ده‌هه‌مین مێزگردی " شهروند" به بۆنه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایکی
21ی فێڤرییه‌ی 2013
ده‌هه‌مین مێزگردی "
شهروند" به بۆنه‌ی ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایکی. زمانی دایکی و گرینگی
وی
ڕۆژی 21ی
فێڤرییه له لایه‌ن یونێسکۆ لکی کولتووری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان نێوی
لێنراوه ڕۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانی دایکی. مه‌به‌ست له‌و ناولێنانه که له ساڵی
1999 له کۆنفڕانسی گشتی یونێسکۆ دا بڕیاری له سه‌ر درا، یارمه‌تی بوو به
جوراجۆری زمانی و کولتووری و پێشگیری له له نێوچوونی هێندێک له زمانه‌کانی
دنیا. چه‌ند ساڵ دواتر ڕێکخراوی نه‌ته‌و یه‌کگرتووه‌کان له به‌ر گرینگی بابه‌ته‌که
ساڵی 2008ی وه‌ک ساڵی نێونه‌ته‌وه‌یی زمانان ڕاگه‌یاند. شایانی گوتنه که ئه‌م
ڕۆژه له ته‌قویمی ڕه‌سمی ئێران دا، یه‌ک له‌و ووڵاتانه‌ی که گه‌وره‌ترین
جۆراجۆریی زمانی تێدا هه‌یه فت کراوه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌هه‌مین مێزگردی ' شهروند' مان ته‌رخان کرد بۆ بابه‌تی زمانی دایکی که له ڕۆژی شه‌مه 16ی فێڤرییه‌ی 2013 له
ئافیسی شهروند به ئاماده بوونی محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی، ئه‌میری حه‌سه‌ن پوور و
عه‌لی قه‌ره‌جه‌لوو به‌ڕێوه چوو. نه‌سرینی ئه‌ڵماسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی 'شهروند" گێرانی کۆڕه‌که‌ی به ئه‌ستۆوه بوو.
به‌شدارانی مێزگرده‌که، هه‌رچه‌ند
پێویست ناکا بناسێندرێن و هه‌رسێکیان که‌سانی ناسراو‌ن، به‌ڵام له ده‌سپێکی باسه‌که
دا داوایان لێ کرا ئه‌و جۆره‌ی که ده‌یانه‌وێ بناسێندرێن، باسی خۆیان بکه‌ن.
دوکتور محه‌مه‌د
ڕه‌زای باتینی- کاری ناساندنه‌که‌ی به 'شهروند'
ئه‌سپارد.
محه‌مه‌د ڕه‌زای
باتینی له ساڵی 1313 له ئیسفه‌هان هاته دنیاوه. له دانیشسه‌رای عالی
(خوێندنگه‌ی به‌رزی په‌روه‌رده‌ی مامۆستایان) به‌شی زمان و ئه‌ده‌بییاتی ئینگلیسی
ته‌واو کرد. له زانکۆی لیدزی ئینگلیستان له زمان‌ناسی دا پله‌ی ماستری به ده‌ست
هێنا. له درێژه‌ی خوێندن دا له زانکۆی تاران دوکتورای زمان‌ناسی وه‌رگرت. به قه‌ومانی
شۆڕشی کولتووری زانکۆ داخرا و باتینی له یه‌که‌م ئه‌و مامۆستایانه بوو که به
زۆرمڵی خانه‌نشینی قه‌بووڵ کرد.
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی هه‌ر له‌و ساڵانه
دا که له زانکۆ ده‌رسی ده‌گوته‌وه، ده‌ستی کرد به هاوکاری له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌کان
به نووسینی بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری. بۆ ڕۆژنامه‌کانی وه‌ک '
آیندگان"، و مانگنامه‌ی ' آدینه' و 'دنیای سخن' ووتاری نووسیوه.
مامۆستای پێشه‌نگی زمان‌ناسی زانکۆی
تاران، نووسه‌ری کتێبی سه‌رچاوه‌ی وه‌ک " شیکردنه‌وه‌ی ساختومانی ڕێزمانیی
زمانی فارسی" ( که بیست و سێ جار چاپ کراوه‌ته‌وه).، " ئاوڕێکی تازه
وه ڕێزمان " [ ئه‌م کتێبه له لایه‌ن وه‌رگێڕی ئه‌م بابه‌ته‌وه کراوه‌ته
کوردی و له ساڵی 1993 له سوێد چاپ کراوه] و " فرهنگ معاصر " ( کتێبی
ساڵی ئێران له ساڵی 1994) ه. محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی جگه له نووسین شوینه‌واری
زۆر به ئعتباری له بواری زمان‌ناسی دا وه‌رگێڕاوه ، وه‌رگێڕی ده‌یان کتێب و
ووتاره له بواری فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تی
دا که له ناو ئه‌واندا ده‌کرێ ئاماژه بکرێ به " ساخت و کاری زه‌ین"، " سه‌ره‌تایه‌ک بۆ فه‌لسه‌فه".
دوکتور باتینی له ساڵی 1364وه هاوکاری خۆی له گه‌ڵ " فرهنگ معاصر" ده‌ست پێ‌کرد له
ده‌ستکه‌وتی چه‌ندین ساڵ هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه قامووسی ئینگلیسی به
فارسی یه که چاپی سێیه‌می شێست هه‌زار ووشه وه‌به‌ر ده‌گرێ.
لکی پسپۆڕایه‌تی وی کۆمه‌ڵناسیی زمانه
که مه‌به‌ست له‌و بابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه له زمان ، ناسین و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که زمانه‌که‌ی تێدا ده‌کار ده‌کرێ.
دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور- له دایکبووی مه‌هاباده و خۆی وه‌ک خوێندکاری دوکتور باتینی له
دیپارتمانی زمان‌ناسی زانکۆی تاران ناساند ( له نێوان ساڵانی 1349 – 51 ) و لێی
زیاد کرد: له زانکۆی تۆرێنتۆ، له دیپارتمانی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
و نیزیک ده‌رسم گوتووه. له سه‌ر بابه‌تی زمان و به تایبه‌تی زمانه کانی ئێران
و زمانی کوردی لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌م، له‌وانه کتێبی " ناسیۆنالیزم و زمان له
کوردستان، 1918 – 1985، "
( سانفڕانسیسکۆ، 1992، به ئینگلیسی) و له‌و دواییانه دا ئیدیتۆری ( له گه‌ڵ دوو هاوکارم) [ مه‌به‌ست جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی و تووڤێ سکووتناب – کانگاس ه، ح.ق.] " گۆڤاری نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵناسیی زمان" ژماره‌ی تایبه‌تی بۆ زمانی کوردی.
( سانفڕانسیسکۆ، 1992، به ئینگلیسی) و له‌و دواییانه دا ئیدیتۆری ( له گه‌ڵ دوو هاوکارم) [ مه‌به‌ست جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی و تووڤێ سکووتناب – کانگاس ه، ح.ق.] " گۆڤاری نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵناسیی زمان" ژماره‌ی تایبه‌تی بۆ زمانی کوردی.
دوکتور عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو- به گوتنی ئه‌وه‌ی که ئازه‌ربایجانی یه و له ته‌ورێز گه‌وره بوو، گوتی
: له دانیشکه‌ده‌ی حقووق له زانکۆی تاران له به‌شی زانسته سیاسییه‌کان دا
لیسانسی وه‌رگرتووه. له زانکۆی بۆسفۆری ئه‌سته‌نبووڵ له به‌شی پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی
دا خوێندم. له زانکۆی ئه‌سته‌نبوول ماستر و هه‌ر له‌وێ دوکتورای پێوه‌ندییه نێو
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانم وه‌رگرت. سێ ساڵ به‌رده‌ستی مامۆستاکه‌م ( پڕۆفێسۆر تۆکتامیش
ئاته‌ش) بووم که ئه‌ندامی ئاکادێمی زمان و مێژووی تورکییه بوو، که به داخه‌وه
چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌و به‌ر کۆچی دوایی کرد. له بواری مێژووی سیاسه‌ت و مێژووی
ڕامانی سیاسی دا کارم کرد و ماوه‌یه‌ک له چه‌ند ڕۆژنامه‌ی تورکییه له به‌شی ده‌نگوباسی
ده‌ره‌وه دا کارم کرد. له ساڵی 90 موهاجه‌ره‌تم کرد بۆ کانادا. له ساڵانی به‌رایی
1990 دا، کۆمه‌ڵه‌ی کامیونیتی ئازه‌رییه‌کانی ئۆنتاریۆمان پێک هێنا که دوکتور موریدی ش له گه‌ڵ بوو که ئه‌و
کۆمه‌ڵه‌یه نیزیکه‌ی 9 ساڵ به‌رده‌وام بوو به‌ڵام له به‌ر دژایه‌تی نێوخۆیی هه‌ڵوه‌شا،
دوایه هێندێکمان له ده‌وری یه‌ک کۆبووینه‌وه، له وانه دوکتور به‌راهێنی،
دوکتور موریدی، دوکتور ئه‌سغه‌رزاده... و " بنیاتی زمان و کولتووری ئازه‌ربایجانی
ئێران – کانادا" مان له ساڵی 2004 دامه‌زراند که ئێستا کۆمه‌ڵه‌یه‌کی
چالاکه. دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش ، یه‌که‌مین کۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئازه‌ربایجانی
باشووری ( ئێران) له تاراوگه" له سوێد پێک هات که منیش له چالاکانی دامه‌زرێنه‌ری
بووم. قه‌ره‌جه‌لوو له باسی دژبه‌رییه‌کان دا گوتی : ئه‌و کێشه‌یه‌ی که ئازه‌ربایجانییه‌کان
و میلییه‌ته‌کانی دیکه له ئێران دا هه‌یانه ، به شێوه‌ی گشتی ئه‌وه‌یه که
هێندێکان ده‌یانه‌وێ گیروگرفته‌کان چاره‌سه‌ر که‌ن، ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌ر له
بناوانه ئه‌وه‌یان ده سه‌ر دایه که گیر‌و گرفته‌کان شیاوی جێ به جێ بوون نین و
هه‌ر که‌س ده‌بێ به ڕێگای خۆیدا بڕوا. ئێمه هه‌میشه لایه‌نگری ئه‌وه‌بووین که
ئه‌وه گیروگرفتێکه که ئێمه لایه‌نێکی ئه‌وین و ده‌بێ جێ به جێی بکه‌ین و له
چوارچێوه‌ی ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌سێک که له‌و کێشه‌یه‌وه گلاوه،به‌ره به‌ره
گرفته‌که چاره‌سه‌ر بکه‌ین، به‌ڵام به ڕێگای دێمۆکڕاتیک دا جێ به جێی بکه‌ین.
ئه‌م قسانه و ئه‌و خۆ ناساندنانه گه‌یشته جێیه‌کی
باش، با لێره‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که بۆچی زمانی دایکی گرینگی هه‌یه؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور – زمان ته‌نێ هه‌ر ئامرازێک نییه بۆ پێوه‌ندی گرتن. زمان پێچه‌ڵپێجترین
دیارده‌یه‌که که ئینسان دروستی کردووه. ئێمه به هیچ دیارده‌یه‌کی دیکه
نازانین که به‌قه‌ده‌ر زمان پێچه‌ڵپێچ بێ. به زمان ده‌کرێ دنیایه‌ک بخولقێندرێ.
ته‌نانه‌ت ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ش که نووسینیان نه‌بووه، به ئاسایی ئه‌ده‌بییاتی زاره‌کی
یان هه‌یه، و ڕابردوو و ئێستا و داهاتوو له قالبی هونه‌ری زمانی دا وێنا ده‌که‌ن.
ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی ئینسان که بوونه‌وه‌رێکی زۆر ووشیاره، پێوه‌ندییه‌کی
نیزیکی له گه‌ڵ زمان هه‌یه، به بێ زمان ئێمه زانستمان نه‌ده‌بوو، هونه‌رمان نه‌ده‌بوو،
تێکنۆلۆژیمان نه‌ده‌بوو. ئه‌م خانووبه‌ره‌یه‌ش که ئێستا تێیداین نه‌یده‌توانی هه‌بێ.
ته‌سه‌وری ئێمه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک که ده‌مانه‌وێ سازی که‌ین ، به بێ زمان
هه‌ڵناسووڕێ. بیر کردنه‌وه، کو‌لتوور، زانست، پێشکه‌وت، تێکنۆلۆژی... هیچکامیان به
بێ زمان نالوێن .
زمانی دایکی کاتێک گرینگی په‌یدا ده‌کا
که بکه‌وێته دژایه‌تی له گه‌ڵ زمانێکی دیکه‌وه. بۆ وێنه له ئێران، ووڵاتێک
که سنووره‌کانی ئێستای له سه‌رده‌می قاجاره‌کان دا دامه‌زراوه، له نه‌خشه
زمانییه‌که‌ی بڕوانن، مووزائیکێک ده‌بینن . به داخه‌وه نه‌خشه‌ی چاکمان به ده‌سته‌وه
نییه چونکه له ئێران له ڕووی سیاسییه ده‌رفه‌ت نه‌بووه، چونکه ڕێگایان نه‌ده‌دا
نه‌خشه‌ی زمانیی ئێران ئاماده بکرێ. ئێران ووڵاتێکی چه‌ند زمانییه و له شۆڕشی
مه‌شڕووتییه‌ت به‌دواوه که ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی به‌ره به‌ره هێزی په‌یدا کرد،
به تایبه‌تی له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دا، زمانی فارسی له یه‌که‌مین قانوونی
بنچینه‌یی ئێران دا کرا به زمانی ڕه‌سمی و دواتر له سه‌رده‌می په‌هله‌وی دا، به‌و
شێوه‌یه جووڵانه‌وه که فارسی تاقه زمانی ئێران بێ و له بواری فێر کردن و
بارهێنان و له ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی که پێوه‌ندییه‌کان
ڕه‌سمی و سیاسین، ته‌نێ ده‌بێ زمانی فارسی ده‌کار بکردرێ. و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه، ڕه‌زا
شا که‌لکی له هێزی ده‌وڵه‌تی وه‌رگرت بۆ زمان کووژی و ئه‌وه به‌کارهێنانه‌ی زه‌بر
و زه‌نگه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ناکۆکی نێوان خه‌ڵکی ئێران و رێژیمی ڕه‌زا
شا که بریتی بوو له شه‌به‌که‌یه‌ک له
ناکۆکی جۆر به جۆر له بواری زمان دا وای لێ بێ که نا فارسی زمانه‌کان، له
شوێنگه‌لی وه‌ک ئازه‌ربایجان و کوردستان و به‌لوچستان له ده‌ره‌وه‌ی بواری ڕه‌سمی
ئیداره‌کان ، واته له کووچه و کۆڵانان دا ناچار بوون به فارسی قسه بکه‌ن ده‌نا
سزا ده‌دران. ڕێژیم به که‌لک وه‌رگرتن له ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی، ده‌یه‌ویست
زمانی فارسی به سه‌ر ئه‌وانیدی دا بسه‌پێنێ و ئه‌و سیاسه‌ته نه‌ک هه‌ر ناکۆکی
زمانه‌کانی خسته ڕوو، به‌ڵکوو به شێوه‌ی ناکۆکی میلییه‌ته‌کانیش ده‌رکه‌وت و
زمان و میلییه‌ت چوون ده‌باڵ یه‌که‌وه ونه‌شیا له یه‌ک جوێ بکرێنه‌وه: کوردی
زمانه‌کان نه‌ته‌وه‌یه‌کن، هه‌ر وه‌ها ئازه‌ری زمانه‌کان، به‌لووچی زمانه‌کان،
فارسی زمانه‌کان، عه‌ڕه‌بی زمانه‌کان... ئه‌وانه کۆ کراوه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران
پێک ده‌هێنن. له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی میلییه‌ته‌کان یان ناسیۆنالیزمی میلییه‌ته‌کان
له سه‌رده‌می ڕه‌زا شا دا خۆی ده‌رخست. له هه‌لومه‌رجێک دا که زمانی فارسی یه‌کێک
له کۆڵه‌که‌کانی ده‌کار کردنی ده‌سته‌ڵاتی سیاسی یه و زمانه‌کان وه‌ک سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵات یان مه‌یدان
ده‌کار کردنی ده‌سته‌ڵات نابه‌رابه‌رن، زمانی فارسی ڕه‌سمی یه و ئه‌وانیدی غه‌یری
ڕه‌سمین، زمانێک بۆی هه‌یه له هه‌موو بوارێک دا به‌کار بهێندرێ و ئه‌وی دی قه‌ده‌غه ده‌کرێ، ئه‌و
پێوه‌ندی و هه‌لومه‌رجانه هه‌تا بڵێی نا دێمۆکڕاتیکن. ڕه‌زا شا و زۆر له
ڕووناکبیرانی ئێرانی زمانی فارسی یان کرد به بناغه‌یه‌کی نه‌ته‌وه ساز کردن. له
ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه
یان ده‌بێ ببێ، که ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه بۆ ئینسیجامی خۆی ده‌بێ زمانێکی ڕه‌سمی
هه‌بێ، چونکه زمان تۆوی یه‌کگرتوو کردنی خه‌ڵکانێکه که له زۆر ڕووه‌وه یه‌کگرتوو
نین: ئه‌یاله‌تی جیاوازن و له ڕووی جوگرافیایی و ئابووری و ئێتنیکی و زمانی و
کولتوورییه‌وه له یه‌ک جیاوازن، و هه‌ر چۆنێک بووه ده‌بێ ئه‌وانه یه‌کگرتوو
بکرێن. به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م پڕۆژه‌یه‌ی نه‌ته‌وه دروست کردن دا تۆوی
تۆبزێتی و زۆر لێکردن و ده‌کار کردنی ده‌سته‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تی ده‌ستی باڵای هه‌بوو، تووشی ئیعتیراز و سه‌رپێجی و خۆڕاگری هات و ئه‌م
جۆره‌ی که ده‌بینین ته‌شک و داوێنی گه‌یشتووه‌ته ئه‌مڕۆش و هه‌ر به‌رده‌وامه.
چونکه مه‌سه‌له‌که له ڕوانگه‌ی نا فارسی زمانه‌کانه‌وه به‌و شێوه‌یه هاته
گۆڕێ که من زمانی خۆم ده‌وێ ، من ده‌مه‌وێ به زمانی خۆم بخوێنم ، و ئێرانی
دێمۆکڕاتیک ده‌بێ ئێرانی چه‌ند زمانی بێ.
واته له جێگایه‌ک که بڕیار وا بووه زمان، هاوپێوه‌ندی
و هاوپشتی ساز بکا، خۆی ده‌بێته هۆکاری لێک بڵاو بوونه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که
سه‌ره‌تی ده‌درێ به زمانێک به سه‌ر زمانه‌کانی دیکه دا. ئێستا ئه‌م پرسیاره
دێته گۆڕێ که ئه‌گه‌ر بۆ نه‌ته‌وه ساز کردن له زمانی فارسی که‌لک وه‌رگیرا و
بڕیار وابوو وه‌کوو ته‌سمه و ئاڵقه‌یه‌ک ده‌وری ووڵات بگرێ بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌ییه‌که‌ی
بپارێزدرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرابا، داخودا ووڵات له‌ت له‌ت ده‌بوو؟
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو- ئێمه به‌ر له شۆڕشی مه‌شڕووتییه‌ت،
نه‌ته‌وه نه‌بووین، شتێک به نێوی نه‌ته‌وه‌ی ئێران بوونی نه‌بوو. له هه‌موو
دنیا، نه‌ته‌وان به شۆڕشێک یان
ئاڵوگۆڕێکی گه‌وره هاتن و بوونه نه‌ته‌وه. ئه‌وه له ئێرانیش دا هه‌ر وا بووه.
یه‌که‌م قانوونی بنچینه‌یی ئێران، ئه‌وانه‌ی که گه‌ڵاڵه‌یان کرد ، ئاگادار بوون
له‌و مووزاییکه زمانییه‌ی که دوکتور حه‌سه‌نپوور ئاماژه‌ی پێ‌کرد. کاتێک موزه‌فه‌ره‌دین
شا ئیمزای به قانوونی بنچینه‌ییه‌وه نا، هه‌وه‌ڵ که‌سانێک که ئیعترازیان کرد ئازه‌ربایجانییه‌کان
بوون و گوتیان ئێمه شۆڕشمان کرد ئه‌ی مافی ئێمه چی لێهات؟ ئه‌وان زه‌ختیان هێنا
که ئه‌نجومه‌نه ویلایه‌تی و ئه‌یاله‌تییه‌کان یش پێویسته. هه‌ڵبه‌ت تا ئه‌و جێگایه‌ی
که ئه‌من ده‌زانم له یه‌که‌مین قانوونی بنچینه‌یی مه‌شڕووتییه‌ت دا مه‌سه‌له‌ی
ڕه‌سمی بوونی زمانی فارسی تێدا نه‌بووه و بێده‌نگه‌ی لێ کرا بوو به‌ڵام له
قانوونی هه‌ڵبژاردن دا ئه‌وه هات که که‌سێک که ده‌توانێ فارسی بخوێنێته‌وه و
بنووسێ ده‌توانێ ببێ به کاندیدای نوێنه‌رایه‌تی مه‌جلیس. بۆ وێنه محه‌مه‌د ئه‌مینی
ڕه‌سووڵ زاده که بیرمه‌ندێکی گه‌وره بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی فارسییه‌که‌ی لاواز
بوو، قه‌بووڵیان نه‌کرد. له کاتێک دا بیرمه‌ندی سه‌ره‌کی حیزبی دێمۆکڕاتی ئێران
بوو.
کاتێک ووڵاتێک هه‌یه که ناوچه‌کانی هیچ پێوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه نییه، شایه‌ک
له سه‌ره‌وه دانیشتووه و پیاو ماقووڵانی خۆجێیی ده‌کاته والی و ته‌نێ سه‌رباز
و ماڵیات ده‌ده‌ن به ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، و له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌سته‌ڵاتداره‌و
هه‌موو کاروباری ناوچه‌ی خۆی به‌ده‌سته، واته حاکمی موتڵه‌قه، لێزیادکراوی
قانوونی بنچینه‌یی ویستی ئه‌و ناکۆکییه جێ به جێ بکا و قانوونی ئه‌نجومه‌نه ئه‌یاله‌تی
و ویلایه‌تییه‌کانی په‌سند کرد.
نیزیکه‌ی بیست و چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، شاره‌داریی ته‌ورێز قانوونه‌کانی
ئه‌نجومه‌نه ئه‌یاله‌تی و ویلایه‌تییه‌کانی
له دوو به‌رگ دا به وورده ڕیشاڵ بڵاو کرده‌وه. ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌و
قانوونه‌مان له گه‌ڵ ئه‌مڕۆی ئێران دا گونجاندبا، ئێمه‌ش ده‌بوو ئێستا ووڵاتێک
باین وه‌ک کانادا. ڕه‌زا خان یان ڕووناکبیرانی به‌ر له سه‌رده‌می وی که زۆربه‌یان
له ئه‌ڵمان ده‌رسیان خوێندبوو و زۆربه‌شیان ئازه‌ربایجانی بوون، مۆدێلی ووڵات ساز
کردنیان ئه‌ڵمان بوو. و له خۆڕاش نییه
که له نێو ئه‌واندا نازی دووئاته‌شه‌ش سه‌ریان هه‌ڵهێنا که پارتی سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌یان دروست کرد. نه ڕه‌زا شا شتێکی دیکه‌ی ده‌ویست،و نه ئه‌و هێزانه‌ی
که ئه‌ویان هێنا سه‌ر کار، ئه‌وان هه‌ر ئه‌و نموونه‌یه‌یان ده‌ویست و نه‌یانده‌ویست
له ناخی ئێرانه‌وه، سیستمێکی دێمۆکڕاتیک بێته ده‌ره‌وه که هه‌موان ڕازی بکا،
ئه‌گه‌رچی هه‌موان قه‌ت ڕازی نابن. به‌ڵام ئه‌وانه ویستیان به زۆری سه‌رنێزه هه‌موو
شت جێ به جێ بکه‌ن، چونکه په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌کانی هه‌رێمیی ئینگلیس و به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌وان بوون.
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – فه‌رماییشه‌کانی دۆستان دروست و به نرخن. مێژوو نیشانی داوه که هه‌ر
کاتێک له هه‌ر کوێیه‌کی دنیا بیانه‌وێ به تۆبزی و به زۆر له‌گه‌ڵ زمان بجووڵێنه‌وه،
ئه‌و کاردانه‌وه‌ی ده‌کرێ به‌دڵ نابێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و قه‌ومانه‌ی که
به زمانگه‌لی دیکه قسه ده‌که‌ن بۆ ماوه‌یه‌ک له ژێر ئه‌و حاکمییه‌ته تاب ده‌هێنن
و هه‌ر که هات و وه‌زع گۆڕا، و یان بارودۆخ گۆڕا، ئه‌و ده‌می ئه‌وان تۆڵه ده‌که‌نه‌وه
و ئه‌وه زۆر جار قه‌وماوه و بووه‌ته هۆی خوێن و خوێنڕشتنی توند.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که دۆستان گوتیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر مێژوو، ئێمه ده‌بێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێستا له‌گه‌ڵی به‌ڕه‌ورووین هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و بزانین له
هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌یی دا ده‌کرێ چ بکرێ. نموونه‌ی ئێمه که ووڵاتێکین به
مووزاییکێکی زمانییه‌وه، شتێکی تایبه‌تی نییه. ووڵاته‌کانی دیکه‌ش هه‌ر ئاوان.
نه‌وه‌د میلیۆن ئینسان له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به ئێسپانیایی قسه ده‌که‌ن،
زمانی دایکییان ئێسپانیایی یه به‌ڵام قانوون گوتوویه ئه‌و زمانه‌ی که ده‌کرێ له
گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هه‌ڵس و که‌وتی پێ بکرێ و قسه‌ی پێ بکرێ، زمانی ئینگلیسی یه. یان
ئه‌گه‌ر وه‌زعی گشت ئه‌و موهاجیرانه له به‌رچاو بگرین که چوون بۆ ئیسراییل هه‌موو
زمانی خۆیان هه‌یه، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی، ڕووسی و ... ده‌وڵه‌تی ئیسراییل له ئاست
ئه‌وه هات و گوتی هه‌موان ده‌توانن به زمانی خۆیان قسه بکه‌ن ، بنووسن، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر کارێکتان به ده‌وڵه‌ت هه‌بوو ده‌بێ به زمانی عیبری قسه بکه‌ن، واته له
ڕاستیدا ئه‌و کاره‌ی که ڕه‌زا شا به زه‌برو زه‌نگ کردی، ئیسراییلیه‌کان به نه‌رمی
و له ڕووی ته‌گبیر و ووردبوونه‌وه کردیان و ئێستا ته‌قریبه‌ن ئیدی ئه‌وه جێی
قسه له‌سه‌ر کردن نییه که زمانی ڕه‌سمی یان Official Language له ئیسراییل عێبری یه، بۆ وێنه ئێوه چاو له
ئینگلیس بکه‌ن، خه‌ڵک پێیان وایه له
ئینگلیستان هه‌موان به زمانی ئینگلیسی قسه ده‌که‌ن، وا نییه. خه‌ڵکی وه‌یلز، به
زمانی وێڵش قسه ده‌که‌ن به‌ڵام په‌ژراندیان که له‌کارو باری ده‌وڵه‌تی دا به
زمانی ئینگلیسی قسه بکه‌ن. له سکاتله‌ند، له‌هجه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئێستا
پرسیاری ئێمه ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌و دۆستانه‌ی که سه‌ر به ده‌سته‌ی زمانی
جیاوازن ، وه‌ک کورده‌کان، ئازه‌ربایجانییه‌کان، عه‌ڕه‌به‌کان، به‌لووچه‌کان، ئه‌و
ڕاستییه قه‌بووڵ ده‌که‌ن که له ئێران دا زمانێک ڕه‌سمی بێ یان نا؟ و ئایا له
ئێران فارسی ده‌توانێ زمانی ڕه‌سمی بێ یان نا؟ ئه‌مه پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تی یه که
له ژێر په‌رده دا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور- سه‌باره‌ت به‌م
پرسیاره ئه‌من پێم وایه هیچ گومان له‌وه دانییه که‌سانێک که مافی زمانییان ده‌وێ،
واته نا فارسه‌کان، ئه‌من نه‌م دیوه که‌سێک بڵێ فارسی نابێ زمانی هاوبه‌ش بێ، تا
ئه‌و جێگایه‌ی که ئه‌من ده‌زانم حیزبه سیاسییه کورده‌کان هیچکاتێک شتێکی
ئاوایان نه‌هێناوه‌ته گۆڕێ. چونکه ئاشکرایه که نیزیکه‌ی نیوه‌ی خه‌ڵکی ئێران
زمانی دایکییان فارسییه و ئه‌وانیدی زمانیان، زمانی زۆربه نییه. ئه‌من ده‌زانم
که‌سانێک هه‌ن که ده‌ڵێن [ ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی] زمانی ئازه‌ری به قه‌ده‌ر فارسی
یه یان زیاتره، به‌ڵام زۆربه‌ی نا فارسی زمانه‌کان که بۆچوون ده‌رده‌بڕن، قه‌بووڵیانه
که ئێران ووڵاتێکی چه‌ند میلییه‌تی یه، چه‌ند زمانی یه و فارسی زمانی هاوبه‌شه.
شتێکی که ده‌یانه‌وێ ئه‌مه‌یه که، زمانی خۆیان له خوێندنگه‌کان دا بگوترێته‌وه،
هه‌م فارسی ده‌بێ هه‌بێ و هه‌م زمانی خۆیان له ئاستی خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی،
ئاماده‌یی و زانکۆ دا و له ئاستی ناوچه‌ییش دا زمانه‌که‌یان زمانی ئیداریش بێ.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – ئه‌مه‌ی که فارسی زمانه‌کان زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێرانن، ئه‌م دیتنه دیتنێکی
گشتی و نا وورده. ئایا ئێمه مازنده‌رانییه‌کان، گیلانییه‌کان، لوڕه‌کان ته‌نانه‌ت
کورده‌کانیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌هێنینه ژێر چه‌ترێک وه‌ک زمانی فارسی؟ ئه‌گه‌ر
ئاوا بێ ئه‌و ده‌می ده‌بێ هه‌موو تورکی زمانه‌کانی نا ئازه‌ربایجانی، له قه‌شقاییه‌کانه‌وه
بگره، تا تورکه‌کانی خۆراسان، کرمان، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان و ... هه‌موو بخرێبه
به‌ر کۆکراوه‌یه‌ک. تا ئه‌و جێگایه‌ی که هه‌ژمار نیشان ده‌دا، له هه‌ژماری کتێبی
که داییره‌ی جوگرافیایی ئه‌ڕته‌شی ئێران بڵاوی کردووه‌ته‌وه له ساڵی 1328، سه‌باره‌ت
به جوگرافیای زمانی و ئێتنیکی ئێران تا هه‌ژماره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به باوه‌ڕی
من له ئێران ئاوا نییه که فارسه‌کان زۆربه بن، له ئێران هیچ که‌س زۆربه‌ی ڕه‌به‌ق
نییه. ڕێژه‌یه‌ک له گۆڕێ دایه، واته زۆربه‌ی ڕێژه‌یی و ئه‌مه‌ی که ئه‌و زۆربه‌ی
ڕێژه‌یی یه کامه‌یه هێشتا " دیار" نییه. هه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ته‌کانی
ئێران هیچکات به شێوه‌ی ڕه‌سمی له‌و پێوه‌ندییه
دا هه‌ژمار و ڕه‌قه‌میان بڵاو نه‌کردووه‌ته‌وه، نیشانه پرسیارێکی گه‌وره‌یه.
ووڵاتێک ئه‌گه‌ر په‌نجا له گه‌ڵ یه‌کی وی فارسی زمان بێ، ده‌وڵه‌ته‌که‌ی که نه‌وه‌د
ساڵه، ده‌بێ هه‌ژماری ڕووناک و ئاشکرا به‌ده‌سته‌وه بدا و بیسه‌لمێنێ که زۆربه‌یه..:مه‌سه‌له‌ی زۆربه ڕوون نییه. جگه له‌وه
ئازه‌ربایجانییه‌کان له ئاست هه‌موو میلییه‌ته‌کانی دی ڕێزپه‌ڕن، ئه‌وه‌ی که
موهاجیر بووبن، له مه‌غوولستانه‌وه هاتبن یان له چینه‌وه هاتبن ، ئه‌وان
ئێرانی بوون و ئێران تا ئه‌مڕۆ له سه‌دا نه‌وه‌دی له سه‌رشانی ئه‌وان بووه که
توانیویه‌تی بوونی خۆی بپارێزێ. له ئێران دا سوڵتانه تورک و ئازه‌ربایجانییه‌کان
هه‌میشه ده‌رباره‌که‌یان، ئه‌ڕته‌شه‌که‌یان، فه‌رمانگه‌لیان، سکه‌کانیان، ئه‌سکیناسه‌کانیان،
پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یان... هه‌مووی به تورکی بووه. کاتێک ئێمه باسی زمانی ڕه‌سمی
و ده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین، ئه‌وه‌ش جۆره‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌یی یه. ئه‌مه‌ش
جۆره‌یه‌ک ڕه‌سمی یه. به‌ڵێ له شێعر و ئه‌ده‌بییات و ته‌زکه‌ره نووسی دا فارسی
بووه. هه‌ڵبه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش نه‌ریتی فارسی نووسی له مێژووی ئێران دایه.
چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش تورخانی گه‌نجه‌یی
لێکۆله‌ره‌وه‌ی به‌نێوبانگی ئازه‌ربایجانی دانیشتووی ئوڕووپا هێندێک به‌ڵگه‌ی بڵاو
کردووه‌ته‌وه و محه‌مه‌دعه‌لیی مووه‌حیدی ش ئه‌وانی کۆ کردووه‌ته‌وه، بریتین له
نامه‌گه‌لی ڕه‌سمی و دیپڵۆماتیکی سوڵتانه‌کانی سه‌فه‌وی و سوڵتانه‌کانی قاجار و
... بۆ ده‌وڵه‌ته لاوه‌ییه‌کان، دووک ساکسۆن، پادشای فه‌ڕانسه، بۆ قه‌یسه‌ری
ڕووسییه ، بۆ سوڵتانه عوسمانییه‌کان، که هه‌مووی تورکی یه. کاتێک ئێمه ده‌ڵێین
که نه‌ریتێکی مێژوویی فارسی نووسین له
ئێران دا هه‌بووه، له‌و لاشه‌وه نه‌ریتێکی
گه‌وره‌ی به‌کار هێنانی زمانی تورکی له ئارا دا بووه. چه‌ند مانگ پێش ئه‌من
ڤیدێئۆیه‌کم دی،ڕه‌زا شا چووه‌ته تورکییه له گه‌ڵ ئاتا تورک قسه ده‌کا، باشتر
له من به تورکی قسه ده‌کا. هه‌موو زاراوه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ئێران، سیلسیله‌ی مه‌رته‌به‌ی
نیزامی... تا هه‌ر ئه‌و حه‌فتا هه‌شتا ساڵه‌ی ڕابردوو به تورکی بووه. ئێوه
ناتوانن ئازه‌ربایجانییه‌کان له گه‌ڵ به‌لووچه‌کان و تورکمه‌نه‌کان به‌روارد بکه‌ن،
مه‌به‌ستم پچووک کردنه‌وه‌ی هاونیشتمانانی
به‌لووچ و تورکه‌مه‌نمان نییه، به‌ڵکوو به‌یان کردنی ڕاستییه‌کی مێژوویی یه.
دواجار، ئێمه نموونه‌مان که هه‌ر ته‌نێ
ئه‌مه‌ریکا نییه. بۆچی له ئێران دوو زمانی ڕه‌سمی و سه‌رتاسه‌ی نه‌بێ، وه‌ک
کانادا، به له به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی سه‌ره‌وه و بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی
زمانی تورکی ئازه‌ربایجانی به ئێران دا؟ له‌وه‌ش زیاتر، بۆچی زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
دیکه له هه‌رێمی خۆیاندا ڕه‌سمی نه‌بن؟
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – که وا بوو ئه‌وه واته نه‌په‌ژراندنی زمانێکی ڕه‌سمی.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – ڕاست وایه
محه‌مه‌ردڕه‌زای باتینی - کێشه‌که لێره دایه.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – به بۆچوونی من ئه‌وه کێشه نییه. کێشه ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ئێمه به
پێواژۆیه‌کی دێمۆکڕاتیک دا هاتباین و خه‌ڵک به پێی ڕه‌زای دڵی خۆیان هه‌ڵیان
بژاردبا، ڕاست بوو. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌وه‌د ساڵ سه‌ری زمانه‌کانی دی بکوتن،
و بڵێن ئه‌مه ڕه‌سمی یه و هۆوه ڕه‌سمی نییه، و هه‌تا مته‌قێکمان له به‌ر بێ
پێمان بڵێن جیاوازیخوازی، خائینی، .... و ....
ئایا ده‌مانه‌وێ باسی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین و
ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بهێنینه گۆڕێ؟
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – دوکتور حه‌سه‌نپوور بۆچوونی خۆی ده‌ربڕی و گوتی ئه‌گه‌رچی ئاشقی زمانی
کوردییه و له‌و خاک و هه‌سته که‌لک وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام له نێو مه‌ردمی کورد دا،
که‌م دیتوویه که‌سێک له دژی زمانی فارسی بێ وه‌ک زمانێکی ڕه‌سمی. ئه‌منیش باسی
هێندێک نموونانم کرد که میلییه‌تگه‌لی زۆر له دنیا دا هه‌ن که هه‌ر ئه‌م
مووزاییکه زمانییه‌یان هه‌یه به‌ڵام ڕێک که‌وتن که له پێناو هاوپشتی ئه‌و
مووزاییکه زمانێک وه‌کوو زمانی پێوه‌ندی
ئه‌و موزاییکه بپه‌ژرێنن. بۆچوونی ئاغای دوکتور قه‌ره‌جه‌لوو ئه‌وه‌یه که ئازه‌ربایجان
له نێو ئه‌مانه‌دا جیاوازه واته له به‌ر
پێشینه‌یه‌کی مێژوویی که هه‌یه‌تی خاوه‌ن ئیمتیازێکی تایبه‌تی یه، به‌و پێیه ئه‌گه‌ر
بڕیار بێ زمانێکی ڕه‌سمی هه‌ڵبژێردرێ ، بۆچی به‌ته‌نێ هه‌ر فارسی بێ، بۆچی دوو
زمان هه‌ڵنه‌بژێردرێ؟
که وابێ ڕێگاچاره‌ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌م
کێشه‌یه چییه؟
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو- ده‌توانم ئاماژه‌یه‌کی کورت بکه‌م. زمانێک که نه‌وه‌د ساڵ به زۆر داسه‌پێندراوه
- ئه‌وه جیاوازه له گه‌ڵ سه‌روبه‌ندی به‌ر له مه‌شڕووتییه‌ت، زۆر له گه‌وره‌گه‌ورانی
ئازه‌ربایجانیش به فارسی نووسیویانه و ئێمه به‌وی، به‌و زمانی ناڵێین داسه‌پێندراو
چونکه پێواژۆیه‌کی ته‌بیعی یه - زمانێک که نه‌وه‌د ساڵ داسه‌پێندراوه ئێوه
ده‌ڵێن که وه‌رن و دیسان بڵێن ئه‌م زمانه
زمانی ڕه‌سمی ئێمه‌یه. ئه‌وه هیچ کێشه‌یه‌ک ڕاناپه‌ڕێنێ. کێشه‌که لێره دا ئاوا
به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێ که ئێوه له پێشدا
بێن و ناسێنه‌ی ئه‌و میلییه‌تانه بپه‌ژرێنن، قه‌بووڵ بکه‌ن که میلییه‌تی جۆر به
جۆر له ئێران دا هه‌ن و خاوه‌نی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تایبه‌تی خۆشیانن و دوایه
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه فێری زمانی دایکی خۆیان ببن، به زمانی دایکی بخوێنن،
خوێندنگه‌یان هه‌بێ، چاپه‌مه‌نی و ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنیان هه‌بێ، زانکۆیان هه‌بێ،
ئه‌و ده‌می به ئه‌گه‌ری زۆر کێشه‌که له‌خۆوه به‌لایه‌کدا ده‌که‌وێ و جێ به جێ
ده‌بێ.
محەمەد ڕەزای باتینی – یەکێک لەو کارانەی کە دەبێ بکرێ، ئەوەیە دەبێ نیشان بدرێ کە ئەو منداڵانەی
کە لە کوردستان یان لە ئازەربایجان ، یان لە شوێنگەلی دیکە لە دەوری مێزی خوێندنگە
دادەنیشن، لە چاو مبداڵێکی تارانی کە دێتە دەوری مێزی مەدرەسە، بۆ ئەوانی یەکەم چ
ڕەنج و ئازارێک هەیە کە بۆ ئەوی دووەمی نییە . منداڵێکی ئیسفەهانی یان منداڵێکی
تارانی کە دێتە خوێندنگە، زمانی فارسی دەزانێ، هاتووە فیری خەت و نووسین بێ. بەڵام
منداڵێکی کورد کە لە لادێ بووە ، یان منداڵێکی ئازەربایجانی کە لەگەڵ دایک و باوکی
بووە و هەمیشە بە تورکی قسەی کردووە، کە لە سەر نیمکەت دادەنیشێ هەم دەیەوێ زمانی فارسی فێر بێ و هەم خەت و
نووسین، و ئەو منداڵە دواتر دەیەوێ لەگەڵ منداڵێکی تارانی لە کۆنکووری زانکۆ دا
رقەبەری بکا. یانی دەبێ ئەوانە لە پێشدا بۆ خەڵک ڕوون بکرێنەوە . لە پێش دا دەبێ
مرۆڤ لە دەردی دڵی ئەو خەڵکه تێ‌بگا کە بۆچی دەڵێن گیروگرفتمان هەیە؟ ڕاست دەکەن.
ئەوانە زوڵمیان لێ دەکرێ . بە باوەڕی من دەبێ لە نێوخۆی ناوچەکانی زمانی بوومی دا،
وەک کوردستان و ئازەربایجان، زمانی دایکییان لە خوێندنگەکان دا بە دەرس دابدرێ، لە
داینگەوە، بۆ ئەوەی ئەو کاتەی کە دەیانەوێ لە گەڵ زمانی فارسی ناسیاوی پەیدا کەن،
دوو سەرمایەیان هەبێ، واتە ئەوانە هاوتەریب بچنە پێشێ. بە باوەڕی من یەکەم کاری کە
دەبێ بکرێ، دەبێ زمانی فارسی و زمانی کوردی هاوتەریب لە کوردستانێ بە دەرس
دابدرێن. ئەوە گرێ نییە، کێشە و گیروگرفتێکی ڕاستەقینەیە کە ئینسان نابێ چاوی لێ هەڵبوێرێ. جا ئێستا دەوڵەت
نایەوێ لەو تێ‌بگا، با تێ نەگا، بەڵام دەبێ ئەوانە بگوترێن و ئاشکرا بکرێن.
ئاغای باتینی ئێوە وەک زمانناسێک پێمان بڵێن چ دەکرێ
بکرێ بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەیە بکرێ بە شتێکی هەست پێکراو و کردەیی و سەرنجی کۆمەڵ
بەرەو ئەو دەرد و کەمایەسییە ڕابکێشرێ؟
محەمەد ڕەزای باتینی – ئاغای دوکتور حەسەنپوور دەزانێ، لە هەموو نووسینەکانیشم دا هەیە، ئەمن
هەمیشە پارێزگاریم کردووە لەو بابەتە. ئەو خه‌ڵکه دەبێ لە زمانی خۆیاندا
ئازادییان هەبێ، بەڵام دەستێک بەتەنێ تەقەی نایە. ئەوانەی کە زمانناسن یان
ڕووناکبیرن و لە جێیەکی نەرم لێی دانیشتوون و دەنگیان لە شوێنێکی گەرمەوە
دەبیسترێ، لە جێ‌دا ڕەنگە ئەو گیر‌و گرفتە هەر بە زەینیشیان دا ڕانەبردبێ. ئەوانە
گیرۆدەی جۆرەیەک هەست و کوڵی نەتەوەیین کە ئەمن پێم وایە ئەو جۆرە بۆچوونانە لە ئاست ڕاستەقینە دا دەبێ
نەمێنن. دەبێ بە ڕاستیش ئەو قسەیە بکرێ کە لەوانەیە فارسی زمانەکان زۆربە نەبن، جا
ئێستا وه‌ختی کوتنی ئەو قسەیە نەبێ، با هەر نەبێ. ئەو قسەیە بە شێوەی جۆر بە جۆر
دەبێ بگوترێ کە لەو هەرێمانەی کە زمانی دایکییان جیاوازە، زمان و کولتووریان نابێ
سانسۆر بکرێ. بەڵام ئەو ئینسانانەی کە قسەکانیان لە هێندێک شوێن دەڕوا ئەوانە دەبێ
دەست پێ بکەن و ئەو قسەیە بکەن له جیات ئەوەی
ئەوان تووڕە بکەن، دەبێ جۆرەیەک هاودڵی ساز بکەن. واتە ئەو قسەیەی کە ئێستا
ئەمن دەیکەم و دەڵێم کە ئەو منداڵە تورکە یان کوردە گیر و گرفتی هەیە، ئەو قسەیە لە
جیات ئەوەی کە قین و تووڕەیی ئەوان زیاتر کا، هاودڵی پێک دەهێنێ و دەبینن کە ئێمە
لە کێشە و گیروگرفتی ئەوان تێ دەگەین، بەو پێیە وەک دەڵێن دەبێ فەرهەنگ سازی بکرێ
و ئەو بیرە دابمەزرێ کە ئەو گەلە، ئەو منداڵانە ڕەنج دەکێشن و بۆ پێخۆش‌بوون و قیت
و قۆزی داوخوازی زمانی دایکییان ناکەن.
بە درێژایی مێژوو، بە زانایی، یان نەزانانە، مافی خوێندن و هەبوونی مێدیا بە زمانی دایکی، بە جیاوازیخوازی داندراوە ، بۆ لە نێوبردنی ئەو مەسەلەیە دەبێ چ بکرێ؟
ئەمیری حەسەنپوور- ئەوە گرفتی ئەو بەشە لە ڕووناکبیرانی ئێرانییە کە ناسیۆنالیستن، واتە
" میللییەکان" کە تەیفێکی بەربڵاو و هەراوە: سکولار، دینی، و چەپ و
ڕاست. میللییەکانی ئێران ئەو بیرەیان هەبووە کە زمان ئۆرگانی ساز کردنی نەتەوەیە و
زمانی فارسی دەبێ ئەو دەورە بگێڕێ و لەو ڕادەیە دایە کە بەداخەوە زۆربەی ئەوانە چ
لە ئێران و چ لە دەرەوەی ووڵات، له تەسەوری ئەوەی کە لە ئێران دا مافەکانی زمانی
کوردی، بەلووچی یا ئازەری بە ڕەسمی بناسرێ، و بۆ وێنە لە ئاستی خوێندنگەی سەرەتایی
دا بەو زمانانە دەرس دابدرێ، لە ترسان خەویان لێ ناکەوێ و پێیان وایە هەر کە هات و
خوێندنگەیەک لە تەورێز بە زمانی ئازەری دەرس بڵێتەوە،
" دایکی نیشتمان" لەبەر یەک هەڵدەوەشێ. ئەوە گرفتێکی فکری –
سیاسی یە و ئی ناسیۆنالیسمێکە کە بەتوندی دەستدرێژکەر و دژی دێمۆکڕاتیکە وئەگەر لە
دەستی بێ دەست دەکا بە زمانکوژی (linguicide) و ژێنۆسید و تا ئێستا ئه‌و کاره‌ی کردووه. سیاسه‌تی
زمانی ڕێژیمه‌کانی په‌هله‌وی و کۆماری ئیسلامی " زمانکوژی" یه. زمانکوژی
واته به نانقه‌سته و به زانایی و له ڕووی به‌رنامه زمانێک له نێو بردن. به‌ر
له ڕه‌زا شاش ژماره‌یه‌ک له ڕووناکبیران ئاوایان بیر ده‌کرده‌وه و کۆماری
ئیسلامیش درێژه‌ی داوه به‌و سیاسه‌ته و ماده‌ی 15 و 19ی قانوونی بنچینه‌یی ش هه‌ر
ئه‌و سیاسه‌ته ده‌رده‌بڕێ. ماده‌ی 15 ته‌نێ ده‌ڵێ ده‌کرێ ئه‌ده‌بییاتی زمانه قه‌ومی
و محه‌لییه‌کان له خوێندنگه‌کان دا بخوێندرێ، ناڵێ به زمانی خۆیان، چونکه ده‌کرێ
ئه‌ده‌بییاتی تورکی به وه‌رگێرانی فارسییه‌وه به ده‌رس بگوترێته‌وه. ڕێژیمی
ئیسلامی ناوێرێ ته‌نانه‌ت ئه‌و به‌شه له ماده‌ی 15ی قانوونی بنچینه‌یی خۆشی به‌ڕێوه‌به‌رێ.
