داوای لێبوردن و ڕوونکردنهوهی ڕهحمان محهمهدیان
داوای لێبوردن و ڕوونکردنهوهی " ڕهحمان محهمهدیان"
سهبارهت به نووسراوهکهی من " لی
سکیاڤی – بێردت ، ئهو ژنه ڕۆژنامهنووسی ئیتالیاییهی له بهردهشان بوو به
قوربانی شهڕی عهشیرهتیی کوردی"
به دوای بڵاو بوونهوهی چڵ و نیوهچڵی ئهو بابهتهی
سهرهوه له بڵاوکراوهی "
چرۆ" دا و سڕینهوهی ناوی من ، حهوتووی ڕابردوو بیر و ڕای گشتی م لهو کاره
ئاگادار کرد. "ڕهحمان محهمهدیان" له ڕوونکردنهوهیهک دا که بۆ وێبنووسی " ڕوانگه " ی ناردووه
وێڕای داوای لێ بوردن خۆی له قرتاندنی
ناوی نووسهر بێ بهری دهکا.
لێره دا بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی ڕوونکردنهوهکهی محهمهدیان وهکوو خۆی بڵاو دهکرێتهوه و چاوهڕوانین بڵاو کراوهی " چرۆ" ش له ههوڵێن ژمارهی خۆی دا داوای لێبوردن له خوێنهرهوان و خاوهنی بابهتهکه بکا.
حهسهنی قازی 18- 12- 1391
لێره دا بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتی ڕوونکردنهوهکهی محهمهدیان وهکوو خۆی بڵاو دهکرێتهوه و چاوهڕوانین بڵاو کراوهی " چرۆ" ش له ههوڵێن ژمارهی خۆی دا داوای لێبوردن له خوێنهرهوان و خاوهنی بابهتهکه بکا.
حهسهنی قازی 18- 12- 1391
ڕێزدار حەسەنی قازی
لەگەڵ داوای لێبووردن لە جەنابتان
سەبارەت بەوەی بێ پرس و ڕای ئێوە بابەتی کووژرانی لی سکییافی بیردت، ژنە
ڕۆژنامەنووسی ئیتالیایی لە بەردەڕەشانی سەر ڕێگای مەهاباد- میاندواوم کە لە وێبلاگی ڕوانگەدا بڵاو بۆتەوە، وەک
ئامادەکار ناردووە بۆ دووحەوتەنامەی چرۆ و لە ژمارە ١٨ ی ڕۆژنامەکەدا بڵاو بۆتەوە،
ڕایدەگەیێنم کە:
١. من بە ڕاشکاوی ناوی جەنابتان و وێبلاگی ڕوانگە
و ئادرێسی وێبلاگەکەم لە سەرەتای بابەتەکەدا ڕاگەیاندبوو. ئەوەش دەقی سەرەتاکەی
منە:
سەرنج: لێرەدا تەنیا بەکورتی هەوڵ وتێکۆشانی ڕێزدار حەسەن
قازی نوسەر و ئەدیبی کورد لەمەر روونکردنەوەی کارەساتەکەوهەروەها کورتەیەک لە
چالاکی وشاهیدی دانی 'وینستن بێردت' هاوسەری 'لی سکییافی- بێردت' لەبەردەم
کومیسیۆنی ئەمنییەتی نێوخۆیی سەنای ئەمریکا لە نوڤامبری 1955، دەخەمە بەرچاو و لە
کۆتاییدا سەرنجی خوێنەر بۆڕیوایەتی سەیفەخانی کوری مەجیدخانی میرموکری رادەکێشم
کەخۆی لەجەنگەی روداوەکە وشایەدی کوژرانی بێ بەزەییانەی ئەو ژنە رۆژنامەنوسە
ئیتالیاییە بووە.
ئامادەکردنی: رەحمان محەممەدیان – بۆکان
سەرچاوە: ماڵپەڕی روانگە"http://ruwange.blogfa.com/
٢. لەبەر هەر هۆکارێک، ڕۆژنامەکە ئەو سەرەتایەی
منی قرتاندبوو و چاپی نەکردبوو. ئەنجامی کارەکە ولابرانی ناوی ئێوە وای کردبوو کە
گوایە من بابەتەکەم نووسیبێت! دیارە کاری وا لە من ناوەشێتەوە و نەک هەر من، هیچ
کەسێک بە دەنکەجۆیەک عەقڵەوە بابەتێک بە ناوی خۆیەوە بڵاو ناکاتەوە کە لەسەر
ئینترنێت بە ناوی خاوەنەکەیەوە بڵاو بۆتەوە و هەزاران کەس خوێندوویانەتەوە
وهەرئەودەمەش دەتوانن بیخوێننەوە.
٣. بە تەئکید و ڕاستگۆیانە دەڵێم من ئەو بابەتەم
کە چاوپێکەوت بۆم سەربجڕاکێش بوو و لەبەر ئەوەی لە پەیوەندی ناوچەکەشدا بوو، ویستم
بکەوێتە بەر دەستی خوێنەرێکی زیاتر لە ناوخۆی وڵاتیش.
٤. لەو پەیوەندییەدا نامەم بۆ ڕۆژنامەی چرۆ
نووسیوە و ناڕەزایی خۆمم سەبارەت بە قرتانی سەرەتاکە دەربڕیوە ئیتر ئەوان و توانا
و دەرەتانیان دەزانێت ڕایدەگەیێنن یان نا.
٥. دیارە ئەوە هەڵەی من بووە کە
دوو بەش لە بابەتەکەم هەڵبژاردووە و ناردوومە بۆ چرۆ کە یەکیان بیرەوەرییەکانی
سەیفەخانی بابامیری بوو. ئەو بیرەوەرییانە بە بۆچوونی من بۆخەڵکی ناوچەکە زۆر
سەرنجڕاکێش دەبوون؛ بەشەکەی دیکەش بەدواداچوونی هاوسەری لی سکییافی بوو. وەک دەبینن لە یەکەم دێڕیشدا زەحمەتەکانی ئێوەم
لەو بوارەدا بەرزنرخاندووە کە دەریدەخات نەمویستووە خەڵک چەواشە بکەم، بەڵام دیارە
ئەوەش کارێکی هەڵە بوو و دەبوایە سەرجەمی بابەتەکەیان بۆ بنێرم نەک هەڵبژاردەیەک.
٦. جارێکی دیکەش ڕایدەگەیێنم من هیچ مافێکم بەسەر
ئەو بابەتەی ئێوەوە نەبووە و نییە و نەدەبوایە دەستەواژەی 'ئامادەکار' یش بۆ خۆم
بنووسم گەرچی دیسان دووپاتی دەکەمەوە ئەوەم بە نییەتێکی خراپ نەکرد و تەنیا بۆ
ئەوە بوو کە دەریبخەم هەڵبژاردنی ئەو دووبەشەی بابەتەکە، کاری من بووە و دیارە
ئەگەر سەرەتای نووسراوەکەی من بڵاو ببوایەتەوە واهەبوو ئەوەندەی گومان
نەخوڵقاندایە کە ئێستا خوڵقاندوویەتی.
لەگەڵ ڕێزمدا
ڕەحمان محەممەدیان
18/12/1391
No comments:
Post a Comment