Sunday, August 24, 2025

هەڤپەیڤین لەگەڵ یای سۆما نێگەهداری نیا لێکۆلەرەوەی مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕاوێژ دا


 هەڤپەیڤین لەگەڵ یای سۆما نێگەهداری نیا لێکۆلەرەوەی مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕاوێژ دا. ئەم بەڕنامەیە بە ڕێگای تۆڕی تیمز دووشەمە شەو ١٨-ی ئووتی ٢٠٢٥  بە ئاوایەکی زیندوو لە ستێرک تیڤییەوە بڵاو کراوەتەوە.

حەسەن قازی: بینەرانی خۆشەویست بەخێر بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لە ڕاوێژی ئەمجارەمان دا میوانداری دەکەین لە بەڕێز سۆما نێگەهداری نیا کە لێکۆلەرەوەیە لە مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە  زانکۆی ماساچووسێت و هەر وەها زانکۆی ئەستەنبووڵ. لەم بەرنامەیە دا ئێمە لەگەڵ بەڕێزیان باسی دەوری ژنان لە پێواژۆی ئاشتی دا دەکەین لە باکووری کوردستان و تورکیا و بۆ ئەو مەبەستەش دەبێ هێندێک بگەڕێینەوە سەر مێژووی خەباتی ژنان لە چوارچێوەی جوغڕافیای تورکیا و باکووری کوردستان دا. زۆر زۆر بەخێر بێی بەڕێز سۆما!
سۆما نێگەهداری نیا: سڵام بۆ بەڕێزتان و بینەرانی خۆشەویست. زۆر سپاس بۆ بانگهێشتنەکەتان. ئەمن لە خزمەتتان دام
قازی: ئەمن زۆر سپاست دەکەم بە ڕاستیش گەورەت کردین کە کاتت دانا لەگەڵمان لەم بەرنامەیە دا بەشداری بکەی. پێش ئەوەی دەست بە پرسیاری سەرەکی بەرنامەکەمان بکەم، لەبەر ئەوەی بەڕێزت یەکەم جارە لە بەرنامەی ڕاوێژ دا بەشداری دەکەی پێم خۆشە ئەگەر بە کورتیش بێ بۆخۆشت خۆت بناسێنی وەکوو لێکۆلەرەوەیەکی مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان.
نێگەهداری نیا: سپاس لە ڕاستیدا من لێکۆلەرەوەی مێژووی زانستە کۆمەڵایەتیەکانم وەک بە فارسی ئێژن پژوهشگر تاریخ علوم اجتماعی کە ئێستا لە سەر پڕۆژەیەک کار دەکەم کە لە ئەسڵداgender mapping  ە وە بە بۆچوونێکی فێمینیستییەوە خەریکە تەماشای مێژووی کورد دەکا. و ئەگەر گەرەکم بێ بە خێرایی بێژم بۆ ئەوەی لە بابەتی سەرەکی باسەکەمان دوور نەکەوینەوە، ئەم پڕۆژەیە کە ئەمن ئێستا خەریکم لە سەری کار دەکەم  جیا لەوەی کە تێت ناوی ئەو ژنانەی کە ونن یا نەدیتراون یا ئەتانین بێژین کە بە تەواوی وەلا نراون، ئەوانە دەبووژێنێتەوە، وە ڕوویان دەخاتەوە، جیا لەوەش تێت بە جووركی مەکان مەند و فەزا مەند لە پێوەندییەکانی دەسەڵات دەکۆڵێتەوە، زەمینەگەلی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتووری کە لە ئەسڵ دا پێمان ئێژێ بۆ ژنان لە مێژووی کورد دا بوونیان نییە، یان بە تەواوی وەلا نراون. لە حاڵێکدا کە بووگن، نەخشیان بووگە، ڕۆڵیان بووگە، بەڵام مێژوو هەمیشە ئاوایە، جەرەیانێکی گێڕانەوە/ ڕیوایەتی زاڵی هەیە کە ژنان لە ناو خۆیدا وەلا دەنێ.
ئێستاکە ئەمن خەرێکم  لەو  پڕۆژەیە دا کار دەکەم  لە ماساچووست بە گشتی پڕۆژەیەکی گەورەترە کە لە سەر سازدانەوەی مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەدەی بیستەم دا خەریکە کار دەکا، منیش لە سەر بەشە کوردییەکەی ئەو مێژووە کار دەکەم.

قازی: زۆر باشە، دیارە بەڕێزت نووسینت زۆرە، لەوانە کتێبیش کە دوایە دێینە سەریان ئەگەر کات بمێنێتەوە بەڵام   ئێستا با لەوەڕا دەست پێ بکەین یەکەم کۆمەڵەی ژنانی کورد لە تورکیا، کۆمەڵەیەک بووە بە ناوی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی – دێمۆکڕاتیکی ژنانDDKAD)) پێم خۆش بوو هێندێک باس بکەی کە چالاکییەکانیان چۆن بوو، چۆن بوو پێک هات؟  کورتە مێژوویەکی ئەم ڕێکخراوەیە.
نێگەهداری نیا: ئەم ئەنجومەنە یان ئەم کۆمەڵەیە لە ٢٩-ی نۆڤامبری ١٩٧٧-ی زایینی دا دا دەمەزرێ. ١٧ ژن کە خوێندکاری زانکۆی دیاربەکر و ئەوانە بوون لەو سەردەمەدا تێن و لە فەزایەک دا دەست پێ دەکەن و ئەو ئەنجومەنە دادەمەزرێنن کە زۆر گرینگە ئێمە بزانین ئەو فەزایە چۆن بووگە.
یەکەم ئەوەی کە دوای ئەوەی کە ئیمپراتووری عوسمانی دەڕووخێ واتە لە ساڵی ١٩١٩ بە دواوە هیچ وەخت کۆمەڵەیەکی ژنانی کورد نەیتوانیوە بوونی هەبێ و بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار بکا. لەو بارەیەوە ئەو کۆمەڵەیە کە لە ساڵی ١٩٩٧وە دادەمەزرێ یەکەم کۆمیتەیەکی سەربەخۆیە کە لە سەر مەسەلەی ژنانی کورد لە جمهووری نوێی تورکیا دا دێتە گ
ۆڕێ و خۆی بە کۆمەڵگە دەناسێنێ.
لە لایەکی دیکەوە ئەزانین کە ئەو سەردەمە زۆرتری حیزبەکان و ئەنجومەنەکان چەپ بوون و خۆیان زۆر بە مەسەلە و دۆزی ژنانەوە خەریک نەدەکرد، مەسەلەی ژنان گرینگییەکی بۆیان نەبوو، بەڵام ئەم کۆمەڵەیە لە ناو چالاکییەکانیدا زۆر تە
ئکیدی لە سەر ئەوە بوو کە بەشێوەی سەربەخۆ لە سەر مافگەلی ژنانی کورد، لەگەڵ ئەوەش کە دواخوازی ناسێنەخوازانەشی هەبوو کار بکا. چالاکییەکانی ئەو ئەنجومەنە لە ڕێپێوانەکانی ٨-ی مارسەوە دەستی پێکرد. یەکێک لە چالاکە ئەسڵییەکانیان لە دیاربەکر بوو، جیا لەوەش بروشوور و نامیلکەی چاپ دەکرد، بە زمانی کوردی خەریکی چالاکی نهێنی بوو و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە کودەتایەک  کە لە ١٩٨٠ کان لە ساڵی ١٩٨٢ کرا ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە هەموویان دەستگیر بکرێن و لە زیندانی ژمارە ٥-ی دیاربەکر زیندانی دەکرێن.
قازی: مەبەستتان لە کودەتای نیزامی کەنعان ئێڤرێنە لە ساڵی ١٩٨٢ وایە؟
نێگەهداری نیا: بەڵێ. بەڵێ.
قازی: ئایا ئەو ژنانە ئەو وەختە تەنێ هەر ژنی کورد بوون یان لەگەڵ ژنانی نەتەوەکانی دیکەی کە لە پەراوێز خرابوون، یان لەگەڵ ژنانی سۆسیالیستی تورکیش لە پێوەندی دا بوون؟ چۆناوچۆن بوو؟
نێگەهداری نیا: ئەنجومەنی شۆڕشگێری – دێمۆکڕاتیکی ژنان کە لە دیار بەکر دامەزرا بە تەواوی هەموو کورد بوون. ١٧ ژن بوون کە هەر حەڤدە ژنەکە کورد بوون، بەڵام دوای ئەوەی کە لە زیندان ئازاد بوون، ماوەی سێ ساڵ لە زیندانی دیاربەکر دا بوون دوای ئەوەی کە ئازاد بوون ڕۆیشتن بۆ ئەستەنبووڵ و ئیتر دوایی لە ئەستەنبووڵ دا درێژەیان دا بە چالاکییەکانیان.
قازی: یانی ئەو چالاکییانەی کە لە ئەستەنبووڵ بوون دەتوانین ناوی بنێین کە یەکەم حەولی پێک هێنانی بزووتنەوەیەکی فێمێنیستی بووە وایە؟ دوایە وابزانم یەکێک لەو تێکۆشەرانەش کە گیرا بوو لە نەخۆشخانەی نیزامی زیندانی دیاربەکر بە عەمەلی جەڕاحی، زۆر توند ئەشکەنجەیان کرد بوو.
نیگەهداری نیا: بەڵێ هالیدە دوێندار ئەتوانین بێژین کە یەکێک لە بەڕێوەبەران و دامەزرێنەرانی ئەو ئەنجومەنە بووگە لە تەک فاتیمە کەیهان دا. ئەم دوو کەسە هەر دووکیان لەزیندانی ژمارە ٥-ی دیاربەکر ئەشکەنجەگەلی دەرەوەی قانوونی تەحەمول ئەکەن کە زۆتریش ئەم ئەشکەنجەگەلە مەبەستی تێکدانی ناسێنەی جینسی ئینسانەکانە، هەر بۆ وێنە هالیدە دوێندار یەو ئەشکەنجەگەلەی کە تەحەمولی دەکا، بەشێک لە ئەندامگەلی جینسی ژنانەی بە شێوەیەک عەمەلی جەڕاحی دەکەن کە ئیتر لە کار بکەوێ. یانی ئاوا بەوجۆرە ئەشکەنجەیان دەدەن.
قازی: وا بزانم دوای ئەوەی کە دێنە ئەستەنبووڵ لەوێ دەست دەکەن بە بڵاو کردنەوەی گۆوارێک. تکایە ئەوانە بە وردە ڕیشاڵ باس بکە چونکوو کاتیشمان هەیە. فەرموو! مەبەستی پرسیارەکەم ئەوەیە  وەکوو ساز دان و حەڕەکەتی فێمێنیستی کوردی.

نێگەهداری نیا: کاتێک دێنە ئەستەنبووڵ پێش ئەوەی کە گۆوارێک دەربخەن، لە ١٩٩٠ دا ئەم ژنانە تێن و گرووهێکی دیکە پێک دێنن بە ناوی" گرووپی سەربەخۆی ژنانی کورد" ناوی تورکییەکەیان لە ئەسڵدا دەبێ بە
 " باغمسز کورد کادن گرووبی". ئەمانە سازمانێکی سەربەخۆ، مەدەنی و غەیری حیزبی  دا دەمەزرێنن، کارێکیان ئەوەیە لە بارەی مەسائیلی ژنان و هاوکات ناسێنەی کوردی لە ئەستەنبووڵ دا چالاکی بکەن یانی لە مەرکەزی فێمێنیزمی حکوومەتی و فێمینیزمی تورکی کە ئەسڵەن هیچ گوێی بۆ ناسێنەی سەربەخۆی ژنی کورد نابزوێ و گەرەکییە لە نێو خۆی دا بیتوێنێتەوە. ئەندامانی ئەو گرووپە کە
BKKG ی پێ ئێژن لە ساڵی ١٩٩٦ دا دوای ئەوەی کە حکوومەت ئەوانە هەڵدەوەشێنێ و ئیجازەیان پێ نادا چالاکی بکەن، واتە هالیدە دوێندار لە بیرەوەرییەکانی دا ئێژێ کە بۆ یەکەم جار ئێمە لە ڕێوڕەسمی ٨-ی مارس دا لە ئەستەنبووڵ ئێمە هاتین بەشذاری بکەین داوایان لە هەموو گرووپە فێمێنیستییەکان کرد کە دەقێک ئامادە بکەن و بێن ئیجازەیان پێ بدەن لە ڕێپێوانەکەدا بیخوێننەوە، بەڵام ئێمە کە  ئەمانویست مەتنەکەمان بە زمانی کوردی پێشکێش بکەین هەر ئەو گرووپە فێمێنیستە تورکەگەلە ئیجازەیان بە ئێمە نادا کە بە زبانی کوردی بێین و لە ڕێوڕەسمی ٨-ی مارس دا بەشداری بکەین.
لێرە دا بوو کە ئەو ژنگەلە بۆخۆیان فکر ئەکەنەوە کە دەبێ جوورێکی دیکە و سەربەخۆ لە فێمێنیزمی تورکی و فێمێنیزمی سەرتاسەری چالاکییەکانی خۆیان د
رێژە پێ بدەن، بۆیە دەست پێ دەکەن بە بڵاوکردنەوەی گۆوارێک بە ناوی " ڕۆزا " کە ئەو گۆوارە تا ساڵی ٢٠٠٠ یش بڵاو دەبێتەوە و ئەو بۆچوونەی کە ئەم گۆوارە لەمەڕ مەسەلەکان هەیەتی ستەمگەلی جینسی  لە ناو کۆمەڵگە و دەوڵەت دا بەیەکەوە دێنێتە گۆڕێ هاوکات. لە گۆواری ڕۆزا دا دوو دۆسییەی زۆر گرینگ هەن کە دەبێتە هۆی ئەوە لە ناو گۆوارەکانی دیکە دا لە تورکیا و لە ناو فێمێنیستەکانی دیکە دا ڕۆزا وەک میدیای ئالترناتیڤ خۆی دامەزرێنێ. یەکێان دۆسییەیەکە سەبارەت بە ژنێک بە ناوی جەمیلە کە لە ماڵێ دا دەکەوێتە بەر توندو تیژی، لەلایەن کۆمەڵگە و بنەماڵەوە توندوتیژی دەگەڵ دەکرێ ودەمرێ،ڕۆژنامە نووسەکانی گۆواری ڕۆزا شێلگیرانە وەدوای ئەو پەروەندەیە دەکەون و خەبەرەکەی لە ناو مەردم و کۆمەڵگە دا بڵاو دەکەنەوە و ئاگاداریان دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە دۆسییەکی فرە گرینگی تر کە هەر لە لایەن " ڕۆزا" وە بەدواداچوونی بۆ دەکرێ لەمەڕ دۆسییەی " شوکران ئایدین " ە. شوکران ئایدین ژنێکە کە یەکێک لە مەئموورانی
حکوومەتی نیزامی لە شارێکی کورد نشین دا تەجاوزی جینسی پێ دەکا. ئەو سەروبەندی قسەکردن لە ڕووداوێکی ئاوا لەلایەن کوردێکەوە بڤە بووە، یانی ژنێک ئیجازەی نەبوو کە بێت و لەبارەی شتێکی ئاوا قسە بکا، بەڵام گۆواری ڕۆزا  دێ و ئەو ڕووداوە دەکاتە شتێکی میدیایی، کارەکە گەورە دەبێتەوە و تا ئەجێیەی دەڕوا کە دەگاتە گوێی کۆڕی نەتەوان و پارێزەرانی بیانی وەک ئی وڵاتانی ئەڵمان و فەڕانسە. دۆسییەکەدەکرێتەوە و لە کۆمەڵگە دا زۆر لە سەر ئەو بابەتە قسە دەکرێ کە ژنێکی کورد چۆن دەکەوێتە بەر تەقاتوعێکی ستەمی دەوڵەت و کۆمەڵگە.
ئەم دوو پەروەندەیە بۆ رۆزا و بۆ ئەو سەروبەندی فرە گرینگ بوو. 
گۆراێکی دیکەش کە هاوکات دوای " ڕۆزا" هەر ئەم گرووپە لە سەری کار دەکەن گۆواری " ژووژین " ە. ژووژین و ڕۆزا بە گشتی لە ناو فێمێنیستەکان لە تورکیا جا چ فێمێنیستی تورک، چ فێمێنیستی ئەرمەنی یانی تەواوی کەمایەتییەکان دوو میدیای ئالترناتیڤی زۆر گرینگن. و ئەوانە بەیانێکی سەربەخۆی فێمێمیستی لە تورکیا زیاد کرد چونکە لەو زەمانە دا فێمێنیسم لە تورکیا بە تەواوی لە دەست ژنانی تورکی ئەتوانین بێژین سێکولار دا بوو، تەنانەت وەکوو فێمێنیزمی سەردەمی عوسمانیش نەبوو کە  سوننی مەزەبەکان زۆر لە سەر کار بن. یانی ژنانی تورکی سیکولار دەسەڵاتی زاڵ بوون لە فێمێنیزمی سەرتاسەری دا. بەڵام ئەو گرووپە و ئەم ژنانە و ئەم دوو گۆوارە ئەو فەزایەیان شکاند. بۆ یەکەم جار لەبارەی ژنانی بە کەمینەکراو قسەیان کرد، بۆ یەکەم جار ئیجازەیان دا کە فێمێنیستە ئەرمەنییەکان بێن لە ناو ئەو گۆوارانە دا  وتار بنووسن، لە بارەی خۆیانەوە قسە بکەن و کەمایەتییە جینسییەکان، ئیل جی بی تییەکان تانییان بێن لەگەڵ ئەوان کار بکەن واتە فەزایەکی ئالترناتیڤی زۆر ئەکتیڤ و چالاکیان ساز کرد ئەم ژنانە و ئێمە ئەتوانین بێژین کە دامەزرێنەری ئەکتێکی مەدەنی و کۆمەڵایەتی لە خوارەوە بوون ئەم گرووپە.
قازی: زۆر باشە. ئێستا پێش ئەوەی کە بەردەوام بین لە سەر گێڕانەوەی ژنانی زیندانی پێم خۆش بوو ئەگەر دەکرێ هێندێکیش ئەوە ڕوون کەیەوە کە دوای دامەزرانی کۆماری تورکیا، سەرەڕای ئەو سیاسەتەی کە بە نیسبەت نەتەوەی کورد و ئەوانیدی و حەولی یەکسانسازی کە دای، هەر چۆنێک بێ ڕێژیمێکی سیکولار بووە، ئەو فێمێنیزمی دەوڵەتی یان داوای داوخوازی مافگەلی ژنان بە چ فۆڕمێک بووە، کێهە بەش لە داوخوازەکانی ژنان دەتوانین بڵێین پێک هاتووە لەو سەروبەندی دا؟
نێگهەداری نیا: فێمێنیزمی دەوڵەتی لە تورکیا لە سەر مافگەلی ژنان وەکوو ئەوەی کە تەنیا ژنی تورک بوونی هەبێ قسە ئەکا، ژنانی دیکە وەکوو ناسێنەیەکی سەربەخۆ بە ڕەسمییەت ناشناسێ. واتە ژنێک کە بکەوێتە بەر توندوتیژی بنەماڵە یان ئەگەرسەر بە کەمایەتییەک بێ و لە لایەن دەوڵەتەوە توند وتیژی لەگەڵ بکرێ و دە زیندان باوێژرێ، ژنێکی سیاسی بێ کە ناسێنەی غەیری تورکی یە، لە ئەسڵدا ئیجازەی قسە کردن بەو ژنانە نادا و ڕەنجێک کە ئەوانە پێوەی دەناڵێنن و تەحەمولی دەکەن بە ڕەسمییەتیان نەدەناسی. نەدەهاتن لە سەری کار بکەن و وکوو ئەوەی ژنێکی تورک یان ژنێکی کە خۆی بە تورک زانیبا و باسی هووییەتی  کەمایەتی خۆی نەکردبا وەک ئەو چالاکییان بۆ نەئەکرد و بە هیچجور ئیجازەیان نەدەدا کە ئەم ژنانە باسی پێشینەی خۆیان، پێشینەی چالاکییەکانیان بکەن. هەموو شتێک لە ژێر زەخت و فشاری حکوومەتی دا، سانسۆری حکوومەتی دا بوو. ...
قازی: ئەگەر وەزعی ژنان ئەو دەمی لە بەر چاو بگرین، یانی لە سیستمی کۆماری دا فەرق چ بوو بە نیسبەت مافی ژنان کە لە سیستمی خەلافەتی عوسمانیدا نەیان بوو؟ یانی بە گۆڕانی سیستم چ ئاڵوگۆڕێک کرا، مەبەستم ئەوەیە ئەم لایەنەی شرۆڤە بکەی. لە قانوون دا چ حەقێک بۆ ژنان لەبەر چاو گیرا بوو بە گشتی؟
نێگەهداری نیا: ئێمە دەزانین کە لە قانوونی ئەساسی کۆماری تورکیا دا حقووق بۆ ژنان ئاوا تەعریف کرا بوو کە حەقی پەروەردە و حەقی دەنگدان و حەقی ئەوەی کە ژن لە پارڵماندا ببنە نوێنەر، ئەمانە هەموو لە چوار چێوەی کۆمار دا دریا و لە ئەساس دا فێمێنیزمی میللی فێمێنیزمیكە کە لە ژێر چاوەدێری حکوومەت دایە، حکوومەت هەموو ئەوانەی بە جمهووری تورکیا و بە تایبەتی بە شەخسی ئاتاتورک نیسبەت دەدا، لە حاڵێکدا کە جەرەیانی فێمێنیستی کە داواکاری وەرگرتنی ئەو مافگەلە بۆ ژنان بوو چالاکی خۆی هەر لە سەردەمی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەمەوە دەست پێکرد بوو، واتە ئەتانین بێژین بزووتنەوەی فێمێنیستی عوسمانی پایەیەک بوو کە بتوانێ ئەو حەقگەلە بۆ ژنان وەربگرێ، بەڵام لە زەمانی جمهووری دا حیزبی جەهەپە یانی هەر ئەو حیزبەی کە ئاتاتورک دایمەزراند هاتو هەموو شتگەلەی موسادەرە کرد بۆ خۆی، یانی حەڕەکەتی ژنانە لە تورکیا بە ناوی حکوومەت و بە ناوی حیزبی ئاتاتورک لە ئەسڵدا موسادەرە  ئەوێ.
هەر ئەو کارە کە خۆمان دەزانین لە ئێران دا بۆ وێنە شەخسی ڕەزا شا دێ و بزووتنەوەی ژنان کە لە زەمانی بزووتنەوەی مەشڕووتە هەبووە وەک کەشفی حیجاب، موسادەرەی دەکا بە ناوی خۆی و ئێژێ من ئەم حقووقەم بە ژنان داگە، لە حاڵێکدا ئەسڵەن وا نییە ئەم ژنانە مێژوویەکیان هەیە یانێ ئێمە دەزانین لە نێوان ڕووخانی عوسمانی تا وەڕەسمییەت کەوتنی جمهووری ئەوەڵێن حیزبێک کە لە تورکیا دادەمەزرێندرێ حیزبێکە کە ژنان پێکیان هێناوە، یانی پێش ئەوەی کە ئاتاتورک حیزبەکەی خۆی دامەزرێنێ، سێزدە ژن لە ژنە پێشکەوتوو خوازەکانی عوسمانی حیزبێک دادەمەزرێنن بەڵام دەستەی پیاوان ئیجازەیان پێ نادەن کە خۆیان سەربەخۆ بن. ئەوان دەیانەوێ لەو گفتوگۆیانەی دا کە لەگەڵ ئوڕووپایەکان هەیە خەریکی دان و ستاندن بن، ژنان دەیانەوێ ڕۆڵی سیاسییان هەبێ بەڵام جەهەپە بە تەواوی ئیجازەیان پێ نادا و ئەوان بە غەیری قانوونی ڕادەگەیێنێ و بە دوایدا هەموویان لە جەررەیانی سیاسی دەخاتە دەرەوە.


