هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژئاوای کوردستان
هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژئاوای کوردستان
هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی ڕۆژئاوای کوردستان له پاراستنه‌وه بگره هه‌تا سیاست، له
زمانه‌وه بگره تا فه‌رهه‌نگ ، کر و کۆمه‌ڵه‌یه‌کی مۆدێلێکی دێمۆکڕاتیک و ژیانی
هاوبه‌ش ده‌هێنێته گۆڕێ.
ئه‌م هاوپه‌یمانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه که له کۆبوونه‌وه‌ی 6ی ژانوییه‌ی مه‌جلیسی قانوون دانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی ڕۆژئاوای کوردستان دا په‌سند کراوه، به مۆدێلێکی ژیانی ئازاد و یه‌کسان داده‌ندرێ. هاوپه‌یمانی بریتییه له:
ئه‌م هاوپه‌یمانییه کۆمه‌ڵایه‌تییه که له کۆبوونه‌وه‌ی 6ی ژانوییه‌ی مه‌جلیسی قانوون دانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی ڕۆژئاوای کوردستان دا په‌سند کراوه، به مۆدێلێکی ژیانی ئازاد و یه‌کسان داده‌ندرێ. هاوپه‌یمانی بریتییه له:
سه‌ره‌تا:
بۆ دامه‌زراندنی عه‌داڵه‌ت، ئازادی و دێموکڕاسی،
له سه‌ر بنه‌مای کۆمه‌ڵه‌ی ئێکۆلۆژیک و یه‌کسان، به بێ جیاوازی خستنه ناو ڕه‌گه‌ز،
دین، نه‌ته‌وه، باوه‌ڕی، مه‌زهه‌ب و جینسییه‌تان.له پێناو ئه‌وه‌ی دا که پێکهاته‌ی سیاسی و ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتیک پێ بگه‌ن که ئه‌رکی
هاوگۆنجاندنی خۆیان ،فره ڕه‌نگی و ژیانی هاوبه‌ش به‌جێ بهێنن. له پێناو ڕێزگرتن
له مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی ژنان، مسۆگه‌ر کردنی مافی ژنان و منداڵان . له
پێناو مسۆگه‌ر کردنی خۆ پاراستن و پاراستنی ڕه‌وا و ڕێزگرتن له ئازادیی دینی و
باوه‌ری.
ئێمه گه‌لی هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری
دێمۆکڕاتیکی کورد، عه‌ڕه‌ب، سوریان (
ئاسۆری، کلدانی و ئارامی) ، ئه‌رمه‌نی و چه‌چه‌ن به پێی ئیراده‌ی ئازادی خۆمان ئه‌م
هاوپه‌یمانییه ڕاده‌گه‌یێنن.
هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک
چه‌مکی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، عه‌سکه‌ری و دینی ، هه‌ر وه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
ناوه‌ندی و ده‌سته‌ڵاتی ناوه‌ندی په‌سند ناکا. به پێی هه‌موو شێوه‌کانی ڕێک که‌وتن
و نه‌ریتی دێمۆکراسی و فره ڕه‌نگی کراوه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێکهاته‌کانی
کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، نه‌ته‌وه‌یی و ئێتنیکی بتوانن به ڕێگای ڕێکخراوه‌ی
خۆیاندا خۆیان ئیفاده بکه‌ن. ڕێز گرتن له سنووری سوورییه، پیوانه‌کانی مافی
مرۆڤ و پاراستنی ئاشتی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
له پێناو دامه‌زراندنی بنه‌ماکانی هاوپه‌یمانیی
کۆمه‌ڵایه‌تی و پێکهێنانی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتیک به ڕێگای دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک که عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌سته‌به‌ر ده‌کا و له پێناو پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌ی شارستانی، ئیراده‌ی هه‌موو
پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی کورد، عه‌ڕه‌ب، سوریانی، ئه‌رمه‌نی و چه‌چه‌ن که
له‌گه‌ڵ پێکهاته‌کانی دیکه‌ی گه‌لی سوورییه
یه‌کیان گرت بۆ ئه‌وه ده نێو
سوورییه‌یه‌کی دێمۆکڕاتیک دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ببێته سیستمێکی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
کۆمه‌ڵایه‌تی. له پێناو پێکهێنانی ئه‌و ئامانجانه و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه
ئێمه ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌مان ساز کرد و ڕامان گه‌یاند.
به‌شی یه‌که‌مین
بنه‌ما گشتییه‌کان
خاڵی یه‌که‌م:
ناوی ئه‌م په‌یمانه هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی کانتۆنگهلی ( جزیرێ، کۆبانێ و عه‌فرینێ)
یه. سه‌ره‌تای هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک به‌شێکه له په‌یمان و لێی جوێ ناکرێته‌وه.
خاڵی دووه‌م:
ئهلف : سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵاتان گه‌ل ه، گه‌ل خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته و به ڕێگای سازی و مه‌جلیسه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌با. گشت ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که دژبه‌ری هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌کانی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکن، نا ڕه‌وان.
ئهلف : سه‌رچاوه‌ی ده‌سته‌ڵاتان گه‌ل ه، گه‌ل خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته و به ڕێگای سازی و مه‌جلیسه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌با. گشت ئه‌و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی که دژبه‌ری هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمه‌کانی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکن، نا ڕه‌وان.
ب: سه‌رچاوه و بناخه‌ی هه‌موو مه‌جلیس و ده‌سته‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵ که له سه‌ر بنه‌مای دێمۆکراسی پێک هاتوون گه‌ل ه.
نابێ هیچ که‌س یان ده‌سته خۆی داسه‌پێنێ.
خاڵی سێیه‌م:
ئهلف: سوورییه ده‌وڵه‌تێکی ئازاد، دێمۆکڕات و سه‌ربه‌خۆیه،
سیستمی پارڵمانتاری، فێدێراڵ، فره ڕه‌نگ و دێمۆکڕاتیکه.
ب: کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ( جزیرێ، عه‌فرینێ و کۆبانێ
) به‌شێکن له جوگرافیای سوورییه و شاری قامشلۆ
ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی کانتۆنی جزێرێ یه.
ج: کانتۆنی جزیرێ هه‌رێمێکی هاوبه‌شه، تێیدا
کورد، عه‌ڕه‌ب، سوریانی، ئه‌رمه‌نی و چه‌چه‌ن و دینگهلی ئیسلام، مه‌سیحی، ئێزیدی
به یه‌که‌وه تێیدا ده‌ژین، ئه‌و پێکهاتانه هه‌موویان له سه‌ر بنه‌مای برایه‌تی
و ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌ژین.
د: ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ هه‌موو کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری
دێمۆکراتیک بڕ ده‌کا و مه‌جلیسی قانوون دانانی کاتی نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو کانتۆنه‌کان
ده‌کا.
سیستمی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک له
کانتۆنگهلان دا:
خاڵی چواره‌م:
1- مه‌جلیسی قانوون دانان 2- مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
3- کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن 4- دادگه‌ی
باڵای قانوونیی بنچینه‌یی 5- مهجلیسگهلی هه‌رێمی
خاڵی پێنجه‌م:
شاری قامشلۆ ناوه‌ندی کانتۆنی جزێرێ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
وییه.
