Friday, May 21, 2010

بێ حورمه‌تی به‌ شەهید سەید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ بۆ؟



بێ حورمه‌تی به‌ شەهید سەید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ بۆ؟

حەسەنی قازی

کاک شێرکۆی هه‌ژار له‌ دوو شوێنی بەرگی یەکەمی "هەژاری مرۆڤ و دەوروبەری " دا باسی نه‌مر سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ (سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان)ی کردووه‌. له‌ لاپه‌ڕه‌ی 90 دا ده‌نووسێ: "... فه‌رمانده‌یه‌کی حیزبی دیموکرات ( سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ی ئێستا......) " و له‌ لاپه‌ڕه‌ی 153 دا به‌ر ده‌وام ده‌بێ: " ... دواتر، سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌ ( یه‌کێک له‌ ڕابه‌رانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و نیزیکانی هه‌ژار، مرۆڤێکی .... و ..... به‌عسیه‌کانی به‌غدا، ئێستا ......) ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ژار بیستبوو، ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ویه‌وه‌ گرتبوو و تووشی هه‌رکه‌سێک ده‌بوو له‌ جیاتی مه‌رحه‌با به‌پێکه‌نینه‌وه‌ پێی ده‌گوت: " سه‌د کراست هه‌یه‌؟".
به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ناو وناتۆره‌یه‌ی‌ نووسه‌ر له‌ سه‌ید ڕه‌سووڵی داوه‌ و ئه‌وه‌نده‌ قێزه‌وه‌نن ‌ مرۆ شه‌رم له‌وه‌ش ده‌کا بیان نووسێته‌وه‌، ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ گۆڕێ چۆنه‌ نووسه‌ر ڕێگه‌ به‌خۆی ده‌دا ئاوا سووکایه‌تی به‌ "فه‌رمانده‌یه‌کی حیزبی دێمۆکرات"، "یه‌کێک له‌ ڕابه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران" بکا؟ نووسه‌ر بۆچی باسی هۆی ئه‌و کینه‌یه‌ی خۆی له‌ سه‌ید ڕه‌سووڵ ناکا؟ داخودا " نیزیک بوون له‌ هه‌ژار" پاساوی ئه‌وه‌ی ده‌داتێ ئاوا سووکایه‌تی بکا به‌ بیره‌وه‌ری که‌سێک که‌ هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌ت به‌ گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران و عێراق به‌خت کرد و به‌ شێوه‌یه‌کی دڵڕه‌شانه‌ به‌ ڕۆژی ڕووناک تێڕۆڕ کرا؟ نووسه‌ر له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی داوخوازی ڕوون کردنەوەی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بکا به‌و وشه‌ قێزه‌وه‌نانه‌ پشتی تێڕۆر و ڕه‌شه‌کوژی ده‌گرێ.
سەید ڕەسووڵی بابی گەورە (سەید ڕەسووڵی دێهقان) لە ساڵی ١٩٣٨ی زایینی لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٣بووە بە ئەندامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و بۆ ماوەی ٣٢ ساڵ لەو حیزبەدا کاری کرد، بە ئەندامی کۆمیتەی نێوەندی هەڵبژێردرا ، یەکێک لە فەرماندە نیزامییە بەوەجەکانی هێزی پێشمەرگە بوو. لە ٢٧- ٩- ١٩٨٥ وازی لە حیزبی دێمۆکرات هێنا و لە گەڕەکی هەوارە بەرزەی شاری سولەیمانی لە گەڵ چەند کەسی دی لە خانوویەکی کرێ دا دەژیا. سەرلە بەیانی ١٠-١-١٩٨٨ چەند چەکداری نەناسراو لە دەرگای ماڵەکەی دەدەن و ئەویش دەچێ دەرگایان لێ دەکاتەوە، بەڵام هەر بە کردنەوەی دەرگا، چەکدارەکان دەستڕێژی لێدەکەن و دوو گولەی وێ دەکەوێ. پێش ئەوەی گیان لە دەست بدا داوای کاغەز و قەڵەم دەکا ، بەڵام بەر لەوەی بتوانێ شتێک بنووسێ گیانی دەردەچێ.
ڕەنگە بۆ باشتر ناسینی شەهید سەید ڕەسوول هیچ نووسراوەیەک وەک ئەو بەسەرهاتە کورتە نەبێ کە بۆ خۆی نووسیویەتی. ئەو بابەتە لە گۆواری گزینگ، ژمارەی ٢٠, هاوینی ١٩٩٧ دا بۆ جاری یەکەم بڵاو کراوەتەوە و هێندێک بڕگەی ڕادەگوێزینە ئێرە:

" ساڵی لە دایکبوونم دەگڕێتەوە بەهاری ١٩٣٨، لە دەی خاکەلێوەی ئەو ساڵە دا ماڵمان لە ئاوایی (نمنجە)ی پیرانان دەر کراوە، بۆجارێکی دیکەش ناچار بووین گەڕاینەوە (کانی زەرد)ی سەرشاخان و دە قوڕاو و چڵپاوی بەهارێدا که ماڵ وکۆچ ده ڕێیه دا بووه له ئەشکەوتی (چین چینۆکان) بە ڕووکاری کانی زەردێ دا کە کێوێکی هەڵەمووت و پڕ گیاوگۆڵە لە دایک بووم.....دایکم ناوی (زبێد)ە و لە بنەماڵەی (سەید لاجانی) یە.....
باوکم ناوی حەسەنە و باوکی باوکم ناوی خدرە (بابی گەورە). تا نووسینی ئەم ژیاننامەیەش بابم هەر ماوە، دیاره بە هۆی بەشداری من لە کاروباری سیاسی و حیزبایەتیدا زۆر تووشی چەرمەسەری وزیندان و ئەشکەنجەی زەمانی شا هاتووە. لە زەمانی خومەینیشدا دەربەدەری، ماڵ سووتان، ژیانی ناخۆش، زیانی گەورەی تووش هاتووە ،هەر ئێستاش دەربەدەر و ماڵ سووتاوە.
هەر لە زۆر منداڵییەوە کرامە شوانی حەیوانە شەلان و زستانانیش خوێندوومە تا وای لێهات بەهار و هاوین و پاییز تا مەڕ داکراوە شوان بووم. دیارە ماوەی ٧ ساڵی ڕەبەق لە بەر کاوڕ و مەڕی بووم.....
پاش تێپەڕبوونی ٤٠ ساڵ بە سەر منداڵی خۆم بەداخەوە گۆڕانێکی وا نابینم که شیاوی بارهێنانی منداڵانی کورد بێ. ئێستاش لە هەموو پارچەکانی کوردستان منداڵ بێ بەشە،منداڵ بێ نازە،منداڵ بێ مرادە،منداڵ دواڕۆژی تاریکه. ئەوەی زۆر بەکەمی ڕەچاوکراوه ڕێزی منداڵانە بە تایبەتی ئەگەر کچ بن......
ساڵی ١٩٥٧ خانوویەکم لە مەهاباد دروست کرد،پاش تەواو بوونی ساڵێک زیادتر تێپەڕ نەبوو کە وەبەر خەیابانێ کەوت کە ئێستا ناوی خەیابانەکەی (وەفایی) یە. سپەهبود وەرەهرام کە فەرماندەی سپا بوو،باشی مل دەبەر ئاوەدانکردنەوەی مەهابادێ نابوو، بانگی کردم بۆ ستادی ئەڕتەش. کە نامەکەی شارەداریی مەهابادم بۆهات لە سەر فەعلەی گیادروونێ بووم. کارەکەم بەجێ هێشت و چووم بۆ مەهابادێ، بە ستادیان ناساندم و تیمسار کە دیتی زۆر دم ڕووتم گوتی: بابت ئەتۆی ناردووە خانوەکەت نەڕووخێنم؟ گوتم نەخێر تیمسار خانووەکە هی منە تەماشای قەباڵەکەی بکە. گوتی نیگەران مەبە بۆت دەبژێرم گوتم:تیمسار بژاردنی ناوێ پێشکێش ئاوەدانی مەهابادێ بێ....

لە ١١ی گەلاوێژی ١٣٣٨(١٩٥٩)..... زیاتر لە ١٢٠ کەس لە ئەندامان و بەرپرسانی حیزب گیران و زیاتر لە سەدان کەس دەربەدەر و ئاوارەی عێراق بوون.دیارە لە عێراق زۆر بە گەرمی چ لە لایەن دەوڵەتی کەریم قاسم و چ پارتی و شیوعی و چ خەڵکی کوردستانی عێراق پێشوازیان لێ کرا و ڕێزیان لێ گیرا.....

ئێمه گیراین.... شکنجه و ئازاری ڕوحی ده ست پێکرا. ئه وه نده به لێدان ناره حه ت کراین ، ئه وه نده ش به سوکا یه تی پێکردن و نه بردنه ئا وده ست و بر سیه تی به ڕاده یه ک که زۆر که س له برسان که وتن . جا لێدان و ده ستبه ندی قه پانی و شه لاق کاری ده ست پێکرا.
دەبا پاش ئیقرار به ئەندامەتی حیزب ئەو سێ مەبەستە نووسرابا:
١-ئه ندامی حیزبێکم که دارای مەڕام و ڕەوییەی ئیشتراکی یە.
٢-ئه ندامی حیزبێکم که ئامانجمان تێکدانی ڕژیمی سه ڵته نه تی یه .
٣-ئه ندامی حیزبێکم که کوردستانی گه وره مان پێکدێنا و (بارزانی )مان به سه رۆ ک کۆمار هه ڵده بژارد.
دیاره هه ر کام له م مادانه به ته نیا ماده ی ٣١٧ ی قانوونی ئەوکاتی ئێرانی دەگرتەوە که ئیعدامه.

کاک حەمەدی قادری – ڕۆحی شاد بێ- له پەروەندەکەیدا نوسیبووی سەرۆک کۆماری کوردوستان گۆتره نییە به هەڵبژاردن ده بێ ،خوا ده زانێ کێ دەکرێ به سه رۆک کۆمار . پاش شه ش مانگ بازجوویی و ئەشکەنجە که ناگێڕدرێتەوە چمان بەسەرهات و چۆن له کاتی ئه شکه نجه دا سمایلی قاسملوو قامکی ده چاوی ده ناین و به دڵسۆزی یه ک به یه ک شته کانی بۆ ساواکی ڕوون ده کرده وه ؟

