Taboo بڤە
Taboo بڤە
حەسەنی قازی
نووسەری " هەژاری مرۆڤ و دەوروبەری" لە سەرەتای کتێبەکەیدا دەنووسێ: "تکایە وریا بە" ئەم کتێبە زۆرباس بە تەواوی وەکو خۆیان تۆمار دەکا،کە زۆر وشەی یەکجار زۆر پیسیان تێدایە." وا دەردەکەوێ نووسەرهەموو ئەو دەربڕینانەی خۆی کە پێی وابووە خوێنەرەوە دەسڵمێننەوە لە بن دەستەواژەی " وشەی یەکجار زۆرپیس "دا کۆ کردووەتەوە. بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە هێندێک لەو وشە و سیفەتانەی لە زۆر شوێنی کتێبەکەدا هاتوون زۆر لە سنووری وشەی "پیس" ی تێدەپەڕێنن و ڕاستەوڕاست بوختان و سووکایەتی کردن بە کەڕامەتی ئینسانەکان و کەسوکاریان و کۆمەڵ بە گشتین کە دواتر لە بابەتی "ناوزڕاندن و تەشهیر" کردن دا لە سەریاندەدوێین. ڕەنگە یەک لە ئاکامە هەرە باشەکانی بڵاو بوونەوەی کتێبی"هەژاری مرۆڤ و دەوروبەری" ئەوە بێ کە ببێتە هۆی هەڵاواردن و لێک کردنەوەی واتای وشە و چەمکەکان.ناکرێ لە بن سەردێڕی "وشەی پیس" دا پاساو بۆ هەموو جۆرە دەربڕێنێک بهێندرێتەوە. ناکرێ وشەی بڤە لە لایەک و بوختان بۆ هەڵبەستن،شکاندنی کەڕامەتی ئینسانەکان ،سووکایەتی و پێ ڕێزی پێکردنیان لە لایەکی دیکەوە کۆبکڕێنەوە.
بۆ یارمەتیدان بە لێکدانەوەی ئەم کتێبە ، لێرەدا چەند بڕگە لە نووسینێکی پیتر ترادگیل یەک لە زانایانی ناسراوی بواری زمانناسیی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە وشەی taboo (بڤە) ڕادەگوێزینە ئێرە. ئەو ناساندنە دەیسەلمێنێ بوختان بۆ هەڵبەستن،دەنگۆی بێ بناوانی کە سەلماندنیان نامومکینە و قسەڵۆگ ناکەونە نێو ئەم چەمکەوە.
" وشەی بڤه له زۆربەی زمانەکاندا هەن و، ئەگەر ئەو ڕێسایانەی زۆرجار بەکارهێنانیان بەسنوور دەکەن ڕەچاو نەکرێن، ئەوە دەکرێ بگاتە سزادان یان شەرم و شوورەیی سازکردن لە کۆمەڵ دا. زۆر خەڵک قەت وشەی ئەو چەشنە بەکار ناهێنن و، زۆر خەڵکی دیش تەنێ لە بارودۆخی زۆر تایبەتی دا بە کاریان دەهێنن. بۆ ئەو کەسانەی وشەی بڤە دەکار دەکەن " شکاندنی عورف و پێ لە بەڕەی خۆ زیاتر ڕاكێشان" لە وانەیە ناڕاستەوخۆ بە نیشانەی توانایی یان ئەو ئازادییەی دابندرێ کە ئەوان بە ئاواتی دەخوازن.
بە گشتی، ئەو جۆرە وشانەی کە لە زمانێکی تایبەتیدا بڤاویین،ڕەنگدانەوەی سیستمی ئەو بایەخ و باوەڕانەن کە لە کۆمەڵی بەرباسدا هەن. لە هێندێک کۆمەڵگەیاندا، وشەی جادوویی دەورێکی گرینگ دەگێڕن لە باوەڕی دینی دا و، هێندێک وشەی تایبەتی کە بە وشەی ڕەق و توند دادەندرێن لە ئەفسوون و جادوو دا دەکار دەکرێن. لە بەشە جیاوازەکانی دنیا دا وشەگەلی بڤە بریتین لەو وشانەی کە باسی دەستی چەپ، پێوەندی جینسی مێ، یان لە مەڕ هێندێک ئاژەڵی کێوی بە کار دەهێندرێن.هێندێک وشە، زۆر لە وشەی بڤەی دیکە ڕەقترن. لە دنیای ئینگلیسیی زماندا، زۆر لە وشە هەرە بڤەکان ئێستا ئەو جۆرە وشانەن کە پێوەندییان بە سێکسەوە هەیە و بە دوای ئەو جۆرە وشانەدا، وشەی ئاوا دێن کە باسی پیسایی و دینی مسیح دەکەن. هۆی ئەوەی کە وشەی پێوەندیدار بە سێکسەوە بڤەنە، ڕەنگدانەوەی ئەو جەختە گەورەیەیە کە لە کولتووری نەریتی ئێمە دا لە سەر ڕەوشتی سیکسی کراوە. لە کولتوورەکانی دیکە دا، بە تایبەتی دەناو پێڕۆیانی کلیسای کاتۆلیک دا بڤە هەرە توندەکان دەکرێ پێوەندییان بە دینەوە هەبێ و، لە نۆڕوێژ و سوێدی پڕۆتێستانیشدا، بۆ نموونە، زاراوە و گوتنی هەرە بڤە ئەوجۆرە وشانەن کە باسی ئیبلیسی تێدایە.
تا ئەو دواییانەش، ڕێسای زۆر توند و تێژ سەبارەت بە دەکارکردنی هێندێک وشەی بڤە لە زمانی ئینگلیسیدا لە ڕووی قانوونییەوە لە گۆڕێدا بوو و لە ڕووی کۆمەڵایەتیشەوە پشتی قانوونی ئەوتۆی کە وشەی بڤەی پاوان کردبوو دەگیرا. هێندە لە مێژ نییە، بەکار هێنانی وشەی وەکوو "fuck " (کردەوەی جینسی) و، cunt (جێی شەرمێ)
لە چاپەمەنیدا دەکرا بگاتە ڕاوەدوونانی قانوونی و تەنانەت زیندانی کرانیش و، ئەو وشانە هێشتاش لە زۆرێک لە ڕۆژنامەکاندا بە بەربڵاوی بەکار ناهێندرێن. هەڵبەت، ئێستا سەبارەت بە بەکار هێنانی ئەو چەشنە وشانە گۆڕانێک لە ئارا دایە. ئەگەرچی بەکارهێنانیان لە ڕووی تێکنیکییەوە لە هێندێک حاڵەتان دا قەدەغە بوو و ئێستاش دەتوانێ قەدەغە بێ، بەڵام ئەم جۆرە وشانە لە قسەکردنی ڕۆژانەی هێندێک بەشی کۆمەڵدا بە بەربڵاوی بەکار دەهێندرێن، ئەوەش تا ڕادەیەک لە بەر ئەوەی کە وشە بڤەکان زۆرجار وەک جنێو بەکار دەهێندڕین و ئەوەش توانایی یان دەداتێ. زۆر خەڵک لە کۆمەڵە مۆدێڕنەکاندا کە لەڕووی تێکنۆلۆژییەوە پێشکەوتوون، ئیدیعا دەکەن باوەڕیان بە سیحر و جادوو نییە. بەڵام هێشتاش شتێک هەیە کە هەر لە دەوروبەرێکی جادوویی دەکا، ئەویش ماوەپێنەدانی وشەی بڤەیە لە هێندێک چوارچێوە و هەڵکەوتان لە زمانی ئینگلیسیدا. بۆ نموونە بەکارهێنانی وشەی بڤە لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزیۆنیدا، کاردانەوەی زۆر توندی زۆر خەڵکی بەدوو دادێ و بە ڕواڵەت دەبێتە مایەی ڕاتڵەکان و بێزاری زۆر لە خەڵک. دیارە ئەو بەرتەک نیشاندانە،بەرچەکردارێکی ناژیرانەیە لە ئاست وشەیەک، نەک چەمکێک. لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزیۆنی دا ئازادانە ڕێگا دەدرێ دەستە واژەی sexual intercourse ( دەست تێکەڵکردنی سێکسی) بگوترێ. جا بۆیە وشەی بڤە بە ڕوونی هەم ڕاستییەکی زمانی و هەم دەروونناسانەیە. ئەوە وشەکانن کە هەستیان پێدەکرێ هەڵە بن و هەر بۆیەش ئەوەندە بە توانا و بەکارن.
