پێرۆزبێ 25ی گه‌لاوێژ ڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف وجێژنی 71 ساڵه‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
پێرۆز بێ 25ی گه‌لاوێژی 1321 هه‌تاوی [16ی ئووتی 1942 زایینی ] ڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد و جێژنی 71 ساڵه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
حه‌سه‌نی قازی
به بۆنه‌ی 25ی گه‌لاوێژ وێنه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف لێره دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه
حوسێنی زێڕینگه‌ران (فرووهه‌ر) کاوه 1، ئه‌ندامی ژماره 1 و یه‌که‌م سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه
ئه‌گه‌ر چی له سه‌روبه‌ندی دیکتاتۆری ڕه‌زا شای په‌هله‌وی دا له موکریان "حیزبی ئازادیی کوردستان" پێک هات،به‌ڵام مه‌ڕامنامه‌که‌ی چه‌ند ساڵ دواتر، 1942،بڵاو بووه‌وه که عه‌زیزی زه‌ندی نووسیویه. له به‌ر ئه‌وه‌ی هێندێک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف له "حیزبی ئازادیی کوردستان"یش دا ئه‌ندام بوون هێندێک مێژوونووس تاریخی دامه‌زرانی کۆمه‌له ده‌بنه‌وه ساڵی 38-1937.هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به ده‌سته‌وه نییه نیشان بدا ژێکاف درێژه‌ده‌ری چالاکی حیزبی ئازادیی کوردستان بوو بێ. بۆیه ده‌بێ 25ی گه‌لاوێژی 1321 هه‌تاوی به پێی به‌ڵگه‌ی نووسراو و چاپکراوی کۆمه‌ڵه خۆی به تاریخی ڕه‌سمی دامه زراندنی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه دا بندرێ.
قاسمی قادریی قازی، ق.ق.ق.پیاو، ئه‌ندامی ژماره 1053، سه‌رۆکی نوێنه‌رانی ژ.ك. له دیداری سێ سنوور
ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له ڕاگه‌یاندنی " ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان" کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف به بێ ئه‌وه‌ی هیچ سه‌نه‌دێک له مه‌ڕ هه‌ڵوه‌شانی به ده‌سته‌وه بێ، نێوی گۆڕدرا و وه‌ک حیزبی دێمۆکراتی کوردستان درێژه‌ی به خه‌باتی خۆی دا و له سه‌روبه‌ندی چالاکی یه‌کساڵ و دوومانگی سه‌ره‌تایی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و سه‌رده‌می کۆمار دا سه‌ره‌ڕای هیندێک جیاوازی له به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا چوار ساڵ خه‌باتی کۆمه‌له به تاریخی حیزب داندراوه و هه‌ر بۆیه‌ش ئێستا 25ی گه‌لاوێژ وه‌ک ڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ا-وه‌رگیراوه، ئه‌و تاریخه ڕۆژی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌یه نه‌ک حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان.
عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی، ع.بێژه‌ن 2، گهڕێنهندهی گۆڤاری نیشتمان
له ژماره‌ی 1-ی کوردستان [ پێنجشه‌مۆ 20ی به‌فرانباری 1324ی هه‌تاوی [ 11-ی ژانڤیه‌ی 1946]، بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له باسی " گفتوگۆی جه‌نابی قازیی محه‌مه‌د پێشه‌وای به‌رزی کوردستان ده‌گه‌ڵ خاوه‌نانی ڕۆژنامه‌ی تاران" له ووڵامی پرسیاری "چه‌ند وه‌خته ئه‌نگۆ خودموختارن"؟ پێشه‌وا ووڵام ده‌داته‌وه" چوارساڵه خودموختاری داخڵی مان هه‌یه."
هه‌ر وه‌ها کوردستان له ژماره‌ی 79 دا [ سێشه‌مۆ 29ی گه‌لاوێژی 1325ی هه‌تاوی [ 22 ی ئووتی 1946 ] له ژێر سه‌ر دێڕی " موباره‌زه‌ی ئازادی و دێمۆکڕاسی ئێمه پێی ده پێنجه‌مین ساڵی خۆی نا" ووتارێکی درێژی به قه‌ڵه‌می سه‌ید محه‌مه‌دی حه‌میدی، سه‌ر نووسه‌ری کوردستان بڵاو کردووه‌ته‌وه. له به‌شێک له‌و ووتاره دا هاتووه:
مه‌لا عه‌بدوڵای حه‌جۆکێ، داودی، مودیری مه‌دره‌سه‌ی گه‌لاوێژ
"بۆ هه‌وه‌ڵین جار ئیمه له دوای چوارساڵ به‌ربه‌ره‌کانی له ڕێگای ئازادی و دێمۆکڕاسی و ده‌گه‌ڵ هه‌زاران گرێ پووچکه و موشکیلاتی ئیجتیماعی و سیاسی و مادی و مه‌عنه‌وی ئه‌وڕۆ به ئاشکرایی وله که‌ماڵی قووهتدا و له کاتێکدا که هێزی چه‌کدارمان دامه‌زراندوه ، هه‌زاران فیدائیمان له سنووری کوردستاندا بۆ پاسه‌وانی داناوه و به حاڵه‌تێکی ئازاد و سه‌ربه‌ست ڕۆژنامه و گۆڤاری میللی خۆمان به دونیا دا بڵاو ده‌که‌ینه‌وه و خوێندنی زمانی بێگانه‌مان له مهداریسدا به زمانی زکماکی خۆمان گۆڕیوه‌ته‌وه و هه‌زاران ئیسلاحاتی سیاسی و عیمرانیمان له ماوه‌یه‌کی كه‌مدا ئه‌نجام داوه و ده‌رکه‌یه‌کی هومێدمان به دوارۆژ له ڕووی میله‌تی کورده‌وه کردۆته‌وه، پێ ده پێنجه‌مین ساڵی دامه‌زراندنی خۆی ده‌نێ.
مه‌لا قادری موده‌ره‌سی، ق.م.ڕه‌وادی م ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیستیشاری
موئهسیسین و ئه‌ندامه‌کانی ئازا و تێگه‌یشتووی ئه‌م حیزبه موقه‌ده‌سه چوار ساڵ له به‌رانبه‌ر گه‌رد و لوولی سامناکی مورتهجعین و له موقابیل زه‌بر و زه‌نگی دێوی ڕق هه‌ڵستاو و برینداری ئیستعمار هه‌میشه له سه‌ر پێ ڕاوه‌ستان و نێو چاوانی پاکی خۆیان له به‌رانبه‌ر گولله تۆپی دوژمنانی ئازادی دا کرده سپهر و به‌ره‌نگاریان له هه‌ر به‌رهه‌ڵستێک کرد که پێچه‌وانه‌ی ئازادیی کوردستان ده‌هاته سه‌ر ڕێگا. مورتهجعین زۆریان په‌له‌قاژێ کرد که ئاوری نیشتمان په‌رستی له
محه‌مه‌دی نانه‌وازاده، به‌رپرسی نیزامی کۆمه‌ڵه
دلێ ئێمه دا بکوژێننه‌وه، به‌ڵام هه‌ر که‌س ده دڵی خۆیدا خیاڵێکی خراپی ده‌رحه‌ق به‌م ئاوره موقه‌ده‌سه جێ کرده‌وه ئاوری غه‌زه‌ب گڕی تێبه‌ر دا و له پێش چاوی دۆست و دوژمن بوو به کۆی زووحاڵ و جگه له به‌دنێوی دنیا و ئاخیره‌ت، خهجالێتێکی چارهناپهزیر له به‌ر چاوی میله‌تی و دایکی نیشتمانی خۆیدا هه‌تا هه‌تایه زه‌خیره کرد و وه‌کوو کرده‌وه هێشتا ڕه‌فتاری پیس و به‌د کرداری ئه‌و ناحه‌زانه‌ی که به دوژمنایه‌تی ئه‌ندامه له خۆ بوردووه‌کانی ئێمه ده‌یانکرد و ده‌یانه‌ویست بۆ مستێ شه‌کر و که‌له‌یه‌ک قه‌ند ئه‌و برایانه‌ی ئێمه ده زیندانی دوژمنان‌دا بڕزێنن له بیر نه‌چووه......."
سه‌دیقی حه‌یده‌ری ی فارووقی م.ح.لاو 10
ئه‌و دوو هێمایه له سه‌رده‌می کۆمار دا به جوانی و بێ سێ‌ودوو ده‌یسه‌لمێنێ ئه‌و ده‌می مێژووی ژێکاف و حیزبی دێمۆکرات لێک ههڵنهبڕدراوه.
محه‌مه‌د [دڵشاد]ی ڕه‌سووڵی م.نادری
هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌کی ناسیۆنالیستی له چوار قوڕنه‌ی دنیا، خراپ یان چاک هه‌میشه حه‌ولی ئه‌وه‌ی داوه ڕابردوویه‌کی درێژتر بۆ خۆی بدۆزێته‌وه و مێژوویه‌کی درێژتر له‌مه‌ڕ خۆی بنووسێته‌وه،
محه‌مه‌دی یاهوو
به‌ڵام که باس دێته سه‌ر کوردان وه‌زع ڕه‌نگێکی دیکه به خۆیه‌وه ده‌گرێ.
هه‌ر دوو ئه‌و پارتییه سیاسییانه‌ی ئێستا به نێوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کار ده‌که‌ن له کاتێکدا تاریخی دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد به تاریخی دامه‌زرانی خۆیان داده‌نێن که له
عه‌بدولڕه‌حمانی ئیمامی ئه‌قده‌م ، ع.راد5
ڕاستیدا له‌و ڕۆژه دا حیزبی دێمۆکڕات پێک نه‌هاتووه،له جیاتی 71 ساڵه‌ی دامه‌زرانی خۆیان جێژنی 66 ساڵه‌ی دامه‌زران پێرۆز ده‌که‌ن و که‌س نازانێ به چ هۆیه‌کی مه‌نتیقی خۆیان له‌و 5 ساڵه نه‌بان ده‌که‌ن؟
نه‌جمه‌دینی ته‌وحیدی
No comments:
Post a Comment