کادری ڕابه رایه تی ئه و کاتی حیزب که گیرابوون ئه و انه بوون :
١.عه زیزی یۆسفی
٢. ڕه حمه توڵڵا ی شه ریعه تی
٣. دوکتور عه لی مه وله وی (مشاویر)
٤. غه نی بلوریان(مشاویر)
دیاره ماوه ی سێ ساڵ و نیو زیندانیم کێشا و وه به ر عه فووی شای که وتم . هه ڵبه ت نه ئعدامیه کان ئیعدام کران و نه ئه به ده کانیش ته واو مانه وه . زۆربه ی ئه به د و ١٥ ساڵه کان به دوو ساڵ نه جاتیان بوو . شای ئێران ئه وده می کاری به کوردان بوو له کوردستانی عێراق و ده بایه ده به ران به ر قاسمی دا ئاوریک ساز کا و ڕوی خۆش نیشانی کورده کان بدا و کارێکی وا بکا بۆی وه گه ڕ بکه ون ، جا کورده کانی ئێرانی ئیعدام نه کرد و ئه به ده کانی ئه به د پێ نه کێشان . له ئیعدامه کان ، عه زیزی یۆسفی و غه نی بلوریان ده زینداندا مانه وه و پاش هه وڵێکی زۆر کۆمیته ی دیفاع له مافی مرۆڤ عه زیزی یۆسفی پاش٢٥ ساڵ ئازاد کراو غه نی بلوریانیش پاش ٢٤ ساڵ له سه ر و به ندی ڕووخانی شا له زیندان ئازاد بوو. ئه وه درێژتر ین ماوه ی زیندان بوو که کورده کان له و ماوه یه دا کێشاویانه.

من پاش سێ ساڵ وشه ش مانگ ئازاد کرام و هاتمه وه گونده ژیکه ڵانه که ی سه ید ئاوا یه که به گیان ودڵ ئاشقی بووم وئاوه دانم کردبۆوه و با ‌غم لێ ساز کردبوو وجۆگه و به ره م بۆ هێنا بوو، مێشه وڕێگا وبانم لێ سازکردبوو. بۆ به ختی من هه ر که ئازاد بووم دابه شکردنی زه وی وئینقلا بی سپی شای ده ستی پێکرد . کێشه وهه ڵڵای ئاغا و ره عیه ت تا ده هات تو ندتر ده بوو، وای لێها تبوو که س نانی ئاسووده یی بۆ نه ده خورا.

جا ساواک لێکد لێکدا بانگی ده کردم و ئاژاوه ی ئاغا و رعیه تی ده خسته ئه ستۆی من وله لا جانێ هه ڕه شه یان لێده کردم. له یادمه جارێکی له ساواکی مه هابادێ سه روان که نزی که یه کێک له دامه زرێنه رانی ساواک له کوردستان بوو گوتی : ئه تۆ فریو ی جووڵا نه وه ی کوردی عێراق مه خۆ، ئه تۆ گه نجی چیت به حیزبایه تی داوه، بارزانی ده ده ست ئێمه دا وه ک به فری تەمووزێ وایه هه ر کاتێک بمانه وێ ده ی توێنینه وه .

من له وساڵه یدا چاوم به مه رحومی بارزانی که وت له (به ر دی ته شی ڕێسان ) وئه وه م بۆ گێڕاوه. دیاره به داخه وه کەنزی ڕاستی کرد وه ک به فری ته مووز ێ تواندیانه وه .ئەوشۆڕشه پان وبه رینه خۆی نه گر ت ، خوا بکا هه ر ئه وه ش له کوردستانی ئێرانێ دووپات نه بێته وه و کورد تووشی ڕه نج به خه ساری نه بێ. به کورتی ساواک وازی لێ نه ده هێنام وخێرخواش هه ر بۆیان تێده چاندم تا جێم پێ لێژ بوو. ئه فسه رێکی دۆستم هه بوو وگوتی ڕانه که ی ده تگرن. ئه وه نده شم تاڵیی شکه نجه دیتبوو ترسابووم .به ڕاستی توانای خۆڕاگرتنم نه بوو وبه ناچاری ها تم بۆ پیره گه رمینێ وده گه ڵ وه ی هیچ هیوام به وه زعی حیز بی دێمۆکرات نه بوو ،به ڵام هه وای ئا زادی کوردستانی گه رمێنی ئه وکاتی بۆ ئازادیخوازانی کوردی تا ڕادەیەک پیاوی پێ ده ژیا.

به ڵام من له چ کاتێکدا هاتم بۆ کوردستانی گه رمێنێ و وەزعی نێو خۆی حیزب چ بوو وچۆن بوو؟ کۆنگره ی 2 ی حیزب گیرابوو. دەفتەری سیاسی و کۆمیته ی مه رکه زی هه ڵبژێردرابوون . کۆمیته ی چاوه دێری به رزیش هه ڵبژارته ی کۆنگره بوو که له وێدا بێ ئه وه ی من بۆ خۆم به شداری کۆنگره بم بۆ چاوه دێری به رز هه ڵبژێردرابووم . به خه یاڵ کۆ میته یه ک هه یه وده فته ری سیاسییه ک هه یه و ڕێگا وشوێنێک هه یه که به داخه وه بێجگه له نا کۆکی و دووبه ره کی و هه رکه س هه رکه س شتێک به ناوی حیزب نه بوو. هه ر براده ره ش وه ک به ر پرس ده گه ڵ ده سته یه ک ڕێک که وتبوو.

