وه‌زعی زمانی کوردی له تورکییه له ڕوانگه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
وه‌زعی
زمانی کوردی له تورکییه له ڕوانگه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
نووسینی:
ئه‌رگین ئوێپه‌نگین
تێبینی : ئه‌م بابه‌ته‌ی له خواره‌وه ده‌یخوێینه‌وه
به‌ندی کۆتایی لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئه‌رگین ئوێپه‌نگین ه که بۆ وه‌رگرتنی
پله‌ی ماستر له مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 2009 پێشکێشی زانکۆی غووانی کردووه له فه‌ڕانسه.
دواتر خۆی ئه‌م پایاننامه‌یه‌ی له زمانی فه‌ڕانسه‌ییه‌وه کردووه‌ته کوردیی
کورمانجی و ئه‌م بابه‌ته به نێوی : " ڕه‌وشا کوردیی یا سۆسیۆلینگویستیک له
ترکییه‌ێ" له ساڵی 2011 له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی ئا‌ڤێستا له ئه‌سته‌نبووڵ
بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه‌که و چه‌ند ئاسۆگی داهاتوو
ئێمه حه‌ولمان دا خه‌باتی خۆمان سه‌باره‌ت به پراتیکی (ئاکاری) زمانی
ئاخێوه‌ری کورد له هه‌رێمه کوردییه‌کانی تورکییه نیشان بده‌ین. به‌و حه‌وله ئامانج
ئه‌وه بوو ته‌بیعه‌تی پێوه‌ندیی نێوان شه‌رتو‌مه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی وه‌زعی
که‌مایه‌تی بوونی کوردی و پراتیکی زمانی ئاخێوه‌رانی دیاریی بکرێن. بۆ ئه‌وه‌ی
لێکۆڵینه‌وه‌که باشتر به‌ڕێوه‌بچێ، ئێمه له لایه‌ک ئه‌و شه‌رتو مه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تی
– سیاسییانه‌مان تاوتوێ کرد که به سه‌ر وه‌زعی کوردی دا زاڵن ، و له لایه‌کی
دیکه ڕا، سه‌رنجمان دایه سه‌ر ته‌سبیت کردنی مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنان و سه‌ره‌تی
پێدانی زمانی له لایه‌ن ئاخێوه‌رانی کورد ڕا. تاوتوێ کردنی هاوته‌ریبی ئێمه له مه‌ر
ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵناسانه و زمانناسانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی کوردی زه‌مینه‌یان هه‌لخست
بۆ وه‌ده‌ست خستنی زنجیره‌یه‌ک ئه‌نجام ، که ئێمه لێره دا حه‌ول ده‌ده‌ین سێنتێزێکی
ئه‌و ئه‌نجامانه پێشکێش بکه‌ین.
ئێمه دیتمان که کوردی زۆر جاران زمانی نزم بووه له چاو زمانه سه‌ره‌کییه‌کانی
دیکه‌ی هه‌رێمێ، وه‌ک عه‌ڕه‌بی، تورکی و فارسی و ئه‌و دیمه‌نه ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه
و وه‌به‌رچاو ده‌که‌وێ. پله‌ی کوردی له‌و بیچمه‌دا وه‌ک زمانی نزم، یان ئه‌و وه‌زعه‌ی
که کوردی ئێستا هه‌یه‌تی، ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری ده ڕه‌هه‌ندی زمانی و ده‌ره‌وه‌ی
زمانی کوردی دا.
