سووچی قسه‌که‌ران له پارکی ئازادی له خه‌ڵکی سلێمانی پیرۆز بێ
سووچی قسه‌که‌ران له پارکی ئازادی له خه‌ڵکی سلێمانی پیرۆز بێ.
حه‌سه‌نی قازی
دوێنێ(دووشه‌مۆ 2ی ژووه‌ن) له ڕێ‌و ڕه‌سمی 33یه‌مین ساڵی دامه‌زرانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان دا به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگه‌یاند: " جێگه‌ی شانازیمه که سه‌کۆیه‌کی ئازادم داناوه له پارکی ئازادی سلێمانی، تا ڕۆژانی هه‌ینی ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئازادانه قسه بکه‌ن و بیروبۆچوونه‌کانیان و ڕه‌خنه‌کانیان ده‌رببڕن ڕووی تێبکه‌ن".
دیاره نه‌ریتی قسه کردن و ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌ڵاتداران له پارکی گشتی له وڵاتی بریتانیا مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه وئهوجێیهی له ئاستی جیهانی دا نێوونێوبانگی ده‌رکردووه " سووچی قسه‌که‌رانی هاید پارک " له شاری له‌نده‌نه. ڕۆژانی یه‌که‌شه‌مۆ خه‌ڵک بۆ گوێگرتن له سکاڵا و بۆچوونی ئه‌و وتاربێژانه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن نایڵێنه‌وه له سووچی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و پارکه کۆ ده‌بنه‌وه. به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی گشتی وه‌نه‌بێ قسه‌که‌ران به که‌یفی خۆیان ئه‌وه‌ی به سه‌رزاریان دادێ بتوانن بیڵێن و چ ترسیان له‌قانوون نه‌بێ. ئه‌گه‌ر لای پۆلیس گازنده‌یان لێ بکرێ، له وانه‌یه لێپرسینهوشیان له گه‌ڵدا بکرێ ،به‌ڵام وه‌کوو نه‌رێتێک پۆلیس هیچ موداخه‌له‌یه‌ک ناکا و گوێشی به قسه‌کانیان نابزوێ. له چه‌ند پارکی دیکه‌ی شاری له‌نده‌ن و له وڵاتانی دیکه‌ش شوێنی ئه‌وتۆ هه‌ن.
بریا شوورای شاری سلێمانیش هێزی هێمنی و ئاسایشی ڕاسپاردبا ته‌حه‌مولیان هه‌بێ و هه‌رکه ڕه‌خنه‌یه‌کیان له مام جه‌لال و ده‌سته‌ڵاتی کوردی بیست ههڵنهبهزنهوه و قسه‌ی قسه‌که‌رانی سووچی پارکی ئازادی نه‌بڕن. من له سووچی هاید پارک گوێم له قسه‌ی زۆر توند و تیژبووه سه‌باره‌ت به مهلکهی بریتانیا به‌ڵام پۆلیس له‌وێ ڕاوه‌ستاوه و مێشیشی لێ میوان نه‌بووه.
سووچی هاید پارک چۆن ساز بوو ؟
له ساڵی 1855 له هاید پارک دا سه‌رهه‌ڵدانێکی گه‌وره ساز بوو بۆ بێزاری ده‌ربڕین به دژی لایحه‌یه‌کی قانوونی که کڕین و فرۆشتنی له ڕۆژانی یه‌کشه‌مۆ دا، که تاقه ڕۆژی پشوودانی کرێکاران بوو قه‌ده‌غه ده‌کرد کارل مارکس ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ی وه‌کوو ده‌ستپێکی شۆڕشی ئینگلیستان نێودێر کرد.
بزووتنه‌وه‌ی چارتیستی هاید پارکی وه‌کوو شوێنی کۆبوونه‌وه‌ی کرێکاران به‌کار ده‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به دژی نه‌بوونی شوێنێکی به‌رده‌وام بۆ قسه‌کردن و ڕاده‌ربڕین ئعتراز بکا. کۆمه‌ڵه‌ی ڕێفۆڕم له ساڵی 1866 خۆپیشاندانێکی گه‌وره‌ی ڕێکخست و له ساڵی 1867 حکوومه‌تی ناچار کرد مافی ده‌نگدان به هه‌موو ئه‌ندامانی پیاوی چینی کرێکار بدا.
سه‌رهه‌ڵدان و بانگه‌واز بۆ ڕێفۆرمی دێمۆکڕاتیک هێندێک له هێزانی دنه دا بۆ ئه‌وه‌ی داوخوازی" مافی قسه کردن " له هاید پارک بهێننه گۆڕێ. قانوونی ڕێسای باغه‌کان ی ساڵی 1872 ده‌سته‌ڵاتی دانی مۆڵه‌تی کۆبوونه‌ی گشتی له باغاندا به به‌ڕێوه‌به‌رانی پارکه‌کان ( و نه‌ک حکوومه‌تی ناوه‌ندی) ئه‌سپارد.
به پێچه‌وانه‌ی باوه‌ڕی گشتی قسه کردن له سووچی هاید پارک بنچینه‌یه‌کی قانوونی نییه. ئه‌و باس و گه‌نگه‌شانه‌ی له پارلمان‌دا سه‌باره‌ت به‌و لایحه قانوونییه کراون ده‌یسلمێنن مه‌به‌ست له‌و په‌سند کراوه هه‌بوونی پرێنسیپێکی گشتی بۆکۆبوونه‌وه و قسه کردن نه‌بووه، به‌ڵکوو پێشبینی ئه‌وه کراوه ڕێگه بدرێ هێندێک شوێن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به کار بهێندرێ. له‌و ده‌مییه‌وه، ئیدی ئه‌وه بووه به نه‌ریتێک و شوێنێک بۆ وتار و جاڕدانی گشتی و هه‌ر وه‌ها شوێنی سه‌ره‌کی بۆ پرۆتێست و کۆبوونه‌وه له بریتانیا.
ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له سووچی هاید پارک قسه ده‌که‌ن خه‌ڵکی ئاسایین، به‌ڵام به دڕێژایی ساز بوونی ئه‌و نه‌ریته که‌سانی وه‌کوو کارل مارکس ، ڤیلادێمیر لێنین، جۆرج ئۆروێل، و ویلیا‌م مۆریس یش له‌وێ قسه‌یان کردووه و وتاریان داوه.
بوونی شوێنێکی ئه‌وتۆ زۆر جار وه‌کوو نیشانه‌یه‌ک له بوونی ئازادی ڕاده‌ربڕین داندراوه، چونکوو هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه بێته وێندرێ و به بێ ئه‌وه‌ی له پێشدا ڕاگهیێندرابێ له سه‌ر هه‌رچییه‌کی بییه‌وه‌ێ ده‌توانێ قسه بکا، دیاره زۆرجاریش له‌وانه‌یه له گه‌ڵ قاوه قاو و شه‌ڕه‌چه‌قه‌ی ئه‌وانه‌ی قسه‌کانیان به دڵ نییه به ڕه‌و ڕوو بێته‌وه
له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، بۆ نموونه ، په‌سندکرانی زنجیره‌یه‌ک لایحه‌ی قانوونی له لایه‌ن شووڕای شاری له‌نده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به چلۆنایه‌تی به‌کارهێنانی پارکان، شاڕه ڕێیان وموڵهتی کۆبوونه‌وه کارێکی ئه‌وتۆی کرد ئه‌و سووچه ته‌نیا شوێنێک بێ که قسه‌که‌رانی سوسیالیست بتوانن له‌وێ کوببنه‌وه و دمه‌ته‌قه بکه‌ن. له ساڵی 2003 دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارکه‌که حه‌ولیاندا پێش به خۆپیشاندانێک بگرن که به‌دژی شه‌ڕ له عێراق بۆ 15ی فێڤرییه ڕێک خرابوو. ئه‌وه هه‌رایه‌کی زۆری لێ ساز بوو.
سه‌رچاوه و وێنه‌کان:
Wikipedia, The Free Encyclopedia
1 comment:
كاك حه‌سه‌ن زۆر سوپاس بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه، به ڕاستی هاوپه‌یكی و په‌یوه‌ندی باش له ناو ئه‌م دۆ دیارده‌یه بو.
له‌گه‌ڵ ڕێزم
دیلان رۆشنی
Post a Comment