جاروبار بەچەکەوە هاتووچۆی ئێرانێ دەکراو له وێ ده سته یه ک له دژی ده سته یه ک ئه وی دیکه ی تاوانبار ده کرد وناوی نرا بوو کاری حیزبی . ماوه ی دوو ساڵان ده گه ڵ ئه و وه زعه په رێشانه ی هه ر چۆنێک بوو ڕاما ن بوارد به ڵام تاڵ بوو. نا خۆش بوو ،کەس که سی قه بوڵ نه بوو هەر کامەی بۆلایەکی ڕاده کێشا. ئه حمه د تۆفیق که سکرتێری حیزب بوو ،زۆرتر به هومێدی بارزانی که به ڕاستی کاریشی بۆ کردبوو.
هه رچه ند دەستەیەک دەیانویستسەدیقی هەنجیری دە بەرانبەر ئه حمه د تۆفیق دا پشت بگرن و وه ک هێزی موخالیف ڕاستی بکه نه وه وکه ڵکی لێ وه رگرن ،به ڵام زۆر به داخه وه کاک سه د یقی هه نجیری ده گه ڵ ئه وه شدا زۆر باسه واد بوو ،کوڕی ئەو مەیدانە نەبوو و ده دنیای خه یاڵاتدا ده ژیا .له ماوه ی ئه و دووبەرەکی و هه رکه س هه رکه سییه دا زۆر که س دانیشت به یەکجاری وازی له سیاسه ت هێنا وئه وی ماشه وه بۆ به دبه ختی و ما ڵ وێرانی تووشی ده ردی سه ری وشه هید بوون و ئاوارەیی هات .تا بڵێی وه ز‌عی حیزب ده په شێوی و شپڕێوی دا بوو .من له زیندانی قه سر ی قاجار له لای دوکتور عەلی مەولەوی و تەقی کەیمەنیش کە یەکێک بوو لە ئەفسەرە توودەییەکان دەورەی برین دروونەوەم دیت .
زۆرم خۆماندوو کرد و زۆرم کار لە سەر کرد تا به باشی یارمه تی سه ره تایی پزیشکی فێربووم که به ڕاستی له ماوه ی دەربەدەریی و ژیانم دا زۆر به قازانج بوو بۆخۆم و بۆ خه ڵکی . ماوه ی ٩ ساڵان له باشووری کوردستان زۆرم به که ڵک هات، ده و ماوەیە دا زۆرم برین دەرمان کرد و به نەخۆشان ڕاگه یشتم. به ڕاستی بن به رد وشاخی کوردستانی عێراق که م ماوه که من برینم لێ دەرمان نەکردبێ.له به ر بێ دوکتوری بێ ده رمانی ئه وه نده خه ڵک ڕووی تێده کردم وەخت و کاتم نەمابوو .لە لایەکیش ئه وه ببوه مایه ی ژیا نی خۆم وزۆر له براده ران.

تا دوو سا ڵان وه خت هەر چۆ نێک بوو گوزەرا له بنکه ی(سونێ )و (شێخان) .به ر ه به ره ناکۆکی ده هات زیاد تر ده بوو تا وای لێهات ده سته یه ک سا‌‌غ بوونەوە که له ئێران جووڵانه وه ی چه کداری ده ست پێبکه ن و وه خت ده گو زه رێ ده سته یه کیش که کەوتنه ئەقەلیەت لایان وابوو نا کرێ و خۆ کوژییە . ئه وه به نهێنی کۆمیته ی ئینقلابی حیزبی دێمۆکراتیش پێکهاتووە بۆ ڕابه ری کردنی ئه و جووڵانه وه یه به به شداری ئەوانەی خواره وه :

١- سمایلی شه ریفزاده ی شه هید
٢- حه مه ده مینی سیر اجی
٣- مه لا عه وڵای سەرباز
٤- سەنناری مامه دی
٥- مه لا ئاواره ی شه هید

ئەو کۆمیته ویستوویه له خۆشه ویستی سوله یمانی موعینی کەلک وه رگرێ و پاشان بۆخۆی بەڕێوەبەر بێ. پاشانیش کاک سوله یمانی موعینی ئه وه ی هه ست پێکردبوو . دیاره جووڵانەوەکە هەر دەبوو تێکبشکێ بۆ؟
١- ئاغاکان به هۆی ئینقلا بی سپی زۆریان ڕوو ده کوردایه تی و حیزبایه تی کردبوو و زۆر بە زه قی پشتیوانیان له حیزب ده کرد ، بۆیه خه ڵک دەپرینگانەوە.
٢- جووتێره کانی کوردستان تاڕاده یه ک به ژیان و زه مین و وه تاغ دروست کردن وناسینی ئوستاندار و چوونە تاران و شتی واوه مەشغووڵ بوون. دوودڵ بوون چ بکه ن
٣- ته شکیلات هەر نەبوو ،یان زۆر که م بوو
٤- پیشتیوانی خاریجی هەر نەبوو، رادیۆی (په یکی ئێران ) یان له سەرەتاوە لێ ببوو به هو مێد باسیان بکا،ئەوه نابێته پشتیوان
٥- کوت و پڕ ده ست پێکرا و هیچ نه خشه ی نه بوو، بگره پێشمەرگەکان لەبەر ناوچه گەڕێتی و هێندێک کاری ناحەزکردن خه ڵک تاڕاده یه ک دوودڵ بوو، کاک سولەیمانیش توانای ڕابەری که م بوو.
٦- دۆستایەتی مسته فا بارزانی ده گه ڵ [حه مه ره زا ]شا وڕاونان و گرتنی پێشمه رگه کانی حیز ب به هۆ ی چه کداره کانی بارزانی له باشووری کوردستان وشه هید کردنی (برایم ده ڵا وی ) له گوندی ئاڵانێ له بناری هەڵگوردی به به شداری جاش و ژەندرمی ئیران وبارزانییه کان هه موو شاهیدی ئه وه بوون که ئەو جووڵانەوەیە سەرکەوتوو نابێ.

