا.( له زمان‌ناسی دا به‌کار هێنانی زاراوه‌ی "خواستنه‌وه" باوه ته‌نانه‌ت هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچیش قه‌ت مه‌به‌ستێکی ئه‌وتۆ بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی "خواستراوه‌ته‌وه" له گۆڕێ دا نه‌بێ.) زورجار، کاتێک ئاخێوانی زمانێکی تایبه‌تی به هه‌ڵکه‌وت له بوارێکی تایبه‌تی دا باڵاده‌ست ده‌بن،ده‌سته‌کانی دیکه‌ی زمانی ئه‌و وشانه‌ی که له مه‌ڕ ئه‌و بواره‌ن له‌و زمانه‌وه وه‌رده‌گرن و وه‌خۆی ده‌که‌ن. بۆ نموونه، زۆرێک له زاراوه‌کانی ئینگلیسی له مه‌ڕ مووزیک – وه‌کوو adagio،allefro ، crescendo – زۆرجار ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕیشه‌ی ئیتالیاییان هه‌یه، له کاتێک دا زاراوه‌ی وه‌رزشیی زۆر له زمانان، وه‌کوو فووتباڵ، گۆڵ، سپرینت، هه‌ر وه‌ها زاراوه‌کانی له مه‌ڕ مووسیقی پاپ و جاز، زیاتر ئینگلیسین .
سه‌رنج له شتێکی زۆر چاوڕاکێش بده‌ن که چ به‌سه‌ر ئه‌و وشانه دێ که له زمانێکه‌وه دهخوازرێنهوه بۆ زمانێکی دیکه. شتێکی که هه‌میشه ڕوو ده‌دا ئه‌وه‌یه ئه‌و زمانه‌ی که وشه‌که‌ی خواستووه‌ته‌وه، ئه‌و وشه‌یه به مانا و واتای زۆربهرتهنگتر له زمانی سه‌ره‌کی و بده‌ر به‌کار ده‌هێنێ. بۆ نموونه، مه‌به‌ست له وشه‌ی Home له زمانی فه‌ڕانسه‌یی دا به‌تایبه‌تی ماڵێکه بۆ خه‌ڵکی به‌ساڵداچوو و؛ وشه‌ی look له ژماره‌یه‌ک له زمانه ئوڕووپاییه‌کان دا ناوێکه که ئاماژه ده‌کا به "ئیماژێکی باو" یان " شێوازێکی مۆد و باو". له لایه‌کی دیکه‌وه vis-à-vis له زمانی ئینگلیسی دا ته‌نێ ده‌توانێ ئاماژه‌بێ به پێوه‌ندییه‌کی ئابستراکت وه‌ک له‌م ڕسته‌یه دا ده‌بینین:What is your attitude vis-à-vis this issue? ( بۆچوونتان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته چییه؟)، له کاتێکدا vis-à-vis له زمانی فه‌ڕانسه‌یی دا ده‌توانێ مانایه‌کی زۆر له زه‌وی نزیکتری هه‌بێ واته " ڕووبه‌روو له‌وبه‌ری جاده". جاری وا هه‌یه زمانان ته‌نانه‌ت وشه‌ی ئه‌وتۆش "ده‌خوازنه‌وه" که هه‌ر بوونیان نییه:وه‌ک پێوانه وشه‌ی Pullover. له زمانی ئه‌ڵمانیش دا وشه‌ی نه‌بووی ئینگلیسی Pullunder بۆ مه‌مکبه‌ندی بێ قۆڵ ده‌کار ده‌کرێ.
له حاڵی حازر دا، زمانی ئینگلیسی سه‌رچاوه‌ی وشه به‌قه‌رز دانه به زۆر له زمانان، به تایبه‌تی له ئوڕووپا. ئه‌و جۆره خواستنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاوه به ڕێگای خه‌ڵکی دوو زمانه‌وه ده‌ست پێده‌کا ( ده‌بێ که‌سێک هه‌بێ که له سه‌ره‌تاوه وشه بێگانه‌که ده‌زانێ و، ئه‌و تاکه که‌سانه‌ی که شانبه‌شانی زمانی بوومی خۆیان زمانی ئینگلیسی ش ده‌زانن و دوو زمانه‌ی ئه‌وتۆنه هه‌تا دێ له به‌ر به‌کارهاتنی به‌ربڵاوی زمانی ئینگلیسی وه‌ک زمانێکی هاوبه‌ش و هه‌ر وه‌ها فێرکردنی به‌ربڵاوی له خوێندنگه‌یان، ژماره‌یان زیاد ده‌کا. دیاره، ئه‌وه به هیچ کلۆجێ له‌به‌ر به‌رزی و شایان بوونی زاتی زمانی ئینگلیسی نییه وه‌کوو ئامرازێکی پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵکوو له به‌ر ده‌سته‌ڵات و باڵاده‌ستی سیاسی، ئابووری و په‌روه‌رده‌یی پێشووی بریتانیا و زاڵبوونی ئێستای ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه به‌ندی 8ی کتێبی:
Sociolinguistics , An introduction to language and society
Peter Trudgill, Fourth Edition 2000, Penguin Books
1 comment:
ew jorey lew du beshey witarekey profesor tradgyl ke çenabtan wertangerawetewe teb geishtum ziman u alugori zarawe u ziman karigeri le barudoxu alugori komelayeti werdegre nek le nziki çuxrafi. eger wabê bo nimune çunke jiani komelayeti take kesu komelga le share gewrekani kurdistan le yek deçe dabe zarawekani kirmashani u amedish le yek nzikter bin heta kirmashani u paweyi bo nmune. bellam waniye! hemu ew kurdaney be zarewey kormanji qse deken le yek nzikin le bwari çoxrafiyewe. mako u salmas u badinan le amed nziktrin heta mahabad u bokan boye hemu be kormanji dedwen u piranshar u hawler u serdeshtish be yek zarawe dadwen u le bwari çuxrafish nziktrin le yek. kewabu tenya helu merci komelayeti niye ke zarawekan le yek nzik ya dur dexa belku çuxrafiash detwane bbete hoy alugor u le yek nzik ya dur buni zarawekan u zimanekan.
Post a Comment