خاڵی شه‌شه‌م:
هه‌موو که‌سایه‌تی و پێکهاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک له هه‌مبه‌ر قانوون
دا له ڕووی ماف و ئه‌رکان دا وه‌ک یه‌ک وان.
خاڵی حه‌وته‌م:
هه‌موو شار و هه‌رێمه‌کانی جوگرافیای سوورییه که
هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌سند ده‌که‌ن، مافیان هه‌یه که له‌گه‌ڵ کانتۆنگهلی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک بکه‌ون.
خاڵی هه‌شته‌م:
هه‌موو کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که کار‌و باری هه‌رێمی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به پێی ئیراده‌ی ئازادی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مه‌جلیسی خۆیان پێک بهێنن و هه‌موو مافی خۆیان که له دژی خاڵه‌کانی هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک نه‌بن به‌جێ بهێنن.
هه‌موو کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که کار‌و باری هه‌رێمی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و به پێی ئیراده‌ی ئازادی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مه‌جلیسی خۆیان پێک بهێنن و هه‌موو مافی خۆیان که له دژی خاڵه‌کانی هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک نه‌بن به‌جێ بهێنن.
خاڵی نۆیه‌م:
زمانه‌کانی ڕه‌سمی کانتۆنی جزیرێ بریتین له زمانی
کوردی، عه‌ڕه‌بی و سوریانی. هه‌ر وه‌ها مافی هه‌موو پێکهاته‌کانی دیکه‌یه که به زمانی دایکی خۆیان په‌روه‌رده بکرێن.
خاڵی ده:
کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ده‌ست له کاروباری نێوخۆیی ده‌وڵه‌تان وه‌ر ناده‌ن ، مافی دراوسێیه‌تی ده‌پارێزن و ناکۆکییان به ڕێگای ئاشتییانه دا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ده‌ست له کاروباری نێوخۆیی ده‌وڵه‌تان وه‌ر ناده‌ن ، مافی دراوسێیه‌تی ده‌پارێزن و ناکۆکییان به ڕێگای ئاشتییانه دا چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.
خاڵی یازده:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک مافی ئه‌وه‌ی
هه‌یه که ئاڵا و نیشان و سروودی خۆی هه‌بێ و به پێی قانوونێک دیاری‌یان بکا.
خاڵی دوازده:
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نموونه‌یه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکی سوورییه و پارچه‌یه‌که له سوورییه‌ی پێشه‌رۆژێ، که تێیدا
سیستمێکی سیاسی نه ناوه‌ندی داده‌مه‌زرێندرێ.له به‌ر ئه‌وه‌ی که سیستمی فێدێراڵ
سیستمی هه‌ره له‌باره بۆ سوورییه و له‌مه‌ڕ پێوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان
و ناوه‌ند ، ئه‌و پێوه‌ندییانه له سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایانه ساز ده‌کرێن.
به‌شی دووه‌م
بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کان:
خاڵی سێزده:
له‌م په‌یمانه دا ده‌ستگای قانوون دانان، دادپه‌روه‌ری
و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له یه‌کتری جیان.
خاڵی چارده:
به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به پێی بنه‌مای دادمه‌ندیی
کاتی هه‌موو ئه‌و جۆره پڕۆژه ڕهگهزپهرستانهیانهی
که ڕێژیمی ده‌سته‌ڵاتداری پێشوو به دژی
دانیشتووانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌که ئه‌نجامی داون لا ده‌با و یارمه‌تی ئه‌و
هاووڵاتیانه ده‌دا که زه‌ره‌ریان وێ که‌وتووه.
خاڵی پازده:
- یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه) وه‌ک
سازییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیاری هێمنی و پاراستنی خاکی هه‌ر سێک کانتۆنانه. بۆ
خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل ه، ئامانج و هێمنیی نه‌ته‌وه‌یی وی ده‌پارێزێ، به
پێی بنه‌ماکانی خۆ پاراستنی ڕه‌وا ده‌جووڵێته‌وه، پێوه‌ندی وی له‌گه‌ڵ هێزی چه‌کداری
ناوه‌ند له لایه‌ن مه‌جلیسی قانوون دانان وه به قانوونێک دیاری ده‌کرێ، له
ئاست ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی که به دژی هێمنیی ناوخۆیی و سیستمی گشتی بن پشتگیری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
مه‌ده‌نی ده‌کا و فه‌رمانی خۆی له فه‌رمانداریی گشتی یه‌کینه‌ی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) وه‌رده‌گرێ.
- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی هێزگه‌لی ئاسایش ، ده‌سته‌ی
هێمنیی ناوخۆیه.
خاڵی شازده:
ساز کردنی ئه‌و جۆره قانوونانه‌ی که کڕیار و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌دێری ده‌زگای قه‌زایی ،قه‌ده‌غه‌یه.
ساز کردنی ئه‌و جۆره قانوونانه‌ی که کڕیار و بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌خه‌نه ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌دێری ده‌زگای قه‌زایی ،قه‌ده‌غه‌یه.
خاڵی حه‌ڤده:
هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو قانوونان دا به‌شداری چالاکانه‌ی جه‌وانان له ژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، له هه‌موو قانوونان دا به‌شداری چالاکانه‌ی جه‌وانان له ژیانی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کا.
خاڵی هه‌ژده:
تاوانکاری و جه‌زا به قانوونان دیاری ده‌کرێن.
تاوانکاری و جه‌زا به قانوونان دیاری ده‌کرێن.
خاڵی نۆزده:
باج و پاره وه‌رگرتن به قانوونان ده‌سنیشان ده‌کرێن.
باج و پاره وه‌رگرتن به قانوونان ده‌سنیشان ده‌کرێن.
خاڵی بیست:
په‌یماننامه و به‌ڵگه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له
مه‌ڕ مافی مرؤڤ بریتین له پارچه‌یه‌کی سه‌ره‌که
و به‌رده‌وامی ئه‌م هاوپه‌یمانییه.
به‌شی سێیه‌م
ماف و ئازادی:
ماف و ئازادی:
خاڵی بیست و یه‌ک:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی: به پێی په‌یمان و جاڕنامه‌ی
نێونه‌ته‌وه‌یی ، مافی مرۆڤ و به‌ها باڵاکانی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. ده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دا نرخی هه‌ره بلیند له لای که‌سان یان ده‌سته‌یان ئازادی یه.
خاڵی بیست و دوو:
جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
مافگه‌لی مه‌ده‌نی، سیاسی، کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و هه‌موو په‌یماننامه‌کانی دیکه‌ی پێوه‌ندیدار ،
به‌شێکن له‌م هاوپه‌یمانییه.
خاڵی بیست وسێ:
ئهلف – هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به
ناسنامه‌ی ئێتنیکی، جینسییه‌تی، دینی ، مه‌زه‌بی، کولتووری و زمانی خۆیه‌وه بژی.
ب- هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به پێی
بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه‌ی ئێکۆلۆژیک بژی.
خاڵی بیست و چوار:
هه‌موو که‌س و ده‌سته‌یه‌ک ، له ڕامان، باوه‌ڕی و
ده‌ربڕینی بۆچوونی خۆی دا ئازاده. ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینانه له‌پێناو خۆ سه‌پاندن
و له دژی سیستمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی و ئاشتی ناوخۆیی نه‌بن.
خاڵی بیست و پێنج:
ئهلف – ئازادیی که‌سێتی پارێزراوه و نابێ هیچکه‌س
له ده‌ره‌وه‌ی قانوون بگێرێ.
ب- حورمه‌تی ئینسانان پارێزراوه و هیچکه‌س نابێ
ئه‌شکه‌نجه‌ی فیزیکی و ده‌روونی بدرێ، ئه‌و که‌سه‌ی کارێکی ئاوا بکا سزا ده‌درێ.
ج- بۆ گرتووان هه‌لومه‌رجی ژیانی ئینسانی ئاماده
ده‌کرێ و به‌ندیخانه له جیات ئه‌وه‌ی که شوێنی سزا دان بن ، ده‌بن به جێی وهخۆکردنهوه
و په‌روه‌رده.
خاڵی بیست و شه‌ش:
ده هاوپه‌یمانی دا مافی ژیانی سیاسی پارێزراوه و
سزای له‌دار دان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
خاڵی بیست و حه‌وت:
مافی ژنان ده ژیانی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابووری، کولتووری و هه‌موو بواری ژیان دا هه‌یه.
خاڵی بیست و هه‌شت :
مافی ژنان هه‌یه بۆ خۆپاراستن و لابردنی هه‌موو
جوره جوداکاری جینسییه‌تی.
خاڵی سی:
هاوپه‌یمانی مافی منداڵان ده‌پارێزێ، کار پێکردن ، به‌کارهێنان، ئه‌شکه‌نجه کردنی ده‌روونی و فیزیکی منداڵان و به مێرد دان ده ته‌مه‌نی پچووک دا قه‌ده‌غه‌یه.
هاوپه‌یمانی مافی منداڵان ده‌پارێزێ، کار پێکردن ، به‌کارهێنان، ئه‌شکه‌نجه کردنی ده‌روونی و فیزیکی منداڵان و به مێرد دان ده ته‌مه‌نی پچووک دا قه‌ده‌غه‌یه.
خاڵی سی و یه‌ک:
ده هاوپه‌یمانی
دا هه‌موو وێلایهتێک ئه‌و مافانه‌ی هه‌یه:
1- مافی هێمنی، ئارامی و ئیستیقرار
2- په‌روه‌رده‌ی سه‌ره‌تایی خۆڕایی و تۆبزی.
3- مافی وه‌ده‌ست هێنانی کار، ماڵێکی له‌بار و
بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌شساخی
4- دایک و منداڵی ده‌پارێزرێن و وه‌خۆ ده‌کرێن.
5- ئاگاداری و گرینگی پێدان به باری له‌شساخی و کۆمه‌ڵایه‌تی پیرو به‌ساڵداچوو و ئه‌ندام سستان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
5- ئاگاداری و گرینگی پێدان به باری له‌شساخی و کۆمه‌ڵایه‌تی پیرو به‌ساڵداچوو و ئه‌ندام سستان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
خاڵی سی و دوو:
مافی باوه‌ڕیی دینی پارێزراوه و دین نابێ بکرێ به
ئامرازی سیاسی و بۆ دژایه‌تی و دووبه‌ندی به‌کار بهێندرێ.
خاڵی سی و سێ:
ئهلف -
ده هاوپه‌یمانی دا مافی دامه‌زراندنی پارتی، کۆمه‌ڵه، سه‌ندیکا و ڕێکخراوه‌ی
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به‌شداری ئه‌وان به پێی قانوونان، پارێزراوه.
ب- ده هاوپه‌یمانیدا فره ڕه‌نگی کۆمه‌ڵایه‌تی
دانیشتووانی ههرمهکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و پێشخستنی کولتووری
ئه‌وان و ئازادی سیاسی و چالاکییه
ئابوورییه‌کانی ئه‌وان پارێزراوه.
ج- دینی ئێزیدی دینێکی سه‌ربه‌خۆیه، مافی ئێزیدییانه ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دینی خۆیان
به‌ڕێوه‌به‌رن و قانوونان سه‌باره‌ت به وه‌زعی که‌سێتی دا ساز بکه‌ن.
خاڵی سی و چوار:
ده هاوپه‌یمانییه‌که دا ئازادیی ڕاگه‌یاندن،
بڵاو کردنه‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ری پارێزراوه و کاری ئه‌وان به قانونێک ڕێک ده‌خرێن.
خاڵی سی و پێنج:
هاووڵاتیان مافیان هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی بۆچوونیان، مانگرتن و خۆپیشاندانی
ئاشتیانه. ئه‌و مافانه به قانوونێک دیاری ده‌کرێن.
خاڵی سی و شه‌ش:
مافی هه‌موو که‌س بۆ وه ده‌ستخستنی زانیاری و ئه‌نجامدانی چالاکی زانستی، هونه‌ری و کولتووری پارێزراوه.
مافی هه‌موو که‌س بۆ وه ده‌ستخستنی زانیاری و ئه‌نجامدانی چالاکی زانستی، هونه‌ری و کولتووری پارێزراوه.
خاڵی سی و حه‌وت:
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه خۆی بپاڵێوێ بۆ هه‌ڵبژاردن و ههلبژێران ده هه‌موو ڕێکخراوه
و ده‌سته‌یان دا، ئه‌وه‌ش به قانوونێک
ڕێک ده‌خرێ.
خاڵی سی و هه‌شت:
هه‌موو مرۆڤێک مافی داوخوازی په‌نابه‌ری سیاسی هه‌یه
و نابێ په‌نابه‌ر به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی بگێڕدرێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی
هاتووه.
خاڵی سی ونۆ:
ده هاوپه‌یمانی دا ده‌رفه‌تی وه‌کوو یه‌کی بۆ هه‌موو
هاووڵاتییان پارێزراوه.
خاڵی چل:
به‌رهه‌م و سامانی سه‌ر زه‌وی و بن زه‌وی موڵکی
گشتی و کۆمه‌ڵایه‌تین، شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنان، به‌ڕێوه‌بردن و خه‌رجکردنی ئه‌وان به
قانوونێک دیاری ده‌کرێن.
خاڵی چل و یه‌ک :
زه‌وی و موڵکی گشتی هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ، ئی گه‌لن، شێوه‌ی به‌کار هێنان و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌وان به
قانوونێک دیاری ده‌کرێن.
خاڵی چل و دوو:
مافی موڵکییه‌ت و موڵکییه‌تی خسووسی پارێزراوه، له ده‌ره‌وه‌ی قانوونان نابێ هیچ که‌س بۆ به‌کارهێنانی
موڵکی خۆی ئاسته‌نگ بکرێ. نابێ موڵکی که‌سی
له خاوه‌نی بستێندرێ، ئه‌گه‌ر له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دا ئه‌ستێندرا پێویسته نرخه‌که‌ی بدرێته خاوه‌نه‌که‌ی.
خاڵی چل و سێ:
سیستمی ئابووری له هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک له سه‌ر بنه‌مای
پێشخستنی گشتی، عادڵانه و به‌رده‌وامی ساز ده‌کرێ و پشت به ده‌رفه‌تی زانستی و
تێکبۆلۆژیک ده‌به‌ستێ. ئامانجی پێک هێنانی پێداویستییه‌کانی ژیانی ئینسانانه و بۆ
ئه‌وه‌ی ژیانێکی له‌باریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکا.هه‌ر وه‌ها له سه‌ر بنه‌مای
پێشخستنی به‌رهه‌مهێنان و چالاکی ئابووری.