من و ئەمیری قازی لەو کەسانە بووین که هەر لە ڕۆژی هه وڵدا موخا لیف وه ستاین ولەکاری وان بێ لایەن ماینەوە .لامان وابوو دەبێ جارێ ناکۆکی ڕێبه رایه تی بەلایەکدا بکه وێ، خه تێکی ڕوون هه بێ و کاری ته شکیلاتی بکرێ ، جا پاشان جووڵانه وه ی چه کدارانه ده ست پێ بکرێ. له یادمه که من موخا لیف وێستام ،پێشمه رگه یه کی ساکار که پاشان با شیش ده رنه چوو گوتی :کاک سوله یمان ده ستوورم پێ بدا به فیشه کێکی تا میاندوواوێ به ئه ستۆی من . دیاره من که له ئێران ڕا تازە هاتبووم ئاگام له زۆر شت هه بوو. زۆر له ڕووناکبیره کان و لادێیی یه کان و زۆربه ی خه ڵک ،ئه و سه رده می بارزانیان زۆر لا گه وره تربوو له ڕابه رایه تی ئه وده می حیزب .به ڵام پاش ته حو یل دانه وه وکوشتنی کورده ئیرانییه کان ،بارزانی ڕێز وقه دری هاته خوارێ .

دیاره ئه و کات ئه وانیش چیان به به ره وه نه مابوو زۆربه ی کادره باشه کان شه هید بوون .زۆریان وه فایان به قه ولی خۆیان نەکرد ، زۆریان به ناچاری خۆیان به کوشت دا. ئه و ه ی ما بۆ و ه ش په نای بۆ بارزانی هێناو که به داخه وه بێ شه رتی کرد و هیندێکی وه ک ساڵح لاجانی و سوله یمانی که ر قه شان و عه وڵای بایزه قنجه ی ته سلیمی ڕژێم کرده وه و له جه ڵدیانێ ئیعدام کران . هێندێکیش به زیندانی دوو و درێژ حوکم دران .به داخه وه جووڵانه وه که تێک شکا . زۆر زیان که وت . زۆر کوردی
بەکه ڵک فیدا بوون . به ڵام بوو به به شێکی زێڕین له جووڵانه وه ی کورد. یادیان نه مر و ڕوحیان هه میشه شاد بێ .ئه وانه
په راوێزن و چونکه له گه ڵ ژیانی مندا ڕوویان داوه به کورتی باسم کردن ، ده نا نامه وێ تاریخ بنووسم.

پاش ئه وه ی دوو ساڵ له سونێ و شێخان له بنکه کانی حیزب ژیام ، ده توانم بڵێم له باری خزمه ت و پاک و خاوێنی بۆ ره فێقه کانم بێ که ڵک نه بووم . له گه ڵ شه هید شه ریف زاده و مه لا ئاواره و کاک ئه میری قازی و کاک مینه ی سیڕاجی و سالار ی حه یده ری ماوه ی ٥ مانگێک له گه لوه ر ه زی سونێ پێکه وه زۆر به خۆشی ژیاین. من و سالار به سه فه ر چووین بۆ کوێستانی قه ندیل بۆ چادری ئێمه و ماوه ی چه ند مانگێک ماینه وه . له و ماوه یه دا چاره نووس له گه ڵ کچه کوردێکی ساکار و بێری کوێستانانی کردمه ئاشنا و پاش مه شوه ڕه ت و لێکدانه وه هه ردووکمان به دڵێکی پاک و خۆشه ویستییه کی بێگه رد به ڵێنیمان پێک دا شەریکی ژیانی داهاتوو بین.

کچه که ناوی (ئامان)و ناوی دایکی فاتم و ناوی بابی مینه بوو، خه ڵکی گوندی (قوباد بەگیان) له بەری مێرگان بوو. له باری فکر و ئاقڵەوە به شانازییه وه ده ڵێم زۆر شتی لێ فێر بووم . تا خوا حەز بکا ئازا و به ڕێز و ده تەنگانە و نەداری و دەربەدەریدا هەمیشه هاوڕێ و یاو ه رێکی باش بوو . له یادمه کاتێک به ٥ هێلیکۆ پته ران لێیان ده داین ، من بریندار بووم ، ئه ویش بریندار بوو، به ڵام منی له کۆڵ کرد که لاقم له کار کەوتبوو. کاتێک گوتم دایکی شنه ئه و خوێنه چییه ؟ گوتی ئی تۆیه ، له به ر دڵی من نه یگوت بریندارم ، تا کۆپته ره کان ڕۆیشتن ، ئه وکاته گوتی منیش زۆر بریندارم له به ر تۆ نه م ده گوت تا ناڕه حه ت نه بی .

دیاره ده ژیانی سیاسی و کۆمه ڵا یه تی مندا یه کجار زۆر نه خشی به ر چاوی بووه و شانازی ژیانی من به شێکی ئه و ژنه نازدار و خۆراگر و به رێزه یه . هه م دایکێکی زۆر باش بووه بۆ ڕۆڵه کانمان و هه م هاوڕێیه کی به که لک بووه بۆ من ."

بڵێسەی بابی گەورە کوڕی شەهید سەید ڕەسووڵ سەبارەت بەو بیرەوەرییە کە بەشێکتان لە سەرەوە خوێندەوە دەنووسێ:
" دیاره ئەو بیرەوەرییەی کە لێره دا به نێوی "بەسەرهاتی ژیانم" ده نوسرێ، بۆ کەسێکی که 50 ساڵ ژیابێ و 32ساڵ ته مه نی سیاسی هه بێ ، زۆرکه مه، به ڵام به داخه وه نەیتوانی له وه زیاتر بنووسێ....بۆیه له ته واوی دۆستان وهه ڤاڵانی بابم داوا ده دەکەم هەر چەشنە بیره وه ری و زانیارییه کیان له سه ر ژیانی ناوبراو هه یه ، ئاگادارم بکه نه وه؛ به هیوای ئەو ڕۆژه که بتوانین زیاتر وباشتر لە سەر ژیانی ئه و تێکۆشه ره بنوو سین وبه تایبه ت چۆنیه تی ئه و کاره ساته ش ڕوون بکه ینه وه بۆ ئه وه ی هیچ نه بێ لانیکه م، خوێنی بەناهەق ڕژاوی سەید ڕەسووڵی دێهقان لە بارەگای مێژوو دا ون نەبێ ."

ئەمن لە پاییزی ١٩٨٣ بۆ چەند مانگێک له‌ ئوڕووپاوه‌ چوومه‌ بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی حدکا له‌ شینکایه‌تی و ئه‌وه‌ سه‌رده‌مێک بوو‌ کاری ئامادە کردنی به‌سترانی کۆنگره‌ی شه‌شه‌می حیزب ده‌کرا.پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌وه‌ کوردستان نێو و نێوبانگی سه‌ید ڕه‌سووڵی بابی گه‌وره‌م زۆر بیستبوو، به‌ڵام به‌ تەمەنی گه‌وره‌یی قه‌ت له‌ نزیکه‌وه‌ نه‌مدیبوو.به‌ ئاسته‌م و دوو به‌ڵا وه‌بیرم دێ ‌ جارێک له‌ گه‌ڵ سه‌ید عه‌بدوڵای ئێسحاقی [ئه‌حمه‌د تۆفیق] له‌ سابڵاغێ هاتنه‌ ماڵی ئێمه‌،به‌ڵام نا‌زانم هۆی ئه‌و سه‌ردانه‌ چ بوو.
ئه‌من له‌ سه‌روبه‌ندێک دا سه‌ید ڕه‌سووڵم دی، که‌ به‌رپرسیاره‌ تییه‌کی ئه‌وتۆی له‌ ڕێوه‌به‌ری حدکا دا نه‌مابوو،له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌لس و که‌وتی وه‌کوو ڕێبه‌ڕێک وابوو، ده‌مدی به‌ زمان و مه‌نتقی لادێی له‌ گه‌ڵ لادێییه‌ک و به‌ زمانێکی "شارستانیانه‌" له‌ گه‌ڵ یه‌کی "شارستانی" ده‌دوێ و له‌ قسه‌ و ئاکاریه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وت ناسیاوی له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵە‌که‌ی زۆر قووڵتره‌ له‌وه‌ی‌ پله‌ی "فه‌رمی" ڕه‌فتاری ئاڵوگۆڕ کا. ڕۆژێک تۆپخانه‌ی ئێران به‌ خه‌ستی ناوچه‌که‌ی کاتیوشا باران ده‌کرد، سه‌ید ڕه‌سووڵم دی بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین شڵه‌ژانێکی پێوه‌ دیار بێ، له‌ ده‌رگای هۆڵی کۆبوونه‌وه‌ که‌ له‌ به‌ر زرمه‌ی تۆپان دواخرابوو،هاته‌ ده‌رێ داوای کرد به‌ بناری دا هه‌ڵکشێین و خۆن په‌سار ده‌ین.
له‌سه‌ر بڵینداییه‌ک جه‌ماعه‌تێکی دیکه‌ به‌ره‌و حدکا سه‌نگه‌ریان لێ دابوو، که‌سمان نه‌دی، به‌ڵام دیار بوو ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون خه‌ریکی کایه‌ی شه‌تره‌نج بوون و له‌ به‌ر زرمه‌ زرمی عه‌جه‌مان خۆیان نه‌دیو کردووه‌.سه‌ید ڕه‌سووڵ هه‌رای لێکردن کاکه‌ وه‌رنه‌وه‌ هیچ نییه‌، وه‌رن له‌ سه‌ر کایه‌ی شه‌تره‌نجه‌که‌تان به‌رده‌وام بن.پێشمه‌رگه‌کان هاتنه‌وه‌ جێی خۆیان و ده‌مدی مه‌تانه‌ت وقوولوومەندی سه‌ید ڕه‌سووڵ چه‌نده‌ی شوێن له‌ سه‌ر داناون ، هه‌رچه‌نده‌ دۆستایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆشیان له‌گه‌ڵ حدکا نه‌بوو.
جارێکێش به‌یه‌که‌وه‌ چووینه‌ بنکه‌ی " هێزێکی سه‌رانسه‌ری" و ده‌مدی ئاماده‌ بووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ چه‌نده‌ ڕێزی لێده‌گرن. زۆرم وشه‌ و زاراوه‌ی ناوچه‌یی له‌ زمان سه‌ید ڕه‌سووڵه‌وه‌ نووسیوه‌ته‌وه‌،به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌به‌رده‌ستم دانین‌ هێندێکیان بکه‌مه‌ تێهه‌ڵکێشی ئه‌م نووسینه‌.
ئه‌گه‌رچی نووسه‌ری "هه‌ژار و ده‌ور وبه‌ری" بۆ پاساو دانی جنێوەکانی بە سەید ڕەسووڵ،هیچ هۆیه‌ک جگه‌له‌دۆستایه‌تی" سه‌ید ڕه‌سووڵ و هه‌ژار" به‌ده‌سته‌وه‌ نادا، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ده‌نگۆی بێڕێزی به‌ گڵکۆی بارزانی، ئه‌و کاره‌ قێزه‌وه‌نه‌ی که‌ به‌ بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ ئه‌ستۆی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و "سه‌ید ڕه‌سووڵ" دا هێندرا، بووبێته‌ هۆی ئه‌و جوێن دانه‌ی. له‌و سه‌روبه‌ندی دا هه‌موولایه‌ک ئه‌و کرده‌وه‌ دژی ئینسانییه‌یان شه‌رمه‌زار کرد. تائێستا هیچ به‌ڵگه‌یەک به‌ده‌سته‌وه‌ نییه حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان ده‌ستیان له‌و کاره‌ دابووبێ، به‌ پێچه‌وانه‌ به‌ پێی نووسینی به‌ڕێز ڕه‌حیمی شنۆیی مه‌حموود زاده‌‌ له‌ کتێبه‌که‌یدا: "ژنرال احسان نوری پاشا،چاپی تاران، 1386 ی هه‌تاوی" ‌ کە به‌ دوور و درێژی باسی دانه‌وه‌ی گڵکۆی بارزانی کردووه‌ ده‌نووسێ:" مه‌حموودی ڕه‌حمه‌ت پوور یه‌کێک له‌ سه‌رده‌سته‌کانی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران خه‌ڵکی گوندی نه‌ڵۆسی شنۆ، له‌ گه‌ڵ ده‌ربڕینی ناڕه‌حه‌تی و داخێکی زۆر سه‌باره‌ت به‌و کرده‌وه‌یه‌، به‌ منی گوت: ئاغای مه‌حموود زاده‌ ئێمه‌ وامان ڕێکخستووه‌ له‌ کاتی نآشتنه‌وه‌ی خودالێخپشبوو بارزانی، له‌ شنۆیه‌ ته‌واوی خه‌ڵکی ناوچه‌ له‌ پچووک و گه‌وره‌، گوندی و شارستانی له‌ به‌ر فیداکارییه‌کانی بارزانی له‌ ڕیگای میلله‌تی کورد دا به‌شداری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ مستکی توند له‌ سه‌ر دمی ئه‌و خائین و خۆفرۆشانه‌ی ‌ کارێکی ئه‌وتۆیان کردووه‌." هه‌ر له‌ په‌ڕواێزی ئه‌و بابه‌ته‌ دا ڕێزدار مه‌حموودزاده‌ ده‌نووسێ: " له‌و ڕۆژانه‌ی که‌ له‌ کۆتاییه‌کانی خه‌رمانانی ساڵی 1360ی هه‌تاوی دا شنۆ به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ت و " قیاده‌ی موه‌قه‌ت" گیرایه‌وه‌، له‌ یه‌کێک له‌ تێکهه‌ڵچوونه‌کانی نێوان " قیاده‌ی مووه‌قه‌ت" و "حیزبی دێمۆکڕات" له‌ سنووری ئێران و عێراق له‌ خوارووی شنۆ " مه‌حموودی ڕه‌حمه‌ت پوور" کووژرا. ئه‌من دواتر له‌ چاوپێکه‌وتنی کاک ئیدریسی بارزانی داباسی هه‌ستی دۆستانه‌ی "مه‌حموودی ڕه‌حمه‌ت پوور"م سه‌باره‌ت به‌ بارزانی و ده‌ربڕینی بێزاری توندی خۆی له‌ دانه‌وه‌ی گڵکۆی بارزانی و کووژرانیم بۆ باس کرد، ئیدریس بارزانی ش هه‌ستی جه‌خار و که‌سه‌ری خۆی له‌و پێشهاته‌ نه‌خوازراوه‌ دەر‌بڕی و گوتی ئێمه‌ له‌و تێکهه‌ڵچوونانه‌ دا، زۆر که‌سی خۆشه‌ویستمان له‌ ده‌ست داوه‌"هه‌ر له‌و کتێبه‌د نووسه‌ر چه‌ندین وێنه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌‌ که‌ چۆن له‌ده‌وری گڵکۆکه‌ کۆبوونه‌ته‌وه‌ و ئاگاداری له‌ ته‌رمی بارزانی ده‌که‌ن.

حه‌ق وایه‌ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ڕێز گرتن له‌ بیره‌وه‌ری سه‌ید ڕه‌سووڵی دێهقان که‌ 32 ساڵ له‌ ژیانی خۆی بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی گه‌لی کورد لە چوارچێوە و ڕێبازی ئەو حیزبە دا تێپەڕاند،داوا له‌ حکوومەتی هەڕیمی کوردستان بکەن رابسپێرێ داو و دەستگای قەزایی دۆسییەی تێڕۆرکرانی سەید ڕەسووڵی بابی گەورە بکاتەوە و لێی بکۆڵێتەوە،بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو جینایەتە بۆ گەلی کورد لە هەر دووک بەری سنوور ئاشکرا بکرێن.

ده‌مێنێته‌وه‌ بڵێم داخودا ئه‌گه‌ر ڕۆژێک نووسه‌ری "هه‌ژاری مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری" به‌ ڕێکه‌وت تووشی شنه‌ و بڵێسه‌ هات له‌ ڕووی هه‌ڵدێ، له‌ به‌ر ئه‌و جوێنانه‌ی به‌ شه‌هیدی گه‌وره‌ سه‌ید ڕه‌سووڵی داوه‌ ، چاو له‌ چاویان کا ؟

4 comments:

Ruwange --- ڕوانگه said...

Mam Wrya

به‌ داخه‌وه‌ ‌ که‌سێک ئه‌مه‌کی بۆ باوکی خۆی نه‌بێت بۆ هیچ که‌سی نابێت، چه‌ند کورد ، هه‌ژاری لا گه‌وره‌ و مه‌زنه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ش تێکۆشه‌رانی وه‌ک سه‌ید ره‌سووڵیان به‌لاوه‌ جێی رێز و گه‌وره‌یه‌. کورده‌واری ووته‌نی ده‌ریای کوردایه‌تی
به‌ م ووشه‌ ناشیرنانه‌ پیس نابێ

مام وریا
جومعە ٣١ی بانەمەڕ

Ruwange --- ڕوانگه said...

Shler Bayazidi

Zor zor jalib bu kak hesen. tkaye heyfe emin zor kesi bashim le nêwan nusrawekanî toda nasî, boyan giryam, shanazim pêwe kirdin u hestim u mêshkim pêweyan mandu bu. sipasêki zor
ps: pêm waye( hestim dellê) ewey seid resuli kushtuwe leser barzani kushtuye u estash her ewe nahêlle çiroki ew têrore ashkira bê!
çende jinêki aza u fidakari buwe. kesi wa esta dest nakawê!

شلێر بایەزیدی
جومعە ٣١ی بانە، مەڕ

Ruwange --- ڕوانگه said...

سیامه ند موعینی

به‌ ڕێز کاک حه‌ سه‌ ن ده‌ سته‌ کانت خۆش،
به‌ ڕێز گیان که‌ ش و هه‌ وای سیاسی کوردستان به‌ داخەوە که‌ سانی شۆڕشگیر و خۆ نه ‌ویست وه‌ رناگرێت و زۆرتر
مه ‌یدانی ئۆپۆرتونیستان و هه‌ لپه‌ ره‌ ستانه‌ ، به‌ لام سه ‌ید ره‌ سولی بابی گه‌ وره‌ یه ‌کیک له‌ قاره‌ مانه ‌کانی مێژوی گه ‌له‌ که ‌مانه‌ و هه ‌ر ده‌ م له‌ ناو دڵی ئێمه ‌دا هه ‌یه‌ و خۆشه ‌ویستی گه ‌له‌ که ‌یه ‌تی.
سه ‌ید ره‌ سول بۆ نیشتیمانه‌ که‌ی زۆری ده‌ ربه ‌ده ‌ری و کویره ‌وه‌ ری کێشاوه‌ و به‌ داخه‌ وه‌ به‌ ده‌ ستی پیاوکوژان و دوژمنانی گه‌ له ‌که‌ مان به‌ هۆی گۆیا ده‌ رهێنانه ‌وه ‌ی ته ‌رمی مه ‌لا مسته ‌فای بارزانی تیرۆر کرا.
یادی به‌ خێر

سیامەندی موعینی
یەکشەمۆ ٢٣ی مەی

Ruwange --- ڕوانگه said...

سروەی 2
کاک حه سه نی به ڕێز،
به م بۆنه وه یادکردنه وه ی سه ید ڕه سوڵ دێهقان ،ل لایه ن جه نابته وه زۆر به نرخه و سپاستان ده که م.

حه ق وایه له پێشدا که س و کاری خۆی به تایبه ت بڵیسه ی کوری کاک سه ید ڕه سوڵ و پاشان من و تۆی ناسیاو و نه ناسیاوی شاره زا به مێژوی ئه م جۆره کاره ساتانه ی دیار و نادیار،به بۆنه ی تێڕۆر ی ئه و ئینسانه فیداکار بۆ خه ڵکی خۆی و به خته وه ری کۆمه ڵگای کوردی،باسی بکه ین و که سایه تی کۆمه ڵایه تی و سیاسی و حیزبی سه ید ڕه سوڵی جوانه مه رگ به ئاشکرا و رونی بۆ خه ڵک باس بکه ین.

مه به ستم ئه وه یه که،
کاک سه ید ڕه سوڵ بۆ پا ش ده یان سال فیداکاری له حیزبه که ی دا و بۆ خه ڵکی کورد ژیانی خۆی و ماڵ و منداڵی له مه ترسی و مه حرومیه ت هاویشت و ئاخرێکه ی له حیزب په راوێز کرا و له غه رینایه تی تێڕۆڕ ده کری و ت نان ت حیزب که ی به گشتی و به تایبه ت ڕێبه ڕایه تی حیزبی دێمۆکڕات یادیشی نه کرد و راگه یه نراوێکی نه دا له حالێکدا په یامی س ره خۆشیان بۆ شتی بچووکیش ده نارد و......
بۆ سه ید ڕه سوڵه کان ئاوا نامرۆڤانه به پلان ژیانیان لێ ئه ستێندرا و به زۆر ویستویانه وه ک ئه حمه د تۆفیقه کان مێژوشیان پاک که نه وه.
بۆیه من پێم وایه یادکردنه وه ی ئه م ئینسانه شه ریفه ده بی باسێکی به رینتر و قوڵتری لێبکری به تایبه ت بن‌ ماكه که ی و ئه بێ خۆ بپارێزن له بێ ده نگی.

٢٣ی مەی ٢٠١٠