زمان و هه‌ڵکه‌وتی کۆمهڵایهتینووسینی:
پیتر ترادگیلوهرگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
ته‌فسیر کردن و لێکدانه‌وه‌ی کایه‌یه‌کی فووتباڵ به زمانی ئینجیل یان ڕێوڕه‌سمێکی نزا و پاڕانه‌وه‌ی نێو کلیسا به زمانی قانوونی یان هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر خراپ و، یان گاڵته و جه‌فه‌نگه. زمان نه‌ک هه‌ر به پێی خه‌سڵه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئاخێوان جیاوازه - وه‌ک هۆکارگه‌لی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌سته‌ی ئێتنیکی، و جێندر (جینسی کۆمه‌ڵایه‌تی)که تاکوو ئێستا قسه‌مان لێوه کردوون – به‌ڵکوو به پێی هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاخێوانیش جیاوازه. عه‌ینی ئاخێو له هه‌لومه‌رجی جیاواز یان به مه‌به‌ستی جیاواز، شێوه‌زاری جیاوازی زمانی به‌کار ده‌هێنێ. گشتێتی شێوه‌زاره زمانییه‌کانی که‌به‌م شێوه‌یه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی له ئاخێوان به‌کار ده‌هێندرێن – که ئه‌وه‌ش ده‌کرێ گه‌لێک زۆر بن - ده‌کرێ به گه‌نجینه‌ی زمانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه زمانییه نێو زهد بکرێ.
زۆر هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کرێ ده‌وربگێڕن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌وه‌ی که کامه‌یه‌ک له شێوه‌زاره‌کانی ئه‌و گه‌نجینه زمانییه له ڕاستیدا له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی دا به‌کار بهێندرێ.بۆنموونه، ئه‌گه‌ر ئاخێوان له گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌وتۆ قسه بکه‌ن که له شوێنێک کاریان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن،ڕێی تێده‌چێ ئه‌و زمانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن جوێ بێ له‌و زمانه‌ی بابڵێین، ئه‌وان له ماڵێ له گه‌ڵ خاو و خێزانیان به‌کاری ده‌هێنن بۆ قسه کردن له سه‌ر بابه‌تی دیکه. ئه‌و شێوه‌زاره زمانییانه‌ی که به‌و شێوه‌یه ده‌لکێندرێن به پیشه و کارێکی تایبه‌تی یان بابه‌تی تایبه‌تی ده‌کرێ نێوی لێ بندرێ register واته زمانی پیشه‌یی. بۆ نموونه زمانی قانوون، له زمانی بژیشکی جیاوازه، که ئه‌ویش به نۆره‌ی خۆی له زمانی موهه‌ندیسی جیاوازه - و وه‌ک ئه‌وانه. زمانه پیشه‌ییه‌کان به‌ته‌واوی، یان تاڕاده‌یه‌کی زۆر، خه‌سڵه‌ت و نیشانه‌یان به گۆێره‌ی په‌یڤی جیاوازه‌وه دیاری ده‌کرێ: یان به ڕێگه‌ی به‌کارهێنانی هێندێک وشه‌ی تایبه‌تی، یان به‌کارهێنانی وشان به مانایه‌کی تایبه‌تی. بۆ نموونه، بژیشکان وشه‌ی clavicle " ئێسکی بۆقه‌ته‌ی مل" به‌کار ده‌هێنن له کاتێکدا ئه‌اونه‌ی بژیشک نین به هه‌مان شت ده‌ڵێن collar – bone. پارێزه‌ران وشه‌ی وه‌کوو tort
" شێوه تاوان" و malfeasance " خراپه‌ی ئیداری" ده‌کار ده‌که‌ن. مووچه‌خۆرانی شیرکه‌ته‌کانی ئوتوبۆس ئاژۆتن له هێندێک ناوچه‌ی بریتانیا زۆر زیاتر له‌وانه‌یه به ئوتۆبۆسی دوو قاتی بڵێن deckers ، له کاتێکدا خه‌ڵکی ئاسایی به گشتی پێیان ده‌ڵێن double-deckers"دوو قات". هه‌ر ئاواش فوتبالیستی پرۆفێشناڵ و خه‌ڵکی ئاسایی هه‌ردووکیان باسی فووتباڵ ده‌که‌ن، به‌ڵام زۆر زیاتر وایه که فووتبالیستان به‌و شوێنه‌ی کایه‌ی تێدا ده‌کرێ بڵێن park ، له کاتێکدا خه‌ڵکی ئاسایی زۆر زیاتر وێده‌چێ پێی بڵێن pitch . زاراوه‌ی وه‌کوو verbal repertoire " گه‌نجینه‌ی زمانی" و register " زمانی پیشه‌یی" خۆیان به‌شێکن له‌زمانی پیشه‌یی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئێمه ده‌توانین بڵێین، یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی په‌روه‌رده، ئه‌وه‌یه زمانی پیشه‌یی مژار و بابه‌تی تایبه‌تی فێری شاگرد و فێرخوازان بکا. کاتێک ئێوه جوگرافیا ده‌خوێنن، یه‌ک له‌و کارانه‌ی ده‌که‌ین فێربوونی هێندێک په‌یڤ و چه‌مکی تایبه‌تی و لێزانینی ته‌واویانه وه‌ک moraine "سه‌هۆڵ ماشت" و esker " ته‌په یان لێواره‌ی خیز". کاتێک بیرکاری ده‌خوێنن یه‌ک له‌وشتانه‌ی ده‌بێ بیکه‌ن فێر بوونی وشه‌ی وه‌ک sine "سینوس" و logarithm
" لۆگاریتم" و وشه‌ی دیکه‌ی ئاوایه.
ئه‌وه‌تان له به‌رچاو بێ register " زمانی پیشه‌یی"له پرینسیپ دا سه‌ربه‌خۆیه له له‌هجه. ئه‌وه ڕاسته هه‌ره ئاسایییه که له جیهانی ئینگلیسی زماندا زمانه پیشه‌ییه تێکنیکییه‌کان له‌گه‌ڵ له‌هجه‌ی ستاندارد واته ئینگلیسیی ستاندارد ڕێک بکه‌ون.به‌ڵام هیچ پێوه‌ندییه‌کی پێویست له نێوانیاندا نییه.هه‌ر قوتابییه‌کی مه‌دره‌سه ئه‌گه‌ر بڵێ هێندێک ته‌پۆڵکه‌ی خیزمان دی که سه‌هۆڵ ماشتی به‌ردیان لێ نزیک بوو ، ده‌بێ بگوترێ له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووه به سه‌ر زمانی پیشه‌یی تێکنیکی جوگرافیا دا زاڵ بێ. لێره دا هیچ پێویست ناکا له‌هجه ناستاندارده‌کان وه‌لابندرێن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ بکرێ فێری په‌یڤی تێکنێکی بابه‌تێکی تایبه‌تی بێ. به ته‌واوی ده‌گونجێ مرۆ بۆ وێنه با بڵێین به AAVE "شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی " باسی مژار‌و بابه‌تی ئاکادێمی بکا. له ڕاستیدا،له نێو هێندێک کۆمه‌ڵگه‌یان باسی ته‌نانه‌ت مژاری هه‌ره به‌رزی ئاکادێمی به له‌هجه ناوچه‌ییه‌کانی ناستاندارد قاعیده‌یه‌که هه‌تا ئه‌وه‌ی که ڕێزپه‌ڕ بێ – له خواره‌وه له باسی ئه‌ڵمانیی سویس بڕوانه.
زمانه پیشه‌ییه‌کان نموونه‌یه‌کی جۆره‌یه‌کی تایبه‌تی له زمانن که له چوارچێوه و هه‌ڵکه‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رهه‌م دێن. زۆر له هۆکارگه‌لی دیکه‌ی که پێوه‌ندییان به‌و هه‌لومه‌رجه‌وه هه‌یه که زمانی تێدا به‌کار ده‌بردرێ، له سه‌ره‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی بابه‌ته‌که، ئه‌وانیش کارلێکه‌رییه‌کی زمانییان ده‌بێ. یه‌ک له‌و کارلێکه‌رییه هه‌ره گرینگانه ڕه‌سمییه‌ته . "ڕه‌سمییه‌ت"، له ڕاستیدا، شتێک نییه که بکرێ به هاسانی به ده‌رجه‌یه‌کی ورد سنووری دیاری بکرێ و بناسێندرێ.زیاتر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و چه‌مکه هۆکارگه‌لێکی زۆر وه‌به‌ر ده‌گرێ له‌وانه ههلومهج، ناسیاوی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێوه‌ندی خزمایه‌تی، به‌ئه‌ده‌بی، جیدییه‌ت، و له‌وانه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌زانن ڕه‌سمییه‌تی نیسبی و ناڕهسمییهتی شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی زمانی له زمانه‌که‌ی خۆیاندا چییه.بۆ نموونه، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئینگلیسی ده‌زانن تێگه‌یشتن له ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو ڕسته جووتۆکانهی خواره‌وه له‌چ ڕوویه‌که‌وه جیاوازن دژوار نییه:
I require your attendance to be punctual ئه‌من داوا ده‌که‌م ئاماده‌یه‌یی ئێوه له وه‌ختی خۆیدا بێ.
I want you to came on time ئه‌من ده‌مه‌وێ ئێوه له وه‌ختی خۆیدا بێن.
Father was somewhat fatigued after his lengthy journey باب تاڕاده‌یه‌ک ماندوو بوو دوای سه‌فه‌ره درێژه‌که‌ی.
Dad was pretty tired after his long trip بابه ته‌واو ماندوو بوو دوای سه‌فه‌ره درێژه‌که‌ی.
A not inconsiderable amount of time was expended on the task وه‌نه‌بێ ماوه‌یه‌کی که‌م له سه‌ر ئه‌و کاره داندرابێ.
The job took a long time کاره‌که ماوه‌یه‌کی درێژی پێ چوو.
هه‌ر جووتۆکهیهک له‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه ئاشکرایه زۆر تاکه‌م ما‌نایان وه‌ک یه‌ک وایه له هه‌ر نموونه‌یه‌ک دا، به‌ڵام جیاوازییان له‌یه‌کتری له باری ڕهسمییهتییانهوهیه. یه‌که‌م ڕسته‌ی هه‌ر کام له جووتۆکهکان به نیسبه‌ت ڕه‌سمی ، و ئی دووهه‌میان به نیسبه‌ت ئاسایییه.ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی زمان که له‌و ڕووهیهوه له یه‌کتری جیاوازن پێیان ده‌گوترێ style " شێواز" شێوازه‌کان ده‌کرێ وه‌ک زنجیره‌یه‌ک به یه‌ک ببه‌سترێنه‌وه له دۆخی زۆر ڕه‌سمی یه‌وه تا دۆخی زۆر ئاسایی و ناڕه‌سمی.شێوازی ئه‌و چه‌شنه له زمانی ئینگلیسی دا زیاتر به جیاوازی ڤۆکابولاری ڕا له‌یه‌ک ده‌کرێنه‌وه( وه‌ک tired له هه‌مبه‌ر fatigued ؛ trip له هه‌مبه‌ر journey دا )، به‌ڵام هه‌ر وه‌هاش، هه‌ر وه‌ک دوا جووتۆکه ڕسته‌که نیشان ده‌دان ، به ڕێگه‌ی جیاوازی نه‌حویشه‌وه- دۆخی به‌رکاری له شێوازی ڕه‌سمی ئینگلیسی دا زۆر زیاتر به کار ده‌هێندرێ. ئه‌و ڤۆکابولارییهی که له کۆتایی زنجیره‌ی ئه‌و په‌ڕ ناڕه‌سمی دا ده‌کارده‌کردرێ به slang دا ده‌ندرێ. بۆ نموونه، ئێمه ده‌توانین ڕسته‌ی دووهه‌م ته‌نانه‌ت زۆر ناڕه‌سمیتر لێبکه‌ین، به دانانی وشه‌ی slang ی وه‌کوو bushed یان whacked له جیات tired.
له هێندێک له زمانه‌کاندا شێوازه‌کان ده‌کرێ زۆر له زمانی ئینگلیسی زیاتر ویشکتر و نه‌گۆڕتر بن. بۆ نموونه، له زمانی جاوه‌یی له ئێندۆنێزی، چه‌ندین "ئاست"ی جیاوازی قسه کردن هه‌ن، یان شێوازی شێوه‌زاران که له بارودۆخی جیاواز دا ده‌کار ده‌کرێن، که ئه‌وانه‌ش نه‌ک زۆر جیاوازی وشه‌ییان ده‌نێو دایه، به‌ڵکوو جیاوازی که‌میشیان له ڕووی به‌کارهێنانی جێناو و پاشگرانیشدا هه‌یه. ئه‌و ئاستانه به‌ڕێژه جیاوازن، و نێوی خۆیان هه‌یه که له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا به‌نێوبانگن. له هه‌ر کام له ئاسته‌کاندا به‌رته‌نگی به‌کارهاتنی هاوکاتیش ڕووده‌دا: به‌له‌به‌رچاو گرتنی وشه‌یه‌کی که سه‌ر به ئاستێکی تایبه‌تی له قسه کردنه، که به دوای دا ده‌کرێ ئه‌و وشانه بێن که سه‌ر به هه‌مان ئاستن. وه‌ک نموونه‌ی ته‌بیعه‌تی ئه‌و جیاوازییانه‌ی دێنه گۆڕێ، ئێمه ده‌کرێ سێ ئاستی جیاوازی "عه‌ینی" ڕسته بگێڕینه‌وه که له لایه‌ن Clifford Geertz وه شیکراونه‌ته‌وه. ئه‌و ئاستانه گشتیان له شێوه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک خوێنده‌وارانه‌ی له‌هجه‌یه‌کی شارایانه له زمانی جاوه‌یی دا هه‌ن.
