پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجان به پێی ڕیوایه‌تی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار
چه‌نده ده‌کرێ به قسه‌ی که‌سێک باوه‌ر بکرێ که له
ژیانی سیاسی ڕابردووی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟
تێبینییه‌کی پێویست
دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار له سه‌رده‌می حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان دا جێگری سه‌رۆکی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان بوو. دوای شکانی بزووتنه‌وه له گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ڕێبه‌ران له چۆمی ئاراز په‌ڕیوه و له‌باکۆ نیشته‌جێ بوو.به پێی نووسراوه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی ئازه‌ربایجان ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له پێلێنۆمی هه‌راوی ئه‌و فیرقه‌یه دا له مانگی ژووه‌نی 1953 وه‌کوو یه‌ک له 12 ئه‌ندامی کاتی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و فیرقه‌یه ههلدهبژێدرێتهوه. [1] دواتر جهانشاهلوو ، به‌ره به‌ره له ئیده‌ئاله‌کانی پێشووی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و که‌مپه‌ینێک وه‌ڕێده‌خا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاتراوه سیاسییه‌کان بۆ ئێران و له ساڵی 1972 دێته بێرلینی ڕۆژئاوا و پێوه‌ندی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌به‌ستێ، جێهانشاهلوو له سه‌ر داوای ساواک ( رێکخراوی ئیستیخباراتی سیاسی ئێران) بیره‌وه‌رییه‌کانی به ناوی " ما‌و بیگانگان" له ساڵانی 1970کان له بێرلین بڵاو ده‌کاته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه بۆ خۆی له کاتی شاییدی دان له محاکه‌مه‌ی جاسووسێکی ئێرانی له بێرلین له ساڵی 2003 داده‌ڵێ : " شاییدی دانی نوسرهتووڵای جێهان شاهلوو . شایید له ناساندنی خۆیدا گوتی پژیشک و دانیشتووی بێرلینم. به پێی ڕۆژ ژمێری ئێرانی ته‌مه‌نم 90 ساڵه، به‌ڵام له ئاڵمان تاریخی له دایکبوونی منیان به هه‌ڵه نووسیوه و به پێی ئه‌و تاریخه 88 ساڵم عومره. نێوبراو له وڵامی پرسیاره‌کانی سه‌رۆکی دادگه دا گوتی ، به‌ڵی کاتێک ئه‌من له یه‌کێتی شووره‌وی ڕا هاتمه بێرلین، به ئیحتیمال له ساڵی 1972. که‌سێکی دیکه به‌رپرسی ساواک بوو لێره. ئه‌و ئاغایه له لایه‌ن تیمسار نه‌سیری یه‌وه [ سه‌رۆکی ئه‌و کاتی ده‌زگای ساواک]پێوه‌ندی له گه‌ڵ من هه‌بوو و پێی گوتم تیمسار نه‌سیری گوتوویه بیره‌وه‌رییه‌کانم بنووسم. دوایه ئه‌و ئاغایه گۆڕا و ئاغای سه‌دری جێی ئه‌وی گرته‌وه [ سه‌دری تاونبارکراوی دادگه که بووه]. ئاغای سه‌دری دیداری له گه‌ڵ من هه‌بوو، ئه‌و پێی گوتم تیمسار نه‌سیری گوتوویه فه‌رمانمان داوه به سهرکۆنسوولخانهی ئێران له باکۆ ڤیزا بده‌ن به کچه‌که‌تان تا بتوانێ له‌وێ ده‌رکه‌وێ و ئێوه چ گرفتێکتان نه‌بێ و شاهه‌نشا محه‌مه‌د ڕه‌زای په‌هله‌ویش سرنجێکی تایبه‌تی ده‌داته سه‌رکاری ئێوه و گوتوویانه بیره‌وه‌رییه‌کانی بنووسێ"[2]
ئه‌و شیکردنه‌وه کورته‌ی سه‌ره‌وه به قسه‌ی نووسه‌ر خۆی ده‌یسه‌لمێنێ که له کاتی نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌کاندا، دوکتور جێهان شاهلوو به پاشگه‌ز بوونه‌وه له ڕابردووی ،وه‌کوو که‌سێکی چۆکداداو له هه‌مبه‌ر نه‌یاری پێشوو دا کاغه‌زی ڕه‌ش کردووه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت زۆرێک له فاکتهکانیشی هه‌ڵبه‌ستووه، بۆوێنه، تاوانبارکردنی قازی محه‌مه‌د به هه‌بوونی پێوه‌ندی شاراوه له گه‌ڵ ئینگلیسییه‌کان، کۆبوونه‌وه‌ی قازی محه‌مه‌د- پیشه‌وه‌ری – موزه‌فه‌ری فیرووز، یان دانانی حزبی دێمۆکراتی کوردستان و کۆماری کوردستان به به‌شێک له ته‌شکیلاتی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان، هه‌روه‌ها بۆچوونی پۆزیتیڤ سه‌باره‌ت به مه‌لا مسته‌فای بارزانی و سه‌رکۆنه‌کردن و تاوانبار کردنی که‌سانی وه‌کوو ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ، به‌تایبه‌تی له سه‌روبه‌ندێک دا که سه‌رۆکایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی کورد له کوردستانی عێراق پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ ڕێژیمی ئێران دا هه‌بووه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا ئه‌و به‌شه له بیره‌وه‌رییه‌کانی جێهانشاهلوو ده‌کرێ یارمه‌تی بکا به تیشک هاویشتنه سه‌ر به‌شێک له مێژووی سیاسی کوردستان.
حه‌سه‌نی قازی
دیسامبری2007
[1] آذربایجان، ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان، 1ی گه‌لاوێژی 1385 ( هه‌تاوی)
[2] ڕاپۆرتی دادگه کردنی ئیره‌جی سه‌دری له بیرلین 26ی ئووت – 29ی سێپتامبری 2003
نۆڤامبری 2003، چاپی یه‌که‌م، ئینتیشاراتی سازمانی فیداییانی گه‌لی ئێران
پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان و ئازه‌ربایجان به پێی ڕێوایه‌تی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار له کتێبی " ما و بیگانگان " دا، چاپی دوویه‌م، تاران ، نشر ورجاوند، 1380، 248 لاپه‌ڕه، زمانی فارسی
لاپه‌ڕه‌ی 206، 207، 208، 209، 210
" دوای هاتنی من بۆ ته‌ورێز بابه‌تێکی دیکه‌ی که ئاغای پیشه‌وه‌ری له گه‌ڵی هێنامه گۆڕێ، پێوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له گه‌ڵ کورده‌کان بوو.
له جێ‌دا ڕووسه‌کان بۆ سازکردنی حیزبێک به ناوی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان و پێک هێنانی گۆیا کوردستانی دێمۆکرات و ئازاد ئاغای قازی محه‌مه‌دیان هه‌ڵبژارد.
ئاغای قازی محه‌مه‌د و برایه‌که‌ی ئاغای سه‌دری قازی گۆیا له کۆنه‌وه له گه‌ڵ مه‌ئموورینی ئینگلیسی سهروکاریا هه‌بووه تا ئه‌و جێیه‌ی که چه‌ند خول ئاغای سه‌دری قازی ئه‌و جۆره‌ی بڵاو ببووه‌وه به یارمه‌تی ئه‌وان بوو به نوێنه‌ری مه‌جلیسی شوورای میللی.
