باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان" دا-8 ، 2 تێلگراف
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی آذربایجان دا (8)
وەرگێڕان لە ترکی ئازەربایجانییەوە: حەسەنی قازی
آذربایجان، ژماره‌ی 73(361) خولی دووه‌م، جومعه 8-ی سه‌رماوه‌زی 1325ی هه‌تاوی
له 5-ی مانگی سه‌رماوه‌ز سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌م تێلگرافه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ پێشه‌وای گه‌لی کورد جه‌نابی قازیی محه‌مەد ناردووه.
تێلگرافی سه‌رۆکوه‌زیر ئاوایه:
له‌تارانه‌وه بۆ مه‌هاباد
ئاغای قازیی محه‌مه‌د،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێی بڕیاری من ده‌بێ هه‌ڵبژاردن به ئاماده بوونی ئه‌و هێزه ئاسایشییانه‌ی له لەنێوەندەوە ده‌نێردرێنبه‌ڕێوه بچێ وه‌بێ هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌ی کوردنشینی ئازه‌ربایڤان به هاوکاری دڵپاکانه و عه‌لاقه‌دار بوونی ئێوه به‌ڕێوه بچێ بۆیه پێویسته دیاریی بکه‌ن له خۆی،شاپوور، ڕه‌زائییه و مه‌هاباد که ناوچه‌ی کوردنشینن ئێوه به چ شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ هێزه ئاسایشییه‌کان هاوکاریی ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌ربکرێ.
له به‌ر هاوکاری سه‌میمانه و ئه‌و عه‌لاقه تایبه‌تییه‌ی له‌و ماوه‌یه دا له شه‌خسی ئێوه دا به‌دی کراوه چاوه‌ڕوانم له‌و به‌شه دا که بابه‌تی کورده‌کان دێته گۆڕێ عه‌لاقه مه‌ندی ته‌واوی خۆیان بۆ پێشوه‌چوونی کار‌و بار به کرده‌وه نیشان بده‌ن.
سه‌رۆکوه‌زیر ئه‌حمه‌دی قه‌وام
ژماره 32919 5- 9 – 25
ئاغای قه‌وامولسه‌لته‌نه بۆ ئه‌وه‌ی به‌م تێلگرافه بڕیاری خۆی به سه‌ر گه‌لی ئازادیخوازی کورد دا بسه‌پێنێ دیسان ویستوویه‌تی دووبه‌ره‌کی بخاته نێوان دوو گه‌لی برا و ئازادیخوازی ئازه‌ربایجان و کورد به‌ڵام،ئاگای له‌وه نییه ئیدی گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد له خه‌و ڕاپه‌ڕیون و بۆ ئه‌وه‌ی به ئازادی بژین بڕیاری یه‌کجاره‌کییان داوه.هیچ هێزێک ناتوانێ برایه‌تی و دۆستایه‌تی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه ئازادیخوازه هه‌ڵبوه‌شێنێ.
پێشه‌وای خۆشه‌ویستی میلله‌تی کورد جه‌نابی ئاغای قازیی محه‌مه‌د ووڵامێکی ددانشکێنانه‌ی داوه‌ته‌وه به تێلگرافی به ڕواڵه‌ت ڕوخۆشانه به‌ڵام له نێوه‌ڕۆک دا گێره‌شێوێنانه و دژی ئازادی سه‌رۆکوه‌زیر ئاغای قه‌وام و سه‌لماندوویه‌تی که گه‌لی کورد ئیدی چبڕ نایه‌وێ له ژێر زوڵم دا بژی و دۆستایه‌تی نێوان گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد به‌و جۆره که‌ڵه‌ک و کوڵه‌کانه له نێو ناچێ.
ده‌قی ئه‌و ووڵامه‌ی پێشه‌وای گه‌وره‌ی گه‌لی کورد ئاغای قازیی محه‌مه‌د بۆ تێلگرافی سه‌رۆکوه‌زیر ئاغای قه‌وامی ناردووه ئاوایه:
زۆر به‌په‌له - ڕاسته‌و خۆ
جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف ئاغای قه‌وامولسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیر
تێلگرافی ژماره 32919 تان له بابه‌ت ناردنی هێزی ئاسایشت بۆ چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردن زیاره‌ت کرا. هه‌ر وه‌ک خاتری مباره‌کتان ئاگاداره قانوونی هه‌ڵبژاردن له ماده‌کانی 14-16، 17-19 دا چاوه‌دێری ده‌وڵه‌تی به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان دا به شێوه‌یه‌کی ڕوون دیاریی کردووه. له شه‌خسی جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف چاوه‌ڕوانی جووڵانه‌وه به پێی ئه‌سله‌کانی دێمۆکڕاسی، نییه‌تی باش و عه‌لاقه‌ی پێویست ده‌کرێ. ئاشکرایه ئێمه ئه‌زموونی تاڵمان له ده‌ستیوه‌ردانی هێزه ئاسایشییه‌کان له ناوچه کوردییه‌کاندا هه‌یه. له هه‌ڵبژاردنی خولی 14هه‌می مه‌جلیسی شووڕای میللی دا ئه‌و هێز و تاقمە ئاسایشییانه‌ی که له نێوه‌نده‌وه له ژێر فه‌رمانده‌یی سه‌رلشکر ئه‌ڕفه‌ع و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ناردرابوون ده‌یانه‌ویست سێکرێتێری " ڕێکخراوی نێهزه‌تی میللی" که که‌سێک بوو به نێوی[حه‌بیبوڵای] موحیت وه‌ک نوێنه‌ر به سه‌ر کورده‌کاندا بسه‌پێنن و دڵی گه‌لی کورد بریندار بکه‌ن.
ئێمه ڕێگه ناده‌ین ئه‌و وه‌زعه جارێکی دیکه دووپاته بێته‌وه. فه‌رماندارانی ڕه‌سمی له ناوچه له کاتی هه‌ڵبژاردن له چوار چێوه‌ی قانوون دا هێمنی هه‌ڵبژاردن دابین ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر پێویست بکا له ماده‌ی 4-ی ئاییننامه‌ی هه‌ڵبژاردن که‌لک وه‌ده‌گرن، با خاتری موباره‌کتان له‌و باره‌یه‌وه ته‌واو جه‌م بێ.
مه‌به‌سته‌کانی حه‌زره‌تی ئه‌شڕه‌ف به ته‌واوی له‌به‌ر چاو ده‌گیرێ و له‌و هه‌رێمه دا له به‌ر هه‌بوونی هێمنی ته‌واو، هیچ کرده‌وه‌یه‌ک به دژی هێمنی گشتی روو نادا. بۆ ڕه‌زائیه،خۆی و ماکۆش تکایه جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف فه‌رماندار دیاریی بکا و ئاشکرایه که داوای به‌رپرسیاره‌تیشیان لێ ده‌که‌ن.
ئیمزا محه‌مه‌دی قازی ژماره 4152
6 / 9 / 1325
تێبینی: وێنەی ئەحمەدی قەواموسەلتەنە لە ئینترنێت وەرگیراوە
No comments:
Post a Comment