تاوتوێ کردنی هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی زمانی کوردی سه‌لماندی هه‌ڵکه‌وتی
جوگرافیایی که‌مایه‌تی کورد له تورکییه،که دراوسێ یه له گه‌ڵ هه‌ڕێمی کوردی چواروولاتی
دیکه که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیزمانیان تێدا ده‌ژین، ژینداری ئێتنۆ زمانی کۆمه‌ڵگه‌که
به‌هێز ده‌کا.له ڕووی هه‌ژماره‌وه، کوردان به جیاوازییه‌کی زۆر له هه‌رێمه‌که
دا زۆرینه‌ن. ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان زمان و
ووڵات/ خاک دا ساز ببێ. له‌مێژینه بوون و ڕه‌سانه‌یه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد له هه‌رێمێ و، ڕه‌گی ووشیاری ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه له مه‌ڕ
ئه‌و خاڵه، بنگه‌یه‌ک دروست ده‌که‌ن بۆ پاراستن و ڕاوه کردنی ئیدیعای مێژوویی بۆ
پاراستنی زمانی.له‌گه‌ڵ پله‌ی زاره‌کی بوونی خۆشی
به درێژایی سه‌دان، کوردی زمانی په‌روه‌رده بووه له مه‌دره‌سه و له
خوێندنی نه‌ریتی دا.هه‌روه‌ها، ئه‌و خه‌بات و پلان داڕشتنی کولییاتی کوردی که له
سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ده‌ستیان پێ‌کرد و ده‌رچوونی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له به‌رهه‌می
کوردی له‌وان ده‌سالانی دواییدا، هه‌لی ئه‌وه‌یان ڕه‌خساندووه زمانی نووسین، تا
ئاستێکی گرینگ، نۆرماتیزه/ ستاندارد ببێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،له‌به‌رقه‌ده‌غه‌ی
توند و به‌ته‌واوی له سه‌ر به‌کارهێنانی کوردی له بواری گشتی دا، که ئه‌وه
نیزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌ک ده‌بێ به‌ڕێوه ده‌چێ، و هه‌ر وه‌ها ده‌رکردنی یه‌کجاری وی له
سیستمی په‌روه‌رده، کوردی سنووردار کراوه به به‌کارهاتن و دانوستاندنی بنه‌ماڵه‌یی
، واته هه‌ر له نێو بنه‌ماڵه دا و به ڕێگای قسه کر‌دن و ڕاگوێستنی له بنه‌ماڵه‌یه
دایه که زمانی کوردی له وه‌چه‌یه‌که‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ وه‌چه‌یه‌کی دی.هه‌رله
به‌ر ئه‌و سه‌به‌به‌ش که پێشتر باس کرا که تورکی وه‌کوو زمانی دانوستاندن جێ ده‌گرێ له نێو وه‌چه‌ی جه‌وان و خو ێنده‌وار
دا. له‌گه‌ڵ به شارستانی بوونی تێگه‌یشتن له ئیسلامێ و له گه‌ڵ قه‌بووڵ کران و
کاریگه‌ربوونی ئه‌و تێگه‌یشتنه له لای هێندێک کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی
شارستانی/ نا شارستانی ، ئه‌و پێوه‌نده پته‌وه له نێوان کوردی و بابه‌تی دینی
دا وا دیاره ته‌نێ له لادێیان و ده‌وروبه‌ری نه‌ریتی دا وه‌کوو خۆیان ماون.
له مه‌یدانی سیاسی و ڕه‌سمی دا، نه ناسین و ئینکار کردنی هه‌بوونی گه‌لی
کورد هه‌میشه سه‌رده‌ست بووه؛ به‌ڵام، له بیست ساڵی ڕابردوو دا، چالاکی سیاسی
کوردپه‌روه‌رانه کارێکی ئاوای کردووه که کورد و زمانه‌که‌یان ده ڕه‌سمییه‌تیش دا نه‌بێ به شێوه‌ی توانایه‌کی
بناسرێن.بێگۆمان،ناسین هیچ نه‌بێ به کرده‌وه ده‌بێ به هۆی شکاندنی بۆچوونی نه‌رێنی
سه‌باره‌ت به زمان و کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی و که ده‌کرێ کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر
پراتیکی زمانی دا هه‌بێ. بازاری زمانان له هه‌رێمێ دا هه‌رچه‌ند به‌کارهێنانی
کوردیی نووسراو فت ده‌کا و ده په‌راوێزی ده‌خا، ده ده‌مێک دا که ئاماده
بوونی زاره‌کی ئه‌و زمانه له مه‌یدانی ئابۆری دا هه‌ر که‌متر و لاوازتر ده‌کا.
ئه‌وه نیزیکه‌ی پازده ساڵه نوێنه‌رایه‌تی کوردی له بواری میدیا دا هه‌ر زیاتر،
به‌رفره‌وانتر و به‌هێزتر ده‌بێ.هه‌ر چه‌ند
پرسی زمان – ناسنامه ، زمان به‌و حاڵه‌ی که هه‌یه بنچینه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییه
له ڕه‌نگ و پێناسه‌ی ناسنامه‌ی کوردیی نه‌ته‌وه‌یی/قه‌ومی دا؛ به‌ڵام،به‌کارهێنانی
کوردی له مه‌یدانی سیاسی دا ته‌نێ وه‌کوو ئامرازێک بۆ جه‌خت کردنه‌وه و
پشتڕاستکردنه‌وه‌ی دۆز و داواکاری سیاسی بووته نیشانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی پێڤاژۆیه‌کی
فۆلکلۆریزه کردنی کوردی که گه‌لێک دووره له دابین کر‌دن و ته‌قه‌زکردن له سه‌ر
به‌کارهێنانێکی ڕاسته‌قینه و ساخله‌م بۆ زمانی کوردی له ژیانی ڕۆژانه دا.
هه‌ر وه‌ها ئێمه دیتمان که کاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی،که‌هه‌تا
ڕاده‌یه‌کی به‌رز کوردی له له‌به‌رچاوبوونێکی نووسراو بێ به‌ش کردووه، له‌وه دا
خۆی نیشان ده‌دا که کوردی بۆ زۆربه‌ی ئاخێوه‌ران و له بیری خه‌ڵکی دیکه دا، وه‌ک
زمانێکی زاره‌کی ماوه‌ته‌وه، ده ده‌مێک دا که خوێنده‌واری به تورکی هه‌تا ڕاده‌یه‌کی
زۆر له نێو ئاخێوه‌رانی کوردی دا جێی خۆی
کردووه‌ته‌وه.
وا دیاره که زمانی کوردی زمانی سه‌رده‌سته له ماڵێ و له نێو بنه‌ماڵه
دا؛ به‌ڵام حزووری زمانی تورکی له لای ئه‌ندامانی جه‌وانی بنه‌ماڵان شایانی
سرنجدانه. هه‌ر وه‌ها، چه‌ندان ده‌رفه‌تی ته‌نێ تورکی به‌کارهێنان له ماڵی دا له
ئاستێکی سه‌مبۆلیک دا، له زانیارییه‌کان ده‌رکه‌وت که هه‌ژماری زیاتری زانیاریده‌ره‌کان
له بواری خۆماڵی دا که به‌شێوه‌یه‌کی نه‌ریتی بواری به‌کارهێنانی کوردی یه، به
هه‌ر دوو زمانان قسه ده‌که‌ن.ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ زمانی به‌رزی دۆخی پێوه‌ندیی زمانی (تورکی)، مه‌یدانی
به‌کارهێنانی خۆی به‌رفره‌وانتر ده‌کا له دژی زمانی نزم.
تاوتوی کر‌دن له مه‌ڕ به‌کارهێنانی زمانی به پێی ئاخێوه‌ران له هه‌مبه‌ر
ئه‌وه دا نیشان ده‌دا که کوردی ئیدی له نێو ئاخێوه‌ریی کورد دا به ناچاری
زمانی دانوستاندنێ نییه. بۆیه، هه‌ر چه‌ند ئاخێوه‌ر به ساڵاداچوو و نه‌خووێنده‌واه
بێ
، به کوردی قسه کر‌دن زێده تر ده‌بێ، و هه‌رچه‌ند ئاخێوه‌ر جه‌وانتر، خوێنده‌وارتر و له ده‌ره‌وه‌ی نه‌ریتی
بنه‌ماڵه یان ده‌وروبه‌ری نیزیک دا بێ که‌متر ده‌بێ. به‌کارهێنانی تورکی له لای
ئه‌ندامانی وه‌چه‌ی " خوراه‌وه‌تر له 20 ساڵان" و له لای ئه‌وانه‌ی که
تا ئاستێکی به‌رز خوێندوویانه ، نیشان ده‌دا که ڕه‌سم و قاعیده‌ی به‌کارهێنانی
زمانان گۆڕاون و خه‌ریکن به شێوه‌یه‌کی قه‌تعی ده‌گۆردرێن به‌ره‌و به‌کارهێنانێکی
به‌رفره‌وانتر و گشتی تری تورکی.
له درێژه دان به تاوتوێ کردنی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و چلۆنایه‌تی دانوستاندن،
ئه‌وان ئاماژه به‌و ڕاستییه ده‌که‌ن که مه‌یلێکی گشتی به‌رچاو هه‌یه بۆ جوێ
کردنه‌وه‌ی ده‌وری زمانان؛ واته مه‌یلێکی گشتی هه‌یه له بواری "به‌رز"
دا زیاتر زمانی "به‌رز" به‌کاربهێندرێ و، له به‌رانبه‌ر وی‌دا ، له
بواری " خۆماڵی – نیزیک " دا سه‌ره‌تی بدرێ به زمانی "نزم".
به‌ڵام، به پێچه‌وانه‌ی چوارچێوه‌ی شاریانه، ته‌بیعه‌تی نه‌ریتی ئه‌و چوارچێوه‌یه به لێبڕاوی ئاماژه ده‌کا
به هه‌بوونی کوردی له بواری سۆسیالیزبوونی ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ و له دا‌و و ده‌زگای
ڕه‌سمی دا.وا ده‌رده‌که‌وێ که شێوه‌ی پێک هاتنی ده‌سته‌ی نموونه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی
ئێمه دیارکه‌ر بووه له ده‌رهاتنی ڕێژه‌ی
به‌کارهێنان و توانایی به‌رزتر له کوردی ده چوارچێوه‌ی شاریانه دا، له ئاست
چۆراچێوه‌ی نیو _ شاریانه.هه‌ر بۆیه هه‌موو زانیاریده‌ران لێکۆڵینه‌وه له
چوارچێوه‌ی شاریانه دا هه‌موویان خه‌ڵکی
کۆچه‌رن ( له لادێ و قه‌زا را کۆچیان کردووه)، له کاتێک دا که زانیاریده‌رێن نیوه – شاریانه له مێژه له نێوه‌ندی قه‌زا
، واته له نیزیک ئه‌و ده‌زگایانه ده‌ژین
که تورکی ده‌خه‌نه نێو ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌کارهێنانی سه‌قامگیر ده‌که‌ن.هاوته‌ریبییه‌کی
دیکه‌ش ئه‌مه‌یه که داهاتی مانگانه‌ی زانیاریده‌ران ئی چوارچێوه‌ی نیوه –
شاریانه زۆر زیاترن له داهاتی زانیاریده‌رێن شارستانی.
له زانیاری و تاوتوێ کردنه‌کانه‌وه ده‌رکه‌وت که توانایی ژنان ده کوردی
ده له ئی پیاوان به‌رزتره. به‌ڵام ئێمه ناتوانین له تاوتوێ به‌رده‌سته‌کانه‌وه هه‌ر هه‌مان ئاکام بۆ وه‌چه‌ی جه‌وان به ده‌ست
بخه‌ین.چونکه مێتۆدۆلۆژی و ڕێژه‌ی جینسییه‌تان له نێو زانیاریده‌ری جه‌وان دا
ڕێگا نه‌دا به لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێوان به‌کارهێنانی کوردی و توانایی زمانی له
لای ئاخێوه‌ری جه‌وان.
