Saturday, April 13, 2024

" جمهووری کوردستان ، هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی میللەتی کورد "، دوکتور ئەسغەر ( عەلی) شیرازی

دوکتور ئەسغەر(عەلی) شیرازی لەو ساڵانەی دواییدا دووکتێبی بە ناوی " ایرانیت، ملیت،قومیت"  بڵاو کردووەتەوە. [بەرگی یەکەم، جهان کتاب، تاران ١٣٩٥ هەتاوی، بەرگی دووەم، جهان کتاب، تاران ١٤٠٠ هەتاوی ١٣٢٠ - ١٣٥٧] بەرگی دووەمی ئەم کتێبەی بە تەواوی تەرخان کردووە بۆ ناساندنی " فیرقەی دێمۆکڕاتی  ئازەربایجان"
 و "جمهووری کوردستان و بزووتنەوەی کوردستان". بەرە بەرە هەموو ئەو بەندانەی کتێبەکە سەبارەت بە کوردستان وەردەگێڕ
مە سەر زمانی کوردی. ئەو کتێبەی شیرازی لەناو ئەو نووسینانەی لە مەر جمهووری کوردستان بە زمانی فارسی نووسراون لەهەموان وردتر و پڕزانیاری ترە، هەرچەند لێرولەوێ بێ هەڵسەنگاندنی ئەو سەرچاوانەی پشتی  پێ بەستوون کەم و کووڕی فاکتی بەدی دەکرێ. لە دوای وەرگێڕانی کتێبەکە ئاماژە بەو کەمایەسییە دەکەم. دوکتور شیرازی  لە ژمارەی ١٤-ی  " ژورنالی آزادی اندیشە"  زستانی ٢٠٠٣ کورتەیەکی  لە بەرگی دووەمی کتێبەکەی بە ناوی " جمهووری کوردستان ، هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی میللەتی کورد " بڵاو کردووەتەوە، کە ئەم نووسینەی خوارەوە بەشێکێتی.
 

بەشی دووەم: جمهووری مەهاباد
ئەسغەر (عەلی) شیرازی
وەرگێڕ: حەسەن قازی




بەندی هەشت
ەم
دەرفەتی ڕزگاری و وەهمی جمهووری
تێکۆشەرانی سیاسی کورد دووهەمین دەستەی گەورە بوون کە دەیانەویست بە کەلکوەرگرتن لە دەرفەتی  داگیرکرانی باکووری ئێران لە لایەن ئەڕتەشی سوور و پشتیوانی حکوومەتی شووڕەوی حکوومەتێکی سەربەخۆ بە ناوی " نەتەوە "ی کوردستان پێک بێنن. ئەوان ناوی ئەو حکوومەتەیان نا جمهووری کوردستان. بەڵام قەڵەمڕۆی ئەو حکوومەتە بە کردەوە لە ناوچەی موکریانی تێنەپەڕاند بە ناوەندێتی شاری سابڵاغ (مەهاباد)، موکریانی مێژوویی، بە قەولی ڕۆژبەیانی بریتییە لە سەڵماس،ورمێ،شنۆ،لاجان،نەغەدە،پیرانشار،سایین قەڵا، سابڵاغ ( مەهاباد)، بۆکان، میاندواو، مەراغە، سەردەشت، سەقز و بانە. بەڵام جمهووری مەهاباد نەیتوانی قەڵەمڕۆی خۆی تا مەراغە و سەقز درێژ کاتەوە. ناوەندێتی مەهاباد ببووە هۆی ئەوە کە خەڵکی دیکە پێی بڵێن جمهووری مەهاباد. لەگەڵ ئەوەشدا کە بەشێک لە قەڵەمڕۆی ئەو حکوومەتە کە مەهاباد، سەردەشت،بۆکان و نەغەدەی وەبەر دەگرت لە ناوچەی داگیرنەکراو هەڵکەوتبوو و بە ناو گرێدراوی حکوومەتی ناوەندی بوو بەڵام بە کردەوە نە دەسەڵاتی ئەو حکوومەتە ئەوەندە بوو کە بتوانێ لەو ناوچەیە دا دەکاری کا و نە پێگەی ئەو حکوومەتە لە دەرەوەی ناوچەی داگیرکراوی شووڕەوی ئاوا بوو پێش بە دەستێوەردانەکانی ئەو هێزە لە کاروباری سیاسی و ئیداری وی  بگرێ. لە حاڵێکدا کە خەڵکی ئەو ناوچەیە دەیانتوانی بە کەلکوەرگرتن لە پشتیوانی شووڕەوی و لاوازی حکوومەتی ناوەندی بە دژی ئەو حکوومەتە هەڵتەزێنەوە ئەوان ناچار بوون  کە چۆنێتی و زەمینەی ئەو ڕاپەڕینە لەگەڵ ئەو سنوورەی کە شووڕەوی بۆ ئیختیارتەکانی ئەوانی دیاری دەکرد بگونجێنن. لەو سەروبەندە دا ناوچە کوردنشینەکانی  باشووری (بانە،سەقز، سنە تا کرماشان) لە ژێر داگیرکاری هێزە نیزامییەکانی بریتانیایی دا بوون.

نابەرابەری و زوڵم و زۆرەکان
کوردەکانیش وەکوو ئازەربایجانییەکان لە سیاسەتی یەکسانکردنی ئێتنیکی و نابەرانبەرییە جۆر بەجۆرەکان لە سەردەمی ڕەزا شا دا ناڕازی بوون و ڕەنجیان دەکێشا. بەڕێوەچوونی ئەو سیاسەتە و هەست بە بێ بەشی لە زەینی ئەو دەستانەی کە ئەو ڕەنجەیان هەست پێدەکرد و وشیاری دەکرنەوە(١) ئەنگیزەی ئێتنیکی دوورکەوتنەوە لە ناوەندی لە واندا زیاد دەکرد و دەبووە هۆی سەرهەڵدانی پەڕاگەندە و سەرکوتی ئەوان هەر لە هەمان سەروبەندی دا. سەرهەڵدانەکان  دوای ڕووخانی ڕەزا شا درێژەیان کێشا و بەربڵاوتر بوون. دوندی ئەوان جووڵانەوەیەک بوو کە گەیشتە دامەزرانی " جمهووری کوردستان".

نابەرابەرییە سیاسییەکان
مەیلی ڕەزا شا بۆ کۆکردنەوەی هەرچی زیاتری دەسەڵات لە پێتەخت و کەڵەکەبوونی هەرە زیاتری لە دەستی خۆی دا لەگەڵ بەردەوامیی دەسەڵاتەکانی خۆ لە ناوەند دوورخەرەوەی
سەرۆکی عەشیرەتەکان و چالاکانی سیاسی کورد  نە دەسازا. ڕەزا شا بۆ ئەوەی دەسەلاتیان لە دەست دەر بێنێ دەستی بۆ هەموو ئامرازێک دەبرد.  دەکار کردنی توند و تیژی عەسکەری، پێکهاتن، بە بارمتە گرتن، دووبەرەکی نانەوە،بەرتیل، کۆچ پێدان و بە زۆرەملی دامەزراندن و کاری ئاوا، بە پێی ڕێژەی خۆڕاگری و زۆر جار زیاتر لەوەش دەکار دەکران. زۆرێک لە سەرۆک خێلە کوردەکان گیران و زیندانی کران. دەست بە سەر مڵک و ماڵایان دا گیرا یان لە ناوچەی دیکە، دوور لە شوێنی دانیشتنی ئاسایی ئەوان، ئاڵوگٶریان پێکرا.  لە لایەکی دیکەوە، زۆرێک لە " ئاغا" خۆجێیەکان هان دران کە زەوییەکانی هاوبەشی خێل بە ناوی خۆیان تاپۆ بکەن. ناچار کردنی خانەکان بۆ دامەزران و دانیشتن لە شارەکان، ئەو شوێنەی کە چاوەدێری بە سەر رەفتار وهەڵسوکەتی ئەواندا هاسانتر بوو، یەکێکی دیکە لە تەگبیرەکانی  ڕەزا شا بوو بۆ سەقام پێدانی حکوومەتی ناوەندی لە ناوچە کوردنشینەکان دا.  یەک لە هەنگاوەکانی دیکەی کە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو بڕیارە دا جێ بە جێ کرا و بووە هۆی ناڕەزایەتی توندی  سەرۆک عەشیرەت و سەرۆک تایفەکان دانی هێندێک لە پلە و پایەی باڵای حکوومەتی،ئیداری و ئەمنییەتی بوو بە کاربەدەستانی فارسی یان تورک زمانی مەزەب شیعە. خراپ جووڵانەوە، زیادییە خوازی و ئەو سووکایەتییەی کە لە لایەن ئەو کاربەدستانەوە دەکرا بووە هۆی تووڕەیی و بوغزی دانیشتووان. هەڵسوکەوتی ئەو کاربەدستانەی کە خەڵکی خۆجێی نەبوون دەبووە هۆی ناڕەزایەتی تەنانەت ئەو بەشە لە دانیشتووانی گوندەکان و شارنشینیش کە پێشوازییان دەکرد لە چەک کردنی عەشیرەتەکان(٢). دانانی سەرۆک خێڵەکان و دانی نازناوی  خان و ئاغا و ئەمیر  هەنگاوێکی تر بوو کە بەمەبەستی تێکشاندنی هێزی سەرۆک عەشیرەتەکان کران. دامەزراندنی ئیدارە دەوڵەتییەکان لە شارەکان و دەبەرکارنانی خەڵکی خۆجێی لە ڕیزی ناوەڕاست و خوارەوەی پلەو پایە شێوەیەکی دیکە بوو لە هەنگاوەکانی ڕەزا شا کە بە مەبەستی بە ئی خۆ کردن(incorporation ) ی دانیشتووان و پەرەپێدانی چەتری نفووزی دەوڵەت بە سەر ئایالەتان دا. دانانی قازیی محەمەد، سەرۆک کۆماری دواتری مەهاباد، وەک سەرۆکی ئیدارەی مەعاریف و کۆمەڵەی شێر و خورشیدی شاریش نموونەیەکی دیکە لەو جۆرە هەنگاوانە بوو(٣). یەکێک لە سیاسەتەکانی ڕەزا شا کە دوای ئەویش درێژەی کێشا دانی پلەو پایەی گرینگ  لە ناوەند، لەوانە کورسی مەجلیس بە سەرۆک عەشیرەتەکان و گەورەکانی دیکەی ناوچەیی بوو. زەواجی مەسڵەحەتیش لەو پێوەندییە دا دەکران. حکوومەت بەو جۆرە بڕیارانە ئەوانی بەرەو لای خۆی ڕادەكێشا و دەیخستنە خزمەت خۆیەوە.
ئەو جۆرە هەنگاوانە هەمیشە نەدەبوونە هۆی پێش بە سەرهەڵدان گرتن. سەرچاوەکان پڕن لە دەنگوباسی سەرهەڵدانی عەشیرەتە کوردەکان بە دژی حکوومەتی ناوەندی. لەنێوان ساڵانی ١٣٠٦ تا ١٣٢٣ (
١٩٢٧- ١٩٤٥ ) لە نێوان هێزە دەوڵەتییەکان و عەشیرەتەکانی هەورامان و مەریوان زۆر تێکهەڵچوون و پێک هەڵپڕژان ڕوویان دا. خێڵەکانی مامەش و مەنگوڕ پەلاماری سەردەشتیان دا و مەئموورەکانی سەربازخانەی ئەو شارەیان شار بەدەر کرد. شێخ [ سەید، وەرگێڕ]  تەها و سەرۆکی خێڵی موکری لە زیندان دا دەرمانداو کران(٤). غوڵامڕەزا و عەبدولعەلی دوو کەس لە خانەکانی ناوچەی شیروان و میاناوا، لە دوای شەڕی دوور و درێژ لە ساڵی ١٣٠٣ (١٩٢٤) گیران و ئێعدام کران (٥). بەشێک لە سەرهەڵدانەکانی سمایل خانی سمکۆ، سەرۆکی ئیلی شکاک، لە زەمانی دەوڵەتی ڕەزا خان و دواتر لە سەروبەندی سەلتەنەتی ڕەزا شا دا ڕوویان دا کە دوا جار بە کووژرانی وی بە دەست مەئموورانی حکوومەت لە ٣٠-ی پووشپەڕی ١٣٠٩(٢١ ژووییەی ١٩٣٠) دوایی هات. مەحموود خانی کانی سانانی لەمەریوان لە ساڵی ١٣٠٥ و ١٣٠٨ ( ١٩٢٦ و ١٩٢٨) ڕاپەڕی (٦). ڕاپەڕینی عەشیرەتە جەلالییەکان لە ساڵانی ١٣٠٩ و ١٣١٠ ( ١٩٣٠ و ١٩٣١) ڕووی دا کە لە پێوەندی دا بوو لەگەڵ ڕاپەڕینی ئاگری لە خاکی تورکیا دا (٧).
خۆڕاگرییەکان و سەرهەڵدانە عەشیرەتییەکان  غاڵبە بە تێکەڵاوێک لە کردەوەی تاڵانکاری و دروشمی تازەی کوردایەتییانە (یان ناسیۆنالیزمی ئێتنیکی) ڕوویان دەدا. ڕاپەڕینی سماییل خانی سمکۆ لە زومڕەی ئەو ڕاپەڕینانەیە. شێخ تەها، هاوپەیمانی سمکۆ،  لە ساوجبولاغەوە(مەهاباد)
چووە ناوچەی دێبۆکری دەوروبەری بۆکان  و بە ناوی کورد  دەستی بە تاڵان کرد(٨). کردەوەکانی حەمە ڕەشید کە لە ساڵی ١٣٠٣ تا ١٣٠٩( ١٩٢٤ هەتا ١٩٣٠) ی پێ چوو نموونەیەکی دیکە بوو (٩). نموونەیەکی دیکە گردبوونەوەی ژمارەیەک لە سەرکردەکانی کورد بوو لە ژووییەی ١٩١٨ ( پووشەپەڕ/گەلاوێژی ١٢٩٧-ی هەتاوی)، بەو هیوایەی کە بە کەلک وەرگرتن لە پشتیوانی بریتانیا مەسەلەی سەربەخۆیی کوردستان بهێننە گۆڕێ. ئەو هیوایەی یەکێک لە سەرکردە موکرییەکان لە سەقز بە نوێنەری بریتانیای گوت. لە سەرەتای دیسامبری هەمان ساڵ دا دەستەیەک لە سەرۆک عەشیرەتەکان بە نوێنەرایەتی لە ئێلەکانی سنە و سەقز و هەورامان بەو مەبەستەی کەپەیوەست بن بە ناوچەی ژێر ئیدارەی بریتانیا  چوونە سلێمانی.  لە فێڤرییەی ساڵی ١٩٢٠ ( ڕێبەندان/ ڕەشەمەی ١٢٩٨) یش کۆبوونەوەیەکی دیکە لە سەرۆک عەشیرەتەکان بە مەبەستی موزاکرە سەبارەت بە ڕاپەڕین بە دژی حکوومەتی ئێران پێک هات ، بەڵام چ نەتەیجەی نەبوو (١٠).

ئابووری – کۆمەڵایەتی 
تا ئەو جێیەی ئێمە دەزانین لە سەردەمی ڕەزا شا دا هەنگاوی جێی سەرنج هەڵنەگیرا لەمەڕ پ
ەرەپێدانی ئاوەدانی و ئابووری لە کوردستانی موکری دا. بە پێچەوانە ناچار کردنی ئێلەکان بە دەست هەڵگرتن لە  کۆچ و دامەزراندنیان لە ناوچەکانی دیکە بوو کە سەدەمەی گەیاند بە شێوەی مەڕداریی ئەوان و ئەنگیزەی ئەوانی بۆ سەرهەڵدان و ڕاپەڕین زیاتر کرد. بە دەیان عەشیرەت و تایفە ناچار کران دەست لەو شێوەیەی کە بە ژیانی خۆیان ڕاهاتبوون هەڵگرن و مەجبوور کران لە شارەکانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات یان شارەکانی دیکە لە ئێران بگیرسێنەوە و ماڵ دانێن. گوندەکانیان لە ناو ئەو تورک زمانانە دا دابەش کرا کە لە ناوچەی دیکەوە بۆ ئەوێ کۆچ پێ درابوون (١١). دامەزراندن و جێگۆڕکێی بە تۆبزی بووە هۆی تەلەف بوونی پڕۆپاتاڵ تا ڕادەیەکی بەربلاو، کەمبوونی مادەی خۆراکی و نەخۆشی و مەرگی زۆر لەوانەی کە کۆچ پێ درابوون (١٢). ئینحیساری ناوخۆیی وەرزێرەکانی وا لێ دەکرد بەرهەمەکانی خۆیان بە نرخێک کە دەوڵەت دیاریی دەکرد بە نوێنەرەکانی بفرۆشن(١٣). پشدەرییەکان لە گشت ساڵانی بیستی زایینی دا لە سەر باج و خەڕاج و داوکاری موڵکی لەگەڵ دەوڵەت لە کێشمەکێش دابوون. دەست بەسەرداگرتنی موڵک وماڵ هۆکارێکی دنە دان بوو. هەر وەک لە مەر پێوەندییە نابەرابەرەکان و زوڵم و زۆری ئابووری کۆمەڵایەتی لە ئازەربایجان دیتمان (لەم کتێبە دا)، لە موکریانیش ئەو ستەمەی کە لە خەڵکی موکریان بە تایبەتی لە وەرزێران، دەکرا لە لایەن نیزامی ئەرباب و ڕەعییەتی و عەشاییرییەوە بوو، نیزامێک کە ڕێگەی دەدا بە سەرۆک عەشێرەتەکان و خاوەن زەوییەکانی دیکەی خۆجێی وەرزێران بە ڕێگای تفەنگچییەکانی خۆیان و بە یارمەتی مەئموورە نیزامی و  ئەمنییەتییەکانی حکوومەت تا ئەوپەڕی دەکرا بچەوسێننەوە و سووکایەتیان پێ بکەن.

کولتووری
گرینگترین هەنگاوی ڕەزا شا لە زەمینەی کولتووری دا هەر هەمان سیاسەتی یەکسانکردنی ئێتنیکی و قۆرغکردنی دەکارکردنی زمانی فارسی لە دەرس وتنەوە، لە دادگەکان، ئیدارەکان و لە چاپەمەنی دا بوو. لەوەش زیاتر دەبێ باس لە یەک بیچم کردنی بەتۆبزی جلوبەرگی خەڵک بکرێ کە بەزۆری بەڕێوەیان دەبرد. بە پێی قسەی کەعبی قەدەغەبوونی بەکار هێنانی زمانی کوردی زیاد لەهەموان دەبووە هۆی تووڕەیی و بوغزی مەلاکان، " چونکوو ئەوان لە هەڵگرانی سەرەکی کولتوور و زمانی کوردی بوون و بە لێبڕاوی لە مەر ئەو زمانە هەستیار بوون". ئەو هەنگاوە بووە هۆی ئیختیار نەمانی ئەوان لە زەمینەی دەرس وتنەوە لە مەدرەسەکان و ئاڵقەی خوێندنی دەرسی نا ڕەسمی  و داخرانی یەکێک لە هۆکارەکانی داهاتی ئەوان (١٤). ئیعتیراز بە قۆرغکردنی دەرس وتنەوە بە زمانی فارسی لە زەمانی سەلتەنەتی ڕەزا شا هەرچەند لێی تێدەگەیشترێ، بەڵام لە داوەری کردن لە مەڕ ئەو هەنگاوە کە دەبێ سەرنج بدرێتە سەر ئەو خاڵە کە ڕەزا شا بەو کارە بە مانایەک درێژەی دا بە ڕێوڕەسمێک کە پێشتر لە کوردستان هەر وەک ئازەربایجان لە گۆڕێ دا بوو. کەریم حیسامی لە بیرەوەرییەکانی خۆی دا دەنووسێ کە ئەو لە تەمەنی حەوت ساڵانەوە لە لای مەلا ئەحمەدی فەوزی کتێبی گولستان و بۆستان و یۆسف و زولەیخا و نصاب الصبیان ی ئەبوو نەسری فەراهی دەخوێند (١٥).
لە بیرەوەرییەکانی غەنی بلوویانیش دا هەر ئەم واقعییەتە دەبینین. بە قسەی ڕەشید یاسمی: هەتا ئەو دواییانە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە پێوەندییەکان و بەرهەمەکانی خۆیان دا فارسییان دەکار دەکرد. لە سڵیمانی گشت مامڵەکان و پەیماننامەکان، فەرمانەکان و قەباڵەکان بە زمانی فارسی بوو. تا ساڵی ١٩٢١ زمانی خوێندن فارسی بوو. تەنانەت لە خوێندە سەرەتاییە دەوڵەتییەکانیش دا کتێبە فارسییەکان بە دەرس دەوترانەوە. لەو ساڵە بە دواوە هەوڵ درا  زمانی کوردی بکەنە زمانی قەڵەم و بیکەنە جێنشینی فارسی [...] بەڵام هێشتا لە مەکتەبخانە تایبەتییەکان  کتێبە فارسییەکان، وەکوو گولستانی سەعدی و دیوانی حافز [...] بە دەرس دەوترانەوە(١٦). بڵاوکراوەی بانگی کوردستان ی شێخ مەحموود کە لە سلێمانی دەردەچوو بەشێکی هەبوو بۆ زمانی فارسی (١٧). ئەو داخویانییەی کە هەر لەو ڕۆژنامە دا بە مەبەستی بانگەواز بۆ نووسینی وتار بۆ ئەو ڕۆژنامەیە بۆ کوردەکانی ئێران نووسی بە زمانی فارسی بوو . زانستکاران و سیاسییەکانی کورد تا سەدەی حەڤدەهەم فارسی نووس بوون.
شەڕەفەدینی بەدلیسی ( ١٥٤٣ – ١٦٠٣) شەڕەفنامەی بە زمانی فارسی نووسی. لە زەمانی ویدا نووسینی دەقی پەخشان بە زمانی کوردی ڕەسم نەبوو (١٩). ڕێزپەڕ شێعر بوو کە بە یەکێک لە زمانەکان و لەهجە کوردییەکان دادەندرا. بە قسەی عەبباس وەلی بازرگانە کوردەکان لە سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دا دەفتەرکانی خۆیان بە زمانی فارسی دەنووسی. بەڵام ئەو، لە هەمان کات دا باسی بەخۆداهاتنی ئەدەبییاتی سۆرانی دەکا لە نێوان دوو شەڕی جیهانی دا (٢٠). مانای ئەم ڕستەیە ئەوەیە کە ڕەزا شا کاتێک دەستی کرد بە قەدەغە کردنی پەروەردە بە زمانی کوردی لایەنەکانی دیکەی گشتی دەکارهێنانی کە لە ناو کوردەکان دا لە ئێران و لە دەرەوەی ئێران مەیل بۆ بەرزڕاگرتنی زمانی کوردی و دەکار کردنی لە پەروەردە دا خەریکی پەرەسەندن بوو. ڕەزا شا دەکار کردنی زمانی کوردی قەدەغە کرد. بەڵام لە جیاتیان هیچ خوێندنگەی دروست نەکرد، جگە لە هێندێک گوندی بەرتەنگ نەبێ کە خاوەنی گرینگی عەسکەری و ستراتێژیک بوون و یارمەتییان دەکرد بە پتەو کردنی پێوەندی وی لەگەڵ شێخ و مەشایخ و تاکوتەرای بە نفووز(٢١). بە پێی قسەی نەوشیروان مستەفا ئەمین نکووڵی لە زمانی کوردی و حاشا لێکردنی کارێکی ئاوای کرد کە " کوردەکان  زمانەکەیان بە ڕەمزی ناسێنە و ئیسباتی میلییەتی خۆیان بزانن (٢٢).
بۆ  زۆرێک لە کوردستان پەژراندنی یەکسانکردنی جلوبەرگیش زۆر دژوار بوو. جلوبەرگی کوردی نیشانەی ناسێنەی ئێتنیکی ئەوان بوو. هێندێک لە خێڵەکان دژی ئەو فە
رمانە سەرپێچییان کرد. سەرچاوەکان باس لە سەرهەڵدانی مەلا خەلیل و خێڵی مەنگوڕ  لە دەوروبەری مەهاباد  لە ساڵی ١٣٠٧ و ١٣٠٨ (١٩٢٨و ١٩٢٩) دەکەن بە دژی قانوونی گۆڕینی جلوبەرگ (٢٣). لە ئاکامی ئەو سەرهەڵدانە دا ڕەزا شا نەک ئەوەی کە ناچار کرا دەست لە بەڕێوەچوونی یەکساکردنی جلوبەرگ لەو ناوچەیە هەڵگرێ، بەڵکوو بۆ شێخ (مەلا خەلیل، وەرگێڕ) و چەند کەس لە سەرکردەکانی عەشیرەتی مەنگور جیرە و مەواجیبیش ببڕێتەوە(٢٤). لە لێکدانەوەی نابەرابەرییە کولتوورییەکان دەبێ سەرنج بدرێتە سەر گرێدانی کوردەکانی ئەم ناوچەیە بە مەزەبی تەسەنون و ئەو زیانانە کە لەو بابەتەوە، هەر چەند نەک لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە، بەڵکوو  لە لایەن مەئموران و دراوسێ شیعە مەزەبەکانیان لێیان دەکرا.
ڕووخانی ڕێژیمی ڕەزا شا
بە ڕووخانی ڕەزا شا حکوومەت لە ناوچەی موکری بە کردەوە و لە سەرەتاوە کەوتە دەست عەشیرەتە چەکدارە کوردەکان و لەبەر ڕقەبەرایەتییەکی کە لەنێوانیان دا هەبوو کارکێشایە ئاڵۆزی و تێکەولێکەیی. ئەوان هێرشیان کردە سەر ئیدارە دەوڵەتییەکان و ژاندارمەری، مەئموورانی ئیدارەکانیان وەدەر نا و دەستیان بە سەر چەکی ژاندارمەکان دا گرت. ڕاپەڕینە عەشیرەتییەکان و ئەو تاڵان و وێرانکردنانەی کە بەشێوەی ئاسایی لەگەڵ ئەوە دەکران کەم و زیاد تا دامەزرانی " کۆماری کوردستان" درێژەیان کێشا. نموونەیەکی ڕاپەڕینی عەشیرەتەکانی ناوچەی ورمێ لە بەهاری ساڵی ١٣٢١(١٩٤٢) بوو کە کێشایە ئەزییەت کردن و تاڵانی مڵک و ماڵی گوندییە ئازەری زمانەکان. نموونەیەکی گرینگتر و درێژخایەنتر ڕاپەڕینی محەمەد ڕەشید ( حەمە ڕەشید) خێڵ سالاری کوردیی عێڕاقی، سنوورپارێزی پێشووی ئێران، زیندانی ڕەزا شا و ژەنەڕاڵی دواتری ئەڕتەشی جمهووری مەهاباد، لە مانگەکانی سەرماوەز و بەفرانباری ١٣٢٠ بوو کە گەیشتە داگیر کردنی بانە و هەڕەشە لە سنە. ئەو لە هێرشی بۆ سەر بانە چەند ئێلی کوردی لەگەڵ بوو، لە وانە عەشیرەتی فەیزوڵابەگی (٢٥). تفەنگچییەکانی لە مانگی رێبەندان دا سەقزیان گرت و شارەکەیان تاڵان کرد(٢٦). هەوڵدانی دەوڵەت بۆ ئارامکردنەوەی- بە ڕێگای ئەوەی دا کە بیکا بە فەرمانداری کەوشەنی بانە و بڕینەوەی مەواجیب- سەری نەگرت. ئەو لە دوای پێکهەڵپڕژانێک لەگەڵ مەحموودخانی  کانی سانان
ی فەرمانداری مەریوان، لە هاوینی ساڵی ١٣٢١ (١٩٤١) هەڵات بۆ عێڕاق (٢٧). حەمە ڕەشید لە ساڵی ١٣٢٢ – ١٣٢٣ دیسان ڕاپەڕی. ئەو جار لە مەریوان. تفەنگچییەکانی بەر لەوەی ڕا بکەن بۆ عێڕاق " تەقریبەن هەموو ١٠٠٠ خانووی شارۆچکەی بانەیان ئاور تێبەردا" (٢٨). کاوە بەیات باسی ڕاپەڕینی عەشیرەتەکانی فوولادی خەڵخاڵ دەکا بە ڕێبەرایەتی ئەمیر خان ئەمیر ئەحمەدی کە گەیشتە زاڵبوونی ئەوان بە سەر هەرو ئاوا، لە ناوەندی خەڵخاڵ. هەر وەها باس لە عەشیرەتە کوردەکانی جەلالی دەکا کە بەکەلکوەرگرتن لەو دەرفەتەی هاتبووە پێشێ، لە تورکیاوە گەڕانەوە کەوشەنی ماکۆ و بۆ داباری خۆیان دەستیان کرد بە دەستدرێژی بۆ دێیەکانی دەرور وبەر (٢٩).
ڕاپەڕینێکی دیکە کە بە بەشداری زێڕۆ بەگ، نووری بەگ و کامیل بەگ لە ورمێ و دەوروبەری ورمێ قەوما بووە هۆی کووژرانی ٣٥٠ ژاندارم و هێزیی خۆجیی، و ئاوارە بوونی ٦٠ هەزار کەس لە ٣٠٠ گوندی تاڵانکراو. پێشگیری کاربەدەستانی سۆڤییەت لە هاتنی هێزە عەسکەرییەکانی دەوڵەتی ناوەندی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ خێڵە ڕاپەڕیوەکان درێژەکێشانی تاڵان و بڕۆی لە گوندەکانی دەروبەر دا مەیسەر دەکرد (٣٠). تاڵانی گوندەکان شەپۆلێکی بە گوڕی لە هەڵاتن بەرەو شارەکان، کۆبوونەوە لە تێلگڕافخانەکان و ناردنی شکایەت و سکاڵا بۆ دەوڵەت و چاپەمەنییەکان وەڕێ خست. لە یەكێک لەو تێلگڕافانە دا کە لە تەورێزەوە بۆ ڕۆژنامەی شاهین ناردرابوو هاتووە کە هێرش بۆ سەر تێلگڕافخانەی ورمێ گەیشتووەتە ئەوە کە ئەگەر بێتوو: لە ماوەی چەند سەعات دا هەنگاوێکی دەستبەجێ هەڵنەهێندرێتەوە تێلگڕافخانە بە تەواوی لە ناو دەچێ و هەنگاوی دواتر کووژران و تاڵانی هەزاران ژن و منداڵی بێ تاوان " دەبێ.  لە تێلگڕافێکی دیکە دا کە لە ١٧-ی بانەمەڕ دا بۆ سەرۆکوەزیر ناردرا  دیسان پێداگری دەکرێ کەئەگەر هەنگاوێکی دەستبەجێ هەڵنەهێندرێتەوە " هەموو شتی دانیشتووان  لە  ناو دەچێ"(٣١). مستەفا ئەمین لە شرۆڤەی سەرهەڵدانی ورمێ بەپاڵپشتی ڕاپۆرتی کۆنسوولی بەرزی بریتانیا لە تەورێز دەنووسێ کە هۆی ئەو سەرهەڵدانە لەبەر فەرمانی سەرهەنگ هاشمی، فەرمانداری ورمێ، بووە کە نابێ لە ناو شار دا بە چەکەوە هاتووچوو بکرێ و هەر وەها لە بەر خراپ جووڵانەوەی مەئموورانی بەڕێوەبردنی ئەو فەرمانە. ئەو لە درێژە دا دەنووسێ کە ڕاپەڕینی ورمێ تا سەرماوەزی ١٣٢٤، واتە تا سەقامگرتنی سوڵتەی هێزی دێمۆکڕاتەکان بە سەر شار دا، بەردەوام بوو (٣١).
ڕاپەڕینی عەشیرەتەکان کە هەمیشە قەتڵ و تاڵان و وێرانی لەگەڵ بوو  بە ڕاگەیاندنی هێندێک داوخواز لە دەوڵەتی ناوەندی گرێ دەدرا
کە ڕەهەندی سیاسییان هەبوو. ئیزنی هەڵگرتنی چەک  کەمترین داوخوازی ڕاپەڕیوانی ناوچەی ورمێ بوو. جگە لەوە ئەوان داوخوازی خوێندن بە زمانی کوردییان دەکرد (٣٣).