قازی: ئێستا بگەینە گێڕانەوەی ژنانی زیندانی سیاسی. ئێوە لە مەقالەیەکدا کە بە زمانی فارسی بڵاوتان کردووەتەوە باسی ئەوەتان کردووە یانی ڕیوایەت/ گێڕانەوەی ئەوان بۆ نەهێشتنی ڕیوایەتی زاڵی دەوڵەتی. لەو زەمینەیە دا ئەگەر هێندێک شرۆڤە بکەی زۆر باش دەبێ.
نێگەهداری نیا: لە ڕاستیدا ڕیوایەت کردن/ گێڕانەوە ئەگەر ئێمە وەک ئەکتێکی فێمێنیستی لەبەر چاوی بگرین دێ و یارمەتی دەدا بە شکاندنی ئەو گێڕانەوە زاڵە کە حکوومەت دەیهەوێ بە جێ خستنی ئەو ڕیوایەتە بەو سەرکوت و بەو ئیستیعمارە کە خەریکە دەیکا وەجاهەتێکی پێ بدا و بیرازێنێتەوە. لەو زەمینەیە دا دوای کودەتای ١٩٨٢ و دوای ئەوەی کە ژنان چالاکی خۆیان بەردەوام بەرەوپێشەوە دەبەن، لە ساڵانی ١٩٩٠ بەرەو ئەملا ئێمە دەبینین کە ژنانی کورد دەست پێدەکەن بەوەی کە ڕیوایەتی خۆیان لە زیندان، لەو ئازار و ئەشکەنجەگەلە کە دیگیانە، دێن و لە فەزای گشتی دا باسی دەکەن. یانی ئەوە بۆ یەکەم جارە کە ئەمە ڕوو دەدا. تەنانەت یەکێک لەو ڕووداوانەی کە زۆر گرینگە لەو بارەیەوە ئەوەیە کە بۆ جاری یەکەم  فێمێنیستە کوردەکان و فێمێنیستگەلی تورک  بەیەکەوە لە ١٩٩٦ دا دێن لە هۆتێلێک لە مەیدانی تەقسیم لە ئەستەنبووڵ دا لەوێ کۆ دەبنەوە، گشت ئەو کەسانەی کە بڕیارە قسە بکەن هەموو زیندانی سیاسین یا کەسانێکن کە منداڵەکانیان لە جەرەیانی ١٩٨٢ دا لە دەست داوە. و لەو کۆبوونەوە دا  کە هەموویان لە ئەسڵدا ژنانن دێن و بۆ یەکەم جار باسی ڕیوایەتەکانی خۆیان دەکەن. گرینگی ئەو ڕووداوە لەوە دایە کە بۆ جاری یەکەم ژنانی کورد دێن و باسی ڕیوایەتەکانی خۆیان بە زمانی دایکی خۆیان دەگێڕنەوە.
یانی ئەوە ئەوەڵین جارە کە لە فەزایەکی گشتی دا لە شاری ئەستەنبووڵ دا ژنانی زیندانی سیاسی یان چالاکانی سیاسی بە زبانی کوردی دێن بۆ کۆمەڵێک کە هەموو کورد نین باس دەکەن،رێوایەتی خۆیان ئێژن بۆ ئەوەی کە هەیمەنەی حکوومەت بشکێنن واتە هەیمەنەیەک کە بەساڵان  لەلایەن حکوومەتەوە بەرنامەی بۆ داندراوە لە ناو چاپەمەنی، میدیا و تێلێڤیزیۆنەکاندا و ئەوانی لە ئینسان بوون شۆردووەتەوە  و وەک " تێڕۆریست" دەیان ناسێنێ. بە جۆرێک ئەگەر سەرکوتیان دەکا بە شێوەی هەرە توندو تیژ مەردم لە هەمبەر ئەوە دا هیچ ئعترازێک نەکەن چون کارەکەیان وا موهەندسی کردووە کە ئەو ژنانە یان " تێڕۆریست" ن  یان هەر ناوێک کە حکوومەت لە سەریان دادەنێ.
بەڵام ئەو رێوایەتگەلە زۆر دەنگدانەوەی دەبێ لە ناو میدیاکان و چاپەمەنی لە تورکیا، هەڵبەت لە لایەن فێمێنیستەکانەوە. ئەوە خاڵگەلی زۆر گرینگن و ئێمە دەبینین کە ئەم جەرەیانە هەر درێژە دەکێشێ، دواتر کە حیزبی هەدەپە، دەم پارتی ئەوانە دێنە مەیدانێ ئێمە دەبینین جەرەیانی گێرانەوەیی ژنانە هەر وا دێ و درێژە دەکێشێ تا ئەو جێیەی کە لە ساڵی ٢٠٢٣، دوو ساڵ لەمەوپێش زیندانێک بە ناوی زیندانی دیاربەکر کە زەمانێک جێگەی ئەشکەنجە کردنی زۆربەی تێکۆشەرە کوردەکان و چەپەکان بووگە دادەخرێ و دەکرێ بە مووزەخانە و تەواوی ئەو ڕیوایەتگەلە و بەڵگە و مەدارکێک کە لەو زیندانیگەلە ماوەتەوە بڕیارە لەوێ کۆ بکرێتەوە. یانی زیندان دەبێتە مووزەخانە، بڕیارە هەموو وێنەکان، نامەکانی زیندانییەکان لەوێ نیشان بدرێ. ئەمە لە ئەسڵدا ئاکامی حەول و چالاکی هەر ئەو ژنانەیە، هەر ئەو زیندانییە سیاسییانەیە کە ڕۆژێک بڕیاریان دا ریوایەت بکەن.
قازی: زۆر باشە ئێستا بێینە سەر دەوری دایکانی ئاشتی کە وا بزانم لە ئاستی نێونەتەوەییشدا ئەو بزووتنەوەیە  چونکە لە قۆناغی پێشووش دا، لە ساڵی  ٢٠١٣ ش دا، دەوریان زۆر بوو لە پێواژۆی ئاشتی دا، تەنانەت چوونە قەندیل. یەک ئەگەر دەکرێ لە سەر چلۆنایەتی پێکهاتنی بزاوتی دایکانی ئاشتی قسە بکەی، دەزانین لە ئاستی جیهانیش دا نموویەیان هەیە بۆ وێنە دەزانین بزاوتی دایکانی ئاشتی لە جێیەکی وەکوو ئاڕژانتینیش هەبوو . دووهەم ئەوەی کە بگەڕێتەوە سەر کوردستان، دەوری دایکانی ئاشتی لە پێواژۆی ئاشتی دا چۆنە؟ ئەوە چۆن شی دەکرێتەوە؟
نێگەهداری نیا: لە ڕاستیدا دایکانی ئاشتی پێش ئەوەی کە بۆ خۆی وەکوو گرووپێک پێک بێ، پێشتر دەزانین لە ناو تورکیا حەڕەکەتێک هاتە مەیدانێ بە ناوی " دەستپێشخەری ژنان بۆ ئاشتی" BIKG بارش ئیچین کادن گیریشیمی. لەو چوارچێوەیە دا چالاکانی فێمێنیست، دایکانی قوربانیانی جەنگ و ژنانی کورد و تورک هاوکات بە یەکەوە لە گرووپێکی زۆر بەربڵاو و گەورە دا کە بەشێوەی نا سازمانی و ئاسۆیی چالاکیان دەکرد، لە ٢٠٠٩ وە دەستیان بەو چالاکییە کرد و دەتوانین بێژین ئەو گرووپە دەنگی ژنانی هێنا نێو پڕۆسەی ئاشتی و موزاکەراتی ئاشتی. بە دامەزاندنی ئەو کۆمیسیۆنانەی کە پێکی هێنا، ٥ کۆمیسیۆنی زۆر گرینگی هەبوو، بەو گوزارشگەلەی کە دەینووسی. دایکانی ئاشتی یەکێک لە بەشەکانی ئەو دەستپێشخەریە بوو کە سەربەخۆیانە هاتە نێو مەیدان و هاتە نێو فەزای موزاکەرەی ئاشتی. زۆربەی ئەوانە کوردن یانی دایکی کەسانێکن کە لە شەڕی نێوان حکوومەت و پ.ک.ک دا منداڵەکانیان لە دەست داوە و هەر ئەو جۆرەی کە ئێوە گوتتان ئەم دایکانە دوو جار ڕۆیشتوونەتە قەندیل بۆ ئەوەی لەگەڵ گریلاکان دا قسە بکەن و  هاوکات پەیامی ئەوان بهێننەوە بۆ ناو کۆمەڵگە.
بەڵام. لە هەر دوو کات دا کە دەڕۆن بۆ قەندیل لەکاتی گەڕانەوە دەوڵەتە دایکەکان دەگرێ و پێیان دەڵێ کە ئەم کارە  غەیری قانوونی بووگە، بەڵام ئەوە بە هیچ جوور نابێتە هۆی ئەوە کە ئەوان دەست لە چالاکیەکانیان هەڵگرن.
زۆر میتنگیان دانیاگە، لە ئەستەنبووڵ، لە شارە گەورەکاندا، چالاکییەکانیان بەردەوامە. ئێمە دەزانین کە خۆپیشاندان دەکەن لە خیابانەکاندا، دێنە سەر شەقام، بەیانییە دەخوێننەوە تەنانەت لە کۆنفڕانسێکدا کە لە ساڵی ٢٠١٣ لە زانکۆی بۆغازئیچی بەڕێوە چوو، ئەو دایکانە بانگهێشتن کرا بوون و بەشداریان کرد، لەوێ ئەو فیلمە بەڵگەییەی کە لە ژیانی دایکانە ئامادە کرا بوون نیشان درا و ناوەرۆکی ئەوە بوو کە شەڕ دەنگێکی شاراوەی هەیە کە نابیسترێ وەکوو ئاستە کردنی ریوایەگەلێکی زارەکی ئەم دایکانە، ئەو فیلمە لەو کۆنفڕانسە دا نیشان درا بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە لەو کۆنفڕانسە دا بەشدارییان کرد بوو، دەنگی ئەو ژنانە، دەنگی ئەو دایکانە  بە باشی بتانن بشنەون. دایکەکان لەو کۆنفڕانسە دا بەیانییەیان خوێندەوە، قسەیان کرد و تەنیا ئەمە نموونەیەکی پچووکە کە ئەمن باسم کرد. چالاکییەکانی دایکانی ئاشتی زۆر بەربڵاوە و یەک لە مۆرەگەلە ئەساسییەکان بوون لە موزاکەرەی لەمەڕ ئاشتی دا.
قازی: بە لێکدانەوە بەڕێزت تەئسیری چالاکی ئەوان بۆ وێنە لە سەر دایکانی تورک چۆن بووە؟ بۆ وێنە دایکی ئەو سەربازانەی کە هێرشیان کردووە و پەلاماریان بردووەتە سەر کوردستان و لەوێ ژیانیان لە دەست داوە. یانی ئەوەی کە ئەو دایکانە بتوانن بەیەکەوە هاوکاری بکەن، سۆزی دایکانە نیشان بدەن ئەوە تا چ ڕادەیەکە؟
نێگەهداری نیا: لە ڕاستیدا ئەم دایکانە دروشمێکیان هەیە کە دەڵێن: منداڵەکانی ئێمە چ منداڵێ ئێمە کە کوردین و منداڵەکانمان وەکوو گریلا هاتوونە ناو ئەو شەڕە و چ منداڵی ئەو دایکانەی کە وەکوو سەربازی حکوومەت و ئەڕتەش دا هاتوونە ناو شەڕ، دەوڵەت حەقی نییە ئەو منداڵانە لە ئێمە بستێنێ. و ئێمە بە دژی ئەوە چالاکی دەکەین. جەرەیانێکی دیکەش لە تورکیا هەیە دایکانی شەمە کە ئەوان هەم کورد و هەم تورکن و زۆربەیان دوای کودەتای ١٩٨٢ کە زۆربەی تێکۆشەرانی چەپ لە زیندانەکاندا بێ سەروشوێن کران هاتنە مەیدانێ. یانی گەرەکمە بێژم کە گرووپگەلێکی دیکە لە دایکانی دادخواز لە ناو تورکیا چالاکییان هەبووگە. یانی ئەو دیاردەیە مێژوویەکی هەیە، یانی پۆتانسییەلێک هەبوو بۆ ئەوەی کە دایکانی ئاشتیش وەکوو گرووپێکی کورد بێن و  لە سەر ئەو بابەتە قسە بکەن. تەبیعەتەن لە کۆنفڕانسێک کە لە ئانکارا بوویان دایکگەلی سەربازی تورکیش هاتن بۆ ناو کۆنفڕانسەکە، ئەگەر هەڵە نەبم کۆنفڕانسەکە ساڵی ٢٠١٣ بوو و لەوێ لەتەک دایکانێک کە تورک بوون و منداڵەکانیان لە ناو ئەڕتەشی تورکیا دا بوون و لە شەڕ دا ژیانیان لە دەست دا بوو، لەوێ بەیەکەوە کۆنفڕانسەکەیان بەڕێوە برد.
قازی: ئێستا دەگەینە بارودۆخی ئاکتوێل. پێت واهەیە لەو ئاڵوگۆڕانەی دا کە دە ماوەی یەکساڵی ڕابردوو دا قسەی لە سەر دەکرێ و ئێستا کار گەیشتووەتە ئەوەی کە لە پارڵمانی تورکیا کۆمیسیۆنێک پێک بێ و لایەنی کوردیش ئامادەیی تەواوی خۆی نیشان داوە بۆ ئاشتی. لێرە دا بەشێوەی ئاکتوێل دەوری ژنان چۆنە، بە تایبەتی ئەو ژنانەی  کە لە ڕووی سیاسییەوە وشیارن و بەشدارییان هەبووە لە خەباتی کورد دا؟
نێگەهداری نیا: لە ڕاستدا یەکەم هەنگاو هەر ٢٠١٥ بوو زەمانێک کە هەر ئەو گرووپی دەستپێشخەری بۆ ئاشتی ژنان ڕۆیشتن و لە مەجلیسی تورکیا و لە ناو ئەو گرووپەی عاقڵان  کە لە پێناو ئاشتی دا کاری دەکرد ئعترازیان کرد بەوە کە ژمارەی ژنان کەمە دەبێ ئێوە کەسانێکی دیکە بێرن لە ژنان  کە دەنگی ئەوانیش باشتر ببیسترێ. هەر لەوێوە دەبینین کە ژنان لە ناو ئەو موزاکەراتە دا ڕێگای خۆیان دەکردەوە. بە ڕای من  بەشێکی عومدەی ئەم موزاکەراتە  هەر لە سەر شانی ژنان دروست بوو. ئەو مێژوویەی کە ژنان بە چالاکی مەدەنی بۆ خۆیان پێکیان هێنا ، ئەو تەئسیرە کە هەر چۆنێک بێ لە هەر دوو لاوە فشاری هێنا هەم  بۆ دەوڵەت و هەم بۆ کۆمەڵگە هەموو ڕۆڵێک بوو کە ژنان لە ناو کۆمەڵگە دا گێڕایان. یانی ئەو  ڕەهەندە فێمێنیستییە لەو موزاکەراتە دا دەتوانین بێژین کە زۆر گرینگە و ئەوەش گرینگی پەیدا دەکا کە لەو پارادایمەی ئاشتییە دا ئیتر دەوڵەت وەکوو مەرکەزی سیقل مولغا دەکاتەوە، دەبێژێ ئیتر دەوڵەت بڕیار نییە بۆ هەموو شتێک بڕیار بدا. لە ڕاستیدا ئەوە سیاسەتێکە کەسیاسەتێکی جەماوەرییە دەیکا بە شتێکی کە ڕێک خراوە، ناوچەیی و پاڵپشتی هاوپشتی مەدەنی یە و ئێمە دەزانین لە سەر بنەمای تەواو ئەو شتانەی کە تا ئێستا باسمان کرد دەبینین ئەمانە گشتی نەتیجەی فەعالییەتگەلێکە کە  ژنان کردگیانە.
قازی: زۆر باشە ، دیارە ئێمە هێندێک کاتمان ماوە، پێم خۆش بوو ئەوەندەی کە کاتیشمان ماوە باسی هێندێک لە کارەکانت بکەین. ئەمن ئێستا لێرە لیستەیەکم لە بەر دەستە [ لیستەکە نیشان دەدا] کە بریتی یە لە عینوانی ١٢ بەرهەمی بەڕێزت  هەم بە نووسراو و هەم ڤیدێئۆی دەنگی کە بەزمانی فارسین. دیارە ئێمە ناپەرژێین یەک یەک باسی هەموویان بکەین بەڵام  پێم خۆش بوو لە کەسێک ڕا دەست پێ بکەین کە لە بنەماڵەی بەدەرخانییەکان بووە زەمانی عوسمانی، دیارە زۆر چالاک بووە، کەمتر کورد بە ناو و کارەکانیان زانیوە " مەسعادەت بەدرخان" و دەناو دوو ناسیۆنالیزمی تورک و کورد دا هاتووە و چووە. ئەگەر بە کورتی هێندێک باسی وی بکەی، کاتیش بهێڵینەوە بۆ هێندێک بابەتی دیکەش کە نووسیوتە.
نێگەهداری نیا: لە ڕاستیدا مەسعادەت بەدەرخان  یەک لەو ژنانەیە کە لە ناو کۆمەڵەی ژنانی پێشکەوتووخوازی  کورد دا ناوی دەردەکەوێ. کۆمەڵەیەک کە لە ١٩١٩ لە ئەستەنبووڵ دەست بە چالاکی دەکا بۆ مافی ژنان لە ناو حکوومەتی عوسمانیدا خۆی دەناسێنێ. مەسعادەت بەدەرخان پێشتر لەوەش لە تەک فێمێنیستە  عوسمانییەکاندا کە هەڵبەت هەموویان تورک نەبووگن، چەرکەزیشیان تێدا بووگە، ئەرمەنیشیان تێدا بووگە، ئەوانە کۆمەڵەیەکیان بوو کە مەسعادەت بەدەرخان یەکێک لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە بووە و دوایە لەگەڵ ژمارەیەکی تر لە ژنانی کورد  واتە چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخانییەکان و چەند ژنیش لە ئەندامانی بنەماڵەی یاموڵکی کۆمیتەیەکی سەربەخۆ بۆ ژنان پێک دێنن و دەست بەکار دەکەن. ئەم کۆمەڵەیە  زۆر کاری کردگە لە ماوەیەکی کورت دا کە چالاکی هەبووە.  تەقریبەن ئەو ئەندازە کە ئەسناد و مەدارک هەس بۆیە ئێمە دەزانین کە لە نێوان ساڵو نیوێک یان دوو ساڵ چالاکی هەبووە، چون بە شوێن ئەوە دا عوسمانی دەڕووخێ و عوسمانییەکان  بۆ ئەوەی دەوڵەت وەکوو خائین نەیانناسێ مەجبوور ئەون هەڵ بێن لە ئەستەنبووڵ و ئەو ژنانەش هەرچۆنێک بێ کۆمەڵەکەیان لێک بڵاو دەبێتەوە. بەڵام ناوی هەموو ئەو ژنانە بە هۆی ئەوەی کە جمهووری تورکیا بەڵگە و ئەسنادی ئەو کۆمەڵەیە دەبا و موسادەرەی دەکاو دەستی بەسەر دا دەگرێ، دەیخاتە بەشی ئەسنادی نهێنێ و لەبەر ئەوە تا ساڵی٢٠٢٠ هیچ کەس هیچ خەبەری لەو کۆمەڵەیە نەبوو و ئەسڵەن هیچ کەس نەیدەزانی کە ژنانی کورد  لە دەورەی عوسمانیدا بۆخۆیان کۆمەڵەیکیان بووگە، دەستیان بە چالاکی کردووە، ئینتیشاراتیان بووگە، کتێبیان چاپ کردووە، لە سەر زبانی کوردی کاریان کردووە و تەنانەت ئەو جۆرەی کە لە ئەساسنامەکەیاندا هاتووە لە هێندێک لە شارە کوردییەکان لقیان هەبووە. بەڵام ئێستا ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بە دەستەوە نییە و نازانین لە کام  شارەکاندا ئەوان لقیان هەبووە بەڵام لە ناو ئەساسنامەکەیاندا شتێکی ئاوا هەس.
مەسعادەت بەدرخان یەكێک لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵە ئەبێ کە پێشتر لەبەر ئەوەی خۆی تەجروبەی هەبووە لەگەڵ فێمێنیستە عوسمانییەکان کاری کردگە ناوی لە ناو ئەساسنامەکە دا هاتگە. بۆ خۆی ڕۆژنامەنووسە، سەردەبیری  بەشی فەڕانسەیی ڕۆژنامەی " دنیای ژنان" ە و ئەوەڵین نماێشنامەنووسی کوردە، ئەوەڵێن ژنی نمایشنامە نووسی کوردە، یەک لە نمایشنامەکانی بە دەستەوەیە، باقییەکەی نازانین هەیە، نییە، هیچ بەڵگەیەک لەو بارەیەوە نەماوە. و تا ساڵی ٢٠٢٤ یش هیچ وێنەیەک لە مەسعادەت بەدرخان مان نەبوو. تەنیا هێندێک نووسراوە ئەویش لە ناو ڕۆژنامەیەک دا بە ناوی " دنیای ژنان" لە دوای بەجێ مابوو . ساڵی ٢٠٢٤ لە زانکۆی سابانجی یەکێک لە مامۆستاکانی زانکۆ تانی پێوەندی بگرێ و وێنەیەکی مەسعادەت بەدرخان بە ڕێگای یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەکەیەوە لە عومان بدۆزرێتەوە و ئەوە تەنیا عەکس، وێنەیەکە کە ئێمە لە مەسعادەت بەدرخان هەسمان. بەڵام ئەنجوم یاموڵکی یەکی دیکە لە ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە کە ئەویش هەر وەک مەسعادەت بەدرخان چالاکی کردووە ئێمە هێشتا وێنەیەکی ئەومان بەدەستەوە نییە. نازانین ڕواڵەتی ئەنجوم یاموڵکی چۆن بووگە.
قازی: بەرهەمێکی دیکەش کە بەڕێزت نووسیوتە لە سەر یاشار توکتامیش ە. یاشار توکتامیش کە هاوسەری ئیحسان جیبرانلی یان ئێحسان نووری پاشا بووە کە دیارە ئەو کارەی ئێوە لە سەر بنەمای ئەو بیرەوەرییانەیە کە  یاشار خانم نووسیویە. ئەو مەقالەیەی ئێوە زۆر جوانە بە ناوی " بیرەوەرییەکانی چوارڕێیانی ئەستەنبووڵ "، کە ئەویش باسی ئەوەیە کە ئەو چون لە ئەستەنبووڵەوە چووە بەرەو کوردستان و بەرەو ئەوەی کە پەیوەست بێ بە هاوسەری لە چیای ئاگری. کاتمان هەیە ئەگەر هێندێکێش ئەم نووسراوەیە شی بکەیەوە.
نێگەهداری نیا: لە ڕاستیدا بیرەوەرییەکانی یاشار تۆکتامیش بەشێکە لەو پڕۆژەیەی کە ئەوە ئەمن خەریکم لە سەری کار دەکەم. ئەویش سەبارەت بە ڕۆڵی ژنانە لە شۆڕشی ئاگری دا. ئێمە دەزانین کە بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی فەرمی ژنان لە شۆڕشی ئاگری دا بەشدارییان کردگە.
لەو بابەتەوە شۆڕشی ئاگری زۆر گرینگە و من ئێستا خەریکی ئەوەم کە ئەو بەڵگە و سەنەدانەی کە لەمەڕ شۆڕشی ئاگرین و ناوی ئەو ژنانە کە بەشدارییان کردووە لەو شۆڕشە دا دەدەۆزمەوە. ناوی هێندێکیشیانم پەیدا کردووە و لە ناو ئەوانیش دا یاشار تۆکتامیش یەکێک لە کەسانێک بووە کە لە ناو یەکێک لە بەڵگەکان دا ناوی وەکوو یەکێک لە ژنەکانی ئەندامی شوورای نیزامی ئاگری ئاستە کراوە. دوایە ئەوە دەزانین کە دەفتەرێکی بیرەوەری لە یاشار خانم بەجێ ماوە کە هاتووە بەشداری خۆی لە ئەو سەردەمە لە بزووتنەوەی ئاگری شی کردووەتەوە و هەر وەها ڕۆیشتنی لە ئەستەنبووڵەوە بۆ ئاگری لە سەردەمێک دا کە شەڕ لە بەینی کوردەکان و حکوومەتێک کە بەرەو جمهووری دەچێ دەستی پێکردووە.
ڕوانگەی یاشار خانم لە ناو ئەو دەفتەرە دا، ڕوانگەیەکی بەتەواوی فێمێنیستی یە و بەرچاوە و ئەو شتەی کە لەو دەفتەرە دا شی دەکاتەوە، ڕیوایەتێک کە ئەو بە ئێمەی دەدا لە سەر بزووتنەوەی ئاگری زۆر جیاوازە لە گێڕانەوە/ ڕیوایەتێک کە لە ناو مێژووی زاڵی کوردیدا هەمانهەس.
لەم ڕوانگەیەوە نووسراوەکانی زۆر گرینگە و من هەم نووسراوەکانیم وەرگێڕاوەتەوە سەر فارسی، کتێبەکەی ئەم پاییزە بڵاو دەبێتەوە و جگە لە نووسراوەکانی خۆی لە کتێبەکە دا بەندێکش (فەسڵ) هەیە کە ژیانی ئێحسان نووری پاشا و یاشارخانمم لە ئێران دا سازداوەتەوە لە سەر بنەمای ئەو وتوێژانەی کە کردوومە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ئاگادارییان هەبووە لە سەر ئەم بابەتە یان ئەو سەرچاوە و ئاڕشیوەی کە لێیان ماوەتەوە، و بەندێکیش لە کتێبەکە بریتییە لە ناوی ئەو ژنانەی کە لە بزووتنەوەی ئاگری دا بەشداییان کردگە و هێندێکیان لەگەڵ یاشار خانم و ئێحسان نووری پاشا هاتوون پەنایان بۆ ئێران هێناوە و ئیتر چ جۆرە ڕووداوێکیان هاتووەتە سەر ڕێ و چییان بەسەر هاتووە زۆر کورت ئەو جێگایەی کە توانیومە زانیاری پەیدا کەم  لەو بەندە دا باسم کردووە.
قازی: دیارە دەزانین کە لە بەڵگەکانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران دا، ئێستا لەو ساڵانەی دواییدا لە ناوەندی ئەسنادی میللی ئێران دا زۆر بەڵگە دەرکەوتووە سەبارەت بەو سەروبەندانە و تەنانەت لێکۆلەرەوەیەکی ئێرانیش بە نیوی کاوە بەیات کتێبێکی نووسیوە لە سەر بنەمای ئەو بەڵگانەی کە پێوەندیان هەیە بە شۆڕشی ئاگری. بەڵام ئەمن پرسیارێکی دیکەشم هەیە، لێرە دا، لەو پێوەندییە دا. چونکە دەزانین کە ئەو سەردەمی داشناکسیون، یان هێزە ئەرمەنییەکان یارمەتیدەری ئاگری بوون تا ڕادەیەکی زۆر. لەو پێوەندییە دا ئایا ژنانی ئەرمەنی هیچ موداخەلەیەکیان هەبووە تا ئەو جێگایەی کە ئەتۆ لێت کۆڵیبێتەوە؟

