Saturday, April 2, 2016

وەزاڕەتی کار و باری دەرەوەی ئەمریکا، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی، دووشەمە ٢٨-ی مارسی ٢٠١٦

دووشەمە ٢٨-ی مارسی ٢٠١٦
جان کیربی
یاریدەر و قسەوێژی وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا
 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی

 پرسیار: تورکییە؟

ئاغای کیربی: ئەمن پێم خۆشە بۆ جارێکیش بێ لە سەر بابەتێکی دی پرسیارم لێ بکەی.بڵێی ئەوە ڕوو بدا؟
[ ڕووەوە نووچەگەهانی جمهوورییەت لە واشنگتن ئیلهان تانر ]

 پرسیار: هیوادارم

ئاغای کیربی: دەی

 پرسیار: ڕۆژێک دێ لە سەر شتی دی پرسیارت لێ بکەم ( پێکەنین )
 پرسیاڕ: لە سەر مۆزامبیک [ پێکەنین ]
 پرسیار: ئەوە چەند ڕۆژە -

ئاغای کیربی: کە وا بوو پرسیارێک سەبارەت بە تورکییە بپرسە
 پرسیار: ئەوە چەند ڕۆژە لە تورکییە ، ئەو مێدیایەی کە نزیک لە حکوومەتی ئێستان حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوانبار دەکەن بە حەولدان بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی ئەردۆغان. ئەو دەنگۆ و ئیدیعایانە بەلانی کەمەوە لە ٦ ڕۆژنامە و دەرزەنێک  ڕاپۆرت دا بڵاو کراونەتەوە. پرسیاری من لە تۆ ئەوەیە: داخودا حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا -
ئاغای کیربی: ئایا ئێمە حەولدەدەین بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی تورکییە ؟ پرسیاری تۆ ئەوەیە؟

پرسیار: حەول دەدا بۆ ڕووخاندنی حکوومەتی ئەردۆغان؟

ئاغای کیربی: ئەوە ئیدیعا و بوختانێکی ئەوەندە گاڵتەجاڕانەیە کە نرخی ووڵام دانەوەی نییە

 پرسیار: ڕاستی ئەوەیە ئەو مێدیایانە بەوە ناسراون کە زۆر لە حکوومەتی ئەردۆغان نزیک بن. – وەک 'پڕاواد' ی سۆڤییەت – هیچ سەر وووتارێکی ئەوانە ناکرێ بە بێ ئاگاداری سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و حکوومەت بڵاو ببنەوە. ئەتۆ بڵاو کردنەوەی ئەو جۆرە ئیدیعایانە لەلایەن ووڵاتێکی هاوپەیمانەوە بە دژی ووڵاتێکی هاوپەیمانی دیکە چۆ 
دەدەیەوە؟

 ئاغای کیربی: ئەمن دڵنیا نیم باش تێ گەیشتبم ئەتۆ باسی چ ئیدیعایەک دەکەی. ئیدیعای ئەوەی کە -

پرسیار: کە ڕووخاندنی -

 ئاغای کیربی: -- لە بەر ئەوەی ئەو [ میدیایانە ] حکوومەت ئیدارەیان دەکا، ووتارەکانیان بە لایەنگری لە حکوومەت دەنووسن یان ئیدیعای ئەوەی کە ئێمە حەول دەدەین حکوومەتی ئەردۆغان بڕووخێنین ؟

 پرسیار: ئەو ئیدیعایانەی ڕووخاندنی حکوومەتی ئەردۆغان ڕاستەو ڕاست ئەو میدیایانە دەیکەن کە زۆر لە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان نزیکن، کە بڕیار وایە سبەینێ یان ڕۆژێکی دی لێرە بێ

 ئاغای کیربی: هەر کەس بیکا ئەمن بە هیچی دانانێم. ئەوە گاڵتە جاڕانەیە و چ ووڵامێکی لی ناوەشێتەوە لە لایەن دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە

پرسیار: هەر پرسیارێکی دی. ئەمن زۆر داوای لێ بوردن دەکەم، تەنێ هەر پرسیارێکی دی

 ئاغای کیربی: ئەوەیان لە سەر مۆزامبیکە ، وایە ؟

 پرسیار: جارێکی دی. لە ماوەی دوایی حەوتوو دا – جومعەی ڕابردوو ١٠ دیپڵۆمات لە دادگەی ڕۆژنامە نووسان دا ئامادە 
بوون لە ڕۆژی جومعە

 ئاغای کیربی: دەی

پرسیار: -- لە نێو ئەواندا ، وا بزانم دیپڵۆماتی ئەمریکاییش هەبوو -

ئاغای کیربی: بەڵێ ، ڕاستە

 پرسیار: -- و سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ڕووەوە ئەو دیپڵۆماتانە گوتوویە ئێوە چ حەقتان بەوە داوە بۆچوون؟ لێکدانەوەت لە سەر ئەو قسەیە چییە؟ ئایا ئێوە پشتیوانی لەو نوێنەرەی کۆڕی دیپڵۆماتیکی خۆتان دەکەن؟

ئاغای کیربی: بەڵێ، نوێنەرانی دەوڵەتە یەکگرتووەکان لە کرانەوەی ئەو دادگە تایبەتییە دا لەوێ بوون. و ئەوە بە تەواوی لەگەڵ ستانداردی کردەوەی دیپڵۆماتیک دەگونجێ – واتە چاوەدەێری و ڕاپۆرت ناردن سەبارەت بە پێشوەچوونە سیاسی، قەزایی و پێشوەچوونەکانی دی لە ووڵاتی خانەخوێ وە. ئەوە جاری یەکەم نەبوو و بە دڵنیاییەوە جاری دواییش نابێ ئێمە چاوەدێری دەکەین بە سەرئەو جۆرە پێواژۆ قەزاییانە دا . بەشەخسە، ئێمە بە جێی داخی دەزانین کە ئەو دادگەیە بە کراوەیی

 پرسیار:  داخراو دەبێ

 ئاغای کیربی: ئەمن بە داخەوەم ، ئەو دادگەیە بە نهێنی دەکرێ، بە بێ ئەوەی خەڵک یان مێدیا یان کۆڕی دیپڵۆماتێک 
دەستیان وێی ڕابگا و تێیدا ئامادە بن. جا بۆیە ئەوە جێی جەخارە. خاڵی سێیەم ئەوەیە، ئەتۆ پێشتر گوێت لێ بووە من ئەوە بڵێم، ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر پێداگری لەگەڵ حکوومەتی تورکییە کە بەرعۆدەییەکانی لە ئاست ئەوەی لە قانوونی بنچینەیی خۆی دا هاتووە ڕەچاو کا واتە پڕێنسیپە بنەڕەتییەکانی دێمۆکڕاسی، لەوانە دادگەی کراوە، سەربەخۆیی قەزایی ، و ئازادیی ڕادەربڕین بە ئازادیی چاپەمەنیشەوە
وا بزانم ئەتۆش کە هۆ لەوێ لە پشتەوە دانیشتووی پرسیارێکت لە سەر تورکییە هەبوو؟

 پرسیار: بەڵێ

 ئاغای کیربی: ئەمن چاوەڕێی پرسیار دەکەم لە سەر مۆزامبی

پرسیار: ئەم حەوتوویە سەرۆک کۆماری تورکییە ئەردۆغان لە [واشنگتن ] دی.سی. دەبێ و سەرۆک کۆمار ئۆباما هیچ 
پلانێکی ئاوای نییە کە دوو بە دوو یەکتری ببینن.ئایا لە ڕوانگەی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاوە پێوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ تورکییە لە چاو دوایین سەردانی وی لە واشنگتن لە ساڵی ٢٠١٣ دا گۆڕاوە؟

  ئاغای کیربی: باشە، ئەمن پێم وایە ووڵامی پرسیارەکەی تۆ بە کورتی نایە، بەڵام مەبەستم ئەوەیە بڵێم ، ئەمن ئاگادار نێم لە ساڵی ٢٠١٣ دا چۆنمان ئەو پێوەندییە دەناساند. بڕوانە ئەوان هاوپەیمانێکن لە ناتۆ دا ، شەریکێکی بەتوانان لە ئیتیلافی دژ بە داعش دا و تا ١٢ دەقیقەی دیکە ، ئەمن دەبێ بچمە قاتی سەرەوە چونکە وەزیری کارو باری دەرەوەی تورکییە دێتە ئێرە بۆ چاوپێکەتنێکی دوولایەنە لەگەڵ وەزیری کارو باری دەرەوە کێری. ئەوە پێوەندییەکی دوولایەنەی زۆر گرینگە بۆ ئێمە . ئێمە زۆر زۆر بە جیدی دادەنێین و ئێمە دەزانین تورکەکانیش هەر ئاوای دەبینن.  بابەتگەلی یەکجار زۆر هەن کە ئێمە قسەیان لە سەر بکەین . ئێمە پێشتر گوتوومانەکە ئێمە هەمیشە لە سەر هەموو شتێک ڕێک نین ؛ ئازادیی مێدیا یەک لەوانەیە. بەڵام ئەوە توانایی پێوەندییەکی ساغلەمە کاتێک تۆ دەکرێ ڕێک نەبی بەڵام  بتوانی وتووێژی بەرهەمدارت هەبێ سەبارەت بەو شتانەی کە ئەتۆ – بە هەڕەشەی هاوبەش و چالنجی دەزانی ، وەکوو تێڕۆریسم، وەکوو داعش. جا بۆیە ئێمە چاومان لە ڕێیە کە ئەو وتووێژانە بەرەوپێش بچن

 پرسیار: ئەی سەبارەت بە شێوەی پێوەچارانی ئەوان بە هەلومەرجی لە مەڕ کوردە جیاوازیخوازەکان؟ هەڵوێستی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سەر ئەوە چییە؟

 ئاغای کیربی: جیاوازیخوازانی تورک؟
پرسیار: ئەدی

 ئاغای کیربی: ئەتۆ مەبەستت – ئایا ئەتۆ باسی شەڕڤانانی کورد دەکەی لەو بەری سنووری

 پرسیار:  ئەدی


 ئاغای کیربی: بڕوانە، هیچ گومانی تێدانییە کە ئێمە سەبارەت بارودۆخی سوورییە و سەبارەت بەو بەشە لە سنوور قسە دەکەین کە هێشتا داڵانێکە بۆ تێپەڕینی جەنگاوەرانی بێگانە و هێنانی پێداویستییەکانی داعش لە سنووری ئەوانەوە.بەڵام ئاشکرایە ، تورکەکان نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە ئەمە و ئێمە چاولە ڕێێن بۆ درێژە دان بە قسە کردن لەگەڵیان و پێوەچارانی ئەو نیگەرانیانەی ئەوان.مەبەستم ئەوەیە بڵێم ، ئێمە – ئێمە لەوە تێ دەگەین کە ئەوان هێشتا ئەو نیگەرانیانەیان هەیە. دیتنی ئێمە ئەوەیە، و ئەمن هەرە دوایی حەوتووی ڕابردوو گوتم- ئێمە ناوچە گەلی نیوە – ئۆتۆنۆم ، خۆسەر لە ناوخۆی سوورییە قەبووڵ ناکەین.ئەو بۆچوونەمان ناگۆڕێ. بەڵام با بزانین چاوپێکەوتنەکەمان چۆن دەبێ و بە دڵنیاییەوە دوای تەواو بوونی چاوپێکەوتنەکە من بە نووسراو ئاگاداریتان دەدەمێ، بەڵام ئەوە بابەتێکی تازە نییە بۆ قسە لە سەر کردن.ئەوە بابەتێکی تازەی نیگەرانی کاربەدەستانی تورک نییە، و ئێمە چاو لە ڕێین دیالۆگێکمان لەگەڵ ئەواندا هەبێ

No comments: