ده‌قی ووتاری به‌ڕێز جێرێمی کۆربین
ده‌قی ووتاری به‌ڕێز جێرێمی کۆربین نوێنه‌ری پارتیی کرێکارانی بریتانیا له
مه‌جلیسی عه‌وام له کاتی دمه‌ته‌قه له سه‌ری جێنۆسایدی گه‌لی کورد،
پێنجشه‌مه 28ی فێڤرییه‌ی2013
وه‌رگێران له ئینگلیسییه‌وە: حه‌سه‌نی قازی
جێرێمی کۆربین ( مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی باکووری ئیزلینگتن، له‌نده‌ن) (
پارتیی کرێکار)
ئه‌من سپاسی دۆستی به‌ڕێزم ئه‌ندامی نوێنه‌ری بلایدۆن ( ئاغای ئاندرسۆن) و
دۆستانی دیکه ده‌که‌م بۆ ووتاره‌کانیان و یارمه‌تییان به گشت ئه‌م بابه‌ته. ئه‌من
به تایبه‌تی سپاسی ئه‌ندامی به‌ڕێزی نوێنه‌ری ستراتفۆرد – ئان – ئاڤۆن ( نازم زه‌هاوی)
ده‌که‌م بۆ ووتاره‌که‌ی. هه‌ر وه‌ک ئه‌و ئاماژه‌ی پێ کرد، به‌ڕێزی یه‌که‌م ئه‌ندامی
کوردی پارڵمانی بریتانیایه. ئه‌و و من به‌یه‌که‌وه له زۆر بۆنه‌ی کوردی دا به‌شداریمان
کردوووه و هیچ گومانم نییه له‌داهاتووش دا هه‌روا ده‌که‌ین.ئه‌و زۆر به باشی
قسه‌ی کرد له مه‌ڕ پێویستی ناسینی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵکوژی و جێنۆساید بوو
به دژی گه‌لی کورد له عێڕاق له ساڵی 1988 و ئه‌من به لێبڕاوی پشتیوانی له‌و
قسانه ده‌که‌م که ئه‌و کردی.مانگی داهاتوو، نه‌ورۆزه، ساڵی نوێی کوردی، که ئه‌و
بۆنه‌یه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر هه‌م له‌م ووڵاته و هه‌م له‌هه‌موو شوێنه‌کانی
هه‌رێمی [ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست] پیرۆز ده‌کرێ.
ئێمه ده‌بێ هیوادار بین که به‌م کاره‌مان بتوانین سه‌رنجان ڕابکێشین به‌ره‌و
ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ساڵی 1988 له عێڕاق قه‌ومان. هه‌ر وه‌ک دۆستی به‌ڕێزم نوێنه‌ری
سینۆن ڤالی ( ئان کلوید) ئاماژه‌ی پێ کرد، من و ئه‌و ئه‌و سه‌رده‌می هه‌ر دووکمان
ئه‌ندامی ئه‌م پارڵمانه بووین و من و ئه‌و زۆر جار ئه‌و بابه‌ته‌مان ده‌ورووژاند
، له‌وانه له چاپه‌په‌مه‌نی بریتانیاش دا. ئه‌گه‌ڕچی نه‌بوونی ئاگادارییه‌کی زۆر
له نێو بیروڕای گشتی دا جێی لێ تێگه‌یشتنه له به‌ر ئه‌وه‌ی مێدیا به‌وجۆری
که ده‌بوو شته‌کانی نه‌ده‌گوێسته‌وه ، ئێمه ده‌بێ ڕاستگۆ بین و بڵێین ماوه‌یه‌کی
درێژی پێ چوو تا زۆربه‌ی مێدیاکان و دامه‌زراوه‌ی سیاسی له‌م ووڵاته دا به
ڕاستی له‌وه تێبگه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لی کورد ده‌هات له عێڕاقێ. ئه‌گه‌ر ڕاستگۆ
بین ده‌بێ بڵێین ، به‌شێکی زۆری سیاسه‌تی حکوومه‌تی ئه‌و ده‌می کوێرانه بوو له
به‌ر پشتیوانیان له عێڕاق به دژی ئێران له شه‌ڕی دڵتاوێنی ئێران – عێڕاق دا و
به‌رژه‌وه‌نده به‌ڕچاوه ئابوورییه‌کانی بریتانیا له عێڕاقێ ده‌و سه‌روبه‌ندی
دا، نه‌ک هه‌ر ده‌رهێنان و که‌لک وه‌رگرتن له نه‌وت و له‌و جۆره به‌رژه‌وه‌ندییانه.