نێگەهداری نیا: لە ناو ئەو ئەسنادە دا کە بەجێ ماون ئەوەی کە ناو لە ژنانی ئەرمەنی ببردرێ من شتێکم دەست نەکەوت. تەنانەت من بیریشم لێ نەکردووەتەوە بۆ ئەوەی بزانم شتێکی ئاوا هەبووە یان نا،. بەڵام ئێمە دەزانین کە فێمێنیستە ئەرمەنییەکان زۆر بە وردی خەریکن لە سەر دۆزینەوەی مێژووی خۆیان لە سەردەمی عوسمانیدا کار دەکەن. هەر لە زانکۆی ماساچووسێت ئەوان پڕۆژەیەکی زۆر گەورەیان هەیە وخەریکن بەو مێژوویەی خۆیان دا دێنەوە و دەی بووژێننەوە چونکوو هەر وەکوو کوردان دەوڵەتی جمهووری تورکیا هەموو بەڵگە و مەدڕەک و ئارشیڤگەلێک کە سەبارەت بە ئامادەیی ژنان لە زەمینەگەلی جۆربەجۆر، سیاسی، کۆمەڵایەتی، چاپەمەنی، میدیا، هونەر بێ لە لایەن ژنانی کەمایەتییەوەبێ وەکوو ئەسنادی نهێنی بەلاوەی ناوە و دەست پێیان ڕاناگا. تەنانەت لە ناو ناوەندی لێکۆڵینەوە و لە ناو زانکۆکانیش دا، لێکۆلەرەوە و توێژەران دەستیان بەو بەڵگانە ڕا ناگا و ناتوانن کاریان لە سەر بکەن.
بۆیە کەم کەم، یەواش یەواش دوای سەد ساڵ کە تێپەڕیوە تازە بەشێک لە سەنەدەکان هاتوونەتە دەرێ و لە دۆخی نهێنی دا نین و ئێمە دەتوانین کاریان لە سەر بکەین و لە ناویان دا ناوی ژنان بدۆزینەوە.
لەمەڕ شۆڕشی ئاگری  گەلۆ ژنانی ئەرمەتی تێیدا بەشدار بووبن ئەمن تا ئێستا بەڵگەیەکم نەدیگە بەڵام ژنانی کورد لە شۆڕشی ئاگری دا بەشدارییان کردووە، شووڕای نیزامیان بووگە و لە ناو ئەو ئەسنادەی کە لەمەڕ شۆڕشی ئاگری ماوەتەوە بە شێوەی فەرمی ناوی حەموو ئەو ژنانە کە لە شوڕای نیزامی بزووتنەوەی ئاگری دا بەشدار بوون  ئاستە کراوە.
قازی: زۆر باشە بەڕێز سۆما کاتمان بەرەو تەواو بوون دەڕوا پێم خۆش بوو لە کۆتایش دا چەند وتەیەک بێژی و بەرنامەکەمان تەواو بکەین.
نێگەهداری نیا: سپاس بۆ ئێوە کە ئەم بەرنامەیەتان پێک هێنا، فورستتان دا من بتانم لە سەر ئەو بابەتە گرینگە قسە بکەم. بە ڕای من زۆر گرینگ بوو کە ئێمە بتوانین لە مێژووی چالاکی و ڕۆڵی ژنان لە پڕۆسەی ئاشتی دا قسە بکەین. ئەوەی کە زۆر سەرنجی نادرێتە سەر، ئاشتی هەمیشە وەک شتێکی زیاتر لە ئاستی نوخبە و زۆرتریش پیاوانە چاوی لێ دەکرێ. بەڵم گرینگە کە ئێمە بزانین ئەم ژنانە مێژوویەکیان لەو بابەتەوە هەس و بەشێوەی مەدەنی زۆر چالاکییان کردووە، تەنانەت لە دەرەوەی چوارچێوەگەلی حیزبی.
ئێمە ئەگەر چاو لە مێژوو بکەین دەتوانین هەم ئێستا و هەم داهاتووش باشتر شی بکەینەوە.
قازی: زۆر سپاست دەکەم بەڕێز نێگەهداری نیا بۆ بەشداریت لە ڕاوێژ دا داوای سەرکەوتنت بۆ دەکەم. زۆر سپاس.
نێگەهداری نیا: سپاس بۆ ئێوە.
قازێ: بینەرانی خۆشەویست، بەم شێوەیە دەگەینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەشمان. هیوادارم ئەو چاوپێکەوتنەمان دەگەڵ بەڕێز نێگەهداری نیا کەلکی پێویستی هەبووبێ بۆ لەبەرچاوگرتنی زیاتری مافی ژنان لە  کۆمەڵگەی کوردستان دا. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش.
تێبینی: ئەم هەڤپەیڤینە لەگەڵ بەڕێز سۆما نێگهداری نیا لێکۆلەرەوەی مێژووی زانستە کۆمەڵایەتییەکان ئێوارەی دووشەمە ١٨-ی ئووتی ٢٠٢٥ بە ئاوایەکی زیندوو  بە ڕێگای تۆڕی تیمس بەڕێوەچووە. دەکرێ بەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە دا ڤیدێئۆی ئەم بەرنامەیە، لە مەکۆی ڕاوێه لە یوتیوب دا  تەماشا بکەن.
https://youtu.be/GPSLWlkTdFw?si=2mtlXBHb9gS3Bbl3















Monday, August 18, 2025

Rawêj Monday 18 August 2025 at 19:00 hours CET

مەسعادەت بەدرخان، ژنێک لە یەکتربڕی دوو ناسیونالیزمدا. سۆما نیگەهداری‌نیا، وەرگێڕان لە فارسییەوە : سۆران جەلیل


مەسعادەت بەدرخان،

ژنێک لە یەکتربڕی دوو ناسیونالیزمدا

سۆما نیگەهداری‌نیا
وەرگێڕان لە فارسییەوە : سۆران جەلیل

بە باوەڕی ڕبێکا سۆڵنیت، نووسەری ئەمریکایی نەخشەکان هەمیشە بۆ دۆزینەوەی شوێن یان کەلوپەل نییە، بەڵکوو لە دونیای ئێمەدا نەخشەگەلێکیش بۆ ونبوون هەیە! سۆڵنیت بە پێداچوونەوە بە داستان، گێڕانەوە و ئەفسانەکان لە ڕۆژهەڵاتی دوورەوە تا ئەمریکای لاتین دەڵێت ئەو نەخشانەی کە لە بنەڕەتدا "بۆ بەرەوپێش ڕۆیشتن بەبێ گەیشتن بە سنووری ئاسۆ دوورەکان" کێشراون، لە کۆتاییدا ئێمە حەیران و سەرگەردان لە بەرانبەر دوورەدیمەنێکی بێ سنووردا بەجێ دەهێڵن.

لە سەردەمێکی دیاریکراودا زۆر سەرسامی ئەم ڕاڤەیە بووم و تەنانەت هەندێک جاریش لە چوارچێوەی چیرۆکی قەڵەمڕەوە بێکۆتایییەکاندا بە ژیانی پڕ دڵەڕاوکێی جیهانی ئەمڕۆوە گرێم دەدا، بەڵام ئەوەندە دڵنیا نەبووم کە نەخشەیەکی لەم شێوەیە بوونی هەیە، یان ئەوەی کە وەئەستۆخستنی ژیان ڕێگە بە کەسێک دەدەن ڕۆژێک بە نەخشەیەکەوە خاڵی لە هەر جۆرە خاڵێکی گەڕێندراوە لە هەراوهوریای ژیانی ڕۆژانەدا ون بێت. من گێڕانەوەی سۆڵنیتم زیاتر بە چیرۆکێکی خەیاڵی دەزانی، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوە مێژوویییەکان بەمەبەستی دروستکردنەوەی بەشێک لە مێژووی ژنانی سەدەی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تووشی ناوی ژنانێک بووم کە ناو و واژۆ و دەستنووس و بابەتەکانیان لە نێوان ئەو لاپەڕە زۆرانەی ئەرشیڤدا بوو، بەڵام هیچ ئاسەوارێک لە خۆیان نەبوو و تەنانەت وێنەی هەندێک لەوانە لەناو وێنەکانیشدا لابرابوو.

کاتێکی زۆری پێچوو تاکوو بتوانم بە یارمەتی ئەو پارچە کاغەزە کۆنانەی کە لە دوای خۆیان بەجێیان هێشتووە جیهانی دەوروبەریان دروست بکەمەوە و ناوی هاوڕێ و خزمەکانیان بدۆزمەوە. بەناو ئەلبوومی وێنەکانی ئەو کۆمەڵە، گرووپ و ئەنجومەنانەدا کە ئەم ژنانە تێیاندا ئەندام بوون گەڕام بەو هیوایەی ئاسەوارێکیان بدۆزمەوە. چوومە هەندێ گۆڕستانی ئەو شارانەی بەشێک لەم ژنانە لێی ژیاون، بەو هیوایەی ناو و ناونیشانیان لەسەر کێلی گۆڕەکان بدۆزمەوە، بەڵام هەرچی زیاتر ڕۆیشتم، زیاتر ڕووبەڕووی جێگەی خاڵی ئەوان بوومەوە. سەرەنجام ڕۆژێک بە خۆمم گوت باشترە واز لەم لێکۆڵینەوەیە بێنم. دەمویست بەو هاوڕێ و هاوکارانەی کە بۆ دۆزینەوەی بەڵگەکان یارمەتییان دابووم ڕابگەیەنم بە هۆی نەبوونی بەڵگەنامە و نووسراوی پێویست وازم لە بەردەوامبوونی کارەکە هێناوە.

لەم بیرانەدا بووم کاتەکانی دەوام کۆتایی هات، بە نائومێدی کاغەزەکان و لاپتۆپەکەم لەسەر مێزەکە هەڵگرت و ئۆفیسەکەم بەجێ هێشت. دوای ساڵێک لە کارکردنی بێ وەستان، قەبووڵکردنی شکست بۆ من ئاسان نەبوو. چەند جار لە هاوڕێکانمەوە بیستبووم کە تۆ بە دوای دەرزییەک دەگەڕێیت لەناو کادانێکدا! سەرەڕای ئەمەش، خولیای دروستکردنەوەی سەرگوزشتەی سڕاوەی ئەو ژنانە، منی بەرەو پێشەوە بردبوو، بەڵام ئەو ڕۆژە لەناکاو خۆم لەناو کۆمەڵێک گێڕانەوەی لاوەکیدا بینییەوە، گێڕانەوەی ئەوانی دیکە بێ هیچ ئاسەوارێ لەو ژنانەی کە مەبەستم بوو. وەکوو ئەوەی شڵەژاوی زەینیم بە شەقامەکانیشدا گەڕابوو، چونکە هەموو شوێنێک شێواو بوو. کەمێک پێشتر شەقامی سەرەکییان داخستبوو و ڕیزی درێژی ئۆتۆموبیل و خەڵک هێمنی شارەکەیان تێک دابوو. من پێم باش بوو لەبری وەستان لەناو میترۆ قەرەباڵغەکەدا و بەرگەگرتنی ژاوەژاوی خەڵک لە تونێلەکانی ژێرزەویدا، کەمێک پیاسە بەکەم و بچمە وێستگەی کەشتییەکانی شارەوانی. ئەم وێستگانە زۆرجار چۆڵن و جگە لەو ژن و پیاوە بەساڵاچووانەی کە توانای شەڕەقسەیان لەگەڵ کەسانی دیکەدا نییە بۆ ئەوەی سواری پاس یان میترۆ بن، هەروەها کەسانی تاڕادەیەک گەنجتر کە ڕەنگە پەلەیان نەبێت، بەزۆری کەس لەم وێستگانەدا نییە.

