شەهید عەلیڕەزا نابدڵ ڕەمزی دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی تورکی ئازەری
شەهید عەلیڕەزا نابدڵ ڕەمزی دۆستایەتی گەلی کورد و گەلی تورکی ئازەری
حەسەنی قازی
شەهید عەلیڕەزا نابدل لە ساڵی ١٣٢٣ی هەتاوی (١٩٤٣) لە بنەماڵەیەکی مامناونجی لە شاری تەورێز چاوی بە دنیا پشکووت. هەر لە مێردمنداڵییەوە خولیای کتێب خوێندنەوە و شیعرهۆندنەوە بوو و، دواتر لە سەرەتای ساڵانی ١٩٦٠ی زایینی لە تەورێز لەگەڵ سەمەدی بەهرەنگی و بێهرووزی دێهقانی ناسیاوی پەیدا کرد.
لەو ساڵانەدا هێندێک ڕووناک‌بیری تورکی ئازەری سەرەڕای ئەو قەدەغە توندەی لە ئێران لەسەر زمانەکانی غەیری فارسی بە ڕێوە دەچوو، بەپێی دەرفەت حەولیان بۆ بووژاندنەوە و پێشخستنی زمانی تورکی ئازەربایجانی دەدا، کە بە دوای تێکشکانی حکوومەتی میللیی ئازەربایجان و کوشتاری خەڵک بە دەست ڕێژیمی پەهلەوی بە تەواوی سەرکوت کرابوو. لەو ساڵانەدا هێندێک لە شیعرەکانی نابدڵ بە نازناوی “ئۆختای” لە هێندێک بڵاوکراوە و گۆواران وەکوو “آدینە” و “ارک” لە تەورێز بڵاو دەکرایەوە. هەر ئەو سەروبەندە نابدڵ لێکۆڵینەوەیەکی سەبارەت بە “ئازەربایجان و مەسەلەی نەتەوەیی” نووسی کە بە شێوەی نهێنی لەناو ئەو تێکۆشەرانەدا بڵاو کرایەوە کە خۆیان بۆ خەباتی مان و نەمان دژی ڕێژێمی پاشایەتی ئامادە دەکرد.
نابدڵ بۆ درێژەدان بە خوێندن و چالاکی چووە تاران و لە زانکۆی حقووق لە بەشی قەزاییدا دەستی بە خوێندن کرد. لە زانکۆ لەگەڵ خوێندکارانی کورد ناسیاوی پەیدا کرد. بە خوێندنەوەی ئەو پارچە شیعرە پڕ لە خۆشەویستی و حەماسه‌یەی کە بۆ کوردستانی گوتووە، دەردەکەوێ بە چیا و دەشتی کوردستاندا گەڕاوە، جوانیی خۆڕسکی کوردستان و چلۆنەیەتیی ژیانی خەڵک بە قووڵی کاری لە هەست و نەستی کردووە.
نابدڵ یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکەم دەستەی خەبانی چەکداریی ناوشار بوو لە تەورێز لە زەمانی ڕێژێمی حەمەڕەزا شا و ئەو کۆمەڵە لە تێکۆشەرانی وەک بێهرووزی دێهقانی، کازمی سەعادتی و مەنافی فەلکی پێک هاتبوو و دواتر لەگەڵ چریکەکانی فیدایی خەلق یەکی گرتەوە.
