باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان" دا -21
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان" دا -21
تیڵگرافی تاجرانی مه‌هابادی بۆ ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان له تاران
پێشتر ده‌قی چه‌ند تێلگرافێکمان بڵاو کرده‌وه که له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان" دا چاپ کراون و له کاتی بوونی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کوردستان و ئازه‌ربایجان له تاران [ بانه‌مه‌ڕی 1325/ئاوریلی 1946 ] له لایه‌ن کۆڕ و کۆمه‌ڵی جۆر به جۆره‌وه بۆ ئه‌وان نێردراوه. ئه‌م تێلگرافهی خواره‌وه‌ش تاجرانی مه‌هابادی ناردوویانه.
آذربایجان. ژماره‌ی 196. یه‌کشه‌مۆ 22ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی
ئه‌و تێلگڕافانهی له لایه‌ن چینه‌کانی جۆر به جۆری ئازه‌ربایجانه‌وه بۆ ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی چووه که ناردراون بۆ تاران تێلگڕاف له لایه‌ن تاجرانی مه‌هابادی.
له مه‌هاباده‌وه بۆ تاران
سه‌رۆکوه‌زیری ئازه‌ربایجان جه‌نابی ئاغای پیشه‌وه‌ری
سه‌رۆکوه‌زیری ئێران جه‌نابی ئاغای قه‌وامولسه‌لته‌نه
ڕوونووس بۆ نوێنه‌رانی به‌ڕێزی کوردستان جه‌نابی ئاغایانی ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی ومحه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی و نوێنه‌رانی به‌رزی ئازه‌ربایجان
ڕوونووس بۆ ڕۆژنامه‌کانی ایران ما، آزادگان، فرمان، نجات ایران، رهبر، ظفر، داریا، کوهستان:
به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه به عه‌رزتان ڕاده‌گه‌یێنین هه‌روه‌ک نوێنه‌رانی به‌ڕێز ئاگادارن ساڵانی دوور ودرێژ بوو بار و دۆخی ژیانی میلله‌ت و ووڵات و هێمنایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی له چنگ مه‌ئموورانی کۆنه‌په‌رست و خوێنخۆر دابوو و ئه‌وپه‌ڕی زوڵم و زۆردارییان له نه‌ته‌وه‌ی نه‌جیبی کورد ده‌کرد و درێژه‌یان ده‌دا به ئاکاری فاشیستی خۆیان له کوردستان دا، بۆیه به ناچاری نه‌ته‌وه‌ی به جه‌رگ و قاره‌مانی کورد به پێرۆیی له مافی چه‌ندین هه‌زار ساڵه‌ی خۆی و بۆ نه‌فه‌وتانی ده‌ستی به خه‌بات کرد و له پێناو ئازادی دا که سه‌رمه‌شقی ئه‌ژدادی ئێمه بووه ڕاپه‌ڕی و به باشترێن شێوه‌ی ئێستای دنیای شارستانی توانیویه ووڵاتی خۆی له زنجیری یه‌خسیری و کۆیله‌تیی کارگێڕانی فاشیستی ڕزگار بکا و هێمنی و ئاسایشتی پێویست له سه‌رتاسه‌ری خاکی کوردستان دابمه‌زرێنێ و کوردستان بخاته نێو شارێیانی پێشکه‌وتن. بۆیه، داوخوازی سه‌قامگیری و ئازادی هه‌لومه‌رجی ئێستای ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه تا ئه‌به‌د ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوانین ته‌واوی هێزی خۆتان وه‌کار بخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پاکی ئێمه بریندار نه‌بێ.
بازرگانانی مه‌هاباد: محه‌مه‌دی ساڵح زاده،محه‌مه‌دی حه‌کیم زاده، حاجی سه‌عیدی که‌رباسیان، حه‌سه‌نی وه‌لی زاده ،حاجی که‌ریمی په‌نجه‌وی، مرادیان، شێخ عه‌بدوڵای شه‌ریفی، برایمی فه‌همی، حاجی محه‌مه‌د ئه‌مینی ره‌حیم زاده، ساڵحی خه‌رازی،حامیدی حه‌میدی، عه‌بدوڵا حوسێنی،ڕه‌شیدی شافیعی،مسته‌فای مه‌حموودزاده،مسته‌فای بلووری،سه‌عیدی ساڵحیان،سه‌دیقی بلووریان،حاجی ڕه‌حمانی شێربه‌گی،ئه‌حمه‌دی وه‌لی زاده،ڕه‌حمه‌تی داودی،سه‌ید جامی جه‌عفه‌ری،سه‌عیدی خوسره‌وی،حاجی سه‌ید ڕه‌حمان حوسێنی، محه‌مه‌د ڕه‌سووڵی کاکاغازاده،قاسمی وه‌ته‌میشی،حاجی ئه‌حمه‌دی داودی،ڕه‌سووڵی سه‌ڵماسی،حوسێنی داودی،که‌ریمی ڕه‌شیدی،حه‌سه‌نی وه‌لی زاده،غه‌نی شافیعی،حامیدی بلووریان،غه‌فووری ڕه‌سووڵی،حه‌سه‌نی داودی،عه‌بدوڵا سه‌ییدی،عه‌بدوڵا که‌ریمی،سه‌ید مه‌جیدی حوسێنی.
له ڕاسته‌وه بۆچه‌پ: که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین،ڕه‌شید (سووره)ی شافیعی، حه‌مه‌ده‌مینی ڕه‌حیمزاده،مسته‌فای سوڵتانیان، حه‌سه‌نی فه‌تتاحی قازی.
تێبینی: ئه‌م وێنه‌یه ڕاسته‌و ڕاست پێوه‌ندی به‌و تیڵگڕافهوه نییه، به‌ڵام دوو له‌و که‌سانه‌ی ئه‌م تێلگرافهیان ئیمزا کردووه واته ڕه‌شیدی شافیعی و حه‌مه‌ده‌مینی ڕه‌حیمزاده له‌و وێنه‌یه دا ده‌بیندرێن.که‌ریمی ئه‌حمه‌ده‌ین و مسته‌فای سوڵتانیان له کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان بوون و حه‌سه‌نی فه‌تتاحی قازی ش ئه‌فسه‌ری ئه‌ڕته‌شی ئێران بوو. ئه‌م وێنه مێژووییه به سپاسه‌وه له لایه‌ن کاک مسته‌فای ئه‌حمه‌ده‌ین بۆ "ڕوانگه" ناردراوه و ده‌بێ له به‌رایی ساڵانی 1940ی هه‌تاوی هه‌ڵگیرابێ.