په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونێسکۆ یای ئیرینا بۆکۆڤا به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی 21ی فێڤرییه‌ی 2011
په‌یامی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی یونێسکۆ یای ئیرینا بۆکۆڤا
به بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی 21ی فێڤرییه‌ی 2011
گشت زمانان به ڕێگای بنچینه‌یان و له‌یه‌ک خواستنه‌وه‌یان به‌یه‌کدی به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر کامه‌شیان به سه‌ری خۆی سه‌رچاوه‌یه‌کی تاقانه‌ی مانا و واتایه بۆ تێگه‌یشتن، نووسین و ده‌ربڕینی ڕاسته‌قینه.
زمانانی دایکی تایبه‌تین به‌وه‌ی ڕا که که‌ره‌سته‌یه‌ک له به‌ر ده‌ستی مرۆ ده‌نێن که جاری یه‌که‌م دنیا به‌ڕێگای ئه‌واندا ده‌نگی ده‌بێ، زمانانی دایکی چاویلکه‌یه‌کن که به‌ڕێگای ئه‌واندا بۆ یه‌کمجار دنیا ده‌بیندرێ. ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ئه‌و بۆنه تایبه‌تییه‌یه که گرینگی زمانانی دایکی دابگێرێته‌وه و فره زمانێتی و چه‌شناوچه‌شنی زمانی وه‌گه‌ر بخرێ.
زمانانی دایکی، هاو شان له‌گه‌ڵ جۆرواوجۆری زمانی، بۆ ناسێنه‌ی تاکوته‌رایان گرینگن. ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی ئافراندن و ئامرازی ده‌ربڕینی کو‌لتوورین، زمانانی دایکی بۆ ساغی کۆمه‌ڵانیش گرینگن و هه‌ر ئاواش زمانان هۆکارێکن بۆ به‌ره‌وپێشچوون و په‌ره‌سه‌ندن.ئێمه ئیدی ئێستا ئه‌وه زۆر باش ده‌زانین که په‌روه‌رده به زمانی دایکی چه‌ند گرینگه بۆ ئاکامی فێربوون. ده‌رس دادان و په‌روه‌رده به زمانی دایکی ئامرازێکی به‌هێزه بۆ ده‌گژ ڕاچوونی دووچاوكێتی و گه‌یشتن به دانیشتووانی ده‌په‌راوێزخراو.زمانان وه‌کوو سه‌رچاوه‌ی زانست، نوخته‌یه‌کی ده‌سپێکیشن بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رده‌وامبوونی پێشوه‌چوون،بۆ باشتر هه‌موار کردنی پێوه‌ندییه‌کانمان له گه‌ڵ ژینگه و له ئاست گۆڕان.
فره زمانێتی و چه‌ند زمان زانین ده‌رفه‌تێکی زۆر چاوڕاکێش ده‌خولقێنێ بۆ گفتوگۆ و حیوار که ئه‌وه‌ش پێویسته بۆ له‌یه‌ک تێگه‌یشتن و هاوکاری. زمانانی دایکی به‌ئاوایه‌کی ته‌کووز له‌گه‌ڵ فێر بوونی زمانانی دی دا ده‌ژین. فه‌زایه‌کی فره‌چه‌شنه‌ی زمانی ڕێگا ده‌دا به ده‌وڵه‌مه‌ندی جۆراوجۆری بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موان تێیدا شه‌ریک بن. فره زمانێتی ئاڵوگۆڕی زانست و ئه‌زمووون خێراتر ده‌کا. ئه‌وه بابه‌تی سه‌ره‌کی بوو بۆ ساڵی 2010، واته ساڵی جیهانی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی کولتووران. له سه‌ر بنه‌مای زمانی دایکی،فیر بوونی چه‌ندین زمانان ده‌بێ ببێ به ستوونێکی په‌روه‌رده‌ی سه‌ده‌ی 21.
له هه‌مان کات دا، ئێمه ده‌توانین کاری زۆر زیاتر بکه‌ین بۆ پشتیوانی له پێشوه‌چوونێکی ڕێکی گۆڕان، وه‌کوو کاناڵێک بۆ کرانه‌وه به‌ڕووی جۆراجۆری هه‌ره گه‌وره‌ی زانست و ئه‌زموون له سه‌رانسه‌ری جیهان دا.
بابه‌تی رۆژی جیهانی زمانی دایکی بۆ ساڵی 2011 بریتی یه له به‌کارهێنانی تێکنۆلۆژی زانیاری و پێوه‌ندی . ئه‌و تێکنۆلۆژییانه‌ش ده‌روازه‌یه‌کی نوێن بۆ گه‌شه‌پێدانی جوراوجۆری زمانی. یونێسکۆ له سه‌ر به‌رعۆده‌یی خۆی بۆ گه‌شه‌پێدانی فره‌زمانێتی له ئینترنیت دا به‌رده‌وام ده‌بێ. ئه‌و ئامانجانه ڕێنوێنی کاری یونێسکۆن بۆ هاوکاریی له گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئینترنێتی بۆ په‌ره‌پێدانی ناوان و ژماران.
تیکنۆلۆژی تازه هه‌ر وه‌ها ڕێگای تازه‌شمان له به‌ر ده‌م ده‌که‌نه‌وه بۆ پێداچوون،تاقیکردنه‌وه و فیر بوونی زمانان. سه‌رکه‌وتوویی چاپی ئانلاینی ئه‌تڵه‌سی زمانانی ژێر مه‌ترسی دنیا له لایه‌ن یونێسکۆ توانایی ده‌سته‌ڵاتی ئینرنێت نیشان ده‌دا بۆ شوێنگێڕیی وه‌زعی زمانان و فره زمانێتی و، به‌ره‌و ژوور بردنی ووشیاری له ئاستی جیهانی دا.
تێکنۆلۆژی زانیاری و پێوه‌ندی به‌تایبه‌تی ده‌کرێ بۆ گه‌شاندنه‌وه‌ی زمانانی دایکی به‌که‌لک بن. ئێمه ده‌بێ ده‌رفه‌تی زیده‌بوونی توانایی پێشکه‌وتن بڕه‌خسێنین بۆ پاراستنی تێڕوانینی جۆراوجۆر له سه‌ر دنیا و په‌ره‌پێدانی هه‌موو سه‌رچاوه‌کانی زانست و شێوه‌کانی ده‌ربڕین.ئه‌وانه تان وپۆی چنینی مافووری چیرۆکی مرۆڤایه‌تین. تازه‌گه‌ریی، ئینعیتاف و ته‌عامولی کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌ردی بناخه‌ی تێکنۆلۆژی زانیاری نوێ و پێوه‌ندیین ده‌توانێ پشتیوانی له‌م ئامانجانه بکه‌ن. له‌م ڕۆژه‌ی جیهانی زمانی دایکی دا، بڵا به‌ڵێن بده‌ین له‌و ڕیبازه دا به‌یه‌که‌وه کار بکه‌ین.
ئیرینا بۆکۆڤا
No comments:
Post a Comment