لە مانگی خاکەلێوەی ١٣٥٠ هەتاوی (مارسی ١٩٧١) عەلیڕەزای نابدل و جەوادی سەلاحی کە لە گەڕەکی پامێناری تاران خەرێکی پێوەنووساندنی یەکەم ڕاگەیاندنەکانی ڕێکخراوەی چریکە فیداییەکان بەسەر دیوارەوە دەبن ئەڕتەشییەکی خانەنشینکراو دەیانبینێ و ده‌ست دەکا بە هاوار. ئەوان دەیانەوێ لە گەڕەکەکە دوور بکەونەوە و سواری مۆتۆرسیکلێتێک دەبن کە پێیان بووە تا دەگەنە سێ ڕێیانێک، لەوێ دادەبەزن و بێ ئەوەی بزانن دەچنە نێو ئەو کۆڵانەی کە دەگاتە کەلانتەری پامێنار. سەلاحی کە دەبینێ دەورە دراون گولەیەک لە خۆی دەدا بۆ ئەوەی بە زیندوویی نەگیرێ و دەستبەجێ گیان دەسپێرێ. عەلیڕەزاش سواری مۆتۆرسیکلێتەکە دەبێتەوە بۆ ئەوەی لەوێ دوور بکەوێتەوە، بەڵام مۆتۆرسیکلێتەکەی دەکەوێتە نێو جۆگەیەک و بە سەریدا دەکەوێ. ئەویش تەقە لە خۆی دەکا، بەڵام بە برینداری دەگیرێ و دەستبەجێ دەیبەن بۆ نەخۆشخانەی پۆلیس. ڕێژیم لەو سەروبەندەدا توانیبووی ٩ کەس لە ئەندامانی سەرەتایی ڕێکخراوەکە بناسێتەوە و وێنەی ئەوانی لە ڕۆژناماندا بڵاو کردبووە و لە دار و دیواری تارانی هەڵاوەسیبوو و بۆ دۆزینەوەی هەرکامێکیان بە زیندوویی سەدهەزار تمەنی خەڵات دیاری کردبوو.
نابدڵ عەمەلییات دەکەن بۆ ئەوەی چاک بێتەوە و لەژێر ئەشکەنجەدا ئعترافی لێ وەربگرن. ئەویش بۆ ئەوەی هاوڕێکانی بپارێزێ و لەژێر ئەشکەنجەدا ناویان نەدرکێنێ، جارێک لە نهۆمی سێیەمی نەخۆشخانەی شارەبانیڕا خۆی فڕێ دەدا و گاوی برینەکانی هەڵدەوشێ، ئەو جاره‌یش زیندوو دەمێنێتەوە، برینەکانی دەدروونەوە و لەسەر ئەشکەنجەکردنی بەردەوام دەبن.
دواجار نابدل و ٨ کەسی دیکە لە هاوڕێیانی لە ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٥٠ تیرەباران دەکرێن.
حەق وایە کاک سەلاحەدینی موهتەدی کە لەگەڵ نابدل لە زانکۆی حقووق لە تاران هاوپۆل بووە و لەم پارچە شیعرەدا نێوی هاتووە ئەگەر ئەم دێڕانە دەخوێنێتەوە، ئەزموونی دۆستایەتیی خۆی لەگەڵ ئەم ئینسانە گەورەیە و کەسایەتیی وی بۆ ئاگاداریی وەچەی ئێستا بگێڕێتەوە.
شیعری“کوردستان”تائێستازۆرجارلێره‌ولەوێ بڵاو بووتەوەو،بەدەنگی گۆرانیبێژی ناسراوی تەورێزی
“ئەییووب زرووفچی”کراوە بە گۆرانی.ئەم وەرگێڕانەی خوارەوە بە قەڵەمی چیرۆک‌نووسی نەمر حەسەنی قزڵجی کە کاتی خۆی لە ڕادیۆی پەیکی ئێران بە دەنگی خۆی بڵاوی کردووەتەوە مانای ئەو پارچە شیعرە ناسک و حەماسییە ئەوەندەی دیکەش زیاتر دەکا. لێرەدا پێویستە سپاسی کاک دوکتور عەزیزی فەیزنەژاد بکرێ بۆ پاراستنی ئەو کاسێتە و هەروەها بەڕێز برایمی فەڕشی کە دەقەکەی بەراورد کردووە، پێیداهاتووەتەوە و هێناویەتە سەر کاغەز.
لە سەردەمێکدا کە بە داخی گرانەوە بەشێکی زۆر لە “ڕووناکبیر” و میدیای ئازەربایجانی بە دەمارگرژییەوە تۆوی دوژمنایەتی لە نێوان گەلی ئازەری و گەلی کورددا دەوەشێنن و بانگەشەی زۆر ناڕەوا دەکەن، ئەم پەیامەی شاعیری نەمر ئۆختای دەتوانێ وە هۆش خۆیان بهێنێتەوە. نابدڵ بەحەق ڕەمزی دۆستایەتیی گەلی کورد و گەلی تورکی ئازەرییە.