زستان بوو و دەریاش کەمێک تۆفاناوی دەردەکەوت. دوای چەند خولەکێک دواکەوتن، کەشتییەکی بچووک و کۆن لەسەرخۆ و لەرزۆک گەیشتە کەنار و هەموومان سوار بووین. من لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرەکانی کابینەی نهۆمی یەکەم دانیشتم. کەشتییەکە ڕۆیشت و من بۆ ڕزگاربوون لە فیکر و خەیاڵەکانم، بە سەیرکردنی شەپۆلە ڕەش و سەرگەردانەکان کاتژمێرێک خۆمم سەرگەرم کرد. نەمدەویست بیر لەو ڕێگەیە بکەمەوە کە تا ئەو ڕۆژە لە لێکۆڵینەوەکەمدا گرتبوومە بەر. ئەوەندە ماندوو بووم بۆ ساتێک هەستم کرد نامەوێت کەشتییەکە هەرگیز بگاتە کەنار. ڕێک لەو ساتەدا سەرنجم بۆ کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئەوبەری دەریا چوو. بەگشتی ئەم کەشتیانە ئەوەندە گەورەن تەنانەت لە دووریشەوە ترسناک دەردەکەون، بەڵام ئەمجارە پێش ئەوەی سەرنجی کەشتییەکە بدەم، نووسینی سەر کەشتییەکە سەرنجی ڕاکێشام. بەپێی قانوونەکانی ڕێکخراوی نێوەدەوڵەتی دەریاوانی، هەموو کەشتییەکانی جیهان ناوێکی تایبەت بە خۆیان هەیە کە لەسەر کەشتییەکە دەنووسرێت، بەڵام خاڵی سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە، بەپێی دابونەریتی کۆن، ڕەگەزی کەشتییەکان بە ژنانە دادەنرێت و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​ناوەکانیان لە ناوی ژنانەوە هەڵدەبژێردرێن.

ناوی ئەو کەشتییە گەورەیەی بە بەردەم پەنچەرەی کابینەکەی مندا لەوبەری دەریاوە بەرەو ئوقیانووس دەڕۆیشت "ئەستێرەی بەیان" بوو. بۆ ساتێک لە خەیاڵمدا وێنام کرد ئەستێرەیەکی بەیان لەبەردەم پەنجەرەی کابینەکەمدا تێپەڕی و بەرەو ئاوە ئازادەکان ڕۆیشت. ئەستێرەی بەیان یان ئەستێرەی باکوور ناوی یەکێک لە درەوشاوەترین ئەستێرەکانی ئاسمان، کە بە هۆی پێگەی تایبەتی خۆیەوە بە بەراورد بە تەوەری گۆی زەوی لە کۆمەڵەی خۆردا، بەگشتی بە درێژایی شەو و لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا لە خاڵێکی جێگیر دەبینرێت. بۆیە هەر لە کۆنەوە ئەم ئەستێرەیە بۆ دۆزینەوەی ئاراستەکان و کێشانی ئاراستەی باکوور لەسەر نەخشەکان بەکار هاتووە و ئەم جێگیری و پایەدارییە ناوی ئەم ئەستێرەیەی هێناوەتە ناو کایەی داستان و شیعر و ئەدەبیشەوە. بۆ نموونە، شکسپیر لە زمانی جولیۆس سیزار لە ناساندنی دەسەڵاتی هەرمانی خۆیەوە دەڵێت: "من جولیۆس سیزارم! ئەو کەسەی وەک ئەستێرەی بەیان هەتاهەتایە لە پلەوپایەی شادا دەمێنمەوە."

ڕۆژنامەی "دونیای ژنان"

ڕۆژنامەی "دونیای ژنان"[١] لە ٤ی ئەپریلی ١٩١٣ لە لایەن کۆمەڵێک لە ژنانی ئەندامی "ئەنجومەنی داکۆکیکارانی مافی ژنانی عوسمانی"[٢] دامەزرا. بەپێی ئەو ئەرشیڤانەی ماون، ئامانجی ئەم ژنانە لە بڵاوکردنەوەی ڕۆژنامە هۆشیارکردنەوەی ژنان و بەهێزکردنیان بۆ ئەوەی ببنە بەشدارێکی کارا لە کۆمەڵگەدا، زیادکردنی دەستڕاگەیشتن بە خوێندن و کاری مووچەخۆری ژنان، هەڵوەشاندنەوەی یاسای فرەژنی و چاکسازی لە یاساکانی جلوبەرگ، بە تایبەت سەبارەت بە حیجابی ئافرەتانی موسڵمان، بوو. دونیای ژنان لە بنەڕەتدا یەکەم گۆڤاری فێمینیست - لەسەر بنەمای پێناسەکانی ئەمڕۆی فێمینیزم - بوو کە لە سەرانسەری ئیمپراتۆری عوسمانیدا بڵاو دەکرایەوە. هەرچەندە لەو ماوەیەدا ڕۆژنامە هەبووە کە لە لایەن ژنانەوە یان بۆ ژنان دەردەچوون، بەڵام دونیای ژنان لە چەند ڕوویەکەوە لە ڕۆژنامەکانی تری ژنانی ئەو سەردەمە جیاواز بووە.

دونیای ژنان یەکەم ڕۆژنامە بوو کە وێنەی ژنێکی موسڵمانی لەسەر بەرگەکەی چاپ کرد. ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ئەم ڕۆژنامەیە، لەگەڵ چل نووسەری هاوکاری، هەموویان ژن بوون و ئەم ڕۆژنامەیە لە چوار لاپەڕەدا - لە دوای ژمارەی سەدەوە لە شازدە لاپەڕە - بڵاو دەکرایەوە.

لە بەشێک لە سەروتاری ڕۆژنامەی دونیای ژنان لە ٣ی جوونی ١٩١٣دا دەخوێنینەوە: "تا کاتێک مافەکانی ئێمەی ژنان لە قانووندا بە فەرمی نەناسرێت تا کاتێک ژن و پیاو لە هەر پیشەیەکدا یەکسان نەبن، دونیای ژنان سوود لە نووسین و بابەتەکانی پیاوان لە ڕۆژنامەکەدا نابینێت ... بەڵێ، هەندێک پیاو بەرگری لە ئێمەی ژن دەکەن، ئێمە ئەمە دەبینین و سوپاسیان دەکەین. لەگەڵ ئەمەشدا، ئێمەی ژن خاوەنی شێواز و دابونەریتی خۆمانین و نووسەرانی پیاو نە ئەم بنەمایانە قەبووڵ دەکەن و نە لە فەزای زەینی ئێمە تێدەگەن. بۆیە، تکایە وازمان لێ بێنن و لە ئێمە بووکەڵە بۆ خەونەکانتان دروست مەکەن. ئێمە دەتوانین بە هەوڵی خۆمان بەرگری لە مافەکانمان بکەین..."

خاڵێکی تری سەرنجڕاکێش ئەمەیە، ئەم ئەنجومەنە لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونی ئەم ڕۆژنامەیەدا، چاپخانەیەکی سەربەخۆی بە هەمان ناوەوە کردەوە، هەموو کارمەندەکانی بە پیت چین و چاپکەرەوە ژن بوون و لە لایەن وەستایانی چاپخانەوە ڕاهێنانیان پێ کرابوو. ئەم بابەتەش بە وەرچەرخانێک لە مێژووی بوونی ژنان لە کۆمەڵگە عوسمانیەکاندا دادەنرێت و بە هۆی هەوڵی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە، ژنان وردە وردە توانییان لەو کارانەدا کە پێشتر هی پیاوان بوون، دابمەزرێن. بۆ نموونه، دوای ماوەیەکی کەم لە کردنەوەی چاپخانەی ڕۆژنامەی ژنان، بەڕێوەبەرایەتی پۆست و تەلەگراف لە ئیستەنبووڵیش ژمارەیەک ژنی وەک کارمەندی خۆی دامەزراند. ڕۆژنامەی دونیای ژنان جگە لە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان سەبارەت بە بوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا،  نامەی ئەو پیاوانی کە سەبارەت بە بوونی ژنان لە کۆمەڵگەدا نیگەرانییان دەردەبڕی لە گۆشەیەک بە ناونیشانی "نامەکان" بڵاو دەکردەوە. هەرچەندە زانیاری ورد لەبارەی تیراژی ئەم ڕۆژنامەیە لەبەردەستدا نییە، بەڵام لە یەکێک لە ئاگادارییەکانی ژمارە ١٦٥ی ئەم ڕۆژنامەیەدا دەخوێنینەوە:

"بە هۆی کەمی کاغەز لە هەلومەرجی تایبەتی جەنگدا [ئاماژە بە جەنگی یەکەمی جیهانی و لێکەوتەکانی لە خاکەکانی عوسمانیدا]، لەمەودوا ڕۆژانە سێ هەزار دانە لە ڕۆژنامەکە بڵاو دەکرێتەوە. بۆیە، پێویستە خوێنەران مانگانە هاوبەشی ڕۆژنامەکە بکەن."

خاڵێکی زۆر گرینگ سەبارەت بەم ڕۆژنامەیە پێکهاتەی ئەندامانی دەستەی نووسەرانیەتی. بە پێچەوانەی شێوازی ئاسایی لە ڕۆژنامەکان لە ساڵانی پێش ڕووخانی ئیمپراتۆری عوسمانیدا، دەستەی نووسەرانی ئەم ڕۆژنامەیە ژنانی گرووپە نەتەوەیی و ئایینییەکان و کەمینەکانی دانیشتووی ئەو جوگرافیایەیان لەخۆ گرتبوو کە بەڕاشکاوی بیرۆکەی ناسیۆنالیستییان ڕەد دەکردەوە و خوازیاری ددانپێدانانی مافی کەمینەکانیان بوون. ئەوەی دواتر دەیخوێنیتەوە چیرۆکی یەکێک لەو ژنانەیە کە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی دونیای ژنانە، لە نێوان ساڵانی ١٩١٤ تا ١٩٢١، هاوکات لەگەڵ دروستبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ و لە یەکتربڕینی ناسیۆنالیزمی تورک/کورددا، لەگەڵ دونیای ژنانەی خۆیدا ون بوو.

مەسعادەت بەدرخان

دوای ئەزموونکردنی ساتی ونبوونم لە دەریادا و بینینی ئەستێرەی بەیان لە پەنجەرەی کابینەی کەشتییەکەوە، بڕیارم دا لەبری بەدواگەڕانی شوێنپێی ئەو ژنانەی مەبەستم بوو لەناو ئەرشیڤە زۆرەکان - زۆرێکیان بە هۆی جەنگ، ڕووخانی حکوومەتی ناوەندی، ئاژاوە و یاخیبوونەکانی سەرەتای سەدەی بیستەم و هەروەها ململانێکانی دەوڵەتی تازە دامەزراوی تورکیا و کەمینە ئایینی و نەتەوەیییەکان، ناتەواو، وەلانراو، یان لە دەرەوەی دەستپێڕاگەیشتنی توێژەران بوو - بە دوای ڕێگەی ونبوونی ئەم ژنانە بەگەڕێم. ئەم بڕیارە لەژێر کاریگەری بیرۆکەی ڕبێکا سۆڵنیت لەبارەی "نەخشەگەلێک بۆ ونبوون" بوو.

لە یەکێک لە ئەفسانە زارەکییە کوردییەکاندا، لە شێوەی شیعردا نووسراوە و لە ڕێگەی جۆرێک مقامەوە بە ناوی "حەیران" زار بە زار گواستراوەتەوە،[٣] ڕووداوێکی سەیر لەبارەی "ونبوون" یان باشترە بڵێم "چۆنونبوون" هەیە. لە نیوەی چیرۆکەکەدا، کاتێک ململانێی دوو کارەکتەری سەرەکی لەسەر حەقیقەت دەگاتە لووتکە، یەکێکیان لە دوای هەڵەی یەک لە دوای یەک و شکستی دووبارە لە لایەن ئەوی دیکەوە، بڕیار دەدات لە بەیتی داستانەکە ون بێت.

هەردوو کارەکتەری سەرەکی ئەم ئەفسانەیە هێزی ئەودیو سروشتییان هەیە و لە ئەنجامدا ناتوانن خۆیان لە ڕکابەرەکانیان بشارنەوە، چونکە نەیار بە پشتبەستن بە هێزی ئەودیو سروشت دەتوانێت لە قووڵایی قووڵترین دەریاکانەوە یان لە لووتکەی بەرزترین شاخەکانەوە و تەنانەت لە دڵی بچووکترین گەردیلەکانیشدا بیدۆزێتەوە. یەکێک لە دوو کارەکتەرە سەرەکییەکەی چیرۆکەکە چەند ڕۆژ بە دوای شوێنێکدا بۆ ونبوون دەگەڕێت و دەستودامێنی با و ئاو و گیا دەبێت، بەڵام هەموو جارێک بە نائومێدی دەگەڕێتەوە. سەرەنجام ڕۆژێک سەرکەوتوو دەبێت لە داڕشتنی "نەخشەی ونبوون"ی خۆی و بەرەو شوێنێک دەڕوات کە دەستی کەسی پێی نەگات. ئەو، کە ناوی "شێخ ڕەش"ە، "پشتی خۆر" بۆ ونبوون هەڵدەبژێرێت و لەوێ بۆ هەمیشە لە چاوی هەمووان ون دەبێت.

یەکەم وێنە کە لە کاتی بیستنی دەستەواژەی "پشتی خۆر"دا بە زەینی مرۆ تێدەپەڕێت، ڕەشایییە، جێگەیەک کە هیچ ڕووناکی نییە و تاریکی بەسەر دوورەدیمەندا زاڵە.

ڕەنگە ونبوونیش بە جۆرێک لە ڕەشایی و جۆرێک لە مەودا بچووێنرێت، مەودای نێوان کەسی ونبوو و جیهانە ئاشناکەی کە لە دیوە تاریکەکەی دەمێنێتەوە. ئێستە دەمەوێت دەست بە چیرۆکی ونبوونی مەسعادەت بەدرخان لە مەودای تاریکی نێوان ئەو و هەموو ئەو بابەت، شانۆنامە و وەرگێڕانانەی لە ڕۆژنامەی دونیای ژناندا ماونەتەوە، بکەم.

مەسعادەت بەدرخان یەکێک لە ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی "دونیای ژنان"ە، کە بە زمانی تورکی عوسمانی بڵاو دەکرایەوە. جگە لەمەش، ئەو سەرنووسەری پاشکۆیەکە کە لە ژمارە ١٢١ەوە لەژێر هەمان ناونیشان و بە زمانی فەرەنسی بۆ ڕۆژنامەکە زیاد دەکرێت. هەرچەندە ئەو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مافی ژنانی عوسمانییە، بەڵام لە ڕۆژنامە و بەڵگەنامەکانی پێوەست بە ئەنجومەن هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو نییە. لەگەڵ ئەمەشدا، وەک لە پاشناوەکەی دەردەکەوێت، ئەو سەر بە تایەفەیەکی دیاری کورد بووە. لە پشکنینی شەجەرنامەی بنەماڵەی بەدرخانییەکان، نەمتوانی زانیاری دروست لەسەر مەسعادەت، باوکی، یان ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی باوکی بەدەست بهێنم.

بۆیە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی لاوەکی لەبارەی ئەو چاوپێکەوتنم لەگەڵ چەند مێژوونووسێکی سەردەمی عوسمانی کرد. دوکتۆر عایشە کادی ئۆغڵوو، پرۆفیسۆری یاریدەدەری توێژینەوەی جێندەر لە زانکۆی سابانچی و توێژەری ژنانی ڕۆژنامەنووس لە سەردەمی عوسمانی، ئەو پێی وا بوو مەسعادەت ئەندامی بنەماڵەی بەدرخانییەکان نەبووە، بەڵکوو تەنیا ناوی بنەماڵەی هاوسەرەکەی، سورەیا ئەحمەد بەدرخانی بەکار هێناوە. سەرەڕای ئەمەش، خاتوو عایشە کادی ئۆغڵوو جەختی لەوە کردەوە بەڵگەی پێویست نییە بۆ سەلماندنی ئەم بانگەشەیە و ئەمە تەنیا بانگەشەی یەکێک لە خزمەکانیەتی.

میتلات کۆتلات، نووسەر و لێکۆڵەری مێژووی چاپەمەنی عوسمانی، باوەڕی وا بوو مەسعادەت ئەندامی بنەماڵەی بەدرخانییەکان بووە، بەڵام ددانی بەوەدا نا تا ئێستە زانیاری دروستمان لەسەر ناوی باوکی نییە. ناوبراو ئاماژەی بە لابردنی ناوی بنەماڵەی بەدرخان لە ئەرشیڤەکانی حکوومەت بە هۆی ناکۆکییان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە ساڵانی سەرەتای دامەزراندنی ئەم وڵاتە کرد. میتلات کۆتلات هەروەها باسی لەوە کرد لەو ماوەیەدا باو بووە ژنانی ڕووناکبیر لە واژۆکانیاندا ناوی بنەماڵی خۆیان شانبەشانی ناوی بنەماڵەی هاوسەرەکانیان بەکار بهێنن، تاکوو بەمە جەخت لە سەربەخۆیی خۆیان لە هاوسەرەکانیان بکەنەوە. ئاماژەی بە عەلاوییە مەولان ڕەفعت‌زادە، هاوڕێی مەسعادەت و سەرنووسەری بەشی تورکی ڕۆژنامەی دونیای ژنان کرد، کە لە واژۆی خۆی لە کۆتاییی سەروتارەکانیدا هەردوو ناوی بنەماڵەی مەولان و ڕەفعت‌زادەی بەکار هێناوە.[٤] بەم پێیە، کۆتلات واژۆی مەسعادەت لەژێر بەرهەمەکانیدا بە نیشانەی پێوەندی ئەو بە بنەماڵەی بەدرخان زانی.

یەکەم بابەتی مەسعادەت بەدرخان لە ١٢ی ئۆگەستی ١٩١٣ لە ڕۆژنامەی دونیای ژنان بڵاو کرایەوە و دواتر تا ٣٠ی جوولای ١٩١٤ لە بابەتەکانیدا بە ناونیشانی "ژن لە ماڵ و کۆمەڵگە"دا، دووبارە پێناسەی مێینەیی لە جیهانی نوێدا و پێویستی گۆڕینی تێڕوانینەکانی بەرانبەر بە پرسی ژن و مافەکانیان لە قانوون، بنەماڵە و کۆمەڵگە کردووەتەوە.

هەروەها بابەتەکانی بە زمانی فەرەنسی لە پاشکۆی ئەم ڕۆژنامەیەدا بڵاو کردووەتەوە. جگە لەمەش، وەرگێڕانی نوێترین بابەتەکانی فەرەنسی بۆ سەر زمانی تورکی لە لایەن مەسعادەت لە ڕۆژنامەی دونیای ژنان دەبینین. دەتوانرێت تەواوی بەرهەمەکانی بەسەر دوو دەستە دابەش بکرێن: دەستەی یەکەم بە زمانی تورکی عوسمانی نووسراوە و ئاراستەی گشت ژنانی کۆمەڵگەی عوسمانی کراوە. لەم بەرهەمانەدا زیاتر باسی لە بابەتەکانی وەک پێوەندی نێوان ژن و پیاو پێش هاوسەرگیری، جیابوونەوە، مافی ژنان لە خێزان، هاوسەرگیری منداڵ، فرەژنی، کاری ماڵەوە و سەرپەرشتیکردنی منداڵی کردووە و جەختی لەوەش کردەوە کە سەردەمێکی نوێ بەڕێوەیە و ژنان دەبێت مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان بگرنە دەستی خۆیان:

"ئێمە چاوەڕێی ئەوە ناکەین پیاوان ماف و ڕێز بە ژنان بدەن. بە پێچەوانەوە، ئەوە ژنانن کە دەبێ لە ڕێگەی خەباتی خۆیانەوە هەردوو ئەمانە بەدەست بهێنن؛ ژنان هێشتا ئازاد نین چونکە لە بەرانبەر ئەو زوڵمەی بەرانبەریان دەکرێت سەبریان هەیە. لەگەڵ ئەمەشدا، کاتی ئەوە هاتووە بڕیار بدەن لە بەرابەر ستەمکاران بوەستن و بەرگری بکەن ... لەم ڕووەوە ژنان بە پلەی یەکەم بەرپرسیارن لە ڕێگەی خەباتەوە خۆیان ئازاد بەکەن و تەنیا دوای ئازادییە کە دەتوانن نەوەیەک پەروەردە بکەن کە ددان بە مافەکانی ژناندا بنێت و پیاوانێک بچنە ناو کۆمەڵگەوە کە لە ژن تێبگەن و لەبری ئەوەی دڵیان بشکێنن، و ڕێزیان لێ بگرن ..."

لە سەروتاری یەکەم چاپی فەرەنسی دونیای ژنان - پاشکۆی ژمارە ١٢١، ٢٠ی دیسەمبەری ١٩١٣ - مەسعادەت بە واژۆی "کاردیناڵ دونیاسی" دەنووسێت:

"بە هۆی ئەو هاندان و گرینگیپێدانەی کە خوشکە غەیرە موسڵمانەکانمان لە ئیمپراتۆری عوسمانی و ئەورووپا بۆ ڕۆژنامەی دونیای ژنان نیشانیان دا، بڕیارمان دا لەمەودوا ئەم پاشکۆیە بە زمانی فەرەنسی بڵاو بکەینەوە..."

لەم کۆمەڵەیە لەپاڵ مەسعادەت، ناوی ژنانی وەک لیا هوورشی (ڕۆژنامەنووسی ڕۆمانی)، لووسی تۆمایان (ڕۆژنامەنووس)، بێرس دانگێنیس (نووسەر و چالاکوانی مافی ژنانی فەرەنسی)، دوکتۆر فریدا ئۆسکار (ڕۆژنامەنووس)، بێرس دی لاونای (ڕۆژنامەنووس)، فەهرول بینات سولەیمانۆڤا (ڕۆژنامەنووس)، ئۆدێت فێڵدمان (پەیامنێری ڕۆژنامەی بێرلینەر تاگبلات، ڕۆژنامەنووس)، گرەیس ئێلیسۆن (پەیامنێری ڕۆژنامەی تایمز، ڕۆژنامەنووس) تۆمارکراوە.[٥]

بابەتەکانی مەسعادەت بەدرخان، وەک سەرنووسەری بەشی فەرەنسی، بۆ ڕووناکبیران و فێمینیستەکانی ڕۆژئاوا نووسراون. ئەو لەم نووسینانەدا بە نیگایەکی ڕەخنەگرانە، تێڕوانینی باوی ڕۆژئاوایی سەبارەت بە ژنانی ڕۆژهەڵات دەخاتە ژێر پرسیارەوە و زۆرجار ئەم بۆچوونانە بە هەڵبەسترا و لێکدانەوەی بۆچوونی گەشتیارانی ڕۆژئاوایی و سەفەرنامەنووسانی ئەورووپایی دەزانێت. دەڵێت ڕۆژئاوایییەکان ژنانی ڕۆژهەڵات بە بوونەوەرێکی لاواز و بێدەنگ و دیلی حەرەمسەراکان وەسف دەکەن و خەباتەکانیان پشتگوێ دەخەن، لە کاتێکدا ژنانی ڕۆژهەڵاتیش وەک ژنانی ڕۆژئاوا سەرقاڵی داکۆکیکردنن لە ماف و ئازادییە کۆمەڵایەتییەکانیان و دەستکەوتی ئومێدبەخشیان بەدەست هێناوە. مەسعادەت ڕاپۆرتێک لەسەر مافی خوێندن و کردنەوەی زانکۆکان بەڕووی ژناندا دەنووسێت و لە شوێنێکی دیکەشدا لەسەر هیوای بەدەستهێنانی مافی دەنگدان دەنووسێت. هەروەها ئامۆژگاری ژنانی ڕووناکبیری ڕۆژهەڵات و موسڵمانان دەکات کە دەست بە نووسینی بابەت و کتێب بە زمانەکانی وەک فەرەنسی و ئینگلیزی بکەن، تاکوو لەم ڕێگەیەوە ڕووبەڕووی پەرەپێدانی "ئەم وەهمانە" لەبارەی بە ژنانی موسڵمان ببنەوە.

ناوی مەسعادەت بەدرخان دوایین جار لە ١٨ی جوولای ١٩١٤ و لە ژمارە ١٥٠ی ئەم ڕۆژنامەیەدا بینراوە. لەم ژمارەیەدا بابەتێکی بێرس دانگێنیس، نووسەری فەرەنسی (١٨٥٢-١٩٤٠)، سەبارەت بە هاوسەرگیری فەرمی و پێوەندی سۆزداری نێوان ژن و پیاو لە دەرەوەی چوارچێوەی هاوسەرگیری فەرمی وەرگێڕاوە. لە کۆتاییی وەرگێڕانەکەدا بە بیری خوێنەرانی هێناوەتەوە کە بە هۆی گرینگی ئەم بابەتە بۆ کۆمەڵگە و ڕێژەی بەرچاوی جیابوونەوە لە تورکیای عوسمانی، ئەم وەرگێڕانە کراوەتە دوو بەش و لە هەفتەی داهاتوودا بەشەکەی دیکەی بڵاو دەکرێتەوە. سەرەڕای ئەمەش، ناوی مەسعادەت بەدرخان نە لە ژمارەی هەفتەی دواتر و نە لە هیچ کام لە ژمارەکانی دواتری ئەم ڕۆژنامەیەدا نابینرێت.