گرفتێک ساخت و بناخه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ته:
هه‌ر دوو ڕێژیمی په‌هله‌وی و ئیسلامی به توندی دژی دێمۆکڕاتیک بوون و هه‌ن. مه‌سه‌له‌یه‌کیش
ڕووناکبیرانن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌م ڕێژیمه‌شن. ته‌جروبه‌ش نیشانی دا،
ڕووناکبیرانی میللی – مه‌زه‌بی که هاتنه
سه‌ر کار وه‌ک بازرگان و به‌نی سه‌در و ئه‌وانیدی، سیاسه‌تیان له مه‌ر مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له ئێران جیاوازی له گه‌ڵ سیاسه‌تی ڕێژیمی سه‌لته‌نه‌تی دا نه‌بوو.
موهه‌ندیس بازرگان خۆی ، کاتێک ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت، به هه‌شت هێلی
کۆپتێران چووه مه‌هاباد، شارێک که ڕێژیمی ئیسلامی شه‌ڕی له گه‌ڵ کردبوو و خه‌ڵکی
لێ کوشتبوو، ئه‌و چوو بۆ ئه‌وه‌ی گیرانه‌وه‌ی مه‌هاباد به جێژن بگرێ. ئه‌و
میللییانه‌ی که ئێستا له ده‌سته‌ڵات فت کراون
و ئه‌وه‌نده دژی چه‌ند زمانی و مافگه‌لی زمانی له ئێرانن ئه‌گه‌ر له
ئێرانی داهاتوو دا ده‌سته‌ڵاتیان وه‌ده‌ست بکه‌وێ ، هه‌ر ئه‌و کاره ده‌که‌ن که
ڕه‌زا شا و کۆماری ئیسلامی کردیان و ده‌یکه‌ن. له‌و پێوه‌ندییه دا خه‌باتێکی
سیاسی – فکری – ئیدێئۆلۆژی و کولتووری هه‌یه که ئه‌رکی هه‌موانه به‌ره‌و پێشی
به‌رن و ئه‌ویش ئه‌و فکره‌یه که زمان نابێ ئۆرگانی نه‌ته‌وه سازی بێ، و به بێ
دێمۆکڕات کردنی نه‌زمی زمانی ناکرێ شێوه‌کانی دیکه‌ی دێمۆکڕاسی وه‌ده‌ست بخرێن.
مه‌سه‌له. مه‌سه‌له‌ی "
جیاوازیخوازی" یان " یه‌کپارچه‌یی خاکی" نییه، به‌ڵکوو مه‌سه‌له
مافگه‌لی زمانی یه. له بارودۆخێک دا که زمانه‌کان نابه‌رابه‌رن، توانایی قسه
کردن و نووسین به زمانێکی تایبه‌تی ده‌بێ به مه‌سه‌له‌ی دابه‌ش بوونی نابه‌رابه‌ر
و نایه‌کسانی هێز، بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که تورکی زمانێکی که فارسی نازانێ، بچیته
ئیداره‌یه‌کی ده‌وڵه‌تی، له گه‌ڵ کاربه‌دستانی فارسی زمان له‌و ئیداره‌یه دا هه‌ڵکه‌وتێکی
یه‌کسان و به‌رابه‌ری نییه.سه‌رباقی ئه‌وانه، ئه‌و هه‌موو سووکایه‌تییه‌ی که به
تورکی زمانه‌کانی ده‌که‌ن و ئه‌و هه‌موو نوکتانه‌ی که به‌دژی ئه‌وان هه‌ڵیان ده‌به‌ستن،
ئه‌وانه هه‌مووی ده‌کار کردنی هێزی به‌زه‌بر و زه‌نگاوی ناسیۆنالیزمی فارس ه. شتێکمان هه‌یه به ناوی ناسیۆنالیزمی فارس که
به ئاسایی پێی ده‌ڵێن " ناسیۆنالیزمی ئێرانی" بۆ ئه‌وه‌ی ئێتنیک بوونه‌که‌ی
داپۆشن و ئه‌و وه‌ک شتێکی باشتر له ناسیۆنالیزمی میلییه‌ته نافارسه‌کان بنوێنن.
به‌ڵام ئه‌و ناسیۆنالیزمانه، فارس و نا فارس، ئێتنیکی و قه‌ومین به‌و جیاوازییه‌وه
که یه‌که‌میان چه‌کداره به ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی و وه‌کوو هه‌موو ده‌وڵه‌ته
ناسیۆنالیسته‌کان به شێوه‌یه‌کی دژی دێمۆکراتیک هێزی خۆی ده‌کار ده‌کا و ئه‌وی
دیکه ده‌سته‌ڵاتی نییه
پێوانه زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک له محه‌ک
ده‌ین بزانین دێمۆکراته یان نا. سه‌باره‌ت به ئێران یه‌کێک له محه‌که گرینگه‌کان ئه‌وه‌یه که که‌سێکی که ئیدیعای دێمۆکرات بوون یان ئازادیی خوازی ده‌کا، گه‌لۆ چه‌ند میلییه‌تی
بوونی ئێرانی پێ قه‌بووڵه یان نا؟ ( ئه‌وه‌ی که ته‌نێ لایه‌نگری له " مافی
که‌مایه‌تییان" بکا، ئه‌وه‌ی که به ئازه‌ربایجانی بڵێ که‌مایه‌تی نه‌ک نه‌ته‌وه،
ئه‌وه پێشکه‌وتنێک نییه له دێمۆکڕات بوون دا ) قه‌بووڵ بکا که ئێران ووڵاتێکی
چه‌ند زمانی یه، ئه‌وه‌ی که ئه‌و میلییه‌ت و زمانانه‌ی به توندی سه‌رکوت کردووه.
ده‌بێ له ئێرانی دێمۆکڕاتیکی داهاتوودا وه‌ک کانادا که بۆ زمانی فه‌ڕانسه سیاسه‌تی
به‌ره‌وژوور بردن (promotion) ی ڕه‌چاو کردووه بکرێ – چونکه زمانی فه‌ڕانسه‌ش
تا ده‌ساڵی ساڵانی 1960 سه‌رکوت کرا بوو
هه‌ڵبه‌ت نه‌ک له ڕه‌هه‌ندی ئه‌و زمانکوژییه‌ی دا که له ئێران باوه- زمان ده‌کرێ
بکوژرێ، ده‌کرێ لێی گه‌ڕێی خۆی بمرێ، ده‌کرێ ته‌حه‌مول بکرێ ، و یان ده‌کرێ بره‌وی
پێ بدرێ. بۆ وێنه له کانادا خوێندنگه‌ی فرێنچ ئیمێرشن (French Immersion) هه‌یه که تاکوو ئێستا دووسه‌د هه‌زار خوێندکاری
نا فه‌ڕانسه‌یی زمان خوێندنی خۆیان له‌و خوێندنگه‌یانه دا به زمانی فه‌ڕانسه‌یی
و ئینگلیسی کردووه و فه‌ڕانسه‌یی باش فێر بوون و ئه‌وه گشتی له ژێر به‌رپرسیاره‌تی
ماڵیی ده‌وڵه‌ت دا.
له ئێرانی دێمۆکراتی داهاتووش دا، ده‌بێ
سنوورێک ڕایه‌ڵ بکرێ بۆ سیاسه‌تی زمانکوژی ڕابردوو و له جیات وی سیاسه‌تی به‌ره‌وژوور
بردن یان به‌ره‌وپێشبردنی زمانه سه‌رکوتکراوه‌کان وه‌پێش بگیرێ.زۆر له دێمۆکراته
فارسی زمانه‌کان ئه‌گه‌ر به‌و محه‌که بیان پێوین( کام سیاسه‌ت وه‌به‌ر ده‌گری؟)
له تاقیکردنه‌وه سه‌ر ناکه‌ون.
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – با ئێستا له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه له‌م بابه‌ته
بڕوانین. ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ووڵاتی ئێمه بکه‌ن
هه‌ر هه‌رێمێکی که به زمانێک قسه ده‌کا،ڕقه‌به‌رێکی له‌و به‌ری سنوور هه‌یه
که ئاماده دانیشتووه که ببینێ که‌نگێ ده‌رفه‌ت هه‌ڵده‌که‌وێ ئه‌نگوستێکی تێ وه‌ردا.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئازه‌ربایجان بکه‌ین، له‌و به‌ریش ئازه‌ربایجانێک هه‌یه. له ته‌نیشت
کوردستان، ئه‌و به‌ر کوردستانه، به‌لوچستان، له‌و به‌ر پاکستانه، خوزستان ته‌ماشا
بکه‌ن، ده‌بینین ئه‌و به‌ری ووڵاتێکی عه‌ڕه‌بی یه. واته ده‌بێ له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندیشه‌وه ته‌ماشای ئه‌وه بکرێ. من له گه‌ڵ هێندێکیان قسه‌م کرد. ده‌ڵێن
دانی ئازادیی زیاتر به‌وانه، پێکه‌ڵه له‌گه‌ڵ جوره‌یه‌ک جودایی
( ئه‌من
باوه‌ڕم به‌وه نییه و ته‌نێ خه‌ریکم باسی ڕوانگه‌ی ئه‌وان ده‌که‌م) و هه‌ر که
بێین و بڵێین وه‌رن زانکۆی تورکی ساز بکه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه له‌و به‌ر زانکۆی
تورکیمان هه‌یه که وابێ ده‌بێ له گه‌ڵ
یه‌ک بین. کورده‌کانیش ده‌ڵێن له مووسڵ ئێمه زانکۆمان هه‌یه. عه‌ڕه‌به‌کانیش که له زه‌مانی سه‌دام حوسێن دا خوزستانیان
خستبووه نێو نه‌خشه‌که‌یان. و ته‌نێ ئیسفه‌هان ده‌مێنێته‌وه و تاران و قوم و
ساوه و ئه‌وه هه‌مان قسه‌یه که شا کردی و گوتی ده‌بێته ئێرانستان.
ئه‌و کێشه‌یه‌تان له ڕوانگه‌ی ده‌وڵه‌تیشه‌وه
له به‌ر چاو بێ.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور- هه‌ڵبه‌ت ئه‌و کێشه‌یه ڕێگا جاره‌سه‌رییه‌کی دیکه‌ی هه‌یه. ئه‌گه‌رگه‌لی
ئازه‌ربایجان له ئێرانێکی ئازاد دابایه‌ن و بۆ وێنه زانکۆی خۆیان هه‌بایه،
کورده‌کانی ئێران زانکۆی خۆیان هه‌بایه،سه‌رنجی کورده‌کانی عێڕاق و تورکییه و
سوورییه‌ی به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشا. ئه‌و ده‌وڵه‌تییانه دیسان له ڕوانگه‌ی
ناسیۆنالیستی خۆیانه‌وه ئه‌و باسانه ده‌که‌ن. له نێو کورده‌کان دا هه‌میشه ئه‌و
قسه‌ی گوتراوه که ئه‌گه‌ر کورده‌کان له ئێران ئازادییان هه‌بووبایه، کورده‌کانی ووڵاتانی دی سه‌رنجیان به‌ره‌و ئێران ڕاده‌کێشرا.
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – ئه‌و قسه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌بێ پشتی بگیرێ.؟
دوکتور قه‌ره‌جه‌لوو، باسی ئه‌وه کرا که یه‌کێک له
ڕێگا چاره‌کان ئه‌وه‌یه که هه‌ر هه‌رێمه‌ی زمانی نه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌بێ. پرسیارێک
که دێته پێشێ ئه‌وه‌یه هێندێک له هه‌رێمه‌کان ئه‌وه‌نده له یه‌ک نیزیکن که
ناکرێ بگوترێ کوردن یان تورک، ئه‌و دابه‌شکردنانه له زه‌ینی ئێوه دا چۆنه؟
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو-ڕێگام بده‌ن ئاماژه بکه‌م به چه‌ند پنکتی که پێشتر هاتنه گۆڕێ. ئه‌وانه‌ی
که له ئێران له سه‌ر کارن، هیچ کات به شێوه‌ی دێمۆکڕاتیک نه‌هاتنه سه‌ر کار،
هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو شتێک له ڕوانگه‌ی سیاسی و ئه‌منییه‌تییه‌وه چاو لێده‌که‌ن بۆ
ئه‌وه‌ی پاساوی کاره‌کانی خۆیان بده‌ن. بۆ وێنه له کۆمه‌ڵه‌ی خۆمان دا و له
شوێنگه‌لی دیکه، گرفتێکی سه‌ره‌کی له گه‌ڵ هێندێک له‌وانه‌یه که ده‌ڵێن ته‌ماشا
که‌ن بزانن تورکییه ئاوا ده‌کا، ئازه‌ربایجان چۆن ده‌جووڵێته‌وه. ئێمه ده‌ڵێین
له‌وان گه‌ڕێن. ئه‌وانیش له‌وانه‌یه ڕۆژێک ئێمه بکه‌نه فیدای به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان. ئه‌وه‌مان دی. کورده‌کانی عێڕاقمان دی که سه‌دام چۆن که‌لکی لێ وه‌رگرتن.
بارزانی مان دی که شا چۆن به‌کاری هێنا. ئه‌مڕۆش ئه‌و وه‌زعه به‌شێوه‌یه‌کی دی
به‌رده‌وامه. ئێمه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆماندا به
دووی چاره‌سه‌ری دا بگه‌ڕێین. ئه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به دێمۆکڕات بوونی گشت
کۆمه‌ڵ. کاتێک حکوومه‌تێکی دێمکڕاتیک و مه‌ردمی بێته سه‌ر کار، بێ ئه‌ملاو ئه‌لا
به چاوێکی دیکه ته‌ماشای میلییه‌ته‌کان ده‌کا و جیاواز ده‌بێ له‌و ڕوانینه‌ی که خامه‌نه‌یی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد
یان شا هه‌یان بووه. بابه‌تێکی دیکه‌ش هه‌یه که ئه‌وه به‌شێکه له ناسێنه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی. واته ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانه قه‌بووڵ بکا که زمانیش به‌شێکه
لێی، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێ، هه‌ڵناسووڕێ.
من له 'شهروند" دا ماوه‌یه‌ک له‌وه
پێش خوێندمه‌وه که ئاغای محه‌مه‌دی ئه‌مینی گوتبوویان خوێندنی زمانی دایکی، نه‌ک
خوێندن به زمانی دایکی! ئه‌وه‌ش ڕێگا چاره‌یه‌کی چڵ و نیوه‌چڵه که هه‌مان ماده‌ی
15ی قانوونی بنچینه‌یی یه که سی ساڵه تۆزی لێ نیشتووه!
ئه‌وانه پێیان وایه ئێمه ده‌مانه‌وێ
زمانه‌که‌مان فێر بین و له نێو ویترین دا داینێین و ته‌ماشای که‌ین. ئێمه ده‌مانه‌وێ
به زمانی خۆمان بژین. له‌و تێبگه‌ن!
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی
– ئه‌من ده‌مه‌ویست بڵێم ئه‌و ئارگومێنته‌ی که دۆستان هێنایانه گۆڕێ که ئه‌گه‌ر
وه‌زعی نێوخۆی ئێران باش بێ، کورده‌کان دێنه ئه‌م لایه، نموونه‌ی چاوڕاکێشی سویس
ه. له سویس به چوار زمان قسه ده‌کرێ، ئه‌ڵمانی، ئیتالیایی، فه‌ڕانسه‌یی و
ڕۆمانس و ته‌واو له په‌نا سنوورن، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زعی سویس له
ووڵاتانی دراوسێی باشتره، هیچ سویسییه‌کی ئه‌ڵمانی زمان ناڵێ ئه‌من به‌شێکم له
ئه‌ڵمان، هیچ فه‌ڕانسه‌یی زمانێکی سویسی ناڵێ ئه‌من ده‌مه‌وێ خۆم به فه‌ڕانسه‌وه
بنووسێنم. من خۆم بابه‌ته‌که‌م ورووژاند، به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌وه
ترسێکی بێ جێیه. ئه‌گه‌ر وه‌زعی قه‌ومه‌کان باش بێ، هیچ کات نایانه‌وێ بچنه ئه‌و
به‌ری، ئێمه ده‌بێ نێوخۆی ویترینی خۆمان باش که‌ین
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – ئه‌گه‌ر بشچن، بۆ خوێندن ده‌چن، یان زه‌واج ده‌که‌ن، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێنه‌وه
ماڵی خۆیان.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور- ئاماژه به پنکتێک کرا که قسه‌مان لێوه نه‌کرد. له ئێران له سی ساڵی
دواییدا، ئه‌نته‌گره بوونی دانیشتووان (ئاوێته بوون،ته‌لفیق،هه‌ستان و دانیشتن)
له ڕابردوو خێراتر بووه. بۆ وێنه له مه‌ڕ کورده‌کان، زۆر له کورده‌کان له
کوردستان ده‌رکه‌وتوون و به سه‌رتاسه‌ری ئێران‌دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. ئازه‌ربایجانییه‌کان
به‌ر له هه‌مووان و زۆر زیاتر. ئێستا ده‌کرێ به شاری تاران خۆی بگوترێ که یه‌کپارچه
فارسی زمان نییه و له‌وێ به زۆر له زمانه‌کانی ئێران قسه ده‌کرێ و ئه‌وه
پێشوه‌چوونێکه که نابێ به شتێکی خراپ دابندرێ. ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی دنیا پێوه‌ندی
له گه‌ڵ یه‌کتری په‌یدا بکه‌ن و به‌یه‌که‌وه بژین و له ته‌نیشت یه‌کتری بژین و
له یه‌کتری دا بتوێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی تۆبزی و به زۆری نه‌بێ ، واته به
ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه " ئالوگۆڕی دانیشتوو" ( population transfer) بێ که له
دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م له نێوان تورکییه و یۆنان دا کرا، و ئه‌گه‌ر ئه‌نته‌گراسیۆن
له پێڤاژۆی پێوه‌ندیی ئابووری دا بکرێ و تۆوی تۆبزێتی تێدا نه‌بێ و به زۆره ملی
نه‌کرێ ، و خه‌ڵک ده‌ره‌تانی جووڵه و هات و چوویان هه‌بێ، له ڕوانگه‌ی منه‌وه
شتێکی باشه، و ڕه‌وتێکی تا ڕاده‌یه‌کیش خۆ لێنه‌بوێره. خه‌ڵک، له میلییه‌ت و به
زمانی جۆر به‌جۆره‌وه، له گه‌ڵ یه‌کتری ده‌ژین،به‌یه‌که‌وه کار ده‌که‌ن، ده‌بنه
دۆست، کارتێکه‌رییان له سه‌ر یه‌کدی ده‌بێ ، یارمه‌تی یه‌کتری ده‌ده‌ن، له گه‌ڵ
جۆراجۆری و فره چه‌شنی زمانی و کولتووره‌کان ناسیاوی په‌یدا ده‌که‌ن... پێوه‌ندیی
کولتووری ئه‌گه‌ر تۆوی تۆبزێتی و زۆری به سه‌ر دا زاڵ نه‌بێ، ده‌کرێ ئه‌وانه‌ی هه‌مووی
تێدا ڕوو بدا وگه‌لێکیش پۆزیتیڤه. له ئێرانیش کاتێک که مه‌سه‌له‌ی زمانی دایکی
دێته گۆڕێ و نافارسی زمانه‌کان خاوه‌نی مافگه‌لی ته‌واوی زمانی بن، ئه‌و ده‌می وه‌زعێک
دێته گۆڕێ که له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ک له تاکوته‌رای میلییه‌ته‌کان بیانه‌وێ به
فارسی قسه بکه‌ن واته ببنه فارسی زمان. تا ئه‌و کاته‌ی که پێوه‌ندیی
دێمۆکڕاتیک له نێو زمانه‌کان و له ئاستی کۆمه‌ڵ دا به‌رقه‌رار بێ، هیچ گرفت و
کێشه‌یه‌ک نایه‌ته گۆڕێ.
له سه‌روبه‌ندی به‌ر له شۆڕشی مه‌شڕووته
دا، زمانی فارسی و عه‌ڕه‌بی دو زمانی ئه‌ده‌بیی سه‌ره‌کی بوون له هیندستانه‌وه
بگره تا مه‌راکش. بۆ زۆر که‌سان له وانه له کوردستان و ئازه‌ربایجان فارسی
زمانێکی سه‌ره‌کی ئه‌ده‌بی و فکری بوو، و ئه‌و زمانه‌یا‌ن به بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌سمی
بێ یان له نه‌بوونی حزووری ده‌وڵه‌ت دا فێر ده‌بوون. ده‌توانم باسی زۆر نموونه‌ی
چاوڕاکێش بکه‌م له کوردستان که بۆ وێنه چۆن له شارێکی وه‌ک مه‌هاباد (ساوجبولاغی
موکری)، که له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا ده‌هه‌زار دانیشتووی هه‌بوو و پێته‌ختی
میرنشینی موکری بوو، خانی موکری داوا له مه‌لایه‌ک ده‌کا که کورته مێژووی
حکوومه‌ته‌که‌ی بنووسێ، و ئه‌و مه‌لایه به په‌خشانێکی بێ وێنه ئه‌و مێژوویه‌ی نووسیوه، به‌ڵام ئه‌و مه‌لایه
قه‌ت فارسی زمانێکی نه‌دیتبوو و ئه‌گه‌ر تووشی فارسی زمانێک بووبا، له جێ‌دا نه‌ی
ده‌توانی قسه‌ی له گه‌ڵ بکا. یا ئه‌وه‌ی که دایکی خۆم له سه‌رده‌می منداڵی خۆی و له گه‌نجێتی خۆیدا
له لادێ ده‌ژیا و له‌وێ نه خوێندنگه هه‌بوو و نه هیچ شوێنه‌واری ده‌وڵه‌تی لێ
بوو، له بنه‌ماڵه‌که‌یاندا میرزا، و براکه‌ی ئه‌و و خوشکه‌کانی دیکه‌یان فیری
خوێنده‌واری ده‌کرد، فێری گوڵستان و بۆستانی سه‌عدی و دیوانی شێخی عه‌تتار و
شاهنامه‌ی ده‌کردن. ڕه‌زا شا که ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ تۆوی زۆر و
تۆبزێتی دێته گۆڕێ که ئێستاش به‌رده‌وامه. نیزیکه‌ی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر له‌و
مه‌هاباده، به‌خشنامه‌یه‌ک ده‌رکرا بوو که له فێرگه‌ی ماشێن لێخوڕین دا ،
ڕاهێنه‌ری لێخوڕین که کورده و شاگرده‌که‌شی کورده ، له ماشین دا بۆیان نییه
به کوردی له گه‌ڵ یه‌کتری بدوێن. هه‌رچه‌ندی دانیشتووی ئێران زیاتر ئه‌نته‌گره
ده‌بن و پێوه‌ندیی نێوان هه‌موو دانیشتووان هه‌راوتر ده‌بێ، تۆبزێتی
و زۆری زیاتری ده‌وڵه‌تی پێش به‌وه ده‌گرێ که ئه‌و پێوه‌ندییه به‌شێوه‌ی ته‌بیعی
بکرێ. ئه‌من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕۆژگارێک وای لێ هات که ئه‌و ئێرانه دێمۆکڕاتیکه‌ی
که ئێمه به ئاواتی ده‌خوازین ساز بێ، ئاوا نییه که هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌یه‌ته
گۆڕێ، به‌ڵام سیاسه‌تی دێمۆکڕاتیک هه‌میشه ده‌توانێ ناکۆکی به شێوه‌یه‌کی دروست
جێ به جێ بکا.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – له ئازه‌ربایجانیش هه‌ر ئه‌و به‌خشنامه‌یه بڵاو کرابووه‌وه. هه‌ر وه‌ها
فه‌رمانیان ده‌رکرد بوو بۆ تاکسی ته‌له‌فوونیش که که‌سێک که داوا ده‌کا له
شۆفێران بچنه کام نێونیشان، ده‌بێ به زمانی فارسی قسه بکا، واته خه‌ریکن ده‌ست
له زمانی زاره‌کی خه‌لکیش وه‌ر ده‌ده‌ن
قسه‌ی ئاغای دوکتور حه‌سه‌نپوور ته‌واو دروسته.
ئێمه هیچکات دژی ئه‌وه نین که ئه‌نته‌گراستۆنێکی ئازادانه بکرێ، ئێمه په‌یڕه‌وی
لێ ده‌که‌ین ، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی زۆر و تۆبزێتی نه‌ک هه‌ر ته‌نێ له مه‌ڕ زمان به‌ڵکوو
به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی له پێوه‌ندیی ئابووری دا بووه. ئامار و ڕه‌قه‌می ترسێنه‌ر له‌و
ڕووه‌وه به ده‌سته‌وه‌یه. ئه‌من ئامارێکم دی له‌و پێوه‌ندییه دا ئه‌ویش به‌راوه‌ردی
خوێندنگه‌کانی ئازه‌ربایجان، ته‌ورێزه له گه‌ڵ تاران به‌ر له مه‌شڕووته، ته‌ورێز
ته‌قریبه‌ن یه‌ک و نیو هێنده‌ی تاران خوێندنگه‌ی مۆدێڕنی هه‌بوو.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور – ته‌ورێز زۆر له تاران پێشکه‌وتووتر بوو و له سه‌رده‌می مه‌شڕووته دا پێی
ده‌گوترا دڵی شۆڕش.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – به‌ڵێ پێشکه‌وتووتر بوو. ته‌نانه‌ت شاره چکۆله‌تره‌کانی ئازه‌ربایجانیش،
ورمێ، خوێ، شه‌بسته‌ر و خامه‌نه، خوێندنگه‌ی مۆدێرنیان هه‌بوو که ته‌نانه‌ت له
ئیسفه‌هان و شیرازیش نه‌بوون. ته‌نێ چوار خوێندنگه له مه‌شه‌د هه‌بوو.بۆ وێنه
دارولفونوون له تاران له 1852 داده‌مه‌زرێ، له ته‌ورێز بیست ساڵ دواتر داده‌مه‌زرێ
و یه‌که‌مین کتێبی ده‌رسیی مۆدێڕن و به
زمانی تورکی له خوێندنگه‌کانی ته‌ورێز سه‌ید حه‌سه‌نی ڕوشدییه گه‌ڵاله‌یان ده‌کا
و به ده‌رس ده‌یانڵێته‌وه و پاشان ده‌چێته تاران و له‌وێش ئه‌و جۆره خوێندنگه‌یانه داده‌مه‌زرێنێ.
نه‌ک هه‌ر ڕوشدییه، میرزا ڕه‌زای ته‌بریزی، لوقمانولمولک ... واته خوێندنگه
مۆدێرنه‌کانی تارانیش ئازه‌ربایجانییه‌کان سازیان ده‌که‌ن. جا دوایه ببینن چ ده‌قه‌ومێ. ته‌ورێز له ڕووی ژماره‌ی خوێنده‌واران
و خوێندنگه‌کانی به‌ر له مه‌شڕووتییه‌ت، به مه‌ودایه‌کی زۆر یه‌که‌م بووه، له
کۆتاییه‌کانی سه‌لته‌نه‌تی ڕه‌زا شا دا ده‌کشێ بۆ پله‌ی دووه‌م ، له ساڵی 1355 به‌ر
له ڕووخانی محه‌مه‌دڕه‌زا شا داده‌کشێ بۆ
پله‌ی چواره‌م و هه‌شته‌م و ئێستا ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات له نێو 28 ئوستانان، له پله‌ی بیسته‌م دایه، وه‌زعی
ئوستانه‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجانی له‌وه‌ش خراپتره.
ئاستی نێونجی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی زانکۆ 109 که‌سه. له ناوچه فارس نشینه‌کان 134 ه و له ئازه‌ربایجان 67 ه. واته له هه‌ر ده‌هه‌زار که‌س، ژماره‌ی وه‌رگیرانی فارسه‌کان دوو هێنده‌ی ئازه‌ربایجانییه‌کانه. ئه‌وانه نابیندرێ. وه‌ک پێشبڕکێی غاردانه، لاقی هێندێکانتان به‌ستووه و پێیان ده‌ڵێن ئازادن غار بده‌ن، ڕقه‌به‌ری بکه‌ن! و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێهات و نه‌تیجه‌ی ترسێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی هه‌یه. ئازه‌ربایجانییه‌کان و میلییه‌ته نافارسه‌کانی دیکه‌ی ئێران به ته‌واوی ده‌په‌راوێز خراون. مه‌سه‌له‌ی خوێندن و زمانی دایکی ته‌نێ لایه‌کی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه.
ئاستی نێونجی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی زانکۆ 109 که‌سه. له ناوچه فارس نشینه‌کان 134 ه و له ئازه‌ربایجان 67 ه. واته له هه‌ر ده‌هه‌زار که‌س، ژماره‌ی وه‌رگیرانی فارسه‌کان دوو هێنده‌ی ئازه‌ربایجانییه‌کانه. ئه‌وانه نابیندرێ. وه‌ک پێشبڕکێی غاردانه، لاقی هێندێکانتان به‌ستووه و پێیان ده‌ڵێن ئازادن غار بده‌ن، ڕقه‌به‌ری بکه‌ن! و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه پێهات و نه‌تیجه‌ی ترسێنه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی هه‌یه. ئازه‌ربایجانییه‌کان و میلییه‌ته نافارسه‌کانی دیکه‌ی ئێران به ته‌واوی ده‌په‌راوێز خراون. مه‌سه‌له‌ی خوێندن و زمانی دایکی ته‌نێ لایه‌کی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌یه.
له بواری ئابووریشدا هه‌ر ئاوایه. ئازه‌ربایجان پیشه‌سازیترین ناوچه‌ی
ئێران بووه. ئه‌وه پێوه‌ندی به قه‌ومییه‌ت و هۆش و فه‌راسه‌تی ئازه‌ربایجانه‌وه
نییه. هۆی جۆر به جۆر هه‌بووه، نیزیکیی جوگرافیایی له ڕووسییه و عوسمانی و وه‌لیعه‌هدنشین
بوونی ، ئازه‌ربایجانییه‌کان له ته‌جاڕه‌ت دا باش بوون و کووتاڵ و ماڵوته‌جاڕه‌یان
که ده‌هێنا بیر‌و ڕای تازه‌شیان له گه‌ڵ ده‌هێنا و ئه‌وه زۆر ته‌بیعی بوو. ئێستا
ته‌ماشا که‌ن بزانن وه‌زع چی لێ هاتووه. ئه‌و موهاجه‌ره‌تانه به ته‌واوی به
پێی به‌رنامه داڕشتنی ده‌وڵه‌ته. به هیچ جۆر به هه‌ڵکه‌وت نییه. با باسی
نموونه‌یه‌ک بکه‌م. ئاغای دوکتور سه‌دیق شه‌ش هه‌زار به‌رگ کتێبی به‌نرخی هه‌بوو
که زۆربه‌یان ده‌ستنووس بوون، گوتی ده‌مه‌وێ ناوه‌ندێکی ئازه‌ربایجان ناسی له ته‌ورێز
ساز بکه‌م و ئه‌و کتێبانه وه‌ک دیاری بده‌م به‌و ناوه‌نده. پێی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر
ئه‌تۆ جیاوازیخواز نی، بۆچی ناوه‌ندێکی ئاوا له کرمان ناکه‌یه‌وه، ئێمه زه‌وی و
ئیمکاناتت پێ ده‌دین. ئه‌و سیاسه‌ته به ئانقه‌سته‌یه. له دوای شۆڕش یه‌که‌م
کاری که له ته‌ورێز کرا، کتێبخانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ته‌ورێزیان خراپ کرد و کتێبه‌کانیان
تاڵان کرد و دوایه‌ش به‌ڵایان به سه‌ر تیاتری شێر و خورشیدی ته‌ورێز هێنا، تێکیان
دا و کردیان به نوێژخانه! پێتان وایه خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ئه‌وانه‌یان له بیر چووه‌ته‌وه؟
ده‌وڵه‌ته‌کان نایانه‌وێ کۆمه‌ڵ شێوه‌ی دێمۆکڕاتیک به‌خۆوه
بگرێ و یه‌کێک له کاره‌کانیان ئه‌وه‌یه که گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر زمانان و
میلییه‌تان. به باوه‌ڕی ئێوه تا چ ڕاده‌یه‌ک قه‌بووڵی ئێرانی چه‌ند میلییه‌تی به
ناسێنه‌ی جیاوازه‌وه، و مافگه‌لی زمانی له ڕامانی هێزه سیاسی – کۆمه‌ڵایه‌تی و
کولتوورییه‌کان و له خه‌باتی دێمۆکڕاسی خوازنه‌ی خه‌ڵک دا هه‌بووه یان هه‌یه ؟
محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی – ئه‌من پێم وایه زۆر که‌م. ڕه‌نگه ئه‌وه به مه‌زاقی هیندێک له
ڕووناکبیران و " ئازادیخوازان"
خۆش نه‌یه ئه‌گه‌ر مرۆڤ قسه‌یه‌کی ئاوا بکا. بۆ وێنه ئه‌من که ئه‌و جۆره
بابه‌ته ده‌نووسم و ده‌ڵێم ، له سه‌ر من گوتوویانه قسه‌کانی بۆنی جیاوازیخوازی
لێ دێ، چونکه له یه‌کێک له لێکدانه‌وه‌کانم دا گوتبووم چاره‌ی ئێران هه‌بوونی
ده‌وڵه‌تێکی فێدراتیڤ ه.
تێگه‌یشتنی من ئه‌وه‌یه که له بزووتنه‌وه
ڕووناکبیرییه‌کاندا، ئه‌و فکره ڕۆنه‌نیشتووه. واته له گیر‌و گرفته‌که ناگه‌ن. ئه‌گه‌ر
ئه‌من منداڵێکی ئازه‌ربایجانی له گه‌ڵ منداڵێکی تارانی به‌راوه‌رد ده‌که‌م، کارم
ئه‌وه‌یه چونکه زمانناسم، به‌ڵام که‌سێک که خه‌ریکه کارێکی دیکه ده‌کا، هه‌ر
گوێشی پێی نابزوێ و ده‌بێ تێبگه‌یێندرێ.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور- ئه‌من پێم وایه که گرفتێکی جیدیمان هه‌یه سه‌باره‌ت به ڕووناکبیرانی
ئێرانی، چونکه به ئاسایی ئه‌وه
ڕووناکبیرانن که ده‌سته‌ڵاتی سیاسی وه‌ده‌ست ده‌خه‌ن. کاتێک که زۆربه‌ی
ڕووناکبیرانی ئێرانی پێیان قه‌بووڵ نییه ئێران ووڵاتێکی چه‌ند میلییه‌تی یه، و
چه‌ند زمانی و چه‌ند کولتووری یه و ده‌یه‌وێ
هه‌ر یه‌ک نه‌ته‌وه، یه‌ک زمان و یه‌ک کو‌لتوور هه‌بێ و ئه‌و ڕێگا چاره‌یه
وه‌به‌ر ده‌گرن، ئومێدێکی زۆر له گۆڕێ دا نییه. به‌ڵام ئومێدێکی که هه‌یه به‌و
که‌سانه‌یه که باوه‌ریان وایه ئه‌وه سیاسه‌تێکی دژی دێمۆکڕاتیکه و ده‌بێ ئه‌وه
به ڕوونی بڵێن. گۆواره‌کان، میدیاکانی وه‌ک ' شهروند' که به ئاسایی هه‌ڵوێستی
ئه‌وه‌یه که‌مه‌سه‌له‌کان بێنێته ڕوو و باسیان لێوه بکا، هه‌ر وه‌ها له سه‌ر
پۆلی ده‌رس، له نووسراوه‌کاندا ده‌بێ ئه‌و باسه بهێندرێته گۆڕێ. ئه‌من گوتم
پێوانه‌یه‌ک بۆ دێمۆکرات بوون ئه‌وه‌یه که ئێرانییه‌ک قه‌بووڵ بکا که ئێران ووڵاتێکی چه‌ند میلییه‌تی
و چه‌ند زمانی یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و قسه‌یه ووردتر بکه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌یه که
دێمۆکراتێکی ڕاسته‌قینه باوه‌ری به‌وه بێ که میلییه‌ته‌کانی ئێران مافی ئه‌وه‌یان
هه‌یه که له ئێران جوێ ببنه‌وه، وه‌کوو مافێک، ئه‌وه دواییه‌تی. من خۆم وه‌کوو
مافێک ئه‌وه‌م پێ قه‌بووڵه، به‌ڵام ده‌ڵێم ئازه‌ربایجانییه‌کان، کورده‌کان، به‌لووچه‌کان
و ... پێویست ناکا له ئێران جوێ ببنه‌وه. ده‌بێ ده‌ست له ناو ده‌ستی یه‌کتری دا
خه‌بات بکه‌ن و ئێرانێکی دێمۆکراتیک ساز که‌ن نه‌ک ئه‌وه‌ی جوێ ببنه‌وه، ئه‌وه
ڕێگایه‌کی دروست نییه، به‌ڵام مافه‌که‌یان هه‌یه. ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌کی نه‌مانی
زۆرداری و سته‌می نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌یه.
ئه‌من چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش له به‌رنامه‌یه‌ک
دا که بڵاوکراوه‌ی ' شهروند' ڕێکی خستبوو گوتم ووڵاتێک که به سی میلیۆن شاروومه‌ندی
ئازه‌ربایجانی ڕێگا نه‌دا به زمانی دایکی خۆیان بخوێنن، باشتر وایه له به‌ر یه‌ک
هه‌ڵوه‌شێ و ئاداری به سه‌ر پادارییه‌وه نه‌مێنێ. ئێستاش ئه‌وه دووپاته ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌وه ده‌بێ وه‌ک مافێک قه‌بووڵ بکرێ و مافێکی دێمۆکراتیکه و هیچ پێوه‌ندییه‌کیشی
به سۆسیالیزمه‌وه نییه. ئه‌مه‌ریکا ئاوا له ئینگلیستان جوێ بووه‌وه. نۆرووێژ
ئاوا له سوێد جوێ بووه‌وه. له‌و ساڵانه‌ی دواییشدا چێک و سڵۆڤاک له یه‌ک جوێ
بوونه‌وه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه: کاتێک که زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و زوڵمی زمانی له
گۆڕێ دایه، ده‌بێ بێ وه‌خران نه‌یهێڵین و لای به‌رین، کاتێک که دوای سه‌ده‌یه‌ک،
زوڵم و زۆرداری هه‌ر وه‌ک جاری جاران ئامرازی ده‌وڵه‌ت سازی و نه‌ته‌وه‌سازی یه،
چاره‌سه‌ری فه‌وری و ده‌ستبه‌جێ جوێبوونه‌وه‌یه.
ئێوه بۆچوونه‌که‌تان کۆ کرده‌وه سه‌ر ڕووناکبیران، له
نێو هێزه سیاسییه‌کاندا ( چه‌پ، ڕاسته، میانه) چۆن ته‌عامول ده‌کرێ له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
میلییه‌ته‌کان؟ ئایا ئه‌وان ئه‌و مه‌سه‌له‌یان په‌ژراندووه؟
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور – هه‌ر له‌و دواییانه دا دمه‌ته‌قه‌یه‌ک بوو سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ی
حیزبی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه، من خۆم دژی ئه‌و کاره‌م که ئه‌وان ده‌یکه‌ن. ئه‌من
دژی هێرشی ئه‌مه‌ریکام بۆ سه‌ر ئێران به هه‌ر بیانوویه‌کی ده‌بێ با ببێ. ئێستا له‌وانه‌یه
حیزبی دێمۆکڕات و کۆمه‌ڵه مه‌یلێکیان به‌ره‌وه ئه‌وه هه‌بێ.
ئه‌و دوانه دوای ئه‌وه‌ی که به ساڵان
خه‌ریکی شه‌ڕ و ملبادن بوون له گه‌ڵ یه‌کتری، به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کرده‌وه
که به‌یه‌که‌وه هاوکاری ده‌که‌ن. دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه چالاکانی
سیاسی و ڕووناکبیرانی ئێرانی هێرشێکی به‌ربڵاویان ده‌ست پێ‌کرد و ڕایانگه‌یاند که
ئێمه ئاماده‌ین له گه‌ڵ مه‌قامی موعه‌زه‌می ڕه‌هبه‌ری (خامه‌نه‌یی ) یه‌ک بگرین
بۆ ئه‌وه‌ی ئێران له به‌ر یه‌ک هه‌ڵنه‌وه‌شێ!
ئه‌و سیاسه‌ته درێژه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕه‌زا
شا و ئه‌م ڕێژیمه‌یه. شتێکه که میللییه‌کان ده‌خاته پاڵ ڕه‌زا شا و خومه‌ینی و
خامه‌نه‌یی . ده‌ڵێن " دایکی نیشتمان" له مه‌ترسی دایه. دایکی نیشتمان
له مه‌ترسی دا نییه. مه‌ترسی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی تۆیه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئێرانێکمان
هه‌بێ که ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ی تێدا جێ به جێ بکرێ، چ ترسێکتان هه‌یه له ته‌جزییه
و هه‌ڵوه‌شان؟ له ئێرانی دێمۆکڕاتیک دا مه‌ترسی ته‌جزییه نابێ و ئه‌گه‌ریش هه‌بێ " جوێ بوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ی
زوڵملێکراو" مافێکی دێمۆکراتیک ه.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو- ئه‌منیش دژی هێرشی ئه‌مه‌ریکام بۆ سه‌ر ئێران. به پێچه‌وانه‌ی هێندێکان که
له‌و شته بۆن و به‌رامی که‌بابیان وه‌به‌ر که‌پۆیان که‌وتووه و سه‌رمه‌ستی ته‌وه‌هومه‌کانی
خۆیانن! ئه‌من پێم وایه بڤه و تابووی باس کردن له چه‌وسانه‌وه و زوڵمی نه‌ته‌وه‌ی،
له‌و ساڵانه دا تێک شکاوه. ڕێکخراوه سیاسییه‌کان، زیاتر ئه‌وانی به‌ره‌ی چه‌پ له به‌رنامه‌کانیان دا هه‌بووه که ئێمه ئه‌و
مافه ده‌ناسین. له‌و دواییانه‌ش دا له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسن، به‌ڵام زیاتر له
سه‌ر کاغه‌زه و به کرده‌وه هیچ کارێک ناکه‌ن. بۆ وێنه له کوردستان یان ئازه‌ربایجان
یان خوزستان سه‌رکوتێکی دڕندانه ده‌کرێ ، ده‌بێ [ ڕێکخراوه‌کان] ئه‌و کرده‌وه که
به دژی کورده‌کان کراوه، یان عه‌ڕه‌به‌کان
یان تورکه‌کان مه‌حکووم بکه‌ن. ئه‌و باوه‌ڕانه ده‌بێ ڕۆژانه و به کرده‌وه
بێ و سابیتی که‌ن به‌و شتانه‌ی له به‌رنامه‌کانیان دا هه‌ن و له سه‌ر کاغه‌ز
نووسراون له کرده‌وه‌ش دا باوه‌ڕیان پێیانه.
له ئێران دا دوو بزووتنه‌وه هاوته‌یب
ده‌چنه پێشێ، یه‌کیان بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز- و یان هه‌ر ناوێکی دیکه - که بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازیی گشتی خه‌ڵک له هه‌رێمه ناوه‌ندییه‌کانی ئێران بوو، و یه‌کێکیش بزووتنه‌وه‌ی
میلییه‌ته‌کانی ئێران. ئه‌وانه هه‌ر کامه‌یان به ڕێبازی خۆیاندا ده‌چن، ڕێگای
هاوته‌ریب، ئه‌وانه ده‌بێ دواجار له نوخته‌یه‌ک دا بگه‌نه‌وه یه‌کتری و پێوه‌ندییان
هه‌بێ. به بێ ئه‌و پێوه‌ندییه ئه‌و ڕێژیمه هه‌ر وا درێژه‌ی ده‌بێ، و نه ئه‌وان
و نه ئێمه به مافگه‌لی خۆمان ناگه‌ین.
هه‌رچۆنێک بێ پێویسته که له نوخته‌یه‌ک
دا به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌شمان هه‌بێ. پلاتفۆرمێکی لانی که‌م و هاوبه‌ش که هه‌موان
له سه‌ری ڕێک که‌ون. ئاوا نه‌بێ که هه‌موو ئومێدی خۆیان به‌وه ببستنه‌وه که
ڕێژیم ده‌ڕوا و ئێمه به‌رنامه‌ی خۆمان ده‌به‌ینه‌وه. ئه‌وه نالوێ، ئه‌گه‌ریش
بلوێ ڕه‌نگه له‌وه‌ش خراپتر بێ. بۆ چما عێڕاق وای لێ نه‌هات؟ ئه‌من زۆر دۆستی
عێڕاقیم هه‌ن، ده‌ڵێن لانی که‌م زه‌مانی سه‌دام ئه‌منییه‌ت هه‌بوو، لانی که‌م ده‌مانتوانی
منداڵه‌که‌مان به‌رینه لای دوکتور. به باوه‌ڕی من ئینسانه دێمۆکڕاته‌کان، سه‌ر
به هه‌ر میلییه‌تێک ده‌بن با ببن، ئه‌گه‌ر له فکری داهاتووی ئه‌و میله‌ته‌دان،
ده‌بێ بێنه پێشه‌وه.
ئه‌و بزووتنه‌وه ناسێنه‌خوازانه خۆیان چه‌نده
دێمۆکڕاتن، و گه‌لۆ دێمۆکڕاسی خۆزای تێیاندا به ده‌زگایی بووه؟ ئایا هه‌موو خه‌باتی
خۆیان له سه‌ر وه‌ده‌ست خستنی مافی زمان کۆ کردووه‌ته‌وه یان سه‌رنج ده‌ده‌نه
سه‌ر بابه‌تی دیکه‌ش وه‌ک مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ژنان و مه‌سه‌له‌کانی پێوه‌ندیدار به
مافی مرۆڤه‌وه؟
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو – وه‌ک باقی ئێران، ڕێکخراوه هه‌ن که که‌متر سه‌رنج ده‌ده‌نه سه‌ر ئه‌و
بابه‌تانه، هێندێکان هه‌ن که له جێ‌دا ئه‌و بابه‌تانه به مه‌سه‌له‌ی خۆیان
نازانن. هه‌ر چۆنێک بێ هه‌ر ئه‌و گرفتانه‌یان له ئاستێکی پچووکتر دا هه‌یه.
ئه‌میری حه‌سه‌نپوور – به هیچ جۆر ناکرێ بگوترێ که بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان زۆر
دێمۆکراتیک ترن له ئه‌وانیدی. گشت ئه‌و گیر و گرفتانه‌ی که ئه‌وانیدی هه‌یانه،
ته‌نانه‌ت ئه‌وان زیاتریشیان هه‌یه. بۆ وێنه، ناسیۆنالیزم له جێ‌دا پڕۆژه‌یه‌کی
پاتریارکاڵ (patriarchal ) ه. چ ناسیۆنالیزمی کورد بێ، چ ناسیۆنالیزمی
سه‌رده‌ست، و هه‌ر دووکیان ڕه‌وتی نا
دێمۆکڕاتیک و دژی دێمۆکراتیکیان هه‌یه.
تا ئه‌و جێگایه‌ی که من ده‌زانم بۆ وێنه
سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌ی کوردستان. مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی سه‌ره‌کییه و به‌و
بیانوویه بۆ وێنه ڕزگاریی ژنان یان ده‌خرێته په‌راوێزه‌وه یان له بیر ده‌کرێ.
مه‌سه‌له‌ی دیکه وه‌ک یه‌کگرتن له نێوان میلییه‌ته‌کانی ئێران شتێکه که ده‌بێ
بۆ هه‌موو تێکۆشه‌رێک گرینگ بێ، به‌ڵام کاتێک
زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی دێته گۆڕێ، مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتن ده‌بێ به دوژمنایه‌تی.له
به‌رنامه‌ی ئابووری دا به ئاسایی چلۆنایه‌تی هه‌یی به هێندێک گۆڕانه‌وه قه‌بووڵ
ده‌که‌ن نه‌ک له بنه‌و هه‌ڵته‌کاندنی نه‌زمی ئابووری و دامه‌زراندنی نه‌زمێکی
نوێی نا چه‌وسێنه‌رانه. له پێوه‌ندی له گه‌ڵ دین دا بزووتنه‌وه‌ی کوردستان (
پارتییه سیاسییه‌کان له ساڵی 1842 به‌ملایه‌وه) به ئاسایی ڕه‌وتی غه‌یری دینی
یان هه‌بووه، به‌ڵام له دوای دامه‌زرانی کۆماری ئیسلامی، مه‌یلی دینی له
هێندێکان دا پێک هاتووه یان لانی که‌م له‌مه‌ڕ دین بێده‌نگی لێ ده‌که‌ن و له
جیات جوێ کردنه‌وه‌ی بێ قه‌ید و شه‌رتی دین له ده‌وڵه‌ت، ئاماده‌ی سازشکارین له
گه‌ڵیان. به‌م پێیه به هیچ جۆر وا نییه که ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که داوای
مافگه‌لی زمانی ده‌که‌ن، خۆیان به ته‌واوی دێمۆکراتیک بن.
عه‌لیی قه‌ره‌جه‌لوو- به‌ته‌واوی قسه‌که‌تان دروسته
سپاسی هه‌ر سێی دۆستان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریی له‌م مێزگرده دا.
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment