ڕاستیی سه‌فه‌ری باکۆ و نکووڵی کوردان
ڕاستیی سه‌فه‌ری باکۆ و نکووڵی کوردان
حه‌سه‌نی قازی
چه‌ند مانگ به‌ر له ڕاگه‌یاندنی جمهووری کوردستان له مه‌هاباد، ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د سه‌ری له باکۆ دا و ده‌کرێ بڵێن ئه‌و سه‌فه‌ره ووره‌ی کوردانی بۆ به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سته‌ڵاتی خۆیی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش برده سه‌ره‌وه. به‌ڵام به ئاوڕدانه‌وه سه‌ر چاپه‌مه‌نی ئه‌و سه‌ر و به‌ندی تاران و ته‌نانه‌ت نوتقی مه‌جلیسی شووڕای میللی ده‌بینین ئه‌و که‌سایه‌تییانه‌ی له ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد دابوون به ناردنی تێلگراف بۆ ڕۆژنامه‌کانی تاران و به ڕێگای سه‌دری قازی نوێنه‌ری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شووڕای میللی ئێران به ته‌واوی نکووڵیان له‌و سه‌فه‌ره و له‌و پێوه‌ندییه کردووه
ئه‌و سه‌فه‌ره له هه‌لومه‌رجێک دا کراوه که هێشتا به‌شێکی زۆر له باکووری ئێران و له‌وانه هێندێک ناوچه‌ی کوردنشین و هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان له ژێر کۆنتڕۆلی ئه‌رته‌شی شوڕه‌وی دا بووه و حکوومه‌تی شووڕه‌وی له لایه‌که‌وه له به‌ر ئه‌و به‌رعۆده‌ییانه‌ی له ئاست ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ده‌وڵه‌تی بریتانیا بوویه‌تی و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه بۆ ڕێگاخۆش کردن بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازی ده‌رهێنانی نه‌وتی باکوور حه‌ولی داوه ده‌وڵه‌تی لاوازی ئێران له خۆی نه‌ورووژێنێ، جا بۆیه له دانوستاندنه‌کانی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی کوردستان دا زۆر له سەرهه‌ست و به ئیحتیا‌ت جووڵاوه‌ته‌وه
وێده‌چێ یه‌کێک له مه‌رجه‌کانی ئه‌و بانگهێشتنه‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد به نهێنی هێشتنه‌وه و باس نه‌کردنی بووبێ که به پێی گێڕانه‌وه‌ی ئێگلتن سه‌فه‌ره‌که له لایه‌ن ئه‌فسه‌ری سیاسی شووڕه‌وی له ئازه‌ربایجانی ئێران ژه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم ئاتاکیشیۆف ڕێک خراوه ،وا دیاره به‌شێکی زۆری نکۆڵی کردنی سه‌رانی کورد له‌و سه‌فه‌ره و له‌و پێوه‌ندییه له به‌ر ئه‌و به‌رعۆده‌ییه ئه‌خلاقییه بووه، به‌ڵام کاتێک ووڵامی "تۆمه‌ته‌کانی" چاپه‌مه‌نییه‌کانی تاران ده‌درێته‌وه، به‌ته‌واوی نکووڵی له‌و سه‌فه‌ره ده‌کرێ و به حه‌ولێک داده‌ندرێ بۆ تێکدانی ئارامی کوردستان، له کاتێکدا هه‌ر ئه‌و ده‌می به گوڕ ئاماده کاری کراوه بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو نیشانه‌یه‌کی ده‌سته‌ڵاتی حکوومه‌تی ناوه‌ندی هه‌ر نه‌بێ له هێندێک له شوێنه‌کانی به‌ر ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی کورد دا.دیاره ئه‌وه له خۆیدا ناکۆکییه‌ک وه‌ڕوو ده‌خا
ڕوونکردنه‌وه‌ی ووردی تاریخی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی چالاکییه‌کان به نێوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان گرینگه - مه‌به‌ست له تاریخی به‌سترانی کۆنگره‌ی یه‌که‌می حێزبی دێمۆکرات نییه - ، ئیگلتن ده‌ڵێ ئه‌و سه‌فه‌ره له مانگی سێپتا‌مبر دا کراوه و له‌و چاو پێکه‌وتنه‌ش دا که گۆواری "ڕوانگه " له گه‌ڵ میرزا مه‌نافی که‌ریمی کردووه (بڕوانه خواره‌وه‌تر) 21ی خه‌رمانانی 1324ی هه‌تاوی به به‌رواری ئه‌و سه‌فه‌ره داندراوه، له یه‌ک دوو سه‌رچاوه‌ی دیکه‌ش دا هه‌ر ئاماژه به کۆتاییه‌کانی خه‌رمانان کراوه. به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان به بۆنه‌ی 12ی خه‌رمانان ڕۆژی ته‌شکیلی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان پیرۆزبایی له‌و فیرقه‌یه کردووه. دوو تێلگراف به ئیمزای محه‌مه‌دی یاهۆ و به نوێنه‌رایه‌تی بیست هه‌زار له ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکراتی کورد[ستان] له ڕۆژنامه‌ی آذربایجان دا چاپ کراوه [ ژماره 3، چوارشه‌مۆ 21ی خه‌رمانانی 1324ی هه‌تاوی] ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان( که له چاپی ئه‌و تێلگرافانه له ڕۆژنامه‌ی آذربایجان دا وه‌ک " حیزبی دێمۆکڕاتی کورد " باس کراوه ) به‌ر له فیرقه دامه‌زراوه و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی باسی پێکهاتنی حیزب ده‌که‌ن ده‌ڵێن دوای سه‌فه‌ری ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ باکۆ ئیدی ژ.ک. به ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان درێژه‌ی به چالاکییه‌کان داوه. که وابوو ئه‌و سه‌ردانه نه‌ک له کۆتاییه‌کانی مانگی خه‌رمانان دا، به‌ڵکوو ده‌بێ پێشتر کرا بێ
له‌م نووسینه دا ، سێ ڕیوایه‌ت له‌و سه‌فه‌ره ده‌گێڕینه‌وه که نێوه‌رۆکیان تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازییان هه‌یه. ئه‌وه زاندراوه که یه‌کێک له زانیاریده‌رانی ئیگلتن بۆ نووسینی کتێبه‌که‌ی ڕه‌حمه‌تی مه‌نافی که‌ریمی بووه و ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره ئه‌ویش وه‌ک ڕه‌حمه‌تی قاسمی ئێلخانیزاده قسه‌ی بۆ ئیگلتن کردبێ، به‌ڵام جیاوازی هه‌یه له نێوان ڕیوایه‌تی ئیگلتن و ئه‌وه‌ی که زۆر ساڵ دواتر مه‌نافی که‌ریمی له ووڵامی گۆواری ڕوانگه دا گوتوویه. بۆ وێنه ئیگلتن ده‌نووسێ: " ... دوایە باقرۆف هاتە سەر لایەنی سیاسی بزووتنەوەی کورد. ئەو گوتی کۆمەڵە، بەو شێوەیەی ئێستای ناتوانێ هیچ وەدەست بهێنێ. بە سەرکەوتنی دێمۆکڕاسی لە دنیا دا، بە تایبەتی لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، شانشینی بریتانیا و، کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی سۆسیالیستی ، بزووتنەوەیەکی کوردی تەنێ دەتوانێ لە ژێر ئاڵای " حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان" دا سەرکەوێ." له کاتێکدا له ووڵامی ڕوانگه دا مه‌نافی که‌ریمی ده‌ڵێ : "باقرۆف کوتی ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێ.کاف که داوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌کا له دنیای ئه‌مڕۆ دا قبووڵ ناکرێ و ده‌بێ ئامانجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که‌تان هێندێک سه‌نگ و سووک بکه‌ن، ده‌نا ( تازه شه‌ڕ بڕابووه‌وه) ده‌بێ شووڕوی له به‌ر کورده‌کان خۆی تووشی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانی بکا
که‌ریمی ده‌ڵێ دواخوازی یارمه‌تی له شووڕه‌وی دوای گه‌ڕانه‌وه له سه‌فه‌ر گه‌ڵاڵه کراوه و بۆیان ناردراوه، له کاتێکدا ڕیوایه‌تی ئیگلتن جیاوازه له‌وه. ئیگلتن له لاپه‌ڕه‌کانی ٤٣-٤٤-٤٥،٤٦ ی کتێبه‌که‌یدا : (کۆماری کوردی 1946، چاپی1963) ئاوا باسی ئه‌م سه‌فه‌ره ده‌کا
سه‌ردانی دووه‌م له باکۆ
له کۆتاییه‌کانی سێپتامبری 1945، ژه‌نه‌ڕاڵ ئاتاکیشیۆف، ئه‌فسه‌ری سیاسی سه‌ره‌کی ڕووسییه له ئازه‌ربایجان به قازیی محه‌مه‌دی ڕاگه‌یاند، کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌سته‌یه‌ک له کوردانی پایه‌به‌رز سه‌ردانی یه‌کێتی شووڕه‌وی بکه‌ن و، له‌وێ چاویان به کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی بکه‌وێ و باسی دادێی کوردستانیان له‌گه‌ڵ بهێننه‌گۆڕێ. له‌وه‌تا سه‌ردانی یه‌که‌می سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کان له پێته‌ختی ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی له ساڵی 1941 ، هه‌ڵوێستی یه‌کێتیی شووڕه‌وی سه‌باره‌ت به کوردستانی ئێران به ته‌واوی گۆڕابوو. له ساڵی 1942 یه‌کێتیی شووڕوه‌ی قوربانییه‌کی گه‌مارۆ دراوی هێرش و ده‌ستدرێژی نازی بوو و حه‌ولی ده‌دا ده‌سته‌ڵات و ده‌ک و دۆڵابی ئه‌ڵمانییه‌کان له هه‌رێمه کوردییه‌کانی پشتی به‌ره بڕه‌وێنێته‌وه. به‌ڵام له ساڵی 1945 یه‌کێتیی شووڕه‌وییه‌کی سه‌رزیندوو و سه‌رکه‌وتوو خه‌ریکی خۆ ئاماده کردن بوو به‌ته‌واوی له هه‌لومه‌رجی بگۆڕی دوای شه‌ڕ که‌لک وەربگرێ و به دووی وه‌دیهێنانی ئاواته نه‌ریتییه‌کانی رووسیه دا بچێ. له پێناو ئه‌و حه‌وڵه دا وا داده‌ندرا سه‌ردانی دووه‌می ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌رایه‌تی کورد له باکۆ نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی شوێنێکی باشیان له سه‌ر بکا به‌ڵکوو ئاماده‌کارییه‌کیش بێ بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ڕێبه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کوردی لایه‌نگری شووڕه‌وی که به حه‌ولی کۆمۆنیستی – ناسیۆنالیستی له ئازه‌ربایجان [ی ئێران] ده‌به‌سترێته‌وه. بۆ ئه‌و جاره قازیی محه‌مه‌د، به هاوکاری خانه‌خوێیه رووسه‌کان، ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که‌ی دیاریی کرد. جگه له قازیی محه‌مه‌د خۆی، مه‌نافی که‌ریمی و عه‌لی ڕیحانی نوێنه‌رایه‌تی مه‌هابادیان ده‌کرد. له بۆکانه‌وه له قاسم ئاغای ئێلخانیزاده گێڕدرایه‌وه، له میاندواوه‌وه سه‌یفی قازی یان له گه‌ڵ بوو و ؛ سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی دی بریتی بوون له عه‌بدوڵای قادری و کاک هه‌مزه‌ی نه‌ڵۆس سه‌ر به عه‌شیره‌تی مامه‌ش و، نووری به‌گ سه‌ر به عه‌شیره‌تی به‌گزاده [ نوری به‌گی عه‌بباس نه‌ژاد
له ڕۆژئاوا و له خوارووی ده‌ریاچه‌ی [ ورمێ] ڕا ، ده‌سته‌که له ته‌ورێز کۆبوونه‌وه و به هێندێک له ئه‌ندامانی گوترابوو له‌وێ له گه‌ڵ دوکتور سه‌مه‌دۆف له نه‌خۆشخانه‌ی ڕووسییه پێوه‌ندی بکه‌ن.دواتر ئه‌وان له موسافیرخانه‌ی پچووکی ژاله کۆبوونه‌وه و له‌وێوه به ماشین بر‌دیانن بۆ وێستگه‌ی ترێن که ئه‌وه‌ش تێرمیناڵی باشووریی سیستمی ڕێگای ئاسنی ڕووسییه بوو؛ چونکه له ساڵی 1945 دا شه‌به‌که‌ی ڕێگای ئاسنی ئێران ته‌نێ ده‌گه‌یشته نێوه‌ی ڕێگای نێوان تاران به‌ره‌و ته‌ورێز. میوانه‌کان له‌وێ سواری واگونێکی تایبه‌تی کران و پیێان ڕاگه‌یێندرا مه‌قسه‌دی سه‌فه‌ره‌که باکۆیه. ئه‌گه‌رچی ئه‌وه یه‌که‌م نیشانه‌ی ڕوون بوو که ئامانجی سه‌فه‌ره‌که‌یان له ته‌ورێز تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام زۆربه‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که له به‌ر نهێنی کارییه‌کی که له گۆڕێ دا بوو هه‌ستیان پێ کرد بوو سه‌فه‌ره‌که‌یان ده‌گاته کۆماره‌کانی یه‌کێتیی شووڕه‌وی سۆسیالیستی. له نێو ئه‌وان دا ته‌نیا قازیی محه‌مه‌د به هه‌موو شتی ده‌زانی. میوانه‌کان له باکۆ ، له لایه‌ن خانه‌خوێیه‌کانیانه‌وه ئه‌ڵایۆف و ئه‌ییووب که‌ریملی یه‌وه پێشوازییان لێ کرا.له وێستگه‌ی ترێن به شێوه‌ی نه‌ریتی ده‌سکه گوڵیان دانێ و دوایه به ماشێن بر‌دیانن بۆ میوانخانه‌ی مه‌رده‌کان چه‌ندین میل به‌ره‌و باکوور
بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕا ده‌سته‌که کۆبوونه‌وه بۆ گه‌ڵاڵه کردنی هێندێک پێشنیاز که بیده‌ن به ده‌ست ئه‌ڵایۆف بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ستی حکوومه‌تی شووڕه‌وی بگەیێنێ له شه‌خسی باقرۆف دا که سه‌رۆک وه‌زیری کۆماری سۆسیالیستی ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی بوو. قاسم ئاغای بۆکان، له به‌ر خه‌ت خۆشی هه‌ڵبژێردرا و، ئه‌ویش به‌کاوه‌خۆ ئاواتی کورده‌کانی بۆ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تێکی جوێ و پێداویستی به یارمه‌تی یه‌کێتیی شووره‌وی به شێوه‌ی چه‌ک و دراو هێنا سه‌ر کاغه‌ز. ئه‌و داوخوازه به‌ر له‌وه‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که چاویان به باقرۆف بکه‌وێ به ده‌ستی گه‌یێندرا. له سه‌عات 7ی ئێوارێ ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌که برانه لای پیاوێکی باڵابه‌رزی، وێچووی، ئاماده که ته‌مه‌نی نیزیک شێست ساڵ ده‌بوو به‌ڵام گه‌نجتر دیار بوو.سیمای و ئه‌و زمانه‌ی به‌کاری ده‌هێنا بۆ میوانه کورده‌کان غه‌ریب نه‌بوو،چونکه ئه‌و تورکێکی ئازه‌ربایجانی ئاسایی بوو و به له‌هجه‌یه‌کی تورکی قسه‌ی ده‌کرد که هێنده له زمانی ته‌ورێز دوور نه‌بوو که، ئه‌وه‌ش زۆربه‌ی کورده‌کانی باکوری ئێران لێی تێده‌گه‌ن. باقرۆف کۆبوونه‌وه‌که‌ی به شیکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی شووڕه‌وییه‌کان سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وایه‌تییه‌کان کرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌و گه‌لانه‌ی زمان و کولتووری جیاوازیان هه‌یه ده‌بێ حکوومه‌تی جوێی له‌مه‌ڕ خۆیان هه‌بێ. ئێران له چوار 'نه‌ته‌وه'ی ئاوا پێک هاتووه و ئه‌وانه بریتین له فارسه فارس زمانه‌کان، خه‌ڵکی گیله‌کی زمانی کناری باشووری به‌حری خه‌زه‌ر، خه‌ڵکی تورک زمانی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد زمانی کوردستان. هه‌ر کام له‌وانه دواجار ده‌بێ خۆسه‌ری ناوچه‌یی خۆیان هه‌بێ و یه‌که‌م له نێو ئه‌وانه دا ده‌بێ تورکه‌کانی ئازه‌ربایجان بن. ئه‌و ڕایگه‌یاند هیچ پێویست ناکا، کورده‌کان په‌له‌بکه‌ن بۆ ساز کردنی ده‌وڵه‌تی له‌مه‌ڕ خۆیان. ئازادی کوردان ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای سه‌رکه‌وتنی هێزه جه‌ماوه‌رییه‌کان هه‌ڵنرێ نه‌ک ته‌نێ هه‌ر له ئێران، به‌ڵکوو له عێڕاق و تورکییه‌ش. ده‌وڵه‌تێکی جیاوازی کوردی که دڵ پێی ده‌وێ له‌دادێ دا ده‌کرێ کاتێک له به‌رچاو بگیرێ که بکرێ هه‌موو 'نه‌ته‌وه' [ی کورد] یه‌ک بخرێن. تا ئه‌و ده‌می ئاواتی کورده‌کان ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی خودموختاری ئازه‌ربایجان دا وه‌دی بێ.
ڕەنگە ئەوە جاری یەکەم نەبووبێ کە قازیی محەمەد دەکەوتە بەر ئەو جۆرە ئیستیدلاڵ کردنەی ئازەربایجانی. جا بۆیە لە ووڵام دا بە ڕاشکاوی وڕوونی ڕایگەیاند کوردەکان بڕیاریان داوە خودموختارییەکی جوێ لە ئی ئازەربایجانیان هەبێ. باقرۆف ئەوەی لە دەستی دەهات کردی بۆ پشتیوانی لە هەڵوێستی هاوکارە ئازەربایجانییەکانی لە تەورێز. ئێستا ئەو دەبوو بە ئەدەبەوە مل بۆ داوای کوردەکان ڕاکێشێ. باقرۆف لە کاتێکدا بەمست لە سەر مێزی دەکۆتا گوتی ' تا ئەو ڕۆژەی یەکێتی شووڕەوی مابێ کوردەکان سەربەخۆیی خۆیان دەبێ'. قازی لە ووڵامی گوڕەی سۆزاوی خانەخوێیەکەی دا گوتی، نەتەوەیەکی لاواز هەر دەستێکی کە بەڕەو ڕووی درێژ بکرێ ده‌ی گرێتە ناو دەستی و ' ئێمە نەک هەر ئەو دەستە دەگوشین، بەڵکوو ماچیشی ده‌که‌ین
دوایە چا خواردنەوە بە دەم سەرنجدانە سەر ئەو کەلوپەلانەی کوردەکان پێداویستیان پێی بوو تێپەڕی و؛ لێرە دا قازی چیرۆکی لادێییەکی هەژاری گێراوە کە ئاغا تاجییەکی ڕاوی دابوویه. بۆ ڕۆژی دواتر کابرا چووەوە لای ئاغا و دەستی کرد بە سپاس کردنی ئاغا و بەو پەڕی خۆ بەکەمگرتنه‌وه هەر سپاسی ئاغای دەکرد و لێی نەده‌بڕییەوە. ئاغاکە ئەوەی زۆر پێ سەیر بوو و لە کابرای لادێی پرسی باشە بەخشینی تاجییەک بە تۆ ئەو هەموو سپاس و مەرایی لەبەر کردنەی بۆچییە. کابرای لادێیی ووڵامی داوە : " لە بەر ئەوەی تاجییەکی ڕاوت داومەتێ ، ئەمن دەزانم دەبێ مەبەستی بەڕێزت ئەوە بێ ئەسپێکیشم بدەیەی سواری بم و ڕاوی پێبکەم و ، دوای ئەوەی ئەسپەکەت دامێ بە دڵنیاییەوە تفاقیشم دەدەیەی بۆ ئەسپەکەم و دیارە هەڵبەت هەم ئەسپەکە و هەم خاوەنەکەشی دەبێ سەرپەنایەکیان هەبێ تێیدا بحاوێنه‌وه و جا ئەو دەمی ئەمن لە نێو بەنی ئادەمان دا لە هەموویان زیاتر ڕازی دەبم". قازی بۆ ئەوەی دڵنیا بێ باقرۆف لە قسەکانی تێگەیشتووە گوتی لە بەر ئەوەی کوردەکان بەڵێنی دەوڵەتی خۆیان پێ دراوە چاوەڕوانی ئەوەش دەکەن کەلوپەلی مادی پێویستیان بدرێتێ بۆ ئەوەی بەرگری لەو دەوڵەتە بکەن و پێشی بخەن
دیار بوو باقرۆف لە نێوەرۆکی چیرۆکەکە گەیشتبوو و لە ووڵام دا هەر ئەوەی گوت کە بیستەرانی پێیان خۆش بوو بی بیسن. بەشێوەیەکی گشتی بەڵام پتەو ئەو بەڵێنی دا کەلوپەلی نیزامی لە وانە تانک، تۆپخانە، موسەلسەل و تفەنگ دەنێردرێ بۆ مەهاباد. ئەو هەر وەها بە سەرداگیراوی بەڵێنی دانی پشتیوانی داراییشی پێ دان و تەرخان کردنی جێگە بۆ خوێندکارانی کورد لە کالیجی نیزامی باکۆ بۆ هەر چەند خوێندکارەی بتوانن بیاننێرن. ئەو پێی گوتن داوا لە پیشەوەری دەکەن لەو زانکۆیەش دا کە لە تەورێز دادەمەزرێندرێ هەشتا خوێندکاری کورد وەربگیرێن و، چاپخانەیەکیش دەنێردرێ بۆ مەهاباد بۆ ئەوەی بتوانن بە زمانی کوردی شتی پێ چاپ بکەن
دوایە باقرۆف هاتە سەر لایەنی سیاسی بزووتنەوەی کورد. ئەو گوتی کۆمەڵە، بەو شێوەیەی ئێستای ناتوانێ هیچ وەدەست بهێنێ. بە سەرکەوتنی دێمۆکڕاسی لە دنیا دا، بە تایبەتی لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، شانشینی بریتانیا و، کۆمارە یەکگرتووەکانی شووڕەوی سۆسیالیستی ، بزووتنەوەیەکی کوردی تەنێ دەتوانێ لە ژێر ئاڵای " حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان" دا سەرکەوێ. باقرۆف هەر وەها ئاماژەی کرد بە ڕاپەڕینی چەکدارانەی مەلا مستەفای بارزانی کە چەندین مانگ بوو لە باکووری عێڕاق لە گۆڕێ دابوو و ئیدیعای دەکرد سەر بە " ڕزگایی کورد" واتە بزووتنەوەیەکی ناسیۆنالیستی کوردی بەربڵاوتر بێ. باقرۆف دەستەی نوێنەرایەتی ئاگادار کردەوە کە مەلا مستەفا [.....] بریتانیایە بۆیە دەبێ دڕدۆدۆنگی لێ بکرێ و بەئیحتیاتەوە دانوستاندنی لەگەڵ بکرێ
بۆ سەر لە بەیانی ڕۆژی دواتر، لە کاتێکدا [دەستەی نوێنەرایەتی] سەردانی شوێنە دیدەنییەکانی باکۆیان دەکرد، کەریملی ئاگاداری کردن مەلا مستەفا و بارزانییە چەکدارەکان ئێستا لە سنوور لە نیزیک تێپەڕگەی کێلەشێنن و خۆیان ئامادە دەکەن بێنە نێو ئێران. هەر ئەو ڕۆژە دواتر دەستەکە ئاگادار کرایەوە ئەو سەفەرەی بڕیار بوو بیکەن بۆ تفلیس هەڵوەشاوەتەوە بۆ ئەوەی ئەوان بتوانن دەستبەجێ بچنەوە ماڵێ بۆ ئەوەی ئامادەکاری پێویست بکەن،
دوای نیوەڕۆی ئەو ڕۆژە دەستەی نوێنەرایەتی دەستە گوڵیان لە سەر گۆڕی عەزیزۆف دانا لە نیزیک پەیکەری کیرۆف. قاسم ئاغای ئێلخانیزادە کاتەکەی ئەو ڕۆژەی چاک وەبیر دێ چونکە یەکێک لە ئەندامانی دەستەی نوێنەرایەتی لە بەر ئەو پەیکەرە نوێژی ئێوارەی دابەست.ئەوێ شەوێ موسیقاژەنانی ئازەربایجانی لە هۆتێلەکەیان میوانە کوردەکانیان سەرگەرم کرد و چەند لە میوانەکان سووکێکی خۆیان دزییەوە بۆ دیوێکی قەراغێ بۆ ئەوەی بە دوور لە چاوی قازیی محەمەد چەند گێلاس کۆنیاکی گورجی فڕ کەن. ئیحتیاتێکی ئاوا پێویست بوو چونکە خانەخوێیە کۆمۆنیستەکان حەولیان دەدا بە قازی بسەلمێنن ئەوان ڕێز لە نەریتە موسوڵمانەتییەکانی کوردەکان دەگرن. تەنانەت ئەو مەڕەش کە بۆیان کوشتبوونەوە، بە میوانەکانیان ڕاگەیاند بە پێی نەریتی باشی موسڵمانی و ڕێوشوێنی پێویست سەر بڕاوە
بۆ سبه‌ینێ سەعات ٨ی سەرلەبەیانی کوردەکان سواری هەمان واگونی ڕێگای ئاسن بوون کە پێی هاتبوون بۆ باکۆ. وەکوو نیشانەی دۆستایەتی هەرکامەیان پۆرترەیەکی ڕەنگی یۆسف ستالینیان درایە کە دەقاپ گیرابوو و ڕازابووەوە، بەڵام ئەوە لە گشت ئەو بارانەی شووڕەوی سووکتر بوو کە لە باکۆ لە سەر شانیان داندرابوو. دەستەی نوێنەرایەتی خۆشبین و شاد بوون بێ ئەوەی بەتایبەتی گوێ بدەنە ، ئاگادار کردنەوەکانی باقرۆف، سەبارەت بە مەبەستەکانی مەلا مستەفا ؛ چونکە ئەوان بە پتەوەی باوەرێان بە خۆیان و بە مەلا مستەفا هەبوو کە کوردێک هەر وەک کورد دەمێنێتەوە هەر کە ئاواتەکانی کوردان وەدی هات پێوەندی یان بەرعۆدەیی لە ئاست دەرەوە دەڕەوێتەوە و نامێنێ
ڕیوایه‌ته‌کەی دیکه‌ی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ش ئی مه‌نافی که‌ریمی یه‌وه که نیزیکه‌ی 40 ساڵ دواتر له ڕیوایه‌تی یه‌که‌م گێڕاویه‌ته‌وه
"به‌شێک له وتووێژی گۆواری ڕوانگه له گه‌ڵ مه‌نافی که‌ریمی ، گه‌لاوێژی 1382
/ ژووییه‌ی 2003
له سەفەری دوویەمدا بۆ باکۆ که له 21ی خەرمانانی ساڵی 1324ی هەتاویدا کرا چ جۆرە مەسەلەیەک هاتە گۆڕێ؟
* سێ ساڵ له پێکهاتنی ژێ.کاف تێپهەڕیبوو و ڕووسەکان چەند جار به ڕێگەی مەئموورەکانی خۆیان که له هەموو ئازەربایجان و کوردستانی موکریان دا هەبوون به ئێمەیان کوتبوو بچن و له گەڵ سەرانی ئازەربایجان قسه بکەن و ئامانجەکانی ژێ.کاف یان بۆ ڕوون کەنەوه.دواجار دەستەیەکی 7 کەسی که بریتی بوون له قازیی محەمەد، محەمەد حوسێنی سەیفی قازی، قاسمی ئێلخانیزاده، ئەمن، کاک هەمزەی جەڵدیان، نووری بەگی بەگزاده و عەلی ڕیحانی چووینه باکۆ و ڕۆژێک بەر لەوەی چاومان به میر جەعفەر باقرۆف بکەوێ داوخوازەکانی خۆمان ئاماده کرد و له ماڵه خۆی چاومان پێی کەوت و له بەر ئەوه ی تورکیمان ده زانی پێویستی به دیلمانج نەبوو. باقرۆف کوتی ئامانجەکانی کۆمەڵەی ژێ.کاف که داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکا له دنیای ئەمڕۆ دا قبووڵ ناکرێ و دەبێ ئامانجەکانی کۆمەڵەکەتان هێندێک سەنگ و سووک بکەن، دەنا ( تازه شەڕ بڕابووەوه) دەبێ شووڕوی له بەرکوردەکان خۆی تووشی شەڕی سێیەمی جیهانی بکا. به کورتی دوای گەڕانەوه له باکۆ کۆبوونەوەیەکمان له باغی عەزیزئاغا که زۆربەی خەڵکی مه‌هاباد و هەموو ئەندامانی ژێ.کاف تێیدا ئاماده بوون، پێک هێنا و لەو دانیشتنه دا قازیی محەمەد ئاکامی سەفەرەکەی بۆ خەڵک باس کرد و سەبارەت به گۆڕینی نێو و ئامانجەکانی کۆمەڵه پرسی پێکردن و هەر لەوێ به پێی له دوودانی خەڵک ژێ.کاف نێوی خۆی گۆڕی و دوای چەند ڕۆژ له گەڕانەوەی دەستەی نوێنەرایەتی له باکۆ به دوای گوڕینی نێو له لایەن حیزبی تازه دامەزراوەوه، لیستێکی بە ورده ڕیشاڵمان له داواکانمان ئاماده کرد و ناردمانه باکۆ
که ئەوانەی خوارەوەم له بیر ماوه و بۆشیان پێک هێناین
که ئەوانەی خوارەوەم له بیر ماوه و بۆشیان پێک هێناین
١- ماشێنێکی چاپی گەوره که پێداویستییەکانی ئێمه بۆ چاپی ڕۆژنامه و گۆڤار و کتێبی دەرسی جێ بەجێ بکا
٢- دوازدە ماشێنی نیزامی‌یان بۆ گواستنەوەی پێشمەرگه و کەلوپەلی سەربازخانه له بەر دەست ناین
٣- موافەقەت کرا 60 کەس له لاوانی خوێندەوار بۆ پەروەردەی سەرکردەیی (ئەفسەری) و زانکۆی جۆر به جۆری دیکه بنێرینه باکۆیه و 40 کەسیشمان به خوێندنگه نیزامییەکانی ئازەربایجانی ئێران که له لایەن دەوڵەتی شووڕەوییەوه بۆ ئازەربایجانی ئێران ساز کرابوون ناساند و له ماوەی 3 ڕۆژان دا ناردنی خوێندکارەکان دەستیپێکرد
٤- بە مەبەستی ئابووری و بۆ گەشه پێدانی خۆش گوزەرانی گشتی به تایبەتی بازرگانان شیرکەتێک به نێوی تەڕەقی" له لایەن بازرگانان و کاسبانەوه دامەزرا که کەلوپەلی پێویست دەنێردرا بۆ ئەو شیرکەته
٤- بە مەبەستی ئابووری و بۆ گەشه پێدانی خۆش گوزەرانی گشتی به تایبەتی بازرگانان شیرکەتێک به نێوی تەڕەقی" له لایەن بازرگانان و کاسبانەوه دامەزرا که کەلوپەلی پێویست دەنێردرا بۆ ئەو شیرکەته
٥- ئەوکەسانەی دەیانەویست ببنه پێشمەرگه و پەروەردەی نیزامی ببینن دەچوونه سەربازخانەکان بۆ پەروه رده کردنیان سەرکردەیەک ( ئەفسەرێک) به نێوی کاکاغا که له
شووڕەویەوە هاتبوو، دەستی بەکار کرد
٦- دەزگایەکی ڕادیۆ که تا نێو مهاباد و دەور و بەری بڕی دەکرد دامەزرا
٧- دەستەیەکی مووزیکی نیزامی بۆ ڕۆژانی جێژن و شادی و ڕێوڕەسمی نیزامی له پێشمەرگەخانەی مەهابادێ دامەزرا
شووڕەویەوە هاتبوو، دەستی بەکار کرد
٦- دەزگایەکی ڕادیۆ که تا نێو مهاباد و دەور و بەری بڕی دەکرد دامەزرا
٧- دەستەیەکی مووزیکی نیزامی بۆ ڕۆژانی جێژن و شادی و ڕێوڕەسمی نیزامی له پێشمەرگەخانەی مەهابادێ دامەزرا
٨- دەزگایەکی سینەمای گەڕۆک که بۆبانگەشەی حیزبی کەلکی لێ وەردەگیرا وخەڵک پێشوازییان لێکرد له لادێکان و له نێو شاری مه‌هاباد دا دەستی به کار کرد
ئه‌و رێوایه‌تانه له نێوه‌رۆکی سه‌فه‌ر بۆ باکۆ و پێوه‌ندی له گه‌ڵ شووڕه‌وی وه‌ک له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه دا باس کرا له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه به توندی نکووڵی لێ‌کرا. وا دیاره چاپه‌مه‌نی تاران به ده‌ستکیسی هێندێک له کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت زۆریان له سه‌ر ئه‌و سه‌فه‌ره نووسیبێ. ڕۆژنامه‌ی اطلاعات له ژماره‌ی 5871 ی خۆیدا، دووشه‌مۆ 9ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی ئاوای نووسیوه
به پێی ئه‌وه‌ی زاندراوه چه‌ند که‌س کورد به ناوی قازیی محه‌مه‌د – ئێلخانی زاده - محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی – عه‌لی ڕیحانی – هه‌مزاغا مامه‌ش – عه‌بدوڵا کوڕی حاجی هه‌مزه‌ی جه‌ڵدیان و چه‌ند که‌سی دیکه که خۆیان به سه‌رکرده و ده‌ستڕۆیشتوویانی ناوچه‌یی کورده‌کانی مه‌نته‌قه‌ی مه‌هاباد و له دامه‌زرێنه‌رانی حیزبی "کۆمه‌ڵه" ده‌زانن چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌و به‌ر هاتوونه‌ته ته‌ورێز و ده‌ستبه‌جێ به بێ ئاگاداریی کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی و ئه‌نجام دانی ڕێ‌و شووێنی قانوونی و به بێ وه‌رگرتنی پاسپۆرت به‌ره‌و بادکووبه چوون . به‌و جۆره‌ی ڕاگه‌یێندراوه حیزبی "کۆمه‌ڵه" حیزبێکه له‌و دواییانه دا له مه‌هابادی کوردستان پێک هاتووه و ئه‌ساسنامه و مه‌ڕامنامه‌که‌ی وه ئی حیزبی دێمۆكڕاتی ئازه‌ربایجان ده‌چێ واته لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ه. وه‌ک باس ده‌کرێ سه‌باره‌ت به شێوه‌ی چوونی ناوبراوانی سه‌ره‌وه بۆ خاکی شووڕه‌وی له لایه‌ن وه‌زاڕه‌تی کار‌و باری ده‌ره‌وه ڕا ئعتراز کراوه و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌وانیش هێندێک هه‌نگاویان هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه
له ووڵامی ئعترازی قاسمی ئێلخانیزاده دا به‌و نووسراوه‌یه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ده‌ڵێ ئه‌و زانیاریانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه به ئێمه دراون و ئه‌وه‌ش وه‌ک پرسیارێک ده‌مێنێته‌وه که کارمه‌ندانی کۆنسوولخانه‌ی ئێران له باکۆ چۆنیان به‌و سه‌فه‌ره زانیوه و ڕاپۆرتیان داوه‌ته‌وه به ده‌وڵه‌تی ئێران. له خواره‌وه نامه‌ی ئعترازی قاسمی ئێلخانیزاده و ووڵامی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ده‌خوێنینه‌وه
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ، پێنجشه‌مۆ 19ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی / 11ی ئۆکتۆبری 1945
ئێلخانیزاده وه‌درۆی ده‌خاته‌وه
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش خه‌به‌رێکمان بڵاو کرده‌وه که چه‌ند که‌س کورد که خۆیان وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری حیزبی " کۆمه‌ڵه" ناساندووه به بێ ئاگاداری کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی و له به‌ر چاوگرتنی پێویستییه قانوونییه‌کان و وه‌رگرتنی پاسپۆرت به‌ره‌و بادکووبه چوون و له ناو ئه‌واندا ناوی ئاغای ئێلخانیزاده‌ش هاتبوو. له‌و دواییانه دا ئاغای ئێلخانیزاده تێلگڕافێکی به‌م نێوه‌رۆکه‌ی خواره‌وه بۆ ده‌فته‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ناردووه که ده‌قی ئه‌م تێلگڕافه لێره دا چاپ ده‌بێ
ئاغای به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێزی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات، ڕوونووس نامه‌ی کوهستان، ڕوونووس قیام ایران، ڕوونووس کیهان، روونووس کانون، روونووس کشور
له لاپه‌ڕه‌ی 4ی ژماره 5871ی ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاءات دا له ژێر سه‌ردێڕی " حه‌ڕه‌که‌ت به‌ره‌و بادکووبه" که ووشه‌ی ئێلخانیزاده‌م دی واقم وڕما، ئه‌من که یه‌کێک له تاکوته‌رای بنه‌ماڵه‌ی ئێلخانیزاده‌م بۆ پێش‌گرتن له هه‌ڵه و ئاڵۆزی بیر‌و ڕای گشتی ڕاده‌گه‌یێنم که:بنه‌ماڵه‌ی ئێمه، بنه‌ماڵه‌یه‌کی چه‌ند سه‌د ساڵه‌یه و پێشینه‌ی دره‌وشاوه‌ی نیشتمان په‌رستی و خزمه‌ته به‌رچاوه‌کانیان به ووڵاتی خۆشه‌ویست بۆ هه‌مووان ئاشکرایه و سابیت بووه و قه‌ت پچووکترین په‌ڵه‌ی خه‌یانه‌ت له سه‌ر داوێنی هیچکام له ئه‌ندامانی نه‌نیشتووه و جگه له خزمه‌ت به نیشتمان و داوخوازی ئاشتی و هێمنایه‌تی هیچ هه‌نگاوی دیکه‌یان هه‌ڵنه‌هێناوه‌ته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی ئاشنایه‌تییه‌کی که‌میان له گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و به تایبه‌تی کوردستان هه‌بێ بێتوو له ڕێگای ئینساف و ویژدان لا نه‌ده‌ن ته‌سدیق ده‌که‌ن دروشمی نیشتمانپه‌رستی و ئێراندۆستی له سه‌ده‌ی یه‌ک له دوای یه‌ک دا دروشمی بنه‌ماڵه‌ی ئێمه بووه و هه‌یه و هه‌ر ئاواش ده‌بێ. جا ئێستا بۆ من زۆر جێی داخه ده‌بینم له لایه‌ن هێندێک که‌سی به‌غه‌ره‌ز و سه‌ر به گۆنگه‌ڵ و به مه‌به‌ستی نگریس و بۆگه‌نی شه‌خسی ئه‌و دڕدۆنگییه ساز کراوه و ئه‌و تۆمه‌ته‌یان له ئێمه بنه‌ماڵه‌ی ئێلخانیزاده داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له پێش چاوی خه‌ڵک سووک که‌ن و ناومان بزڕێنن و کوڵی هه‌ستی ئێره‌یی پێ بردن و به‌دبینی خۆیان دامرکێنن
هه‌موان ده‌زانن ئێمه خائینی نیشتمانفرۆش نین. خه‌یانه‌تکار که‌سێکه ده‌یه‌وێ خه‌ڵکی شه‌ریف و نیشتمانپه‌روه‌ر به‌د نێو بکا. ئه‌من ئه‌و جۆره هه‌رزه‌وێژ و تۆمه‌ت لێده‌رانه دڵنیا ده‌که‌م ئه‌و جۆره ده‌نگه وه‌یشوومانه قه‌ت له ووزه‌یان دا نابێ داوێنی نیشتمان په‌رستیی ئێمه په‌ڵه‌دار که‌ن یان بڕووسکه‌یه‌کیش له هه‌ستی پاکی نیشتمانخوازانه‌ی ئێمه که‌م بکه‌نه‌وه. ئاغای به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات ئه‌و تۆمه‌ته سووکایه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه به بنه‌ماڵه‌یه‌کی پاک و شه‌ریف و له‌مێژینه‌ی ئێرانی و به هیچ جۆر نابێ چاوی لێ هه‌ڵببوێردرێ و جێی لێ خۆش بوون نییه. تکا ده‌که‌م ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی وه‌پاڵ داوین بناسێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگای دادگه‌ی شیاو ڕا له مه‌سه‌له‌که بکۆڵدرێته‌وه و ڕاستی ئاشکرا بکرێ و خه‌یانه‌تکار به سزای قانوونی بگا
هه‌ر وه‌ها ده‌بوو ئیداره‌ی ڕۆژنامه‌ش له مه‌ڕ ڕاست یان هه‌ڵه بوونی ئه‌و خه‌به‌ره وورد بووباوه و سۆنگه و به‌ڵگه‌ی له ڕاپۆرتچییه‌که ویستبایه. هه‌ڵبه‌ت بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خه‌به‌ره هه‌ڵبه‌ستراوانه، به تایبه‌تی هێرشی ناڕه‌وای هێندێک له ڕۆژنامه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ڕێوڕه‌سمی ئه‌خلاقی یه. ئه‌من به ڕێگای ئێوه دا له لایه‌ن گشت تاکوته‌رای ئێلخانیزادهوه ئه‌و بابه‌ته به ته‌واوی وه‌درۆ ده‌خه‌مه‌وه، تکا ده‌که‌م به پێی قانوونی چاپه‌مه‌نی، ده‌ستوور بفه‌رموون ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه له هه‌وه‌ڵین ژماره‌ی ڕۆژنامه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌تاندا له ژێر سه‌ردێڕی " ئێلخانیزاده وه‌درۆی ده‌خاته‌وه" بڵاو بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی کراوه ڕاست بکرێته‌وه و له خوت و خۆڕایی بنه‌ماڵه‌یه‌کی گرینگی ئێرانی له نێو بیروڕای گشتی دا به‌دنێو نه‌بێ
ئیتیلاعات - بۆ ئاگاداری ئاغای ئێلخانیزاده ده‌بێ ڕابگه‌یێنین ئێمه ئه‌و خه‌به‌ره‌مان له کاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمییه‌وه به ده‌ست گه‌یشت و له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له بادکووبه تێلگرافێکیان ناردووه بۆ وه‌زاڕه‌تی کاروباری ده‌ره‌وه و نێوی ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ پاسپۆرت چووبوونه باکۆ و نێوی ئێوه‌شی تێدا بووه، به‌ڵام ئاره‌زووی ئێمه ئه‌وه‌یه نه‌ک هه‌ر خه‌به‌ری چوونی ئێوه،به‌ڵکوو خه‌به‌ری چوونی گشت ئه‌و ئاغایانه‌ی نێویان هاتووه درۆ بێ. ئه‌وه‌ش که سه‌باره‌ت به بنه‌ماڵه‌ی خۆتان و پێشینه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌وان و هۆگری شه‌خسی خۆتان به‌م ئاو و خاکه‌ی بابوباپیران نووسیوتانه نه‌ک هه‌ر بووه جێی خۆشحاڵی ئێمه به‌ڵکوو جێی خۆشحاڵی هه‌موانه و ئێمه ئه‌و هه‌ست و نه‌سته پاکه‌تان به پیرۆز ده‌زانین
به‌ڵام خاڵێکیش هه‌یه که ده‌مانه‌وێ وه‌بیر جه‌نابی به‌رزتانی بهێنینه‌وه و هیوادارین ئێوه‌ش به‌و هه‌سته پاکه‌ی که ده‌رتان بڕیوه ببنه بانگه‌شه‌ده‌ری وی له لای هه‌موو برایانی کورد ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له حاڵی حازر دا ووڵاتی ئێمه زیاتر له هه‌موو کاتێکی دیکه پێداویستی به خۆ به‌ختکردنی ڕۆڵه‌کانی خۆی هه‌یه و ده‌بێ هه‌رتاکێکی نیشتمانپه‌رستی ئێرانی بۆ پاراستنی مانه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی و شه‌ڕافه‌تی میللی و قه‌ومی خۆی تا ئه‌و جێیه‌ی له سنووری توانایی دایه تێ‌بکۆشێ و به دووی دژایه‌تی و دووبه‌ره‌کی دا نه‌بێ. و چاوه‌ڕوانی ئێمه و گشت خه‌ڵک له هاونیشتمانانی کوردمان ئه‌وه‌یه له‌م کات و ساتانه‌دا له‌سه‌ره‌خۆیی خۆیان نیشان بده‌ن و نیشتمان په‌رستی خۆیان بسه‌لمێنن و وه‌فاداری خۆیان سه‌باره‌ت به میلله‌تی خۆیان ده‌رببڕن. ئێمه دڵنیاین ئێرانی ته‌بیعه‌ت پاک له هه‌ر تیره و قه‌بیله‌یه‌ک بێ ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو ده‌گرێ.هه‌ر چۆنێک بێ کار و کرده‌وه‌ی ئێوه له دادێ دا ده‌بێته باشتیرین ناسێنه‌ری هه‌ستی پاک و نیشتمان په‌رستی ئێوه
محه‌مه‌د حوسێنی خوسره‌و په‌نا له نووسراوه‌یه‌ک دا " حیزبی تووده‌ی ئێران و پێشوه‌چووه‌نه‌کانی کوردستان"گفتگو، ژماره‌ی 53، گه‌لاوێژی ساڵی 1388ی هه‌تاوی) باسی ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بۆ شووڕه‌وی و کاردانه‌وه‌ی کۆڕ و کۆمه‌ڵی باڵی ڕاستی سیاسی ئه‌و سه‌ر وبه‌ندی ئاوا ده‌گێڕێته‌وه: " له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1324ی هه‌تاوی، کوردستان جارێکی دیکه که‌وته به‌ر سه‌رنجی ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌کانی باڵی ڕاستی ووڵات که زۆربه‌یان لایه‌نگری سه‌ید زیای ته‌باته‌بایی بوون. هۆی ئه‌و سه‌رنجدانه بۆ سه‌ر کوردستان، سه‌فه‌ری نا قانوونی حه‌وت که‌س له که‌سایه‌تییه کورده‌کان وه‌کوو قازیی محه‌مه‌د، عه‌لی ڕیحانی، هه‌مزاغای مامه‌ش و خه‌ڵکی دی بوو بۆ باکۆ و وتووێژ له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی جمهووری ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی. که‌سایه‌تی و چالاکانی سیاسی باڵی ڕاست که له پێکهاتنی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان و چالاکییه‌کانی ترسیان ڕێ نیشتبوو، ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی ده‌سته‌ی کوردیان بۆ باکۆ وه‌ک هه‌نگاوێک نرخاند که به مه‌به‌ستی دووپاته بوونه‌وه‌ی ڕووداوه‌کانی ئازه‌ربایجان له کوردستان بێ وله‌و باره‌یه‌وه نووسییان: " ئه‌و که‌سانه‌ی نێویان هات نوێنه‌رایه‌تی کۆمیته‌یه‌کی کوردی‌یان هه‌بووه که بۆ جوێ کردنه‌وه‌ی به‌شێک له کوردستان له ئێران هێندێک ڕێکخستنیان پێک هێناوه و هێندێک کاریان کردووه و به نێوی ئه‌و به‌شه له کوردستان بۆ وتووێژ له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی شووڕه‌وی و داوای یارمه‌تی چوونه ڕووسییه و گه‌ڕانه‌وه." [ ڕۆژنامه‌ی کانون ، ژماره‌ی 55 (1162)، 20ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی] هه‌ر وه‌ها نووسییان " ئه‌و ده‌سته‌ی شه‌ش که‌سییه‌ی کورد به حه‌وت کامیۆنان گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران و هه‌ر کامیۆنه‌ش ئه‌فسه‌رێکی بێگانه‌ی تێدا بوو ، سه‌ری بارهه‌ڵگره‌کان دا پۆشرابوون و به هیچ جۆر دیار نه‌بووه باریان چییه و ئاوا هاتنه نێو مه‌هاباد." [ڕۆژنامه‌ی کانون، ژماره‌ی 48 (1155). 12ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی]. سه‌باره‌ت به باری ئه‌و کامیۆنانه هێندێک لایه‌ن گوتیان چه‌ک بووه و هێندێکی دیکه‌ش ئاماژه‌یان کرد به شه‌ش تۆن کاغه‌ز و دوو ده‌ستگای ماشین ته‌حریر.[ بڕوانه : ڕۆژنامه‌ی اطلاعات، ژماره‌ی 5881م 2ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1324، ڕۆژنامه اطلاعات، ژماره‌ی 5884، 24ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی]. ئه‌گه‌ر چی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد قازیی محه‌مه‌د، محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی، عه‌لی ڕیحانی، هه‌مزه‌ی مامه‌ش، عه‌بدوڵای قادریی جه‌ڵدیان و [ ئه‌میر] ئه‌سعه‌دی ئێلخانیزاده] به ڕه‌سمی و به ڕێگای تێلگڕافی تاکه که‌سی و به کۆمه‌ڵ نکووڵیان له‌و سه‌فه‌ره کرد بۆ باکۆ و نووسییان: " مه‌به‌ست له بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره درۆ و ده‌له‌سانه ئه‌وه‌یه شارستانی مه‌هاباد که له‌و ماوه‌یه دا له‌وپه‌ڕی هێمنی و ئاسایش دا ژیاوه تووشی ئاڵۆزی و دووبه‌ره‌کی بکه‌ن"
[ بۆ نموونه بڕوانه ڕۆژنامه‌ی اطلاعات، ژماره‌ی 5880]، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌س باوه‌ڕی نه‌کرد به ئه‌و وه‌درۆ خستنه‌وه‌یه‌ی ئه‌وان کردیان. ڕۆژنامه‌کانی ڕاستئاژۆ، به‌تایبه‌تی لایه‌نگرانی سه‌ید زییا، که به هه‌ستیارییه‌وه ڕووداوه‌کانی مه‌هابادیان تاقیب ده‌کرد، سه‌باره‌ت به پێشوه‌چوونه‌کان و بارودۆخی مه‌هاباد له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کورد ده‌ستیان کرد به بانگه‌شه‌یه‌کی به‌ربڵاو و ته‌نانه‌ت ڕایان گه‌یاند : " کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. شارستانی مه‌هاباد به ڕێوه ده‌با و له سه‌ربانی ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان له جیات ئاڵای ئێران ئاڵای سوور و له هۆڵه‌کانی خانووی ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان له جیات وێنه‌ی شاهه‌نشای ئێران وێنه‌ی ستالین سه‌رۆکوه‌زیری ده‌وڵه‌تی ڕووسییه ده‌بیندرێ". [ڕۆژنامه‌ی کانون، ژماره 55 (1162) 20ی ڕه‌زبه‌ری 1324ی هه‌تاوی
ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شووڕای میللی ئێران، وا دیاره له به‌ر ئه‌وه‌ی باسی ئه‌و سه‌فه‌ر له مه‌جلیس یشدا قسه‌ی لێوه کراوه، به دوور و درێژی له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دواوه و له گه‌ڵ نکووڵی لێکردن له سه‌فه‌ره‌که، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به کارهێناوه بۆ له قاو دانی زێهنییه‌تی مه‌رکه‌زنشینان له ئاست کوردان
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات، ساڵی بیسته‌م، ژماره‌ی 5946 پێنجشه‌مۆ هه‌وه‌ڵی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی/ 22ی نۆڤامبری 1945
ئاغای سه‌دری قازی له کۆبوونه‌وه‌وی به‌سرپێرێی مه‌جلیس
گۆیا به‌نده مافم هه‌بێ،لێره له مه‌جلیس، گله‌یی له ئاغایانی به‌ڕێز بکه‌م ئه‌و کاته‌ی هێرش ده‌کرێته سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی لێ هه‌ڵبژێردرانی من. ئه‌گه‌ر من بێده‌نگ بم، ئعتراز ده‌فه‌رموون که بۆچی نوێنه‌ری ئه‌وێ بێده‌نگه و کاتێکیش ده‌مه‌وێ هێندێک شت بۆ ئاگاداریی ئاغایان باس بکه‌م تا نۆره ده‌گاته من ده‌نگ به‌رز ده‌بنه‌وه نوخته‌ی نیزامی، نوخته‌ی نیزامی (یه‌کێک له نوێنه‌ران فه‌رموو ئاغا) . به‌نده داوخوازیم ئه‌وه‌یه ئاغایان لوتفیان زیاتر بێ و سه‌رنجێکی زیاتر بده‌نه سه‌ر قسه‌کانی من، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌و ده‌می وا لێک ده‌درێته‌وه که خودای نه‌خواسته له گه‌ڵ من که نوێنه‌رێکی ناوچه‌ییم و له گۆشه‌یه‌کی ووڵات ڕا هاتووم و هه‌ڵبه‌ته له مه‌جلیس دا ده‌ستم ناڕوا ، ئاغایان فه‌رق و جیاوازی داده‌نێن ( یه‌مینی ئێسفه‌ندیاری، به هیچ جۆر وانییه، فه‌رموو ئاغا )عه‌رزتان بکه‌م، ئه‌من هێندێک شتم لێره ده‌رخستووه و ده‌مه‌ویست سه‌باره‌ت به‌و قسه پووچ و نێوبه‌تاڵانه‌ی ئه‌م ڕۆژانه بڵاو ببوونه‌وه به عه‌رزی مه‌جلیس بگه‌یێنم و به داخه‌وه‌م که له دوو کۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریش دا یه‌کێک له هاوکارانی به‌ڕێز به خراپ له قسه‌کانم تێگه‌یشتبوو. و ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی که هاوکاری به‌ڕێزی به‌نده پێی وابوو من ئعتراز ده‌که‌م بۆچی هێندێک له ڕۆژنامه‌کان قسه‌کانی ڕادیۆی پاریس یان بڵاو کردووه‌ته‌وه، له کاتێکدا ئه‌من ئعترازم به‌وه نه‌کرد.قسه‌ی من ئه‌وه بوو که ئه‌و ده‌نگۆیانه خه‌تای هێندێک له ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌نده که به بێ لێکۆڵینه‌وه هێندێک شت ده‌نووسن و ڕۆژنامه و ڕادیۆ بێگانه‌کان بابه‌ت و خه‌به‌ره‌کانی ئه‌وان وه‌رده‌گرن و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه- ئعترازی من ئه‌وه بوو. ئێستا باوه‌ڕم هه‌ر وایه. قسه‌م ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌کان ده‌بێ خۆمان هه‌ڵیان سه‌نگێنین و لێکیان که‌ینه‌وه، ئه‌و شتانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتن نابێ ڕێگایان پێ بده‌ین له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو بکرێنه‌وه.چونکه ئه‌گه‌ر چوار سه‌ربه‌گێچه‌ڵ له ده‌وری یه‌ک دانیشن و هێندێک خه‌ون ببینن و شتیان له بن سه‌ر بێ، کێ ئاگای له وانه، کێ ئاگای له‌وان نییه،جا بێنین و له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هێندێک شت خۆمان به هه‌بوویان دانێین و بیان ڕازێنینه‌وه و بیانهێنین له ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ند دا بڵاویان بکه‌ینه‌وه ده‌کرێ ئه‌و ده‌می چاوه‌ڕوان بین ڕادیۆ بێگانه‌کان باسیان نه‌که‌ن؟( [نوێنه‌رێک] ڕاست ده‌که‌ی). ئه‌وه بوو ئه‌وه‌ی به‌نده عه‌رزم کردن ده‌نا ئه‌من جه‌ساره‌تێکم نه‌کرد و به‌ته‌واوی بێلایه‌نم و ئه‌من که‌سێکم جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات نه‌زه‌رێکم نییه. هه‌ڵبه‌ت من تاقیکردنه‌وه‌ی خۆم داوه و ڕه‌نگه له نێو ئاغایانی وه‌زیرانیش دا هه‌بن که‌سانێک که له نیزیکه‌وه وه‌زعی من بزانن و پێویست به‌وه ناکا وه‌زعی خۆم شی بکه‌مه‌وه. ئه‌من له‌و ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌رده‌گرم سه‌رنجی ئاغایان و شه‌خسی ئاغای حه‌کیمی سه‌رۆکوه‌زیر سه‌باره‌ت به هێندێک جه‌ره‌یانی که به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌کرێ ڕاده‌کێشم تاکوو ئینشاڵا بۆ پێشگیری لێ کردنیان هه‌نگاوی کاریگه‌ر هه‌ڵبهێننه‌وه
نامەی حەوتووانەی کوهستان
ڕۆژنامه‌ی ئیتیلاعات، ساڵی بیسته‌م، ژماره‌ی 5946 پێنجشه‌مۆ هه‌وه‌ڵی سه‌رماوه‌زی 1324ی هه‌تاوی/ 22ی نۆڤامبری 1945
ئاغای سه‌دری قازی له کۆبوونه‌وه‌وی به‌سرپێرێی مه‌جلیس
ئاغای سه‌دری قازی نوێنه‌ری مه‌هابادی کوردستان ڕۆژی ڕابردوو له مه‌جلیسی شووڕای میللی دا سه‌باره‌ت به نیشتمان په‌رستی و شا دۆستی کورده‌کان ئه‌م ووته‌یه‌ی خواره‌وه‌ی پێشکێش کرد
گۆیا به‌نده مافم هه‌بێ،لێره له مه‌جلیس، گله‌یی له ئاغایانی به‌ڕێز بکه‌م ئه‌و کاته‌ی هێرش ده‌کرێته سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی لێ هه‌ڵبژێردرانی من. ئه‌گه‌ر من بێده‌نگ بم، ئعتراز ده‌فه‌رموون که بۆچی نوێنه‌ری ئه‌وێ بێده‌نگه و کاتێکیش ده‌مه‌وێ هێندێک شت بۆ ئاگاداریی ئاغایان باس بکه‌م تا نۆره ده‌گاته من ده‌نگ به‌رز ده‌بنه‌وه نوخته‌ی نیزامی، نوخته‌ی نیزامی (یه‌کێک له نوێنه‌ران فه‌رموو ئاغا) . به‌نده داوخوازیم ئه‌وه‌یه ئاغایان لوتفیان زیاتر بێ و سه‌رنجێکی زیاتر بده‌نه سه‌ر قسه‌کانی من، چونکه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ ئه‌و ده‌می وا لێک ده‌درێته‌وه که خودای نه‌خواسته له گه‌ڵ من که نوێنه‌رێکی ناوچه‌ییم و له گۆشه‌یه‌کی ووڵات ڕا هاتووم و هه‌ڵبه‌ته له مه‌جلیس دا ده‌ستم ناڕوا ، ئاغایان فه‌رق و جیاوازی داده‌نێن ( یه‌مینی ئێسفه‌ندیاری، به هیچ جۆر وانییه، فه‌رموو ئاغا )عه‌رزتان بکه‌م، ئه‌من هێندێک شتم لێره ده‌رخستووه و ده‌مه‌ویست سه‌باره‌ت به‌و قسه پووچ و نێوبه‌تاڵانه‌ی ئه‌م ڕۆژانه بڵاو ببوونه‌وه به عه‌رزی مه‌جلیس بگه‌یێنم و به داخه‌وه‌م که له دوو کۆبوونه‌وه‌ی پێشووتریش دا یه‌کێک له هاوکارانی به‌ڕێز به خراپ له قسه‌کانم تێگه‌یشتبوو. و ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی که هاوکاری به‌ڕێزی به‌نده پێی وابوو من ئعتراز ده‌که‌م بۆچی هێندێک له ڕۆژنامه‌کان قسه‌کانی ڕادیۆی پاریس یان بڵاو کردووه‌ته‌وه، له کاتێکدا ئه‌من ئعترازم به‌وه نه‌کرد.قسه‌ی من ئه‌وه بوو که ئه‌و ده‌نگۆیانه خه‌تای هێندێک له ڕۆژنامه‌کانی ناوه‌نده که به بێ لێکۆڵینه‌وه هێندێک شت ده‌نووسن و ڕۆژنامه و ڕادیۆ بێگانه‌کان بابه‌ت و خه‌به‌ره‌کانی ئه‌وان وه‌رده‌گرن و بڵاویان ده‌که‌نه‌وه- ئعترازی من ئه‌وه بوو. ئێستا باوه‌ڕم هه‌ر وایه. قسه‌م ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌کان ده‌بێ خۆمان هه‌ڵیان سه‌نگێنین و لێکیان که‌ینه‌وه، ئه‌و شتانه‌ی که به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ووڵاتن نابێ ڕێگایان پێ بده‌ین له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو بکرێنه‌وه.چونکه ئه‌گه‌ر چوار سه‌ربه‌گێچه‌ڵ له ده‌وری یه‌ک دانیشن و هێندێک خه‌ون ببینن و شتیان له بن سه‌ر بێ، کێ ئاگای له وانه، کێ ئاگای له‌وان نییه،جا بێنین و له سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هێندێک شت خۆمان به هه‌بوویان دانێین و بیان ڕازێنینه‌وه و بیانهێنین له ڕۆژنامه‌ی ناوه‌ند دا بڵاویان بکه‌ینه‌وه ده‌کرێ ئه‌و ده‌می چاوه‌ڕوان بین ڕادیۆ بێگانه‌کان باسیان نه‌که‌ن؟( [نوێنه‌رێک] ڕاست ده‌که‌ی). ئه‌وه بوو ئه‌وه‌ی به‌نده عه‌رزم کردن ده‌نا ئه‌من جه‌ساره‌تێکم نه‌کرد و به‌ته‌واوی بێلایه‌نم و ئه‌من که‌سێکم جگه له به‌رژه‌وه‌ندی ووڵات نه‌زه‌رێکم نییه. هه‌ڵبه‌ت من تاقیکردنه‌وه‌ی خۆم داوه و ڕه‌نگه له نێو ئاغایانی وه‌زیرانیش دا هه‌بن که‌سانێک که له نیزیکه‌وه وه‌زعی من بزانن و پێویست به‌وه ناکا وه‌زعی خۆم شی بکه‌مه‌وه. ئه‌من له‌و ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌رده‌گرم سه‌رنجی ئاغایان و شه‌خسی ئاغای حه‌کیمی سه‌رۆکوه‌زیر سه‌باره‌ت به هێندێک جه‌ره‌یانی که به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌کرێ ڕاده‌کێشم تاکوو ئینشاڵا بۆ پێشگیری لێ کردنیان هه‌نگاوی کاریگه‌ر هه‌ڵبهێننه‌وه
یه‌ک له‌و شتانه‌ی که ده‌بێته هۆی دووبه‌ره‌کی و دڵ ئێشه له نێوان تاکوته‌رای کۆمه‌ڵ دا، سازکردنی گومانه له نێوان ئه‌وان دا، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هێندێک که‌س جا کاربه‌ده‌ستی ڕه‌سمی بن یان ناڕه‌سمی پێداگری بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی به‌رزی ووڵات به قسه‌ی نێوبه‌تاڵ و به دوور له ڕاستی له ئاست خه‌ڵکی دیکه به‌دبینن بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ به خه‌یاڵی خۆیان له ئاوی ڵێڵ ماسی بگرن. به‌نده به پێویست نازانم له‌و باره‌یه‌وه زیاتری له سه‌ر بڕۆم له مهر ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کاته‌وه به شوێنی هه‌ڵبژێردرانم هێندێک شتتان عه‌رز ده‌که‌م
له پاره‌که‌وه به‌م لایه‌وه زۆر ڕاپۆرتیان به دژی عه‌شیره‌ته کورده‌کان دا به ناوه‌ند که خۆشبه‌ختانه دوای لێکۆڵینه‌وه هیچکامیان وه‌ڕاست نه‌گه‌ڕان و سه‌به‌بی هه‌ره باشیشی ئه‌وه‌یه ئێستا چلۆنایه‌تی هه‌رێمی کوردنشین وه‌کوو ڕابردوو وایه، هیچ شتێک له‌و تۆمه‌تانه‌ی وه‌پاڵیان ده‌درا شین نه‌بوو. پێشتر ئه‌وه‌تان به عه‌رز بگه‌یێنم مه‌به‌ستی من ئه‌وه نییه بڵێم له نێو عه‌شیره‌ته کورده‌کان دا که‌سی خراپ نییه، له هه‌موو کوێیه‌ک و له نێو هه‌موو حه‌شیمه‌تێک دا خه‌ڵکی خراپ و دوو زمان هه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی نابێ هه‌رێمێکی گرینگی ووڵات به دنه‌ی چه‌ند که‌سی به غه‌ره‌ز و خێرنه‌خواز له ده‌وڵه‌ت نائومید بکرێ – له خه‌رمانانی 1320 وه [ ئووتی 1941] تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کورده‌کان و که‌سانی دیکه ته‌نانه‌ت له کارمه‌ندانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت هێندێک سه‌فه‌ریان کردووه و دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه و بینینی ده‌زگا فه‌رهه‌نگییه‌کانی دراوسێیه‌کانی دۆست و هاوپه‌یمان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌مترین گۆڕانێک له ڕوحییه‌ی ئه‌و که‌سانه یان ده‌ره‌جه‌ی نیشتمان په‌روه‌رییان دا په‌یدا بووبێ. له‌و دواییانه‌ش دا ده‌نگۆ بڵاو بووه‌وه هێندێک که‌س چوونه‌ته سه‌فه‌ر. به‌نده هێشتا ئاگادارییه‌کی ته‌واوم سه‌باره‌ت به ڕاستی یان ناڕاستی ئه‌و خه‌به‌ره نییه. له ڕۆژنامه‌کان دا دیتمان که ئاغایان خه‌به‌ری سه‌فه‌ری خۆیان وه‌درۆ خستووه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دیتمان که چه‌نده شتی بێ بنه‌مایان به‌و سه‌فه‌ره‌وه هه‌ڵئاوه‌سی و چه‌نده شتی درۆیان پێوه نووساند. بۆ وێنه گوتیان کورده‌کان ئه‌نجومه‌نێکیان بۆ جوێ کردنه‌وه‌ی خۆیان پێک هێناوه و ک.ک.ک. واته کۆمه‌ڵه‌ی کۆمۆنیستی کورد نیشانه‌ی ئه‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه نیشانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجی کورد واته ئه‌نجومه‌نی لاوانی کورده و دووهه‌م، ناوه‌ندی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له کوردستانی عێڕاقه و به هیچ جۆر پێوه‌ندی به کورده‌کانی ئێرانه‌وه نییه و ئه‌گه‌ر که‌سانێک له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بێنه ئێران و هاتووچوو بکه‌ن پێم وا نییه بانگه‌شه‌ی ئه‌وان شوێنێکی کردبێته سه‌ر عه‌شیره‌ت و کورده ئێرانییه‌کان و هه‌ر وه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیه بڵاو کراوه‌ته‌وه که له مه‌هاباد پۆرتره‌ی ئهعلاحهزرهتی شایان له ئیداره‌کان لابردووه. ئه‌وه هه‌موو ده‌یزانن کورده‌کان به پێی باوه‌ڕی مه‌زه‌بی خۆیان سوڵتان به خاوه‌ن فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵی لێکردنی به واجب ده‌زانن و به پێی په‌روه‌رده‌ی مه‌زهه‌بی هه‌تا بڵێی هۆگریان زۆره له ئاست خاوه‌ن سه‌لته‌نه‌ت و هیچ مومکین نییه له باوه‌ڕی خۆیان هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ببزوونه‌وه
هه‌ر ئه‌و ئاغایانه‌ی که پێیان ده‌ڵێن سه‌فه‌ریان کردووه که‌سانێکن زۆر جار تاقیکردنه‌وه‌ی خزمه‌ت و نیشتمان په‌رستی یان داوه و بو شاهیدی گشتیش تاکوو ئێستا ناوچه‌ی کوردنشینی مه‌هابادیان باشتر،ئارامتر و هێمنتر له شوێنی دیکه ڕاگرتووه. زۆربه‌ی ئه‌و ئاغایانه هه‌ر کات ده‌وڵه‌ت ویستبێتی به ئیشاڕه‌یه‌کی تێلگرافی ده‌ستیان له ماڵ و ژیان‌و کار و کاسبی خۆیان هه‌ڵگرتوو و هاتنه تاران و داوا ده‌که‌ین ئاغایان ئینسافیان بێ ، داخودا ئه‌وه‌یه مانای سه‌رپێچی ؟ تاوانبار کردنی ئه‌و که‌سانه به خه‌یانه‌ت به نیشتمان و ووڵات کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی ده‌بێ له سه‌ر ڕووحییه‌ی ئه‌وان.ئه‌وه شێوه‌یه‌کی باش نییه. پێتان سه‌یر ده‌بێ بڵێم پاره‌که ئه‌و کاته‌ی ئه‌و ئاغایانه له تاران بوون یه‌ک به دوای یه‌ک دا ڕاپۆرتی تێلگرافی ده‌گه‌یشته تاران که ئه‌وانه له ناوچه خه‌ریکی هان دان وپیلان گێڕانن و که‌سیش نه‌بوو لێپرسینه‌وه بکا و بڵێ ئه‌و ئاغایانه ئه‌وه چه‌ند مانگه له تارانن، مه‌به‌ست له‌و ڕاپۆرته دژی ڕاستییانه چییه؟ ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام ئاغایانی کاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و خاون ڕۆژنامه‌کان به تایبه‌تی ده‌بێ ووشیار بن و سه‌رنج بده‌ن و کارێک نه‌که‌ن دڵان بڕه‌نجێنن و به قسه‌ی ناڕاست و له سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی که‌سی به‌غه‌ره‌ز نه‌بنه هۆی دڵ ساردبوونه‌وه‌ی به‌شێک له دانیشتووانی ووڵات. هه‌ڵبه‌ته هه‌موو ئاغایانی نوێنه‌رانی مه‌جلیس بیستوویانه له گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی خه‌به‌ر سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره هه‌ڵبه‌ستراوه له‌و دواییانه دا هێندێکان نووسیویانه ئه‌وان چه‌ند کامیۆن چه‌کیان له گه‌ڵ خۆیان هێناوه، هێندێکی دیکه گوتوویانه چه‌ند ماشێنی ته‌حریر و کاغه‌ز و ته‌نانه‌ت هێندێکان ئیدیعا ده‌که‌ن به چاوی خۆیان ئه‌وانه‌یان دیتووه
یه‌که‌م ده‌بێ عه‌رزتان بکه‌م کوردان چه‌کیان هه‌یه و پێویستی به داوا کردنی له ده‌ره‌وه ڕا ناکا. دووهه‌م ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتبا و خه‌ڵکی دیکه چه‌کیان دابا به کوردان پێویست نه‌بوو شار قۆرغ بکرێ و به‌و پێیه سه‌رنجی خه‌ڵک ڕابکێشرێ، بۆ چما قات و قرێ شوێنه یان وه‌سیله نیه که به نهێنی له مه‌هاباد چه‌ک ته‌حویلی [کوردان] بده‌ن. هه‌ر وه‌ها هێنانی ماشین ته‌حریر و کاغه‌ز به نهێنی سیاسی دانان. له ڕاستییدا ده‌بێ بڵێم بیری ئاوا له مێشکی که‌سانی ئه‌وتۆ وه ده‌ده‌ڵێ که که‌مترین هه‌ستی نیشتمان په‌رستی و ئێرانییه‌ت یان تێدا نییه به‌ڵکوو که‌سانێکی بووده‌ڵه‌ن که به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیان له‌وه دا ده‌بینن مه‌یدانێک وه‌ده‌ست بهێنن و به ته‌نێ ببنه ئیختیارداری گیان و ماڵ و نامووسی خه‌ڵک. ئه‌و که‌سانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ڕاستی کورد وه‌ک نامۆ له ئاست نیشتمان و مه‌مله‌که‌ت ده‌ناسێنن،ڕێگایان هه‌ڵه‌یه و دیار نییه خۆیان سه‌ریان به کوێوه به‌نده. ئه‌من به ئاشکرایی عه‌رز ده‌که‌م کوردی ئێرانی هۆگری نیشتمانی خۆیه‌تی. کورده‌کان گه‌لێکی ئازا و نیشتمانپه‌روه‌ر و به غیره‌تن ( [ نوێنه‌ران] ڕاسته) و هه‌رچه‌نده‌ش له لایه‌ن سه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌وه خه‌مساردی و بێ مێهرییان له‌گه‌ڵ بکرێ ده‌ست له باوه‌ڕی و عه‌لاقه‌ی خۆیان به ئێران هه‌ڵناگرن ( [نوێنه‌ران] ڕاسته)، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاو ده‌کرێنه‌وه لێیان زه‌حمه‌ت دێ، ڕه‌نگه مه‌به‌ستی خێرنه‌خوازانیش هه‌ر ئه‌وه‌بێ به‌و شێوه‌یه ئه‌وان له ده‌وڵه‌ت دڵ‌سارد که‌نه‌وه، هه‌رچۆنێک بێ مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه سه‌رنجی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ر قسه‌کانی خۆم ڕاکێشم و تکا ده‌که‌م، یه‌که‌م به ڕێگای که‌سانی بێ غه‌ره‌ز و جێی باوه‌ڕ ڕاستیی ئه‌و ڕوداوانه ڕوون بکه‌نه‌وه. دووهه‌م له ده‌ست نیشانکردن و دانانی مه‌ئمووران و ئه‌و که‌سانه‌ی بۆ سه‌رپه‌رستی ناوچه کوردییه‌کان ده‌چن وورد بوونه‌وه‌ی پێویست بکرێ تاکوو تووشمان به تووشی دانانی مه‌ئمووری نالێوه‌شاوه و خێرنه‌خوازه‌وه نه‌بێ
له کۆتایی دا سه‌رنجی سه‌رۆکی به‌ڕێزی ده‌وڵه‌ت ڕاده‌کێشم بۆ سه‌ر بار‌و دۆخی فه‌رهه‌نگی و له‌ش ساغی شارستانی مه‌هاباد که هیچ لایان لێ نه‌کراوه‌ته‌وه و بێ لوتفییان له گه‌ڵ کراوه. شارستانی ناوبراو نه فه‌رهه‌نگی حیسابی و نه له‌شساغی هه‌یه . هیوا دارم سه‌رنجێکی تایبه‌تی بده‌نه سه‌ر فه‌رهه‌نگ و بێهداری ئه‌وێ، چونکه به‌نده ده‌بینم ته‌نێ کاتێک تۆمه‌ت بۆ [خه‌ڵک] هه‌ڵده‌به‌سترێ ناوی مه‌هاباد ده‌بردرێ، ده‌نا له دانانی بوودجه دا ، به‌تایبه‌تی کاتێک باسی فه‌رهه‌نگ و بێهداری ده‌کرێ به‌داخه‌وه مه‌هاباد پچووکه و هێچ ئاوڕی وێ نادرێته‌وه به‌ڵام که ده‌گاته تۆمه‌ت لێدانی، تۆمه‌تی زۆر گه‌وره‌ی پێوه ده‌به‌ستن که هێنده زۆرن باس کردنیان ناگونجێ
ڕۆژنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی کوهستان که له‌و سه‌روبه‌نده دا له تاران ده‌رکه‌وتووه و پشتیوانی له مافی کوردان کردووه و ئه‌و ناعهداڵهتییانهی له قاو داوه که له ناوچه‌کانی کوردستان له خه‌ڵک کراون، سه‌باره‌ت به خه‌به‌ره‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی اطلاعات و هه‌ر وه‌ها ئعترازی ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی کورد بابه‌تی بڵاو کردووه‌ته‌وه و له ژماره‌ی 32 دا له گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌قی تێلگڕافی سێ له‌و که‌سایه‌تییانه‌ی " اطلاعات" باسی کردوون بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و تێڵگرافه ئیمزای " عه‌لی ئێلخانی " [ ده‌بێ عه‌لی ئاغای عهلییار، ئه‌میر ئه‌سعه‌د بێ] وعه‌بدولقادری جه‌ڵدیان" یشی پێوه، که به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و نێوه‌ی دووه‌م هه‌ڵه‌یه؛ عه‌لی ئاغای حاجی ئێلخانی له‌و سه‌فه‌ره دا نه‌بووه و ئێمزا کردنی ئه‌و تێلگرافه له لایه‌ن وییه‌وه له گه‌ڵ قازیی محه‌مه‌د و سه‌یفی قازی گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه، چونکه ڕه‌نگه به‌و شێوه‌یه لایه‌نی کوردی ویستبێتی پاساوی پته‌وتر بۆ نکووڵی کردنی خۆی له‌و سه‌فه‌ره بهێنێته‌وه. له خواره‌وه تێبینی ڕۆژنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی " کوهستان" و ده‌قی تێلگرافی لایه‌نی کوردی ده‌خوێننه‌وه
ژمارەی ٣٢، دووشەمۆ ٧ی خەزەڵوەری ١٣٢٤ی هەتاوی ] ٢٩- ١٠-١٩٤٥ ]
وەدرۆ خستنەوەی سەفەر بۆ بادکووبە
لە گەڵ سەر ووتاری ژمارە ٢٩ لە ژێر سەرنووسی ( مەهاباد لە جوێ بوونەوە ناشێ) بە ڕاستی نەمانتوانی دەنگوباسی سەفەری هێندێک لە بەڕوومەتانی مەهاباد بۆ بادکووبە باوەڕ بکەین ئەگەرچی لە دوای ئەو بەروارە و وەدرۆخستنەوەیەکی کە ئاغای قاسمی ئێلخانیزادە کردی و ئەو ووڵامەی کە ڕۆژنامەی 'اطلاعات' بە بەڕێزیانی داوە و ئەو خەبەرەی کە حەوتووی ڕابردوو لە ڕۆژنامەکان دا چاپ کرابوو وئێمەش وەکوو خۆی لە ژمارەی ڕابردوو دا بڵاومان کرد بووەوە، بابەتەکە لایەنی ڕاستی بەخۆیەوە گرتبوو بەڵام لە ئاست تێلێگرافی خوارەوە دا دیسان ڕەوایە سەبارەت بە سەفەری بادکووبە دوو دڵی هەبێ چونکە لە لایەکەوە کاربەدەستانی ڕەسمی دەڵێن سەفەرێکی ئاوا کراوە و لە لایەکی دیکەوە ئەو کەسانەی کە وەک موسافیر ناسێندراون ئەو سەفەرە وەدرۆ دەخەنەوە و دەڵێن ئەگەر ئێمە تەمای سەفەرمان هەبا هۆیەک نەبوو بە بێ ئیزن بچین و لە جێگایەکی دیکەی تێلێگڕافەکە دا دەڵێن
دڵنیایی دەدەین نەتەوەی کورد نێشتمان فرۆش نییە، نیشتمانپەرستی و گیانبازی خۆی لە پێناو سەروەرییە نەتەوییەکاندا بە هەموو دنیا سەلماندووە. بەو پێیە پێویستە یەکەم کاربەدەستانی کاروباری ووڵات لە بەرچاو بگرن کە گەورە کردنەوەی ئەو بابەتە و لایەنی گرینگ پێدانی و بە دەوری ئەو بیر و ڕایە دا هاتن لە بەرژەوەندی ووڵات دا نییە، دووەم لە کاتێک دا کە ئەو جۆرە ڕووداوانە گوزارشت دەکرێ باشترە کاربەدەستانی دەوڵەت لە جیات شێواندنی بیر‌و ڕای گشتی لە نێوەرۆکی بابەتەکە بکۆڵنەوە نەک ئەوەی شێوەی دۆژمنکاری وەبەر بگرن و بە مەبەستی حیساب پاک کردن لەگەڵ عه‌مر و زەیید ئاورەکە زیاتر بگەشێننەوە.
بۆ ئاگاداری خوێنەرەوان لە خوارەوە ئەم تێلگڕافەی که لە تەورێزەوە سەر لەبەیانی رۆژی ٣٠-٧-٢٤ بە دەفتەری ڕۆژنامە گەیشتووە بڵاو دەکەینەوە
لە تەورێزەوە – بەرواری ئەسڵ ٢٦ – ٧ - ١٣٢٤ / ١٨ – ١٠ – ١٩٤٥
تاران مەجلیسی شووڕای میللی،نوسخە ئاغای سەدری قازی، نوسخە ڕۆژنامەی اطلاعات، ارس، کشور،باختر، کوهستان، نوروز ایران، اقدام، کیهان
ئەمڕۆ ڕۆژنامەی اطلاعات مان خوێندەوە کە گۆیا ئەم کەسانەی لە خوارەوە ئیمزامان کردووە ئەو ڕۆژانە چووینەتە بادکووبە.بە پێویستی دەزانین بە جیدی ئەو [خەبەرە] وەدرۆ بخەینەوە و سەرنجی نوێنەڕانی بەڕێز و بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەکان ڕابکێشین کە مەئموورە خائینەکان بە بڵاو کردنەوەی ئەو در‌و و دەلەسانە ده‌یانه‌وێ ویلایەتی مەهاباد کە لەو ماوەیە دا لەو پەڕی ئارامی و شانازی دا ژیاوە لە خوێن بگەوزێنن و ڕێگا بۆ مەئموورە زاڵم و خوێنخۆرەکان بکەنەوە و هەر وەک ڕابردوو سەربازان و ژاندارمان بە سەر گیان و ماڵی ئێمە دا زاڵ بکەن دەنا ئەگەر سەفەرێکی ئاوا لە پێش دابێ لە بەرچی بە بێ ئیزن وەرگرتن بێ، چما چوونە هەندەران بۆ تەواوی ئێران ئازادە و تەنێ بۆ مەهابادی قەدەغەیە. ئەوە دیسان جارێکی دیکە ئەو خەبەرە وەدرۆ دەخەینەوە و دڵنیایی دەدەین میللەتی کورد نیشتمان فرۆش نییە، نیشتمانپەرستی و گیانبازی خۆی لە پێناو سەروەرییە نەتەوییەکاندا بە هەموو دنیا سەلماندووە. ئەو جۆرە بڵاوکردنەوانە تەنێ بۆ بەدنێو کردنی خەڵکی ئەم هەرێمەیە. ماوەیەکە دەبینن لە گشت ئێران دا تەنێ مەهابادە لەو ماوەیە دا لە بشێوێنی و ناهێمنی و خیلاف و دووبەرکی لە ئەمان دا بووە
وێنه‌کان
پێشه‌وا و عه‌لی ئاغای حاجی ئێلخانی له ساڵانی 1930 یه‌کاندا
مێرجه‌عفه‌ر باقرۆف
مه‌نافی که‌ریمی
عه‌لی ڕیحانی
قاسمی ئێلخانیزاده
ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی
محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له دوایین سەفەری دا بۆ شووڕەوی لە شاری کیسلۆڤۆدسک لە باکووری قەفقاس لە کۆتاییەکانی سێپتامبری ١٩٤٦ دا
پێشه‌وا و عه‌لی ئاغای حاجی ئێلخانی له ساڵانی 1930 یه‌کاندا
مێرجه‌عفه‌ر باقرۆف
مه‌نافی که‌ریمی
عه‌لی ڕیحانی
قاسمی ئێلخانیزاده
ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی
محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له دوایین سەفەری دا بۆ شووڕەوی لە شاری کیسلۆڤۆدسک لە باکووری قەفقاس لە کۆتاییەکانی سێپتامبری ١٩٤٦ دا