ئەو کوردانەی کە لە ناوچەی نێوان خوێ و مەهاباد دەژیان، جگە لە ئیزنی هەڵگرتنی چەک بە ئازادی، داوخوازی کۆ کردنەوەی ١٢٠٠ تفەنگ بوون کە لە دەست فارسی زمانانی ناوچەی ڕەزایە دا بوو، و داوایان دەکرد ئەوان تەحویلی ئەڕتەشی سوور بدرێن. ئەوان دەیانەویست کە بە نوێنەرێکی کوردەوە لە هەر کام لە ئیدارە دەوڵەتییەکان دا ئامادە بن، کوردەکان لە کاروباری نەتەوەیی خۆیان دا ئازاد بن، دەوڵەت تێچووی مەدرەسەکان لە کوردستان بدا و خوێندن تێیان دا بە زمانی کوردی بێ (٣٤). حەمە ڕەشید، ئەو جۆرەی کە حوسێن ڕامتین دەنووسێ، دەیویست سەربەخۆیی کوردەکان وەدەست بێنێ (٣٥). بورزوویی ش لە دووی ئەو قسەیە دەدا.سەرانی بزووتنەوەی شاری، سەرەڕای ئەو خەسار و کوشت وبڕێ کە بە ڕاپەڕینەکانی خۆی لە کوردانی دەدا، پشتیوانییان لێ دەکرد. سەدرقازی، نوێنەری مەهاباد لە مەجلیسی چاردەهەم، لە مەجلیس بەرگری لێکرد. ئەوە لە حاڵێک دا بوو کە کۆمەڵێک لە خەڵکی تیلەکۆ لە تێلگڕافێک دا بۆ مەجلیس ١٦/٢/ ١٣٢٣، سەرۆک وەزیر،وەزاڕەتی شەڕ،ڕۆژنامەکان و موسەدیق بێزاری خۆیان دەربڕی لەو پشتیوانییە و ئەو ئاڵۆزی و بشێوێنییەی کە حەمە ڕەشید سازی کرد بوو (٣٦). عەباس وەلی ش بە پاڵپشتی سەرچاوەی بریتانیایی دەنووسێ زۆربەی سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان لە زەمانی ڕەزا شا دا گیرابوون، زیندانی کرابوون یان دوور خرابوونەوە. لە دوای بەربوونیان داوای ئەو موڵکانەیان کردەوە کە لێیان زەوت کرا بوو لە لایەن دەوڵەتی پێشوو ڕا، کارێک کە بە پێی قسەی سەفیری بریتانیا زۆر دژوار بوو، چونکە ئەو جۆرە زەوییانە یان فرۆشرا بوون یان لە تەک زەوی دیکە لە شوێنی تر گۆڕدرابوونەوە (٣٧).
ڕاپەڕینی کوردەکانی ناوچەی موکریان لە دوای ڕووخانی ڕەزا شا و داگیر کرانی ئازەربایجان لەلایەن ئەڕتەشی سوورەوە  هەر ئەوە نەبوو کە سەرۆک عەشیرەتەکان دەیان کرد. بە تەنیشت ئەوانەوە خەڵکی شارەکانیش رادەپەڕین کە شێوە و خ
ەسڵەتێکی دیکەیان هەبوو . لەکاتێک دا کە ڕاپەڕینە عەشیرەتییەکان بەمەبەستی تێکەڵاوێک لە تاڵان و داوخوازی خودموختاری دەکران ئامانجی سەرەکی ڕاپەڕینە شارییەکان خودموختاری و تەنانەت سەربەخۆیی لە حکوومەتی ناوەندی و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد بوو. قازیی محەمەد، سەرۆکی دواتری جمهووری مەهاباد، ئەو داوخوازەی لە دیدارێک دا کە ئەو و هێندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان لەگەڵ " ئینگلیسییەکان" لە مانگی سێپتامبری ساڵی ١٩٤١ (گەلاوێژ/ ڕەزبەری ١٣٢٠) هەیانبوو هێنا گۆڕێ و داوای پشتیوانی ئەوانی کرد، ئەو جۆرەی کە مەک داوڵ بە پاڵپشتی بەڵگەی بریتانیایی باسی دەکا. ئەوەی کە دواجار ئەو دەیویست دامەزراندنی " کوردستانێکی یەکگرتوو" بوو (٣٨). خەبەری ئەو پێوەندییە بە گوێی کاربەدەستانی سۆڤییەتیش گەیشتەوە و ئەوانی وا لێکرد کە قازیی و ٢٠ یان ٢٩ کەسی دیکە، لەوانە سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان لە ٤-ی سەرماوەزی هەمان ساڵ بانگهێشتن بکەن بۆ باکۆ (٣٩). سۆڤییەت دەیویست بەو بانگهێشتنە چاوی هیوای سەرانی کورد لە ئینگلیس هەڵگەڕێنێتەوە و بەرەو خۆی ڕایانکێشێ. ئەو ڕێبوارە " بە هەیەجانانە"، دەستەبەجێ دوای گەڕانەوە لە باکۆ  ئەنجومەنێکیان بە ناوی " کۆمیتەی بەرزی لەشساغی و هێمنی " دامەزراند تا ببێ بە کاکڵی تەشکیلاتی بۆ کوردستانێک کە ئەوان دەیانویست سەربەخۆ بێ. سەفەر بۆ باکۆ، ئەو جار بەبێ سەرکردەکانی عەشیرەتەکان،لە مانگی گەلاوێژ یان خەزەڵوەری ساڵی ١٣٢٤ دووپاتە بووەوە (٤٠). 
نوێنەرانی سۆڤییەت ئەو جار، بە پێچەوانەی سەفەری یەکەم، پشتیوانی خۆیان لە مافی دیاریکردنی چارەنووسی کەمایەتییەکان ڕاگەیاند، بەڵام لە هەمان کات دا گوتیان کە هێشتا کاتی سەربەخۆیی کوردستان نەهاتووە. بە دوای ئەو سەفەرە دا بوو کە قازیی محەمەد و شێخ عەبدوڵای گەیلانی، نەوەی شێخ عوبەیدلا، شۆڕشگێڕی کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەم، بۆ جاری دووەم حەولێکیان دا بۆ جێ بەجێ کردنی دژبەرییەکانی نێوان سەرۆک خێڵەکانی مەهاباد و ورمێ و ڕاکێشانی موافەقەتی ئەوان بەرەو داوخوازە سیاسییەکانی خۆیان (٤١). بەر لەوەش هێندێک حەول
درا بوو هەر بەو مەبەستە. شێخ عەبدوڵای گەیلانی لە ڕێبەندانی ١٣٢٠ ( ژانڤییەی ١٩٤٢) چووە ورمێ و دواتر بۆ مەهاباد و سەرکردە کوردەکان پێشوازیان لێ کرد. لە کۆبوونەوەیەک دا کە لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان دا بووی داوای لێ کردن بەیەکەوە تەبا بن و یەک بگرن و چالاکانە یارمەتی حەمە ڕەشید بدەن (٤٢).لە ڕاپۆرتەکان دا باس لە نهێنی بوونی کۆبوونەوەکانی وی لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان و داوا لێکردنیان بۆ یارمەتی بە حەمە ڕەشیدە(٤٣). بورزوویی بە پاڵپشتی کتێبی قازیی محەمەد نووسینی محەمەد ڕەزا جەڵایی پوور باسی شێخێکی دیکە دەکا بە ناوی مەلا ئەحمەدی فەوزی کە ماوەیەکی کورت دوای دامەزرانی سازمانی کۆمەڵەی ژ.ک. لە سلێمانییەوە چووە مەهاباد و لەوێ لەپاڵ پەروەردەی مەزەبی دەرسی " نەتەوەخوازیی کوردی " دا دەدا [ دیارە نووسەر شێخ و مەلای تاق و جووت کردووە، مەلا ئەحمەد فەوزی مەلایەکی نیشتمانپەروەری باشووری بووە و زۆر بەر لە دامەزرانی کۆمەڵە لە موکریان ژیاوە. هێمن لە پێشەکی " تاریک ڕوون " دا بە وردی فەوزی مان پێ دەناسێنی. وەرگێڕ]. بورزوویی وەک " بانگەشەدەرێکی بە توانای ناسیۆنالیزمی کوردی" ناوی دەبا کە بە گردبڕی لەلایەن گرووپە سیاسییەکانی کورد لە عێڕاق و تورکیاوە ناردرابووە ئێران" (٤٤).
ڕاپەڕینە شارییەکانیش بە بێ لێدە و بڕۆ لەگەڵ مەئموورەکانی حکوومەتی ناوەندی چی لێ نەدەکەتەوە. ئەڕفەع باس لە هێرشی ژمارەیەک لە خەڵکی مەهاباد دەکا بۆ ئیداری پۆلیسی شار، ڕووخاندنی و کووژرانی ژمارەیەک پاسەبان لە مانگی مەی ١٩٤٣ (بانەمەڕ/ جۆزەردانی ١٣٢٢) دەکا. بە قسەی وی، بەو
پێیە دوایین نیشانەی دەسەڵاتی ئێران لە مەهاباد لە ناو چوو (٤٥). [ شارەبانی مەهاباد لە  ٢٦-ی ڕێبەندانی ١٣٢٣-ی هەتاوی کە کەوتووەتە ڕۆژێکی پێنجشەمە و بەرانبە بە ١٥-ی فێڤرییە (شوباتی) ١٩٤٥ گیراوە و ئەو زانیارییەی ئەرفع هەڵەیە. لەو کاتە دا قازیی محەمەد و دوو سێیەک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی دەوروبەر لە تاران بوون. وەرگێڕ]. لەو سەروبەندە دا بوو کە ریش سپییەکان و خەڵکی مەهاباد قازیی محەمەدیان وەکوو بەرپرسی شار هەڵبژارد و سەید خدر (سەید پیرەی نیزامی ) میان وەکوو شارەوان هەڵبژارد (٤٦). لەگەڵ ئەوەش دا شار هێشتا ئارام نەببووەوە. قاسملوو باس لە سەرهەڵدانی ٢٦-ی سەرماوەزی ١٣٢٤ دەکا. سەرهەڵداوان شارەبانی مەهابادیان داگیر کرد و مەئموورەکانیان چەک کرد . ئەوان نێوی ئەم ڕۆژەیان نا " ڕۆژی پێشمەرگە" (٤٧). [ دیارە لێرەش دا هەڵەیەک ڕووی داوە و ئاماژە هەر بە ڕۆژی پێنجشەمە ٢٦-ی ڕێبەندانی ١٣٢٣ یە، کە بەروارەکە تاقوجووت کراوە. وەرگێڕ].هەر چییەکی بوو لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٢٤(ی هەتاوی) نفووزی ئۆرگانە دەوڵەتییەکان گەیشتە لانی کەم، تا ئەو جێیەی کە ئیتر هیچ نیشانەی نەبوو. بەڕێوەبردنی ناوچە بە کردەوە کەوتە دەست قازیی محەمەد . ئەو لە ساڵی ١٣٠٥ بە دواوە بە فەرمی سەرۆکی ئیدارەی مەعاریف ( فێرکردن و بارهێنانی دواتر) ی مەهاباد بوو و لە ساڵی ١٣٩٧ تا ١٣٢١ سەرۆکایەتی ئیدارەی شێروخورشیدی سووری هەمان شاری بە ئەستۆوە بوو.قازیی محەمەد لە دوای کۆچی دوایی باوکی لە ساڵی ١٣١٠ [ قازیی عەلی باوکی قازیی محەمەد بە پێی نامەیەکی میسیۆنێری لوتێری هێنری مولێر لە ١٩-ی ئۆکتۆبری ١٩٣١ وەفاتی کردووە کە دەبێتە ٢٦-ی ڕەزبەری ١٣١٠. وەرگێڕ ] بەرپرسیارەتی کاروباری قەزاوەتی شاریشی بە ئەستۆوە گرت. ئەو بەو ئەزموونەوە لەبارترین کەس بوو بۆ ئیدارەی شاری. لەو سەروبەندە دا موکریان بە کردەوە لە ئاست حکوومەتی ناوەندی سەربەخۆ بوو. قازی بە چەکدار کردنی خەڵکی شاری لە بەرانبەر عەشیرەتەکان و هەوڵدان بۆ پێشگرتن لە بەرپرس دانان لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە و ڕاکێشانی پشتیوانی مەئموورە شووڕەوییەکان  لە ناوچە توانی مەهاباد ئارام کاتەوە(٤٨).

دامەزرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد [ دیارە من بەپێی بەڵگەی نووسراو سەلماندوومە ناوی ژێکاف " کۆمەڵەی ژیانی کورد" بووە. وەرگێڕ]
جیاوازییەکی دیکە لە نێوان سەرهەڵدانە خێلەکییەکان و شارییەکان شێوەی ڕێکخستنیان بوو. گرینگترین ڕاپەڕینی شاریانە بە دامەزرانی ڕێکخراوی " کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد" لە ٢٥-ی گەلاوێژی ١٣٢١ (ی-هەتاوی)[ ١٦-ی ئاگوستی ١٩٤٢] خۆی دەرخست.(٤٩)
حیسامی لەبیرەوەرییەکانی دا باسی پێکهاتنی سێ کۆمەڵەی نهێنی دەکا  کە بەر لە دامەزرانی کۆمەڵە پێک هاتبوون:١. دەستەی قازیی محەمەد و مەلا ئەحمەد فەوزی و دوو کەسی دیکە  کە بە مەبەستی بانگەشە بۆ فەرهەنگ و زمانی کوردی،بڵاو کردنەوەی ئەو کتێبە کوردییانەی کە لە عێڕاق بڵاو دەبوونەوەو یارمەتی دانی ڕاپەڕینی ئێحسان نووری پاشا لە ئاگری تورکیا پێک هات؛ ٢. " کۆمەڵەی محەمەدییە" کە لە ساڵی ١٣١٦(-ی هەتاوی) بە سەرۆکایەتی محەمەد هەتیو ساز بوو کە کتێبی کوردی بڵاو دەکردەوە و ٣. " حیزبی ئازادیی کوردستان" کە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی دووەم بە دەست عەزیز زەندی دامەزرا. ئەو حیزبە خاوەن مەڕامنامەیەکی تازەگەری، دێمۆکڕاسی و کۆمارخوازانە و ئەو پەڕ ئێتنیکی و ئەو پەڕ ناوچەیی ( کورد، ئازەربایجانی، ئەرمەنی و ئاسۆڕی) لە ٢٨ مادە دا بوو و لە بەیاننامەیەک دا پێشوازی کرد لە هاتنی ئەڕتەشی سوور بۆ نێو خاکی ئێران. (٥٠)
دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژ.ک دەستەیەک لە مامۆستای خوێندنگەیان،مەئموورانی دەوڵەت و کاسبی مەهاباد بوون. (٥١) سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە دامەزراندنی کۆمەڵە دا بەشدار بوون بیروڕا جیاوازن.(٥٢) کۆمەڵە لە سەرەتای دامەزرانییەوە سازمانێکی نیوەنهێنی بوو و تەنیا ئەو کەسانەی وەک ئەندام وەردەگرت کە ئاماد بن سوێند بخۆن بۆ لەبەرچاوگرتنی شەش شەرت: ١. خیانەت بە میللەتی کورد نەکەن؛ ٢. بۆ خودموختاری کوردستان تێبکۆشن؛ ٣.هیچ نهێنی
حیزبی نەدرکێنن،٤. تا دوایی تەمەنیان وەک ئەندام بمێننەوە؛ ٥- هەموو کوردەکان بە برا و خوشکی خۆیان بزانن؛ و ٦. و لەگەڵ هیچ حیزبێکی دیکە نەکەون. (٥٣) ئۆرگانی چاپەمەنی  کۆمەڵە گۆڤاری نیشتمان بوو کە ژمارەی یەکەمی لە پووشپەڕی ساڵی ١٣٢٢ دا بڵاو بووەوە و هەتا ٩ ژمارە بەردەوام بوو. (٥٤)  کۆمەڵە توانی تا شەش مانگ دوای دامەزرانی پێگەی خۆی لە مەهاباد و دەوروبەری پتەو بکا و نفووزی خۆی تا بۆکان،بانە و سەردەشت پەرە پێ بدا، ئەندامی تازە وەربگرێ و پشتیوانییەکی جێی سەرنجی لێ بکرێ.(٥٥) لە نامەیەک دا کە زەبیحی، گەڕێنەندەی چاپەمەنی کۆمەڵە، لە ٢٧-ی سێپتامبری ١٩٤٤ ( ٥/٧/ ١٣٢٣) بۆ کۆنسوولی گشتی شوورەوی لە تەورێزی نووسی باس لە دامەزرانی لقێک لە کرماشان و لقێکی دیکە لە سلێمانی دەکا. لە نامەیەک دا کە لە ٢٣-ی دیسامبری ١٩٤٤ (٢ / ١٠ / ١٣٢٣) هەر بۆ ئەو کەسەی ناردووە باس لە لقێک لە هەولێر و ئیدارەی دیکە لە شنۆ، نەغەدە، بۆکان و سەردەشت یش کراوە. (٥٦) پەرەسەندنی چالاکی ئەو حیزبە لە ساڵی ١٩٤٤ گەیشتە باکووری کوردستان لەوناوچەیەی کە شووڕەوی داگیری کرد بوو و لە باشوور لە ناوچەی بێ لایەن. (٥٧) هاشم سەلیمی لە سەرەتای کتێبی بیرەوەرییەکانی سەعید هومایوون دا بەری نفووزی کۆمەڵە دەگەیێنێتە سنە. (٥٨) کۆمەلە دوای سەقامگرتن لە کوردستانی ئێران مەڵبەندی نفووزی خۆی گەیاندە ناوچە کورد نشینەکانی  وڵاتانی دراوسێ ش و جگە لە سلێمانی لە شوێنی وەک مووسڵ، کەرکووک، هەولێر، ڕەواندز و شخوا!! ش ئیدارەی داییر کرد.(٥٩)
کۆنگرەی یەکەمی کۆمەڵە لە بانەمەڕی ١٣٢٢ بەئامادە بوونی سەد ئەندام بەسترا. کۆنگرە بەرنامەی کاتیی کۆمەڵەی بە شێوەی لیستەیەک لەم داوخوازانەی خوارەوە ڕاگەیاند: بەڕەسمی ناسرانی زمانی کوردی لە لایەن حکوومەتی ناوەندییەوە، کەلکوەرگرتن لە زمانی کوردی لە خوێندن و لە سازمانی ئیداریی کوردستان دا، پێویستیی کورد بوونی مەئمووران و ئەندامانی پۆلیس لە کوردستان، بەکار هێنانی ئەو ماڵیاتەی لە کوردستان کۆ دەکرێتەوە لە کوردستان بۆ باشێتی ژیانی دانیشتووانی،پەسند کرانی ئەو داوخوازانە لە پارڵمانی ئێران بە مەبەستی د
ڵنیا کردنی متمانەی کوردەکان. لە مادەی دوایی ئەو لیستەیە دا دەخوێنینەوە کە ئەمانە داوخوازە کورت خایەنەکانی حیزبن. حیزب لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ داوخوازە درێژخایەنەکانی خۆی لەمەڕ مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ هەموو گەلانی ئێران ڕادەگەیێنێ. (٦٠) مستەفا ئەمین بەرنامەیەک کە لە ٥ مادە پێک هاتووە لە ژمارەی ٨ (١ / ٦ / ١٩٤١) ی گۆواری ڕۆژی نوێی سلێمانی دەگێڕێتەوە کە لەو دا باس لە دامەزراندنی جمهوورییەکی کوردستان بە سنووری دیارییەوە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ کراوە. (٦١) دامەزرانی کوردستانی گەورە ئامانجێکە  کە لە ژمارەی ئەوەڵی نیشتمان دا وەبەر چاو دێ. لە سەر وتاری هەمان ژمارە دا دەخوێنینەوە کە کۆمەڵەی ژ.ک دەیەوێ بە هەموو توانای خۆیەوە " زنجیری کەڵەوەی یەخسیری لە ملی کوردەکان دا ڕنێ و لە کوردستانی لەت و پەت کراوی ئێستا کوردستانێکی گەورە پێک بێنێ". لە نامەیەک دا کە عەبدولڕەحمان زەبیحی لەبەرواری ٢٣-ی دێسامبری ١٩٤٤  ( ٣ / ١٠ / ١٣٢٣)  بۆ کۆنسوولی گشتی شووڕەوی لە تەورێزی نووسیوە لیستەیەکی دە مادەیی داوخوازەکانی کۆمەڵە لە " حکوومەتی مەزنی یەکێتیی جەماهیری شووڕەوی " زیاد کرد کە یەکێک لەوان لە مەڕ دامەزرانی دەوڵەتێکی " کاتییە کە لە کوردەکانی ئێران و عێڕاق و سووریا و کوردەکانی دیکەی عالەم" پێک هاتبێ. زەبیحی بە پاڵپشتی بەندی (ب) و (ی) ی قانوونی بنەڕەتی " یەکێتیی جەماهیری شووڕەوی مەزن " داوا دەکا ئەو حکوومەتە کاتییە پەیوەست بێ بە " یەکێتیی جەماهیری شووڕەوی مەزن "  زەبیحی جگە لەوە داوای کرد  کە " بۆ وەدیهاتنی گشت ئەو کاروبارە لە لایەن حکوومەتی " شووڕەوی مەزن " ەوە دوو یان سێ ڕاوێژکار لە بەر دەست ئێمە بندرێ". ئەو هیوای خواست کە جگە لە گەلی کورد هەموو نەتەوە لاوازەکانی دیکە " لە دادپەروەری و فەیزی ئەو حکوومەتە مەزنە بێ بەش نەبن". (٦٢) چاپی وتار بۆ پەسن و بەرز ڕاگرتنی شۆڕشی ئۆکتۆبر، پیداهەڵگوتنی پێشوەچوونەکانی شووڕەوی لە ژێر سەرۆکایەتی ستالین دا و وێنەی لێنین لە ژمارەکانی ٢، ٣، و ٦ ی نیشتمان ئۆرگانی کۆمەڵە دا، بە مەبەستی ڕاکێشانی باوەڕی شووڕەوی بەرەو ئەو جۆرە ڕوانگەیانە و موافەقەتی ئەوان لەگەڵ ئەو چەشنە داوخوازانە بوو. لە وتارێک دا کە زەبیحی بە ناوی خواستەمەنی ع.بێژەن و بە ناوی " ڕێک کەون تا سەرکەون" لە ژمارەی یەکەمی نیشتمان دا بڵاوی کردەوە باسی خەونێک دەکا کە تێیدا ئەو وەک مەلێکی پچووک بە سەر زەوییەکانی کوردستانی گەورە دا دەفڕێ . فڕین بە سەر دەریاچەی وان دا دەست پێ دەکا و تا چیاکانی زاگڕۆس،دەریاچەی ورمێ،خاکی موکریان،و ئەردەڵان و کرماشان  و لوڕستان و کێوەکانی ئەلوەند و حەمرین درێژە دەکێشێ. مەلەکە بە خۆی دەڵێ: " ئەو هەموو ئەو نیعمەتانەیە کە خودا داویە بە ئێوە (کوردەکان) ". لە سەر بنەمای ئەو بەڵگانەیە کە کوردخوازانی وەکوو کەریم حیسامی، غەنی بلووریان و عەبباس وەلی دامەزرانی وڵاتێکی سەربەخۆ لە کوردستانی گەورە دا وەک ئامانجی درێژ خایەنی دامەزرێنەرانی کۆمەڵە دەناسێنن. حیسامی لە بیرەوەرییەکانی خۆی دا دەنووسێ:" داوخوازی کۆمەڵە دامەزراندنی کوردستانی گەورە و جیابوونەوە لە ئێران بوو". (٦٣) بە بۆچوونی غەنی بلووریان یش ئامانجی ستراتێژیکی  کۆمەڵە یەکەتی هەموو کوردەکان لە قالبی کوردستانێکی گەورە و سەربەخۆ دا بوو. ئەگەر بە ئاشکرا ئەوەی دەرنەدەبڕی لە بەر ئەوە بوو کە قازیی محەمەد کە لە ساڵی ١٣٢٣دا ئەندامەتی کۆمەڵەی پەژراندبوو هەلومەرجی ئەو دەمی جیهانی بۆ دەربڕینی پێ لە بار نەبوو. (٦٤) بە قەولی عەبباس وەلی ئامانجی کۆمەڵە پێکهێنانی وڵاتێکی سەربەخۆی نەتەوەیی لە کوردستانێکی یەکگرتوو دا بوو. (٦٥)
ئامانجی درێژخایەنی کۆمەڵە شیاوی ئەوە بوو کە کۆمەڵە لە سەرەتای دامەزرانییەوە لەگەڵ ڕێکخراو و کەسایەتییە سیاسییە کوردەکان لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران لە پێوەندی دابێ. بینیمان کە کۆمەڵە خۆی دەستی کرد بە دامەزراندنی چەند لق لە عێڕاق. لە دانیشتنی دامەزراندنی کۆمەڵە دا یەکێک لە ئەندامانی حیزبی هیوا وەک ڕاوێژکار بەشدار بوو . ئەو کە ئەفسەرێکی کوردی ئەرتەشی
عێڕاق بە ناوی میرحاج بوو، هەڵگری پەیامی ئەو دەستەیە بوو بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵە و هێندێک زانیاری پێدان سەبارەت بە چلۆنایەتی  دامەزراندنی سازمانێکی نهێنی.(٦٦) حیزبی هیوا لە ساڵی ١٣٢٠ لە عێڕاق لە یەکگرتنی رێکخراوەگەلی
" برایەتی " و دارکەر" و ئیدیکە لە کەرکووکی عێڕاق دامەزرا. ئەو حیزبە خاوەنی باڵێکی زوربەی خۆپارێزی ناسیۆنالیستی ئێتنیکی بوو و چاوی لەپشتیوانی بریتانیا بوو و باڵێکی کەمایەتی کە مەیلی بەرەو حیزبی کۆمۆنیستی عێڕاق بوو. هیوا گۆوارێکی بڵاو دەکردەوە بە ناوی " آزادی" و وەکوو کۆمەڵە ئامانجێکی سەرەتایی، واتە خودموختاری لە عێڕاق دا و ئامانجێکی درێژخایەن واتە پێکهێنانی کوردستانێکی سەربەخۆ بوو. (٦٧)
کۆمەڵە لە مانگی مارسی ١٩٤٤ ( ڕەشەمەی ١٣٢٢) حەمەدەمین [ لە هێندێک سەرچاوە دا باسی حەمەدەمین شەڕەفی کراوە. وەرگێڕ] ی ناردە کەرکووک بە مەبەستی بیروڕا گۆڕینەوە لەمەڕ یارمەتی دوولایەنە و بەرنامەی هاوکارییەکانی دابێ لەگەڵ نوێنەرانی هیوا. لە سەرەتای هاوینی هەمان ساڵ دا لقی سلێمانی هیوا، سماییل شاوەیس و عوسمان دانش ی بە مەبەستی سەردان و پتەو کردنی یەکێتییان ناردە مەهاباد. لە ماوەی ساڵ و نیوێک لە دوای ئەو بەروارە دا هێندێک لە نوێنەرانی کوردەکانی عێراق، تورکیا و سووریا چوونە مەهاباد. لە ئاکام دا، مەهاباد بوو بە مەڵبەندی دیداری رێبەرانی بزووتنەوەی بەشە جۆربەجۆرەکانی کورد. لە مانگی گەلاوێژی ١٣٢٣ هەیئەتی کوردی سێ وڵاتی ئێران، عێڕاق،و تورکیا لە داڵانپەڕ لە سنووری ئێران، تورکیا و
عێڕاق چاویان بە یەک کەوت و دوای ئالوگۆڕی بیروڕا پەیمانی بەناوبانگی سێ سنووریان ئیمزا کرد. ئەوان بە پێی ئەو پەیمانە خۆیان بە ئەرکدار دەزانی  پشتیوانی لەیەک بکەن و سەرچاوە ئینسانی و مادییەکانی خۆیان بە قازانجی کوردستانی گەورە بەکار بێنن. (٦٨)
[لە چەند سەرچاوە دا باسی ئەو پەیمانە بە هەڵە کراوە. ئەو دیدارە بە مەبەستی پەیمان بەستن تەنێ لە نێوان نوێنەرانی هیوا و کۆمەڵەی ژیانی کورد لە داڵانپەڕ بەڕێوە چووە، بەڵام دواتر لەبەر دژایەتی هیوا لەگەڵ ناوەرۆکی خەبەرەکەی کە لە لاپەڕەیەکی
 دوایین ژمارەی نیشتمان  ( ژمارەی ٧ و ٨ و ٩ بەیەکەوە دەرچوون)ی دڕاوە و شتێکی تری لە جێ داندراوە. وەرگێڕ] لەو سەروبەندە دا یەکەم نەخشەی جوغرافیایی کوردستانی گەورە کە لە لایەن دەستەیەکی کورد لە بەیڕووت کێشرابووەوە ئامادەی نیشان دان بوو. لەو نەخشەیەی کوردستان دا، وەکوو نەخشەی بدلیسی، لە باشوور تا کەنداوی فارس و لە باکوور تا دەریای مدیتەرانە درێژ دەبووەوە.(٦٩)
ئەو جۆرەی کە عەبباس وەلی دەنووسێ کۆمەڵە دادپەروەری خواز بوو. بەڵام داوخوازی گۆڕانی نەدەکرد لە بناخەی خاوەنموڵکێتی زەوی کە لە گوندان دا هەبوو. داوای لە خاوەنمڵکان دەکرد ئاگایان لە حاڵو باڵی گوندییەکان بێ. (٧٠)کۆمەڵە کە لە سەرەتاوە دژی خاوەنمڵکان و سەرۆک عەشیرەتان هەڵوێستی  دەگرت و ئەوانی – ئەو جۆرەی کە لە وتارێک لە ژمارەی ٦-ی نیشتمان  ( لاپەڕەی ٥-٧) لە ژێر ناوی " پیاوی چاک بە و مەیخوێنەوە " هاتووە – بە بەرپرسی چارەڕەشی کوردەکان و هۆکاری " ڕەنج و کوێڕەوەری ئەو میللەت چارە ڕەشە " دەزانی، و ئەوانی بە ئەندام وەرنەدەگرت، بە تایبەتی لە پلەی ڕێبەرایەتی حیزب دا هێندەی پێ نەچوو کە دەستی لەو دەست گێڕانەوەیە هەڵگرت  و ئامادەی هاوکاری بوو لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان. (٧١) دەرکەوتنی کۆمەڵە لە حاڵەتی نیوە نهێنی و جووڵانی بەرەو بوون بە ڕێکخراوەیەکی تەواو ئێتنیکی، قبووڵی خاوەنموڵکان و سەرۆک خێ
ڵەکانی لە حیزب دا کردە شتێکی خۆ لێ نەپارێز. ئەوانیش کە لە سەرەتاوە ئەوەی لە دەستیان هاتبا دژی کۆمەڵە دەیان کرد  بە دیتنی ئەوەی کە خەڵک پێشوازی لەو حیزبە دەکرد و هەر وەها ترسیان لەوەی نەکا کۆمەڵە هەناگاو بەدژیان بنێتەوە (٧٢) دەستیان لە خۆڕاگری هەڵگرت. قەبووڵی توێژە نەریتییەکان لە ناو کۆمەڵە دا زەمینەی هەڵوەشانی ئەو ڕێکخراوە و بوونی بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ڕەخساند و هەر وەها لە دەستچوونی ڕێبەرایەتی بزووتنەوە لە ڕێبەرانی کۆمەڵە و کەوتنە دەستی ڕێبەرە مەزهەبییەکەی، واتە قازیی محەمەد بوو. (٧٣) هۆیەکی دیکەش لە گۆڕانی بۆچوونی سەرۆک عەشیرەتەکان لە ئاست کۆمەڵە و موافەقەت لەگەڵ کردنی لە لایەن سەرۆک عەشیرەتەکانەوە قەبووڵی ئەندامەتی  قازیی محەمەد لە کۆمەڵە دا بوو. قازیی محەمەد لە سەرەتاوە پێی خۆش نەبوو ببێتە ئەندامی کۆمەڵە،  چونکە  پێی وا بوو ئەندامەتی وی لە ڕێکخراوێک دا لە پلەو پایەی وی ناوەشێتەوە کە لایەن کەسانێکی بێ ناو نیشان ڕا پێک هاتبێ. لە لایەکی دیکەشەوە کۆمەڵەش لە ئەندامەتی وی هەم دەترسا(٧٤) و هەمیش پێی خۆش بوو ببێتە ئەندام. ترسەکە لە بەر ئەوە بوو کە بە ئەندام بوونی ڕێبەرایەتی دەکەوتە دەست وی و بۆیەش پێێ خۆش بوو ببێتە ئەندام،  چونکە دەیزانی  " تا زەمانێک کە ڕێبەرێکی گەورە و شیاوی ڕێز و حورمەتی نەبێ"  " سەرۆک عەشیرەتەکان و گەورەگەورەی ناوچە  نایەن دە حیزبەوە". بە هاتنی قازیی محەمەد بۆ ناو کۆمەڵە زۆرێک لە کەسایەتییە ناسراوەکان هاتنە ناو حیزب. (٧٥) هاتنی قازیی محەمەد بۆ نێو کۆمەڵە بووە هۆی توندڕۆیی کۆمەڵە و پێکهێنانی هێزێکی میلیشیا و چەکدار بوونی ئەندامەکانی.(٧٦)  بەر لەوە کۆمەڵە دژی خەباتی چەکدارانە بوو، چونکوو ئەگەر وا بوو دەبوو دەسەڵات لەگەڵ سەرۆک عەشیرەتەکان دابەش بکا و لەگەڵ مەیلی خۆپارێزانە و بەرژەوەندیخوازانەی ئەوان دەرببا. (٧٧) سەجادی باسی هۆیەکی دیکەش دەکا ؛ ئەوەی کە کۆمەڵە شێوەی خەباتی بە ئامادە بوونی بزووتنەوەی کوردەکان لە وڵاتەکانی دیکە دەبەستەوە بە ڕاپەڕینێکی گشتی .(٧٨)
کۆمەڵە چاوی هیوای لە شووڕەوی بوو. لە دانیشتێنێک دا کە لە ڕۆژی ٢٢-ی بانەمەڕی ١٣٢٢ [
١٣-ی مەی ١٩٤٣]  بە بەشداری ٢٥ ئەندامی کۆمەڵە بەڕێوە چوو زۆربەی ئامادەبووان دەنگیان دا بۆ دامەزراندنی پێوەندی لەگەڵ شووڕەوی. (٧٩) پێشتر دیتمان کە کۆمەڵە بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی شووڕەوی تا چەندە چووە پێشێ و ئامادەی دانی چ جۆرە بەڵێنێک بوو. کۆمەڵە ئەو جۆرەی کە لە نامەی بەرواری ٣-ی ئۆکتۆبری ٤٤ (١١/ ٧/ ١٣٢٣) ی عەبدولڕەحمانی زەبیحی بۆ کۆنسوولی گشتی شووڕەوی لەتەورێز دەخوێنینەوە  تەنانەت بۆ دیدار لەگەڵ کۆنسوولی بریتانیا لە ورمێ  بە ئەرکی خۆی دەزانی ئیزن لە کۆنسوولی شووڕەوی وەربگرێ.(٨٠) بەڵام شووڕەوی لە سەرەتاوە مەیلێکی ئەوتۆی نەبوو بۆ دانی وڵامێکی پۆزیتیڤ بە داوخوازەکانی کۆمەڵە. بە قسەی سەجادی شووڕەوی خۆشی لە خەسڵەتی نەتەوەخوازانە و مەزهەبی کۆمەڵە نەدەهات.(٨١) ئەوەی کە شووڕەوی لە قۆناغی بەر لە سەرکەوتن لە شەڕی دوویەمی جیهانی و دامەزراندنی فیرقە لە کۆمەڵەی دەویست  دەست هەڵگرتن لە فکری سەربەخۆیی لە ئێران و هاوکاری بوو لەگەڵ حیزبی توودە. بە باوەڕی باقرۆف کۆمەڵە مەخلووق و دەستنێژی ئەمپریالیسمی ئینگلیس بوو.(٨٢) دەکرێ وا لێک بدرێتەوە کە نزیکی هاوپەیمانانی کۆمەڵە لە عێڕاق لەگەڵ ئینگلیس بووبێتە هۆی بەدبینی باقرۆف لە ئاست کۆمەڵە. بڵاو کردنەوەی وتارێک لە پێداهەڵگوتنی ئیمپراتۆری بریتانیا و پشتیوانی وی لە ئازادی و سەربەخۆیی و پەرەسەندنی نەتەوە پچووکەکان لە ژمارەی ٣ و ٤ ی نیشتمان دا دەکرا بووبێتە هۆی بەهێزکردنی ئەو بەدبینی و دڕدۆنگییە. (٨٣) باقرۆف، ئەم باوەڕییەی لە سەر مەلا مستەفای بارزانی ش هەبوو؛ ئەویش دیسان لەبەر ئەو هۆیە. کۆچێرا ش ئاماژە دەکا بە بوونی باڵێکی ئینگلیسی  لە کۆمەڵە دا کە " کوردە عێڕاقییەکان، کەسانی وەک شێخ عەبدوڵا گەیلانی و کوڕەکەی عەبدولعەزیز شەمزینی و حەمە سەدیق کوڕی تەها [...] نوێنەرانی بوون". (٨٤)
بە سەرکەوتنی شووڕەوی لە شەڕ دا و تەواو بوونی پێویستی لەبەرچاوگرتنی هاوپەیمانان لە ئێران سیاسەتی ئەو وڵاتە بە نیسبەت بزووتنەوەی کوردەکانیش لە ئازەربایجانی ڕۆژئاوا  گٶڕا. لەو پێوەندییە دا بوو کە سۆڤییەت

 " ئەنجومەنی پێوەندییە فەرهەنگییەکان" ی لە مەهاباد دا دەست کۆمەڵە تا وەک ئافیسی خۆی کەلکی لێ وەربگرێ. کۆمەڵە لە مانگی ئاوریلی ١٩٤٥ ( خاکەلێوە/ بانەمەڕی ١٣٢٤) لە ڕێوڕەسمێک دا چووە ناو ئەو ئافیسە و تێیدا شانۆیەکی بە ناوی " دایکی نیشتمان " نمایش کرد. لە پێشکێش کردنی ئەو شانۆ پێنج پەردەییە دا ژنێک کە دەوری دایکی نیشتمانی دەگێڕا زنجیر و کۆتی ئێران، تورکیا و عێڕاقی لێ هاڵابوو. ئەو جار دەستێک کە هەڵگری ئاڵای سوور بوو و داس و چەکوچێکی لە سەر بوو  دەهاتە دەرێ و دایکی نیشتمانی ڕزگار دەکرد. لە سەر ئاڵاکە ئەم وشانە نووسرا بوو: " بژی ستالین، ڕزگاریدەری نەتەوە پچووکەکان". (٨٥) لە ڕۆژی پێشکێشکرانی ئەو شانۆیە قازیی محەمەد، محەمەد جەعفەرۆف، مەئمووری کورد زمانی ئەڕتەشی سوور لە مەهاباد، و چەند ئەفسەری دیکەی ئەڕتەشیش بەشدارییان کرد. شانۆکە بە سروودی ( نیشتمانم ڕەنگینە ) و خوێندنەوەی شێعرێک لە قادر کۆیی ، شاعیری کورد، لە لایەن هونەرمەندێک کە جلکی فریشتەیەکی دە بەر دابوو دەستی پێکرد و بەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کوردستان و هەیئەتی دەوڵەت  لە پەردەی پێنجەم دا  کۆتایی هات. لە دوای کۆتایی شانۆکە قازیی محەمەد وتارێکی پێشکێش کرد و تێیدا دوای ئاماژە بە خەباتی ئازادیخوازانە و سەربەخۆیی خوازانەی کورەکان ئەوانی هان دا بۆ درێژە دان بە خەبات.  ئەو شانۆیە چل ڕۆژ لە مەهاباد و بە دوای ئەوە دا لە شارەکانی نەغەدە و شنۆ نیشان درا. (٨٦) پشتیوانی لە کۆمەڵە هێندەی درێژە نەکێشا. سۆڤییەت هەر وەک ئەوەی کە دەیویست حیزبی توودە دە فیرقە دا بتوێتەوە. پێی خۆش بوو کومەڵەش لە حیزبێکی دیکە دا، حیزبێک بە ناوێکی دێمۆکڕاتیکەوە بتوێتەوە. باقرۆف ئەو داوخوازەی لە سەفەری دووەمی قازیی محەمەد و ئەندامەکانی دیکەی کۆمەڵە بۆ باکۆ هێنا گۆڕێ.

دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
سەبارەت بە
تاریخی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان (لەمەو دواوە: (حدک) جیاوازی بیروڕا هەیە. کوردخوازانی وەک عەبباس وەلی و عەبدولڕەحمانی قاسملوو ئەو ڕۆژە بە ٢٥-ی گەڵاوێژی ١٣٢٤ ( ١٦-ی ئووتی ١٩٤٥) دەزانن، یانی بەر لە سەفەری قازیی محەمەد و هاوڕێیانی بۆ باکۆ.(٨٧) نووسەرانی دیکەی وەکوو جووەیدە ئەو بۆنەیە بە دوای ئەو سەفەرە دەزانن. واتە مانگی خەزەڵوەر یان سەرماوەزی ١٣٢٤.(٨٨) دامەزرانی حدک بە کردنی کۆمەڵەی ژ.ک. بەو حیزبە کرا. ئیگلتن دەنووسێ ئەو ئاڵوگۆڕە لەسەفەری باکۆ دا بە پێی ئامۆژگاری باقرۆف کرا. باقرۆف ئەو ئامۆژگارییەی بۆ ئەوە کرد کە لەفزی دێمۆکڕات لە بیروڕای گشتی جیهانی دا مەقبووڵییەتی پەیدا کرد بوو.قازی لەو وتەیەی دا کە لە دانیشتنی دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕات دا کردی ئاماژەی بەو ئامۆژگارییە کرد.(٨٩)
لەو
هۆیانەی کە ئەو بۆ پاساو دانی کردنی کۆمەلە بە حدک هێنایە گۆڕێ پێویستیی بە سەرنجدان بۆ سەر ئەوە بوو کە سۆڤییەت لەو هەلومەرجی سەختی دوای شەڕ دا نابێ لەگەڵ ئینگلیس و ئەمریکا تووشی کێشە بێ، و ئەوەی کە سۆڤییەت نەی دەتوانی یان نەی دەویست زیاتر لەو بە یارمەتی ئاشکرا بە کوردەکان لەگەڵ ئینگلیستان و ئەمریکا تووشی کێشە بێ. (٩٠) ئەو دانیشتنەی کە بە کردنی کۆمەڵە بە حدک تەواو بوو لە ئەنجومەنی پێوەندییەکانی فەرهەنگی شووڕەوی و کوردستان بەڕێوە چوو، و ئەو بڕیارە بە یەک دەنگ پەسند کرا. (٩١) کۆبوونەوەکە لە سەرەتای مانگی خەزەڵوەر پێک هات کۆمیتەی ناوەندی و بەرنامەی حیزبی پەسند کرد.
بەرنامەکە لە هەشت مادە پێک هاتبوو و هەر کامێکێان بریتی لەو هەنگاوەی بوو کە حیزب بەڵێنی بەڕێوەبردنی دەدا یان داوخوازی دەکرد. ١. ئازادی و خودموختاریی کوردەکان لە ناو سنووری ئێران دا؛٢. بەکار هێنانی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و کاروباری ئیداری لە کوردستان وەکوو زمانی ڕەسمی؛٣. هەڵبژاردنی هەرچی زووتری ئەنجومەنی ئەیالەتی کوردستان بە پێی قانوونی بنچینەیی و دەکار کردنی کاروباری دەوڵەتی لە کوردستان لە ژێر چاوەدێری ئەو ئەنجومەنە دا؛٤. هەڵبژاردنی هەموو کاربەدەس
تانی دەوڵەت لە کوردەکان، یان خەڵکی دیکەی خۆجێیی؛ ٥. بەرقەراری ڕێکەوتن لە نێوان وەرزێران و خاوەنمڵکان بە شێوەیەک کە داهاتووی هەر دووک لا دابین بکا؛ ٦. یەکێتیی و برایەتی لەگەڵ خەڵکی ئازەربایجان، ئاسۆڕییەکان و ئەرمەنییەکان  لە خەبات لە پێناو  وەدیهێنانی ئەو مافانەی کە ئاماژەیان پێ کراوە؛ ٧. حەولدانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بۆ باشتر کردن  و پەرەپێدانی سیستمی لەشساخی، خوێندەواری. ئابووری و کۆمەڵایەتی گەلی کورد بە ڕێگای کەلک وەرگرتن لە کانگا زۆر و زەوەندەکانی کوردستان و بەرەوپێشچوونی کشتوکاڵ و بازرگانی؛ ٨. ئەو دواخوازە کە گشت ئێتنیکەکانی ئێران  لە پێناو بەختەوەری و بەرەوپێشچوونی نیشتمانی خۆیاندا دەرفەتی خەباتیان هەبێ. (٩٢) بە پێی قسەی سەجادی چوار پرێنسیپی بەرنامەی کۆمەڵە  لە بەرنامەی حدک دا وەلا نرا بوو: ١.خۆ پاراستن لە خەباتی چەکدارانە؛ ٢. داگرتنەوەی تێکۆشان لە پێناو پەرەسەندنی کولتوری و بووژاندنەوەی وشیاری مێژوویی و سیاسی گەلی کورد؛ ٣. پەرەستنی ئایینی ئیسلام وەکوو بەشێک لە ناسێنەی کۆمەڵی کوردستان؛ و ٤. یاساخ کردنی ڕێبەرایەتی بۆ ئاغاکان،شێخەکان، مەلاکان و سەیدەکان. جگە لەوە، حدک لە چوارچێوەی خۆجێی دەردەکەت و بەرعۆدە دەبوو بۆ حەولدان بۆ دامەزراندنی دێمۆکڕاسی لە ئێران. دروشمی " دێمۆکڕاسی بۆ ئێران؛ خودموختاری بۆ کوردستان " لەو زەمانە دا پەسند کرا.(٩٣)
بەرنامەکە نیشانەیە
کی ئاشکرای تێدا بوو لە مەڕ مەبەستی ڕاکێشانی گشت چینەکان  و گرووپە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی کورد، لە لادیی و شارستانییەوە بگرە تا دەگاتە کۆچەر و نیوەکۆچەر لە ژێر ناوی حیزب دا و دەنگدانی هەموویان لە ژێر ئاڵای " کوردایەتی" دا. لەو زەمینەیە دا حدک زۆر دەست بڵاوتر لە فیرقە دەجووڵایەوە. خۆ پاراستن تەنانەت لە گونجاندنی مادەیەکیش لەو بەرنامەیە دا سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی و زار لە ناو وەرزێران دا و هەر تەنیا ئەوەی کە حدک لێبڕاوە رێکەوتنێک لە نێوان وەرزێران و خاوەنمڵکان دا پێک بێنێ و ئەوە ڕوونترین ئاماژەیە بەو بۆچوونە. بە پێی قسەی قاسملوو نەبوونی باسی دابەشکردنی زەوی و زار لە بەرنامەی حدک دا لەبەر ئەوە بوو کە زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی و کۆمیتە ناوەندییەکەی خۆیان خاوەنمڵک یان خاوەنمڵکی گەورە بوون. (٩٤) قازیی محەمەد خۆی لە بۆکان خاوەنی مڵک بوو.(٩٥) هەڵوێستی حدک لە ئاست سەرۆک عەشیرەتەکان دوو فاقی بوو. لە لایەکەوە دوژمنایەتی هێندێک شاراوە بوو کە لە نێوان ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حیزب و ئیدارە دەوڵەتییەکان کە لە ژێر فەرمانی دابوون لە ئاست عەشیرەتەکان هەبوو، لەلایەکی دیکە ئەوان ناچار بوون پێداویستی بە هێزی عەسکەری عەشیرەتەکان بۆ بەروپێشبردنی بزووتنەوەکەیان لەبەر چاو بگرن.(٩٦) بەشی سەرکردە عەشیرەتییەکان لە کۆنگرەی یەکەمی حدک  لە پێڕستێک دا کە مستەفا ئەمین لە ئەندامانی کۆنگرەی ئامادە کردووە چاوڕاکێشە.بەلانی کەمەوە چوار کەس لەوانە لە کۆمیتەی ناوەندی حدک یش دا بەشدار بوون. (٩٧) کۆنگرە دەوری قازیی محەمەدی وەکوو " ڕێبەر و پێشەوای حیزب " داگرتەوە.