‘Are you going to eat rice and cassava now?’
ئێوه ئێستا پێوه‌ن برینج و گیای مانیۆک بخۆن ؟
1- Menapa pandjenengan badé dahar sekut kalijan kaspé sanenika ?
2- Napa sampéjan adjeng neda sekul lan kaspé saniki?
3- Apa kowé arep mangan sega lan kaspé saiki?
ڕسته‌ی یه‌که‌م له ئاستی به‌رز ( ڕه‌سمی) دایه و ڕسته‌ی 3 له ئاستی نزم ( نا ڕه‌سمی) دایه. ته‌نێ وشه‌ی kaspé له گشت ئاسته‌کاندا هاوبه‌شه، ئه‌گه‌رچی دوو وشه‌ی دیکه له دوو ئاستان دا هه‌ن و هێندێک له وشه‌کانی دیکه وێده‌چێ به یه‌کتری به‌سترابێتنه‌وه.
ئه‌م ئاستانه وه شێوازه ئینگلیسسییهکان ده‌چن، که، هه‌ر وه‌ک دیتمان، به هۆی جیاوازی ڤاکابولارییهوه ده‌رده‌که‌ون، به‌ڵام هاوتا بوونیان ته‌واو وه‌ک یه‌ک نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مان جۆری ده‌رکه‌وتنی به‌رته‌نگ له زمانی ئینگلیسی دا هه‌ڵناسووڕێ. بۆ نموونه له ئینگلیسی دا، به ته‌واوی ده‌ست ده‌دا بگوترێ:
Dad was pretty fatigued after his long trip.
باوکه دوای سه‌فه‌ره درێژه‌که‌ی ته‌واو فل ببوو.
لێره دا گرینگه پنکتێک دووپاته بکه‌ینه‌وه که له به‌ندی یه‌که‌می ئه‌م کتێبه‌شدا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، واته هیچ پێوه‌ندییه‌کی پێویست له نێوان شێواز و له‌هجه دا له گۆڕێ دا نییه. ڕسته‌ی
The old man was bloody knackered after his long trip
پیاوه پیره‌که دوای سه‌فه‌ره درێژه‌که‌ی ئه‌وه ماندوو بوو وه‌خته‌بوو ڕوحی ده‌رچێ، ڕسته‌یه‌کی ئیبنگلیسیی ستاندارده. ئه‌م ڕسته‌یه زۆر ڤاکابولاری ناڕه‌سمی تێدایه، به‌ڵام هیچ شێوه‌یه‌کی ڕێزمانی ناستانداردی تێدا نییه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ڕسته‌ی
Father were somewhat fatigued after his lengthy journey
بابه تاڕاده‌یه‌ک فل ببوو له به‌ر سه‌فه‌ره درێژه‌که‌ی به شێوازێکی ڕه‌سمی ده‌ربڕدراوه، به‌ڵام به له‌هجه‌یه‌کی ناستاندارده، هه‌ر وه‌ک به شێوه‌ی ده‌ربڕینی ڕێزمانی کرداری were دا ده‌رده‌که‌وێ. له دنیای ئینگلیسی زمان دا، تا ڕاده‌یه‌ک نائاساییه که له بارودۆخی ڕه‌سمی دا له‌هجه ناستاندارده‌کان ده‌رکه‌ون.به‌ڵام ئه‌وه نه‌ریتێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه و هیچ پێوه‌ندی به له‌هجه‌کان خۆیانه‌وه نییه. بۆ نموونه، هیچ هۆیه‌کی زمانی له گۆڕێ دانییه که ئاخاوتنێکی سیاسی نه‌کرێ به AAVE " شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی" پێشکێش بکرێ. هیچ قانوونێک نییه بڵێ که مرۆ ناکرێ شێوه‌کانی ڕێزمانی وه‌کوو be و که‌سی سێهه‌می تاک له گه‌ڵ ڤاکابولاری وه‌ک
Fatigued و somewhat لێک نه‌به‌ستێ و ڕسته‌یان لێ ساز نه‌کا.
هه‌ر ئاواش، register " زمانی پیشه‌یی" و شیواز له پرێنسیپ دا سه‌ربه‌خۆن. بابه‌تی وه‌کوو بیۆلۆژی مولکولی یان ئابووریی نێونه‌ته‌وه‌یی، ڕاسته زۆر زیاتر وێده‌چێ پێوه‌ندییان به شێوازه‌وه هه‌بێ که زۆر زیاتر بابه‌تی ڕه‌سمینه تا ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له‌سه‌ر چنین یان سکه‌یتینگ قسه‌یان لێوه ده‌کرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، دیسان لێره‌ش دا هیچ پێوه‌ندییه‌کی پێویست له گۆڕێ دا نییه. بۆ نموونه، زمانی پیشه‌یی فووتباڵ، ده‌کرێ به شێوازێکی ڕه‌سمی ده‌رکه‌وێ ( وه‌ک له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌یه‌کی به نێوبانگ و به پله دا)، یان به شێوازێکی ناڕه‌سمی ( له باس کردنی پێشبڕکه‌یه‌کی فووتباڵ له بارێک دا).
ڕه‌هه‌ندێکی گرینگی دیکه‌ی جۆره‌جۆره‌یی بارودۆخی شێوازی له زمانی ئینگلیسی و، له زمانه‌کانی دیکه‌ش دا، ئه‌وه‌یه که ته‌نێ ڕێزمان و ڤۆکابۆلاری ده‌وری تێدا ناگێڕن. هه‌ر که چۆن زۆر له ئینگلیسی زمانان، به پێی بارودۆخ شێوه‌ی قسه‌کردنیان ده‌گۆڕن ، شانبه‌شانی میزانی ڕه‌سمی بوون، تهلهفوزکردنیشیان ده‌گۆڕدرێ. ته‌بیعه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و "شێوازه فۆنۆلۆژی" یانه تاڕاده‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێشه. ئه‌و توێژینه‌وه زمانیانه‌ی که له‌ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له مه‌ڕ زمانی ئینگلیسی کراون و ئێمه له به‌ندی زمان و چینی کۆمه‌ڵایه‌تیدا باسمان لێوه کردن، له گه‌ڵ شتی دی دا، مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه که هۆکاره گۆڕێنه‌ره‌کانی زمانی به خه‌سڵه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاخێوه‌وه ببه‌ستنه‌وه. ئه‌و جۆره توێژینه‌وانه هه‌ر وه‌ها سه‌رنجیان داوه‌ته سه‌ر پێوه‌ندی نێوان ئه‌و هۆکاره گۆڕێنهرانه و هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌وه ده‌زاندرا، که ئاخێوان ته‌له‌فوزی خۆیان له بارودۆخێکدا بۆ بارودۆخێکی دیکه به پێی ڕه‌سمییه‌تی ده‌گۆڕن به‌ڵام دژواری له‌وه‌دابوو له‌وه بکۆڵدرێته‌وه که ئه‌و گۆڕانه چ شێوه‌یه‌کی به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ. دژوارییه‌کی ئاشکرا ئه‌وه بوو که، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌و توێژینه‌وانه دا ده‌ست که‌وتبوون به ڕێگه‌ی چاوپێکه‌وتن و هاوپرسه‌کی دا وه‌ده‌ست هێنرابوون، شێوازی ئه‌و ته‌له‌فوز کردنه‌ی که له لایه‌ن زانیاریدهرانهوه به‌کار هاتبوون تاڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌و شێوه‌زاره بوون که بۆ چاوپێکه‌وتنێکی که له‌گه‌ڵ بێگانه‌یه‌ک ده‌کرێ و له سه‌ر ڕێکۆردر ئاسته ده‌کرێ به‌جێ و له‌بار بوون. جابۆیه، ئه‌و شێوازه‌ی که قسه‌کردنه‌کانی پێ ئاسته کرا، به به‌راورد کردن له گه‌ڵ قسه‌کردنی ئاسایی ڕۆژانه، تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌سمی بوون.
لابۆڤ، له لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆیدا له مه‌ڕ له‌هجه‌ی نیویۆرک، به‌سه‌ر ئه‌و گیروگرفته دا زاڵ بوو و مێتۆدۆلۆژی وی بوو به سه‌رمه‌شقێک بۆ خه‌ڵکی دیکه و به‌ڕێبازی وی دا چوون. لابۆڤ وه‌ک هۆکارێکی کۆنتڕۆڵ، به به‌کارهێنانی ڕاده‌ی سه‌رنجدانی سه‌ر قسه‌کردن له هه‌ر چاوپێکه‌وتنێک دا، به‌وه گه‌یشت که ده‌کرێ هاوتای شێوازه جوێیهکانی ده‌قه‌کان به‌پێی ته‌له‌فوز کردن دیاری بکرێ. زۆربه‌ی قسه‌کانی که له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا کرابوون، له‌به‌ر ده‌ستکردبوون و ڕه‌سمی بوونی بارودۆخه‌که، ده‌ربڕینی ئاوایان تێدابوو که زۆر سه‌رنجی زیاتریان درابووه سه‌ری له لایه‌ن ئاخێوه‌وه له چاو ئه‌وه‌ی که له‌قسه‌کردنی ئاسایی ڕۆژانه‌دا هه‌یه و به ناسیاوییه‌کی نزیک له‌وباره‌یه‌وه. زانیاریده‌ره‌کان ده‌یانزانی له شێوه‌ی قسه‌کردنیان ده‌کۆڵدرێته‌وه، جا بۆیه تا ئه‌وجێیه‌ی که ده‌گه‌ڕایه‌وه سه‌ر ته‌له‌فوزکردنیان " ئاگایان له خۆیان" بوو. جا بۆیه ئه‌و شێوازی ته‌له‌فوز کردنه به ئاخاوتنی ڕه‌سمی نێودێر کراوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هێندێک به‌شی هه‌رکام له چاوپێکه‌وتنه‌کاندا، حه‌ولی ئه‌وه‌درا شێوازی دیکه له زمانی ئاخێوانهوه ده‌ربکێشرێ.بۆ نموونه، له پنکتێکدا، ڕه‌سمییه‌تی شێوازه‌که زیاد کرا، به ڕێگه‌ی ئه‌وه دا که داوا له زانیاریده‌ران کرا چه‌ند بڕگه‌یه‌کی که به تایبه‌تی ئاماده کرابوون به ده‌نگی بڵیند بخوێننه‌وه. ئه‌وه‌ش شێوازێکی لێکه‌وته‌وه که ته‌نانه‌ت زۆر ڕهسمیتر بوو، چونکه به ده‌نگی بڵیند خوێندنه‌وه نموونه‌یه‌کی تایبه‌تییه، له زمانی نووسین تا ئه‌وه‌ی که نموونه‌ی زمانی قسه کردن بێ، و خاڵی دووه‌میش ئه‌وه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه چالاکییه‌کی به تایبه‌تی کراوی زمانییه که تێیدا ئاخێوان سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌ده‌نه سه‌ر ئه‌و شێوه‌یه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن. به دوای ئه‌وه‌دا زانیاریده‌ر ده‌بوو له ڕووی لیستێک به ده‌نگی به‌رز وشه‌ی تاقانه بخوێنێته‌وه. لێره‌شدا ته‌له‌فوز کردن ده‌ره‌جه‌یه‌ک زیاتر ڕه‌سمی بوو دیسان، چونکه خوێنه‌ره‌وه هه‌رجاره‌ی ده‌بوو سه‌رنج بداته سه‌ر تاقه وشه‌یه‌ک، ئه‌وه‌ش ئه‌رکێکی هاسانتری خوێندنه‌وه بوو. به‌و ڕێگه‌یه‌دا، سێ جۆره شێوازی ته‌له‌فوزکردن وه‌ده‌ست هێندران.