به پێی بنه‌مای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک که ده‌ڵێ: " هه‌ر که‌س به پێی کاری خۆی
ده‌ستێنێ" ئابوورییه‌کی هاوبه‌ش له سه‌ر بنه‌مای ڕقه‌به‌ری عادڵانه، پێک ده‌هێندرێ
، خۆ داسه‌پاندن قه‌ده‌غه ده‌کرێ ، عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ.
موڵکییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئامرازی به‌رهه‌مهێنان ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێ، مافی کرێکاران
و هاووڵاتییان ده‌پارێزدرێ، خۆ ڕسک ده‌پارێزدرێ و ده‌سته‌ڵاتداریی نه‌ته‌وه‌یی پته‌و
ده‌کرێ.
خاڵی چل و پێنج:
هه‌موو هاووڵاتییه‌ک مافی سه‌فه‌ر ، گواستنه‌وه و
گۆڕینی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هه‌یه.
خاڵی چل و شه‌ش:
ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ی که له‌م هاوپه‌یمانییه دا ریز کراون، نابێ وا دا بندرێ
که جگه له‌وانه هیچ ماف و ئازادی دیکه نییه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی دێمۆکڕاتیک
به‌شی چواره‌م
مه‌جلیسی قانوون دانان
مه‌جلیسی قانوون دانان
خاڵی چل و حه‌وت:
مه‌جلیسی قانوون دانانی باڵا سه‌ر به کانتۆنگهلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیکه، به ده‌نگی گه‌ل به ڕێگای ده‌نگدانی گشتی هه‌ڵبژێردراوه و هه‌ر چوارساڵه‌ی جارێک هه‌ڵده‌بژێردرێ.
خاڵی چل و هه‌شت:
دوای ئه‌وه‌ی که له ماوه‌ی 16 ڕۆژان دا کۆمیساریای
باڵای هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامی دوایی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌گه‌یێنێ، یه‌که‌م دانیشتنی مه‌جلیس
پێک دێ.سه‌رۆکی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بانگه‌وازی پێکهاتنی دانیشتنێک ده‌کا.
ئه‌گه‌ر ئه‌و دانیشتنه له به‌ر هێندێک هۆی ڕێزپه‌ڕ پێک نه‌هات سه‌رۆکی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ماوه‌ی 15 ڕۆژان دا کاتێک بۆ دانیشتن دیاری ده‌کا و کۆبوونه‌وه‌که ده‌کرێ به به‌شداری ( 1+ 50) ڕه‌سمییه‌ت په‌یدا
کا. دانیشتنی یه‌که‌م به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌ندامی هه‌ره به‌ته‌مه‌ن پێک دێ. له
دانیشتنی یه‌که‌م دا هاوسه‌رۆک و دیوانی مه‌جلیس هه‌ڵده‌بژێردرێن. ئه‌گه‌ر هیچ هه‌لومه‌رجی
نا ئاسایی له ئارا دا نه‌بێ ( به پێی
ڕێنامه‌ی مه‌جلیس) دانێشتنه‌که به ئاشکرا و کراوه ئه‌نجام ده‌درێ.
خاڵی چل و نۆ :
به پێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم و شاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌جلیس دیاری ده‌کرێن.ڕاده‌ی نوێنه‌رایه‌تی جینسییه‌تی نابێ له 40 له‌سه‌د که‌متر بێ. هه‌ر وه‌ها به پێی قانوونی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رانی سوریانییان و ئی جه‌وانان یش به تایبه‌تی دیاری ده‌کرێن.
به پێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێم و شاره‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ژماره‌ی ئه‌ندامانی مه‌جلیس دیاری ده‌کرێن.ڕاده‌ی نوێنه‌رایه‌تی جینسییه‌تی نابێ له 40 له‌سه‌د که‌متر بێ. هه‌ر وه‌ها به پێی قانوونی هه‌ڵبژاردن نوێنه‌رانی سوریانییان و ئی جه‌وانان یش به تایبه‌تی دیاری ده‌کرێن.
خاڵی په‌نجا:
1- ئه‌ندامانی مه‌جلیس ناتوانن زیاتر له دوو جار خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی له مه‌جلیشی دا بپاڵێون.
1- ئه‌ندامانی مه‌جلیس ناتوانن زیاتر له دوو جار خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی له مه‌جلیشی دا بپاڵێون.
2- له هه‌ر خولێکی مه‌جلیس له هه‌لومه‌رجی نائاسایی دا، به پێی داوخوازی یه‌ک له چواری
ئه‌ندامان ، یان به پێی داوخوازی دیوانی مه‌جلیس و به په‌سندی دوو له سێی ئه‌ندامان،
ئه‌ندامه‌تی ده‌کرێ بۆ شه‌ش مانگان درێژ بکرێته‌وه.
خاڵی په‌نجا و یه‌ک:
ته‌مه‌نی هه‌ڵبژێران نابێ له 18 ساڵان که‌متر بێ
و ته‌مه‌نی پاڵێوراوانی پارڵمانیش ده‌بێ له 22 ساڵ که‌متر نه‌بێ. شه‌رت و مه‌رجێ
هه‌ڵبژاردن به قانوونێکی تایبه‌تی دیاری ده‌کرێ.
خاڵی په‌نجا و دوو:
ئه‌ندامی مه‌جلیس له کاتی ئه‌ندامه‌تی دا وه‌کوو
پارلمانتارێک په‌رژینی پارێزراوه، له به‌ر
بۆچوونه‌کانی لێپرسینه‌وه‌ی لێ ناکرێ، له کاتی تووش هاتنی تاوانکاریی
ئاشکرا، به‌بێ په‌سندی دیوانی مه‌جلیس محاکه‌مه ناکرێ.
خاڵی په‌نجا و سێ:
ئه‌ندامی
مه‌جلیس نابێ جگه له کار‌و باری مه‌جلیس چ ئه‌رک و پیشه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌بێ. دوای
سوێند خواردن هه‌موو ئه‌رکه‌کانی پێشووی
ڕاده‌گیرێن هه‌موو مافی ئه‌رکی پێشووی وی پارێزراون و ده‌توانێ دوای ته‌واو بوونی
ئه‌ندامه‌تی خۆی له مه‌جلیس دا بگه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئه‌رکی پێشووی خۆی.
خاڵی په‌نجا و چوار:
هه‌موو هه‌رمێکی کانتۆنێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر مه‌جلیسی هه‌ڕیمی خۆیان به ڕێگای ده‌نگدان دا هه‌ڵده‌بژێرن.
هه‌موو هه‌رمێکی کانتۆنێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر مه‌جلیسی هه‌ڕیمی خۆیان به ڕێگای ده‌نگدان دا هه‌ڵده‌بژێرن.
خاڵی په‌نجا و پێنج:
ئه‌رکه‌کانی مه‌جلیسی قانوون دانان:
* ڕێنامه‌ی کاروباری مه‌جلیس و سیستمی وی ئاماده
ده‌کا.
* ئه‌و قانوونانه‌ی که له لایه‌ن کۆمیته و مه‌جلیسی
هه‌رێمه‌وه پێشکێش ده‌کرێن ئاماده ده‌کا.
* چاوه‌دێری کار‌و باری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و ده‌سته‌ی کارگێڕ ده‌کا، لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کا.
*هاوپه‌یمانی ڕێکه‌وتنی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سند ده‌کا.
*ده‌کرێ باوه‌ڕی بدا به مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
یان ئه‌ندامێکی مه‌جلیس و ده‌توانێ باوه‌ڕی
خۆشی له‌وان بستێنێته‌وه.
* هه‌لومه‌رجی شه‌ڕ و ئاشتی ڕاده‌گه‌یێنێ.
* دیاریی کردنی ئه‌ندامانی دادگه‌ی باڵای قانوونی
بنچینه‌یی په‌سند ده‌کا.
* سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی گشتی بڕیار ده‌دا.
*سه‌باره‌ت به لێبوردنی گشتی بڕیار ده‌دا.
*جاڕنامه‌ی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌سند ده‌کا.
* هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک
دیاری ده‌کا و پێوه‌ندی ده نێو ئه‌وان و ناوه‌ند دا به قانوونێک دیاری ده‌کا.
به‌شی پێنجه‌م
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خاڵی په‌نجا و شه‌ش :
به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن ( حاکم)
ئهلف : به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک، به پێی ئه‌و
پێوانانه‌ی که له هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی دا دیاریی کراون به نوێنه‌رایه‌تی
گه‌ل به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کا.
ب: ئه‌و که‌سه‌ی که خۆی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن ده‌پاڵێوێ پێویسته:
1- ته‌مه‌نی له 35 ساڵ زیاتر بێ.
2- هاووڵاتی سوورییه بێ و دانیشتووی هه‌رێمه‌کانی
سه‌ر به کانتۆنه‌که بێ.
3- پێویسته که به تاوانی هیچ تاوانکارییه‌کی
خراپ محاکه‌مه نه‌کرابێ، ئه‌گه‌رچی کهڕامهتیشی پێی درابێته‌وه.
ج- خۆ پاڵاوتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن ئاوایه:
1- دوای دانیشتنی یه‌که‌می مه‌جلیس له ماوه‌ی 30 ڕۆژ دا، سه‌رۆکی مه‌جلیسی قانوون دانان بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن ده‌کا.
1- دوای دانیشتنی یه‌که‌می مه‌جلیس له ماوه‌ی 30 ڕۆژ دا، سه‌رۆکی مه‌جلیسی قانوون دانان بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن ده‌کا.
2- داوخوازی پاڵێوراوی ڕاده‌ستی دادگه‌ی باڵا ده‌کرێ،
دادگه‌ش دوای لێکۆڵینه‌وه له ماوه‌ی 15 ڕۆژ دا داخوازینامه‌که یان په‌سند ده‌کا
یان ڕه‌دی ده‌کاته‌وه.
3- مه‌جلیسی قانوون دانان به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن هه‌ڵده‌بژێرێ،
ئه‌و پاڵیوراوهی که ده‌نگی (1+50) ئه‌ندامانی مه‌جلیس وه‌ربگرێ
ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن.
4- ئه‌گه‌ر هیچکام له پاڵێوراوه‌کان زۆربه‌ی ده‌نگ
وه‌ده‌ست نه‌هێنن، ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی که ده‌نگی زۆرتریان وه‌رگرتووه دیسان ده‌نگدانیان
بۆ ده‌کرێ، ئه‌و که‌سه‌ی له هه‌ڵبژاردنی دووه‌م دا ده‌نگی زۆربه وه‌ربگرێ ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن.
5- ماوه‌ی ئه‌رکداری به‌ڕیوه‌به‌ری کانتۆن چوار
ساڵه. ئه‌و کاته له ڕۆژی سوێند خواردنه‌وه ده‌ست پێده‌کا.
6- به‌ڕیوه‌به‌ری کانتۆن به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به
ئه‌رکه‌کانی بکا له به‌رده‌م مه‌جلیسی قانوون دانان سوێندی قانوونی ده‌خوا.
7- به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن جێگرێک یان زیاتر دیاری
ده‌کا و ئه‌رکی وان ده‌ستنیشان ده‌کا. جێگر دوای په‌سندی مه‌جلیسی قانوون دانان،
له به‌ر ده‌م به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن سوێندی قانوونی ده‌خوا.
8- له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دا که به‌ڕێوه‌به‌ری
کانتۆن نه‌توانێ ئه‌رکه‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێ، یه‌ک له جێگره‌کانی جێی وی ده‌گرێته‌وه.
چ: ئه‌رک و سه‌ڵاحییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن
1- بهڕێهربهری کانتۆن ڕێز له هاوپه‌یمانیی
کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گرێ، به‌ڕێک و پێکی کاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاده‌په‌ڕێنێ، یه‌کێتی
و ده‌سته‌ڵاتداری نه‌ته‌وه‌یی ده‌پارێزێ.
2- به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن سه‌رۆکی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
دیاری ده‌کا.
3- به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن بڕیاری مه‌جلیسی قانوون
دانان په‌سند ده‌کا، و به پێی قانوون، بڕیار و فه‌رمان ده‌ر ده‌کا.
4- به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن دوای ئاشکرا کرانی ئاکامی
هه‌ڵبژاردنان بانگه‌وازی کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی قانوون دانان ده‌کا.
5- سه‌باره‌ت به پێدانی خه‌ڵات و نیشانان بڕیار
ده‌دا.
6- به‌پێی پێشنیازی سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی
بڕیاری لێبوردنی گشتی ده‌ر ده‌کا.
ئهلف: به‌ڕێوه‌به‌ری
کانتۆن، به ڕێگای نوێنه‌رانی گه‌ل ده مه‌جلیسی قانوون دانان دا، له به‌رانبه‌ر
گه‌ل دا به‌رپرسیاره. بێتوو تووشی خه‌یانه‌تی گه‌وره ، سووچی خراپ و لاده‌رانه
بێ گه‌ل ده‌توانێ له دادگه‌ی قانوونی بنچینه‌یی دا موحاکه‌مه‌ی بکا.
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی:
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له کانتۆن دا دهستکای کارگێڕی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ره
باڵایه، له به‌رانبه‌ر مه‌جلیسی قانوون دانان دا به‌رپرسیاره، بریار، فه‌رمان و قانوونه‌کانی مه‌جلیسی
قانوون دانان و ڕێکخراوه دادپه‌روه‌رییه‌کان
جێ به جێ ده‌کا. کاروباری نێوان ڕێکخراوه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تییه‌کان ڕێک ده‌خا.
خاڵی په‌نجا و حه‌وت:
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له سه‌رۆک، ژماره‌یه‌ک
له ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قانوون دانان و ده‌سته‌کان پێک دێ.
خاڵی په‌نجا و هه‌شت:
ئه‌و پارتی یان کۆمه‌ڵه‌ی که زۆربه‌ی کورسییه‌کانی
مه‌جلیسی قانوون دانانی وه‌ده‌ست هێناوه،
ئه‌رکی پێ ده‌سپێردرێ که ده‌ماوه‌ی مانگێک دا مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماده
بکا. پێویسته مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له لایه‌ن (1+ 50) ی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی
قانوون دانانه‌وه په‌سند بکرێ.
خاڵی په‌نجا و نۆ:
سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بۆ چوار
ساڵانه. سه‌رۆکی مه‌جلیس بۆی نییه له دوو جار زیاتر ببێ به سه‌رۆک.
خاڵی شێست:
سه‌رۆکی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌توانێ له
نێو ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قانوون دانان دا چه‌ند ئه‌ندامان بکا به ڕاوێژکاری خۆی.
خاڵی شێست و یه‌ک:
ڕاوێژکار له هه‌مان کات دا سه‌رۆکی یه‌کێک له ده‌سته‌کانی
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه.
خاڵی شێست و دوو:
کار‌و باری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی دیکه به ڕێگای قانوونێک ڕا دیاریی ده‌کرێ.
کار‌و باری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پێوه‌ندی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانی دیکه به ڕێگای قانوونێک ڕا دیاریی ده‌کرێ.
خاڵی شێست و سێ:
دوای ساز کردنی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و په‌سند
کرانی، مه‌جلیس له به‌یاننامه‌یه‌ک دا پلانی ده‌می دادێ ئاشکرا ده‌کا. دوای ئه‌وه‌ی
که ئه‌و پلانه له لایه‌ن مه‌جلیسی قانوون دانانه‌وه په‌سند کرا، پێویسته مه‌جلیسی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌و ماوه‌یه‌ی دا که دیاری کراوه نێوه‌رۆکی پلانه‌که جێ به
جێ بکا.
خاڵی شێست و چوار:
دیاریی کردنی کاربه‌ده‌ستی تایبه‌تی، جێگری ده‌سته‌یان
و نوێنه‌رانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی دێمۆکڕاتیک به ڕێگای هه‌ڵبژاردن و په‌سند
کردنی مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و مه‌جلیسی قانوون دانان ڕا هه‌ڵده‌سووڕێ.
مه‌جلیسه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی
1- کانتۆنه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ریی
دێمۆکڕاتیک له یه‌کینه‌ی کارگێڕیی پێک
دێن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وان ده‌پارێزێ و به پێی پێویستی ده‌یانگۆڕێ.
2- یه‌کینه‌کانی کارگێڕی له سه‌ر بنه‌مای ناناوه‌ندی
ئه‌رک و به‌رپرسایه‌تی خۆیان ڕێک ده‌خه‌ن.داهاتی کارگێڕییه‌کان، پێوه‌ندی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆن، داهاته ئابوورییه‌کانیان، چاوه‌دێری کاره‌کانیان،
هه‌ر وه‌ها دیاریی کردنی سه‌رۆکی کارگێڕییه‌کان
و ئه‌رکی ئه‌وان به قانوون دیاریی ده‌کرێن.
3- یه‌کینه کارگێڕییه هه‌رێمییه‌کان مه‌جلیسی هه‌رێمی
خۆیان ساز ده‌که‌ن، مه‌جلیس به ڕێگای ده‌نگدانی گشتی ، نهێنی و ڕاسته‌وخۆ داده‌مه‌زێن.
مه‌جلیسی دادگری
خاڵی شێست و پێنج:
بنه‌مای عه‌داڵه‌ت سه‌رخۆبوونی دادگری یه. نوێنه‌ری
ویژدان و ئه‌خلاقی گه‌له. دادگری به ڕێگای دادگه‌ی تایبه‌تی به په‌له چاره‌سه‌رکردنی
دۆزان هه‌ڵده‌سووڕێنێ.
خاڵی شێست و شه‌ش:
که‌سی تاوان وه‌پاڵدراو هه‌تاکوو مه‌حکه‌مه بڕیار
له سه‌ر دۆزه‌که‌ی نه‌دا ، بێ تاوانه.
خاڵی شێست و حه‌وت:
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوو جینسییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی
له هه‌موو سازییهکانی مه‌جلیسی دادگری دا نابێ له 40 له سه‌د که‌متر بێ.
خاڵی شێست و هه‌شت:
له هه‌موو پێواژی لێپرسینه‌وه و موحاکه‌مه دا ،
مافی خۆ پاراستن پیرۆز و پارێزراوه.
خاڵی شێست و نۆ:
به بێ بڕیاری دیوانی عه‌داڵه‌ت هیچ دۆزگهرێک له
کاره‌که‌ی ده‌ر ناکرێ.
خاڵی حه‌فتا:
مه‌حکه‌مه به ناوی گه‌ل بڕیاره‌کانی ده‌دا
خاڵی حه‌فتاو یه‌ک:
پێک نه‌هێنانی بڕیاری مهحکهمان، یان نه‌هێشتنی
جێ به جێ کردنیان. تاوانکاری یه و به پێی قانوون بکه‌رانی مه‌حکه‌مه ده‌کرێن.
خاڵی حه‌فتاو دوو:
خه‌ڵکی مه‌ده‌نی نابێ له دادگه‌ی عه‌سکه‌ری دا
موحاکه‌مه بکرێن و دادگه‌ی تایبه‌تی نائاسایی نابێ پێک بهێندرێن.
خاڵی حه‌فتا و سێ:
حورمه‌تی ماڵان و شوێنی تایبه‌تی پێشێل ناکرێن و به بێ په‌سندی دادگه
ناپشکێندرێن.
خاڵی حه‌فتا و چوار :
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و
عادڵانه موحاکه‌مه بکرێ.
خاڵی حه‌فتا و پێنج:
به‌رته‌نگ کردنی ئازادیی فه‌ردی به بێ هۆی
قانوونی تاوانکارییه و به پێی قانوون ده‌درێته
مه‌حکه‌مه.
خاڵی حه‌فتا و شه‌ش:
هه‌ر که‌سێک که له به‌ر هه‌ڵه، که‌مته‌رخه‌می
کارگێڕانی ڕێکخراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
و کارگێڕییان زیانی وێکه‌وتووه مافی هه‌یه له به‌ر ده‌م مه‌حکه‌مه‌ی پێوه‌ندیدار داوای قه‌ره‌بوو بکا.
خاڵی حه‌فتاو حه‌وت:
مه‌جلیسی دادگری به پێی قانوونێک ساز ده‌کرێ
به‌شی شه‌شه‌م
کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن
خاڵی حه‌فتا و هه‌شت:
ده‌ستگایه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، کاروباری هه‌ڵبژاردنی
گشتی به‌ڕێوه ده‌با.له هه‌ر کانتۆنێک چه‌ند
ئه‌ندام به گشتی له 18 ئه‌ندامان پێک دێ. ئه‌ندامه‌کان له لایه‌ن مه‌جلیسی
قانوون دانانه‌وه دیاریی ده‌کرێن.
1- بریاره‌کانی کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن به
11 ده‌نگان په‌سند ده‌کرێن.
2- ئه‌ندامانی کۆمیساریا نابێ خۆیان بۆ ئه‌ندامه‌تی
له مه‌جلیسی قانوون دانان دا بپاڵێون.
3- کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن کاتی ئه‌نجامدانی
هه‌ڵبژاردن دیاریی ده‌کا و ڕای ده‌گه‌یێنێ و داوخوازینامه‌ی پاڵێوراوان وه‌رده‌گرێ.
4- به پێی خاڵی 51 ی له‌مه‌ڕ پآڵێوراوێتی بۆ مه‌جلیسی
قانوون دانان دا، کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن له داخوازینامه‌ی پاڵێوراوان ده‌کۆڵێته‌وه.
هه‌ر وه‌ها ووڵامی گله‌یی و گازنده و دۆزی له‌مه‌ڕ هه‌ڵبژاردن ده‌داته‌وه.
5- کاروباری کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن له بن
چاوه‌دێریی دادگه، نوێنه‌رانی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و به پێی ده‌رفه‌ت
نوێنه‌رانی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
به‌ڕێوه ده‌چێ.
6- کۆمیساریای باڵای هه‌ڵبژاردن ماوه‌یه‌ک دیاری
ده‌کا و هه‌موو پاڵێوراوان بانگ ده‌کا بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک دا و له‌و
کۆبوونه‌وه‌یه دا به هاوکاری دیوانی عه‌داڵه‌ت، ناوی پاڵێوراوانی هه‌ریم و پاڵێوراوانی ئه‌و ناوچانه‌ی که داوخوازی
پاڵێوراوێتی ئه‌وان له لایه‌ن مه‌جلیسی قانوون دانانه‌وه په‌سند کراوه ئاشکرا
ده‌کا.
به‌شی حه‌وته‌م
دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی
خاڵی حه‌فتاو نۆ:
ئهلف: له 7 ئه‌ندامان پێک دێ و یه‌ک له‌وان سه‌رۆکه.
ئه‌ندامانی ئه‌م دادگه‌یه له لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تی مه‌جلیسی قانوون دانانه‌وه
پێشنیاز ده‌کرێن.ئه‌ندامان له دادگر، پارێزه‌ر و مامۆستای ماف ی دروست و پسپۆڕ
پێک دێ. پێویسته ئه‌زموونی ئه‌وان له بواری پسپۆڕی دا له 15 ساڵان که‌متر نه‌بێ.
ب: که‌سێک که ئه‌ندامی دادگه‌ی باڵای قانوونی
بنچینه‌یی بێ ده هه‌مان کاتدا ناتوانێ ئه‌ندامی هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک یان
مه‌جلیسی قانوون دانان بێ.ئه‌رکی دیکه‌ی که پێویسته ئه‌ندامانی دادگه‌ی باڵای
قانوونی بنچینه‌یی به ئه‌ستۆوه‌ی نه‌گرن
به قانوونێک دیاری ده‌کرێ.
ج: ماوه‌ی ئه‌ندامه‌تی له دادگه‌ی باڵای قانوونی
بنچینه‌یی دا 4 ساڵه. ماوه‌ی ئه‌ندامه‌تی ده‌کرێ بۆ جارێک درێژ بکرێته‌وه.
ئه‌رکه‌کانی دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی
1- خاڵه‌کانی قانوونی بنچینه‌یی شی ده‌کاته‌وه.
2- به پێی قانوونی بنچینه‌یی چاو به‌و بڕیار و
قانووانه دا ده‌خشێنێته‌وه که مه‌جلیسی قانوون دانان و مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ده‌یده‌ن، و لێکیان ده‌داته‌وه.
3- ناکۆکییه‌کانی نێوان مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی،
قانوون دانان و دادگه‌یان سه‌باره‌ت به جێ به جێ کردنی قانوونی بنچینه‌یی چاره‌سه‌ر
ده‌کا.
4- محاکه‌مه کردنی به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن و ئه‌ندامانی
مه‌جلیسی قانوون دانان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بێتوو له ده‌ره‌وه‌ی خاڵه‌کانی ئه‌م
هاوپه‌یمانییه بجووڵێنه‌وه.
5- بریاری خۆی به زۆربه‌ی ده‌نگان ده‌دا.
خاڵی هه‌شتا و یه‌ک:
جگه له به‌ر هۆی لاده‌رانه، ئه‌ندامانی دادگه‌ی
باڵای قانوونی بنچینه‌یی له سه‌ر کار لا
نابردرێن. کاروباره‌کانی دادگه به پێی قانوونێکی تایبه‌تی به‌ڕێوه ده‌چێ.
خاڵی هه‌شتا و دوو:
دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی ئه‌و قانوونانه‌ی
که له‌گه‌ڵ قانوونی بنچینه‌یی یه‌ک
ناگرنه‌وه ئاوا دیاریی ده‌کا:
1- سه‌باره‌ت به‌و قانوونانه‌ی که به پێی
قانوونی بنچینه‌یی نێن ئاوا بڕیار ده‌درێ:
ئهلف: به‌ر له‌وه‌ی که قانوونێک په‌سند بکرێ، ئه‌گه‌ر
بیست له سه‌دی ئه‌ندامانی مه‌جلیس له دژی ئه‌و قانوونه بن، پێویسته دادگه له
ماوه‌ی 15 ڕۆژان دا سه‌باره‌ت به‌و قانوونه بڕیار بدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێشنیاز
قانوونه سه‌باره‌ت به شتێکی خێرا بێ دادگه پێویسته له ماوه‌ی 7 ڕۆژان دا
بڕیار بدا.
ب: کاتێک بڕیارنامه‌یه‌ک پێشکێشی مه‌جلیسی قانوون
دانان ده‌کرێ ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی 15 ڕۆژ دوای پێشکێش کردنه‌که دا له سه‌دی بیستی
ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قانوو دانان له دژی بن پێویسته دادگه له ماوه‌ی 15 ڕۆژان
دا سه‌باره‌ت به وی بڕیار بدا.
ج: ئه‌گه‌ر دادگه بڕیاری دا که قانوون، بڕیار
یان بڕیارنامه له دژی قانوونی بنچینه‌یی یه، هه‌موو خاڵه‌کانی دژی قانوونی
بنچینه‌یی به‌رپه‌رچ ده‌درێنه‌وه و ده‌گێڕدرێنه‌وه و بێ که‌لک ده‌بن.
2- سه‌باره‌ت به‌و قانوونانه‌ی که دژی قانوونی
بنچینه‌یین ئه‌گه‌ر له پاراستننامهیهک دا دژایه‌تی نیشان بدرێ ئاوا بڕیار ده‌درێ:
ئهلف: ئه‌گه‌ر له دۆزێک دا، لایه‌نێکی دۆزه‌که
له دژی قانوونێک له پاراستننامهی خۆی دا دژایه‌تی نیشان دا و ئیدیعای کرد که
له دژی قانوونی بنچینه‌یی یه و ئه‌گه‌ر دادگه پێی وا بێ که ئه‌و دژایه‌تییه
گرینگه و پێویسته سه‌باره‌ت به وی بڕیار بدرێ. دادگه ئه‌و ده‌می دۆزه‌که ڕاده‌گرێ
و پاراستننامه حه‌واڵه‌ی دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی ده‌کا.
ب: دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی پێویسته له
ماوه‌ی 30 ڕۆژان دا سه‌باره‌ت به پاراستننامهکه بڕیار بدا.
حوکمی گشتی
خاڵی هه‌شتاو و سێ:
ئه‌م هاوپه‌یمانییه له هه‌رێمه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک له پێواژۆیه‌کی کاتی دا بڕ ده‌کا. به پێی په‌سندی دوو له
سێی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی قانوون دانان ده‌گۆڕدرێ.
خاڵی هه‌شتا
و چوار:
ئه‌م هاوپه‌یمانییه بۆ نرخاندن و په‌سند کردن
پێشکێش ده‌کرێ به مه‌جلیسی کاتی قانوون دانان.
خاڵی هه‌شتا و پێنج:
ئه‌و که‌سه‌ی که جگه له هاووڵاتێتی سوورییه
هاووڵاتێتییهکی دیکه‌ی وه‌رگرتبێ ناکرێ له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆن، سه‌رۆکایه‌تی
مه‌جلیسان، ڕاوێژکاری و ئه‌ندامه‌تی له دادگای باڵای قانوونی بنچینه‌یی دا جێ بگرێ.
خاڵی هه‌شتا و شه‌ش:
ئه‌م
هاوپه‌یمانییه به قانونێک ئه‌نجامی بڕیار، بڕیارنامه و قانوونه نا
ئاساییه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کا.
خاڵی هه‌شتا و حه‌وت:
دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌و هاوپه‌یمانییه له لایه‌ن
مه‌جلیسی کاتی قانوون دانانه‌وه په‌سند کرا ده ماوه‌ی 4 مانگان دا، له ژێر سێبه‌ری
ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌دا یه‌که‌مین هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی قانوون دانان ڕێک ده‌خرێ.
مه‌جلیسی کاتی قانوون دانان ده‌توانێ به پێی هه‌لومه‌رج ئه‌و ماوه‌یه درێژ کاته‌وه.
خاڵی هه‌شتا و هه‌شت:
سوێندی قانوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک
سوێندی قانوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک
به ناوی خودای گه‌وره سوێند ده‌خۆم که ئه‌من
ڕێز له هاوپه‌یمانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و قانوونه‌کانی بگرم. ئازادی و به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌ل بپارێزم. هێمنایه‌تی هه‌رێمه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک ،
ئازادییه‌کانی و مافی خۆپاراستنی ڕه‌وا بپارێزم . له سه‌ر بنه‌مای باوه‌ڕیم به
نه‌ته‌وه‌ی دێمۆکڕاتیک، له پێناو وه‌دیهێنانی
عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی دا تێبکۆشم.
خاڵی هه‌شتا و نۆ:
نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر دوو جینسییه‌تان له هه‌موو ڕێکخراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ده‌سته‌یان دا
نابێ له چل له سه‌د که‌متر بێ.
خاڵی نه‌وه‌د:
قانوونه‌کانی هه‌نووکه‌یی سوورییه ( ئی مه‌ده‌نی
و سزایی) ئه‌وانه‌ی که له دژی خاڵه‌کانی هاوپهیمانیێ نین ، ده‌کار ده‌کرێن.
خاڵی نه‌وه‌د
و یه‌ک:
ئه‌گه‌ر له نێوان قانوونه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خۆسه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌رییی ناوه‌ندی دا ناکۆکی ڕوو بده‌ن،بابه‌ته‌که حه‌واڵه‌ی دادگه‌ی باڵای قانوونی بنچینه‌یی ده‌کرێ و ئه‌و قانوونه‌ی هه‌ره
له‌باره بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر به‌ڕێوه
ده‌چێ.
خاڵی نه‌وه‌د و دوو:
ئه‌م هاوپه‌یمانییه به هاوکاری هاووڵاتییان،
پاراستن و پێشخستنی خۆڕسک مسۆگه‌ر ده‌کا و پاراستنی ته‌بیعه‌ت به ئه‌رکێکی ئه‌خلاقی،
نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆز ده‌بینێ.
خاڵی نه‌وه‌د و سێ:
ڕێبازی په‌روه‌رده‌ی نوێ سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه و
تێگه‌یشتنی شوونیستی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه لا ده‌دا و له جێی وان نرخی لێبوردن و
ئینسانی و فره ڕه‌نگی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌نێ.
ئهلف: له ڕێبازی په‌روه‌رده‌یی نوێ دا هه‌رێمه‌کانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری دێمۆکڕاتیک،
گه‌له‌کانی، مێژوو، مێعماری، شوێنه‌وار و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌کانی ده‌ناسێندرێن.
ب: ڕێبازی په‌روه‌رده، ده‌ستگای ڕاگه‌یاندن و ڕێکخراوی زانستی
کولتووری مافی مرۆڤ و کولتووری زانستیی دێمۆکڕاتیک
پێش ده‌خه‌ن.
خاڵی نه‌وه‌د و چوار:
ئهلف: له‌م هاوپه‌یمانییه دا دین و ده‌وڵه‌ت له
یه‌ک جیاوازن.
ب: ئازادیی باوه‌ڕییه‌کان بێ سنووره، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ڕێز له‌هه‌موو دین و مه‌زه‌بان ده‌گرێ. ئه‌گه‌ر دژ به سیستمی گشتی نه‌بێ ، مافی
ئه‌نجام دانی ڕێوڕه‌سمی ئایینی مسۆگه‌ر ده‌کا و ده‌یپارێزێ.
خاڵی نه‌وه‌د و پێنج:
پێشخستنی ڕێک‌و پێک له بواری کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابووری دا یه‌ک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتیی ڕێکخراوه بهڕیوهبهرییهکان
و ئارامی سیستمه‌که‌یه.
خاڵی نه‌وه‌د و شه‌ش:
ههلو مه‌رجی نائاسایی:
به‌ڕێوه‌به‌ری کانتۆن له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی که به سه‌رۆکایه‌تی
وی پێک دێ و به په‌سندی دوو له سێی ئه‌ندامان
، ده‌توانێ ههلومهرجێی نائاسایی ڕاگه‌یێنێ و هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه. به‌ڵام پێویسته
ئه‌و بڕیاره پێشکێش به یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی قانوون دانان بکرێ و له‌وێ په‌سند بکرێ و حوکمه تایبه‌تییه‌کانی به
قانوونێک دیاریی ده‌کرێن.
خاڵی نه‌وه‌د و حه‌وت:
ده‌سته‌گه‌لی
مه‌جلیسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
1- ده‌سته‌ی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه
2- ده‌سته‌ی هێمنی و خۆ پاراستن
3- ده‌سته‌ی کار و باری ناوخۆیی
4- ده‌سته‌ی دادپه‌روه‌ری
5- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی،
شارداری، و کۆمیته‌ی سه‌رژمێری و پلانسازی
سه‌ر به‌م ده‌سته‌یه‌یه.
6- ده‌سته‌ی دراوی ( ماڵییه)، 1- ده‌سته‌ی گشتی
بانکان، 2- ده‌سته‌ی گشتی گومرگ سه‌ر به‌م ده‌سته‌یه‌ن.
7- ده‌سته‌ی کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
8- ده‌سته‌ی په‌روه‌رده و فێرکاری
9- ده‌سته‌ی کولتووری
10- ده‌سته‌ی
کاره‌با، پیشه سازی و سامانی سروشتی
11- ده‌سته‌ی له‌شساغی
12- ده‌سته‌ی بازرگانی و ئابووری
13- ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان
14- ده‌سته‌ی کو‌لتوور و ڕاگه‌یاندن
15- ده‌سته‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندن
16- ده‌سته‌ی جه‌وانان و وه‌رزش
17- ده‌سته‌ی خۆڕست، تووریزم و شوێنه‌واران
18- ده‌سته‌ی کار‌و باری دینی
19- ده‌سته‌ی کاروباری ژنان و ماڵباتان
20- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
خاڵی نه‌وه‌د و هه‌شت:
ئه‌م هاوپه‌یمانییه ده چاپه‌مه‌نی دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
تێبینی : ئه‌م هاوپه‌یمانییه
له کوردیی کورمانجی یه‌وه کراوه‌ته
کوردیی سۆرانی و وه‌رگێڕانێکی ڕه‌سمی نییه.
سه‌رچاوه: ناوه‌ندی نووچه وشرۆڤه‌ی
ڕۆژ