دزی زوو ئاشکرا ده‌بێ
که‌سێک به ناوی " ڕه‌حمان محمه‌دیان" هاتووه له ژماره‌ی " دوو هه‌فته نامه‌ی چرۆ، دووشه‌مه 30 ڕێبه‌ندانی 1391" ، لێکۆڵینەوەکەی منی" لی سکییاڤی - بێردت ، ئه‌و ژنه ڕۆژنامه نووسه ئیتالییه‌یه‌ی له به‌رده ڕه‌شان بوو به قوربانی شه‌ڕی عه‌شیره‌تی کوردی" که له به‌رواری 6ی ڤێڤرییه 2013 دا هاوکات له وێبنووسی ' ڕوانگه" ' و ماڵپه‌ڕی " ناوه‌ندی نووچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ " دا بڵاو کراوه‌ته‌وه به نێوی خۆی و به ده‌ستێوه‌ردان له سه‌ردێڕی باسه‌که " ڕیوایه‌ته‌کان له باره‌ی چۆنیه‌تی مه‌رگی لی -سکییاڤی - بێردت ژنه ڕۆژنامه نووسی ئیتالیی له
به‌رده ڕه‌شانی سه‌ر ڕێگای مهاباد و میاندواو " بڵاو کردووه‌ته‌وه...
دیاره له‌و دزێتییه دا " ئاماده‌کار " ڕەنگە بۆ شوێنە ونکێ بابەتی یەکەمی لێکۆڵینەوەکەی کە بریتیە لە نووسینێکی میمۆ فرانزینێلی قرتاندووە و لە شاییدانی وینستن بێردت ڕا دەستی پێکردووە.
وا دیارە هەموو بابەتەکە لەم ژمارەیەی "چرۆ " دا نەهاتووە و لەوانە بوو ئەگەر ئەو دزییەی ئاشکرا نەکرێ درێژەکەشی له" ئامادە کردنی " ڕەحمان محەمەدیان" بڵاو بێتەوە.
لێرە دا دەمەوێ دەستەی نووسەرانی دوو هەفتەنامەی "چرۆ" لە یەکەم ژمارەی بڵاوکراوەکەیان دا داوای لێبوردن لە خوێنەرەوان و لە ئامادە کاری ڕاستەقینەی ئەو بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن لە بڵاوکراوەکەیاندا جارێکی دا گزییەکی ئاوا ئاشکرا بکرێ، چونکە ئەوە وەزەندێکی زۆر بە ئابڕووی ڕۆژنامەوانییان دەگەیێنێ.
حەسەنی قازی
یەکشەمە، 13ی ڕه‌شه‌مه‌ی 1391
No comments:
Post a Comment