توانایی و دەستەڵاتی ئەو سیحرە لە بریتانیا بەو ڕێگەیە دا دەردەکەوێ کە دەستگایەکی وەکوو BBC لە هێندێک بۆنەیاندا ئەوەندە لە ئامادەیی تێکنیکی دا پێش کەوتووە کە دەتوانێ لە هێندێک بەرنامەی زیندووی ڕادیۆییدا قسەی گوێگران کە بە تەلەفۆن لە بەرنامەی ئاوا دا بەشداری دەکەن ببڕێ، ئەگەر لە قسەکانیاندا وشەی بڤە هەبن. کاناڵە تێلێڤیزیۆنییە سەرەکییەکانی ئەمریکاش بە شێوەی بەردەوام دەنگ دەخەنە سەر وشەی بڤە و کپی دەکەن. مرۆڤ دەتوانێ بڵێ بەڕێوەبەرانی ئەو دەستگایانە لە ئاکامی بەکارهاتنی هێندێک وشە یان ئەو کاردانەوەیەی کە بەکارهێنانیان سازی دەکا نیگەرانن و تەنانەت ترسیشیان ڕێ دەنیشێ. وشەی بڤەی لەو چەشنە لەوانەیە بەکارهێنانیان لە هێندێک هەلومەرج دا تەواو بەجێ بن، بەڵام هێشتا زۆربەی میدیاکان قۆڵیان لە سەر نەکێشاوە ڕێگای بەکارهاتنیان بدەن.
وشەی "هێشتا" ئەو خێراییەی نیشان دەدا کە نموونەی وشەی بڤە دەکرێ بگۆردرێن. سزای قانوونی بە دژی وشەگەلی هەرزە و قێزەوەن لە دنیای ئینگلیسیی زماندا خەریکە نامێنێ و مەیلێکی زۆر بۆ هەبوونی بۆچوونی زۆر ژیرانەتر و، کەمتر سیحراوی لە ئاست وشە بڤەکان لە پەرە سەندن دایە- ئێستا " پێشێلکردن و شکاندنی عورف" کەمتر دراماتیکە لە پێشوو، هەر نەبێ لە هێندێک بارودۆخ و هەڵکەوتاندا.نموونەیەکی هەرە بەنێوبانگی بریتانیایی وشەی بڤە بەکارهێنانی ئاوەڵناوی bloody بوو لە لایەن بێرنارد شاو لە فیلمی بیگمالیۆن دا کە ئەو دەمی تەواو هەژێنەر بوو، بەڵام ئێسیا ئیدی کەس بۆی نەبان نییە. لێرەش دا، گۆڕانی کۆمەڵایەتی، لە گۆڕانی زمانیدا ڕەنگ دەداتەوە. هاوکات لە گەڵ ئەوەی کە دنیای ئینگلیسیی زمان زۆر هەستیار دەبێ بە دژی ئەو جۆرە بابەتانەی کە فەرق و جیاوازی نایەکسانانە دەخەنە ناوخەڵک لە سەر بنەمای خەسڵەتی کۆمەڵایەتی یان فیزیکییان، وشەی وەکوو niger(قولە ڕەش)،cripple (سەقەت)، poof (کوونی) هەتا دێ زیاتر بڤەتر دەبن و بەکارهێنانیان هەتا دێ زیاتر هەژێنەرن.
خاڵێکی دیکەی سەرنجڕاکێش کارتێكەرییەکە کە وشەی بڤە دەکرێ لە سەر زمان هەیانبێ لە ڕوانگەی دەروونناسانەوە.لە بەر بێمەیلی زۆری ئاخێوەران بۆ دەربڕینی وشەی بڤە، یان وشەگەلی نزیک لەوان، لە هێندێک بارودۆخاندا ئەو وشانەی کە لە ڕووی دەنگسازییەوە وەک وشەی بڤە وەبەرگوێیان دێن لەوانەیە لە زمان دا نەمێنن و دەرهاوێژرێن. بۆ نموونە زۆر جار دەگوترێ لە زمانی ئینگلیسیدا لە بەرئەوە وشەی rabit (کەروێشک) جێی وشەی کۆنی coney کە وەک کەنی تەلەفوز دەکرێ و وەک وشەی "جێی شەرمی" وەبەر گوێیان دێ گرتووەتەوە. هەر هەمان شت بەکارهێنانی بەربڵاوی وشەی rooster (کەڵە شێر) ە لە بری وشەی cock (کەڵەشێر)، کە ئەم وشەیە لە ڕووی دەنگسازییەوە دەربڕینی زۆر لە وشەی ئەندامی زایەندی نێر نزیکە.
ئەو جۆرە نزیکایەتییەی وشەی بڤە دەکرێ لە نێو دوو زمانیش دا هەبێ، بەتایبەتی ئەوانەی کە هەر دووک زمانەکە دەزانن دەتوانن لێیان بسڵەمێنەوە.مامۆستایان باسی ئەوەیان کردووە کە ئاخێوەرانی کچی ئەمریکایی ئیندیانی کە بە زمانی ڕەسەنی نووتکا قسە دەکەن پێیان ناخۆشە و نایانەوێ وشەی [such] (ئاوا)ی ئینگلیسی بە کار بهێنن، لە بەر وەیەکچوونی ئەو وشەیە لە گەڵ وشەی ) vagina جێی شەرمێ) لە زمانی نووتکا دا. هەر ئاواش باس کراوە کاتێک خوێندکارانی تایلەندی لە ئینگلیستان بە زمانی خۆیان بە یەکەوە قسە دەکەن ئەگەر ئینگلیسیی زمانیان بەلاوە بێ لە بەر کار هێنانی هێندێک وشە خۆ دەپارێزن وەکوو وشەی [kh:n] کە لە زمانی تایی دا بە مانای "ڕووخان" و لە ئینگلیسیدا بە جۆرێکی دیکە دەبیسترێ، ئەوەش لە بەر ئەوەی نەکا بە سووکایەتی بزاندرێ.
پیتر ترادگیل، زمانناسیی کۆمەڵایەتی،سەرتایەک لە مەڕ زمان و کۆمەڵ،چاپی چوارەم، ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕەی ٢٠،١٩،١٨
7 comments:
وه له ناو ئاوی ناخینکی به س بیچووه مریشک ناویری خوی له ئاوی بدات دیاره چیشتی مجیور و کوڕی نووسهری چیشتی مجیور ئهو جوره نوسینه یان بۆ ناو فهرهه نگی کوردی هیناوه زۆر ههڵدهگریت بۆ باسکردنی ههژار و کوڕه کانی به کوردی یهکی جوان رازاوهته وه دهستی توش خۆش کاکه حهسهن
Fahad Gardawan
Ebrahim Jahangiri ده ست خۆش کاک حهسهن، وتارێکی به جێ بوو با ههموو جنیو وسووکایهتیهک به نێوی رچه شکێنی له سهر خهلک نهبێ به ماڵ.
دیاره من وتارهکهی کاک مه لا رهسوول پیشنمازم خوینده و ه و ده توانم بڵیم ئیستیدلالی به ریز مه لاره سوول زۆر له هی شیرکۆ به هیز تر بوون و و له بابهتهکهش دا من هه ستم نه کرد که ره سول پیشنماز ویستبێتی بیرێزی به مامۆستا هه ژار بکات و به سووکی چاو لێ بکا، جا جیاوازییهکان ده و مهسهلهیه دان، و من لایهنگری رهخنهم تا سهر ئیسقان به ڵام به پاراستنی حورمه تی که سهکان، ته ماشا که رهسول پیشنماز چه نده بۆی گرینگه که به نووسراوه که ی دڵی خیزانی هه ژار نهره نجێنی و له کۆتایی نامهکه دا چۆن به هاوسه ری هه ژار ده سه لمێنی که ئهو ه ده مهته قه یه کی دۆستانه یه له نێوان خۆی و هه ژار دا وه ک دوو دۆستی دیرین. ئهوه نیشاندهدا که نوسهر وێرای ده ربڕینی بۆچوونه کانی نای هه وێ به هیچ جۆرێ له بازنه ی مرۆڤایه تی ده ربچێ و که س به ناحه ق بره نجێنێ و ئازار بدات.
هه ر بژی
Ibrahim Jahangiri
Afrasyab Grami destekanit xosh bet kak hesen babetiki zooor jwan bu.
Afrasyab Grami
Shler Bayazidi Sipas bo ev vitare.
vishey bive yan taboo le media bas kirdini ve le zimanevanîda 2 jiyavazian heye.
yekian evey katêk bekarhênani vishey bive le layen grupek le xelkeve bê ne asevarî xrapi u ne biser u (muxatebî) be komelli niye yan zor niye. bellam katêk le mass mediada bilav debêteve cemaverêki zortir deybistin u audience i zortire boye Publish yan billav bunevey bive yan vishey taboo bord yan karigeri hezarn car zortire leser xellk.
Le pêvendi legell bilav bunevey be komellda, berpirsayeti u sisemi tanbeh kirden yan yasay rojnamevani dête gorê. katêk vishe yan çemkêki bive be komell billav debêteve, berpirsayeti dête arave u yasa erki xoy be cê dehênê. layeni qsey tv u radio tenya xellki adulte nin. detvanê mindallishi têda bê ke yasakan bo ev beshe u perverdeyan zor tund le mediakan degrin. herveha le yekemin kati bas kirden le bive yan ev core vishaneda be taybet ke boni regez peresti pedophili yan çemki bivey tir bin, modailol omum yan davakari mafi cemaver le sistêmi qezai tenanet take kesekanish ke basian lê kirave detvanin davay mafi villam danave yan dadgayi kirdeni ev media ye bken. boye ev core vishane be merçêk azadin le mediada ke nezm u exlaqi komelga tek neden u xellk tushi shok neken. herçend zor vishe le komelgada bekar dê u bote bav u leser media modernekanishda be ashkira basi le dekrê .
26 April at 22:25 ·
Shilér Bayezidi
Ayub Rahmani Kurdistani شیکارییه کی جوانه کاک حه سه ن، ده ست خۆش. بۆ ده وڵه مه ند کردنی باسه که ت نموونه یه ک له زمانی ئاڵمانیدا هه یه به ناوی "کاکه" یا کاکی که ئه و وشه لای ئێمه به مانای میستڕه و لای ئاڵمانه کانیش به مانای پیسایی مرۆڤ! هه ر بۆی ئه و کوردانه ی له وڵاته ئاڵمانیزمانه کان ئه ژین که متر به یه ک ئه ڵێن کاکه فڵانی!
30 April at 20:15
Sipas beréz Ayub, bellam le ristey yekem da séhem wushet
eweye ke le Ellamani da bive ye!
her biji,
Hesen
30 April at 23:10 ·
Ali Mohammadi kak Hesen ,babetakat zor bejeh u rehk u pehk bu, dastan xosh. Bembureh keh yakehm wushem le Almani da bive bu.
shad biji
Ali Mohamadi
Post a Comment