ئه‌ی له مه‌ڕ، زمانی "'ئاسایی" ناڕه‌سمی چی؟ حه‌ول درا سه‌ره‌ڕای بارودۆخی ده‌ستکردی چاوپێکه‌وتنه‌کان، ئه‌وه ده‌ربخرێ، قسه کردنی زانیاریده‌ر به‌و جۆره بێ که له پێوه‌ندی ئاسایی ڕۆژانه دا له گه‌ڵ دۆستان و له نێو بنه‌ماڵه‌یدا به‌کاری ده‌هێنێ. چه‌ندین ڕێگه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌وه کرا ببیندرێته‌وه.قسه‌کردنی ئاسایی، به ده‌رجه‌ی یه‌که‌م، ده‌کرێ له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی بابه‌تی چاوپێکه‌وتنه‌که ده‌رکه‌وێ، وه‌ک قسه کردنی زانیاریده‌ر له گه‌ڵ ئه‌ندامانی دیکه‌ی بنه‌ماڵه‌یدا که له‌وانه بوو له‌وێ بن، یان له کاتی پشوو دان بۆ قاوه یان ئاویجۆ خواردنه‌وه. هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وت که هێندێک له پرسیاره‌کانی که له کاتی چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا دهپرسران بۆ خۆیان له‌وانه‌بوو وڵامدانه‌وه‌یان به شێوه‌ی قسه‌کردنی ئاسایی بێ. بۆ نموونه لابۆڤ، له زانیاریده‌ره‌کانی پرسی داخودا ئه‌وان قه‌ت له بارودۆخێکی ئاوا دا بوون که پێیان وابووبێ مه‌ترسی ئه‌وه له گۆڕێ دایه که بکووژرێن. به گشتی ئه‌و زانیاریدهرانهی که ڕووداوێکی ئه‌وتۆیان ته‌جره‌به کردبوو،به هه‌ست و سۆزه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌گێڕایه‌وه و، له حه‌ولدان بۆ ئه‌وه‌ی دا ئه‌وکه‌سه‌ی که چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ ده‌کردن پێمل که‌ن که له مه‌ترسی دابوون، ته‌نگه‌به‌ری ڕه‌سمی بارودۆخی چاوپێکه‌وتنه‌که‌یان له بیر ده‌چووه‌وه. به‌و شێوه‌یه چوار شێوازی جیاوازی ته‌له‌فوز کردن وه‌ده‌ست هات له شێوازی ناڕه‌سمی، و قسه‌کردنی ئاسایی وبهڕێگهی قسه کردنی ڕه‌سمییه‌وه بگره تا ده‌گاته شێوازی بڕگه خوێندنه‌وه، و شێوازی هه‌ره ڕه‌سمی، واته شێوازی خوێندنه‌وه‌ی لیستی وشان به ده‌نگی به‌رز. ئه‌وه به‌و مانایه بوو ئه‌و ئاکامه‌ی له قسه‌کردنی زانیاریده‌ران بۆ هۆکارێکی گۆڕێنه‌ری زمانی تایبه‌تی وه‌ده‌ست هات، ده‌کرا پێوه‌ندی بدرێ به شێوازی چاوپێکه‌وتن و وه‌کوو دی، و ناڕاسته‌وخۆش، به هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی، و هه‌ر وه‌ها چینی کۆمه‌ڵایه‌تیش ببه‌سترێته‌وه.
خشته‌ی 10. به کارهێنانی فۆرمه‌کانی –in’ که له چوار شێوازی ده‌قیی دا له نارویچ به‌کار ده‌هێندرێ
ئێمه له پێشدا دیتمان چۆن به‌کارهێنانی بگۆڕی زمانی - ing له ئینگلیسیی نارویچ دا به ئاشکرایی به چینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرێ دراوه. ئێمه ئێستا ده‌کرێ ئه‌و زانیارییه به جۆراوجۆریی شێوازیش ته‌واو بکه‌ین. خشته‌ی 10 له سه‌دی non-RP ( ته‌له‌فوزی نا وه‌رگیراو)ی که کۆتایی به - in’ دێ و له وشه‌ی وه‌کوو walking و hoping له لایه‌ن چوار چینی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له چوار شێوازی ده‌قیی دا به‌کار دهێندرێ نیشان ده‌دا:
شێوازی وشه‌نامه (WLS)؛ شێوازی خوێندنه‌وه‌ی بڕگه (RPS)؛ قسه کردنی ڕه‌سمی (FS )و؛ قسه کردنی ئاسایی (CS ) ئه‌و 20 پنکته‌ی له‌وێ نیشان دراون نموونه‌یه‌کی ته‌واو نیشان ده‌ده‌ن. پنکتهکان له شێوازی وشهنامهوه به‌ره‌و قسه‌کردنی ئاسایی و، له توێژی مامنێونجی چینی نێوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و توێژی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار به به‌رده‌وامی زیاد ده‌که‌ن و، له 0 له سه‌ده‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و، به‌کارهێنانی به‌رده‌وامی
- ing , تا 100 له سه‌د ده‌نوێنین، له لایه‌ن توێژی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار له قسه کردنی ئاسایی دا و، ئه‌وه‌ش به به‌رده‌وامی به‌کار هێنانی - in’ نیشان ده‌دا. ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ که، له هه‌ڵکه‌وتی زۆر ڕه‌سمی تر دا زۆر وێده‌چێ ئاخێوان زۆر وشه‌ی وه‌ک fatigued و خه‌سڵه‌ته ڕێزمانییه‌کان به‌کار بهێنن وه‌ک دۆخی بکه‌ری نادیار، به‌و پێیه ئاخێوانی گشت چینه‌کان له سه‌دی فۆرمه‌کانی –ing تهلهفۆزی وه‌رگیراوی خاوه‌ن پرێستیژ زیاتر به‌کار ده‌هێنن له قسه‌کردنیان له هه‌مان چوارچێوه دا. سه‌رنجڕاکێشه لێی خوردببینهوه، که ئه‌گه‌رچی ده‌سته‌ی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاستی به‌کارهێنانی - ingیان جیاوازه، به‌ڵام نرخاندنی ئه‌و دوو بگۆڕه زمانییه له لای ئه‌وانه‌وه به وردی وه‌ک یه‌ک وایه. هه‌موو چینه‌کان ته‌له‌فوزی خۆیان به وردی به ئاڕاسته‌یه‌کدا ده‌گۆڕن ، بۆ نموونه توێژی مامنێونجی چینی نێوه‌ڕاست له به‌کارهێنانی ڕۆژانه‌ی خۆیاندا،به ڕێژه‌ی نێوه‌ڕاست، هه‌ر ئه‌وه‌نده فۆرمی ته‌له‌فوزی ناوهرگیراو به‌کار ده‌هێنن که توێژی خواره‌وه‌ی چینی کرێکار له شێوازه هه‌ره ڕه‌سمییه‌کاندا به‌کاریان ده‌هێنن.
له هێندێک نمووناندا، ئه‌و گۆرانه - که چینه‌کانی خواره‌وه‌تر شێوازی ڕه‌سمی به‌کار بهێنن، واته خه‌سڵه‌ته‌کانی قسه‌کردنی چینه سهرهوهترهکان له قسه‌کردنی ناڕه‌سمی دا – ده‌توانێ کارلێکه‌ریی زۆر چاوڕاکێشی هه‌بێ.
ئێمه پێشترله سه‌دی جیاوازی به‌کار هێنانی // r ی نا به‌ر له- ڤۆکالمان له لایه‌ن ئاخێوی که پاشخانی جیاوازی چینی کۆمه‌ڵایه‌تیان هه‌بوو له نێۆیۆرک باس کرد.
دیمه‌نی 4 نموونه‌ی جیاوازیی چین و شێواز بۆ به کارهێنانی /r / نیشان دهدl له شاری نیۆیۆرک (له لابۆڤ وه‌رگیراوه) و هه‌ر ئه‌و چلۆنایه‌تییه ده‌نوێنێ که بۆ به‌کارهێنانی - ing له نارویچ
هه‌یه، جگه له پنکتێک دا نه‌بێ. ئه‌و دیمه‌نه به‌ره‌و ژوورتر چوونێکی به‌رده‌وامی شێوه به پرێستیژه‌کان ده‌نوێنێ به ده‌م زیادی بوونی شێوازی ڕه‌سمی بوون، به‌و شێوه‌یه له شێوازی ڕه‌سمی دا قسه‌کردنی چینی خواره‌وه‌تر له قسه کردنی ناڕه‌سمی و خۆمانه‌ی چینی سه‌ره‌وه نزیک ده‌بێته‌وه. ته‌نیا ڕێزپه‌ڕێک ئه‌وه‌یه، به‌و جۆره‌ی که نموونه‌ی تێپه‌ڕین نیشانی ده‌دا، توێژی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست شێوازی وشه نامه‌یی /r / زیاتر له چێنی هه‌ره سه‌ره‌وه به‌کار ده‌هێنێ. له‌و شێوازه دا نموونه‌ی ئاسایی جیاوازی چینایه‌تی تێک ده‌چێ. له حه‌ولدان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی شێوازی به پرێستیژی ته‌له‌فوز کردن به‌و شێوه‌یه‌ی که له لایه‌ن چینی هه‌ره سه‌ره‌وه به‌کار ده‌هێندرێ، ئێمه ده‌توانین بڵێین ، توێژی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست، له شێوازێک دا که سه‌رنجی هه‌ره زۆر ده‌درێته سه‌ر قسه کردن، له‌و ئاسته‌ی تێده‌په‌ڕێنێ – ئه‌وان له به‌کار هێنانی دا زیاده‌ڕۆیی ده‌که‌ن. ئه‌و جۆره ئاکاره زمانییه له‌لایه‌ن تۆێژی خواره‌وه‌ی چینی نێوه‌ڕاست ده‌یسه‌لمێنێ که،ئه‌وان وه‌ک دووه‌م چینی هه‌ره سه‌ره‌وه، له ڕووی زمانییه‌وه و ڕه‌نگه له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک ڕاڕا بن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ڕاڕا بوونه زمانییه ئه‌وان سه‌رنجێکی زیاتر ده‌ده‌نه سه‌ر قسه کردن له چاو چینه‌کانی دیکه و، بۆیه ده‌ره‌جه گۆڕینی شێواز له نێو ئه‌و ده‌سته‌یه دا گه‌وره‌تره له نێو چینه‌کانی دیکه دا. ئه‌وه‌ش زیاتر لێمان ڕوون ده‌کاته‌وه، که‌ئه‌م ده‌سته تایبه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌وانه‌یه ده‌ورێکی سه‌ره‌کی بگێڕێ بۆ هێنانی نیشانه و خه‌سڵه‌تی به پڕێستیژ وه‌ک /r / ی نا- به‌ر لهڤۆکاڵ بۆ نێو له‌هجه تایبه‌تییه‌کان. وێده‌چێ بۆ ئه‌وان نیشانه به پڕێستیژه‌کان زۆر گرینگتر بن له چاو ده‌سته‌کانی دیکه، جا بۆیه له‌وانه‌یه ببنه پێشه‌نگی داهێنانی شێوه‌ی ئه‌و جۆره له نێو پاشماوه‌ی کۆمه‌ڵگه دا، زۆر زیاتر له چینی هه‌ره سه‌ره‌وه.
خه‌سڵه‌تێکی گرینگی نیشانه‌ی هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی که له‌وانه‌یه هێندێک کارلێکه‌ری له سه‌ر ڕه‌سمی بوونی زمان هه‌بێ که له قسه کردن له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی دا قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێ به‌کار بهێندرێ و، به‌تایبه‌تی ده‌وری خزمایه‌تی و پله‌ی خزمایه‌تی به‌شداران له قسه کردن ولێدوانێک دا. بۆ نموونه،قسه کردن له نێو تاکوته‌رای ئه‌وتۆی که هاوشان نین ( له به‌ر پله‌و پایه له ڕێکخراوێک دا، له به‌ر سه‌ر به چینی جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی بوون، له به‌ر جیاوازی ته‌مه‌ن یان، هێندێک هۆکاری دیکه) له‌وانه‌یه زۆر که‌م ڕاحه‌تتر بی و زۆر ڕه‌سمی تر بێ له قسه کردن له نێوان تاکوته‌رای هاوشان و یه‌کسان دا و، له هێندێک زمانان دا له‌وانه‌یه ڕێسای دیاریکراو هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی که چ جۆره شێوه‌گه‌لێکی زمانی ده‌کرێ به‌کاربهێندرێن یان نه‌هێندرێن. نموونه‌یه‌کی باش بۆ ئه‌وه شێوه‌ی جیاوازی بانگ کردنه که به ده‌ره‌جه‌ی جیاواز گه‌ڵاڵه ده‌کرێن به پێی جیاوازی پله یان نزیکی و دووری له‌و که‌سه‌ی به‌رده‌نگه. لێره دا ده‌ره‌جه‌ی جیاوازی به‌ئه‌ده‌بی و حورمه‌ت لێنان له‌وانه‌یه پێویست بێ، و ئه‌وانه له ڕووی زمانییه‌وه نیشانه‌یان هه‌یه.مانای سه‌رداگیراوی شێوه‌ی بانگ کردن له زمانی ئینگلیسی دا وه‌کوو sir ، Mr Smith ، Smith ، Frederick ، Fred، mate و هتد. هه‌موویان جیاوازن. هه‌ر کامه‌یه‌کیان مانایه‌کی شێوازی له مهر خۆی و، ڕێسای به‌کارهێنانی له‌مه‌ر خۆی هه‌یه، هه‌ر وه‌ها فره‌یێتی به‌کارهێنانیان، به‌ته‌واوی ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه. ئه‌و ڕێسایانه زۆر جار له نێو چینێکه‌وه بۆ نێو چینێکی دیکه ، له نێو ده‌سته‌یه‌کی ته‌مه‌نی بۆ نێو ده‌سته‌یه‌کی ته‌مه‌نی دیکه و، له جێگایه‌که‌وه بۆ جێگایه‌کی دیکه جیاوازن. بۆ نموونه، جیاوازییه‌کی به‌رچاوی به‌کارهێنانی زاراوه‌ی sir هه‌یه له نێوان ئاخێوی ئینگلیسیی بریتانیایی و ئینگلیسیی ئه‌مریکایی دا.له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وه‌ک زاراوه‌یه‌کی بانگ کردن، بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی که‌سێک - زۆر ئازادانه‌تر له بریتانیا به‌کارده‌بردرێ. له هێندێک نمووناندا له‌وانه‌یه ڕاڕایی و دڵنیانهبوونێکی به‌رچاو له گۆڕێ دا بێ که کێهه شێوه شێوه‌یه‌کی گۆنجاوتر و له‌بارتره بۆ به‌کارهێنان- زۆر له خه‌ڵکی بریتانیا دڵنیا نین بۆ نموونه ئه‌وان چۆن دایک و بابی هاوسه‌ره‌کانیان بکه‌ن – و ئه‌وه‌ش ده‌کرێ بگاته ئه‌وه‌ی که هیچ جۆره شێوه‌یه‌کی بانگ کردن به‌کارنه‌هێنن.