کوردستان
عەلیڕەزای نابدل (ئۆختای)
وەرگێڕانی حەسەنی قزڵجی
هۆ، چ که‌ژ و کێوێکی به‌رز
کام چه‌کمه‌ی خوێناوی ده‌توانێ به ئه‌م چیا به‌رزانه‌دا سه‌رکه‌وێ
کام ڕاوکه‌ری بێگانه ده‌توانێ ئاسکه شاره‌زاکانی ئه‌م ڕه‌وه‌زانه به دیل بگرێ
ئێواره‌یه‌کی خه‌فه‌تاوی
ئینسانێکی دیل به ده‌ستی به‌ستراو
نه پێکه‌نینێکی به‌سه‌ر لێوه‌وه و نه گریانێک
به سام وێستاوه
هۆ، چ شی‌و و دۆڵێکی قووڵ
ئه‌وه‌نده قووڵ که ئینسانی به قووڵایی “هەژار” خولقاندووه
هۆ، چ شیوێک، هاژه‌ی قزڵ وه‌زان له ده‌میدا شیرین و ئاگرینه
به چه‌شنێکی وا که ده‌ڕژێته خاکی ئێمه‌وه
وه‌ک قاسیدی دڵی ئاگرین خه‌ڵک ... [وشەیەک نابیسترێ
نزار و لێڕه‌واری به‌ڕوو به به‌رۆکی چیاکان‌دا هه‌ڵده‌کشێن
ئێواران هه‌ر مه‌لێک هه‌زار ئاوازی ئه‌فسانه‌یی ده‌خوێنێ
ئه‌و ئه‌فسانانه‌ی وه‌ک لایه‌لایه‌ی دایکێک وان که به هه‌وای ئه‌وانه
کوردستانی جوان ورده ورده خه‌و دیباته‌وه
ئه‌وسا که ده‌ڕوانییه پێده‌شتییه‌کان
مه‌زرای سه‌وزی تووتن وه‌ک زه‌نبه‌ق ڕاخراو، چاوت ده‌لاوێننه‌وه
به درێژایی رۆژ کچان و کوڕان
به پانایی ئه‌و ده‌شته‌دا ئاره‌ق ده‌ڕێژن
ڕه‌شماڵان له کوێستان
شوان له ده‌وار و بلوێر به ده‌م شوانه‌وه
ئاوازی خوێناوی لێ ده‌دا و به په‌رۆشێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره
که فه‌رهادی قاره‌مانی له باوه‌شی بێستووندا نوقمی خوێن کرد
و شیرین ئه‌و شۆخه‌ی ڕۆژگاری خۆی و خونچه‌ی وڵاته‌که‌ی له گیانی خۆی وه‌ڕز کرد
هۆ، چ که‌ژ و کێوێکی به‌رز
کام چه‌کمه‌ی خوێناوی ده‌توانێ به ناو ڕهوهزهکانیدا بڕوا
کوڕانی چاوگهلاوێژ ڕاوکه‌ری ئه‌م ڕهوهزانهن
و مه‌حه‌به‌تێکی ئه‌وه‌نده قووڵیش له دڵیان‌دا ده‌جووڵێ
که داخ ده‌باته دڵی” سه‌لاحه‌دینه‌وه”
به حیماسه‌ی ئه‌فسانه‌یی تووڕه‌ییه‌وه که دڵی دوژمن داده‌خورپێنێ
هۆ، چ که‌ژ و کێوێکی چه‌قیوو داکوتراو
چ خه‌ڵکێکی سه‌ربه‌رز
دۆستی هه‌موان و برای ئێمه
هاڤاڵ چه‌نده به ئه‌مه‌گی
ئهمهگێکی ئه‌وه‌نده مه‌زن وه‌کوو تاشه‌به‌رد له‌ناو بڵێسه‌ی ئاگردا
چ شی‌و و دۆڵێکی قووڵ، چ ئاوێکی ئاگرین
نزاره‌کان به بناره‌کاندا ڕاکشاون
تووتنه‌کان ده‌شتاییه‌کانیان داپۆشیوه
ئێواران هه‌ر مه‌لێک هه‌زاران ئه‌فسانه ده‌خوێنێ، هه‌زاران و هه‌زاران
ئه‌مه‌یه کوردستان، ئه‌مه‌یه کوردستان
تا ئه‌و وه‌خته که قزڵ وه‌زان ئاژینه و خوڕه‌ی دێ
و ئه‌ستێره‌کان چاو له زه‌وی دادەگرن
به‌روبووی ڕه‌نجی شانی خه‌ڵکه‌که‌ت هه‌ر زۆر بێ
کوردستانی برامان هه‌ر بژی
Kürdistan
Bu dağlar uca baş
Uca baş dağlara qanlı çekmeler
Yol aça bilmez
Bu dağın ceyrani üzge oçunun oxuna gelmez
Qollari bağlanan esir bir insan
Tutqun axşamlar da ağlamaz gülmez
Dereler derin ele derin ki
“Hejar” derinlikde insanlar besleyib
Dereler de axan Qızıl Uzeni
Suyu hem şirin, hem de ateşin
Ele bir su ki, o bizim yurdumuza çatanda bele,
Hedye getirir geçdi eler den ureg ateşin
Düşler meşelık, palıt meşeler
Axşamlar oxur her quş min destan
Bu lay lay sesile astaca astaca
Uyxuya gedır güzel Kürdistan
Bu dağlar qoca baş, elleri uca baş
Hammiye bir dost, bize bir qardaş
Ay yaxılan odlar da, birlikde yanan wefali yoldaş
Düşlere yensek, çekilib yaylıb
Gum gwey zanbaq tek düzler de tutun
Düzlerde çalışır oğlanlar qızlar gündüzu butun
Yaylaq da oba, oba da çoban
Çobanın ağzında ince bir tutek
O suyleyir igidler çeken ğemi
Ele bir ğem ki Bistun Dağında
Igid Ferhadi bulayir qana
Esrinin ğüzeli, yurdunun çiçeği
Ala güz Şirini getirer cana
Bu dağlar uca baş
Uca baş dağlara qanlı çekmeler yol aça bilmez
Bu dağda gezeler irigüz oğullar
Ureklerinde derin bir sevgi
O sevgi ki Selahedinın gunlun dağıldi
Efsaneler de insanlar tekin belın bağladi
Dereler derin, sular ateşin
Düzler tutunlık, düşler meşelık
Axşamlar qoşur her quş min destan
Bura Kürdistan, bura Kürdıstan
Xan Qızıl Uzen axan gunedek
olduzlar yere baxan günedek
Bol olsun xalqinın ekdigi bostan
var olsun bizim qardaş Kürdistan
ئەم بابەتە لە هەفتەنامەی فەرهەنگیی هەولێر، کە بڵاوکراوەیەکی فیکری - ڕەخنەییە و ڕۆژنامەی هەولێر دەریدەکا لە ژمارەی ٣١ هەفتەی ٢٠ - ئایاری ٢٠١٠
دا بڵاو کراوتەوە
11 comments:
Mehran Mahabadi کاک حه سه نی به رێز
به شێوه یه کی گشتی لایه کی سنووره کانی کوردستان عه ربن و لایه که ی دیکه تورک،جا چ تورکی ئازه ری بێ و چ تورکی که مالی/عوسمانی.کورد زۆر که م جیرانی غه یری ئه و دوو نه ته وانه ی هه یه. لای تورکیش ،ره گه ز په ره ستی تێکه لاو بووه به ئایین په ره ستی شیعه(له ئێران)،و به سمغی پاشکه وتوویی فه رهه نگی بۆته دیوارێکی به رز له ده ره وی کوردستان.جا ئه گه ر له ده ورانی خه ونی برایه تی هه موو گه لانی دونیا هه بوون که سانی دڵپاک، وه ک نابدل،ئه وا به داخه وه ئه و ده ورانه به سه رچوه.به رزترین پۆسته کانی حکوومه تی له ئێران به ده ست ئه و توورکانه ن که کوورد کووژیان کردوه،وه ک "نه قدی"که خه لکی نه غه ده یه و له شه ری نه غه ده دا پێ گه یشتوه و مه حسوولی که خه لکی ورمێ یه و هه ر له و رێگایه شه وه به سامان گه یشتوه.هه ر وها بپرسه له و تێکۆشه رانه ی که که وتوونه زیندانه کانی ورمێ و ته ورێز و زه نجان تا بۆت بگێرنه وه به ده ست توورکی به چکه گورگ چیان چێشتوه،ئه و سه لاحه دینه ش که باسی کراوه ئه یوبیه و نه مۆهته دی.ئه و ده مه ی نابدل شێعری بۆ کوردستان ده نووسی ،مۆهته دی نامه ی فدایت شه وه می بۆ شا ده نووسی
سه رکه وتوو بی
19 May at 23:47
Shler Bayazidi
Min ewendey be ditni jian namey nab dill narahet bum ewendesh be xendnewey she'rekey. le kurd bashtir u jiwantir beser kurdistani da hell kutewe bellam feqire çende jianî naxosh buwe be taybet kotayî...
20 May at 21:40
Younes Ghorbanifar
ew karey bareztan zor basha
balam ba daxawe nasionalismi turk layeni fashisti ewenda barjastaye ke kar krdn bo dostayeti saz krdn zor saxte nasionalismi turk xwendneweyki tewaw fashisti la mejo u mellat haye. pem vabe dabe la pesh da ew ruwangey nasionalismi turk eslah bkret.
barjasta krdni kasayeti wek nabdl basha balam ew kasane ewende kemn ke be rasti natwanri bo sazkrdni nizikayeti karigeri habet.
nasionalismi turk ewnde layeni shovinisti barjastaye ka tanant natwani layangri la xabateki havbash bka la gal mellatani naw iran
Yesterday at 17:59
Hassan Ghazi
Kak Yonisi beréz! nasyonalizmi étnik heta ésta hich akaméki insani lé nekewtùwetewe, bellam sherri nasyonalismi étniki be nasyonalizmi étniki nakré, boye péwéste le ser ew numùnaney ke le néw netewe dirawsékan da hewllyan dawe bo rézi dùlayene u hurmet le yek girtin u le heman kat da péyan le ser naséney xoyan da girtùwe qet kon nabé u hemishe dekré remzék bin bo dest péwe girtin!
Younes Ghorbanifar
bo nomone le eran roshanbiri turk( ke be rasti nazanm haye ya na?)bejga la biri taski panturkism shteki tri la manzomay fkri da niye. ja be rasti nazanm eme chon le gal ewana dialog saz kayen?
Hassan Ghazi
Wa bizanim lére da mebestit " nasyonalizmi Turki Azeri " ye, nùsiwte "nasyonalizmi kurd". Diyare héndék rewit hene ke be nikùlli kirdin le naséney ciyawazi Kurdi, le bin demamiki chinayeti da hérish deken be her chiyeki ke Kurdi bé!
Younes Ghorbanifa
bale bbure!!!
Siama Siamandi
Azeri dosti kordanin ve li zaman da bo roxani mallakan shoreshekeman debiti yek ve zorish roshanbiri turk hi spas
Younes Ghorbanifar
barez gian ew ruwangey barezt zor romatika.Ew shtay ke ema le 2 sathai komalayeti u noxbakan daybinin bijgha la rgheki tarixi le kurd shteki dika niye
Shler Bayazidi
Saz kirdinî pêwendî bash le nêw 2 mirov yan neteweda ke pêshtir pêshiney riq u sherr u dujminayetian heye hengawêke ke biwêri dawê. Bellam dekrê. Eger xushki min u mêrdekey tuaniwyane dij be 2 biri riq u qin rawestin u ewindarane jianêki pirr ke xoshwistin berne ser ewe 2 netewey kurd u azerish detwanin. Debê kari bo bikrê. Yekian dozinewey xalli hawbeshe.
Péncshemo
mamosta hesen ewkatetan bash .
be pewisti dezanm desxoshitan le bkem bo kare cwanekantan u betaybet danani em babete.
zanyari wurd u bashtan leser nemr < alireza nabdl > nusiwe ,sereray ewey demeke agadari ew honraweyem nemdezani kesek heye zanyari wurd u puxt leser tekoshereki azeri peydakat .
herweha runkrdnewetan leser commenti hawreyan zor tewawe .
hiwadarm ledahatuda leser xebati edebi u runakbiritan berdewam bn .
careki dike spas .
muhsin qizilci - slemani
Post a Comment