ئێمه ده‌بێ به هه‌ستێکی قووڵی ڕه‌خنه له‌خۆ له‌و پێواژۆیه بڕوانین، ئه‌گه‌ر
ئێمه هه‌ستێکی ئاوامان نه‌بێ ، ئه‌وه هیچ به قازانجی ئێمه نییە.
ئاخره‌که‌ی خه‌به‌ری به‌کارهاتنی گاز وه‌روو که‌وت و، دۆستی به‌ڕێزم نوێنه‌ری
شێفێڵد، هیلی ( مێگ مون) ئاماژه‌ی پێ کرد، که چۆن له پێشدا گونده‌کان
بۆمباران کران بۆ ئه‌وه‌ی شوشه بشکێندرێن تاکوو گاز کارتێکه‌ری هه‌ره لانی
زۆریان هه‌بێ. ئه‌وه کارێکی قێزه‌وه‌ن بوو که تێێدا ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی
باش و ڕوون ژیانیان له ده‌ست دا. به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جێنۆساید، ئێمه ده‌بێ له‌وه
بکۆڵینه‌وه که ئه‌وه چۆن ڕووی دا، چۆن به‌ڕێوه چوو و ئێمه چۆن ده‌توانین پێش
به‌وه بگرین که ئیتر کردوه‌ی ئه‌وتۆ دووپاته نه‌بنه‌وە.
ڕێگه‌م بده‌ن به‌گشتی هێندێک شت له سه‌ر کوردستان و گه‌لی کورد
بڵێم و به چ شێوه‌یه‌ک ده‌کرێ ئێمه له سه‌ر پشتیوانی خۆمان له‌وان به‌رده‌وام
بین. له مێژووی جیهان دا ڕیوایه‌تێکی ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچ هه‌یه بۆ به یه‌کدانانی
نه‌ته‌وان، کۆمه‌ڵگه‌ی ئێتنیکی و زمانیان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وان، که دیاره
ئه‌وه هه‌میشه کار ناکا. کۆتایی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی وه‌رچه‌رخانێکی کاریگه‌ر
بوو بۆ هه‌موو هه‌رێمه‌که - و ئه‌وه له مه‌ڕ هه‌موو مێژووی هه‌رێمه‌که وایه.
گه‌لی کورد به‌شێک له ئیمپڕاتۆری عوسمانی بوو و له چوارچێوه‌ی ئیمپراتۆری دا به
ڕه‌سمییه‌ت ده‌ناسرا، به ناسێنه و زمانی کوردی خۆیه‌وە.
ئه‌وان به‌یاننامه 14 خالییه‌که‌ی وودۆرف ویلسۆنیان به ده‌رفه‌تێکی
به‌به‌یاخ ده‌زانی ، وه‌ک زۆر له خه‌ڵکی دیکه‌ی هه‌رێمه‌که، له‌وانه گه‌لی فه‌له‌ستین
و زۆری دیکه و، پییان وابوو له ئاکامی به‌ڕێوه‌چوونی نێوه‌رۆکی ئه‌و به‌یاننامه‌یه
دا ده‌توانن ده‌وڵه‌تی له مه‌ر خۆیان به‌ده‌ست بهێنن. نوخته‌ی هه‌ره به‌رزی
به ڕه‌سمی ناسینی کوردان ناوبه‌رێک بوو له نێوان په‌یمانی سێڤر و په‌یمانی
لۆزان دا. له مه‌ودای نێوان ئیمزاکرانی ئه‌و په‌یمانانه دا ناسینی ده‌وڵه‌تێکی
کوردی له ئارا دا بوو. تورکییه‌ی مۆدێڕن دامه‌زرا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕۆژئاوا
زیاتر مه‌یلی به‌ره‌و ئه‌وه بوو په‌ریێنێک له هه‌مبه‌ر یه‌کێتی شووڕه‌وی
و له ووڵاته‌کانی ژێر ئینتیدابی فه‌ڕانسه و ئینگلیستان به‌ڕه‌و باشوور ساز
بکا و، به‌و شێوه‌یه گه‌لی کورد و ئاواته‌کانی له‌بیر کرا. بریتانیا له‌و ڕووه‌وه
ده‌ستی خاوێن نییه. ئێمه به‌شدار بووین له دامه‌زراندنی عێراقی مۆدێڕن دا و یه‌که‌م
بۆمباران کردنی هه‌وایی خه‌ڵک به گازی کیمیایی له ساڵی 1922 بریتانیا له
باکووری عێڕاق به دژی گه‌لی کورد به‌کاری هێنا. جا بۆیه مێژوویه‌کی له بیر
کردنی گه‌لی کورد، زمانه‌که‌یان، کولتووره‌که‌یان و ناسینه‌که‌یان له گۆڕێ دایه.،
ئه‌وه‌ی سه‌دام ده‌یکرد لووتکه‌ی چه‌وساوندنه‌وه و زۆرداری له نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان
گه‌لێک بوو، به‌ڵام مامڵه له گه‌ڵ گه‌لی کورد له ووڵاته‌کانی دیکه‌ی هه‌رێمیش
تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش ده‌بێ لێی بڕاوندرێ – واته له ئێران، له سوورییه و له
تورکییە.
له مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی مندا حه‌شیمه‌تێکی به‌ربه‌چاوی کورد ده‌ژین، که
زۆربه‌یان و نه‌ک هه‌موویان له تورکییه‌وه دێن.له ڕاستییدا، به ماوه‌ی ساڵان
ئه‌من سه‌ری زۆربه‌ی به‌شه‌کانی کوردستانم داوه. ئه‌وه زۆر جێی په‌ژاره‌یه بڵێم
که ئێمه هێشتا شاهیدی به ڕه‌سمییه‌ت ناسینی ته‌واوی گه‌لی کورد نین له تورکییه‌ی
مۆدێڕن دا، یان نه‌بوونی ده‌ره‌تانی خوێندنی زمانی دایکیی له گشت خوێندنگه‌کانی
تورکییه دا، یان له ڕاستیدا له هیچ خوێندنگه‌یه‌کی تورکییه دا جگه له‌و مه‌دره‌سانه
نه‌بێ که زمانی کوردی زمانی یه‌که‌مه [!!].ئه‌گه‌ر تورکییه بییه‌وێ ببێ به
هاوبه‌شێک له یه‌کێتیی ئوڕووپا یان شتێکی ئاوا ، ئه‌رکی سه‌رشانی ئێمه ئه‌وه‌یه
گوشارێکی زیاتری بخه‌ینه سه‌ری و پێی بڵێێن، " ئێوه ده‌بێ
[کوردان] زیاتر به ڕه‌سمی بناسین، به مافی زمانی، مافگه‌لی کولتووری و هه‌موو
ئه‌و شتانه‌ی دیکه بده‌ن به گه‌لی کورد له تورکییە.
ئه‌وه به‌تایبه‌تی یارمه‌تیده‌ر نییه کاتێک شارداری شارێکی گه‌وره‌ی وه‌ک
دیاربه‌کر، ده‌برێته به‌ر ده‌م دادگه له به‌ر ئاماده کردنی که‌ره‌سته‌ی
زانیاری به زمانی کوردی، که زمانی ئاسایی ئه‌و به‌شه‌ی ووڵاته.هه‌ڵوه‌شانی
ئیمپراتۆری عوسمانی گه‌یشته ئه‌و چلۆنایه‌تییه‌و له‌و ده‌مییه‌وه ویست بۆ
به‌ڕه‌سمی ناسینی کورد هه‌بووه.ئه‌و مافه، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به سازبوونی
هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردی له عێڕاق وه‌ده‌ست که‌وتووه. ئه‌وه به‌ته‌واوی راست
نییه که پێی بگوترێ سه‌ربه‌خۆ له به‌ر زاراوه‌ی قانوونیی نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌و
شوێنه ده‌وڵه‌تێکی به ڕه‌سمی ناسراوی سه‌ربه‌خۆ نییه، به‌ڵکوو له ڕاستیدا وه‌ک
شوێنێک ناسراوه و ددانی پێداهاتووه که نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی کورد ده‌کا.
ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی جێی خۆشحاڵییه که له ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو دا
، له ژێر گوشاری ئه‌و مانگرتنانه‌ی که کران و کوشتاری دڵتاوێنی پاریس له
چه‌ند حه‌وتووی ڕابردوو دا، حکوومه‌تی تورکییه به ڕاشکاوی قه‌بووڵی کرد و پێی
لێنا که ئه‌وان ده‌بێ له گه‌ڵ ئوێجاڵان وه‌ک ڕێبه‌رێکی ناسراوی گه‌لی کورد
له تورکییه قسه بکه‌ن.هه‌تا دێ هه‌ستی یه‌کێتی له نێو گه‌لی کورد له
چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وانه‌ی تێیاندا ده‌ژین زیاتر ده‌بێ و له‌وه
تێده‌گه‌ن که ئه‌وان ده‌بێ پشت به‌یه‌کتری ببه‌ستن. داخوا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه
که گۆیا ووڵاتێک به نێوی کوردستان داده‌مه‌زرێ که له داهاتوو دا به‌شه‌کانی
ووڵاتانی دیکه وه‌به‌ر بگر‌ێ؟ ئه‌من نازانم، به‌ڵام تا ئه‌و جێگایه‌ی لێی
ئاگادارم، هیچکام له بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردی چیدی داوخوازی
کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ ناکه‌ن که سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کان وه‌به‌ر بگر‌ێ. ئه‌و
بزووتنه‌وانه گشتیان ده‌یانه‌وێ له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنووره ده‌وڵه‌تیانه‌ی
ئێستا دا به ڕه‌سمی بناسرێن و ددانیان پێدا بێ. ئێمه ده‌بێ له‌و داوخوازه تێبگه‌ین،
به پیریه‌وه بچین و به ڕه‌سمی بناسین.
ئه‌گه‌ر گه‌لێک زۆرداری لێبکرێ و بچه‌وسێندرێته‌وه، ئه‌گه‌ر له زمان و له
مافگه‌لی کولتووری خۆی بێ به‌ش بکرێ ، ئه‌وان پێشێل ده‌کرێن به‌وشێوه‌یه‌ی که که‌مایه‌تیان
له هه‌موو دنیا مامڵه‌یان له گه‌ڵ کراوه به‌ر له به‌کار هێنانی جێنۆساید، له
وانه ئه‌مه‌ریکاییه خۆجێیی و ڕه‌سه‌نه‌کان، گه‌لی جووله‌که و و زۆر خه‌ڵکی دیکه
له ماوه‌ی 150 ساڵی ڕابردوو دا، مرۆ ده‌بێ دواجار بیپه‌ژرێنێ که زۆر داری زۆر مه‌زن
کراوه ، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و شته‌یه که له جێنۆسایدی ساڵی 1988 دا ڕوویدا. جا له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌من پشتیوانی له‌م پێشنیاز بڕیاره‌ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ خراوه‌ته به‌ر ده‌م
پارڵمان.
زۆر خه‌ڵک سه‌رنجیان داوه‌ته سه‌ر ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی ، که ئێستا له
عێڕاقی مۆدێڕن و له هه‌رێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان دا ده‌بیندرێن، ئه‌من به‌وانه ده‌زانم،
له ڕاستیدا ئه‌من دوای شه‌ڕی که‌نداو له ساڵی 1991 سه‌ری وێم دا. له گه‌ڵ
هاوکارانم، له‌وانه دۆستی به‌ڕێزم ، نوێنه‌ری ئه‌ندامی بڵایدۆن ( ئاغای
ئاندرسۆن) ، ئه‌من له ساڵی 2003 دا دژی شه‌ڕی عێڕاق بووم نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی
به‌هیچ جۆر بمه‌وێ پاکانه بۆ ڕێژیمی سه‌دام حوسێن بکه‌م یان ئه‌و شتانه له بیر
به‌رمه‌وه که ئه‌و کردی، به‌ڵکوو ئه‌من باوه‌ڕم به‌و مۆتیڤانه نه‌بوو که بۆ
تێوه‌گلان له شه‌ڕ دا ده‌هێندرانه گۆڕێ و به ڕاستم نه‌ده‌زانین. – ئه‌من پێم
وایه ئه‌وه زیاتر له به‌ر ده‌سته‌ڵاتی نیزامی ئه‌مه‌ریکا و سه‌رچاوه‌ی عه‌سکه‌ری
بوو – و ئه‌من به بیرم دا ده‌هات که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵک ده‌مرن و دراوێکی
زۆر خه‌رج ده‌کرێ له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا.ئه‌گه‌رچی ئێمه قه‌ت به ته‌واوی
له سه‌ر ئه‌و مژاره یه‌ک ناگرین ، به‌ڵام ئه‌من پێم وایه ئێمه هه‌موومان
ڕێکین له سه‌ر ئه‌وه که چۆن حکومه‌ته‌کانی عێڕاق یه‌ک به دوای یه‌ک دا کارنامه‌یه‌کی
قێزه‌وه‌نیان هه‌بوو له مه‌ڕ ڕه‌فتار و مامڵه‌ی خۆیان له گه‌ڵ گه‌لی کورد. مرۆ
ده‌بێ هیوادار بێ که هه‌ڕێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان له ئاستی جیهانی دا به ڕه‌سمی
بناسرێ و شوێنێک بێ که گه‌لی کورد بتوانێ تێیدا بژی.
کاتێک ئێمه باسی جێنۆساید و هۆلۆکۆسته‌کان ده‌که‌ین، هۆلۆکۆست به دژی گه‌لی
جووله‌که له ئوڕووپا له ساڵانی 1930 یه‌کان و 1940 کان له ئوڕووپا له زه‌ینی
هه‌موو که‌س دا جێی هه‌ره گرینگ ده‌گرێ. له به‌شداری کردن له بۆنه‌ی ڕۆژی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هۆلۆکۆست شتێکی گرینگه، هه‌ر که‌گه‌نجان به‌و جۆره
ڕێوڕه‌سمانه ده‌توانن له‌وه تێبگه‌ن که هۆلۆکۆست چ بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ش
هه‌ر وه‌ها گرینگه مرۆ له‌و جێنۆسایدانه‌ی دیکه‌ش تێ‌بگا که له سه‌رتاسه‌ری
دنیا دا کراون.لێره دا کات نییه که یه‌ک به یه‌ک باسی هه‌موان بکرێ و
بناسێندرێن، به‌ڵام مامڵه‌ی ئوڕووپاییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکاییه ڕه‌سه‌نه
خۆجێیه‌کان له ماوه‌ی پێڤاژۆی به‌کۆلۆنی کردنی باکووری ئه‌مه‌ریکا له سه‌ده‌ی
16هه‌مه‌وه به‌دواوه، به‌تایبه‌تی دواتر، به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو مه‌به‌ست
و مه‌قسووده‌کان جێنۆساید بوون به دژی ئه‌و گه‌لانه؛ نموونه‌کانی دی کامبۆدیا و
ڕواندان- واته، زنجیره‌یه‌ک له ڕووداوی قێزه‌وه‌ن و دڵتاوێن که له‌و شوێنانه
کران. له شوێنی نیزیکتر له‌و هه‌ڕێمه‌ی که ئه‌مڕۆ دمه‌ته‌قه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ین
کوشتوبڕی هه‌رمه‌نییه‌کان له ساڵی 1915 دا ڕووی دا.
هه‌ر کاته‌ی که یه‌کێک له ئێمه پێشنیاز بڕێارێکی سه‌رله‌به‌یانی زوو ده‌هێنێته
گۆڕێ و ده‌یخاته به‌رده‌م پاڕلمان که پێوه‌ندی به کوشت‌و بڕ و ناسینی
ڕووداوی ئه‌وتۆوه هه‌یه، له پرێنسیپ دا ئه‌وه‌ی به سه‌ر گه‌لی کورد هات، له
تورکییه‌وه ره‌خنه‌یه‌کی زۆر به‌ره‌وڕووی ئێمه ده‌کرێ ، که به ڕاشکاوانه بڵێم
ده‌بێ باشتر تێبگه‌ن، به‌ڵام که‌سی ئاوان به ئێمه ده‌ڵێن که ئێمه هیچ مافمان
نییه سه‌رنج به‌ره‌و ئه‌وه ڕابکێشین. ئه‌وه گرینگه ئێمه له مێژووی مامڵه‌ی
قێزه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک تێبگه‌ین له به‌ر بیر و ڕا و بۆچوونی ڕه‌گه‌په‌رستانه،
که به پێشیل کردنی هه‌ره دڕندانه‌ی مافی مرۆڤ کۆتاییی دێ .
باب ستوارت ( مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی بێکنهام) ( کۆنزێرڤاتیڤ)
ڕێزدار باسی ڕۆژی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هۆلۆکۆستی کرد. به
له به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که‌مێک له‌وه‌وه گلام که ده‌کرێ به هۆلۆکوست
دابندرێ ، له بۆسنیا، هه‌ر کاتێک ئه‌من
له ڕۆژی بیره‌وه‌ری هۆلۆکۆست دا قسه ده‌که‌م یان تێیدا ئاماده ده‌بم، ته‌نێ بیر
له هۆلۆکۆستی جووڵه‌که‌کان ناکه‌مه‌وه. به دڵنیاییه‌وه هه‌رمه‌نییه‌کان، کورده‌کان
و کامبۆجییه‌کانیشم وه‌بیر دێته‌وه. ئه‌من به ته‌واوی له گه‌ڵتان هاو ڕام:
کاتێک ئێمه باسی هۆلۆکۆست ده‌که‌ین، ده‌بێ مه‌به‌ستمان زیاتر له نه‌ته‌وه‌یه‌کی
تایبه‌تی بێ.
جێرێمی کۆربین: ئه‌من سپاسی ڕێزداری به‌حورمه‌ت ده‌که‌م
بۆ هێنانه گۆڕی ئه‌و پنکته، که منیش له‌گه‌ڵی ڕێکم.
جێی شانازییه بۆ من نوێنه‌رایه‌تی زماره‌یه‌کی به‌رچاو
له گه‌لی کورد ده‌که‌م له مه‌ڵبه‌ندی لێ هه‌ڵبژێردرانم. ئه‌من شانازی ده‌که‌م به
ئه‌و یارمه‌تیانه‌ی ئه‌وان ده‌یکه‌ن، چ ئه‌وانه‌ی هاتوونه ئه‌م ووڵاته و چ ئه‌وانه‌ی
لێره له دایک بوون. هه‌تا مانگێکی دی ئێمه له فینسبێری پارک جێژنی نه‌ورۆز ده‌که‌ین
، ئه‌وه وه‌ک هه‌میشه، جێژنێکی پڕ له شادی ده‌بێ – به هیوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ
گه‌وره‌ترین یه‌کێتیی لوا‌و له نێو گه‌لی کورد دا هه‌بێ خه‌ڵکی هه‌ر پارچه‌یه‌کی
ناوچه‌ی کورد بن با ببن.
ئه‌گه‌ر ئێمه جێنۆساید به ڕه‌سمی بناسین، ئه‌وه هه‌نگاوێکی
گه‌وره‌یه، ئێمه شتێک ده‌ناسین که له
قانوون دا ناسێندراوه وه‌کوو حه‌ولێک بۆ
له بیر کردنی گه‌لێک له به‌ر ناسێنه‌ی، له به‌ر ڕه‌گه‌زی یان له به‌ر ئێتنیستی
خۆیان. به به‌ڕه‌سمی ناسینی جێنۆساید، ئێمه پێی لێ ده‌نێین که شتێکی قێزه‌وه‌ن
ڕووی دا، و ئێمه ده‌بێ چاوێک به خۆمان دا بخشێنینه‌وه و بزانین که وه‌ک وڵاتێک
یان ده‌سته‌یه‌ک له ووڵاتان ئه‌وده‌می چمان کرد و چمان نه‌کرد . کردنی ئه‌وه
یارمه‌تی ده‌کا به وه‌چه‌ی داهاتوو له‌وه
تێ‌بگا له بیرنه‌بردنه‌وه ئینسان ده‌خاته هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆوه که حه‌ول بدا کارتێکه‌ری له سه‌ر داهاتوو هه‌بێ و که‌مایه‌تیان بپارێزێ، له هه‌ر جێگایه‌کی
دنیا ده‌بن با ببن. به داخ و که‌سه‌ره‌وه، ئه‌و جێنۆسایدانه‌ی ، ئه‌مڕۆ ئێمه
باسمان لێ کردن، یه‌که‌م جێنۆساید نه‌بوون ، و ئه‌گه‌رچی ئه‌من هیوا دارم دوایین
جێنۆساید بووبن، دڵنیا نیم که ئاوا بێ، ئه‌وه به‌ڕه‌سمی ناسین و تێگه‌یشتن له
گه‌لان، مافه‌کانیان، ناسێنه‌کانیان، کو‌لتوور و نه‌ریته‌کانیانه که دنیایه‌کی
زۆر ئه‌مینتر و هێمنتر ده‌ئافرێنێ. به ده‌ستهێنان و گه‌یشتن به دنیایه‌کی ئاوا
به پێویستی له مه‌ڕ شه‌ڕ، بۆمب و هێرشکارییه‌کان نییه؛ به‌ڵکوو زیاتر له‌مه‌ڕ
تێگه‌یشتن و به ڕه‌سمی ناسینی گه‌لان و مافه‌کانیانه و به‌شکردنی سه‌رچاوه‌کان
نه‌ک دزینیان.
ده‌قی بڕیار په‌سندکراوی پاڕلمانی بریتانیا له کۆبوونه‌وه‌ی پێنجشه‌مه
28ی فێڤرییه‌ی 2013
بابه‌ت خرا بەردەم پاڕڵمان و ڕيکەوتنی لە سەر کرا.
بڕیار درا،
ئەم پاڕلمانە جێنۆساید بە دژی خەڵکی کوردستانی عێڕاق بە ڕەسمی دەناسێ،
حکوومەتان، یەکێتیی ئوڕووپا و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تەشویق دەکا هەنگاوی
ئەوتۆ هەڵبهێننەوە؛ ئەم پاڕلمانە لەو باوەڕە دایە، ئەم هەنگاوە کارێکی ئەو تۆ دەکا
گەلی کورد ، کە زۆریان لە شانشینی یەکگرتوو دەژین، بۆ ئەو خەسارە گەورەیەی لێیان
کەوتووە هه‌ست بکه‌ن عه‌داڵه‌تیان به‌ده‌ست هێناوه ؛ لەمەش زیاتر ئەم پاڕڵمانە
پێی وایە ئەو بڕیارە کارێکی ئاوا دەکا، شانشینی یەکگرتوو ، لانکی دێمۆکڕاسی و
ئازادی،پەیامێک بنێرێ بۆ پشتیوانی لە پەیماننامە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ، کە ئێستا
حەوجێی زۆر زیاتریان پێ هەیە بە لەبەرچاو گرتنی ئەو قه‌سسابییه‌ی لە سوورییە دەکرێ
و ئەگەری بەکارهاتنی چەکوچۆڵی کیمیایی لەوێندەرێ.
No comments:
Post a Comment