وا ده‌رده‌که‌وێ که گۆڕه‌ری (ڤاریابل) ی " ته‌مه‌ن" هه‌ره
دیارکه‌ره سه‌باره‌ت به به‌کارهێنان و سه‌ره‌تی پێدانی زمانی و هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به توانایی زمانی. به‌ڵام
مه‌یلی گشتی له سه‌ر سێ خاڵان کۆ ده‌بێته‌وه: یه‌که‌م، له نێو زانیاریده‌رێن له
سه‌ره‌وه‌ی 40 ساڵی کوردی به شێوه‌یه‌کی پته‌و سه‌رده‌سته؛ پاشان له نێو
زانیاریده‌ری نێوان 20-40 ساڵان دا تورکی و کوردی به‌یه‌که‌وه خاوه‌ن حزوورن، له
گه‌ڵ سه‌رده‌ستییه‌کیی لاوه‌کی به‌کارهێنانی کوردی؛ و دوایی له نێو زانیاریده‌رێن
جه‌وانتر و که‌متر له 20 ساڵان تورکی له
هه‌موو چالاکییه زمانییه‌کان دا سه‌رده‌سته. ئه‌م تابڵۆی داکشانی به‌کارهێنانی
کوردی ده هه‌مان کات دا نموونه‌یه‌که بۆ گۆڕینی زمانی له لای وه‌چه‌ی نوێ.
گۆڕینی کوردی هه‌ر وه‌ها له نێو ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ش که خوێندنی به‌رزیان
ته‌واو کردووه ده‌بیندرێ. هه‌ر بۆیه، سه‌ره‌تی پێدان و به‌کارهێنانی کوردی و هه‌ر
وه‌ها توانایی زمانی داده‌کشێ کاتێک ئاستی خوێندنی زانیاریده‌ران له سه‌ره‌وه
بێ.
ئه‌و نرخاندنانه ده‌شێ ڕێگه بده‌ن مرۆڤ بڵێ که وه‌زعی زمانی کوردی له
تورکییه وه‌ک نموونه‌یه‌ک وایه له " دوو زارییه‌تێکی بێ دیگلۆسی "،
بۆیه له تاوتوێ یه‌کان ڕا ده‌رکه‌وت که دوو زارێتییه‌کی به‌ربه‌چاو به به‌ربڵاوی
هه‌یه، به‌ڵام، له هه‌لومه‌رجی ئێستا دا، جوێ کردنه‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وام و
درێژخایه‌نی زمانی کۆنتاکت له ئارا دا نییه.به‌و شکلی ئێمه دیتمان که له
پێڤاژۆی گۆڕانی کوردی و له جیات وی جێی
خۆ کردنه‌وه‌ی تورکی له کار دایه. ئه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ک که قاعیده‌ی جوێ کردنه‌وه‌ی
ته‌ئسیری زمانان پێشێل بکرێن و له ئاکام دا حوزووری تورکی له هه‌موو بواری کۆمه‌ڵایه‌تی
و هه‌لومه‌رجی دانوستاندن دا پته‌وتر ده‌بێ.هه‌ر وه‌ها،توانایی زمانی ده کوردی دا
داده‌کشێن به پێی (1) وه‌چه‌ی ئاخێوه‌ران، (2) ده‌ورو به‌ر و چوارچێوه‌یه‌ی
سۆسیالیزه بوونێ، (3) ئاستی خوێندن.
له جه‌نگه‌ی ئه‌نجام دانی لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا چه‌ند که‌مایه‌سی لێکۆڵینه‌وه‌که‌مان
بۆ ده‌رکه‌وت. بۆ نموونه ، هێندێک له گۆڕه‌ره‌کانی (ڤاریابڵ) پرسیارنامه‌که زه‌حمه‌ت
بوون بۆ ووڵام دانه‌وه / تێگه‌یشتن و هه‌ر وه‌ها زه‌حمه‌ت بوون بۆ شرۆڤه کر‌دن.
دیسان، گه‌لێک باشتر ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئێمه توانیبامان ژێر- کۆمه‌ڵه‌یی نموونه‌یی
خۆمان به شێوه‌یه‌کی ئاوا ڕێک خستبا که ڕێژه‌ی جینسییه‌تان ده پۆلینکردنی به
پێی وه‌چه‌یان دا هاوڕێک بووبایه‌ن.به‌و پێیه لێکۆڵینه‌وه‌که ده‌رفه‌تی ده‌دا به
پێداچوونه‌وه‌یه‌کی پته‌وتر بۆ تاوتوێ کردنی جووت و گرانایی جینسییه‌تان له ئاڵوگۆڕی زمانی دا.هه‌ر وه‌ها بۆ ئه‌و ئامرازانه‌ی
که ئێمه بۆ تاوتوێ کر‌دن به کارمان هێنا (khideux/
khi square) پێویسته که
گۆڕه‌ر تاک بن ، واته ڕێگا نه‌دا به ڤاریابڵێک که ده نێو خۆی دا ڤاریابڵی دیکه
بحاوێنێته‌وه.به‌و شێوه‌یه ئێمه نه‌مانتوانی ڤاریابله‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆ "
ستاتوسی کۆمه‌ڵایه‌تی" دروست بکه‌ین بۆ دیتنه‌وه‌ی پێوه‌ندی وی له‌گه‌ڵ
ئاکاری زمانی. به بۆچوونی ئێمه، جووت و کاریگه‌ری " ستاتوسی کۆمه‌ڵایه‌تی"
له گۆرێنی زمانیی کوردی دا له تورکییه ده‌کرێ ببێ به مه‌یدانێکی له‌بار بۆ
لێکۆڵینه‌وه‌ی پێشه ڕۆژێ.
به‌ر له‌وه‌ی قسه‌کانمان ته‌واو بکه‌ین، ده‌بێ جارێکی دیکه وه‌بیر بخه‌ینه‌وه که زانیاری لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێمه به‌رته‌نگ
و سنووردارن و به هیچ جۆر نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو هه‌رێمی کورد له تورکییه ناکه‌ن.
بۆیه، تاوتوێ کر‌دن و نه‌تیجه ده‌رخستنی ئێمه ته‌نێ شتێک ده‌ستنیشان ده‌که‌ن و ئاماژه‌ن
به مه‌یلی سه‌ره‌کی که له گۆڕێ دان، نه
وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئه‌و دۆخه‌ی که هه‌یه به شێوه‌یه‌کی موتڵه‌ق نوێنه‌رایه‌تی
بکا. هه‌ر چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی ئێمه هێندێک مه‌یلی زمانیشی ده‌ستنیشان کرد بێ
له لای ئاخێوه‌رانی کورد، ئاشکرایه که وه‌زعی زمانان له هه‌رێمێ و هه‌ر وه‌ها
له تورکییه به گشتی، پێداویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆر به‌رفره‌وانتر و قووڵتر
هه‌یه. به بۆچوونی ئێمه بابه‌تێکی دیکه‌ی گه‌لێک گرینگ بۆ لێکۆڵینه‌وه که‌شف کردنی ته‌بیعه‌تی تێگه‌یشتنی
ئاخێوه‌رانه له سه‌ر وه‌زعی زمانی. به‌ڵام، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئاوا به‌رفره‌وان
و هه‌موولایه‌نه، ته‌نێ به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌لێک له لێکۆله‌ره‌وان و ده ماوه‌یه‌کی
درێژ دا ده‌بێ به‌ڕێوه ببردرێ.
No comments:
Post a Comment