ڕووسه‌کان به‌ر له‌وه‌ی هانی ئاغای قازی محه‌مه‌د بده‌ن بۆ به‌رپاکردنی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان هه‌وڵێکی زۆریان دا که کورده‌کانی دیکه‌ش بۆ دامه‌زراندنی کوردستانی یه‌کگرتووی ڕووسی پێمل بکه‌ن به‌ڵام هه‌وڵ و کڕوکاشی ئه‌وان چی لێ شین نه‌بوو، چونکوو له لایه‌که‌وه ده‌ستیان وهکوردهکانی به‌شی سه‌ره‌کی کوردستان وه‌کوو سه‌قز و بانه و مه‌ریوان و هه‌ورامان و گه‌ڕووس و که‌لهوڕ و سه‌نجاوی و مهندمی و قه‌ڵخانی و ئه‌رده‌ڵان و جوانڕۆ و ڕه‌وانسه‌ر ڕانه‌ده‌گه‌یشت ، و ئه‌و شاندانه‌ی ئه‌وانیش که چووبوونه‌وه لای هێندێک له عه‌شیره‌ته کورده‌کان به ناهومێدی یه‌وه گه‌ڕانه‌وه و لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کورده‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به تایبه‌تی کورده شکاکه‌کان که ئازاترین کورده‌کانی ئازه‌ربایجانن ڕوویه‌کی خۆشیان نیشان نه‌دان. به ناچار ئه‌وان هه‌موو هیوای خۆیان به ئاغای قازی محه‌مه‌د و براکه‌ی سه‌دری قازی و کورده موکری و قادرییه‌کان به‌ست.
ئاغای قازی محه‌مه‌د ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که، پیاوێکی خوێنده‌وار و جیهاندیتوو بوو، زۆر له توانایی خۆی زیاتر شاپه وگاپهی ده‌کرد و مزگێنی دابوو به ڕووسه‌کان که گۆیا هه‌موو کورده‌کانی ئێران و به‌شێک له کورده‌کانی عێراقیش ده‌هێنێته ژێر نفووزی ئه‌وان ، و ڕووسه‌کانیش به قسه‌ی ئازه‌ربایجانییه‌کان که لاقڕهن، هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری چڵێس زوو فریو ده‌دا، زۆر به توندی ببوونه هۆگری مزگێنییهکانی ئاغای قازی محه‌مه‌د به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که چه‌کێکی زۆریان له به‌ر ده‌ستی نا و به شێلگیری گوشاریان ده‌هێنا بۆ سه‌ر ئاغای پیشه‌وه‌ری و ده‌زگای ڕێبه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان که به‌شێک له داهاتی ئازه‌ربایجان له به‌ر ده‌ست ئاغای قازی محه‌مه‌د بنێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن هه‌موو کورده‌کان به قازانجی ڕووسه‌کان هان بده‌ن.
ئاغای پیشه‌وه‌ری و کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان و ده‌زگای ده‌وڵه‌تی وی که بۆخۆی بۆ به‌ڕێوه بردنی ئازه‌ربایجان ده‌سته‌ویه‌خه‌ی که‌م پاره‌یی بوون، نه‌یان ده‌توانی فه‌رمانی ڕووسه‌کان بۆ پێخۆشبوونی ئاغای قازی محه‌مه‌د به جێ بگه‌یێنن، جا بۆیه هه‌میشه جۆره نێوانناخۆشییهک له نێوانیان دا هه‌بوو. بابه‌تێکی دیکه‌ش که له‌و دژوارییه‌ی زیاد ده‌کرد سه‌روه‌به‌رنه‌هێنانی کورده‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان بۆ ڕێبه‌ری ئاغای قازی محه‌مه‌د بوو، به شێوه‌یه‌ک که ئه، ئه‌و کاره‌ی به ئاکامی دنه‌دانی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان ده‌زانی و له لای ئاغا ڕووسه‌کان سکاڵای له ئاغای پیشه‌وه‌ری ده‌کرد.
چه‌ند ڕۆژێک دوای هاتنی من بۆ ته‌ورێز کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له کۆبوونه‌وه‌ی خۆی دا خیلافه‌کانی نێوان خۆی‌و فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستانی له به‌ر ئه‌وه‌ی که من خۆم عه‌شیره‌تم و له گه‌ڵ کورده‌کان که عه‌شیره‌تن چاکتر ده‌توانم بێمه ڕه‌دایێ به من ئه‌سپارد و ئاغای پیشه‌وه‌ری له چاره‌سه‌ری ئه‌و دژوارییه دۆش دامابوو و به زیره‌کییه‌وه خۆی لێ دزییه‌وه.
شه‌وی ئه‌و ڕۆژه ئاغایان حه‌سه‌ن حه‌سه‌نۆف ده‌بیری سێهه‌می پارتی بۆڵشه‌ویکی ئازه‌ربایجان و میرزا ئیبراهیمۆف وه‌زیری فه‌رهه‌نگ ( سه‌رۆککۆماری دواتر) دیداریان له من کرد و داوایان لێکردم ئیمتیازی زیاتر بده‌م به کورده‌کان. ئه‌من پێم گوتن من له دانی هه‌موو ئیمتیازێکی مه‌جاز و یارمه‌تی به کورده‌کان ده‌ست ناگێڕمه‌وه چونکوو من له ڕوانگه‌ی برایه‌تی ڕا چ جیاوازییه‌ک له نێوان کورد و ئازه‌ربایجان دا ناکه‌م، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی که داوخوازی و ویستی ئه‌وان شیاوی قبووڵ کردن بێ.
ئه‌من نازانم که ئه‌و ئاغایانه له‌مباره‌یه‌وه له ته‌ک قازی محه‌مه‌د دا چی‌یان گوتبوو، به‌ڵام ڕۆژێک دوای ئه‌مه، دوای ئه‌وه‌ی من که به ته‌له‌فون ئاغای قازی محه‌مه‌دم بۆ وتووێژ و ڕاوێژ بانگهێشتن کرد بێ بۆ باش وه‌زیری
[ ناوه‌ندی سه‌رۆکوه‌زیرایه‌تی ] ، به‌ڕێزیان دوای موجامه‌لاتی زۆر گوتیان له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده کورده‌کان هه‌موویان له ماڵی ئه‌وان کۆبوونه‌ته‌وه و پێیان خۆشه له گه‌ڵ من دیدار و وت‌ووێژیان هه‌بێ و ناکرێ هه‌موویان بهێندرێن بۆ باش وه‌زیری ، تکا ده‌که‌م ئێوه وه‌رن و سهرفهرازمان که‌ن. من بانگهێشتنی به‌ڕێزیانم قبووڵ کرد و ڕۆژی دواتر چووم بۆ دیداریان.
کاتێک گه‌یشتمه ئه‌و کۆڵانه‌ی که ئاغای قازی محه‌مه‌د و ژماره‌یه‌ک له سه‌رۆکه کورده‌کان له‌وێ له ماڵێک دابه‌زیبوون له هه‌موو جێیه‌ک چاوم به ماشێنی جیپی که به دروشم ڕازاندرابوونهوه و به ماشێنی خودکاری قورس که‌وت. شۆفێره‌که‌ی من گوتی که ئه‌وان به‌و جیپانه له شاری [ مه‌به‌ست ته‌ورێز ه] له هه‌موو جێیه‌ک دا له هاتووچوو دان. گرووپێک نزیک به 100 که‌س له ئاغایانی کورد هه‌موو پڕ چه‌ک به درێژایی کۆڵانه‌که تا به‌ر ده‌رکه‌ی ماڵی ئاغای قازی محه‌مه‌د هاتبوونه پێشوازی من و تاحهوشهی ماڵه‌که له‌گه‌ڵم هاتن و ئاغای قازی محه‌مه‌دیش به پیلمه‌وه هات و بردمیه تالارێک که سرتاسهر سه‌رۆکه‌کانی کوردی موکری و قادری لێ دانیشتبوون و له سه‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسه‌که دا پیاوێکی پیر له سه‌ر به‌رماڵ ڕووه‌و قیبله ( ڕووگه) دانیشتبوو و دۆعای ده‌کرد. دواتر زانیم ئه‌وه ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵێک له سۆفییه کورده‌کانه.
ئه‌من دوای سه‌ره‌تایه‌ک که هه‌موومان ئێرانین و کورده‌کان پاکترین برایانی ئێرانی ئێمه‌ن، ڕووه‌و قازی محه‌مه‌د و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کورد گوتم که بۆ جێ به جێ کردنی داواکانی شیاویان ئاماده‌مه.ئاغای قازی محه‌مه‌د که سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی کوردیشی ئاماده کردبوو بابه‌ته‌که‌ی ئاوا ده‌ست پێ‌کرد که له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئازه‌ربایجان و کوردستان دا شۆڕشی دێمۆکراسی کراوه و هه‌موومان له نیری یه‌خسیری فارسه‌کان ڕزگارمان بووه، هه‌نووکه دوو برای ئازه‌ربایجانی و کورد ده‌بێ برایانه بژین و له هه‌موو بابه‌تێکه‌وه به‌رابه‌ر و یه‌کسان بن؛ بۆیه پێشنیار ده‌که‌م له سه‌ره‌تاوه شاره‌کانی ئازه‌ربایجان و کوردستان که زیاتر له به‌ر ده‌ست برایانی ئازه‌ربایجانی دان یه‌کسان دابه‌ش بکه‌ین و هێندێک له شاره‌کان بخه‌ینه به‌ر ده‌ست کورده‌کان. من پرسیارم کرد بۆ وێنه کام شار؟ به‌ڕێزیان وه‌ک بموونه ناوی شاره‌کانی ڕه‌زائییه (ورمێ) و سه‌ڵماسی هێنا. من گوتم شاره‌کان له به‌ر ده‌ست هه‌موان دان و ناکرێ شارێک ته‌نیا به ئازه‌ربایجان نشین یان کورد نشین دابندرێ ، چونکوو هه‌رکه‌س له هه‌ر شارێکی که پێی خۆش بێ ده‌توانێ بژی و ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئازه‌ربایجانییه‌کان و ئاسۆرییه‌کان و هه‌رمه‌نییه‌کان که پشتاوپشت ، ڕه‌نگه هه‌زاران ساڵ بێ له سه‌ڵماس و ورمێ و شاره‌کانی دیکه دا ژیاون و ماڵ و باخ و زه‌وییان تێیاندا هه‌یه ناچار بکه‌ین ده‌ست له هه‌موویان به‌ر دهن و بڕۆن. شاره‌کان بۆ هه‌موو برایانی ئازه‌ربایجانی و کورد و ئاسۆڕی و هه‌رمه‌نی ئازادن و ئێمه شارێکی تایبه‌تی مان تائێستا نه‌بووه و له‌مه‌و دواش ناتوانین هه‌مان بێ.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که ئاغایانی قازی محه‌مه‌د و سه‌رۆکه‌کانی دیکه‌ی کورد هێنایانه گۆڕێ به‌شکردنی داهاتی ئابووری و دارایی ئازه‌ربایجان به دوو به‌شی یه‌کسان له گه‌ڵ کورده‌کان بوو، به‌و مانایه که داهاتی ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌مووی و هه‌موو ساڵێک بێ له به‌ر چاوگرتنی هه‌ژماری خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان و کورد به دووبه‌شی یه‌کسان دابه‌ش بکرێ و نیوه‌ی له به‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی دێمۆکراتی کوردستان بندرێ. له‌و ناوه دا له سه‌ر به‌شی قه‌ند و شه‌کر و چا و لاستیکی ئۆتۆمۆبیل که له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دا سه‌رانه و به کۆپێن دابه‌ش ده‌کرا قسه کرا و داوایان کرد ئه‌وانه‌ش به دوو به‌شی یه‌کسان دابه‌ش بکرێن. خوێنه‌ره‌وان ده‌زانن که له‌و سه‌روبه‌ندی دا ئازه‌ربایجان زیاتر له 3 میلیۆن دانیشتووی هه‌بوو، هه‌ژماری کورده‌کان ئه‌و ده‌می ڕه‌نگه له سه‌د هه‌زار نه‌فه‌ری تێنه‌په‌ڕاندبێ. ئه‌من وه‌بیر ئاغایانم هێنایه‌وه که داهاتی وڵاتێک یان ئه‌ستانێک ئی هه‌رکام له خه‌ڵکی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌یه که ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ بدرێته‌وه به ئه‌وان و ناکرێ ئه‌وه بدرێ به که‌سی دیکه. له‌و ناوه دا قه‌ند و شه‌کر و چا به سه‌رانه ده‌درێ، جا ئه‌وه‌ی وه‌ریده‌گرێ ، چ ئازه‌ربایجانی و چ ئاسۆری و کورد و هه‌رمه‌نی بێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێ به‌شێک له‌و، چ ده‌گا به نیوه‌ی ئه‌و، بدرێ به گرووپێکی تایبه‌تی. به‌ڵام لاستیکی ئۆتۆمۆبیل ته‌نیا ده‌درێ به‌و که‌سانه که خاوه‌نی ئۆتۆمۆبیلی دیاریکراو بن و ناکرێ به که‌سێک بدرێ که ئۆتۆمۆبیلی نییه و له بازاڕی ڕه‌ش دا بیفرۆشێته‌وه.جگه له‌وه ئاغایان گوتیان به‌ر له دامه‌زرانی ده‌زگای فیرقه، ئیداره‌ی ئابووری ئازه‌ربایجان توتنێکی زۆری له وه‌رزێرانی کورد کڕیوه، به‌ڵام ئێستا وه‌زاره‌تی ئابووری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له دانی پاره‌ی ئه‌و تووتنه ده‌ست ده‌گێڕێته‌وه و ئه‌و پاره‌یه به قه‌رزی تاران ده‌زانێ. من وه‌بیر ئاغایانم هێنایه‌وه که ئه‌م داوخوازه‌ی ئه‌وان به حه‌قه و هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمان ده‌ده‌م که وه‌زاره‌تی ئابووری به هه‌ر کام له تووتنکاران که ڕه‌سیدیان به‌ده‌سته‌وه‌یه پاره بدا. به‌شی قه‌ند و شه‌کر و چایش به پێی ناسنامه به هه‌موو که‌س ده‌درێ و له‌مه‌ودواش من و هاوکاره‌کانی دیکه‌م به تایبه‌تی ئاغای پیشه‌وه‌ری له هه‌موو جۆره یارمه‌تییه‌کی سه‌باره‌ت به برایانی کورد پێمان بکرێ و له ده‌ستمان بێ ته‌نه‌خی ناکه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئاغای قازی محه‌مه‌د بۆ خۆی که پیاوێکی خوێنده‌وار و به ئه‌زموون بوو ، باش ده‌یزانی که زۆرێک له داوخوازهکانینادروسته، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له نێو سه‌رۆکه کورده‌کانی که له‌وێ گردببوونه‌وه، قسه‌ی زیاتر بڕوا، ئه‌و داوخوازانه‌ی وه‌کوو ویستی به‌حه‌قی کورده‌کان هێنایه گۆڕێ.
لێره دا ده‌بێ وه‌بیر بهێنمه‌وه که کورده‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان وه‌کوو کورده‌کانی ڕه‌زاییه و به‌شێکی لێواری سه‌رده‌شت و کورده‌کانی شکاک له بنا‌وان دا ئاغای قازی محه‌مه‌دیان به نوێنه‌ری کورد نه‌ده‌زانی و حیسابیان بۆ نه‌ده‌کرد. سه‌رۆکی ئه‌و عه‌شیره‌تانه هه‌موویان ڕاسته‌وڕاست پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ئێمه دا هه‌بوو و چه‌ک و پاره و پێداویستییه‌کانی دیکه‌ی پارتیزانی خۆیان له ماڵییه‌ی ئه‌ڕته‌ش [ ی ئازه‌ربایجان ] وه‌رده‌گرت و به ئاغای تیمسار سه‌رتیپ نه‌وایی ئه‌سپێردرابوو که له هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ک به ئه‌وان ته‌نه‌خی نه‌کا و ته‌نانه‌ت زۆر جاران پێداویستییه‌کانی ئه‌وان به‌ر له پێداویستییه‌کانی ئه‌ڕته‌شی خۆمان پێک بهێنێ. هێندێک له کورده‌کان پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د ئه‌وه‌نده ناخۆش بوو که له‌و میوانییانهی که ئاغای قازی محه‌مه‌د تێیاندا ئاماده بووبا، به‌شدارییان نه‌ده‌کرد، بۆیه ئێمه به ناچاری ئه‌وانمان به جوێ بانگهێشتنی میوانییان ده‌کرد.
کورده‌کانی بارزانیش به سه‌رده‌سته‌یی ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی که له‌باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی عێراقه‌وه هاتبههنه لای ئێمه حیسابێکی جیاوازیان هه‌بوو و پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ماڵییه‌ی ئه‌ڕته‌شی ئێمه دا هه‌بوو و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده نه‌بوون بۆ دیدار و هاوکاریش له گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د. ءاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی که له ئه‌ڕته‌شی ئێمه دا ده‌ره‌جه‌ی سه‌رتیپی هه‌بوو به دروست یان نا درروست ئاغای قازی محه‌مه‌دی به عه‌میلی ڕێکخراوی ئیستیخباراتی ئینگلیستان دا ده‌نا.
دوای ماوه‌یه‌ک شاره‌بانی و نیگه‌هبانی ( ژانده‌رمه‌ری) ئازه‌ربایجان گوزارشتی دا به ئێمه که هه‌ر دوو حه‌وتوویه‌ی جارێک له ڕۆژ و سه‌عاتێکی دیاریکراو له بیابانیك له نێوان سه‌ڵماس و ورمێ دا ئاغای قازی محه‌مه‌د و هاوڕێیانی چه‌کداری له جیپێک دا له گه‌ڵ کۆسنوولی ئینگلیس که له ته‌ورێزه‌وه ده‌چێته ئه‌وێ دیدار ده‌کا. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته به شێلگیری ده‌گه‌یشته ده‌ست ئێمه ئاغای پیشه‌وه‌ری له دیداری خۆی له گه‌ڵ ڕووسه‌کاندا ئه‌وه‌ی پێ ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام ئه‌وان وایان نیشان دا که ئاگایان له‌مه هه‌یه و ته‌نانه‌ت گوتیان که ئێوه ده‌ست له‌وکاره وه‌رمه‌ده‌ن.
بابه‌تێکی دیکه‌ی که له دوایین مانگی فه‌رمانره‌وایی فیرقه له ئازه‌ربایجان بۆ ئێمه ئاشکرا بوو ئه‌وه بوو که کورده‌کانی به‌رده‌ستی قازی محه‌مه‌د ، ته‌نانه‌ت یه‌ک له ده‌ی ئه‌وه‌ی گوزارشتی ده‌کرد و بۆ مخاریجی ئه‌وان پاره‌ی لێ وه‌رده‌گرتین ، نه‌بوون. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌رکه‌وت زۆربه‌ی ئه‌و چه‌کانه‌ی به‌ڕێزیان له ڕووسه‌کانی وه‌رگرتبوو له لایه‌ن ده‌ڵاڵانی چه‌ک و چۆڵه‌وه به کورده عێراقییه‌کان ده‌فرۆشران تا ئه‌و جێیه‌ی که پاسدارانی سنوور چه‌ندین جار ئه‌و قاصاغچیانهیان به‌و چه‌کانه‌وه که کڕیبوویانن گرت و کڕیاران نێو و نێونیشانی فرۆشیارانی کوردیشیان درکاند.
هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌وه‌ران ده‌زانن که ئاغایانی قازی محه‌مه‌د و سه‌دری قازی و مه‌نووچێهر!! خانی سه‌یفی قازی [ مه‌به‌ستی نووسه‌ر حه‌مه‌حوسین خانی سه‌یفی قازی یه ] برازای!! [ ئامۆزای دایکوبابی]
ئه‌وان دوای گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌شی شاهه‌نشایی بۆ ئازه‌ربایجان به فه‌رمانی دادگه‌ی ئه‌ڕته‌ش تیره‌باران کران."
.......................
لاپه‌ڕه‌ی 244 ، 245 ، 246 و 247 کتێبی " ما‌و بیگانگان"
شایه‌د مانگونیوێکیش هه‌ر وا ڕابوارد، هه‌ر ئاوا ئاغایانی سادچیکۆف و موزه‌فه‌ری فیرووز بۆ به‌ستنی په‌یمانێک له به‌رژه‌وه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان هه‌وڵیان ده‌دا. له‌و کاته دا ئاگادار بووین که ده‌سته‌یه‌کی نوێنه‌ران به سه‌رۆکایه‌تی ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاغای قه‌وام بۆ درێژه پێدانی وتووێژه‌کان و به‌ستنی په‌یمان دێن بۆ ته‌ورێز.
ئێمه به گه‌رمی میوانداریمان له‌و گرووپه کرد ، ئه‌وه‌ی وه‌بیرم بێ جگه له ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز که‌سی هه‌ڵکه‌وتووی ئه‌و گرووپه ئاغای سه‌رتیپ هیدایه‌ت بوو ( ئه‌ڕته‌شبود و سه‌رۆکی دواتری ستادی ئه‌ڕته‌ش)، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌موو ده‌سته‌ڵات به ده‌ستی ئاغای فیرووز بوو و وا وه‌به‌رچاو ده‌هات که تیمسار هیدایه‌ت به کرده‌وه چاو و گوێی محه‌مه‌د ڕه‌ز شایه له‌و گرووپه دا. له لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه ئاغای پیشه‌وه‌ری و دوکتور جاوید و من به شدار بووین و نوێنه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ئاغای قازی محه‌مه‌د بوو. پاش دوو ڕۆژ وتووێژ و گه‌ڵاڵه کردنی چه‌ند ڕێکه‌وتننامه که هیچیان ئاکامی نه‌بوو، ڕۆژی سێیه‌م ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز ده‌قی رێکه‌وتننامه‌یه‌کی گه‌ڵاڵه کرد که دوای په‌سندکرانی نوێنه‌رانی هه‌ر دوو لا بۆ په‌سندی یه‌کجاره‌کی بچێته به‌ر ده‌ست مه‌جلیسی شووڕای میللی و ئیمزای ئاغای قه‌وام و شا بگا . هه‌ڵبه‌ت به گشتی، جگه له هێندێک ماده نه‌بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه له لایه‌ن مه‌جلیسی شوورای میللی ڕا په‌سند کرابا و شا ئیمزای خۆی پێوه نابا، ئازه‌ربایجان به بێ خوێن ڕشتن ده‌یتوانی بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی دایکی نیشتمان و شایه‌د چاره‌نووسی زۆر که‌سان و له وانه ، ئی من ، ئه‌وجۆره‌ی که لێی هات نه‌ده‌بوو. ئاغای فیرووز رێکه‌وتننامه‌که‌ی ماده به ماده ده‌خوێنده‌وه و ده‌یخسته به‌ر باس و لێدوان و بیری ئاماده بووانی ده‌ویست. ئاغای تیمسار هیدایه‌ت له سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌کان بێده‌نگ بوو و هیچ بیری ده‌ر نه‌ده‌بڕی و ئه‌من یه‌که‌م جار بوو که له نزیکه‌وه ناسیاویم له گه‌ڵ په‌یدا ده‌کرد.
کاتێک که ماده‌کانی رێکه‌وتنه‌که گه‌یشته فیرقه‌ی کوردستان، ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز ماده‌یه‌کی خوێنده‌وه که من واقم وڕ ما. هه‌ڵبه‌ت ئه‌من هه‌مان عیبارهیم وه‌بیر نایه، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی که زۆر قووڵ کاری له سه‌ر کردم مانای ئه‌وم دوای تێپه‌ڕینی ئه‌هه‌موو ساڵانه هێشتا هه‌ر له بیره که ئه‌ویش ئاوا بوو که ده‌وڵه‌تی ئێران لێبووردنی گشتی ده‌ر ده‌کا بۆ هه‌موو ئه‌و کوردانه‌ی که له ڕه‌وتی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان دا به‌شدارییان کردووه و بۆ باشتر کردنی وه‌زعی کوردستان پاره‌یان له به‌ر ده‌ست ده‌نێ و له بری ئه‌وه کورده‌کانیش له هه‌ر جۆره ئیدیعایه‌کی ئه‌رزی خۆیان سه‌باره‌ت به خاکی ئێران ده‌ست هه‌ڵده‌گرن. ئاغای قازی محه‌مه‌د که له‌و کاته دا له ستایشتی ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز دا له به‌ر گه‌ڵاڵه کردنی ئه‌و ماده‌یه قسه‌ی ده‌کرد و به‌ڵی قربان به‌ڵی قوربانی ده‌گوت. ئاغایانی دیکه هه‌موویان بێده‌نگ بوون . ئه‌من به ئاغای فیرووزم گوت ئه‌من له دژی ئه‌و مادهیهم ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورده‌کان ده‌توانن له مه‌ڕ خاکی ئێران که نیشتمانی ئه‌وانه ئیدیعایه‌کیان هه‌بێ که ده‌ستی لێ هه‌ڵبگرن؟ ئه‌من به هیچ عهشمێک له گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه دا نیم . کورده‌کان پاکترین ئێرانین و کوردستان به‌شێکی جوێ نه‌بووه‌وه له خاکی ئێرانه هیچ کوردێکی نیشتمانپه‌روه‌ر و شه‌ڕافه‌تمه‌ند ئیدیعای ئه‌رزی له مه‌ڕ خاکی نیشتمانی خۆی ئێرانی نییه. له‌وه‌ش ده‌رچێ ئه‌م رێکهوتنامهیهی که ئێمه ئه‌مڕۆ له‌م تالاره ئیمزای ده‌که‌ین پاشان ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌ک له ده‌ستی بێگانان و دوژمنانی ئێران دا تا کورد به ئێرانی و کوردستان به خاکی ئێران دانه‌نێن. ئاغای موزه‌فه‌ری فیرووز هه‌ر وا بێده‌نگ بوو، به‌ڵام ئاغای قازی محه‌مه‌د گوتی ئاغای دوکتور ئێوه ئیتر بۆ دژایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر جه‌نابی ئاغای فیرووز لوتف ده‌که‌ن ، هه‌ر نه‌بێ ئێوه بێلایه‌ن بمێننه‌وه. گوتم ئاغای قازی محه‌مه‌د ئه‌من ئێرانییهکم و باب و باپیرانم بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی ئه‌و مه‌رز و بوومه هه‌موویان له تافی لاوێنی دا به سواری ئه‌سپ و شمشیر به ده‌ست له مه‌یدانی نه‌به‌رد له گه‌ڵ بێگانه دا له خوێنی خۆیان دا شه‌ڵاڵ بوون، چۆن ده‌توانم له ئاست به‌ڵگه‌ی فرۆشتنی به‌شێک له ئێران بێده‌نگ بم و مته‌قم لێوه نه‌یه. ئاخره‌که‌ی له به‌ر ئه‌وه‌ی قسه‌کان درێژ بوونه‌وه کۆبوونه‌وه‌که بۆ نیو سه‌عات له ڕه‌سمییه‌ت که‌وت بۆ ئه‌وه‌ی چایی بخۆینه‌وه.
.................................
هه‌ر که کۆبوونه‌وه‌که دیسان ده‌ستی پێکرده‌وه، هه‌مان ماده دیسان خوێندرایه‌وه ئه‌من دیان گوتم به بۆچوونی من په‌سند کردنی ماده‌یه‌کی ئه‌وتۆ له لایه‌ن ئێمه‌وه که هه‌موومان بۆخۆ ئێرانین و خۆمان به ده‌رخه‌ری ئاوات و ئاره‌زووه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئێران داده‌نێین ، نه‌نگێکی مێژوویی یه. هه‌ر ئیمتیازێکی دیکه بده‌ن به کورده‌کان و کوردستان ئه‌من به باشی ئاواڵه‌وه نه‌ته‌نیا له گه‌ڵی دام به‌ڵکوو به‌ره‌وپیلی ده‌چم و به‌رگری لێده‌که‌م. ئاغای فیرووز گوتی باشه، ئاغای دوکتور که وابوو ئێوه دیکته‌ی که‌ن و له جیات ئه‌وه‌ی به دروستی نازانن بیڵێن با من بینووسم. گوتم تکا ده‌که‌م بنووسن که له جیاتیان کورده‌کان و فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان بۆ ئارامی و باشتر بوون و پێشکه‌وتی کشتوکاڵ و هونه‌ری ویلایه‌تی خۆیان و به زیندوو ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ و مێژووی نیشتمان و سه‌رزه‌وی بابووباپیرانی خۆیان ئێران زیاتر له پێشوو تێده‌کۆشن و خۆ به‌ختکه‌ر ده‌بن.
................................
دژایه‌تی من له گه‌ڵ ئه‌و ماده‌یه له رێکه‌وتننامه‌که دا بووه هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ئاغای سه‌رهه‌نگ قوڵییف جێگری وه‌زاره‌تی هێمنی ئازه‌ربایجانی شووره‌وی که دوای ڕۆیشتنی ژه‌نه‌راڵ ئاتاکیشییۆف هه‌مه‌کار و ئاغای سه‌ر سه‌ری ئێمه بوو، چونکوو هه‌مان ڕۆژ دوای کۆبوونه‌وه ئاغای دوکتور سه‌لاموڵای جاوید و قازی محه‌مه‌د چوونه لای ئاغای سه‌رهه‌نگ قوڵییف و ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو گوزارشتیان کرد. ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وی شه‌وێ ئاغای دوکتور سه‌مه‌دۆف ی که به ڕواڵه‌ت سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی شووره‌وی له ته‌ورێز بوو، به ڵام به ڕه‌سمی ئاڵقه‌ی پێوه‌ندی ئێمه بوو له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ڕووس به تایبه‌تی ئی ئاغای پێشه‌وه‌ری ، و به بیانووی ته‌داوی هاتووچووی ماڵی پیشه‌وه‌ری ده‌کرد، نارده لای پیشه‌وه‌ری و نه‌ک هه‌ر گله‌یی به‌ڵکوو هه‌ڕه‌شه‌ی کرد که م‌ب خراپتان پێده‌که‌م. ئێوه له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌رگری له مافی گه‌ل بکه‌ن دژی ئه‌و مافه قسه ده‌که‌ن. دوکتور چههانشاهلوو نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانه یان نوێنه‌ری محه‌مه‌د ڕه‌زا شا ؟
......................
بار‌و دۆخی تاراوگه [ جهانشاهلوو به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه باسی کورده‌کان ده‌کا له ئازه‌ربایجانی شووڕه‌وی دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان] لاپه‌ڕه‌ی 292، 293
" پنکتێکی دیکه‌ی که ده‌بێ لێره دا وه‌بیری بهێنمه‌وه، چاره‌نووسی کورده‌کانی بارزانی به ڕێبه‌ری ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه.
کورده‌کانی بارزانی که له ئه‌ڕته‌شی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان دا خزمه‌تیان ده‌کرد کاتێک که ئه‌ڕته‌شی ئێران گه‌یشته ئازه‌ربایجان بڕیاریان دا خۆ به‌ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن و نه‌ش گه‌ڕێنه‌وه عێراقیش. بۆیه به سه‌رپه‌رشتی ئاغای مه‌لا مسته‌فا ده‌ستیان کرد به نه‌به‌رد له گه‌ڵ ئه‌ڕته‌ش. نه‌به‌ردی کورده بارزانییه‌کان به قسه‌ی ئاغای مه‌لا مسته‌فا له گه‌ڵ به‌شێک له ئه‌ڕته‌شی ئێران نزیکه‌ی تیپێک به فهرمادهری سه‌رهه‌نگ
[سه‌رله‌شکر ] هومایوونی کرا.
ئاشکرایه گرووپی بارزانی که تفه‌نگ و چه‌ند تیرباریان هه‌بوو، توانایی نه‌به‌رد و خۆڕاگریان له به‌رانبه‌ر تێپێکی تێکه‌ڵاو دا نه‌بوو، جا بۆیه ده‌ستیان کرد به لێده و بڕۆ و به‌که‌لک وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی زه‌وی تایبه‌تی خێڵه‌کانه به تایبه‌تی کوردی پیاده به نه‌به‌ردی ڕۆژانه و رێپێوانی شه‌وانه، له کوێستانان دا ورده ورده له که‌لا ماکێ و پاشان له سنووره‌کانی شووڕه‌وی نزیک بوونه‌وه و له دوایین ڕۆژ دا خۆیان به سنووره‌وانه‌کانی شووڕه‌وی ناساند.
له باکۆ ڕۆژێک ئاغای ژه‌نه‌ڕاڵ ئاتاکیشییف گه‌یشتنی کورده بارزانییه‌کانی به ئێمه ڕاگه‌یاند. به‌ڵام هێشتا نهێنی بوون و له لایه‌ن کارگێڕانی ڕێکخستنی ئاسایشتی ڕووس ڕا میواندارییان لێ ده‌کرا. ڕێکخستنی ئاسایشتی ڕووس، هه‌ر وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی هه‌موو ڕیکخستنه ئیستیخباراتییهکانه، به دوای ئه‌وه دا بوو که بیر و ئامانجی کورده بارزانییه‌کان لێک بداته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی که ئاغای قازی محه‌مه‌د و هاوکاره‌کانی له سه‌روبه‌ندی یه‌کساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فیرقه دا هه‌میشه لای کارگێڕانی ئاسایشتی ڕووس که ئه‌و زه‌مانی هه‌مووکاره‌ی ئازه‌ربایجانی ئێمه بوون ، به خراپی باسی ئه‌وانیان کردبوو.بۆیه ئاغای عه‌لی گه‌لاویژ که له کورده‌کانی مهاباد و له ڕابردوو دا وێژه‌ری به‌شی کوردی ڕادیۆ ته‌ورێز و دوایه قوتابی ئامۆژگه‌ی سیتوانی (1)
باکۆ بوو وه‌کوو ئه‌فسه‌رێکی ڕووس کرده به‌رپرسی میوانداری له‌وان.
ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ به جلوبه‌رگی ئه‌فسه‌ری ڕووس به ناوی میواندار شه‌و وڕۆژ له‌گه‌ڵ کورده بارزانییه‌کان له جێگه‌یه‌ک بوو. ئاغایانی مسته‌فا بارزانی و هاوڕێکانی دیکه‌ی، ئاغای گه‌لاوێژیان نه‌ده‌ناسی و ئه‌ویش به تهڕدهستییهوه به ته‌واوی خۆی به ڕووس نیشان دابوو. ئه‌وانیش به گومانی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕووسه و کوردی و فارسی و ته‌نانه‌ت ترکیش نازانێ به که‌یفی خۆیان به ئازادانه له گه‌ڵ یه‌کتری ده‌دوان و ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ ڕۆژانه گوزارشتی هه‌موو وتووێژه‌کان و هه‌ستان و دانیشتن و بۆچوونه‌کانی ئه‌وانی له به‌رده‌ست ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس ده‌نا. له وان ڕۆژان دا ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ چ جۆره ڕاپۆرتێکی له‌وان به ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس ده‌دا هێشتا بۆ من ڕوون نییه، به‌ڵام پێوه‌ندییه‌کانی دواتری ڕێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس و پارتی بۆلشه‌ویک نیشانی دا که ئه‌و ڕاپۆرتانه بۆ پارتی بۆڵشهویک و ده‌زگای ئیستیخباراتی ئه‌وان خۆش نه‌بوون و ئه‌وه‌ی که ئه‌و ڕاپۆرتانه تا چ ڕاده‌یه‌ک دروست بوون یان نا ئاشکرا نییه و ئاغای گه‌لاوێژ ئه‌و نهێنییه ده‌زانێ و به‌ش، هه‌روه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و چاره‌نووسه دا ئاماژه کرا به پێوه‌ندییه‌کانی کورده بارزانییه‌کان و ئاغای مه‌لا مسته‌فا له گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د، دیسان وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه که پاشماوه‌کانی ده‌زگای دێمۆکراتی کوردستان و له‌وانه ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ نه‌ک ته‌نیا دڵێکی خۆشیان له کورده بارزانییه‌کان نه‌بوو به‌ڵکوو ڕقیشیان لێیان بوو. به کورتی تا کووژرانت ئاغای پیشه‌وه‌ری و دیسان بهرپاکرانهوهی فیرقه‌ی دێمۆکرات، ئه‌و کورده بارزانییانه به جوێ و نهێنی ده‌ژیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئێمه چه‌ند که‌س ئاگامان لێ بوو که‌ئه‌وان له یه‌کێک له سهناتۆرییهکانی که‌ناری باکۆن به‌ڵام هیچ دیدارێکمان له گه‌ڵیان نه‌بوو.
1- دوای سه‌رماوه‌زی ساڵی 1324 (نۆڤامبر- دیسامبری 1946) به فه‌رمانی ئاغای میرجهعفهر باقرۆف، به‌شێک له ئامۆژگه‌ی سیتوانی ئه‌ڕته‌شی ڕووس له باکۆ بۆ قوتابیانی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان ته‌رخان کرا تا بۆ ئه‌ڕته‌شی ئازه‌ربایجان که له ڕوانگه‌ی ئه‌فسه‌ر به تایبه‌تی ئه‌فسه‌ری ورده له ته‌نگژه دابوو، ئه‌فسه‌ر په‌روه‌رده بکا. له ناو قوتابیانی ئازه‌ربایجانی دا چه‌ند که‌س کورد، له ناو ئه‌واندا ئاغایانی ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ و حه‌سه‌نی حیسامی و ئه‌یووبی ش هه‌بوون. ئه‌و به‌شه‌ی ئامۆژگه دوای شکانی فیرقه‌ی دێمۆکرات له سه‌رماوه‌زی1324 کۆکرایه‌وه و قوتابییه‌کانی بۆ په‌روه‌رده نێردرانه خوێندنگه فه‌نییه‌کان و زانکۆی باکۆ.
..........................
لاپه‌ڕه‌ی 308، 309، 310 هه‌ر که رێکخستنی فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان و ده‌زگای پرۆپاگاندای وی ساز کرایه‌وه و خانووبه‌ره‌یه‌کی به ڕێژه گه‌وره‌ی دوو نهوومیان له کۆڵانی خاقانی [ له باکۆ ] بۆ ته‌رخان کرد، ده‌زگایه‌کی پچووکیش هه‌ر له‌هه‌مان خانووبه‌ره دا به ناوی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ساز کرا و له‌و سهروبهندهوه بوو که ئاغای مسته‌فا بارزانی و هاوخه‌باته‌کانی که تا ئه‌و ده‌می نهێنی بوون ئاشکرا بوون و دیده‌نییان له ئێمه کرد و کۆمیته‌یه‌کیشیان به نێوی کۆمیته‌ی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان نێوزه‌د کرد. ئه‌ندامانی ئه‌و کۆمیته‌یه تا ئه‌و جێگه‌ی که وه‌بیرم دێ ، ئاغای مه‌لا مسته‌فا بارزانی و دووکه‌س له یارانی و گۆیا مورادی ڕه‌زمئاوه‌ر ( سه‌روانی تۆپخانه و ئه‌ندامی رێکخستنی ئه‌فسه‌ریی حیزبی تووده و کوردی کرماشانی) به‌رده‌ستی رێکخستنی ئیستیخباراتی ڕووس، و ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی برازای! [ ئامۆزا] ئاغای قازی محه‌مه‌د و عه‌لی گه‌لاوێژی مهابادی بوون.
ئه‌و فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستانه به‌شێک له نووسراوه‌کانی ڕادیۆی فیرقه‌ی ئازه‌ربایجانی وه‌رده‌گێڕا سه‌ر زمانی کوردی و ڕۆژانه نزیک به بیست ده‌قیقه له به‌رنامه‌ی ڕادیۆی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی به زمانی کوردی بڵاو ده‌کرده‌وه و جگه له‌مه لاپه‌ڕه‌یه‌ک له چوار لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئازه‌ربایجان ئۆرگانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانی به کوردی ده‌نووسی.
له‌و سه‌روبه‌ندانه دا بوو که ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاوخه‌باتانی پێیان زانی که ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی که به مانگان وه‌ک ئه‌فسه‌ری ڕووس میوانداری ئه‌وان بووه که‌سێک نه‌بووه جگه له ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژی کوردی مهابادی نه‌بێ. ئه‌و دۆڵابه زۆر له دڵی ئاغای مه‌لا مسته‌فا و یارانی که خه‌ڵکێکی ساویلکهدڵ و یه‌ک ڕه‌نگ بوون گران هات و سه‌باره‌ت به دڵ‌پاکی کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی دوو دڵ بوون و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه بێز و قێزیان له ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ و کورده‌کانی دیکه‌ی مهابادی له ڕابردوو زیاتر بوو. چونکوو هه‌ر وه‌ک له به‌شی یه‌که‌می ئه‌و به‌سه‌رهاته دا هات ئاغای مه‌لا مسته‌فا و یارانی بارزانی وی هه‌ر له‌هه‌مان سه‌روبه‌ندی یه‌کساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان ، ده‌ستیان له هاوکاری له گه‌ڵ ئاغای قازی محه‌مه‌د و که‌سوکاری ده‌گێڕاوه و باوه‌ڕیان وابوو که ئه‌وان ده‌ستنێژانی سیاسه‌تی کۆلۆنیالیستی ده‌وڵه‌تی ئینگلیستانن. به‌و ورده ڕیشاڵانه خوێنه‌وه‌ران ده‌توانن بۆیان ده‌رکه‌وێ که بۆچوون و پێوه‌ندی ئاغایانی بارزانی له گه‌ڵ کورده دوو روویه مهابادییهکان ده‌کرا چلۆن بێ.
ته‌مه‌نی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی کوردستان له باکۆ زۆر کورت بوو که ئێستا زه‌مانی ئه‌وم چاک له بیر نه‌ماوه، چونکوو له لایه‌که‌وه ڕاپۆرته‌کانی ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ له سه‌روبه‌ندی نهێنی بوونی بارزانییه‌کان له مه‌ڕ بیروبۆچوونه‌کانیان ، ڕووسه‌کانی سه‌باره‌ت به ئه‌وان زۆر دڕدۆنگ کردبوو و له سه‌رێکی دیکه‌شه‌وه هه‌ر وه‌ک دوای ئه‌وه ئاشکرا بوو ، له سه‌روبه‌ندی هاوکاری ئاشکرای ئه‌وان له گه‌ڵ یه‌کتریشدا ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ به هیچ جۆر ده‌ستیان له خراپهوێژی و قسه‌ی پاشمله و قسه هه‌ڵبه‌ستن بۆ پیاوانی پاکدڵی بارزانی هه‌ڵنه‌گرت. پێهات و ئاکامی گشت ئه‌و ناجوانمێری و دووڕووییانه‌ی ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ ئه‌وه بوو که پاش چه‌ند مانگی دیکه ئیتر که‌سێک ئاغایانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاوخه‌باتانی ئه‌وی له باکۆ نه‌دیت. ئێمه ته‌نێ له ئاماژه‌یه‌ک دا کهئاغایانی ژه‌نه‌راڵ ئاتاکیشییف و حه‌سه‌نۆف بۆ ئه‌و بابه‌ته‌یان کرد تێگه‌یشتین سه‌ریان تێداچووه[!!] و هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دابوو که ڕێبه‌رانی شووره‌وی به ئێمه‌یان ئه‌سپارد که چونکوو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکراتی کوردستان ئیدی نییه، ئێمه ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ به ئه‌ندامه‌تی له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان دا وه‌ربگرین. به گوتنێکی دی له ژماره‌ی به‌رده‌ست و قسهبهرانی ده‌زگای ئیستیخباراتی ڕووس له کۆمیته‌ی ئێمه دا دووکه‌سی دیکه‌ش زیاد بوو.
جێگه‌ی فوتنه که له یه‌کێک له دیده‌نییه‌کانی ئاغای میر جهعفهرباقرۆف ڕێبه‌ری پارتی بۆلشه‌ویکی ئازه‌ربایجان و سێیه‌مین که‌سایه‌تی سیاسه‌تمه‌دار و به‌هێزی شووڕه‌وی قسه‌یه‌کی هێنایه سه‌ر زمان که نیشانه‌ی به‌دبینی توندی کاربه‌ده‌ستانی ڕووس سه‌باره‌ت به مه‌لا مسته‌فای بارزانی و هاخهباتانی بوو. ئه‌و گوتی مه‌لا مسته‌فا ده‌یه‌ویست به ده‌ستی ئێمه ببێته هه‌مووکاره‌ی ئێران.
له به‌ر ئه‌وه‌ی لێره دا ناوێک له ئاغایانی ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ هات ده‌بێ وه‌بیر بهێنمه‌وه که ئاغای عه‌لی گه‌لاوێژ شه‌ش ساڵه‌ی خوێندنی ئاماده‌یی له ته‌ورێز ته‌واو کرد و خوێنده‌واری گشتی وی باش بوو وزمانی فارسی باش و که‌مێکیش فرانسه‌یی ده‌زانی و خوێندنگه‌ی پارتیشی له باکۆ
له گه‌ڵ گرووپی قوتابیان ته‌واو کرد، به‌ڵام ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی کهتهسدیقی شه‌شی سه‌ره‌تایشی نه‌بوو دواتر به فه‌رمانی ده‌زگای ڕووس ته‌سدیق و کاغه‌زی وه‌رگرت به بێ ئه‌وه‌ی شتێک له خوێنده‌واری و تێگه‌یشتنی زیاد ببێ.
------------------------------------
لاپه‌ڕه‌ی 342
کێشه‌ی ناوخۆی فیرقه‌ی دێمۆکرات [ له باکۆ] به‌و کۆبوونه‌وه‌یه نه‌ک هه‌ر کۆتایی نه‌هات، به‌ڵکوو زیاتریش بوو. کۆبوونه‌وه‌ی په‌تیا په‌یتا ده‌کران. له‌و ناوه دا دانیشتنێک به به‌شداری هه‌موو تێکۆشه‌رانی فیرقه کرا که تێیدا ڕێبه‌ران ویستیان ڕێبه‌ری به ده‌سته‌وه بگرن، به‌ڵام هه‌موو داوخوازی ئه‌وانیان وه‌دوا داوه و خۆیان تووڕه کرد وپێشنیاریان کرد من دانیشتنه‌که به‌ڕێوه به‌رم. من پێشنیاره‌که‌م قبووڵ کرد به مه‌رجێک هه‌موو ڕێساکانی ڕێکخستنی و نه‌زمی دانیشتنه‌که له به‌رچاو بگرن. ئهگهرچیدانیشتنهکه به‌ڕێک و پێکی به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ورووژابوون و تووڕه بوون قسه و وتاردانه‌کان زۆر ئاگرین بوون و ئه‌ندامانی نیشتمانپه‌روه‌ری فیرقه‌ی دێمۆکڕات زۆر توند هێرشیان کرده سه‌ر ڕێبه‌رایه‌تی گرووپی مشخهتی دهستبێژی ڕووس و ته‌وس و پلاریان تێگرتن، تا ئه‌و جێیه‌ی کاتێک که ڕه‌حیمی قازی ویستی قسه بکا، ئاغای پێشنهمازی گوتی ئاغا ئه‌توو ئیتر چ که‌سێکی؟ هه‌ر که ڕه‌حیمی قازی گوتی من ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی فیرقه‌م. ئاغای پێشنهمازی گوتی ئێره فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجانه، بڕۆ لای ئه‌و که‌سه‌ی که تۆی دیاریی کردووه و بڵێ من قبووڵ ناکه‌ن.
-------------------------------------
لاپه‌ڕه‌ی 348
فیرقه‌ییه‌کان له بێده‌نگی من زۆر تووڕه بوون و له دانیشتنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی خۆیاندا بڕیاریان دا له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئازه‌ربایجانی [ شووره‌وی] بخوازن له به‌ر ئه‌وه‌ی من گوێڕایه‌ڵی مه‌سکه‌و ناکه‌م له خوێندنگه‌ی به‌رزی پارتی ڕا بانگ بکه‌نه‌وه و له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیی کۆمۆنیستی ئازه‌ربایجان وڵامی نامه‌کانی ئه‌وانی نه‌دایه‌وه، داوای چاوپێکه‌وتنیان کرد له گه‌ڵ ڕێبه‌ره‌که‌ی ئاغای ئاده‌م مسته‌فائۆف.....
ئاخره‌که‌ی ئیجازه‌ی دیداریان دانێ. له‌و دیداره دا ده‌زگای ڕێبه‌ری فیرقه به تایبه‌تی ئاغایانی چه‌شم ئازه‌ر و ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی له به‌ر ئه‌وه‌ی که گوێ ڕایه‌ڵ نیم و ڕێبه‌رایه‌تی فیرقه به هیچ داده‌نێم و فه‌رمانه‌کانی ئه‌وان به جێ ناهێنم و شووره‌یی ده‌که‌م له هاوکاری له گه‌ڵ ئه‌وان ، زۆر سکاڵا و گازندیان کرد و داوایان له ئاغای مسته‌فائۆف کرد ئه‌من له مه‌سکه‌و بانگ بکاته‌وه و بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتیی کۆمۆنیستی شووره‌وی بنووسێ که ئه‌من له خوێندکارهتی له خوێندنگه‌ی به‌رزی پارتی وه‌لابنێ......
http://www.ruwange.blogspot.com
2 comments:
به‌ڕێز، ئه فه رموویت "چه‌نده ده‌کرێ به قسه‌ی که‌سێک باوه‌ر بکرێ که له ژیانی سیاسی ڕابردووی خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟"! نازانم بۆچی لات سه‌یره که سێک له سه‌ر بیروڕای پێشووی نه مابێت!؟ له کام یاسا و کو‌لتووردا باوه که‌سێک هه‌میشه له سه ر بیروباوه ڕێک بێت؟ به تایبه‌ت له سیاسه تا، هه‌موو دیارده کان له گۆڕان دان و له کار و ئه‌زمووندا ده‌رئه‌که‌وێت که ڕێبازێک ڕاست بووه یان نا. به‌م پێیه ئاسایی یه گه‌ر یه‌کێک له توولی زه‌ماندا بۆی ده‌ربکه‌وێت ڕێبازی پێشووی هه‌ڵه بووه و له سه‌ر ئه‌م ڕێبازه نه‌مێنێت. ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه فه رموویت یاسایه‌کی داپه ڵۆسێنهرانهیه و هیچ مه‌نفه‌زێک بۆ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن ناهێڵێته‌وه. مه‌گه‌ر جه‌نابت هه‌ر له سه‌ر ڕێبازی چه‌ند ساڵ له‌مه و به‌رت ماویت؟ وته‌کانی "دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار" ناکرێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه که له سه‌ر ڕێبازی پێشووی نه ماوه، به ناڕاست بزانرێن. هه‌رچی قازییه‌کان کردوویانه نابێت بێ ئه‌م لا و ئه‌م لا به ڕاست دابنرێت. له که‌س شاراوه نی یه که هه‌ڵه‌یان زۆر بووه. هه‌ڵس وکه‌وتی قازی یه‌کان، چ له سه‌رده‌می ڕووسییا‌ی تێزارییا(پشتبه‌ستن به فتوای عوسمانییه‌کان که له سایه‌ی سه‌ری قازی فه‌تاحه‌وه بوو به هۆی قڕانی خه‌ڵکی سابڵاخ) و چ له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تا(بهڕهێوهبهرایهتیی ناشاره‌زایانه‌ی کۆمار) بێ به‌ری له هه‌ڵه نییه و کورد ئێستاش داری ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بنه ماڵه‌ی قازی ئه‌خوات. به‌م سیاسه تهی جه‌نابت ڕه‌چاوی ئه‌که‌یت مێژوو نه‌ک هه‌ر ڕوون نابێته‌وه، به‌ڵکوو ناڕوونتریش ئه‌بێت!
سروه 2
سڵاو و رێز! وه‌کوو هه‌میشه جوان و به‌که‌ڵک بوو...
Post a Comment