کۆماری  کوردستان

ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان لە ڕۆژی دووەهەمی مانگی ڕێبەندانی ١٣٢٤ ( ٢٢-ی ژانڤییەی ١٩٤٦) بە ئامادەیی خەڵکی مەهاباد، ژمارەیەکی زۆر لە دانیشتووانی شارەکانی دیکەی هەرێمی موکریان ( بانە، سەردەشت، بۆکان) و سەرۆک عەشیرەتەکانی باکووری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، لە مەیدانی چوارچرای شاری مەهاباد ئەنجام درا.(٩٨) بەر لەوە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە سەر خانووی عەدلییەی مەهاباد لە ٢٦-ی سەرماوەزی ١٣٢٤ (١٧-ی دیسامبری ١٩٤٥)، دوایین نیشانەی حکوومەتی ناوەندییان لەمەهاباد هێنابووە خوارێ. هەر ئەو کارە لە ڕۆژانی دواتر لە نەغەدە و بۆکان دووپاتە بووەوە.(٩٩) حیسامی و نەوشیروان مستەفا ئەمین دەنووسن ژمارەی ئەو نوێنەرانەی لەو گردبوونەوەیە دا ئامادە بوون ٢٠ هەزار کەس بوو. (١٠٠) قازیی محەمەد لە وتارێک دا کە ئەو ڕۆژە لە مەیدانی چوارچرا پێشکێشی کرد جەختی کردەوە لە سەر یەکپارچەیی هەموو سەرزەوییە کورد نشینەکان، خاوەن بوون و میللەت بوونی لەمێژینەی دانیشتووانی ئەو نیشتمانە، یەکسان بوونی چارەنووس و پێشینەی مێژوویی ئەوان، لە سستی نەهاتنی بنیات و ئەساسی ئەو میللەتە کۆنینەیە، پێشینەی هەمیشەیی هەبوونی هەزاران حکوومەتی شایان، ئەمیران و و فەرمانڕەوایانی کورد، هاوبەش بوونی هەموو کوردەکان لە پێشینەی مێژوویی کوردستان، خۆڕاگری میللەتی کورد لە ئاست دەستدرێژی و پەلاماری دوژمنانی دڕندە بە درێژایی مێژوو،ئەو قوربانییانەی کە ئەو میللەتە لەو ڕێگایە دا بەختی کرد بوو، خۆڕاگری ئەوان لە خەبات لە پێناو ئازادی، و یەکێتیی کولتووری  ( زمان، مەزەب، عادەت و تایبەتمەندییەکان) ئەوانەی داگرتەوە و گەیشتە ئەو ئاکامە کە هەنووکە " پیاوانی بەرپرسیار، بە شەڕەف و نیشتمانپەروەر [...] لێبڕاون کە زەمان زەمانی کردەوەیە و دەبێ لە دەرفەت کەلک وەرگرن. هەنووکە ئەو ڕۆژەی کە ئەژدادی ئێمە چاوەڕوانی بوون گەیشتووەتێ [...] ئێستا بە ویستی خودا و ئیرادەی میللەت چارەنووسی خۆمان خستووەتە دەست خۆمان". ئەو دوایە ئاماژەی کرد بەو دووچاوکیانەی کە تا ئەو دەمێ لەگەڵ میللەتی کورد کرا بوو ودوایە باسی ئەو دەسکەوتانەی کرد کە تا ئەو دەمی حکوومەتی خۆدموختار بە دەستی هێنا بوو. ئەو بەڵێنی دا کە پێشکەوتن و پشکووتن دەدەین بە کوردستان. قازی جەختی کردەوە کە " سەرکەوتنی ئێمە بە پاڵپشتی خەڵک، بەرقەراری دێمۆکڕاسی و هەبوونی پشتیوانی دنیای پێشکەوتوو بووە". ئەو بە دروشمی " بژی دێمۆکڕاسی" کۆتایی بە قسەکانی خۆی هێنا.(١٠٢) لەو میتینگە دا جگە لە قازیی محەمەد ١٩ وتاری دیکە لە لایەن سەرکردەکانی دیکەی حیزب و گەل پێشکێش کران و چوار سروود لە لایەن شاگردانی چوار مەدرەسەوە خوێندرانەوە؛ هەموویان پڕ بوون لە هەستی نیشتمان دۆستانە و وێنای خۆش خەیاڵانە. (١٠٢) بە پێی قسەی نەوشیروان مستەفا ئەمین  ناوی وتار دەران " بناوانی عەشیرەتی – سیاسی –کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی تا ڕادەیەکی زۆر ئاشکرا" دەکرد . لە هەڵبژاردنیان دا
" نفووزی مەلا و شێخ و پێگە و دەسەڵاتی سەرۆک خێڵەکان و ناوبانگی بنەماڵە ناسراوەکانی مەهاباد لە بەر چاو گیرا بوو"  (١٠٣) قازیی محەمەد بەر لەوەی وتارەکەی پێشکێش بکا داوای کرد قوڕئان و نەخشەی کوردستانی گەورە و ئاڵای کوردستان بێنن. دەقی وتارەکەی مەقالەیەک بوو کە لە لایەن کۆمیتەی ناوەندی حدک ڕا نووسرا بوو. (١٠٤)
هەر لەو میتنگە دا بڕیارنامەیەک کە بریتی بوو لە ٦ بەڵێن/ داوخواز پەسند کرا:
١. " لەو ناوچانەی کە لە حاڵی حازر دا کوردەکانی لێ دەژین ئازادیی ڕێژەیی بەرقەرار بکری؛
٢.هەڵبژاردنی مەجلیسی شووڕای میللی بەڕێوەبچێ؛
٣.حکوومەتی میللی کوردستان و هەیئەتی وەزیران و ئیدارەکان دابمەزرێ؛
٤.لە ناوچە کورد نشینەکان دا هێزی چەکدار پێک بێ؛
٥.لەگەڵ دەوڵەتە هاوسێکان پێوەندی بازرگانی و ئابووری پێک بێ؛
٦.لەگەڵ برایانی ئازەربایجانی پێوەندی دۆستانە و برایانە پتەوتر بکرێ". (١٠٥)
   میتینگەکە بە ناساندنی قازیی محەمەد وەکوو ڕەئیس جمهووری کوردستان و سوێند خواردنی وەزیرەکان کۆتایی هات. ڕەئیس جمهوور و وەزیرەکان لە گردبوونەوەیەک دا کە ڕۆژێک پێشتر بە ئامادە بوونی سەرۆک عەشیرەتەکان و کەسایەتییەکانی دیکەی کورد لە گەورەترین مزگەوتی مەهاب
اد بەڕێوەچوو بوو  هەڵبژێردرابوون.(١٠٦) وەزیرەکان بە قورئان، نیشتمان، شەڕافەتی میللەتی کورد و ئاڵای " موقەدەس"ی کوردستان سوێندیان خوارد کە " نیسبەت بە جمهوورییەتی کوردستان و هاوکاری کوردستان لەگەڵ ئازەربایجان وەفادار بن". هەر وەها بڕیار درا کە بە مەبەستی ڕووبەڕوو بوونەوەی لەگەڵ بانگەشەی دوژمن و ڕێنەدان بە هیچجۆرە  گومانێک لەمەڕ تەجزییەتەڵەبی لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە وەک "هەیئەت ڕەئیسە" باسی هەیئەتی دەوڵەت بکرێ و ناوی وەزیرەکان وەک سەرۆکی دەستگا ئیدارییەکان ناو ببەن.  ئەو بڕیارەجگەلەوەی کە هەمیشە لەبەر چاو نەدەگیرا (١٠٧) بۆ کەسانێک کە ناوی " جمهووری"یان دەبیست، لەو ڕۆژە دا گوێیان لە قسەکانی قازیی محەمەد دەگرت و تەماشای نیشان دانی نەخشەی کوردستانی گەورەیان دەکرد لەو ڕێوڕەسمە دا پێی قانیع و پێمل نەدەبوون. قاسملوو دوای باسی ناوی ئەندامانی دەوڵەتی جمهووری کوردستان  دەنووسێ: " لە دوای چەند سەدە میللەتی کورد توانی حاکمییەتی نەتەوەیی خۆی بەرقەرار بکا و حکوومەت بە دەستەوە بگرێ". (١٠٨) لە ناو وەزیرەکانی دەوڵەتی جمهووری مەهاباد دا چواریان خاوەنمڵک،سێیان تاجر/خاوەنمڵک. یەکیان ڕووحانی/ خاوەنمەڵک، یەکی دیکە ڕووحانی. یەک نەفەر تاجر و چوار کەسی دیکەیان تەنیا کاسبکار بوون.(١٠٩) بە پێی قسەی کۆچێرا دەوڵەمەندان پلەو پایەیەکی بەرزتریان هەبوو. دە ناویان دا دوو ئێلخانیزادە سەر بە خێڵی دێبۆکری هەبوون. ئەوانیدی یان خەڵکی مەهاباد یان لە سەرۆک خێڵەکانی دراوسێی شار بوون .(١١٠) هیچ کام لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی کۆمەڵە ناویان لە پێڕستی وەزیرەکانی کابینە دا نابیندرێ. بەڵام جێی هێندێک لەوان  دەکرێ لە ناو ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حدک ، جێگرانی وەزیران و ئەفسەرانی ئەڕتەشی جمهووری  دا ببیندرێ. زەبیحی قەت حدک ەی تەئیید نەکرد.(١١١) سەبارەت بە قەڵەمڕۆی کۆماری کوردستان جیاوازی بیروڕا هەیە . قازیی محەمەد لە وڵامی ئەو پرسیارە دا بە ڕۆژنامەی ڕەهبەر دەڵێ ( ١٨-ی پووشپەڕی ١٣٢٥) ڕاستەو خۆ و بە تەقریب ئەو جمهوورییە کوردەکانی دەوروبەری ماکۆ، شاپوور (سەڵماس)، خوێ، ڕەزائییە، شنۆ، سندووس، سەقز و سەردەشت بە حەشیمەتێکی ٧٠٠ تا ٨٠٠ هەزار نەفەر وەبەر دەگرێ. عەبباس وەلی پێی وایە کە ٥٠٠ هەزار نەفەر لە ڕاستی نزیکترە. (١١٢) ئەو جۆرە کە لە ڕاپۆرتی بە وردە ڕیشاڵی ٢٥-ی بەفرانباری ١٣٢٥-ی سەفارەتی ئەمریکا دا هەر لە زمانی کاربەدەستانی هەمان جمهووری دەخوێنینەوە. ئەو قەڵەمڕۆیە هەموو بەشی ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ، خوێ، و ماکۆ لە باکووری دەریاچە، شوێنەکانی دەوروبەری مەهاباد، سەردەشت و سەقز لە باشوور و میاندواوی لە ڕۆژئاوا دەگرتەوە. (١١٣) بە پێی قسەی عەبباس وەلی بەڵام دەسەڵاتی ئیداری جمهووری هەر بەسەر شارەکان دا بەرتەنگ بوو. جمهووری لە وزەی دانەبوو پێگەی جەماوەریی خۆی لە گوندەکان دا پەرە پێ بدا و پەیامی " ناسیۆنالیستی" خۆی بە گوێی لادێییەکان بگەیێنێ. ورمێ و سەڵماس یش دە دەست حکوومەتی ئازەربایجان دا بوو. (١١٤) بە قسەی ئیگلتن حەشیمەتی مەهاباد، لە ساڵی ١٩٤٥ نزیکەی ١٦ هەزار نەفەر بوو. (١١٥)

هێزی عەسکەری
سەرانی جمهووری مەهاباد بە ئاگاداری لە دژایەتییەکی توندی کە حکوومەتی ناوەندی لەگەڵ دامەزراندنی ئەو کۆمارەی هەبوو و ئەو مەترسییەی کە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە هەستیان پێ دەکرد  پێشاوپێش دەستیان کرد بە دامەزراندنی هێزێکی عەسکەری سەربەخۆ. لە ئاکام دا، ئەڕتەشێکی ڕێکوپێکی ٣٠٠٠ کەسیان لە خەڵکی شارەکان پێکەوە نا. هێزی عەسکەری جمهووری بەشێکی عەشیرەتیشی هەبوو کە ژمارەیان ١٠ تا ١٣ هەزار کەس بوو . ئەوان سەر بە ٢٦ یان ٢٧ گرووپی عەشیرەتی بوون.(١١٦) ئەڕتەشی مەهاباد ٧٠ ئەفسەری ئامادەی خزمەت و ٤٠ ئەفسەری پاشەکەوتی هەبوو و خاوەن ١٢٠٠ پێشمەرگەی دڵخواز بوو، ئەو هێزە بە ناوی " هێزی پێشمەرگە"  لە ٢٦-ی سەرماوەزی ١٣٢٤ دا پێک هات. هەر لەو سەروبەندە دا پلەی ژەنەڕاڵی درا بە سێ کەس لە سەرۆک عەشیرەتەکان ( مەلا مستەفا بارزانی، ئەمەر خانی شکاک و حەمەڕەشیدخانی بانە)  و وەزیری هێز سەیف قازی . (١١٧) هێزی سەرەکی شەڕکەر – خێڵەکی  لە بارزانییەکان پێک هاتبوو کە بریتی بوون لە ١٠٠٠ یان ٢٠٠٠ هەزار شەڕکەر و ١٢ ئەفسەری کوردی عێڕاقی. کۆچێرا ژمارەی پێشمەرگەکانی مەلا مستەفا  بە " پێی هێندێک بەراورد لە نێوان ١٢٠٠ تا ٢٠٠٠ کەس دادەنێ". (١١٨)  کوردە بارزانییەکان لە خەزەڵوەری ١٣٢٤ لە دوای شکان لە ئاست ئەڕتەشی عێڕاق  هاتنە ئێران. چەند کەس لەئەفسەرانی کوردی عێڕاقییان لەگەڵ بوو. بلووریان ئاماژە بە ناوی چوار کەسان دەکا. (١١٩) مەلا مستەفا دوای ماوەیەکی کورت لە هاتنی بۆ ناو خاکی ئێران چاوی کەوت بە فەرماندەیی ئەڕتەشی سۆڤییەت لە ڕۆژئاوای ئازەربایجان. پێیان گوت بچێتە ژێر فەرمانی قازیی محەمەد.(١٢٠)

چاکسازی
 هەر وەک باس کرا پێکهاتەی کۆمەڵایەتی حدک ئەو جۆرە نەبوو کە ڕێگا بد
ا بە چاکسازیی بنەڕەتی. ئەوەی کرا بریتی بوو لە حەول دان بۆ پەروەردە بە زمانی کوردی بە شێوەی نوێ لە خوێندنگە نوێیەکان دا کە بۆ ئەوەش لەگەڵ کێشەی کتێب و مامۆستا ڕووبەڕوو بوو. کتێبە دەرسییەکانیان لە سەرەتاوە لە گەڵ چوار فێرکار لە عێڕاقەوە هێنا. بەڵام کتێبەکان بە لەهجەیەک نووسرابوون کە لەبەر ئاشنا نەبوونی خەڵکی ناوچەی مەهاباد لەگەڵی زۆر بە کاری ئەوەی دەرسیان پێ بگوترێتەوە نەدەهاتن. (١٢١) ئەو جۆرەی کە مەک داوڵ و کۆچێرا دەنووسن ئەو گرفتەیان بە وەرگێڕانی کتێبە دەرسییە فارسییەکان بە زمانی دایکی و چاپی ئەوان لە مەهاباد – لە سایەی ئەو چاپخانەیەی کە سۆڤییەت دابووی بە حکوومەتی مەهاباد – جێ بە جێ کرد.  تا ئەوەی کە ماوەیەکی کەمی بەر لە ڕووخانی جمهووری  ئەو کتێبە دەرسییانەی کە ڕاستەوخۆ بە زمانی کوردیی سۆرانی نووسرا بوون چاپ کران،(١٢٢) پەروەردە بە زمانی کوردی تەنیا یەک لەو هەنگاوانە بوو کە بۆ گۆڕینی زمانی فارسی بە کوردی لە پەروەردە دا و ڕەسمییەت پێدانی ئەو زمانە  لە هەموو کاروباری ئیداری، قەزایی، و دینی بەڕێوە چوو. هاوکات تێکۆشان کە زمانی کوردی لە نفووزی زمانگەلی فارسی،تورکی و عەڕەبی " پاک" کەنەوە. (١٢٣)
هەنگاوێکی دیکەی پەروەردەیی، ناردنی ٦٠ قوتابی بوو بۆ باکۆ کە دەورەی سەرەتاییان تەواو کرد بوو بە مەبەستی پەروەردەی عەسکەری و هتد. (١٢٤) ڕاگەیاندنی دانانی چەند خوێندنگەی کچانە و کوڕانە لە ڕۆژی دامەزراندنی جمهووری مەهاباد دا لە لایەن قازیی محەمەدەوە، پەسند کردنی هەنگاوی پەروەردەی خۆڕایی و بێ بەرانبەر بۆ منداڵانی هەژار و دابین کردنی جلوبەرگ و خۆراک و دەفتەر و کتێب بۆیان ، و دانانی پۆلی خوێندەوارکردنی شەوانە لە بەشەکانی دیکەی ئەو هەنگاوە بوون. (١٢٥) غەنی بلووریان کە بۆخۆی کە یەكێک لەو خوێندکارە ناردراوانە بووە بۆ باکۆ باسی ١٥ [!!، وەرگێر] خوێندکار دەکا کە بۆ فێر بوونی فەننی شەڕ ناردرابوون. ئەوان بڕیار بوو بە خوێندنی چڕ  لە ماوەی ساڵێک دا بگەڕێنەوە کوردستان و ئەوەی فیڕی بوون لە خزمەت ئەڕتەشی جمهووری بنێن. کۆتا
یی خولی خوێندنی ئەو خوێندکارانە هاوکات بوو لەگەڵ کۆتایی تەمەنی جمهووری. بۆیەش کاربەدەستانی سۆڤییەت موافەقەتیان نەکرد ئەو خوێندکارانە درێژە بە خوێندن بدەن. ئەوان ناچار بوون بگەڕێنەوە ئێران. (١٢٦) هەنگاوێکی دیکەی کە قازیی محەمەد دەیویست هەڵیهێنێتەوە و لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی رهبر ( ١٠-ی بەفرانباری ١٣٢٤) ئۆرگانی حیزبی توودە ئاماژەی پێکرد گۆڕینی ئەلفوبێی کوردی بۆ لاتین و جلوبەرگی کوردەکان بە شێوەی جلوبەرگی " نێو نەتەوەیی" بوو. لە بیرمانە کە مەلا خەلیل و خێڵی مەنگوڕ  لە ساڵی ١٣٠٧ و ساڵی دوای ئەوە دژی هەر ئەو هەنگاوەی ڕەزا شا ڕاپەڕین. گۆڕینی جلوبەگ تا ڕادەیەک کرا، نیشانەی ئەوە دەکرێ لەو وێنە و فیلمانەی ئەو سەروبەندی دا کە ماونەتەوە ببیندرێن. لەوانە یونیفۆڕمی نیزامییەکان کە بە پێی قالبی ڕووسی و بەرگی شەخسی قازیی محەمەد خۆی بە شێوەی ئوڕووپایی، و بە کڕاواتەوە. (١٢٧)
فایدەی پەرەپێدان و بانگەشەی چاپەمەنی سەرنجێکی تایبەتی دەدرایە سەری و جمهووریش بڵاوی دەکردنەوە. سەرچاوەکان سەبارەت بە ژمارەی ئەو چاپەمەنیانە، نۆرە وماوەی بڵاو بوونەوەیان بیروڕایان جیاوازە. ئیگلتن ئاماژە دەکا بە دووحەوتوونامەی کوردستان، سێ حەوتوونامە و مانگانەی هاوار، آجیر[!!] و هەڵاڵە کە " بەبەربڵاوی لە کوردستانی ئێران و عێڕاق دا بڵاو دەکرانەوە". مەک داوڵ باسی سێ گۆڤاری ئەدەبی دەکا بە ناوی هیوای نیشتمان، گڕوگاڵی [!!] و هەر وەها منداڵانی کورد. مستەفا ئەمین ناوی گۆڤاری کوردستان دەبا کە تەنێ سێ ژمارەی لی بڵاو کرایەوە. هاواری نیشتمان، هاواری کورد، گۆڤاری گڕوگاڵی منداڵان و ڕۆژنامەی کوردستان  ناوی ئەو چاپەمەنیانەن  کە لە کتێبەکەی ئەو دا هەن.(١٢٨)  ڕۆژنامەی ناوبراو لە ١١٢، ١١٣ یا ١١٤ ژمارە دا  بڵاو کرایەوە. (١٢٩) ژمارەی یەکەمی ڕۆژنامەی کوردستان  لە ٢٠-ی بەفرانباری ١٣٢٤ بڵاو بووەوە. (١٣٠) هاشم سەلیمی لە سەرەتای کتێبی بیرەوەرییەکانی سەعید هومایوون دا ، باسی بڵاۆکێکی
دیکە دەکا بە ناوی دیاری کۆمەڵە نیشتمان. (١٣١) لەوەش زیاتر، گۆڤارێکی ئەدەب، سیاسی و گشتی دیکە هەر بەو ناوە بڵاو دەکراوە.
بە پێی قسەی ڕوزڤێڵت مانگانەی کوردستان و هاواری نیشتمان زۆر بە گوڕ پشتیوانیان لە سۆڤییەت دەکرد. بەشێکی زۆر لە وتارەکانیان لە شووڕەوی دەنووسرا و " وشە بە وشە بە کوردی وەردەگێڕدران". هاواری نیشتمان ئۆرگانی یەکێتیی  لاوانی کوردستان بوو. هەڵاڵە گۆڤارێکی ئەدەبی بوو کە لە بۆکان دەردەچوو. گۆڤاری هاواری کورد سیاسی بوو. گۆڤاری گڕوگاڵی منداڵانی کورد لە لایەن کارمەندانی چاپخانەی کوردستانەوە بڵاو دەبووەوە. قاسملوو جگە لەوە باس لە چاپ و بڵاوکرانەوەی ژمارەیەک کتێبی دەرسی دەکا لەو ماوەیە دا، و هەر و
ەها ئاماژە دەکا بە دامەزرانی شانۆیەکی کوردی. (١٣٣)
دامەزراندنی کۆمیتەی ژنان بە سەرۆکایەتی هاوسەری قازیی محەمەد وجێگیرکردنی مافی یەکسانی ژن و پیاو لە هەموو قانوونەکانی حکوومەتی و چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان دا  هەنگاوی ئەوتۆ بوون کە بۆ بەرەوژوور بردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵ دا ئەنجام دران.(١٣٤) قاسملوو ئاماژە بە یەکێتییەکی ژنانی دێمۆکڕاتی کوردستان دەکا  کە لە ٢٤-ی ڕەشەمەی ١٣٢٤ دا پێک هات. (١٣٥) هەڵاڵە گۆڤارێک بوو کە بەتایبەتی بۆ ژنان بڵاو دەبووەوە. (١٣٦) دەوڵەتی جمهووری ببووە خاوەنی وێستگەیەکی ڕادیۆییش  کە لە سەعات چواری ئێوارەوە تا دەی شەو بەرنامەی بڵاو دەکردەوە، بەڵام دەنگی ئەوەندە لاواز بوو کە بە زەحمەت دەگەیشتە سنوورەکانی جمهووری. بە قسەی بورزوویی جمهووری مەهاباد قانوونێکی بنچینەیی تایبەتی خۆی نەبوو.(١٣٧) دەوڵەتی مەهاباد دەستی بۆ هیچ کام لە کارە شۆڕشگێڕانەکانی فیرقە، وەکوو خۆماڵی کردنی بانکەکان و چاکسازی زەوی و زار، نەبرد.(١٣٨)  حەولدان لە پێناو هێندێک چاکسازی  لە زەمینەی مەدەنی و سزایی دەکرێ لە کۆی ئەو چاکسازییانە زیاد بکرێ کە لە درێژایی سوڵتەی کۆمەڵە و حدک لە موکریان دا ئەنجام دران. (١٣٩) دەست گێڕانەوەی
جمهووری مەهاباد لە دابەشکردنی زەوی و زار هۆی سەرەکی ئەو ئیحتیاتەی بوو کە دەیکرد لە مۆدێڕن کردنی کۆمەڵگەیەک دا کە حکوومەتی بە سەر دا دەکرد.