له زۆر له زمانانی دیکه دا جگه له ئینگلیسی نه‌بێ ئه‌و هه‌ڵکه‌وته ده‌کرێ به گیروگرفتی ده‌ستبژێرکردنی شێوه‌ی جێناوی که‌سی ئاڵۆزتر بێ. بۆ نموونه، زۆر له زمانه ئوڕووپاییه‌کان ( و زۆر زمانی دیکه‌ش) به پێچه‌وانه‌ی ئینگلیسی که ته‌نێ جێناوی you ی هه‌یه، به تایبه‌تی له شێوه‌ی تاک دا، شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه و ئاسایی جێناوی که‌سی دووه‌می وه‌ک ئینگلیسی له یه‌کتری ده‌که‌نه‌وه.
فه‌ڕانسه‌یی شێوه‌ی ئاسایی tu شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه، ئیتالیایی شێوه‌ی ئاسایی tu، شێوه‌ی به‌ئه‌ده‌بانه Lei ، ئێسپانیایی شێوه‌ی ئاسایی tù، شێوه‌ی به‌ئه‌ده‌بانه usted، ئه‌ڵمانی شێوه‌ی ئاسایی du، شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه
Sie ، هوله‌ندی شێوه‌ی ئاسایی jij شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه u، سوێدی شێوه‌ی ئاسایی du ، شێوه‌ی به‌ئه‌ده‌بانه ni ،
نۆڕوێژی شێوه‌ی ئاسایی du ، شێوه‌ی به‌ئه‌ده‌بانه De ، یۆنانی شێوه‌ی ئاسایی esi ، شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه esis ، ڕووسی شێوه‌ی ئاسایی ty، شێوه‌ی به ئه‌ده‌بانه vy
له سه‌ره‌تاوه، گوتراوه، جێناوه ئاساییه‌کان شێوه‌ی ئاسایی بانگ کردنی تاکوته‌رای تاقانه بووه و، شێوه به ئه‌ده‌به‌کان یان جێناوی که‌سی دوویه‌می کۆ یان جێناوه‌کانی که‌سی سێیه‌م بوون ( قۆناخی یه‌که‌م – بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 92ی ئه‌م کتێبه). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له سه‌روبه‌ندی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست ئه‌و عاده‌ته له نێو چینه سهرهوهترهکاندا بڵاو بووه‌وه که ئه‌وان به جێناوی که ئێستا بوونه‌ته جێناوی به‌ئه‌ده‌بانه بانگ بکه‌ن. ( به له‌بارچاوگرتنی شێوه‌ی فه‌ڕانسه‌یی، ئێمه ده‌کرێ به گشتی وه‌ک T، ئاماژه به جێناوه ئاساییه‌کان و وه‌ک V
ئاماژه به جێناوه به‌ئه‌ده‌به‌کان بکه‌ین). ئه‌و عاده‌ته‌ی ئاریستۆکراسییانه گه‌یشته بار‌و دۆخێکی ئه‌وتۆ که، ئه‌گه‌رچی چێنه سهرهوهترهکان به V بانگی یه‌کتریان ده‌کرد و چینه‌کانی خواره‌وه‌تر T یان له نێو یه‌کتری دا به کار ده‌هێنا، چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تر بۆ بانگ کردنی چێنه‌کانی خواره‌وه‌ترT یان به کار ده‌هێنا و، ئه‌وانیش چینه‌کانی سه‌ره‌وه‌تریان به V بانگ ده‌کرد (قۆناخی دوویه‌م ). ئه‌وه‌ش ده‌کرێ به نیشانه‌ی جیاوازی له ده‌سته‌ڵات دا لێک بدرێته‌وه ( واته ئاریستۆکراسی له کۆمه‌ڵگه‌که‌دا به ده‌سته‌ڵات بوو) کاتێک دوو تاک تووشی یه‌کدی ده‌هاتن، ئه‌و جێناوه‌ی ده‌کار ده‌کرا دوولایه‌نانه نه‌بوو: ئه‌وانه‌ی به‌ده‌سته‌ڵات بوون بۆ به بانگ کردنی ئه‌وانه‌ی بێده‌سته‌ڵات بوون T یان به کار ده‌هێنا و بێ دهستهڵاتهکان وڵامی ئه‌وانیان به V ده‌داوه، زۆر وه‌ک ئه‌و ڕۆژگاره له زۆر شوێنی دنیای ئینگلیسی زمان که فێرکارێک منداڵێک به Johnny بانگ ده‌کا و ئه‌ویش له وڵام دا به Mr Smith بانگی ده‌کا.
دواجار، نیشانه‌یه‌کی دیکه له پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستی پێ‌کرد که جۆره کارلێکه‌رییه‌کی له سه‌ر ده‌ستبژێر کردنی جێناو دا هه‌بێ. به دوای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌نرخ که Roger Brown و Albert Gilman سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی T- و V- دا کردیان که ده‌کرێ نێوی لێبنێین هۆکاری هاوپێوه‌ندی و ئێمه له خواره‌وه باسی لێوه ده‌که‌ین. وا وێده‌چێ که به‌کارهێنانی V، که کاتێک له لایه‌ن بێ ده‌سته‌ڵاته‌وه به کار ده‌بردرا بۆ بانگ کردنی به ده‌سته‌ڵات، وه‌ک نیشانه‌ی جیاوازی له ده‌سته‌ڵات دا، بوو به شتێکی گشتگر وه‌ک ڕه‌مزی هه‌موو جۆره جیاوازی و مه‌ودایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی. له ئاکامی ئه‌و هۆکاره تازه‌یه دا، به‌کار هێنانی T- ئیدی بوو به شتێکی لوا‌و ئه‌وکاته‌ی که ده‌ره‌جه‌ی دووری و نزیکی، وه‌ک یه‌کچوون یان هاوپێوه‌ندی له نێوان ئاخێوان دا هه‌ست ده‌کرا یه‌کجار زۆر بێ. ئه‌وه به‌و مانایه بوو که، له کاتێکدا به‌کارهێنانی T- V نا دوولایه‌نه وه‌ک وێژیاکێک له‌نێوان نایهکسانان دا مایه‌وه، یه‌کسانه‌کان ده‌ستیان به‌وه کرد یه‌کتری یان به T و یان به V بانگ بکه‌ن، به پێی ده‌ره‌جه‌ی دوورونزیکی له یه‌کتری یان ئه‌و هاوپێوهندییهی که له گۆڕێ دابوو. ( قۆناخی سێیه‌م). له دوو نموونان دا ئه‌وه کێشه‌ی لێ ساز ده‌بێ، کاتێک که‌سێکی پله به‌رز بانگی یه‌کێکی پله نزم بکا که زۆری لێ نزیک نه‌بێ، وه‌ک، بۆ نموونه، کاتێک موشته‌رییه‌ک له ڕێستوران گارسۆن بانگ ده‌کا، هۆکاری ده‌سته‌ڵات ده‌ڵێ بانگ کردنه‌که به T بێ، به‌ڵام هۆکاری هاوپێوه‌ندی تازه ده‌ڵێ ئه‌و بانگ کردنه ده‌بێ به V بێ. یان کاتێک که‌سێک که له پله‌یه‌کی خواره‌وه‌تره و بانگی که‌سێکی پله‌به‌رزتر ده‌کا که له یه‌ک نزیکن، وه‌ک بانگ کردنی دایک و باب له لایه‌ن منداڵێکه‌وه، لێره دا هۆکاری ده‌سته‌ڵات ده‌ڵێ ئه‌و بانگ کردنه ده‌بێ به V بێ، به‌ڵام هۆکاری هاوپێوه‌ندی ده‌ڵێ ئه‌وه ده‌بێ به T بێ. له هه‌ر دووی ئه‌و دوونموونانه، له زۆربه‌ی زمانه ئوڕووپاییه‌کان دا، ئێستا هۆکاری هاوپێوه‌ندی به سه‌ر هۆکاری ده‌سته‌ڵات دا سه‌رکه‌وتووه، جا بۆیه به‌کارهێنانی جێناو نزیکه‌ی هه‌میشه دوولایه‌نه‌یه. بۆ نموونه، له جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رێک سه‌ربازێک به T بانگ بکا و به V وڵام وه‌ربگرێته‌وه، ئێستا هه‌ر دووکیان بۆ بانگ کردنی یه‌کتری V به‌کار ده‌هێنن، چونکه پێوه‌ندییه‌که ، به هه‌ر دوو ئاڕاسته‌که دا، هاوپێوه‌ندییانه نییه. و له جیات ئه‌وه‌ی برایه‌کی گه‌وره‌تر برا پچووکترهکهی به T بانگ بکا و وڵامی V وه‌ربگرێته‌وه، ئێستا هه‌ر دووکیان T به‌کار ده‌هێنن ( قۆناخی 4).
هاوپێوه‌ندی، ڕه‌نگه له به‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌شێنه‌یی ئیده‌ئۆلۆژی وه‌کوویه‌کی دێمۆکراتیک، بووبێ به هۆکاری سه‌ره‌کی که ئێستا له‌گۆڕێ دایه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،هێشتاش هێندێک جیاوازیی سه‌رنج ڕاکێش له نێو کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کاندا له به‌کارهێنانی T- و V- دا هه‌یه. ئه‌و جیاوازییانه‌ش زۆر جار به‌ستراونه‌ته‌وه به به‌کار هێنانی نێوی پچووک یان پاشناو وه‌ک شێوه‌ی بانگ کردن. Brown وGilman لێیان کۆڵییه‌وه داخودا خوێندکارانی وڵاتانی جیاوازی ئوڕووپایی و ئی وڵاتانی دیکه‌ش تا چ ئاستێک T- و تا چ ئاستێک V- به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وان له لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان ئه‌و ئه‌نجامه‌یان ده‌رخست که له پێوه‌ندی وه‌ک باب – کوڕ، موشته‌ری – گارسۆن ، سه‌رۆک – مووچه‌خۆر دا له زمانه‌کانی فه‌ڕانسه‌یی مۆدێرن،ئه‌ڵمانی یان ئیتالیایی دا قه‌ت " پێوه‌ری ده‌سته‌ڵات" به‌کار ناهێندرێ. به‌کار هێنانی جێناو ئێستا هه‌میشه دوولایه‌نه‌یه، ئه‌گه‌رچی له پێشوو دا ئه‌وه ئاوا نه‌بووه. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئاخێوانی زمانی ئه‌فریکانس له ئه‌فریقای باشووری،له‌و هه‌لومه‌رجانه دا چه‌ندین جیاوازی له سه‌ر بنه‌مای هۆکار و پێوه‌ری ده‌سته‌ڵاتی نادوولایه‌نه ڕه‌چاو ده‌که‌ن. به پێی بۆچوونی Brown و Gilman ئه‌وه " ڕه‌وشتێکی زۆر که‌متر پێشکه‌وتووی وه‌کوویه‌کی" ده‌سه‌لمێنی. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وان و سه‌رچاوه‌ی دیکه، ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌بێته‌وه که ئاخێوانی فه‌ڕانسه‌یی و ئیتالیایی زۆر زیاتر له ئاخێوانی ئه‌ڵمانی شێوه‌ی T بۆ بانگ کردنی ناسیاوه‌کانیان ده‌کارده‌که‌ن؛ ئه‌ڵمانی ئاخێوان زۆر وێده‌چێ شێوه‌ی T بۆ بانگ کردنی پێوه‌ندی و خزمایه‌تی دوور به‌کار بهێنن؛ منداڵه مه‌دره‌سه‌ی نۆڕوێژی زۆر زیاتر له شاگردانی هۆله‌ندی و ئه‌ڵمانی T به‌کار ده‌هێنن بۆ بانگ کردنی مامۆستاکانیان ( به ڕاستیش وایه هێندێک شاگردی نۆڕوێژی مامۆستاکانیان به نێوی پچووکیش بانگ ده‌که‌ن)؛ و ئه‌وه‌ی که، به‌گشتی، ئیتالیاییه‌کان زۆر زیاتر له فه‌ڕانسه‌ییه‌کان T به‌کارده‌هێنن ، فه‌ڕانسه‌ییه‌کانیش به‌نۆره‌ی خۆتان زۆر له ئه‌ڵمانییه‌کان زیاتر T به‌کار ده‌هێنن. Brown و Gilman جیاوازی ئاوایان له نێو تاقهکهسانیش دا به‌دی کرد: که له‌هه‌موو شتی دیکه دا یه‌کسان بوون، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی وا له ڕووی سیاسییه‌وه زۆر خۆ پارێزتر بوون که‌متر شێوه‌ی T ییان له ئه‌وانیدی ده‌کار ده‌کرد.
له کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کانی دیکه دا کێشه و ئاڵۆزی زیاتر دێته گۆڕێ، چونکه هه‌ر نێو یان جێناوی بانگ کردن له گۆڕێ دانییه و لایه‌نی دیکه‌ش هه‌یه که ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێ. بۆ نموونه هه‌م له زمانی ژاپۆنی و هه‌م له زمانی کوره‌یی دا، ئه‌و هه‌ڵکه‌وته‌ی که که‌سێکی تێدا بانگ ده‌کرێ، جگه له شێوه‌ی تایبه‌تی بانگ کردن، جۆراوجۆرییه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک به‌رچاوی ڕێزمانی و قامووسیشی تێدایه، به پێی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دووکه‌سه‌ی که به یه‌که‌وه ده‌دوێن. بۆ نموونه ئاخێوێکی زمانی کوره‌یی، به پێی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌ی بانگی ده‌کا، له‌وانه‌یه یه‌ک له شه‌ش پێشگری کرداری هه‌ڵبژێرێ. له‌وه‌ش زیاتر، به پێچه‌وانه‌ی شێوه‌ی بانگ کردن له زمانی ئینگلیسی دا، ئه‌وه ناکرێ خۆی لێ بپارێزدرێ به " نێو نه‌هێنان" یان " هه‌ڵنه‌بژاردنی به‌دیلێک، چونکه کرداره‌کان ده‌کرێ، له ڕووی ڕێزمانییه‌وه، پێداویستییان به پێشگر هه‌بێ. له ڕاستییدا، له زمانی کوره‌یی دا، شێوه‌ی کردار ده‌کرێ یه‌کێک له‌و پێشگرانهیان پێوه بلکێ:
پێشگری نزیکایه‌تی: -na
پێشگری ئاسایی : -e
پێشگری ساده : -ta
پێشگری به‌ئه‌ده‌بانه: - e yo
پێشگری زۆر به ئه‌ده‌بانه: - supnita
پێشگری حوکمی: - so
که‌وابوو، له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کاندا ئه‌گه‌رچی هه‌مووشیان نا، جیاوازی له هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی داکارلێکه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ڕه‌سمی بوونی زمان که ئه‌وه‌ش ده‌گاته به کارهێنانی شێوازی جیاواز. ئه‌و شێوازانه ده‌کرێ به ڕێژه شاراوه بن، هه‌ر وه‌ک له زمانی جاوه‌یی دا، یان نه‌بن – وه‌ک شێوازی فۆنۆلۆژی ئینگلیسی که ئێمه پێشتر باسمان کرد و به ڕوونی به هیچ جۆر له یه‌کتری ناکرێنه‌وه، ته‌نێ بریتین له له‌سه‌دی ڕێژه‌یی. شێواز ده‌کرێ به پێی جیاوازی له په‌یڤ (vocabulary )، له وانه شێوه‌ی بانگ کردن و جێناوه‌کان و، له ڕێزمان و ته‌له‌فوز کردن دا خه‌سڵه‌تیان دیاری بکرێ. ئێمه ده‌کرێ ئه‌و شێوازانه به شێوه‌زاری نێو له‌هجه‌کان دابنێین،چونکه ئه‌وان، له چوارچێوه‌ی قسه کردنی تاقه‌که‌س دا ڕوو ده‌ده‌ن، وه‌ک ئاکامێکی نیشانه‌کانی هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی و، هه‌روه‌هاش خه‌سڵه‌ته‌کانی هه‌رێمی و پاشخانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئاخێو نیشان ده‌ده‌ن. هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه دا دیتمان هه‌م ڕسته‌ی He was bloody knackered و هه‌م ڕسته‌ی He was extremely fatigued هه‌ر دووکیان نموونه‌ی ئینگلیسیی ستانداردن. واته، له گشت ئه‌و نموونانه‌ی دا که ئێستا باسمان کردن، ئاخێوان به پێی هه‌لومه‌رج له چوارچێوه‌ی میزانی ڕه‌سمی بوونی شێواز دا دێن و ده‌چن، یان له چوارچێوه‌ی له‌هجه‌یه‌ک دا شێوازیان له یه‌کێکه‌وه بۆ ئه‌وی دیکه ده‌گۆڕن _ شێوه‌زاره ههلومهرجییهکان یان شێوازه‌کان به ئاشکرایی بن شێوه‌زاری له‌هجه‌یه‌کی هه‌رێمی و چینی کۆمه‌ڵایه‌تین.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له هێندێک کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی دیکه دا، جێ گۆڕکێی هه‌لومه‌رجی ده‌بێ له نێو له‌هجه جیاوازه‌کاندا بکرێ. له‌و جۆره نموونانه دا، له‌هجه‌یه‌ک بۆ هه‌لومه‌رجی ڕه‌سمی و ته‌شریفاتی و، یه‌کێکی دیکه بۆ هه‌لومه‌رجی ئاسایی و خۆمانه به‌کار ده‌هێندرێ. بۆ نموونه، ئاخێوانی بوومی له‌هجه‌کانی سکاتله‌ندی ته‌ختاییان (Lowland Scots)، له هه‌لومه‌رجی به‌ڕێژه ڕه‌سمی و ته‌شریفاتی دا، ڕه‌نگه شێوه‌ی قسه کردنیان به‌ره‌و ئینگلیسیی ستاندارد بگۆڕن ( هه‌ڵبه‌ت به ڕاوێژی سکاتله‌ندی). ڕه‌وایه که ئه‌م هه‌لومه‌رجه به ته‌واوی به جودا دابندرێ له هه‌لومه‌رجی ئاخێوێکی ئینگلیسی خه‌ڵکی ئینگلیستان که به پێی هه‌لومه‌رج ئاڵووگۆڕ به شێوازی قسه کردن ده‌کا. به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م. جیاوازی نێوان شێوه‌زاره زمانییه‌کان له هه‌لومه‌رجی گۆڕینی شێواز دا گه‌لێک زۆرتره ( بۆ نموونه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به سکاتله‌ندیی ئالستری، بڕوانه به‌ندی 7). خاڵی دووهه‌م ئه‌وه‌یه، که له ڕووی ئاست و پله‌وه هه‌ر وه‌ک له نموونه‌ی جاوه‌یی دا باس کرا، به‌ندوداوی هاوکات به‌کارهێنان دێته گۆڕێ: ئه‌وه ئاسایی نییه که شێوه‌کانی سکاتله‌ندی ته‌ختاییان به‌کار بهێندرێ کاتێک مرۆ به ئینگلیسیی ستاندارد قسه ده‌کا، یان به پێچه‌وانه. و خاڵی سێهه‌م ئه‌وه‌یه: له کاتێکدا ئاخێوانی دیکه‌ی ئینگلیسی شێوه‌زارێکی شێوهزمانهکهیان ده‌گۆڕن به یه‌کی دیکه له زمانه‌که‌یاندا، ئاخێوانی له‌هجه سکاتله‌ندییه‌کان شێوه‌زارێکی شێوه زمانه‌که‌ی خۆیان ده‌گۆڕن به شێوه‌زارێکی خه‌ڵکی دیکه - شێوه‌زارێکی زمانی که ئه‌وان به ئاسایی ته‌نێ له مه‌دره‌سه فێری ده‌بن. که‌وابوو، ڕه‌نگه له مه‌ڕ زۆر له ئاخێوانی سکاتله‌ندی، هیچ مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که بتوانن به پێی میزانێکی ڕه‌سمی شێوه‌ی قسه‌کردنیان بگۆڕن له گۆڕێ دا نه‌بێ.، به‌ڵکوو ئه‌وان ده‌بێ له هه‌لومه‌رجی ڕه‌سمی و ته‌شریفاتی دا شێوه‌ی قسه‌کردنیان به‌ره‌و شێوه‌زارێکی هاوچه‌شن به‌ڵام به ته‌واوی جوێ و جیاواز بگۆڕن.بۆ نموونه، ڕسته‌یه‌کی ئاوا له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی : I have kenned yon man eight years دا له له‌هجه‌ی ستانداری ئینگلیسیی سکاتله‌ندی دا ده‌بێ به I’ve known that man eight years و ئه‌مه‌ش ته‌واو جێی لێ ورد بوونه‌وه‌یه و پێویستی به‌وه ده‌کا منداڵان له خوێندنگه (ئهلف) فێری وشه‌ی تازه بن، له‌م نموونه‌یه دا know ؛ (ب) فێری ته‌له‌فوز کردنی نوێ بن ، وه‌ک [et]؛ و (پ) دانانی وشه‌یه‌کی تازه له جێی ئه‌و وشه‌یه‌ی ده‌یزانن: yon ده‌بێ به .that جیاوازییه‌کانی نێوان گۆڕینی شێوازی لهندهنییهک و ئاخێوێکی له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی ، به کورتی تا ئه‌و جێگایه‌کی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ته‌له‌فوز کردن زۆر به‌رچاوه:
له له‌هجه‌یه‌کی سکاتله‌ندی دا وشه‌ی one له دۆخی ناڕه‌سمی و خۆمانه دا ده‌بێ به [jin] له دۆخی ڕه‌سمی دا به [wan] له له‌هجه‌ی له‌نده‌ن دا له هه‌ر دووک دۆخی ناڕه‌سمی و ڕه‌سمی دا هه‌ر [wan] ه.
وشه‌ی two له له‌هجه‌یه‌کی سکاتله‌ندی له دۆخی ناڕه‌سمی دا [ɔtw] و له دۆخی ڕه‌سمی دا [ʉt] ه. له له‌هجه‌ی له‌نده‌ن له هه‌ر دووک دۆخ دا [ʉt] ه.three له له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی دا له هه‌ر دووک دۆخ دا وه‌ک
] و له دۆخی ڕه‌سمی داوه‌ک fii:] ته‌له‌فوز ده‌کرێ، له هجه‌ی له‌نده‌نی له دۆخی خۆمانه و ناڕه‌سمی وه‌ک [ɵrɪ[
[ıi:ɵ] . وشه‌ی eight له له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی له دۆخی ناڕسمی دا وه‌ک [eçt] و له دۆخی ڕه‌سمی دا وه‌ک [et] ته‌له‌فوز ده‌کرێ و له له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی له دۆخی ناڕه‌سمی دا وه‌ک [ıtæ] و له دۆخی ڕه‌سمی و ته‌شریفاتی دا وه‌ک [ıtɛ]
له به‌شه‌کانی دیکه‌ی جیهان دا جێگۆڕکێی له‌هجه له سکاتله‌ندیی تهختاییانهوه به‌ره‌و ئینگلیسیی ستاندارد ده‌توانێ به ته‌واوی شێوه‌ی جیاوازی هه‌بێ. له هێندێک له کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کاندا، بۆ نموونه، جێگۆڕکێ له له‌هجه‌یه‌که‌وه بۆ یه‌کی دی ده‌کرێ زۆر به‌ربڵاوتر و زۆر به شێوه‌ی ده‌زگایی کراوتر بێ. ئه‌و دۆخه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی نێوی لێنراوه ) diglosiaدوو زارێتی). دووزارێتی بریتی یه له شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی له ستاندارد کردنی زمان که تێیدا دوو شێوه‌زاری جوێی زمانێک له نێو گشت کۆمه‌ڵگه زمانییه‌که دا به ته‌نیشت یه‌کترییه‌وه هه‌ن
( نه‌ک هه‌ر له نێو ده‌سته‌یه‌کی تایبه‌تی له ئاخێوان ، وه‌ک سکاتله‌ندییه‌کانی سه‌ر به چینی کرێکار) و، له‌وێدا هه‌رکام له دوو شێوه‌زاره‌کان ئه‌رکێکی دیاریکراوی کۆمه‌ڵایه‌تی پێ ده‌درێ. ( له‌وه‌تا چه‌مکی diaglosia یه‌که‌مجار له لایه‌ن Charles Ferguson وه هێندرا گۆڕێ، له‌و ده‌مییه‌وه هێندێک له نووسه‌ران په‌ره‌یان پێداوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌لومه‌رجێک وه‌به‌ر بگرێ که تێیدا جێ گۆڕکێ له نێوان دوو شێوه‌زاراندا ڕوو ده‌دا، به‌ڵام من لام په‌سندتره که ته‌بیعه‌تی تایبه‌تی هه‌لومه‌رجه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ی له سه‌ره‌تاوه به‌کار هاتووه بپارێزم و، ئه‌و زاراوه‌یه ئه‌و جۆره به‌کار بهێنم که له سه‌ره‌تاوه دیاری کراوه.) له هه‌لومه‌رجی diaglosic ( دووزارێتی ) دا ئاخێوان ئه‌و دوو شێوه‌زاره زمانییه به جوێ له یه‌کتری داده‌نێن،ئه‌گه‌رچی به ئاسایی له کرده‌وه دا ئاواش نییه و، سازانێک دێته گۆڕێ له نێوان شێوه‌زارێکی به‌رزی ستانداردکراو و شێوه‌زارێکی نزم که ده‌کرێ ستاندارد بکرێ به‌ڵام له‌وانه‌یه بکه‌وێته به‌ر جوێکردنه‌وه‌ی جوگرافیاییش. له نێو کۆمه‌ڵگه‌که دا هه‌ر دووک شێوه‌زاره‌کان به ئاشکرایی ددانیان پێدا ده‌هێندرێ و،
به‌گشتی پێیان ده‌زاندرێ و به‌کار ده‌هێندرێن. نموونه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه زمانییانه‌ی که دووزارێتین، له‌گه‌ڵ ئه‌و نێوانه‌ی
که بۆیان ده‌کارده‌کردرێ، ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ئه‌ڵمانیی سویس: شێوه‌زاری به‌رز Hochdeutsch ( ئه‌ڵمانی به‌رز) و شێوه‌زاری نزم Schweizerdeutch (ئه‌ڵمانیی سویسی)
عه‌ڕه‌بی: شێوه‌زاری به‌رز classical Arabic ( عه‌ڕه‌بی کلاسیک؛ فوسحه) ، شێوه‌زاری نزم colloquial Arabic )عه‌ڕه‌بی جڵف، عه‌ڕه‌بی قسه پێکردن )
تامیل: شێوه‌زاری به‌رز litrary Tamil ( تامیلی ئه‌ده‌بی) ،شێوه‌زاری نزمcolloquial Tamil ( تامیلی قسه پێکردن)
خه‌سڵه‌تی هه‌ره گرینگی هه‌لومه‌رجی دووزارێتی ڕه‌نگه به تایبه‌تی کردنی ئه‌رکی دوو شێوه‌زاره‌کان بێ. دیاره ئه‌وه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زمانییه‌وه تا یه‌کی دیکه جیاوازه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی نموونه‌یی شێوه‌زاره به‌رزه‌که له ڕێوڕه‌سمی نزا و پاڕانه‌وه، نامه‌ی ڕه‌سمی، وتاردانی سیاسی، ده‌رس دادان له زانکۆ، بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌نگوباس، سه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌کان، و شێعری "به‌رز " دا به کارده‌هێندرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه، شێوه‌زاره نزمه‌که له قسه‌کردنی ئاسایی له نێو خێزان و له گه‌ڵ دۆستان ، زنجیره‌ی به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی، لێدوان و قسه‌کردنی سیاسی و ئاکادێمی، کاریکاتۆری سیاسی و، ئه‌ده‌بباتی "گه‌لی" دا به‌کار ده‌هێندرێ. له خاڵی دیکه دا کۆمه‌ڵگه زمانییه‌کان له یه‌ک تاق و جووتن.
جیاوازی سه‌ره‌کی نێوان هه‌لومه‌رجی diglossic (دوو زارێتی ) و هه‌لومه‌رجه‌کانی دیکه‌ی زمانی ئه‌وه‌یه، که شێوه‌زاری نزم له هه‌لومه‌رجی دووزارێتی دا ستاندارد کراوه، تا ڕاده‌ی جۆر به جۆر ( بۆ نموونه ئه‌ڵمانیی سویسی و عه‌ڕه‌بی قسه پێکردنی هه‌رێمی هه‌ر دووکیان به به‌ربڵاوی له ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆن دا به‌کار ده‌هێندرێن)؛ هه‌ر دووک شێوه‌زاره‌کان نێوی خۆیان هه‌یه و هه‌ستیان پێ ده‌کرێ که له یه‌کتری جوێ بن و ؛ هه‌روه‌ها هه‌لومه‌رجی به‌کار هێنانی هه‌ر کامێکیان له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به جوانی دیاری کراوه و ؛ - و ئه‌مه گرینگییه‌کی هه‌ره زۆری هه‌یه - که هیچ به‌شێک له کۆمه‌ڵگه زمانییه‌که شێوه‌زاری به‌رز به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام وه‌کوو ئامرازێکی ئاسایی له قسه‌کردن و دانوستاندنی ڕۆژانه دا به کار ناهێنێ ( بۆ نموونه، ئه‌وه لێره‌دا له بارودۆخی زمانی ئینگلیسی جوێ ده‌کاته‌وه). له هه‌لومه‌رجی دووزارێتی دا شێوه‌زاری به‌رز هیچ ئاخێوی بوومی نییه و مرۆ ده‌بێ وه‌ک زمانی مه‌دره‌سه فێری بێ. هه‌ر بۆیه‌شه له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی دا که شێوه‌زاری به‌رز به‌کارده‌هێندرێ یان له نووسین دا به کار ده‌هێندرێ، یان ئه‌گه‌ر له زمانی قسه کردن دا به کار بهێندرێ ، بۆ هه‌لومه‌رجێکه که پێویستی به ده‌رفه‌تی خۆ ئاماده کردن هه‌یه. ئه‌گه‌ر لێروله‌وێ تاک و ته‌رایان بیانه‌وێ له هه‌لومه‌رجی قسه‌کردنی ژیانی ئاسایی ڕۆژانه دا شێوه‌زاری به‌رز به‌کاربهێنن ئه‌وه به گشتی به کارێکی ده‌ستکرد، ویشک، ئیفاده لێدان و کۆنه‌په‌رستانه داده‌ندرێ.
له ئه‌ڵمانیی سویس دا ده‌کرێ کارێکی ئاوا به پهیمانشکێنیش دابندرێ، چونکه شێوه‌زاری به‌رز، واته ئه‌ڵمانیی ستاندارد وه‌ک ئامرازێك بۆ قسه کردنی ئاسایی ڕۆژانه ئه‌و ئاخێوانه به‌کاری ده‌هێنن که له ده‌ره‌وه‌ی سویس ن.
به‌گشتی، شێوه‌زاری به‌رز، پڕێستیژی له شێوه‌زاری نزم زیاتره و، زۆر جار زۆر به جوانتر داده‌ندرێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رچیش که‌متر لێی تێبگه‌یشترێ. بۆ نموونه، له زمانی عه‌ڕه‌بی دا، ئه‌و شێوه‌زاره واته شێوه‌زاری به‌رز به شێوه‌یه‌کی باش داده‌ندرێ له لایه‌ن هێندێکانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر وتاری ڕۆژنامه‌ی پێ بنووسن یان پارچه شێعرێک که زاراوه و کوته‌ی ده‌گمه‌ن و کۆنی تێدا بێ که به بێ چاولێکردنی قامووس هیچکه‌س لێیان تێ ناگا.
له ڕوانگه‌ی زمانییه‌وه، جیاوازییه‌کانی نێوان شێوه‌زاره به‌رز و نزمه‌کان له هه‌لومه‌رجی دووزارێتی دا ده‌کرێ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بن. زۆربه‌ی جیاوازییه‌کان جیاوازی په‌یڤ ( vocabulary )ن. له‌وانه‌یه زۆر وشه‌ی جووتۆکه هه‌بن ، بۆ ئاماژه به شتی گشتی و به چه‌مکان، که ما‌نایان تا ئاستێکی زۆر وه‌ک یه‌ک وایه،به‌ڵام به‌کارهێنانی هه‌رکامێکیان ده‌ستبه‌جێ ده‌کرێ شێوه‌زاری به‌رز یان نزم نیشان بدا. بۆ نموونه له زمانی عه‌ڕه‌بی دا [ ڕه‌ئی] به مانای دیتن نیشانی به‌کار هێنانی شێوه‌زاری کلاسیکی به‌رزه، [ سه‌ف] هه‌ر به‌ومانایه ئی شێوه‌زاری نزمه. له نێو شێوه‌زاره‌کان دا به‌گشتی جیاوازی ڕێزمانیش به دی ده‌کرێ، زۆر جار جیاوازی فۆنۆلۆژیشیان هه‌یه. له زمانی عه‌ڕه‌بی دا فۆنۆلۆژی ئه‌و شێوه‌زارانه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر جیاوازن و له ئه‌ڵمانیی سویس دا زۆر جیاوازن.
تا ئه‌و جێگای که به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زمانی عه‌ڕه‌بی، پێوه‌ندی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دوو شێوه‌زارانه له وڵاتێکه‌وه تا وڵاتێکی دیکه ده‌گۆڕێ. شێوه‌زاری کلاسیک هێشتاش به گشتی له زمانی نووسین دا باڵاده‌سته، ئه‌گه‌رچی عه‌ڕه‌بی قسه پێکردنیش ئێستا ده‌کرێ پێ بنووسرێ، به تایبه‌تی له ڕۆمان و له نامه نووسین دا و، ئێستا مه‌یل به‌ره‌و ستانداردی جیاواز له سه‌ربنه‌مای شێوه‌زاره نزمه هه‌رێمییه‌کان له هه‌ر کام له‌و وڵاتانه‌ی عه‌ڕه‌بی به‌کار ده‌هێندرێ سه‌ر هه‌ڵده‌دا. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌رچی هێشتاش ده‌کرێ مرۆ به شێوه‌زاری به‌رز قسه بکا ( بۆ نموونه، به‌تایبه‌تی له کاتی ده‌رس دادان له زانکۆیان) به‌ڵام ئه‌وه هه‌تا دێ که‌متر ئاساییه. له‌قسه کردنی خوێنده‌وارانه دا زۆر جار تێکه‌ڵاوێک به‌کار ده‌هێندرێ: به شێوه‌ی سه‌ره‌کی عه‌ڕه‌بی قسه پێکردن، به‌ڵام بهتێههڵکێش کردنی هێندێک تۆوی عه‌ڕه‌بی کلاسیکی. بۆ ئه‌وه‌ی بیرێکتان لا دروست بێ سه‌باره‌ت به‌و جیاوازییه زمانیانه‌ی که له نێوان شێوه‌زاره‌کاندا له گۆڕێ دان، له‌و نموونانه‌ی خواره‌وه دا بڕگه‌یه‌کی کورتی کتێبێک که به عه‌ڕه‌بی کلاسیکی نووسراوه ، له ته‌ک هاوماناکهی به زمانی عه‌ڕه‌بی میسری قسه‌پێکردن ده‌خه‌ینه به‌رچاو.
عه‌ڕه‌بی کلاسیک " ده‌ڵێم" [ ا‌قول ] ، عه‌ڕه‌بی نزم [ائل]
عه‌ره‌بی کلالسیک " ناتوانم" [ لا ستطیع] ، عه‌ڕه‌بی نزم [ مادرش]
عه‌ڕه‌بی كلاسیک " زۆر" [ کثیره] ، عه‌ڕه‌بی نزم [ کتیر]
عه‌ڕه‌بی کڵاسیک "ئه‌و" [ ذاک] . عه‌ڕه‌بی نزم [ د]
به‌م پێیه جیاوازی دووزارێتی نێوان ئه‌و دوو جۆره عه‌ڕه‌بییه وه‌ک ده‌کرێ ببیندرێ به‌کار هێنانی وشه‌ی جیاوازه، له گه‌ڵ جێگۆڕکێ کردن به هێندێک ده‌نگ له ته‌ک ده‌نگێکی دیکه دا. بۆ نموونه ئه‌م جێگۆڕکهیانه له‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه دا به‌م جۆره ده‌رده‌که‌ون:
[ق] له به‌رانبه‌ر [ ء]
[ث] له به‌رانبه‌ر [ ت]
[ذ] له به‌رانبه‌ر [ د]
بارودۆخی ئه‌ڵمانیی سویس تا راده‌یه‌ک له بارودۆخی عه‌ڕه‌بی جیاوازه. Schweizerdeutsch ئه‌ڵمانیی سویس به به‌ربڵاوی له ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی سویس له به‌شه‌کانی نێوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانی ئاخێوی وڵات دا ده‌کار ده‌کرێ، به‌ڵام هیچ ستاندارد کردنێکی ڕاسته‌قینه‌ی له سه‌ر ڕێککه‌وتوو له ئارا دنییه.سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی مه‌یلێک بۆ نه‌هێشتنی جیاوازییه هه‌رێمییه‌کان، وه‌ک له شێوه‌ی قسه‌کردنی شارییانه دا، ئاخێوانی سه‌ر به‌گشت چینه‌کان زۆر له له‌هجه ههرێمییهجیاوازهکان هێشتاش به به‌ربڵاوی به‌کار ده‌هێنن. شێوه‌زاری به‌رز، واته ئه‌ڵمانیی ستاندارد، له زمانی قسه پێکردن دا، له پارلمان، له مه‌حکه‌مه‌کان، کلیساکان، له ده‌رس دادان له زانکۆیان و، له شێوه‌کانی به‌رزتری ده‌رسی مه‌دره‌سه و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌ڵمانییه‌کان و ئوتریشییه‌کان، و ئاخێوانی نابوومی ئه‌ڵمانی دا به‌کار ده‌هێندرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و شێوه‌زاره به‌رزه به پێی ڕێسای فۆنۆلۆژی و فۆنێتیکسی سویسی قسه‌ی پێ ده‌کرێ و هێندێک هه‌رێمایه‌تی پێوه دیاره ( تاڕاده‌یه‌ک وه‌ک ئێنگلیسیی سکاتله‌ندی ستاندارد) و، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو جیاوازه له‌و ئه‌ڵمانییه‌ی ستانداردی قسه پێکردنه که له ئه‌ڵمان به‌کار ده‌هێندرێ. وه‌کوو تر شێوه‌زاری به‌رز، واته ئه‌ڵمانیی ستاندارد وه‌ک زمانی نووسین به‌کار ده‌هێندرێ.( ئه‌ده‌بییاتێکی به‌رچاو به ئه‌ڵمانیی سویس هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌ی تاڕاده‌یه‌ک له چه‌شنی ئه‌ده‌بییاتێکی له‌هجه‌یی یه که به وشیارییه‌وه ئاوا نووسراوه.) له سه‌رێکی دیکه‌وه، له‌هجه‌کانی ئه‌ڵمانیی سویسی ئامرازی ئاسایین بۆ قسه کردنی ڕۆژانه‌ی سویسییه ئه‌ڵمانی زمانه‌کانی سه‌ر به هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان – له وانه بابڵێین، پڕۆفسۆرانی زانکۆکانیش که کاتێک له چایخانه دانیشتوون و باسی بیۆفیزیک یان فه‌لسه‌فه‌ی زمان ده‌که‌ن.بۆ نیشاندانی ته‌بیعه‌تی ئه‌و جیاوازییانه‌ی له گۆرێ دان، ئێمه ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه به شێوه‌زاری نزم ده‌گێڕینه‌وه، به پێی ده‌قێک له سه‌ر بنه‌مای شێوه قسه کردنی شاری زووریخ و به دوویدا هاوتاکه‌شی به شێوه‌زاری ئه‌ڵمانیی ستاندارد ده‌هێنین. ته‌نانه‌ت له ڕووی ڕێنووسیشه‌وه ده‌کرێ ببیندرێ که جیاوازی فۆنۆلۆژی له نێوانیاندا دا یه‌کجار زۆره و، چه‌ندین جیاوازی بناخه‌ی ڕێزمانیشیان له نێو دایه. هه‌ر وه‌ها هێندێک جیاوازی په‌یڤ شیان ده‌نێو دایه. بۆ نموونه وشه‌ی möödteli هاوتا و هاومانای وشه‌ی Gewohnheiten ه له ئه‌ڵمانیی ستاندارد دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زۆربه‌ی وشه قامووسییهکان له هه‌ر دووک بڕگه‌کان دا پێوه‌ندییان به یه‌کترییه‌وه هه‌یه: بۆ نموونه ئێمه ده‌توانین بڵێین، که وشه‌ی tüütsch و deutsch به ته‌واوی " عه‌ینی وشه" ن.
شێوه‌زاری نزم - ئه‌ڵمانیی سویس:
En Schwyzer isch er zwaar nie woorde, weder en papiirige äine im heerz ine; und eebigs häd mer syner Spraach aagmërkt, das er nüd daa uufgwachsen ischt. Nüd nu s Muul häd de Ussländer verraate, au syni möödteli. Er häd lieber mit syne tüütsche Landslüüte weder mit de Yhäimische cercheert, und ischt Mitgliid und Zaalmäischter von irem Veräin gys.
شێوه‌زاری به‌رز – ئه‌ڵمانیی ستاندارد:
Ein Schzeiwer ist er zwar nie geworden, weder auf dem Papier noch im Herzen; und man hat es seine Sprache angemerkt, dass er nicht dort aufgewachsen ist. Nicht nur die Sprache hat den Ausländer verraten, sondren auch seine Gewohnheiten. Er hat lieber mit seinen deutschen Landleuten als mit den Einheimischen verkehrt, und ist Mitglied und Zahlmeister ihres Vereins gewesen.
به کوردی:
" ئه‌و له ڕاستیدا قه‌ت نه‌بوو به سویسی، نه له سه‌ر کاغه‌ز و نه له دڵی خۆیدا و مرۆ له زمانی ڕا ده‌یتوانی بزانێ ئه‌و قه‌ت له‌وێ گه‌وره نه‌بووه. ئه‌وه ته‌نێ زمانه‌که‌ی نه‌بوو که نیشانی ده‌دا ئه‌و لاوهییهکه - شێوه‌ی ژیانیشی ئه‌وه‌ی نیشان ده‌دا. ئه‌و به‌لایه‌وه په‌سندتر بوو له گه‌ڵ هاونیشتمانانه ئه‌ڵمانییه‌کانی هه‌ستێ و دانیشێ تا له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆجێیی و، ئه‌ندام و خه‌زێنه‌داری کۆمه‌ڵه‌که‌یان بوو."
ئه‌و بڕگه‌یه ئه‌و دژوارییه‌ی خوێندن نیشان ده‌دا که منداڵانی سویسی ئه‌ڵمانیی ئاخێو له گه‌ڵی ڕووبه‌ڕوو ده‌بن، که جگه له فێر بوونی خوێنده‌واری ده‌بێ فێری ئه‌ڵمانیی ستانداردیش بن.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، فێر بوونی ئه‌ڵمانیی ستاندارد، منداڵانی سویسی ئه‌ڵمانیی ئاخێو ده‌کا به ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی زمانی به‌ربڵاوتر و ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پێوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوتر و ئه‌ده‌بییات، چاپ کراو و بڵاوکراوه‌ی ئه‌ڵمانییان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌وه گرفتێکه که بۆ گشت منداڵانی سویسی ئه‌ڵمانی ئاخێو له گۆڕێ دایه و مامۆستایانیش به باشی لێی ئاگادارن و پێی ده‌زانن و، ئاکامی ئه‌وه‌یه که ئه‌وجۆره گێره‌وکێشانه‌ی که له دنیای ئینگلیسی زمان دا ده‌یانبینین ساز نابن که له به‌ندی 10ی ئه‌م کتێبه دا باسی لێوه ده‌که‌ین.
بارودۆخێکی هاوشێوه‌ی ئه‌ڵمانیی سویسی له لوگزه‌مبورگیش به‌دی ده‌کرێ. له‌وێش شێوه‌زمانی زۆربه‌ی دانیشتووان له‌هجه‌یه‌کی ئه‌ڵمانییه.وه‌ک پێداگرییه‌ک له سه‌ر وه‌فاداری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و له‌هجه‌یه، وه‌ک شێوه‌زارێکی نزم له هه‌لومه‌رجی دووزارێتی (diglossic ) دا ، پله‌یه‌کی زۆر سه‌ره‌وه‌تری هه‌یه له گشت له‌هجه ئه‌ڵمانییه‌کانی ئه‌ڵمان. زۆر له لوگزهمبورگییهکان، له ڕاستیدا، ئه‌و له‌هجه‌یه به‌ته‌واوی به شتێکی جوێ و جیاواز له زمانی ئه‌ڵمانی داده‌نێن و، له بڕیارێک دا که ته‌بیعه‌تی سیاسی و کولتووری جیاوازی نێوان زمانێک و لههجهیهکمان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که له به‌ندی 1ی ئه‌م کتێبه دا ئاماژه‌مان پێ‌کرد، حکوومه‌تی لوگزه‌مبورگ له‌و دواییانه دا ڕایگه‌یاندووه ئه‌وان ئه‌و شێوه‌زاره به ته‌واوی به زمانێکی جیاواز داده‌نێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لوگزه‌مبورگ له به‌ر ئه‌و ڕاستییه ئاڵۆزتریش بووه، چونکه جگه له ئه‌ڵمانیی ستاندارد که له‌وێ وه‌ک
شێوه‌زارێکی به‌رز مامڵه‌ی له گه‌ڵ ده‌کرێ، فه‌ڕانسه‌یش له کۆمه‌ڵه‌ی لوگزه‌مبورگ دا ده‌ورێکی گرینگ ده‌گێڕێ.
لوگزه‌مبورگیش ( Luxemburgish ) زۆر جار پێی نانووسرێ ( ئه‌گه‌رچی هێندێک کتێبی منداڵان، ئه‌ده‌بییاتی له‌هجه‌یی و وتاری ڕۆژنامان به‌و شێوه‌زاره هه‌یه) و هیچ ڕێککه‌وتنێکی ڕاسته‌قینه‌ش سه‌باره‌ت به سیستمی نووسینی له گۆڕێ دا نییه. ئه‌و منداڵانه‌ی که شێوهزمانیان لوگزهمبورگیشه،وه‌ک منداڵانی سویسی ئه‌ڵمانی ئاخێو، کاتێک ده‌چنه مه‌دره‌سه ده‌بێ فێری خوێندنه‌وه و نووسینی ئه‌ڵمانی بن. به‌ره به‌ره زمانی ئه‌ڵمانی وه‌ک ئامرازی ده‌رس دادانیش به‌کار ده‌هات تا دوایین ساڵه‌کانی خوێندینی مه‌دره‌سه تا ئه‌وه‌ی که زمانی فه‌ڕانسه‌یی جێگای گرته‌وه. ئاشکرایه که ئه‌و بارودۆخه گوشارێکی به‌رچاوی زمانییه له سه‌ر منداڵانی لوگزه‌مبورگ. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی لوگزهمبورگییهکان (به‌لانی که‌مه‌وه) سێ زمانه‌ن و ئه‌وه‌ش هه‌لیان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به " دوو زمانی جیهانی" که به ڕێگای ئه‌وانه‌وه ده‌توانن پێوه‌ندی به دنیای ئاکادێمیک و ئه‌ده‌بییاتی دیکه‌وه بگرن و، پێوه‌ندی له گه‌ڵ بێگانان دامه‌زرێنن کاتێک له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان دا سه‌فه‌ر ده‌که‌ن. له لوگزه‌مبورگ زمانی فه‌ڕانسه‌یی زمانی ڕه‌سمیی پارڵمانه، هه‌ر وه‌ها زمانی خوێندنی به‌رزیشه.تابڵو و نیشانه و ئاگاداری شوێنه گشتییه‌کان به فهڕانسیین ؛ کتێب، ڕۆژنامه و نامه به ئه‌ڵمانین؛ و قسه کردنی ئاسایی ڕۆژانه‌ش به لوگزهمبورگیشه. ئه‌م بڕگه کورته‌ی خواره‌وه، که له وتاری ڕۆژنامه‌یه‌که‌وه وه‌رگیراوه، هێندێک له جیاوازییه‌کانی نێوان لوگزه‌مبورگیش و ئه‌ڵمانیی ستاندارد به‌وجۆره‌ی له لوگزه‌مبورگ به‌کار ده‌بردرێ نیشان ده‌دا. ئه‌و جیاوازییانه، که جیاوازی وشه‌ی قامووسی، ڕێزمانی و فۆنۆلۆژیانهن، ته‌بیعه‌تی ئه‌و دژوارییانه‌ی که منداڵانی لوگزه‌مبورگ له مه‌دره‌سه به‌ره‌وڕوویان ده‌بن نیشان ده‌دا:
لوگزه‌مبورگیش
Wéi de Rodange 1872 säi Buch drécke gelooses huet, du bluf hien drop sëtzen. En hat e puer
Leit ze luuség op d’Zéiwe getrëppelt, déi dat net verquësst hun. Eréischt eng Generation doerno huet de Rodange ugefaang séng giedléch Plaz ze kréien. Séng Kanner hu wéinstens nach erlieft, wéi 1927 eng Grimmel vun deem gutt gemaach guf, wat un him verbrach gi wor!
ئه‌ڵمانیی ستاندارد
Als Rodange 1827 sein Buch drucken liess, hatte er keinen Erfolg damit . Mit zuviel List war er ein paar Leuten auf die Zehen getreten , und die konnten ihm das nicht verzeihen. Erst eine Generation später begann Rodange, seinen ihm zustehenden Platz zu erhalten. Seine Kinder haben es wenigstens noch erlebt, dass 1927 ein wenig von dem gut gemacht wurde, was an ihm verbrochen worden war!
به کوردی:
" کاتێک ڕۆدانگه له ساڵی 1827 کتێبه‌که‌ی خۆی چاپ کرد، هیچ سه‌رکه‌وتنی پێ وه‌ده‌ست نه‌هێنا. به گۆڵمه‌زی زۆر نێوی هێندێک خه‌ڵکی زڕاندبوو و، ئه‌وانیش نه‌یانده‌ویست له به‌ر ئه‌وه لێی خۆش بن. ته‌نێ له‌نێو وه‌چه‌یه‌کی دواتر دا کرا، ڕۆدانگه جێگای دروستی خۆی ببینێته‌وه. به‌لانی که‌مه‌وه منداڵه‌کانی له ساڵی 1927، دوای هێندێک له‌و خراپانه‌ی له‌گه‌ڵی کرابوون ، ئه‌زموونی چاکه‌یان تاقیکرده‌وه."
باشه بارودۆخی دۆزارێتی چه‌نده به سباته؟ به‌وه‌ی که له‌و دواییانه دا له مه‌ڕ زمانی یۆنانی ڕوویداوه ڕووناکایی چاوڕاکێش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. به‌ڵانی که‌مه‌وه تا ساڵانی 1970کان، یۆنانی زمانێکی diglosic ( دووزارێتی، دوو شێوه‌یی بوو)، به شێوه‌زارێکی به‌رزه‌وه ، کاتارێڤووسا (Katharevousa )، که ده‌گه‌ڕاوه سه‌ر شانازی و گه‌وره‌ییه‌کانی پێشووی کلاسیکی و بیزانتاین و، شێوه‌زاری دهیمۆتیکی (Dhimotiki )، که زۆر له زمانی قسه‌پێکردنی مۆدێڕن نزیک بوو. ئه‌و دوو شێوه‌زارانه له ڕووی په‌یڤ (vocabulary ) و مۆرفۆلۆژی تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو له یه‌کتری جیاواز بوون. له ماوه‌یه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه دا، هه‌میشه گرژییه‌کی زۆر له سه‌ر ئه‌وه ده‌هاته گۆڕێ که کامه‌یه‌ک له‌و دوو شێوه‌زارانه زمانی حکوومه‌ت و په‌روه‌رده بن، بۆ ئه‌وه‌ی شته‌که تا ڕاده‌یه‌کی به‌رچاو ساده بکه‌ینه‌وه، لایه‌نی ڕاستئاژۆی سیاسی زیاتر پشتیوانیان له کاتارێڤووسا ده‌کرد و، چه‌په‌کانیش لایه‌نگری دهیمۆتیکی بوون. جونتای عه‌سکه‌ری ڕاستئاژۆ که به کوده‌تایه‌ک له ساڵی 1967 دا ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه‌گرت به‌تایبه‌تی زۆر به‌توندی شێوه‌زاری کاتارێڤووسای داسه‌پاند. ئه‌و توند ئاژۆییه، ئاکامی ئه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه، که به‌دوای
دامه‌زرانه‌وه‌ی دێمۆکڕاسی له یۆنان دا،شێوه‌زاری کاتارێڤووسا به‌ته‌واوی بێ ئیعتبار بووه و ئێستا ته‌قریبه‌ن به ته‌واوی بزر بووه: تا ساڵانی 1990 کان ئیدی ئه‌وه ده‌رکه‌وت که زمانی یۆنانی چبڕ ( دوو زارێتی، دوو شێوه‌یی ) نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سه‌رنجڕاکێشه، ئه‌و شێوه‌یه‌ی دهیمۆتیکی که ئێستا شێوه‌زاری هه‌ره باو و به‌ربڵاوه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کارلێکه‌ریی کاتارێڤووسای پێوه دیاره.
که وابوو، ئێمه بینیمان که گه‌نجینه‌ی زمانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک، هه‌ر وه‌ها زمانی پسپۆڕییه‌ک ده‌کرێ بریتی بێ له شێوازه جیاوازه‌کانی هه‌مان له‌هجه، وه‌ک له نموونه‌ی ئاخێوانی ئینگلیسیی ستاندارد دا ده‌بینین؛ ده‌کرێ له‌هجه جیاوازه‌کانی عه‌ینی زمان بێ، وه‌ک له نموونه‌ی ئاخێوانی سکاتله‌ندیی ته‌ختاییان دا ده‌بینین؛ یان، وه‌ک نموونه‌یه‌کی تایبه‌تی بێ له‌وه‌ی دوایی بێ، که دوو شێوه‌زاری که به ڕێژه ستاندارد کراون له پێوه‌ندییه‌کی دووزارێتی دابن، وه‌ک له نموونه‌ی زمانی عه‌ڕه‌بی دا ده‌بینین.( ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌سووڕێ، له نموونه‌ی دووزارێتی دا، شێوه‌زاری نزم به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو ستاندارد کرابێ، که له دۆخێکی ئاوا دا هه‌ردووک دیارده‌که ده‌کرێ له‌یه‌ک بدرێن:واته ئاخێوێک ده‌کرێ له له‌هجه‌یه‌کی ناوچه‌ییه‌وه شێوه‌ی قسه کردنی بگۆڕێ بۆ ستانداردی نزم و له‌وه‌وه بۆ ستانداری به‌رز، به پێی هه‌لومه‌رج – زۆر له ئاخێوانی زمانی عه‌ڕه‌بی به‌وشێوه‌یه به سه‌ر سێ شێوه‌زار دا زاڵن.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له نموونه‌ی لوگزه‌مبورگ دا، ئێمه ئاڵۆزی و پێچهڵپێجییهکی دیکه‌مان به‌دی کرد. له‌و نموونه‌یه دا، بارودۆخی دووزارێتی له گه‌ڵ چالاکییه‌کی دیکه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی لێک دراوه که ئێمه ده‌کرێ نێوی بنێین جێگۆڕکێی زمانی (language- switching ). تا ئێستا ئێمه باسی ئه‌و شێوه‌یه‌مان کردووه که ئاخێوان جێگۆڕکێ ده‌که‌ن له شێوه‌زارێکه‌وه بۆ شێوه‌زارێکی دی که له ڕووی زمانییه‌وه زۆرتاکهم له‌یه‌ک نزیکن: ئینگلیسیی ڕه‌سمی و ته‌شریفاتی، ئینگلیسیی ئاسایی و خۆمانه؛ له‌هجه‌ی سکاتله‌ندی، ئینگلیسیی ستاندارد؛ عه‌ڕه‌بی جڵفه،عه‌ڕه‌بی کلاسیک. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له نێو زۆر کۆمه‌ڵگه‌یاندا،گه‌نجینه‌ی زمانی له‌وانه‌یه شێوه‌زاری ئه‌وتۆیان تێدابێ که هیچ پێوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه نییه وخزم نین – به گوتنێکی دی به ته‌واوی زمانگه‌لی جیاوازن. وه‌ک له نموونه‌ی لوگزه‌مبورگ دا ده‌بینین، که تێیدا جێگۆڕکێ له نێوان ئه‌ڵمانی و فه‌ڕانسه‌یی دا ده‌کرێ. جێگۆڕکێی زمانی، هه‌ر وه‌ک جێگۆڕکێی شێواز – یان له‌هجه ڕوو ده‌دا، به پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی. ( له ڕاستیدا، له هێندێک شوێنان، ده‌کرێ گشت سێ شێوه‌ی جیاوازی جێگۆڕکێ بێته گۆڕێ. بۆ نموونه گه‌نجینه‌ی زمانی زۆر له ئاخێوانی خوێنده‌واری دێهلی، بریتییه له ئینگلیسی، زمانێکی به ئاشکرایی جوێ، هه‌ر وه‌ها ئۆردوو و هیندی، که به زمانی جیاواز داده‌ندرێن به‌ڵام یه‌کجار زۆر وه‌یه‌کتری ده‌چن، و هێندێک به‌ڕێژه شێوازه‌کانی زۆر جیاوازی هیندی.)
پاراگوای، یه‌ک له‌و شوێنانه‌یه که سه‌باره‌ت به ته‌بیعه‌تی ئه‌و جۆره جێگۆڕکێ زمانییه لێکۆڵینه‌وه‌ی لێکراوه . له‌وێ ئه‌و دوو زمانه‌ی له ئارا دان ئێسپانیایی و گوارانی ن، که زمانێکی ڕه‌سه‌نی خۆجێیی ئیندیانی ئه‌مریکاییه. به‌خۆشییه‌وه، به پێچه‌وانه زۆر له زمانه‌کانی ئیندیانی ئه‌مریکایی دیکه، گوارانی زیندووه و بارودۆخی زۆر باشه. وا باس ده‌کرێ که ئه‌و زمانه به‌ته‌خمین زمانی دایکی نزیکه‌ی 88 له سه‌دی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته بێ و، ئێسپانیایی ته‌نێ زمانی 6 له سه‌دی دانیشتووانه، به‌ڵام له سه‌دێکی باڵا له دانیشتووان هه‌ر دووک زمانه‌کان ده‌زانن و هه‌ر دووکیان به‌کار ده‌هێنن و، هه‌ر دووکیان زمانی ڕه‌سمینه. پاراگوای له‌و ڕووه‌وه له ئه‌مریکای لاتین نائاساییه، چونکه ئه‌و جۆره دوو زمانێتییه زۆرجار پله‌یه‌کی گواستنه‌وه و تێپه‌ڕبوونی نیشان داوه بۆ گه‌یشتن به تاکزمانێتی ئێسپانیایی. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له پاراگوای 92 له سه‌دی دانێشتووان گوارانی ده‌زانن و، زۆربه‌ی ئاخێوان دوای فێربوونی ئێسپانیاییش درێژه ده‌ده‌ن به به‌کارهێنانی . واته، وا وه‌به‌رچاو دێ که دووزمانێتی خه‌سڵه‌تێکی هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵه‌که بێ. زۆر له خه‌سڵه‌ته‌کانی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی وێده‌چێ لهبهرچاوبگێرێن بۆ بڕیار دان له سه‌ر ئه‌وه‌ی که کامه‌یه‌ک له زمانه‌کان به‌کاربهێندرێن . ڕه‌نگه بڕیارده‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌ڵکه‌وته جوگڕافیاییه بێ که قسه‌ی تێدا ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌کردنه له ناوچه‌ی گوندی و ده‌ره‌وه‌ی شاران بێ ، ئه‌وه گوارانی به‌کار ده‌هێندرێ. به ڕاستیش له ده‌ره‌وه‌ی شاران و گوندان ئێسپانیایی پێویست ناکا، ئه‌گه‌رچی بۆ قسه‌کردن له گه‌ڵ مامۆستای فێرگه‌ی لادێیان به‌کارده‌هێندرێ و، له خوێندنگه‌کان دا به ده‌رس دادرێ و به کار ده‌هێندرێ.( له لایه‌کی دیکه‌وه، گوارانی ش به گردبڕی له شار و شارۆچکان پێویست ناکا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بێگومان زانینی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌که و، هه‌رکه‌سه‌ی نه‌توانێ قسه‌ی پێ بکا له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک تاق ده‌که‌وێته‌وه.) گه‌رچی، له ناوچه شارییه‌کاندا، بارودۆخه‌که زۆر له‌وه ئاڵۆزتره.بۆنموونه، ئه‌گه‌ر، ئه‌و بۆنه‌یه‌ی قسه‌ی تێدا ده‌کرێ، یا ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی ئه‌و که‌سانه‌ی له قسه‌کردنێکدا به‌شداری ده‌که‌ن، پێوه‌ندییه‌کی ڕه‌سمی بێ، ئه‌و ده‌می ئه‌و زمانه‌ی به‌کار ده‌هێندرێ ئێسپانیاییه، به‌ڵام، ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌که ناڕه‌سمی و خۆمانه بێ، ئه‌و ده‌می هۆکارگه‌لی دیکه ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێ، بۆ نموونه ده‌ره‌جه‌ی نزیکایه‌تی. ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی نێوان ئه‌وانه‌ی به‌یه‌که‌وه قسه ده‌که‌ن پێوه‌ندییه‌کی نزیک نه‌بێ، ئه‌و ده‌می ئێسپانیایی به‌کار ده‌هێندرێ ( بۆ نموونه، ده‌گوترێ دوو دڵدار به ئێسپانیایی ده‌ست پێده‌که‌ن یه‌کتر بدوێنن !). به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێوه‌ندییه‌که زۆر نزیک بێ و مووی دهبهرهوه نه‌چێ، ئیدی ئه‌و زمانه‌ی به‌کارده‌هێندرێ به‌ستراوه‌ته‌وه به بارودۆخه‌که، وه‌ک له نموونه‌کانی بابه‌تی قسه‌کردن دا که پێشتر لێیان دواین. نوکته گوتن هه‌میشه به زمانی گوارانی یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرێ بابه‌تێکی جیدی بێ، ئه‌و ده‌می ئه‌و زمانه‌ی به‌کار ده‌هێندرێ زمانی دایکی ئاخێوهکهیه ( واته یه‌که‌م زمانی که فیری بووه)، ( ئه‌گه‌رچی ئاخێو ئاستی زمانزانی گوێگره‌که‌ی له به‌ر چاو ده‌گرێ). لێره دا جۆری جێندر( جینسی کۆمه‌ڵایه‌تی) ش هۆکارێکه که ده‌ور ده‌گێڕێ. ئه‌و پیاوانه‌ی که بۆ ئه‌وان ئێسپانیایی زمانی یه‌که‌مه له له‌وانه‌یه هێشتاش له‌هه‌لومه‌رجی ئاوا دا که له گه‌ڵ پیاوانی دی دا قسه ده‌که‌ن گوارانی به‌کار بهێنن. که‌وابوو، له بارودۆخی ئاوا دا شتێکی که له ئینگلیسی دا ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی شێوازی جیاواز، له پاراگوای ده‌بێته هۆی به‌کارهێنانی زمانانی جیاواز.
ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه به‌ندی پێنجه‌می کتێبی:
Sociolinguistics
An introduction to language and society
پڕۆفێسۆر پیتر ترادگیله و له ڕووی چاپی چواره‌می
Penguin Books، ساڵی 2000
وه‌رگێڕدراوه