کاتێک لە ئەرشیڤە سەرەکییەکاندا هیچ شوێنەواری مەسعادەت بەدرخانم نەدۆزیەوە، ناچار بووم ڕوو لە ئەرشیڤی لاوەکی بکەم. هەر لە هەفتەکانی یەکەمدا، لە ناوەندەکانی ئەرشیڤی پەڕەکاندا بەڵگەنامەی زۆرم لەبارەی سورەیا ئەحمەد بەدرخان، هاوسەری مەسعادەت، دۆزییەوە. سورەیا ئەحمەد بەدرخان لە ساڵی ١٨٨٦ لە ئیستەنبووڵ لەدایک بووە، باوکی ئەمیر عەلی بەدرخان دوایین میری ویلایەتی بۆتان (دوورگەی ئیبن عومەر) لە بەشی باکووری کوردستان کە دەکەوێتە تورکیای ئێستە بووە. بەدرخانییەکان دوای شکستهێنان لە زنجیرەیەک یاخیبوون دژی دەسەڵاتی عوسمانی (١٨٣٦-١٨٤٥) بۆ ئیستەنبووڵ دوورخرانەوە و بۆ هەمیشە لە مافی گەڕانەوەیان بۆ ناوچە کوردنشینەکان بێبەش کران. سەرەڕای ناکۆکی بەدرخانییەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی، بەڵام لە کۆشکی عوسمانی پەروەردە بوون و بوونە خاوەنی و پێگە و دەسەڵات لە حکوومەتدا. بەپێی ئەرشیڤەکانی حکوومەت، سورەیا بەدرخان دوای چەند قۆناغێک لە دەربەدەری لە ئیستەنبووڵ و ماوەیەک مانەوە لە قاهیرە لە ساڵی ١٩١٢ گەڕاوەتەوە ئیستەنبووڵ و لە کۆشکی عوسمانی بە پۆستێکی فەرمی وەک یەکێک لە وتەبێژانی وەزارەتی دەرەوەی دەوڵەتی عوسمانی لە کاروباری ئێران کاری کردووە. ئەم قۆناغە لە لایەک هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی چالاکییە ناسیۆنالیستییەکانی کورد بۆ پێکهێنانی کۆمیتەی سەربەخۆییی کوردستان و دژایەتیکردنی حکوومەتی عەبدولحەمید و لە لایەکی دیکەوە ڕێککەوتە لەگەڵ دەستپێکی کارەکانی مەسعادەت بەدرخان لە ڕۆژنامەی دونیای ژنان کە نووسەرانی بە ئاشکرا دژایەتی بیرۆکەی ئەندامانی کۆمیتەکانی وەک "ئیتحاد و تەرەقی" و ناسیۆنالیستەکانی دیکە بوون. بەپێی بەڵگەنامە ئەرشیڤییەکان، حکوومەتەکەی سوڵتان عەبدولحەمید بۆ لابردنی جیابیران، ژمارەیەکی زۆری لە نەیاران دەستگیر کرد. ڕەنگە مەسعادەت بەدرخان دوای بڵاوکردنەوەی دوا وتاری لە ١٨ی جوولای ١٩١٤ لەگەڵ هاوسەرەکەی، کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمیتەی سەربەخۆییی کوردستان، ناچار بووبێت بەنهێنی و خێرا ئیستەنبووڵ بەجێ بهێڵێت.

لەو کاتەوە لە ئەرشیڤەکانی دەوڵەتدا ناوی سورەیا ئەحمەد بەدرخانیش نەماوە و من بە بەدواداچوونی ئەرشیڤەکانی کۆمیتەی "خۆیبوون"، شوێنپێی مەسعادەتم لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی دۆزیەوە. هەڵبەتە ئەم ئەرشیڤانەش بە هۆی دەربەدەری و ژیانی نهێنی ئەندامەکانییەوە یەکپارچە و ورد نین و زۆرتر کۆمەڵێ نامە و ڕۆژنامەی پەرش و بڵاون کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٦ بۆ ١٩٣٠ لە قاهیرە، بەغدا، سلێمانی و حەلەب چاپ دەکران.

بە خوێندنەوەی ئەم ئەرشیڤانە بۆم دەرکەوت سورەیا ئەحمەد بەدرخان تا ساڵی ١٩١٨ بە ناوی خوازراو "عەزیزی ئەحمەد" لە قاهیرە ژیاوە و دوای ئەوە لەگەڵ کۆمەڵەیەکی گەورەی ناسیۆنالیستانی کورد بە شێوەیەکی فەرمی حیزبی "خویبوون"ی پێک هێنا. لە کاتێکدا سورەیا بەدرخان لەژێر ناوی خوازراودا خەریکی چالاکی بووە، دەرکەوتنی مەسعادەت بەدرخان لە کەشی گشتیدا ئاسان یان دوور لە مەترسی نەبووە. لە ساڵی ١٩٢٣ هەموو ئەندامانی بنەماڵەی بەدرخان لە لایەن حکوومەتی تازە دامەزراوی کۆماری تورکیاوە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێنرێت. هەروەها لە ساڵی ١٩٣٠دا سورەیا ئەحمەد بەدرخان بە هۆی چالاکییەکانییەوە مانەوەی لە خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی فەرەنساشی لێ قەدەغە دەکرێت.

سەرەڕای ئەمەش، لە هیچ کام لە ئەرشیڤە فەرمی و نافەرمییانەی ماونەتەوە، بچوکترین نیشانە لە مەسعادەت بەدرخان نییە. هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو، چۆنیەتی ژیانی دەربەدەری و یان تەنانەت مەرگ و شوێنی ناشتنی بەردەست نییە. من تەنیا لە ڕۆمانی "بیرەوەری چارەنووسێک"ی محەممەد ئۆزۆن، زانیاریم لەبارەی سورەیا ئەحمەد بەدرخان و خەرمانەیەکی کاڵ لە ژنێک دۆزیەوە کە ڕەنگە مەسعادەت بەدرخان بێت. محەممەد ئۆزۆن دەڵێت ئەم ڕۆمانەی لەسەر بنەمای ژیانی ڕاستەقینەی جەلادەت بەدرخان نووسیوە، بەڵام تەنانەت لەم ڕۆمانەشدا هیچ ئاسەوارێک لە ناوی مەسعادەت نییە و تەنیا نووسراوە ئەو ژنە لە حەوشەی ماڵێکی گەورە لە گوندی زەیتونی، نزیک قاهیرە ژیاوە. بەراوردکردنی زانیارییەکانی ناو ئەم ڕۆمانە سەبارەت بە کارەکتەرەکانی دیکە لەگەڵ ڕاستییەکان و بەڵگەنامە ئەرشیڤییەکان، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە کارەکتەر و ڕوودا و شوێنەکان واقیعین. کەواتە، ئەم ڕۆمانە دوایین شوێنپێیە کە تا ئێستە لە ژیانی مەسعادەت بەدەستم هێناوە.

دیار نییە بۆچی لە ماوەی مانەوەی لەو خانووە گوندنشینەدا، سەرەڕای ئەوەی بنەماڵەی بەدرخان لە نێوان ساڵانی ١٩١٧ بۆ ١٩٦٠ خاوەن ئیمتیازی بەشێک لە گرینگترین ڕۆژنامە کوردییەکان بوون، مەسعادەت ئیتر هیچی نەنووسیوە. بیرۆکەکانی مەسعادەت لەبارەی خێزان، تەڵاق و ئەخلاقی هاوسەرگیری بە قەڵەمی هاوسەرەکەی لە ڕۆژنامەی "کوردستان"دا بڵاو دەکرایەوە، بەو جیاوازییەی ئەمجارە ئەم بیرۆکانە لە شێوەی گوتاری ناسیۆنالیستیدا داڕێژراون بەبێ ئەوەی ناوی داهێنەرەکەیان بهێنرێت. بۆ نموونە، سورەیا ئەحمەد بەدرخان لە بابەتگەلێکدا کە سەبارەت بە ئەخلاق لە بنەماڵەی کوردیدا نووسیویەتی، پێویستی ناسین و پێوەندی هاوسەرەکان پێش هاوسەرگیری، دژایەتیکردنی هاوسەرگیری زۆرەملێ، دژایەتیکردنی فرەژنی و ڕێزگرتن لە مافی ژنان لە بنەماڵەدا لە خەسڵەتەکانی کۆمەڵگەی کوردی زانیوە و لەگەڵ ستایشکردنی تایبەتمەندییەکانی کورد لە دداننان بە ئازادی و تاکگەراییی ژنان، مشتومڕی مافی ژنانی لە چوارچێوەی بیرۆکەی ناسیۆنالیستیدا فرەوانتر کردووە.

وەرگێڕان: سۆران جەلیل

---------------------------------------------------------

• ئەم بابەتە سۆما نیگەهداری‌نیا نووسیویەتی و بە ناونیشانی (مسعادت بدرخان، زنی در تقاطع دو ناسیونالیسم)، ١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤، لە سایتی (آسو) بڵاو کراوەتەوە.

من لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بۆ دۆزینەوەی شوێنەواری یەکەمین ژنانی نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کورد و وەدەستهێنانەوەی کەشی فیکری، شێوازی نووسین و بواری چالاکییەکانیان خەریکی لێکۆڵینەوە لە ئەرشیڤی چاپەمەنی عوسمانی-کوردی بووم و جگە لە مەسعادەت بەدرخان، ناوی ژنانی دیکەی وەک ئەویشم وەدەست هێنا و لە ژیانیان و دۆزینەوەی سەرەداوگەلێک لە چارەنووسیانم کۆڵیوەتەوە. ئەم ژنانە چەندان بەرهەمی گرینگیان لە بواری سیاسی، زانستی، کولتووری و کۆمەڵایەتیدا نووسیوە، بەڵام زۆرجار بە هۆی شەڕ، دەربەدەری زۆرەملێ و سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم لە سەدەی ڕابردوودا جا بە مەبەست بێت یان بەبێ مەبەست، لەبەرچاو بزر بوون. بەرهەمەکانی ئەم ژنانەش وەک ناو و چارەنووسیان لە هەراوهوریای مێژووی پیاوسالاری هەژموونخوازدا پەراوێز خراون و لەبەرچاو بزر بوون.

پەراوێزەکان:

[1] kadının dünyası dergisi

[2] Osmanlı Müdafaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti

[3] اشاره است به افسانه‌ی شفاهی - بەیتی شێخ ڕەش و شێخ مە‌ند.

[4] Nuriye Ulviye Mevlan

[5] Lia Hurşi (Romanyalı gazeteci), Lucy Tomayan (Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Berthe Dangeness (Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Dr. Frieda Oscar (Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Berthe de Launay (Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Fahr-ül Benat Süleymanova (Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Odette Feldmann (Berliner Tageblatt gazetesi muhabiri, Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı), Grace Ellison (Times gazetesi muhabiri, kadın hakları aktivisti, Osmanlı Müdâfaa-i Hukuk-ı Nisvan Cemiyeti üyesi, gazeteci, Kadınlar Dünyası yazarı)

ناونیشانی بابەتەکە بە زمانی فارسی:

سوما نگهداری‌نیا، مسعادت بدرخان، زنی در تقاطع دو ناسیونالیسم، آسو، ٢٩ آبان ١٤٠٣

وێنەکان:

وێنەی یەکەم. ئەم وێنەیە ساڵی ڕابردوو لە عەممان لە کاتی لێکۆڵینەوە لەسەر مەسعادەت بەدرخان لە لایەن دوکتۆر عایشە کادی ئۆغڵوو دۆزرایەوە.

وێنەی دووەم. سورەیا ئەحمەد بەدرخان و منداڵەکانی، قودرەت و حەقی بەدرخان.

وێنەی سێیەم. ئەندامانی دەستەی نووسەرانی پاشکۆی فەرەنسی ڕۆژنامەی "دونیای ژنان" و کۆمەڵەی داکۆکیکارانی مافی ژنانی عوسمانی. سەرچاوە - ناوەندیی توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ژنانی ئیستەنبووڵ.

وێنەی چوارەم. ئەندامانی کۆمەڵەی داکۆکیکارانی مافی ژنان. هەمان سەرچاوە.

وێنەی پێنجەم. پاشکۆی فەرەنسی ڕۆژنامەی "دونیای ژنان" کە لە لایەن مەسعادەت بەدرخانەوە سەرپەرشتی کراوە. هەمان سەرچاوە.

وێنەی شەشەم. بڵاوکردنەوەی وێنەی ژنانی موسڵمان لە لاپەڕەی یەکەمی ڕۆژنامەی "دونیای ژنان". هەمان سەرچاوە.

بەسپاسەوە ئەم بابەتە لە فەیس بووکی بەڕێز سۆما نێگەهداری نیا وەرگیراوە