گەڕان بە دوای پشتیوانی سۆڤییەت دا
جمهووری مەهاباد لاوازتر لەوە بوو کە بتوانێ لە ئاست حکوومەتی ناوەندی دا ئازادی و سەربەخۆیی خۆی بپارێزێ. بەو پێیە لە سەرەتاوە پێداویستی بە پشتیوانی هێزەئۆپۆزیسیۆنەکانی ناوخۆ و هێزە بێگانەکان بوو. جەماڵ نەبەز قسەیەک لە قازیی محەمەد دەگێڕێتەوە کە لەگەڵ باقرۆف هێناویەتە گۆڕێ و ئەمە وەزعییەتەکە نیشان دەدا. ئەو گوتوویە نەتەوەیەکی لاواز نەک هەموو دەستێک کە بە [ مەبەستی] یارمەتی بەرەو ڕووی درێژ بکرێ نەک هەر سڵاوی لێ دەکا بەڵکوو ماچیشی دەکا. (١٤٠) دواتر دەگەینە پێوەندییەکانی کۆمار لەگەڵ هێزە ناوخۆییەکان. لە ناو هێزە دەرەکییەکاندا، ئەوە تەنیا شووڕەوی بوو کە دواجار ئامادە بوو بە شێوەیەکی بەرتەنگ و کاتی وڵامی ئەرێنی بە پێداویستییەکانی کۆمار بداتەوە. ئەمریکا و بریتانیا، هە روەک دواتر دەبینین، مەیڵێکیان نەبوو بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی کوردەکانی ئێران.  کوردەکان بە پشتیوانی سۆڤییەت خۆشبین بوون و پێیان خۆش بوو کە خاکی ئێران داگیر کراوە. نەوشیروان مستەفا ئەمین دەنووسێ: " زۆربەی کوردەکان  بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە خەبەری هاتنی هێزەکانی ڕووس و ئینگلیسیان وەرگرت. حیزبی ئازادیخوازانی کوردستان بەو بۆنەیەوە بەیانییەکی بەخێرهاتنی ئەرتەشی سووری بڵاو کردەوە". نووسەر دواتر وەکوو شاهید خاڵێک لە بیرەوەرییەکانی هێمن، شاعیری کورد باس دەکا کە خۆشحاڵی دەربڕیوە بەو بەیاننامانەی کە فڕۆکەکانی ڕووسیا لە ئاسمانی کوردستانەوە بڵاویان دەکردنەوە: " باوەڕ کەن لە شادی وەختا بوو بفڕم". (١٤١) پێشتر ئاماژەمان کرد بە هێندێک وتار لە نیشتمان دا بۆ پەسن دانی شۆڕشی ئۆکتۆبر و " ستالینی مەزن". گۆواری کوردستانیش لە دوو ژمارە لە سێ ژمارەی خۆی دا کە بڵاو بووەتەوە  هێندێک وتاری خۆی تەرخان کرد بۆ شەرحی حاڵی ستالین و فیلدمارشاڵ کوزولۆف.(١٤٢) هەژار، شاعیری کورد، لە شێعڕێک دا کە لە کۆنگرەی یەکەمی حدک دا خوێندییەوە ستالینی بە لەنێوبەری زوڵم و بێدادی و  فەریاد ڕەسی نەتەوە پچووکەکان بە ناو کرد.(١٤٣)لە نامەی ٢٣-ی دیسامبری ١٩٤٤ دا ( ٢/١٠/١٣٢٣)  عەبدولڕەحمانی زەبیحی بۆ کۆنسوولی گشتی شووڕەوی لە تەورێز دیتمان کە ئەو بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی شووڕەوی تەنانەت بەڵێنی پەیوەست بوونی ئیقلیمی سەرتاسەری کوردستانی ئازادی بە " سۆڤییەتی مەزن" دەدا. (١٤٤) هەڵبەتە ئەوە بابەتێک نەبوو کە زەبیحی و هاوفکرەکانی پێیان خۆش بووبێ کە ئاشکرا بێ. بە پێچەوانە، زەبیحی تاوانی بڵاوکردنەوەی شێوە و ئێدێئۆلۆژی کۆمۆنیستی کە وەپاڵ کۆمەڵە دەدرا بەرپەرچ دەدایەوە و دەیگوت ئەوە فاشیستە ئێرانی و عێڕاقییەکان وامان پێ دەڵێن، ئەو هاوکات ئێعترازی دەکرد بەو درۆیانەی کە ئەوان لەمەڕ بۆڵشویکەکان بڵاویان دەکردەوە.(١٤٥)پشتیوانی کۆمەڵە لە داوخوازی شووڕەوی لە مەڕ نەوتی باکووری ئێران و خۆپیشاندان وەرێ خستن بە قازانجی ئەو داوخوازە ئامرازێکی دیکە بوو بۆ ڕاکیشانی پشتیوانی شووڕەوی.(١٤٦)
پشتیوانی سۆڤییەت لە جمهووری بە سێ قۆناخی لاواز، زۆر و دەست کێشانەوە دا تێپەڕی.لە درێژەی ئەم باسە دا لێکیان دەدەینەوە. بەڵام بەر لەوە پێویستە چاوێک لە هەڵوێستی باوەریی شۆڕشگێڕانی کورد بکەین لە ئاست سۆڤییەت و ئەو چاوەڕوانییەی
کە لەو دەسەڵاتەیان هەبوو. جیاوازی سەرەکی ڕێبەرانی حدک و فیرقە لەوە دا بوو کە ئەوان چ بەسترانەوەیەکی ئیدێئۆلۆژیکییان نەبوو بە حیزبی کۆمۆنیستی شووڕەوی و حکوومەتی ئەو وڵاتە. پێوەندی سەرۆک عەشیرەتەکان بە شووڕەوییەوە تەنانەت تێکەڵاوی بێزاری بوو، هەستێک کە ڕێشەی لە هەڵوێستێ چینایەتی و باوەڕە دینییەکانی ئەوان دا بوو. مەیلی سۆسیالیستی لە ناو هێندێک لە ئەندامانی کۆمەڵە وحدک ئەوەندە توند و پتەو نەبوو کە لە دیاریکردنی بەرنامەکانی ئەواندا شوێنێکی بڕیاردەرانەی هەبێ. بەپێی قسەی ئیگڵتن  لە حیزبی دێمۆکڕات دا تەنیا یەک نەفەر، خوێندکارێک، ئەویش لە ژێر کارتێکەری حیزبی توودە دا بوو کە لەگەڵ دوکتورینی مارکسیزم ئاشنایی هەبوو. حیزب سەرەڕای هەبوونی دروشمی پێشکەوتوو و پەسندانی شووڕەوی لە وتاردان و بانگەشەی حیزبی دا هیچ قسەیەکی لەمەڕ سۆسیالیسم دەر نەدەبڕی. (١٤٧). ئاشنایی بەرتەنگی کوردەکان لەمەڕ ئیدێئۆلۆژی مارکسیسم – لێنینیسم بە ڕێگای وەرگێڕانی ئەو دەقانە لە زمانی عەڕەبی یان فارسییەوە  وەدەست دەهات. (١٤٨) بێ مەیلی کوردەکان لە ئاست مارکسیسم – لێنینیسم  لەو قۆناغە دا  لە نەبوونی چ مەیلێک بۆ فێر بوونی زمانی ڕووسیش وەبەر چاو دەهات. لە ڕاپۆرتی ٢٥-ی پووشپەڕی ١٣٢٥-ی ( ١٦-ی ژووییەی ١٩٤٦)  کاربەدەستێکی کۆنسوولی سەفاڕەتی ئەمریکا لە تاران هاتووە کە ئەو لە قەڵەمڕۆی کوردەکان دا تەنانەت یەک نەفەریشی نەدۆزیوەتەوە کە بتوانێ بە زمانی ڕووسی قسە بکا، لەکاتێک دا لە بەشەکانی ناکوردنشینی ئازەربایجان  دەکرا بە ئاسانی تووشی ئەو جۆرە کەسانە بێ. (١٤٩) لە جیاتیان ئەوەی لە وتارەکانی ناو کوردستان دا دەبیندرێ قسەی زۆر لە مەر شووڕەوی وەکوو دۆست و پشتیوانی ستەم لێکراوان و کوردەکانە. پشتیوانی شووڕەوی لە مافی دیاریکردنی چارەنووس کوردەکانی ڕادەكێشا و ئامادەیی ئەوانی بۆ پەژراندنی هەڵوێستە دژی ئەمپریالیستییەکەی ئاسانتر دەکرد. (١٥٠)
هۆکارێکی دیکەی کە کەسانی وەک قازیی محەمەدی لە شووڕەوی نزیک دەکرد، هۆگرییەک بوو کە ئەوان لە ئاست شۆڕشی ئۆکتۆبر و ئەو حورمەتەی بوو کە لەمەڕ ئەو دەسەڵاتەی کە ئاکامی ئەو شۆڕشە بوو هەستیان پێ دەکرد.  ئەزموونی هەڵسوکەوتی باشی سەربازانی ئەڕتەشی سوور  و بەراوەرد کردنی لەگەڵ ڕەفتاری دڕندانەی سەربازەکانی ڕووسیای قەیسەری لە شەڕەی یەکەمی جیهانی دا لە زومرەی هۆی ئە ڕێز و حورمەتە بوو. قازیی محەمەد لە
وتوێژێکی چاپەمەنی لە تاران لە ٥-ی بانەمەڕی ١٣٢٤ ( ٢٥-ی ئاوریلی ١٩٤٥) گوتبووی کە شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبر لە خەباتی گەلی کوردیش دا ئاڵوگۆڕێکی قووڵ و بنەڕەتی پێک هێناوە و شۆقی شۆڕش ئاسمانی کوردستانیشی ڕوون داگێڕاوە.(١٥١) ئەو لە بەر دەرفەتێک کە بوونی ئەڕتەشی سوور لە ئازەربایجان بۆ بزووتنەوەی کوردەکانی پێک هێنابوو باوەڕی بە دۆستایەتی ستراتێژیکی کوردەکان و شووڕەوی هەبوو. (١٥٢) ڕێبەرانی بزووتنەوە هەوڵیان دەدا کە هۆگری و ڕێزی خۆیان بەرانبەر بە شووڕەوی لە هەر دەرفەتێک دا کە هاتبا گۆڕێ نیشان بدەن. کۆمەڵە پێشتر لە داخویانییەک دا بە ژمارەی ٣١٢  لە ٢-ی خاکەڵێوەی ١٣٢٣ (٢٢-ی مارسی ١٩٤٤) پشتیوانی لە داوخوازی شووڕەوی کرد بۆ خاوەی دەرهێنانی نەوتی باکوور و پاساوی بۆ ئەو بڕیارە " ئەو چاکانەی بوو کە لە سێ ساڵی ڕابردوو دا یەکەتی شووڕەوی" لەگەڵ ئێرانی کردووە.(١٥٣)
ئەوەی کە قازیی محەمەد و ڕێبەرانی دیکەی موکری بانگهێشتنی باقرۆفیان بۆ سەفەر بۆ باکۆ پەژراند  هەر لەبەر ئەو ئەنگیزەیە پاساو دەدرا. ئەوان لە سەفەری یەکەمی خۆیان دا کە لە مانگی سەرماوەزی ١٣٢٠ ( نۆڤامبری ١٩٤١) دا کردیان داوخوازی پاراستنی ئەو تفەنگانەیان کرد کەبە دە
م داگیرکاری شووڕەوی وەدەستیان هێنابوو. ئەوە لە حاڵێک دا بوو کە کاربەدەستان سۆڤییەت ئەو دەمی هێشتا وایان پێ باش بوو کە بوونی ئەو تفەنگانە لە دەست کوردەکان دا کەم بکرێنەوە.(١٥٤) بە پێی قسەی قاسملوو داوا لەوە زیاتر بوو. لەو سەفەرە دا قازیی محەمەد داوای لە باقرۆف کرد کە شووڕەوی بە جیدی پشتیوانی بکا لە بزووتنەوەی نەتەوەی کورد لە ئێران. قەول و بەڵێنەکانی باقرۆف هەیئەتی ڕێبوارانی ئومێدوار کرد. سەعید هومایوونیش لە دووی قسەی قاسملوو دەدا. ئەو دەنووسێ لەو سەفەرە دا قازیی محەمەد حەولی دا بیروڕای خانەخوێیەکانی خۆی ڕاکێشێ بەرەو ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکان بە دەست خۆیان. (١٥٥) بە پێی ڕاپۆرتی ٢٥-ی سەرماوەز- ٨-ی بەفرانباری ١٣٢٠ ( ١٦- ٢٩ی دیسامبری ١٩٤١) سەفاڕەتی بریتانیا  ئەو کوردانەی کە لە سەفەری یەکەم دا لەگەڵ بوون دوای گەڕانەوە لە ورمێ دەستێان کرد بە ڕێپێوانێک بە ئاڵای سوور و وێنەی ستالین بە دەستەوە. (١٥٦) قازیی محەمەد لە سەفەری دووەمی خۆی بۆ باکۆ داوخوازی گەڵاڵە کراوی سیاسی و یارمەتی عەسکەری و ماڵی هێنا گۆڕێ. (١٥٧)

پشتیوانی لاواز       

 پشتیوانی شووڕەوی لە بزووتنەوە لە سەرەتاوە ئەوەندە کەم و لاواز بوو کە تەنانەت سەفیری بریتانیا لە ئێران نکووڵی لێ کرد. (١٥٨) لە تێلێگرامێک دا کە بوولارد لە ٢-ی سەرماوەزی ١٣٢٠ (٨/١٢/١٩٤١) بۆ جێگری دەوڵەتی بریتانیا لە قاهیرەی نارد دەڵێ ئەوەی کە شووڕەوی خەریکی دنەدانی بزووتنەوەیەکی ئۆتۆنۆمی خوازانەیە لە ئێران ڕاست نییە. ئەو لێی زیاد کرد بیستوویە کە شووڕەوی لە دەوڵەتی ئێران بە دژی کوردەکان پشتیوانی دەکا. مرادی باسێ هێندێک تێلگرامی دیکە دەکا لە لایەن نوێنەرانی بریتانیا لە تەورێزەوە کە لە دووی ئەو هەڵوێستە دەدەن لە ساڵی ١٣٢٠ و ١٣٢١ دا. ئەوەش عەباس وەلی لە سەر بنەمای ڕاپۆرتێکی دیکەی بولارد کە لە مەر سەرەتای ساڵی ١٩٤١ ( کۆتاییەکانی ١٣٢١) ە تەئیید دەکا. (١٥٩) بەڵام وەلی خۆی بەو ئاکامە دەگا کە شووڕەوی لەو سەروبەندە دا  سیاسەتێکی کوردی دیاری نەبوو و چالاکییەکانی لە سەر بنەمای ستڕاتێژییەکی یەکگرتوو بەڕێوە نەدەچوو. بۆ سۆڤییەت ئەوەی گرینگ بوو پاراستنی تێپەڕینی ئامراز و کەرەستەی نیزامی لە کوردستانەوە لە لێوارەی سنووری ئێران و تورکیا بوو. شووڕەوی زیاتر سەرنجی دەدا سەر ئارام کردنەوەی خێڵەکان. بە بۆچوونی روزڤێڵت مەئموورە شوڕەوییەکان  لە ڕەزائییە،سەڵماس، ماکۆ وخوێ عەشیرەتەکانیان ئازاد کردبوو بە مەرجی پاراستنی هێمنی و دانی دانەوێڵەی پێویستیی ئەڕتەشی سوور. ئەوان لە ساڵی ١٣٢١ دا دەستیان وەبەر ژاندارمەری نەهێنا بۆ سەرکوت کردنی ڕاپەڕینێک لە لادێکانی دەوروبەری ڕەزائییە. (١٦٠) هەر ڕووداوێکی ئەوتۆ، بەڵام نەک بەو بەربڵاوییە، لە خەرمانانی ساڵی ١٣٢١ قەوما ئەویش بەشێوەی حەولدانی مەئموورەکانی شووڕەوی بۆ پێشگیری لە بانگێشتنی سەرکردە کوردەکان بۆ گردبوونەوەی شنۆ. ئەوە مرادی لە زمان کۆنسوولی بریتانیا، و ئەویش لە زمان قازیی محەمەدەوە. دەیگێڕێتەوە. ئەوە بە پێچەوانەی بیروڕای دەوڵەتی ئێران لە مەڕ دەوری سۆڤییەت لەو گردبوونەوەیە دا بوو.(١٦١) ئەو هەڵوێستە هێشتا تا ساڵی ١٣٢٣ کەمتا زۆر بەردەوام بوو. لە ڕاپۆرتێک دا کە کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێزوە لە ٥-ی ڕەشەمەی ١٣٢٣ ( ٢٤/٢/١٩٤٤) نووسیویە، دوای ئاماژە بە دەرکەوتنی توندوتێژی لەلایەن کوردەکانەوە لە مانگەکانی ڕێبەندان و ڕەشەمەدا و نزیکبوونەوەیەکی هاودڵانەی سۆڤییەی لە ئاست کەمایەتی کورد، دای دەگرێتەوە کە ڕێبازی شووڕەوی سەبارەت بە کوردەکان ڵێڵ و نادیارە. شۆڕەوی لەو مەترسییانەی کە کوردەکان بۆ دەسەڵاتی ئێرانی ساز دەکەن  کەلک وەردەگرێ، بەڵام وا وێناچێ پشتیوانی بکا لە یەکێتیی کردەوە لە پێناو سەربەخۆیی کورد دا.(١٦٢) بانگهێشتنی قازیی محەمەد و هێندێکی دیکە لە سەرکردە کوردەکان بۆ باکۆ لە سەرماوەزی ١٣٢٠ دا ناکۆک نییە لەگەڵ ناوەرۆکی ئەو ڕاپۆرتانە. چونکە شووڕەوی، وەکوو دەسەڵاتێکی زاڵ بە سەر ناوچە دا، هەرچۆنێک بوو پێی خۆش بوو ئاگادار بێ لە مەبەستی سەرکردەکوردەکان و لە چالاکییە سیاسییەکانیان  دەو سەروبەندی دا.
بە نزیکبوونەوەی کۆتایی شەڕ، سیاسەتی شووڕەویش لەئاست کۆماری مەهاباد گۆڕا و لە پاراستنی ئارامییەوە بەرەو پشتیوانی و هاندانی بە پاڕێز چوو. شووڕەوی ئیتر ئەو دیمەنەی لە زەینی کوردەکاندا ساز دەکرد کە بە
لانی کەمەوە بۆچوونێکی لەباری هەیە لەئاست داواکانیان. (١٦٣) هەر لەو سەروبەند دا بوو کە شووڕەوی حەولی دا بۆ سازدانی یەکێتیی کردەوە لە نێوان سەرۆک عەشیرەتەکان و هێزە ناسیۆنالیستە شارستانییەکانی کورد. (١٦٤) لە سەفەری دووەمی قازیی محەمەد و نوێنەرە کوردەکانی دیکە بۆ باکۆ  باقرۆف داوای لێ کردن ئەوان داوای مافی خۆیان لە ئێران دا بکەن. ئەو بەڵێنی پێدان کە نکووڵی ناکا لە یارمەتی عەسکەری پێ دانیان.(١٦٥) لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٢٤ دا سەروان جەعفەرۆف، یەکێک لە کوردەکانی قەفقاز، بە جلوبەرگی کوردییەوە هاتە مەهاباد و لەگەڵ سەرکردە کوردەکان دیداری کرد. ڕاوێژکارێکی دیکەی عەسکەریی سۆڤیەتی  بە ناوی سەرهەنگ سەلاحەدین کازمۆف (کاک ئاغا) بە مەئموورییەتی پەروەردە کردنی تاکوتەڕای ئەڕتەشی  جمهووری مەهاباد هاتە ئەو شارە. (١٦٦) لە مانگی نۆڤامبر و سەرەتای دیسامبری ١٩٤٥ (خەزەڵوەر/سەرماوەزی ١٣٢٤) مەئموورە سیاسییەکانی شووڕەوی بە سەرۆک عەشیرەتەکانیان گوت کە ئامادە بن بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و بەو مەبەستە لە مەهاباد کۆببنەوە. هەموان جگە لە خێڵەکانی مامەش، مەنگوڕ و دێبۆکری ئامادە بوون (١٦٧) لە ڕاپۆرتی ١٢-ی بەفرانباری ١٣٢٤ (٢-ی ژانڤییەی ١٩٤٦)ی کۆنسوولی ئەمریکا دا لە تەورێز باسی بانگهێشتنی پەیتا پەیتای سەرۆکە کوردەکان بۆ تەورێز، مێوانداری لێ کردنیان و دانی بەرتیلی نەغدی و کەلوپەل پێیان دەبیندرێ.هەر وەها " پاشەکەوتی چەک و قۆرخانەیەکی زۆر کە پێیان دەدرێ. (١٦٨)

پشتیوانی زیادکراو    
شووڕەوی لە دوای گەڕانەوەی قازیی محەمەد و هەیئەتە یاوەرەکەی لە سەفەرری دووەمی باکۆ بوو کە ١٠ هەزار تفەنگی بڕنەو و قۆ
رخانەی پێویستی بۆ بەکار هێنانیان بۆ ئەوان نارد بۆ مەهاباد. (١٦٩) بەراوەردی ئەو تفەنگانەی کە دران بە کوردەکان  بە پێی ڕاپۆرتی ١٨-ی ڕەشەمەی ١٣٢٤ ( ٨-ی ژانڤییەی ١٩٤٦)ی ئاتەشەی عەسکەری ئەمریکا لە ئانکاڕا بۆ سەرۆکایەتی وەزاڕەتی شەڕ، لە نێوان ٣٠ تا ١٠٠ هەزار جیاوازە. (١٧٠) لە تێلگڕامێک دا کە لە تاریخی ٦-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ ( ٢٦-ی ژانڤییەی ١٩٤٦) بە کۆنسوولخانەی ئەمریکا لە تەورێز گەیشتووە  باس لە درێژەکێشانی " چەکدار کردنی سەرتا پای کوردەکان" لە لایەن شووڕەوییەوە هاتووە. (١٧١) بەر لەوەش، یانی لە دوای خۆ بەدەستەوە دانی سەربازخانەی ورمێ لە ٢٧-ی سەرماوەزی ١٣٢٤ (١٨-ی دیسامبری ١٩٤٦) یش جارێک لۆرییە ڕووسییەکان بە شەو و کووژاندنەوەی چرا هاتنە دەوروبەری مەهاباد . باری ئەوان ١٢٠٠ تفەنگ و هێندێک قۆرخانە بوو. ئەوە جاری یەکەم بوو کە سۆڤییەت چەکی دەدا بە کوردستان. باقرۆف لە دیداری دووەم دا لە گەڵ سەرکردە کوردەکان بەڵێنی دانی تانک و تۆپیشی پێ دابوون. (١٧٢)
شووڕەوی جگ
ە لە چەک، یارمەتیی پەروەردەی عەسکەری و ڕێکخراوەییشی دەکرد. لە مانگی مارسی ١٩٤٦ دا سەلاحەدین کازمۆف لە ئەڕتەشی شووڕەوییەوە بۆ ئەو ئەرکە هاتە مەهاباد. یارمەتی دیکە، بریتی بوو لە وەرگرتنی خوێندکارانی کورد و ناردنی دەسگایەکی چاپخانە و وێستگەیەکی ڕادیۆیی بۆ مەهاباد. (١٧٣) جگە لەوانە شووڕەوی بە کڕینی تووتن و هێندێک شتی دیکە لە جمهووری مەهاباد و هەناردە کردنی شەکر و پارچە بۆیان یارمەتی دەوڵەتی [کوردی] دەکرد. (١٧٤) یارمەتییەکی زۆر گرینگی دیکەی کە شووڕەوی بە بزووتنەوەی کوردی کرد پێشگێڕەوە بوو لە هاتنی ئەڕتەشی حکوومەتی ناوەندی بۆ ناوچەی مەهاباد. گرینگی ئەو یارمەتییە دەکرێ بە بەراوەرد کردن لەگەڵ ئەو سەرکوتە تێبگەیشترێ کە ئەڕتەش لە دوای دەستکێشانەوەی شووڕەوی لە پشتیوانی کردن لە ناوچە دا وەرێی خست. بە قسەی ئەرفەع هاشمۆف، کۆنسوولی شووڕەوی لە ورمێ لە ئامادە کردنی بەرنامەی حدک یش دا دەوری هەبوو.(١٧٥) پشتیوانی شووڕەوی ئەوەندە سەرانی بزووتنەوەی خۆشحاڵ کرد بوو کە شاعیرێکی وەک هەژاری وا لێکرد ئەو ڕستانە بنووسێ: " ئەی کورد دەتەوێ سەربەخۆ بی، هەستە و بەرەو مەسکەو بچوو، سانفڕانسیسکۆ فشەیە و پڕە لە درۆ و دەلەسە.(١٧٦) بژی ستالین، پایەدار بێ داس و چەکوچ [...] ستالین کوردەکانی لە کۆت و بەند ڕزگار کرد". (١٧٧) شاعیرێکی دیکە، هێمن، لە دوای بە بیرهێنانەوەی ڕۆژگاری تاڵی ڕابردوو، ئەوەی کە گەلی کورد بە یارمەتی ئەڕتەشی سوور و رێبەرایەتی ستالین دەستی گەیشتووە بە ئازادی و ڕزگاری و سەربەخۆیی خۆی وەدەست هێناوە دەستی بۆ دۆعا ونزا بەرز کردەوە و قەوام وپایەداری ئەوی لە خوڵا داوا کرد. (١٧٨)

دەستهەڵگرتن لە پشتیوانی
پشتیوانییەکانی [سۆڤییەت] بە هەر شێوەیەک کە بوون و هەرچەندی کە بوون، هەموویان بە ئێمزای ڕێکەوتنی نێوان قەوام و سادچیکۆف کۆتاییان هات. سەرچاوەکان لە دوای ئەمە ئەو ڕاستییە دادەگرنەوە؛ لە وانە بەم شێوانەی خوارەوە، پێش گرتن لە دەوڵەتی مەهاباد بۆ ئەوەی دژی حکوومەتی ناوەندی هەنگاو هەڵێنێتەوە، یان ناچار کردنی بۆ وتوێژ لەگەڵ دەوڵەت و حەول دان بۆ گەیشتن بە تەوافوق. باقرۆف لە تێلگڕافێک دا لە ٢٢-ی خاکەڵێوەی ١٣٢٥ (١١/٤/١٩٤٦) بۆ کۆمیساریای کاروباری دەرەوەی شووڕەوی نووسی: " هاوڕێیانی ئێمە دیسان قازیی محەمەدیان ئاگادار کردەوە کە [...] دەست بگێڕنەوە لە هەرجۆرە هەنگاوێک بە دژی هێزە ئێرانییەکان بۆ ئەوەی ئەوان دنە نەدرێن بۆ دەسپێکردنی شەڕ بە دژی کوردەکان". (١٧٩) لە دیدارێک دا کە لە ٣٠ جۆزەدانی ١٣٢٥ (٢٠/٦/١٩٤٦) لە نێوان قازیی محەمەد و هاشم ئۆف، کۆنسوولی سۆڤییەت لە ورمێ، کرا هاشم ئۆف گوتی  کە لە ڕوانگەی شووڕەوییەوە باشتر وایە کە لە نێوان کوردەکان و هێزە نیزامییەکانی ئێران دا تێکهەڵچوونی نیزامی نەقەومێ. ئەگەر ئەوە بێتە پێشێ شووڕەوی چ یارمەتییەک بە کوردەکان ناکا. (١٨٠) ئەنگیزەی ئەو وشدارانە مەبەستی حکوومەتی مەهاباد بۆ بەرفرەوان کردنەوەی قەڵەمڕۆی خۆی و ناردنی هێزی چەکدار  بەرەو سەقز و سنە لە مانگی مەی ١٩٤٦ بوو. سەعید هومایوون دەنووسێ هۆی دژایەتی شووڕەوی ترس لە دەستێوەردانی زیاتری بریتانیا لە کوردستان و تێکهەڵچوون لەگەڵ ئەو ڕەقیبە " لەو قۆناغە دا" بوو. (١٨١) گرینگیی ئەو ترسە، ئەگەر ڕاست بێ، زۆر کەمتر لەو بەڵێنییەی بوو کە لە دوو توێی تەوافوقنامەی خاکەڵێوەی  ١٣٢٥ دا شووڕەوی دابووی بە قەوام. لەو پێوەندییە دا بوو کە مەئموورانی سۆڤییەت تەنانەت پێشیان بە پێشکێشی کردنی ئۆپێڕای " دایکی نیشتمان" گرت لە شنۆیە لە مانگی ژووییەی ١٩٤٦ و درێژە دانیان مەرجدار کرد بە گۆڕینی ناوی ئێران بە ناوی نازییەکانی ئاڵمان لە دەوری زۆردار و ستەمکار لەو شانۆیە دا. (١٨٢)ئامۆژگاری شووڕەوییەکان لەو قۆناغە دا دەست نەکردنەوە و مل ڕاکێشان بۆ وتوێژ لەگەڵ تاران بوو. بە ڕەچاو کردنی ئەو ئامۆژگارییە بوو کە قازیی محەمەد لە سەرەتاکانی مانگی ئووتی ١٩٣٦ (گەلاوێژی ١٣٢٥) بۆ وتوێژ لەگەڵ قەوام چووە تاران. بەڵام ئەو بەڵێنەی کە قەوام دای بە دڵی شووڕەوییەکان نەبوو. قەوام بەلێنی موافەقەت لەگەڵ دامەزراندنی ئوستانێکی سەربەخۆی بە قازیی محەمەد دابوو لە ئازەربایجان، ئوستانێک کە هەموو سەرزەوییە کورد نشینەکان لە ڕۆژئاوای ئێران وەبەر بگرێ. شەرتی قەوام ئەوە بوو کە کوردەکان دەست لە دۆستایەتی فیرقە هەڵگرن. شووڕەوی لە قەبووڵ کردنی ئەو بەڵێنییە ئەوەندە تووڕە بوو کە ئەوی بە خیانەت بە ئازەربایجان و شیاوی نەپەژراندن دانا. قازیی ئەو دەمی نەیدەتوانی تەسەور بکا کە بەبێ پشتیوانی شووڕەوی هیچ سەرکەوتنێک بە دەست ناهێنێ. (١٨٣)

پێوەندیی مەسەلەی کورد و مەسەلەی ئازەربایجان و فیرقە
ئەوەی کە سەفاڕەتخانەی شووڕەوی لە تاران قەبووڵی بەڵێنی قەوامی بە قازیی محەمەد بۆ دامەزراندنی ئوستانێکی کوردستان (کە موکری، سنە و کرماشان) بگرێتەوە بە خەیانەت ناوزەد کرد لەبەر لەبەرچاوگرتنی مەیلی فیرقە بوو بۆ پاراستنی ناوچە کوردنشینەکان لە ژێر حاکمییەتی ئازەربایجان دا. هەر لە بەر ئەو هۆیە بوو کە شووڕەوی لە سەرەتاوە  ڕێک نەبوو لەگەڵ دامەزرانی کۆماری مەهاباد وەکوو حکوومەتێکی سەربەخۆ لە ئازەربایجان.(١٨٤) باقرۆف لە سەفەری دووەمی سەرکردە کوردەکان بۆ باکۆ ئەوەی بە گوێ هەڵێنان. (١٨٥) ئەو لە هەمان کات دا نەی دەویست قسەیەک بە پێچەوانەی " پرێنسیپ"ی مافی دیاریکردنی چارەنووس تا ئاستی جودایی بکا، بۆیە ئامۆژگاری میوانەکانی خۆی کرد  کە پەلە نەکەن. ئازادیی کوردەکان دەبێ بنەمای سەرکەوتنی ئەوان بێ نەک هەر لە ئێران، بەڵکوو لە تورکیا و لە عێڕاقیش. حکوومەتێکی کوردی ئارەزوویەکی چاکە  کە دەبێ بۆ داهاتوو لەبەر چاو بگیرێ، کاتێک کە " تەواوی نەتەوە یەکی گرتبێ". لەو ناوە دا با داوای کوردەکان لە قالبی خودموختاری ئازەربایجان دا دابین بێ.(١٨٦) هەر هەمان ئارگومێنت و بەڵێن لە دیدارێک دا کە لە کۆتاییەکانی مانگی مارسی ١٩٤٦(سەرەتاکانی خاكەلێوەی ١٣٢٥) لە نێوان ئیبڕاهیمۆف و ژەنەڕاڵ قولی ئۆف لە گەڵ قازیی محەمەد و چەند کەس لە وەزیرەکانی کابینەکە و هێندێک لە سەرکردەکانی عەشیرەتی مامەش و مەنگوڕ لە تەورێز کرا دووپاتە بووەووە. ئەوان ئامۆژگاری کوردەکانیان کرد کە لەگەڵ حکوومەتی ئازەربایجان یەک بگرن تا ئەو زەمانی کە کوردەکانی عێڕاق و تورکیاش ئازاد دەبن و جا ئەو دەمی هەموویان بەیەکەوە بتوانن شان وەبەر دامەزراندنی وڵاتێکی گەورەتر و پایەدارتر ب
دەن. ئەوان گازندەشیان کرد لە دامەزراندنی جمهووری بە بێ ئیزنی شووڕەوی. وڵامی کوردەکان لە هەر دووک ئەو دیدارانە دا وەک یەک وابوو. ئەوان گوتیان ئەگەر بڕیار وابێ کە کوردەکان لەبەر لاوازی خۆیان پەیوەست بن بە وڵاتێکی بەهێزتر، بۆ پەیوەست نەبن بە ئێران.(١٨٧)
هۆیەکی دیکەی کە ئەوجار پیشەوری بۆ قەبووڵ نەکردنی جودایی حکوومەتی مەهاب
اد لە ئازەربایجان دەیهێنا گۆڕێ لاوازی ئابووری ئەوان بوو. ئەوە ئارگیومێنتێک بوو کە پیشەوەری لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٢٤ لەگەڵ ڕۆسۆ، کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێز، هێنایە گۆڕێ. ئەو گوتی:" کوردەکان " لەبەر هۆکاری ئابووری جگە لە بەسترانەوە بە ئازەربایجان هیچ چارەیەکی دیکەیان نییە". (١٨٨) پێشەوەری بۆ نەپەژراندنی ویستی کوردەکان دوو هۆی دیکەشی هەبوو. یەکیان بە ڕواڵەت دڵسۆزانە و ئەویدیکەیان بە ئاشکرا بەرژەوەندیخوازانە بوو. ئەو لە دیدارێک دا کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٢٤  لەگەڵ کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێز هەیبوو گوتی کوردەکان هێشتا لە وزەیاندا نییە خۆیان ئیدارە بکەن.ئەو پێوەیە لە جیات پارڵمانێکی نەتەوەیی تەنێ ئەنجومەنێکی خۆجێیی لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی تەورێز دا بدا بەکوردەکان لەگەڵ پێنج کورسی لە پارڵمانی نەتەوەیی ئازەربایجان دا. ئەو شێوەیە کوردەکان فێر دەکا چلۆن کاروباری خۆیان بەڕێوەبەرن؛ ڕەنگە دواتر خودموختاری تەواوی خۆیان بە دەست بێنن. ئەو لێی زیاد کرد کە  " هۆی دۆستایەتی وی لەگەڵ کوردەکان ئەوەیە ئەگەر ئەوە نەبێ دەوڵەتی ناوەندی وەکوو لایەنێکی تێکدەر لە ئازەربایجان کەلکیان لێ وەردەگرێ". (١٨٩)
لە دانیشتنێکی دیکە دا کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٢٤ و گۆیا بەر لە ڕاگەیاندنی جمهووری بە بەشداری پیشەوەری، قازیی محەمەد و قوڵی ئۆف و چەند کەسی دیکە لە بینای فەرهەنگی ئازەربایجانی شووڕەوی لە باغی گوڵستانی تەورێز پێک هات پێشەوەری داوای یەکخستنی چالاکییەکان و وتوێژی هاوبەشی هەر دوو لای لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی کرد، و بە سەرداگیراوی و ناڕاستەوخۆ ڕایگەیاند داوخوازەکانی خەڵکی کوردستان بخرێتە سێبەری داوخوازەکانی تەشکیلاتی ئازەربایجان. قازیی محەمەد لە دژی ئەو پێشنیارە دەرکەوت و بە بیانووی نوێژی ئێوارێ دانیشتنەکەی بەجێ هێشت. ئەو لە دوای گەڕانەوە بۆ دانیشتنەکە بە پاڵپشتی پێشینەی خەباتی نەتەوەی کورد لە تورکیا وعێڕاق دژایەتی خۆی لەگەڵ وەسەرخستنی کوردستان لە ئازەربایجان داگرتەوە. بە ڕواڵەت  لەگەڵ ئەوەشدا قوڵی ئۆف ئاڕگومێنەتەکانی قازی پەژراند بەڵام کۆبوونەوەکە بێ ئەوەی ئاکامێکی لێ بکەوێتەوە کۆتایی هات. (١٩٠) هاشم
  سەلیمی لە سەرەتای بیرەوەرییەکانی سەعید هومایوون دا باسی ئەوە دەکا. قازیی محەمەد لە دوای هاتنەوە بە دانیشتنەکەی گوت فیکری یەکێتیی ئازەربایجانی ئێران و شووڕەوی مەڕدوودە. مەسەلەی ئازەربایجان لە مەسەلەی کوردستان جودایە؛ حدک سەربەخۆیە لە حیزبی کۆمۆنیستی شووڕەوی و حیزبی توودە و نەتەوەی کورد کۆمەڵێکی موسوڵمانە و ناجێتە ژێر ئاڵای چەپ و ڕاست. (١٩١) ئەو خیلافە لە سەرەتای دامەزرانی حکوومەتی فیرقە دا هەبوو، کوردەکان هەر لەو دەمییەوە سەرنجیان دابووە ئەوە.
جگە لەوە، خیلافێکی سنووریش لە نێوان کوردەکان و فیرقە دا هەبوو. ڕۆسۆ، کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێز، ڕۆژی ٦-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ ڕاپۆرتی دا بە وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا کە چ
لۆن لە بەر " ئیدیعای حوکم کردنی کوردەکان بە سەر گشت ناوچە سنوورییەکەوە لە مەهابادەوە بگرە تا ماکۆ ، لە وانە میاندواو، ڕەزائییە و خوێ لە نێوان کورد و ئازەربایجانییە خودموختاری خوازەکان دا کێشە و خیلاف زۆر بووە. ئازەربایجانییەکان دەیانەوێ خودموختاریی کوردەکان سەر بە حکوومەتی تەورێز بێ و هەر بە ناوچەی مەهاباد بەرتەنگ بێ". (١٩٢) لە ڕاپۆرتی بەرواری ٢٩-ی ڕێبەندانی ١٣٢٥ مۆرای، سەفیری ئەمریکا لە ئێران،  بۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی باس لەوە دەکرێ " کوردەکان دێمۆکڕاتەکانیان لە ڕەزائییە دەرپەڕاندووە و کەسێکیان گرتووە بە ناوی پەنبەچی کە لەو دواییانە دا  لە لایەن دێمۆکڕاتەکانەوە وەک فەرمانداری ڕەزائییە لە بەر کار نراوە."  لە ڕاپۆرتی بەرواری ١-ی ڕەشەمە دا دەخوێنینەوە  کە کوردەکان دەیانەوێ ڕەزائییە لە جیات مەهاباد  بکەن بە پێتەختی خۆیان، بەڵام هێشتا تێکهەڵچوونێکی ئاشکرا نەهاتووەتە پێشێ.(١٩٣) سیوتیوچۆسکی ش ئاماژە دەکا بەو خیلافە، ئەو دەنووسێ بابەتێکی خیلاف لە نێوان فیرقە و مەهاباد سنووری بوو. کوردەکان داوخوازی کێشانی سنووری حاکمییەتی خۆیان هاوتەریبی دەریاچەی ورمێ و خاونێتی ئەو شارە و شاری شاپوور (سەڵماس) لەلایەن جمهوورییەکەیانەوە بوون.( ١٩٤) قازیی محەمەد لە مانگی بەفرانباری ١٣٢٤ هەموو کاربەدەستە ئازەرییەکانی لەئیدارەکانی مەهاباد و دەوروبەری دەر کرد و پێشی بەوە گرت تووتن بە تەورێز بفرۆشرێ. (١٩٥)
بە لەبەر چاوگرتنی ئەو خیلافانە، ئەنگێزەی بەشداری کوردەکان لە ڕێوڕەسمی دامەزرانی فیرقە ویەکەم گردبوونەوەی ناوچەیی ئەو حیزبە لە شازدەهە
می گەلاوێژی ١٣٢٤ ناکرێ ئەوەندە دۆستانە بووبێ ئەو جۆرەی  کە بۆ وێنە لە مەقالەی " شانزدە ڕۆژ"ی ڕۆژنامەی آذربایجان دا لە ژمارەی ٨ ( ٢٩/٦/ ٢٤)  ئیدیعاکراوە. لەوێدا دەخوێنینەوە کە " کوردەکان شەڕافەتمەندانە بەڵێنیان داوە کە لە پێناو بەرەوپێشچوونی مەڕامی ئێمە بە گیان و دڵ فیداکاری دەکەن". لە ژمارەی ٥ –ی هەمان ڕۆژنامە دا ( ٢٦/٦/١٣٢٤) باس لە داوخوازی بە کۆمەڵی کوردەکان دەکرێ بۆ ئەندامەتی لە فیرقە دا.  ئەوە کارێکە کە لە هەموو ڕوویەکەوە پێویستە. " بە تایبەتی لە بارەی یەکگرتوویی ئێتنیکەکان و تایفەکانی ئازەربایجان  گرینگییەکی یەکجار زۆری هەیە". لە ژمارەی ٢٠ دا ( ١٢/٧/ ١٣٢٤) لە ژێر سەردێڕی " یەکەم کۆنگرەی فیرقەی دێمۆکڕات" دا دەخوێنینەوە کە " کوردەکان، خێڵەکان و هەموو چینەکانی ئازەربایجان ئەو جار بە یەکگرتوویی بۆ وەدەستهێنانی ئازادیی خۆیان ڕاپەڕیون". ئەوەی واقعییەت بوو لە ئاستی بەشداری قازیی محەمەد لە ڕۆڵی سەرکردەی دەستەیەکی پێنج کەسی لە مەجلیسی ٢٩-ی خەزەڵوەری فیرقە (١٩٦) و خوێندرانەوەی پەیامی کوردەکان لە هەوەڵین کۆنگرەی فیرقە لە لایەن نەوبەرییەوە زیاتر نەبوو.سیویتۆچۆسکی دەنووسێ  لە مەجلیسی نەتەوەیی ئازەربایجان دا ٥ کورسی درا بوو بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان. بەڵام لە مەر میزان و مانای قەبووڵ کرانی هیچ شرۆڤەیەک ناکا. (١٩٧)

ڕێکەوتن
خیلافەکان کە جار جار دەگەیشتە تێکهەڵچوونیش بە پێچەوانەی ئەو ئارامییەی بوون کە شووڕەوی دەیویست لە نێوان دوو حیزبی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان و کوردستان دا هەبێ. ئاکامی ئەو گوشارانە بوو کە شووڕەوی دەیهێنا بۆ هەر دوو لا بۆ ئەوەی ڕێک کەون. ئەو گوشارانە دواجار گەیشتە ئەو پەیمانەی کە لە ٣-ی بانەمەڕی ١٣٢٤ ( ٢٣/٤/١٩٤٦) لە نێوانیان دا بەسترا؛ ڕێکەوتنێک کە سۆیتوچوسکی بە پینە و پەڕۆیەکی دەزانێ کە شووڕەوی بە سەری دا سەپاندن. (١٩٨) ئەمەی خوارەوە دەقی خاڵەکانی پەیمانەکەیە:
١. لەو جێگایانەی پێویست بزانرێ هەر دوو حکوومەتی میللی نوێنەر دەگۆڕنەوە.
٢.لە ئازەربایجاندا ئەو جێگایانەی کە دانیشتوانی کورد بن کاری ئیداراتی دەوڵەتی بە کوردان دەبێ و هەر وەها لە کوردستانیش لەو جێگایانەی کە بەشی زۆری دانیشتوانی ئازەربایجانی بن  لە تەڕەف مەئموورانی حکوومەتی میللی ئازەربایجانەوە ئیدارە دەکرێ.
٣.بۆ حەل بوونی مەوزووعی ئیقتیسادی لە بەینی هەر دووک میللەتان کۆمیسیۆنێکی تێکەڵاو دادەمەزرێ و قەراری ئەو کۆمیسیۆنە بە کۆششتی سەرانی ئەو دوو حکوومەتە ئیجڕا دەکرێ.
٤.لە کاتی پێویست دا لە بەینی حکوومەتی میللی ئازەربایجان و کوردستان هاوکاری پێشمەرگەیی دەکرێ ودەبێ ئەوەی لازم بێ بۆ کۆمەگی یەکتری ئەنجام بدرێ.
٥.هەر کاتێک پێویست بێ لەگەڵ حکوومەتی تاران قسە بکرێ دەبێ موافیقی نەزەری حکوومەتی میللی ئازەربایجان و کوردستان بێت.
٦. حکوومەتی میللی ئازەربایجان بۆ ئەو کوردانەی کە لە خاکی ئازەربایجان دا دەژین تا ئەو ئەندازەی بتوانێ  بۆ پێشکەوتنی زمان و تەڕەقی پێدانی فەرهەنگی میللی وان هەوڵ بدا. هەر وەها حکوومەتی میللی کوردیش بۆ ئەو ئازەربایجانیانەی کە لەخاکی کوردستاندا دەژین بۆ پێشکەوتنی زمان و تەرقی پێدانی فەرهەنگی میللی وان ئەو ئەندازەی کە بتوانێ هەوڵ بدا.
٧.هەر کەس بۆ تێکدانی دۆستایەتی تاریخی نەتەوەی ئازەربایجان و کورد و لە بەین بردنی برایەتی و دێمۆکڕاتی میللی و یا لەکەدار کردنی وان هەوڵ بدا هەر دوو لا بە یەک دەست ئەو موڕتەکیبانە بە جەزای خۆیان دەگەیێنن.

(١٩٩)
 هەر وەک دەبینین ئەو پەیمانە نە کێشەی سەربەخۆیی حکوومەتی مەهابادی جێ بە جێ کرد  و نە سنوورەکانی ئەوی لەگەڵ حکوومەتی ئازەربایجان دیاریی کرد. ئەو لێڵی و ناڕوونییانەی کە لە دەقی پەیماننامەکە دا هەن  ڕێگای بە ئاواڵە هێشتەوە بۆ درێژە کێشانی خیلاف. بە پێی قسەی هومایوون بەو قەراردادە کوردستان هێشتا بەشێک بوو لە ئازەربایجان. (٢٠٠) بە باوەڕی عەبباس وەلی پێچەوانەترین ئاکامی ئەو ڕێکەوتنە دانی نوێنەرایەتی کوردەکان بە حکوومەتی ئازەربایجان لە موزاکەرات لەگەڵ تاران بوو. (٢٠١) دەگەینە ئەو بابەتە.  خیلافەکان مانەوە و کار کێشایە دوژمنایەتی. لە کۆتاییەکانی مانگی جۆزەردان دا هەستی دوژمنایەتی بە دژی دێمۆکڕاتەکان ئەوەندە بەرز بووەوە کەتەنیا موداخەلەی ئاشکرای هاشمۆف، جێگری کۆنسوولی شووڕەوی لەورمێ، و جێگرەکەی ئێلیک بارن ( عەلی ئەکبەرۆف) پێشی خوێنڕشتنی گرت.  ئەوان بە هێنانە گۆڕێ ئەگەری گەڕانەوەی ئەڕتەشی سوور بۆ ئازەربایجان بۆ
 " دامەزراندنەوەی نەزم و ئارامی لە سنوورەکانی سۆڤییەت  زۆر جار هەڕەشەیان لە سەرۆکە کوردەکان کرد." (٢٠٢)  لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ تا ڕووخانی حکوومەتی فیرقە  پێوەندی نێوان کوردەکان و دێمۆکڕاتەکانی تەورێزدیسان ناخۆشتر بوو . لە کاتێکدا کە کاربەدەستانی کۆنسوولخانەی شووڕەوی بە شێوەیەکی لە زێدە گوشاری خۆیان بۆ  سەر کوردەکان زیاد دەکرد تا ئەوەی کە پێش بە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئاشکرای هەر دوو لا بگرن  زۆر لە سەرۆکە کوردەکان بە تەواوی دەستیان لە خۆ دەرخستن وەک دۆستی شووڕەوی هەڵگرتبوو و بە ئاشکرا ئەو مەیلەیان دەهێنا گۆڕێ  کە بەتەواوی پێوەندی خۆیان لەگەڵ ڕووسەکان بپچڕێنن و حەول بدەن بۆ ڕاکێشانی هاوڕێیەتی ئەمریکا. تەنانەت ئەگەر ئەوە بە مانای هاتنەوەی حاکمیەتی حکوومەتی ناوەندی بێ.  لە ٢٧-ی پووشپەڕ دا تەنیا موداخەلەی جێگری کۆنسوولی شووڕەوی لە ماکۆ، ئاڵاوێردییێف، پێشی بە پێک هەڵپڕژانی فیداییەکانی فیرقە و ٣٠٠  کوردی شکاکی گرت لە خوێ. ئەویش بۆ گەیشتن بەو مەبەستە هەڕەشەی لە کوردەکان کرد بە گەڕانەوەی ئەڕتەشی سوور بۆ ئازەربایجان. (٢٠٣) هەر لەو ڕاپۆرتە دا دەخوێنینەوە کە پیشەوەری لە ١٨-ی مانگی گەلاوێژ، دوای ئەوەی ڕاپۆرتێکی پێ گەیشت کە یەکە عەسکەرییە کوردەکان لە دەروازەی شارەکانی سەڵماس و ڕەزائییە دامەزراون، بە پەلە چووە ڕەزائییە  و لەوێ لە وتووێژ لەگەڵ قازیی محەمەد پێک هاتن، ئەو پێکهاتنەی کە بەڵام دوو ڕۆژ دوای گەڕانەوەی وی لە ڕەزائییە خرا بن پێیان. شەش ڕۆژ دواتر لەو تاریخە، هێزێکی بەرچاو لە کوردە بارزانییەکان هاتنە ناو یەکێک لە دێیە گەورەکانی میاندواو. دێمۆکڕاتەکان کە چاوەڕوانیان دەکرد سەربازخانەکەیان لەو شارە پەلامار بدرێ بە پەلە هێزێکی پشتیوانیان نارد بۆ تەنیشت چۆمی بە تانک و تۆپخانەی سەحراییەوە کە بەشی کورد نشینی وێندەرێی لە بەشە ئازەربایجانییەکەی جوێ دەکردەوە. بەڵام عەشیرەتە کوردەکان هیچ هەنگاوێکی دیکەیان هەڵنەهێنایەوە.گرژی و ئاڵۆزی لە ڕۆژانی نێوان ١٦ تا ٢٩-ی خەرمانان بەردەوام بوون. لە ١٦-ی خەرمانان ٥٠٠ چەکداری کورد هێندێک گوندیان لە خواروو و ڕۆژئاوای ڕەزائییە داگیر کرد. چەند ڕۆژ دواتر سەد کەس لە عەشیرەتەکان لە ژێر فەرماندەیی ئەمەر خان هاتنە ناو شاری و دەستیان کرد بە گەشت لێدان لە خیابانەکانی ناو شار دا.  لە ٨-ی مانگی ڕەزبەر، زێڕۆ بەگ، جێگری قازیی محەمەد لەو ناوچەیە، بە زۆر چووە ناو مەقەڕی فەرماندەیی ڕەفیعی، ئەو فەرماندارەی لە لایەن فیرقەوە لە بەر کار نرا بوو. ئەو داوای کرد پەیمانی ٣-ی بانەمەڕ جێ بەجێ بکرێ کە ئەویش بریتی بوو لە دانی نیوەی کاروباری ئیداریی و قەزایی شارەکە بە کوردەکان. ڕەفیعی خۆی دە پۆستخانە هاویشت و لەوێ نەهاتە دەرێ. حەولەکانی  هاشمۆف بۆ ئەوەی گرژییەکە نەهێڵێ ئاکامی دڵخوازی نەبوو. ئەمەر خان دەستی لەوە گێڕاوە تاکوتەرای خۆی بکشێنێتەوە. لەو ناوە دا چەند تێکهەڵچوون لە نێوان هێزە کوردەکان و فیداییەکانی فیرقە قەوما و هەر دوو لا تەلەفاتیان هەبوو. بە دەستێوەردانی هاشمۆف ڕێکەوتنێکی دیکە کرا کە ئەوەش دڕێژەی نەکێشا. هاشمۆف چووە زیندەشت، شوێنی دانیشتنی ئەمەر خان. موزاکەرە لەگەڵ ئەمەر خان لەو شوێنە سێ ڕۆژی خایاند. هاشمۆف هەڕەشەی لە ئەمەر خان کرد بە ئەگەری دیسان داگیرکرانەوەی ئازەربایجان لە لایەن ئەڕتەشی سوورەوە. ئەو ڕێکەوتنەش کە بەو پێیە هەڵسووڕا دیسان تێک شکا. دەستێوەردانی هاشمۆف لەو کارانە دا دوژمنایەتی عەشیرەتەکانی  بە دژی شووڕەوی زیاتر کرد. (٢٠٤) ئاکامی دوایی بەڕێوەبردنی بەرنامەیەک لە ڕۆژی ٢٠-ی سەرماوەز دا بوو کە لە دوومانگ پێشترەوە  دوهێر، جێگری کۆنسوولی ئەمریکا، لە تەورێزی لێ ئاگادار کرد بوو. بەرنامەکەش بریتی بوو لە دەرهێنانی شارەکانی رەزائییە، سەڵماس، خوێ و مەرەند لە  دەست فیرقەییەکان و پاراستنیان تا ئەو زەمانی کە ئەستوونەکانی ئەڕتەش[ی ئێران] لەباشوور و ڕۆژهەڵاتی ئازەربایجان  بگەنەوە یەکتر. ئەمەر خان بەرنامەکەی جێ بەجێ کرد؛ ئەو شارانەی داگیر کرد کە لە سەرەوە نێو بران و دەستی کرد بە تاڵانی شار و کوشتنی فیرقەییەکان. ئەو جگە لەوەش لەگەڵ سەد کەس لە سوارەکانی حەولێکیشی دا بۆ بەستنی ڕێگای هەڵاتنی پیشەوەری بۆ شووڕەوی کە چ ئاکامی نەبوو. (٢٠٥)

ئەمریکا و بریتانیا
بینیمان کە هێندێک لە سەرکردە کوردەکان بە بی بەشی لە پشتیوانی و یارمەتی لە لایەن شووڕەوییەوە و لە گێرەوکێشەی خەبات بە دژی فیرقە مەیلی خۆیان بۆ نزیکبوونەوەی لە ئەمریکا و داوخوازی پشتیوانی  لەو وڵاتە دەهێنا گۆڕێ. نەبەسترانەوەی ئیدێێئۆلۆژێکی ڕێبەرانی حدک و جمهووری مەهاباد بە سۆڤییەت ئەو دەرفەتەی پێ دەدان  بە دوای یارمەتی و پشتیوانی ئەمریکاش دا بگەڕێن.  ئەو مەیلە لە ناو سەرۆکی عێلەکان زیاتریش بوو. بە پێی ڕاپۆرتی  ٨-ی ڕەشەمەی ١٣٢٥-ی [ ٢٧/ ٢ / ١٩٤٧] سەفیری ئەمریکا لە تاران بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە  ئەمەر خان، برای! سمکۆ و سەرۆکی عێلی شکاک، " بە توندی و لە قووڵایی دڵەوە لایەنگری ئەمریکا" بوو. (٢٠٦)  لە کۆتاییەکانی سێپتامبری ٤٦ ( ڕەزبەری ١٣٢٤) قازیی محەمەد لە دیدارێک دا کە لە مەهاباد لەگەڵ ئارچی ڕوزڤێڵت، ئاتاشەی عەسکەری سەفاڕەتی ئەمریکا لە تاران، بووی داوای یارمەتی یان بە لانی کەمەوە بێلایەنی کرد لە لایەن ئەمریکاوە. ئەو بۆ هاندانی بەردەنگەکەی خۆی دایگرتەوە کە ئامانجی کوردەکان  پێک هێنانی ئوستانێکی دێمۆکڕاتە، لە سیسمێکی فێدێڕالی دا وەک ئەو شێوەیەی کە لە ئەمریکا هەیە. (٢٠٧) لە ڕاپۆرتی دوهێر، جێگری کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێز، کە لە تاریخی ٦-ی بانەمەڕی ١٣٢٥ [ ٢٦-ی ئاوریلی ١٩٤٦] سەبارەت بەو گفتوگۆیەی کە ئەو لەگەڵ قازیی محەمەدی هەبووە باسی ئەو قسەیەی قازی دەکا " کە کوردەکان پێشوازی دەکەن لە موداخەلەی ئەمریکا. ئەمریکا بە هەنگاو هەڵێنانەوە لە بەرژەوەندی کەمایەتییەکانی ئێران ئیعتیباری خۆی زیاد دەکا". ڕاپۆرتدەر ئەو قسانە بە " واق وڕهێنەر" دەزانێ. (٢٠٨) هەر دوهێر لە ڕاپۆرتی تاریخی ٢٤-ی پووشپەڕی ١٣٢٥[ ١٥-ی ژووئییەی ١٩٤٦] دا دەنووسێ: "بۆچوونی دۆستانەی ڕێبەری کورد لەئاست دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی ڕوونتر لە ڕابردوو وەبەر چاو دێ". (٢٠٩) لە ڕاپۆرتی بەرواری ٢٥-ی بەفرانباری ١٣٢٥ ی سەفاڕەتی ئەمریکا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە  سەبارەت بە " پێشوەچوونە سیاسییەکان لە ناو کوردەکانی ئازەربایجان دا لە ساڵی ١٩٤٦ دا"  دەخوێنینەوە  کە چلۆن ئەمەر خان لە حاڵێکدا کە بانگهێشتنی پیشەوەری بۆ ئامادە بوون لە تەورێز وەدوا دایەوە حەولی دەدا بۆ ڕاکێشانی هاودڵیی ئەمریکاییەکان. هەر لەو ڕاپۆرتە دا دەخوێنینەوە  کە کۆنسوولی ئەمریکا بە نوێنەری ئەمەر خانی گوت: " تا ئەوە کاتەی کە کوردەکان خۆیان لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران بە دوور بگرن نابێ دڵیان بە هاوڕێیەتی ئەمریکا خۆش بێ". لە پەیوەستی سێیەمی هەر ئەو ڕاپۆرتە دا خەبەری میوان بەخێرهێنانێک هاتووە کە بەو پەڕی ئەدەبەوە بە نسیب کاربەدەستی کۆنسوولیی سەفاڕەتی ئەمریکا لە تاران و جێگری کۆنسوول دوهێر لە تەواوی قەڵەمڕۆی کوردەکان دا بووە. چەند لاپەڕە دواتر لەو ڕاپۆرتە دا هاتووە  کە " ئەو دیدارە ئەو باوەرەی دە ئێمە دا پێک هێنا کە کوردەکان سەبارەت بە پێوەندیی نزیکتر لەگەڵ دەوڵەتە یەکگرتووەکان هێندێک ئومێدیان هەیە" و " بۆ نیشان دانی هەڵوێستی دۆستانی خۆیان لە ئاست ئەمریکاییەکان لە هیچ حەولێک دەست ناگێڕنەوە". (٢١٠)
شتێکی کە دەبووە هۆی هیوادار بوونی کوردەکان بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ئەمریکا ئەو بانگەشەیەی بوو کە ئەمریکا لەمەڕ خۆی دەیکرد سەبارەت
بە باوەڕی خۆی بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوان بە دەست خۆیان. ئەو بەڵگەیەی کە ئەو هیوایەی لە زەینی ئەوان دا ساز دەکرد بەیاننامەی ئاتڵانتیک بوو کە لە مانگی ئووتی ١٩٤١ سەرۆک کۆماری ئەمریکا،روزڤێڵت ، و سەرۆک وەزیری بریتانیا، چرچیل ئیمزایان کرد بوو. بەندی سێیەمی ئەو بەیاننامەیە تژی یە لە ئازادی، ڕزگاری، ئاشتیخوازی و وەک ئەوانە و بەرعۆدە بوونی واژۆکاران بۆ حەولدان بۆ پشتیوانی لە " مافی هەموو دەستە ئێتنیکییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەو جۆرە حکوومەتەی کە دەیانەوێ". جو وەیدە ئاماژە دەکا بەو نوختەیە و هەر وەها بەو ڕاستییەی کەمەبەستی ئەمریکا لەو بانگەشانە پێشگیریی لەکاردانەوەی بانگەشەی دەوڵەتەکانی میحوەر لە سەر کوردەکان بوو. (٢١١) هەر وەک ئاماژەی پێ کرا تێکۆشانی قازیی محەمەد بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ئەمریکا چی لێ شین نەبوو. ئەمریکا مەیلی ئەوەی نەبوو پشتیوانی لە جووڵانەوەیەک بکا کە بە دژی حکوومەتی ناوەندی ئێران لە گۆڕێ دا بوو. بریتانیاش هەر وا. سەعید هومایوون ، ئەندامی دەفتەری قازیی محەمەد، دەنووسێ  قازی دەیویست لە نفووز و دەسەڵاتی دەوڵەتەکانی ئینگلیس و ئەمریکا بە قازانجی نەتەوەی کورد کەلک بستێنێ، بەڵام بەداخەوە ئینگلیسییەکان ڕوویەکی خۆشیان بە ئازادیی کوردستان نیشان نەدەدا. ئەمریکاش بە ڕێچکەی ئینگلیسییەکان دا دەچوو. هاتوچووی پەیتاپەیتای مەئموورانی شووڕەوی زەمینەیەکی فکری نالەباری لە واندا پێک هێنا بوو.(٢١٢)
لە ناوەڕاست بەفرانباری ١٣٢٤ (سەرەتای ژانڤییەی ١٩٤٦)  [ ئەوە دەبێ تاریخێکی دیکە بێ چونکە لەو تاریخە دا زەبیحی و سێ هاوڕێی هێشتا لە تاران لە زیندان دا بوون. وەرگێڕ] قازی داوای لە زەبیحی کرد پێوەندی بکا بە کۆنسوولی بریتانیا لە تەورێز و سەبارەت بە دامەزراندنی چەشنێک لە پێوەندیی ڕەسمی لە نێوان جمهووری مەهاباد و دەوڵەتە ڕۆژئاواییەکانی دیکە دا پرسیاری لێ بکا.بەر لەوە لە ژمارەی ٣/٤ ی گۆواری نیشتمان دا وتارێک بڵاو کرابووەوە کە تێیدا نووسەر لەبەر ئەوەی کە سەفاڕەتی بریتانیا لە عێڕاق گۆوارێک بە زمانی کوردی بە ناوی (دەنگی گیتی تازە)
ی بڵاو کردووەتەوە سپاسی دەکرێ و ئەوە بە نیشانەی شەڕافەت و مرۆدۆستی بریتانیای مەزن دەزانێ.  لەوێدا تەنانەت باسی ئەوە دەکرێ  کە بریتانیای مەزن " ئەرکی خزمایەتی خۆی" بە نیسبەت کوردەکان بە جێ گەیاندووە. (٢١٣)  ئەو جۆرە زمان خۆشییانە ئاکامی نەبوو. بە تایبەتی لە بەر ئەوەی کە لە ژمارەی ٢-ی نیشتمان را بڵاو کرانەوەی زنجیرەیەک وتار دەستی پێکردبوو بۆ پیرۆزبایی و ڕێزلێنان " لە شۆڕشی مەزنی ئۆکتۆبر" و لە ژمارەی شەشەم دا بە وێنەیەکی لێنین و شێعرێکی هەژار لە پەسنی ویدا  درێژەی کێشا بوو.  هەرچۆنێک بێ وڵامی کۆنسوول ڕوون نەبوو و نەبووە هۆی ڕەزایەت. (٢١٤)  بریتانیا لە سەر هەست بوو کارێک نەکا کە ببێتە هۆی خراپ لێ تێگەیشتنی حکوومەتەکانی ئێران، شووڕەوی، و تورکیا. فەرماندە عەسکەرییەکانی بریتانیا فەرمانیان درا بوویە کە خۆیان لە هەر جۆرە کردەوەیەک بپارێزن کە دەکرا مانای پشتیوانی لە کوردەکانی تێ بخوێندرێتەوە. ئەوە لە حاڵێک دا بوو کە بریتانیا ئاگای لە " دڵبێزی لە قسە نەهاتووی " کوردەکان هەبوو لە ئاست مەئموورە ئێرانییەکان، بە تایبەتی لە ئەڕتەش وپۆلیس، ئەو جۆرەی کە جان کووک، کۆنسوولی بریتانیا لە کرماشان، لە ئووتی ١٩٤٣ دا نووسی. (٢١٥) یەکێک لە هۆیەکانی دەستگێڕانەوەی بریتانیا لە پشتیوانی لە حکوومەتی مەهاباد بۆچوونێکی خراپ بوو کە کاربەدستانی کۆنسوولیی بریتانیا لە سەر شەخسی قازیی محەمەد بوویان. ئەو جۆرەی کە لە ڕاپۆرتی ٢٥-ی بەفرانباری ١٣٢٥-ی سەفارەتی ئەمریکا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە " پێشوەچوونە سیاسییەکان لە ناو کوردەکانی ئازەربایجانلە ساڵی ١٩٤٦ دا " هاتووە کاربەدەستانی ناوبراو " بە لێبڕاوی تەواو ئیدیعا دەکەن کە قازی جگەلە کەسێکی کەڵک باز و شارڵاتان و ئافرێدەی دەستی سۆڤییەت کەسێکی دیکە نییە". (٢١٦) جا ئەگەر ئەو بۆچوونە هۆیەک بووبێ بۆ دەستگێڕانەوەی باسکراو، بە لێبڕاوی هۆی سەرەکی نییە. هۆی سەرەکی مەیلی بریتانیا بۆ پاراستنی حکوومەتی ناوەندی لە ژێر چەتری پشتیوانی خۆی دا بوو. بولارد لە ڕاپۆرتی سەرەتاکانی ساڵی ١٩٤١-ی خۆی دا ، لە دوای ئاماژە بە بێ مەیلی سۆڤییەت بۆ هاندانی جووڵانەوەی خودموختاری خوازیی کوردەکان، دەنووسێ:
" ئەگەر ئێمە بتوانین ئێران وەکوو دەوڵەتێکی قەڵب بپارێزین دەوڵەتی ناوەندی دەبێ بەهێز بێ". بەڵام خاڵێکی دیکە کە هەر لەو ڕاپۆرتە دا هاتووە  ئەوە دادەگرێتەوە کە ئێمە نابێ لەمەڕ هەڵسوکەوتی ئەو دەوڵەتە لەگەڵ کەمایەتییەکان بێ لایەن بین. (٢١٧) هەر ئەو لایەنگرییەیە کە چەند ساڵ دواتر بووە ئەنگیزەی بریتانیا بۆ پێ قبووڵ کردنی گەڵالەی کۆمیسیۆنەکانی سێ لایەنە بە دەوڵەتی ئێران.
ئاکام
لەم بەندەش دا وەکوو بەندی دووەمی ئەم کتێبە دیتمان کە سیاسەتی یەکسانسازی ئێتنیکی  فارسی تەوەری ناوەند خواز تێکەڵاو لەگەڵ زوڵمی سیاسی ئەو ئاکامەی لێ نەکەوتەوە کە چاوەڕوان دەکرا. ناڕەزایەتی سەبارەت بەو سیاسەتە و درێژە کێشانی لە ساڵەکانی دوای ڕووخانی ڕەزا شا وەکوو سەرهەڵدانە عەشیرەتییەکان لە لایەکەوە و مەیلی دێرینی ئێتنیکی خۆ ورووژێنەری کوردەکان لەلایەکی دیکەوە گەیشتە بزووتنەوەیەکی کوردایەتیانەی شاری بە ناوەندێتی مەهاباد  و دامەزرانی جمهوورییەکی سەربەخۆ لە حکوومەتی ناوەندی.  بەڵام کۆمارەی مەهاباد لاوازتر لەوە بوو کە بتوانێ بە بێ پشتیوانی و یارمەتی هێزێکی لاوەکی دەوام بێنێ. حەولەکانی حدک بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ئەمریکا و بریتانیا چی لێ شین نەبوو. پشتیوانی و یارمەتی سۆڤییەتیش بەسترابووەوە بەو بەرژەوەنییانەی کە ئەو ولاتە لەو کارەی چاوەڕوان دەکرد.هێندەی پێ نەچوو کە ناکۆکی درێژە کێشانی یارمەتییەکان و پشتیوانییەکان لەگەڵ بەرژەوەندی سۆڤییەت بووە هۆی بڕینیان و بە تەنێ هێشتنەوەی جمهووری. ئەو دەرفەتەی کە داگیر کاری (سۆڤییەت و بریتانیا) بۆ دامەزراندنی کۆماری کوردستانی ئافراندبوو بە کۆتایی هاتنی داگیرکاری لە دەست چوو و ڕێگای بۆ هەڵوەشانی ئەو دەوڵەتە کردەوە. خیلافە ئیدێئۆلۆژیک و سنوورییەکانی حدک و فیرقە لەوە زیاتر بوون کە ڕێگا بدا بە دۆستایەتی ئەو دوو داواکاری دەسەڵاتە. خیلافەکان نیشانەی شتێکیشن کە دەکرێ پێش بێ: زەمینەی خیلافەکان لە ئەگەری خودموختار بوون یان سەربەخۆ بوونی ئێتنیسیتەکانی ئێران. لە جمهووری مەهاباد دا خیلافێکی زۆر گرینگتریش هەبوو. خیلاف لە نێوان جمهوورییەت بوونی، کە بە پێی پێناسە شتێکی مۆدێڕن و دێمۆکڕاتیکە، لە لایەکەوە و بەشی زۆری تاکوتەرای پێش مۆدێڕن لە حکوومەت، حیزب و کۆمەڵگەی کورد دا.

پاینووسەکان
١.هەر وەک لە بەندی یەکەم دا ئاماژەی پێ کرا، هەستی بێ بەشبوون، لە دۆخی بەراوەرد کردن دا ساز دەبێ و بەراوەرد کردن کارێکە کە کەسانێک دەرفەتی ئەوەیان هەیە کە زانیاری پێویستیان هەبێ بۆ ئەو کارە. ئاکامی بەراوەرد کردن هەست بە بەرپرسیارەتی ڕێژیی و لێ ئاگاداربوونێتی.
٢.بورزوویی: ٢٣٩، ٢٤٩.
٣.هووشمەند ١٣٨٨: ٣٢
٤.مەک داوڵ: ٣٨٦،٣٩٥،٤٣٤
٥.ئاتایێڤ ١٣٦٦: ٤٤.

٦.
قاسملوو ١٣٩٢:٣٣، بورزوویی: ٢٣٨
٧. قاسملوو: ١٣٩٢:٣٣
٨.مەک داوڵ: ٣٨٠
٩.قاسملوو ١٣٩٢: ٣١.
١٠. هەمان جێ: ٣٧٣.
١١.جووەیدە ١٣٨٨: ٧٦.
١٢.بورزوویی: ٢٤٧
١٣.ئەو زوڵم و زۆرە و کردەوەی دیکەی ئاوا لە وتاری " ئەوەی ئێمە دەیڵێن " لە ژمارەی ١٦/١/ ٢٤ ی ڕۆژنامەی  کوردستان دا هاتووە. لە کارەکەی: مستەفا ئەمین وەرگیراوە: ٤٠.
١٤.کەعبی:٢٥٨
١٥: حیسامی: ٦.
١٦. ڕەشید یاسمی: ١٣٥.
١٧. بورزوویی: ٢٦٠.
١٨.
Bruinessen  ٢٠٠٣: ٤١؛ بدلیسی: ١٥٤٣  - ١٦٠٣.
١٩.
KAL
٢٠.
Vali ٢٠٠٣: ١٠٠
٢١: ئەو شاهیدەی کە کەعبی لە لاپەڕەی ١٤٣-ی کتێبەکەی خۆی دا دەیهێنێتە گۆڕێ گوندی تورجانە و لەنێوان سەقز و بۆکان هەڵکەوتووە
٢٢. هەر ئەو: ١٥٤
٢٣: هومایوون: ٢٥؛ هووشمەند: ١٣٨٨؛قاسملوو: ١٣٩٢:٣٣.

٢٤
.بلووریان: ٢٧
٢٥.سەعید هومایوون: ٤٠؛ قاسملوو ١٣٩٢: ٧٥؛ بورزوویی: ٢٧٢
٢٦.مەک داوڵ:٣٩٨.

٢٧.بۆ شەرحێکی کورتی ئەم ڕاپەڕینە، بێ ئاماژە کردن بە ڕەهەندە تاڵانکەرەکانی، چاو لە: مستەفا ئەمین بکە: ٤٨.
٢٨. جو وەیدە ١٣٨٨: ٥١؛
Roosevelt:٢٤٨.
٢٩.بەیات ١٣٨٨:٨.
٣٠.بەیات ١٣٨٨
٣١. هووشمەند ١٣٨٨: ٣٨.
٣٢. مستەفا ئەمین: ٥٢.
٣٣. قاسملوو ١٣٩٢: ٦٧.
٣٤. مرادی: ١٩٤؛ مستەفا ئەمین: ٥٣؛ بەیات : ١٣٨٨
٣٥. ڕامتین:٩١؛
Eagleton: ٢٤. ڕامتین لەو کتێبە دا بە زمانێکی حەماسی شەرحی " قارەمانەیەتیەکانی"  سەرهەنگ حەسەنی ئەڕفەع و حەولەکانی بۆ سەرکوتکردنی ئەو ڕاپەڕینە دەدا. بۆیە دەبێ قسەکانی بە پارێزەوە وەربگیرێن.
٣٦. هووشمەند ١٣٨٤.
٣٧:
Vali٢٠١١: ٣٤، ١٥٣
٣٨: مەک داوڵ: ٤٠٢.
٣٩.هەر لەوێ، بانگکراوان، جگە لە قازیی محەمەد و حاجی بابە شێخ، سەرۆک عەشیڕتەکانی (ئاغاکانی) موکری بوون. مستەفا ئەمین ناویان دەبا.
٤٠. سەبارەت بە ڕێکەوتی ئەو سەفەرە، هەر وەک دواتر دەبینین، بۆچووبی جیاواز هەیە. هێندێکان بە مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵەی دەزانن.
٤١. هەر لەوێ:٤٠٢.

٤٢.هووشمەند١٣٨٨: ٣٤.
٤٣.هووشمەند ١٣٨٤.
٤٤.بورزوویی: ٢٨٣.
٤٥.
Arfa: ١١٦.
٤٦.بلووریان:٣٧.
٤٧. قاسملوو: ١٣٩٢:٦٣.
٤٨:بورزوویی: ٢٧٦.
٤٩. لە نامەیەک دا کە عەبدولڕەحمان زەبیحی لە ٢٣-ی دیسامبری ١٩٤٤ (٢/١٠/٢٣) بۆ کۆنسوولی گشتی سۆڤییەت لە تەوریزی نووسی بەرواری دامەزرانی ئەو سازمانە سێپتامبری ١٩٣٨ ( خەرمانان/ ڕەزبەری ١٣١٧) یە. ئەو نامەیە لەگەڵ ٧ نامەی دیکە لە لایەن ڕەحیم قازی لە ئارشیوی پارتیی کۆمۆنیستی ئازەربایجان وەرگیراون و لە کتێبەکەی دا " بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و قازیی محەمەد ١٩٤١- ١٩٤٧، ئاماژەی پێ کردوون. ئەو کتێبەی ڕەحیم قازی لە ساڵی ٢٠١٢ بە زمانی کوردی لە هەولێر لە لایەن وەشانخانەی ئاراسەوە بڵاو کراوەتەوە. وەرگێڕاوی ئەو نامانە بە زمانی فارسی کە لە ئەسڵ دا بە زمانی تورکی ئازەربایجانین بەڕێز حەسەن قازی لە بەر دەست منی ناوە. ئەو جۆرەی کە غەنی بلووریان لە بیرەوەرییەکانی خۆی دا دەنووسێ،کۆمەڵەی ژیانی کورد درێژەی کۆمەڵەیەک بوو هەر بەو ناوە کە بە نهێنی لە هەمان ساڵ دا دامەزرا و بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک و پێوە نووساندنی بە دیواری مزگەوتەکان و بازاری شاری مەهاباد بانگەوازی لە کوردەکان کرد کە پشتیوانی لە خەباتی جەوانان بکەن
لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان. ئەندامانی ئەو دەستەیە ٢٦ کەس لە کارمەندان، ئامۆژگاران، کاسبان و ڕووناکبیران بوون. عەبدولڕەحمان زەبیحی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی دواتر، لە زومرەی ئەو کەسانە بوو. چالاکی ئەو گرووپە هێندە درێژەی نەکێشا. ئەندامەکانی گیران و هێندێکیان دوورخرانەوە (بلووریان:٢٦). ئەو لە شەش لاپەرە دواتر هەر لەو بیرەوەرییانە دا باسی ڕێکخراوی جەوانانی کورد دەکا کە هاوکات لەگەڵ کۆمەڵە بە بەشداری ٢٥٠ نەفەر پێک هات. ئەو ژمارەیە لە ساڵی یەکەمی دامەزرانی ڕێکخراوەکە دا گەیشتە ١٣٠٠ نەفەر. بلووریان خۆی بەرپرسی یەکەمی ئەو ڕێکخراوەیە بوو. لە دەفتەری ئەو ڕێکخراوەیە دا بە تەنیشت وێنەی شێخ سەعید، شێخ عەبدولقادر، ئێحسان نووری پاشا و شێخ عەبدوسەلام بارزانی وێنەی ستالین،لێنین، مارکس و ئێنگێلس یش " بۆ دڵخۆشی " ڕووسەکان هەڵوەسرابوون. ( هەمان جێ:٣٢). ئەو ڕێکخراوەیە لە ساڵی ١٣٢٣ بە کۆمەڵە پەیوەست بوو ( هەمانی جێ: ٤٤).
٥٠.حیسامی: ١٧. بە سپاس لە بەڕێز حەسەن قازی کە لە وێبنووسی ڕوانگەوە ٢٤-ی مەی ٢٠٢٠  هێندێک زانیاری سەبارەت بەو ڕێکخراوە و شەخسی زەندی لە بەر دەست من نا.
٥١. بە پێی قسەی سەجادی زۆربەیان " خاوەن ئەو جۆرە پیشانە بوون کە لە پێوەندی لەگەڵ پەرەسەندنی سیاسی – ئابووری  دەورەی سەلتەنەتی ڕەزا شا پێک هاتبوون یان کار و ئەرکی سازمانی ئیداری دەوڵەتی [ ناوەندی] لە کوردستان" (لاپەڕەی ١٤٧)
٥٢. ١١ (قاسملوو ١٣٩٢: ٣٧)، ١٣ یا ١٥ ( هومایوون: ٦٩) و ١٨ (
Koohi-Kamali: ١٠٢) نەفەر. ناوی هێندێک لەوان بریتییە لە حوسێن زێڕینگەران (فرووهەر)، عەبدولڕەحمان زەبیحی، سەدیق حەیدەری، قاسم قادری قازی، عەبدولڕەحمان ئیمامی، عەلی مەحموودی، نەجمەدین تەوحیدی،محەمەد ئەسحابی، محەمەد یاهوو، عەبدولقادر مودەرەسی و عەبدولڕەحمان کەیانی (Moradi:  ٢٩٧؛ Roosevelt: ٢٥٠).  لە نامەیەک دا کە عەبدولڕەحمان زەبیحی لە ٢٣-ی دیسامبری ١٩٤٤ ( ٢/١٠/٢٣) بۆ کۆنسوولی گشتی سۆڤییەت لە تەورێزی نووسی ناوی ٢٢ ئەندامی چالاکی  ئەو ڕێکخراوە هاتووە. ئەو نامەیە لەگەڵ ٧ نامەی دیکە لە یادداشتی ژمارە ٤٩ دا باس کراوە. مەعڕووف کەعبی دەنووسێ یەکەم بەیاننامەی کۆمەڵە ٧١ کەس ئیمزایان کرد/ لەوانە ٢٤ کەسیان ئاغا (خاونمڵک)، ١٦ کەسیان سەرۆک عەشیرەت، ١٨ کەسیان وردە بورژوا، ٩ کەسیان ڕووناکبیر و ٤ کەسیان پیاوی ئایینی بوون. سەرچاوەی وی کتێبی بیرەوەرییەکانی حیسامی ( لاپەڕەی ١٠٨) ە.
٥٣.بورزوویی: ٢٨٧؛
Eagleton: ٥٥. بە پێی قسەی بورزوویی هۆی نهێنیکاری کۆمەڵە لەبەر دژایەتی ئەعیانی ناوچەیی بوو.
٥٤. کۆمەڵە بڵاو کراوەیەکی دیکەشی بە ناوی ئەنجومەنی ژ.ک بڵاو دەکردەوە کە بە پێی قسەی بلووریان  بەر لە دامەزرانی کۆمەڵە، لە لایەن عەبدولڕەحمان زەبیحی بە نهێنی لە تەورێز چاپ دەبوو و دەگەیشتە مەهاباد ( بلووریان: ٤٤). بڵاو کردنەوەی ساڵنامەیەکی کوردی و کۆ کراوەیەکی شێعر بە ناوی دیاریی کۆمەڵەی ژ.ک بۆ  منداڵان! [ لاوان] هەنگاوێکی دیکەی بڵاوکردنەوەی ئەو ڕێکخراوەیە بوو (Koohi-Kamali: ١٠٢). سەجادی باسی 
"سێ نامیلکە " دەکا بە ناوی دیاری کۆمەڵەی ژ.ک (سەجادی ١٥٥).
٥٥.
Vali ٢٠١١:٢٦. کووهی کەماڵی سەقز،نەغەدە و کرماشانیش لەو شارانە زیاد دەکا (Koohi – Kamali: ١٠٢).
٥٦. ڕەحیم قازی لە کتێبی " بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد و قازیی محەمەد کە لە ساڵی ٢٠١٢ لە هەولێر وەشانخانەی ئاراس بڵاوی کردووەتەوە ئاماژە بەو دوو نامەیە و شەش نامەی دیکە دەکا. وەرگێڕاوی ئەو نامانە کە دە ئەسڵ دا بە زمانی تورکیی ئازەربایجانین بەڕێز حەسەن قازی لەبەر دەست منی ناوە.
٥٧.
Eagleton: ٣٤.
٥٨.هومایوون: ٢٣.
٥٩. جو وەیدە ١٣٨٨: ٥٤.
Roosevelt: ٢٥٠.
٦٠.
Moradi: ٢٠٧؛ Eagleton:٣٤؛ Roosevelt: ٢٥٠.
٦١. " پانتایی ئەو دەوڵەتە لە ناوخۆی عێڕاقەوە دەست پێ دەک، تا بانە، سەقز و هەموو ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵاتی عێڕاق تا چیای داڵانپەڕ لە سنووری تورکیا و باشووری سنووری ئەو وڵاتە وەبەر دەگرێ و لە ڕۆژئاواوە  دەگاتە قەراغی ڕۆژئاوای دەریاچەی ورمێ و بەرەو باشوور بە ناوچەی هەوشار کۆتایی دێ" ( مستەفا ئەمین: ٦٣)
٦٢. بڕوانە: یادداشتی ژمارە ٤٩.
٦٣.حیسامی: ٢٢.
٦٤: بلووریان: ٧٢.
٦٥.
Vali  ٢٠١١: ٤٣.
٦٦.مەک داوڵ: ٤٠٥؛
Eagleton: ٣٤؛ قاسملوو ١٣٩٢: ٣٧.
٦٧. سەجادی: ٢٥٧.
٦٨.
Egleton: ٣٧؛ Moradi: ٢٠٨؛ مەک داوڵ: ٤٠٥؛ بلووریان: ٤٤. پەیمانی ناوبراو کە لە ١٢ خاڵ پێک هاتبوو لەبەر دژایەتی ڕەفیق حیلمی، سەرۆکی هیوا، بڵاو نەکراوە. هۆی دژایەتی وی خاڵێک بوو کە دژایەتی دەکرد لەگەڵ پێک هاتنی حکوومەتگەلی جیاوازی کوردی لە وڵاتە کورد نشینەکان. هۆیەکی دیکەش دژایەتی وی بوو لە بەر هاتنی ناوی کوردەکانی ئێران و تورکیا لە بەیاننامەکە دا. سەجادی وای بۆ دەچێ کە حیلمی بارودۆخی بریتانیای ڕەچاو دەکرد ( هەمان جێ: ٢٦١). بۆ ناوی ئەو نوێنەرانەی لەو دیدارە دا بەشدار بوون بڕوانە هەر هەمان سەرچاوە، لاپەڕەی ٢٦١. هیوا بە دامەزرانی حیزبی " ڕزگاریی کورد" و موافەقەتی زۆربەی دەنگی حیزب لەگەڵ خەباتی چەکدارانەی مەلا مستەفا بارزانی هەڵوەشا ( هەر هەمان جێ: ٢٦٥).
٦٩. پێشتر لە زمان سەجادییەوە نووسیمان کە ئەو ئاڵایەیان لە
ژێر قورئانێک دادەنا کە بۆ سوێندخواردنی ئەندامانی تازە ئامادە کرا بوو. ئەگەر ئەوە ڕاست بێ دەبێ بەر لەو ڕێکەوتە ئەو ئاڵایە ئامادە کرا بێ. بە قسەی ئیگلتن ئاڵای کوردستانی گەورەیان لە عێڕاق ئامادە کرد بوو.( Eagleton: ٣٧)
٧٠.
Vali ٢٠١١: ٢٢.
٧١.
Koohi-Kamali: ١٠٢.
٧٢.سەجادی ئاماژە دەکا بە نموونەی ئەو جۆرە هەنگاو هەڕەشاویانە. لە وانە ئاور تێبەردانی کتێبان و تێکدانی گردبوونەوەی دژبەران. بڕوانە: سەجادی: ١٥٤، ١٥٩.
٧٣
. Vali ٢٠١١: ٤٦.
٧٤. بورزوویی بە پاڵپشتی کتێبی " کورد و کوردستان" نووسینی دێرک کێنان، دەنووسێ  کۆمەڵە لە کەسایەتی بەهێز و قۆرغکاری قازیی محەمەد ترسی هەبوو، ترس لە سەر زاڵ بوونی وی بە سەر حیزب دا ( هەر ئەو: ٢٩٤) مستەفا ئەمین یش ئاماژە دەکا بە جیاوازی بیروڕا لە ناو کۆمەڵە دا لەمەڕ پەژراندنی قازیی محەمەد بۆ ناو کۆمەڵە ( بورزوویی: ٨٠)
٧٥. سەجادی: ١٦٥. سەجادی لە چەند لاپەڕەی پێشتر دا دەنووسێ کۆمەڵە دژی ئەندامەتی س
ەرۆکە خاوەنمڵکەکان،شێخەکان، مەلاکان و سەیدەکان نەبوو، بەڵام لەبەر مەیلی ئەوان بۆ خۆ سەپاندن و ئەو حورمەتەی کە لە ناو خەڵک دا هەیانبوو پێی خۆش نەبوو ڕێبەرایەتی حیزب بکەوێتە دەست ئەوان ( هەمان جێ: ١٥١).
٧٦.مەک داوڵ: ٢٩٦.
٧٧.
Vali ٢٠١١: ٢٣.
٧٨.سەجادی: ١٥٠.
٧٩.هەمان جێ: ٢٣٦.
٨٠:بڕاونە: ژێرنووسی ٥٩.
٨١. هەر ئەو: ٢٤٥.
٨٢: مەک داوڵ: ٤٠٨.
٨٣. لێرە دا بە قسەی مستەفا ئەمین: ٨١
٨٤.کۆچێرا: ٢٠٨؛
Roosevelt: ٢٥٤.
٨٥.مەک داوڵ: ٤٠٩؛ جو وەیدە ١٣٨٨: ٥٤. بە پێی نووسینی بورزوویی؛ قازیی محەمەد نووسەری ئەو شانۆیە بوو. سەرچاوەی وی وتارێکە بە قەڵەمی شەخسێک بە ناوی سولەیمان. ح کە لە ئیتیلاعاتی مانگانە لە ٥-ی بانەمەڕی ١٣٣١ دا بڵاو بووەتەوە (بورزوویی: ٢٩٣).
٨٦.بلووریان: ٤٥.
٨٧.
Vali ٢٠١١: ٢٥، ١٤٩؛ قاسملوو ١٣٩٢؛ ٤٢. وەلی کە لە سەرەتاوە بۆ خۆی باوەری بە دامەزرانی حدک لە دوای ئەو سەفەر بوو دوای دیتنی وەرەقەیەکی چاپکراو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ دا بڵاو بووەتەوە ڕای خۆی گۆڕی.
٨٨.جووەیدە: ١٣٨٨: ٥٨
. هەر وەها رووزڤێڵت (Roosevelt : ٢٥٤) بە قسەی سەعید هومایوون کۆنگرەی یەکەمی حدک لە مانگی خەزەڵوەری ئەو ساڵە دا بەسترا. هەر لەو کۆنگرەیە دا بوو کە بەیاننامەی هەشت مادەیی ئەو حیزبە پەسند کرا ( هەر ئەو:٨٢) . مستەفا ئەمین یش بە پاڵپشتی ژمارەی یەکەمی گۆواری کوردستان  ( ١٥-ی سەرماوەزی ١٣٢٤)باس لە دامەزرانی حدک لە هەوەڵی خەزەڵوەر دەکا. بە ڕای مەک داوڵ دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە دوای ئەو سەفەرە ڕووی دا( هەر ئەو:٤٠٨). هەر وەها ئیگلتن. بە قسەی وی دامەزرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە گۆرێنی ناوی کۆمەڵە بۆ ئەو ناوە لە دوای سەفەری ئاخر و ئۆخرەکانی سێپتامبری ١٩٤٥ ( سەرەتای ڕەزبەری ١٩٤٥) کرا. ئەرفەع یش هەر ئاوا دەڵێ. ئەو دەنووسێ: " بە مەبەستی گونجان لەگەڵ کردەوەی حکوومەتی شووڕەوی بۆ گۆڕینی ناوی حیزبی توودە لە ئازەربایجان بە حیزبی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان هەر ئەوەشیان لە کۆمەڵە داوا کرد و لە سێپتامبری ١٩٤٥ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دامەزرا". (Arfa:٧٩) بە پێی ڕاپۆرتێکی ژاندارمەری ئێران کە لە تێلگڕامی  ١٧/١١/ ١٩٤٥ (١٦-ی خەزەڵوەری ١٣٢٤) وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا ش پشتی پێ بەستراوە دامەزرانی حیزب لەو مانگە دا بووە. بڕوانە:سەنەدەکان:٣١. بە ڕای نادری دامەزرانی حدک لە کۆتاییەکانی گەلاوێژی ١٣٢٤ دا بووە ( نادری: ٥٣)
٨٩.
Eagleton: ٤٣، ٥٧.
٩٠. هومایوون:٨٢.
٩١.سەجادی:٢٨٢.
٩٢. کوچێرا:٢٠٨؛
Arfa: ٧٩؛ مستەفا ئەمین: ٨٧. نەوشیروان مستەفا ئەمین لە لاپەڕەی ٩٣دا بە پاڵپشتی ژمارەی ١٩-ی بڵاوکراوەی ئۆرگانی سازمانی ئینقیلابی حیزبی توودەی ئێران بەڵگەیەکی بە ناوی " مەڕامنامەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان" ی هێناوە کە گۆیا لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٢٤ پەسند کراوە. ئەو مەڕامنامەیە لە ١٩ خاڵ پێک هاتووە کە جگە لە شەڕحی زیاتر لە مەڕ کار وباری پەرەسەندن، هێندێک خاڵی جیاوازی تێدایە لە بەرنامە هەشت خاڵییەکە. ناساندنی نیشانەی حیزب، بەرتەنگ کردنی مانەوە دە چوارچێوەی ئێران
" لە بارودۆخی هەنووکەیی دا"، مافی دامەزراندنی " پێوەندیی کولتووری و ئابووری لەگەڵ دەوڵەتەکانی دیکە، بە دەرەجەی یەکەم لەگەڵ یەکێتی سۆڤییەت"، مافی بەشداری " لە گشت کۆنفڕانسە جیهانییەکان دا کە لە پێناو ژیان و ئاسایشی خەڵک بەڕێوە دەچن" و مافی دەرهێنانی سەرچاوەکان و فرۆشتنی لێکەوتەکانی" بە پێی ویستی خۆ". هەر وەک دەردەکەوێ ئەو نموونانە بە ڕاشکاوی سەربەخۆیی دا دەگرنەوە.
٩٣.هەمان جێ: ٢٤٩.
٩٤. قاسملوو ١٣٩٢: ٥٤.
٩٥.
Koohi-Kamali: ١٠٧.
٩٦.بۆ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بڕوانە: نەوشیروان مستەفا ئەمین: ٩٠؛
Eagleton: ١٠٣.
٩٧.هەر ئەو: ٨٨. ٩٠.
٩٨.
Eagleton: ٦١؛١٣١؛ جو وەیدە ١٣٨٨: ٥٩؛ هومایوون: ٨٣.
٩٩.هومایوون: ٩٥؛ قاسملوو ١٣٩٢: ٦٣؛
Moradi: ٥٣.
١٠٠.حیسامی: ٣٠؛ مستەفا ئەمین: ١٣٣.
١٠١.هومایوون: ٨٦؛ مستەفا ئەمین: ١١٤. ئەو دەقەی کە نەوشیروان مستەفا ئەمین بە پاڵپشتی ژمارەی ١٠ تا ١١-ی ڕۆژنامەی کوردستان ( ١٥. ١٧/١١/١٣٢٤) گێڕاویەتەوە لە ڕووی ڕستە داڕشتن لەگەڵ دەقی هومایوون جیاوازی هەیە . بەڵام لە مانا دا هەر دوو دەق وەک یەک وان.
١٠٢.بڕوانە: مستەفا ئەمین: ١١٢.
١٠٣: هەمان جێ: ١٣١.
١٠٤.بلووریان: ٨٠.  

١٠٥.هومایوون: ٩٠؛ مستەفا ئەمین: ١٣٥. لێرەش دا هێندێک جیاوازی لە ناو دەربڕینەکان دا وەبەر چاو دێ
١٠٦. مرادی ناوی ئەو گردبوونەوەیە دەنێ مەجلیسی دامەزرێنەران هەرچەند بۆ هەڵبژاردنی ئەندامەکانی چ هەڵبژاردن نەکرابوو (
Moradi: ٢٤٣)
١٠٧: مستەفا ئەمین: ١٤٧.
١٠٨.قاسملوو ١٣٩٢: ٨١
١٠٩.
Vali ٢٠١١: ٦٥، ١٦٤.
١١٠.
Arfa: ٨٥؛ کوچێرا: ٢١٢.
١١١.
Vali ٢٠١٩: ٣٨.
١١٢.
Vali ٢٠١١: ٤٩، ١٥٩.
١١٣.بەڵگەکان:٩٥.
١١٤.
Vali ٢٠١١؛ ٤٣، ٥٩.
١١٥.
Eagleton: ٢٧.
١١٦.
Eagleton: ٧٩، ٩١؛ کوچێرا: ٢١٣.
١١٧.هومایوون: ٧٨.زاراوەی لێخۆشبوون نەوشیروان ئەمین دەکاری کردووە. (هەر ئەو: ١٨٤).
١١٨. کوچێرا: ٢١٢.
١١٩.بلووریان: ٦٧.
١٢٠.
Roosevelt: ٢٥٦.
١٢١.هومایوون: ١٥٦.
١٢٢.مەک داوڵ: ٤١٢؛ کوچێرا:٢٢١؛
Roosevelt: ٢٦٢
١٢٣.مستەفا ئەمین: ١٥٢،١٦١.
١٢٤.کوچێرا:٢٢١.
١٢٥.هومایوون: ١٥٥؛ جووەیدە ١٣٨٨: ٦٠؛ مستەفا ئەمین: ١٥٣.
١٢٦.بلووریان: ٨٢.
١٢٧. بڕواننە فیلمی " بەرنامەی جمهووری کوردستان"، بەشی یەکەم. لە ماڵپەڕی ئیران گلۆباڵ ٤-ی ڕێبەندانی ١٣٩١.
١٢٨.
Eagleton: ١٠١، مەک داوڵ: ٤١٢؛ مستەفا ئەمین: ١٦٤.
١٢٩.مستەفا ئەمین: ١٦٤؛ قاسملوو: ١٣٩٢: ٨٥؛
Roosevelt: ٢٦٣
١٣٠: بورزوویی بە دووحەوتوو نامەیەکی دادەنێ کە لە سەرماوەزی ١٣٢٤ تا سەرماوەزی ١٣٢٥ بڵاو دەبووەوە. باسی حەوتوونامەیەکی دیکە دەکا بە ناوی گەلاوێژ و دەنووسێ کە گۆواری نیشتمان لە ٤٠ لاپەڕە دا بڵاو دەبووەوە ( هەر ئەو: ٣٣٥).
١٣١.هومایوون: ٣٠.
١٣٢.قاسملوو ١٣٩٢: ٨٥.
١٣٣.قاسملوو ١٣٩٢: ٨٧.
١٣٤.قاسملوو: ٩٧، ١٦٠.
١٣٥.هەر لەوێ: ٩٧، ١٦٠.
١٣٦.
Roosevelt: ٢٦٤.
١٣٧.بورزوویی:٣٣٠.
١٣٨. کوچیرا: ٢٢٠.
١٣٩. بڕوانە: مستەفا ئەمین: ١٥٨.
١٤٠.
Nebez ١٩٥٨: ٢٨.
١٤١. مستەفا ئەمین: ٣٨.
١٤٢.هەر لەوێ: ١٦٩.
١٤٣.هەر لەوێ: ٩٠.
١٤٤. لە دیدارێک دا کە لە ١٣-ی سێپتامبری ١٩٤٤ ( ٢١-ی خەرمانانی ١٣٢٣) لە نێوان سەرکۆنسوولی سۆڤییەت لە تەورێز حەسەنۆف، لەگەڵ قاسم ئێلخانیزادە و زەبیحی کرا، زەبیحی ئیزنی لە حەسەنۆف خواست تا کۆمەڵە بە  مەبەستی دامەزراندنی تەشکیلات لە باکووری کوردستانی عێڕاق! نوێنەرێک بنێرێتە ئەوێ ( وەرگێڕاوی فارسی ئەو بەڵگەیە بەڕێز حەسەن قازی لە بەر دەست منی ناوە ئەویش لە کتێبی ئەفراسیاو هەورامی " ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕی دووەمی جیهانی" وەرگرتووە کە لە سەر بنەمای بەڵگە سۆڤییەتییەکان نووسیویە و سەدیق ساڵح پێیدا هاتووەتەوە و لە سلێمانی لە ساڵی ٢٠٠٨ بنکەی ژین بڵاوی کردووەتەوە).
١٤٥.نیشتمان، ژمارەی ٣/٤، ٩.
١٤٦. لە نامەیەک  کە لە بەرواری ٨-ی ئۆکتۆبری ١٩٤٤ عەبدولڕەحمان زەبیحی بۆ کۆنسوولی گشتی سۆڤییەت لە تەورێزی نووسیوە باسی گیرانی ٣ کەس لە ئەندامانی کۆمەڵە بە تاوانی پشتیوانی لە دانی ئیمتیازی دەرهێنانی نەوت هاتووە. ئەو نامەیە لەگەڵ حەوت نامەی دیکە لە کتێبی "بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد و قازیی محەمەد ١٩٤١- ١٩٤٧، نووسینی ڕەحیم قازی ئاماژەی پێ کراوە. وەرگێڕانی ئەو نامانە کە ماکی وان بە زمانی تورکی ئازەربایجانین بەڕێز حەسەن قازی لە بەر دەست منی ناوە.
١٤٧.
Eagleton: ١٩٣.
١٤٨.
Vali ٢٠١١: ١٠٢، بڕاونە: پای نووسی ژمارە ١٩، ئەو کتێبە، ئەو جێیەی کە ئاماژە کراوە بە دوو وتار لە ڕۆژنامەی کوردستان دا. لەوانە دایە کە گۆیا یەکەم ئاماژەکان بە مارکس و ئێنگێلس دەبیندرێ. یەکیان لە وتاری : "میللەتی مەزنی ڕووسیا " لە ژمارەی ٣٠ ( ١٢-ی خاکەلێوەی ١٣٢٥) و ئەوی دیکەیان لە وتاری " ئیشتراکی چییە" لە ژمارەی ٧٦ ( ١٥-ی گەلاوێژی ١٣٢٥) دا.
١٤٩. بەڵگەکان ١١٢.
١٥٠.
Vali٢٠١١: ١٠٢.
١٥١:هووشمەند: ١٣٨٤.
١٥٢.ئەو جۆرەی کە بلووریان دەڵێ هەر ئەو باوەڕە بوو کە قازیی محەمەد ڕازی بوو ناوی کۆمەڵە بە حدک بگۆڕێ، ئەو جۆرەی کە لە سەفەری دووەمی قازی بۆ باکۆ باقرۆف ئامۆژگاری کرد بوو. ( بلووریان:٧٢)
١٥٣. لەوێدا هاتووە: " کۆمەڵەی ژ.ک بە حکوومەتی یەکێتی سۆڤییەت ڕادەگەیێنێ کە ٩ میلیۆن نەفەر میللەتی کورد، بە تایبەتی کوردەکانی ئێران، دژی بڕیاری حکوومەتی ئێرانن لە مەر نەدانی ئیمتیازی دەرهێنانی نەوتی باکوور". لە سەرەوەی بەیاننامەکە ئەو دروشمە وەبەرچاو دێ "بژی کورد و کوردستانی گەورە" ( هووشمەند ١٣٨٤)
١٥٤.
Eagleton: ٢٤، ١٧.
١٥٥.قاسملوو ١٣٩٢: ٧٧ ؛ هومایوون: ٧٢. بە ڕای مرادی داوخوازی کوردەکان لەو سەفەرە دا زیاتر کولتووری بوو تا سیاسی و عەسکەری.ئەو بۆ سەلماندنی بۆچوونی خۆی قسەیەکی مۆڵۆتۆف کە ڕووی لە ئیدن بووە دەگێڕێتەوە کە تێێدا تەنیا ڕەهەندی کولتووری ئەو سەفەرە دادەگیرێتەوە (
Moradi: ١٩٨، ٢٣١). بە دیتنی عەبباس وەلی پێداگری لە سەر لایەنی کولتووری ئەو سەفەرە لە بەر ترسی تورکیا و عێڕاق بوو نەکا بزووتنەوەکە بگاتە ئەو وڵاتانەش. ئەو دەمی سۆڤییەت بە پێویستی دەزانی ئەو ترسە لەبەرچاو بگرێ ( Vali ٢٠١١: ٣٩).
١٥٦. بەیات ١٣٨٨: ١٢.
١٥٧.قاسملوو ١٣٩٢: ٧٨.
١٥٨.هومایوون دەنووسێ لە پاییزی ساڵی ١٣٢١ ژمارەیەکی زۆر تفەنگی بڕن
ەو و فیشەک لە لایەن سۆڤییەتەوە هێنرایە مەهاباد، بە شێوەیەک کە هەمان شەو هەر کام لە دانیشتوانی شار تفەنگێک و سەد فیشەکیان پێ گەیشت ( هەر ئەو: ٧٢) ئەو خەبەرە ئەگەر دروست بێ لەگەڵ هەڵوێستی ئەو دەمی سۆڤییەت یەک ناگرێتەوە. دەبێ هۆیەکی دیکە بۆ ئەوە هەبووبێ.
١٥٩.
Moradi: ١٩٣؛Vali ٢٠١١: ٤٤.
١٦٠.
Roosevelt: ٢٥٢؛ مستەفا ئەمین: ٢٦٠.
١٦١.
Moradi: ٢٠٠.
١٦٢. بە ڕای وەلی ئەوە سیاسەتێک بوو کە سۆڤییەت تا ژانڤییەی ١٩٤٦ ( بەفرانباری ١٣٢٤) پێڕەوی لێ دەکرد. ڕاپۆرتە ئەمریکاییەکانیش هەر ئاوایان تێ دەخوێندرێتەوە. لە ڕاپۆرتی ١٥-ی بانەمەڕی ١٣٢٤-ی ڕاگە
یەندکاری سەفاڕەتی ئەمریکا بۆ وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە باس لە دامەزرانی ئەنجومەنێکی پێوەندییە فەرهەنگییەکانی ئێران و شووڕەوی لە مەهاباد لەو بەروارە دا کراوە. ئەنجومەنی کۆبوونەوەکانی خۆی بە زمانی کوردی بەڕێوە دەبرد (بەڵگەکان: ٢).
١٦٣.
Vali  ٢٠١١: ٣٩ لە سەر بنەمای بەڵگەکانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی بریتانیا لە یادداشتی ژمارە ٢١ دا.
١٦٤. بەڵگەکان:٢٢.
١٦٥. 
Swietochowsk ١٩٩٥: ١٤٦؛ ئاوانێسیان: ١٢١.
١٦٦. هووشمەند ١٣٨٤
١٦٧.
Roosevelt: ٢٥٦
١٦٨.بەڵگەکان: ٣٧.
١٦٩.قاسملوو ١٣٩٢: ٧٨.
١٧٠. بەڵگەکان: ٤٨.
١٧١. هەر لەوێ: ٤١.
١٧٢.هەر لەوێ: ٥٥. ئیگلتن دەنووسێ لە کۆتاییەکانی فێڤرییەی ١٩٤٦( سەرەتاکانی ڕەشەمەی ١٣٢٤)  دوو
بار کە بریتی بوو لە ٥٠٠٠ چەک ( تفەنگ، موسەلسەل، دەمانچە و کۆڵت) هاتە ناو مەهاباد.( Eagleton: ٧٥).
١٧٣. هەر لەوێ: ٤١.
١٧٤.
Moradi: ٢٦٨.
١٧٥.
Arfa: ٧٨.
١٧٦. ئاماژەیە بە دامەزرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢-ی خەزەڵوەری ٢٤ لەو شارە دا،
١٧٧.
Nebez: ١٢٨٥: ٨٥.
١٧٨. مستەفا ئەمین: ١٢٨
١٧٩. یگوورا: ١١٨.
١٨٠.
Moradi: ٢٦٩.
١٨١.هومایوون: ١١٢.
١٨٢.
Eagleton: ٤٠.
١٨٣.
Eagleton: ١٠٦،
١٨٤. هەر لەوێ: ٧٤.
١٨٥.
Swietochowski ١٩٩٥: ١٤٦؛ ئاوانێسیان: ١٢١.
١٨٦.
Eagleton: ٤٣.
١٨٧. هەر لەوێ: ٧٧.
١٨٨.بڕوانە: نامەی ١٧-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ی ڕۆسۆ بۆ وەزیری ک
اروباری دەرەوەی ئەمریکا، لە: بەڵگەکان: ٤٣ دا.
١٨٩.بڕوانە: ڕاپۆرتی کۆنسوولی ئەمریکا لە تەورێز ١٢-ی بەفرانباری١٣٢٤، لە : بەڵگەکان: ٣٩ دا.
١٩٠.هومایوون: ٨٠.
١٩١. قازیی محەمەد لە میتینگێک  لە ڕۆژی ٢١-ی ڕێبەندانی ١٣٢٦ دا گوتی: دوو جار لە لایەن ئازەربایجانەوە  بانگ کرام بۆ تەورێز کە لە ئازەربایجان دا بمێنینەوە. من پێشنیاری ئەوانم قبووڵ نەکرد، چونکە نەتەوەی کورد چوار ساڵە کە خودموختارە و داوای سەربەخۆیی و پەیوەست بوونی هەموو خاکی کوردستان بەسەریەکەوە دەکا. زۆر بۆم دژوار بوو کە لەومافە دەست هەڵگرم". کوردستان ٣٠/١٢/٢٤. لە: مستەفا ئەمین: ٢٤٩. وەرگیراوە.
١٩٢.بەڵگەکان: ٤١.
١٩٣. هەر لەوێ: ٤٣.
١٩٤.
Swietochowski: ١٤٦.
١٩٥.بورزوویی: ٣٢٤.
١٩٦.
Moradi: ٢٣٠.
١٩٧.
Swietochowski:١٩٩٥: ١٤٦.
١٩٨. هەر لەوێ: ١٤٦.
١٩٩. واژۆکارانی پەیمانەکە بریتی بوون لە: پیشەوەری، پادگان، جاوید، بی ریا، قازیی محەمەد، محەمەدحوسین سەیف قازی،سەید عەبدوڵا گەیلانی، ئەمەر خان شکاک، ڕەشید بەگی هەرکی، زێڕۆ بەگی بەهادوڕی هەرکی.
٢٠٠.هەر ئەو: ١٠٤.
٢٠١.
Vali ٢٠١١: ٥٩.
٢٠٢. ڕاپۆرتی بە ور
دە ڕیشاڵی سەفارەتی ئەمریکا بۆ وەزاڕەتی کاروباری ناوخۆ بە ناوی" پێشوەچوونە سیاسییەکان لە ناو کوردەکانی ئازەربایجان  لە سالی ١٩٤٦ دا"، بەرواری ٢٥-ی بەفرانباری ١٣٢٥: ٩٥.
٢٠٣. هەر لەوێ: ٩٨.
٢٠٤،هەر لەوێ: ١٠٠
٢٠٥. ڕاپۆرتی بەرواری ٧-ی ڕێبەندانی ١٣٢٥-ی سیرڤیسی دەرەوەی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە: بەڵگەکان: ١٣٥ دا.
٢٠٦. بەڵگەکان: ١٥٤.
٢٠٧.
Eagleton: ١٠٩.
٢٠٨.بەڵگەکان: ٥٣.
٢٠٩.هەر لەوێ: ٦٩.
٢١٠.هەر لەوێ: ١٠٤، ١١٣، ١١٧.
٢١١. جو وەیدە ١٣٨٨: مەبەست لە دەوڵەتەکان میحوەر دەوڵەتەکانی هاوپەیمانی ئاڵمان لە شەڕی دووەمی جیهانی دایە.
٢١٢.هومایوون: ١٥٠. بە قسەی نەبەز هەم هیوا و هەم کۆمەڵە هیوایان بە بریتانیا و ویژدانی هاوپەیمانان بوو. لە هیوا دا کەسانێک هەبوون کە بەرگرییان دەکرد لە بەرژەوەندییەکانی بریتانیا.
  Jamal Nebez١٩٨٥: ٦٩.
٢١٣: ناوی وتارەکە " ئەستێرەیەکی تازە لە ئاسمانی چاپەکانی کوردیدا " یە کە لە ژمارەی ٣/٤
نیشتمان لە سەرماوەزی ١٣٢٢ دا بڵاو بووەتەوە.
٢١٤.
 Eagleton: ٦١، ٥٤.
٢١٥.
Koohi- Kamali: ٩٦.
٢١٦. بەڵگەکان: ١١٠.
٢١٧. لە:
Vali وەرگیراوە ٢٠١١: ٣٦.


دڕێژەی هەیە ...


 

No comments: