سێمینارێک له مه‌ڕ پرسی کورد له ترکییه له پارڵمانی ئوڕووپا
سێمینارێک له‌مه‌ر پرسی کورد له ترکییه له پارلمانی ئوڕووپا
ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌مۆ 29ی ئاوریلی 2009، سێمینارێک له سه‌ر " بارودۆخی مافی مرۆێی کۆردان، ئاشتییه‌کی مانا و پێشوه‌چوونی دێمۆکڕاتیک" به پێی بانگه‌واز و لێگێڕانه‌وه‌ی گرووپی یه‌کێتی چه‌پ له پارلمانی ئوڕووپا له بینای سه‌ره‌کی ئه‌و پارلمانه له برووکسێل به‌ڕێوه‌چوو.
میواندار و به‌ڕێوه‌به‌ی ئه‌و سێمیناره جێنس هۆڵم ئه‌ندامی پارڵمانی ئووڕووپا له پارتی چه‌پی سوێد بوو.
له‌و سێمیناره دا یای ئامینه کاکه‌باوه، یه‌ک له نوێنه‌رانی پارتیی چه‌پ (V)له پارلمانی سوید، سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و دواییانه‌ی شاره‌دارییه‌کان له ترکییه و سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکڕاتی DTP ، و چاوه‌دێری نێردراوانی پارتییه‌کان سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه و ئه‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌ی که به دوای هه‌ڵبژاردندا ده‌کرێته سه‌ر DTP قسه‌ی کرد. یای فه‌له‌کناس ئوجا، نوێنه‌ری پارتی سۆسیالیستی دێمۆکراتیکی ئاڵمان له پارلمانی ئوڕووپا سه‌باره‌ت به دوایین ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئوڕووپا له‌مه‌ڕ پێڤاژۆی ئه‌ندامه‌تی ترکییه له‌و یه‌کێتییه دا دوا. یای ڕاشێل بێرنوو جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی پڕۆژه‌ی مافی مرۆیی کورد له ئینگلیستان و وه‌یلز سه‌باره‌ت به پێڤاژۆی ئه‌ندامه‌تی ترکییه و پێویستی گۆڕان قسه‌ی کرد و یای ڕه‌یحان یاڵچینداغ پارێزه‌ری به‌نێوبانگی مافی مرۆ له ترکییه و له چالاکانی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆ که له ترکییه‌وه له‌و سێمیناره‌دا به‌شداری کردبوو له مه‌ڕ پرسی کورد و بارودۆخی ژنان و منداڵان به تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستانی ترکییه و پێشێلکاری مافه‌کانیان قسه‌ی کرد. له‌و سێمیناره‌دا چه‌ند به‌رئه‌ندامی به ڕه‌گه‌ز کوردی پارتی چه‌پی سوێد بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی نوێنه‌رانی پارلمانی ئوڕووپا له‌و وڵاته‌ش بیر‌و بۆچوونی خۆیان هێنایه گۆڕێ. ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی پارلمانی ئوڕووپا و که‌سایه‌تی ئاکادێمێکی بێلژیکی و که‌سایه‌تی کورد و له‌وانه نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له پارلمانی ئوڕووپا له‌و سێمیناره دا ئاماده بوون. سێمینار پاش پرس و وڵام و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و باسانه‌ی له لایه‌ن سێمینارده‌رانه‌وه پێشکێش کران دوای دووسه‌عات و نێو کۆتایی هات.
حه‌سه‌نی قازی
به‌شێک له وته‌ی یای ئامینه‌کاکه‌باوه نوێنه‌ری پارتی چه‌پ له پارلمانی سوێد
رێز نه‌گرتنی ترکییه له مافی مرۆیی کورده‌کان. رێزنه‌گرتنی ترکییه له مافی سیاسی، ئابووری، زمانی و کولتووری کورده‌کان یه‌ک له ئاسته‌نگه کان بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته نه‌توانێ په‌یوه‌ست به یه‌کێتی ئوڕووپا ببێ و بێته ناوی.
ترکییه ناڕاسته‌وخۆ حه‌ولی داوه یه‌کێتی ئوڕووپا پێمل بکا ئه‌و گیروگرفتانه له چوارچێوه‌ی رێفۆرمی قانوونی دا جێ به جێ ده‌کرێن رێگه ده‌دا به کورده‌کان به زمانی خۆیان بڵاو بکه‌نه‌وه و زمانی خۆیان له مێدیای گشتی دا به‌کار بهێنن و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی تایبه‌تی خوێندنی زمانی کوردیش ده‌توانێ به‌ڕێوه‌بچێ. ئه‌و هه‌نگاوانه جگه له گۆڕانی ڕواڵه‌تی نه‌بێ زیاتر نین ، و گه‌لی کورد، زمانی کوردی و کولتووری کوردی هێشتاش له ژێر چه‌وسانه‌وه و زۆرداری دا ده‌ژین. وا وێده‌چێ ترکییه هێشتا ئاماده نییه ئه‌و مافانه‌ی له‌لایه‌ن کۆنسه‌ی ئوڕووپاوه ته‌ئیید کراون، و له په‌یماننامه‌ی پاراستنی که‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان و ده‌ستووری ئوڕووپا دا گونجێندراون سه‌باره‌ت به زمانی هه‌رێمی و زمانی که‌مایه‌تی گارانتی بکا و ددانیان پێدابهێنێ.
ترکییه ئێستا وڵاتێکی به‌ر ئه‌ندامه‌ته‌ییه له یه‌کێتی ئوڕووپا دا و هه‌تا ئێستاش ئه‌و پێوانه سیاسییانه‌ی پێک نه‌هێناوه که کۆنسه‌ی ئوڕووپا له ساڵی 1993 ( پێوانه‌کانی کۆپێنهاگ) بۆ به ئه‌ندام وه‌رگیران به مه‌رجی داناون، واته: " مافی مرۆ و ڕێزگرتن له که‌مایه‌تییه‌کان و پارێزگاری لێکردنیان". له ڕاستییدا ترکییه هێشتا وه‌ک
" که‌مایه‌تی" یه‌ک ئیعترافی به کورده‌کان نه‌کردووه. هه‌تا ئێستاش به‌کارهێنان و به‌نێوکردنی وه‌ک "کورد"،
" زمانی کوردی" و " کوردستان" به سووچ داده‌ندرێ.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه دا ئێمه بارودۆخی ڕاسته‌قینه و ستاتوسی گه‌لی کورد له ترکییه تا و توێ ده‌که‌ین. له‌ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌دوێین که تاکوو ئێستا به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌ڵهێندراونه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که پێویسته ترکییه هه‌ڵیان بهێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شه‌رتانه جێ به جێ بکا که بۆ ئه‌ندامه‌تی پێویستن
له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کانی ئه‌و دواییانه دا و به دوای سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتی ( DTP ( له به‌شه کوردییه‌کانی وڵات دا، ڕێژیمی ترکییه و ده‌زگای ده‌سته‌ڵادارییه‌که‌ی له دژی کورده‌کان و ده‌ته‌په و ئه‌وسیاسه‌تمه‌دارانه‌ی به‌ڕێگه‌ی دێمۆکڕاتیک دا هه‌ڵبژێردراون توندتر بووه و زه‌بروزه‌نگی له ئاست نوواندوون.
چاوه‌دێری به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی 29ی مارس له ترکییه
به‌پێی بانگهێشتنی پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتی ( DTP ) ئێمه وه‌کوو چاوه‌دێری هه‌ڵبژاردنه ناوچه‌ییه‌کانی ترکییه له دوایین یه‌کشه‌مۆی مانگی مارس دا به‌شداریمان کرد. ده‌ته‌په پارتی هه‌ره گه‌وره‌یه که له‌پێناو وه‌دیهاتن و به ڕه‌سمی ناسینی هه‌موو مافه‌کانی کورده‌کان له ترکییه کار ده‌کا.
ئێمه گرووپێکی 7 که‌سی پارتی چه‌پVänsterpartiet بووین که سه‌رمان له شو‌ێنی جۆربه‌جۆری کوردستانی ترکییه دا له ماوه‌ی هه‌ڵبژاردن دا. سه‌باره‌ت به‌و سه‌ردانه و چاوه‌دێرییه‌کانمان چه‌ندین ڕاپۆرت بڵاو ده‌که‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر دیمه‌نی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ڵبژاردن که ئێمه سه‌رمان لێدان به‌گشتی باس بکه‌ین ده‌کرێ بڵێین هه‌ڵبژاردنه‌که تاڕاده‌یه‌کی زۆر به‌وجۆره‌ی پلانی بۆ داندرابوو به‌ڕێوه‌چوو. له هێندێک شوێن له ده‌ره‌وه‌ی شو‌ێنی هه‌ڵبژاردن و جار جار له ناو شو‌ێنی هه‌ڵبژاردنه‌که پۆلیسی لێ بوون که ده‌گوترا " بۆ پاراستنی هێمنی" له‌وێده‌رنێ شتێکی که له سوێد و له یه‌کێتی ئوڕووپا دا هه‌ر به زه‌ینیشدا ڕانابرێ.
ئێمه بینیمان که جارجار ده‌نگوه‌رگره‌کان ڕێز له نهێنی بوونی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن ناگرن ئه‌وکاته‌ی که که‌سانی نه‌خوێنده‌وار ده‌نگیان ده‌دا. له یه‌کێک له شوێنه‌کانی هه‌ڵبژاردندا چاوه‌دێڕێکی هه‌ڵبژاردنی سه‌ر به ده‌ته‌په له به‌ر هۆی جێگه‌ی مشت‌ومڕ له شو‌ێنی هه‌ڵبژاردن کرابووه ده‌ره‌وه. له‌و ئاخر شو‌ێنی هه‌ڵبژاردنه‌ی که ئێمه سه‌رمان لێدا، له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بوو ده‌نگدان به پێی کاتی ناوچه‌یی سه‌عات 17.00 کۆتایی پێ بێ، ده‌رکه‌وت که خه‌ڵکێکی زۆر هێشتا نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن و به‌رپرسی شو‌ێنی هه‌ڵبژاردنه‌که ڕێگه‌ی دا به چه‌ند که‌سێک بێنه ژووره‌وه، و دوایه ده‌رگای شو‌ێنی هه‌ڵبژاردنی داخست ئه‌گه‌رچی هێشتاش خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌که چاوه‌ڕوانی هاتنه ژووره‌وه‌یان ده‌کرد. که‌شوهه‌وایه‌کی ناخۆش باڵی به سه‌ر شوێنه‌که دا کێشابوو له به‌ر ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 30 پۆلیس له ناو شو‌ێنی هه‌ڵبژاردن دا بوون.
له ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا ڕاپۆرتی ته‌قه کردن و کووژرانمان پێگه‌یشت. له شاری ماردین پۆلیس داوای کارتی پێناسه و ئه‌وراقی هاوکارانی ئێمه‌یان کردبوو و ئه‌وان چه‌ند سه‌عات چاوه‌ڕێ ببوون بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌و ئه‌وراقه کانیان بدرێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ده‌ته‌په له هه‌ڵبژاردنی شاره‌دارییه‌کانی ترکییه دا ڕووداوێکی مێژوویی بوو. ئه‌و پارتییه له‌نزیک له سه‌د شاره‌داری دا ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، و هێزی خۆی له چاو هه‌ڵبژادنی پێنج ساڵ له‌مه‌و پێش دووقات زیاد کرد. ده‌ته‌په له 8 شاری گه‌وره‌ی گرینگی کورد هه‌ڵبژاردنی برده‌وه، له‌و شوێنانه‌ی که پارتی داد و گه‌شه‌پێدان
AKP مرخێکی زۆری لێ خۆش کردبوون که بیان باته‌وه. ده‌ته‌په شاره‌دارێتی دیاربه‌کر، باتمان، وان، سێرت، حه‌کاری، ئیغدر، شرناک و ده‌رسیمی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کرد. ژماره‌ی شاره‌دارانی ژن له 9 ژنه‌وه بوو به 14 ( به به‌راوه‌رد کردنی له گه‌ڵ ئاکاپێ که هه‌ر 2 شاره‌داری ژنی هه‌یه)و واوێده‌چێ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی % 40 بۆ ژنان که دوای هه‌ڵبژاردنه شاره‌دارییه‌کانی پێشوو بڕیاری له سه‌ر درابوو له هه‌موو شوێنێک ڕه‌چاو کراوه.
ئاکاپێ ته‌نێ دووشاره‌داری ژنی هه‌یه و له‌هیچ پارتییه‌کی دیکه‌ی ترک دا ڕێژه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ ژنان دانه‌ندراوه.
له‌کوردستانی ترکییه ڕێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له ناو ژنان دا 80-70 له سه‌ده، بی‌کاری ده‌گاته 70 له سه‌د، وێده‌چێ ڕێژه‌ی ژنان له سه‌ره‌وه‌تر بێ. سه‌ره‌ڕای هه‌لومه‌رجی دژوار هه‌ڵکه‌وتی ژنان به‌ره‌وژوورتر چووه.
عه‌لی شیمشه‌ک، سه‌رۆکی هه‌رێمی دیاربه‌کری ده‌ته‌په، پێی وایه ده‌ست‌که‌وتی گه‌وره‌ی ده‌ته‌په له هه‌ڵبژاردن دا مانای ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی ترکییه ده‌بێ داوخوازی کورده‌کان به جیدی بگرێ. خه‌ڵک به ئاشکرایی سه‌لماندوویانه که ده‌ته‌په هێزێکی جه‌ماوه‌رییه که ناکرێ نکۆڵی لێبکرێ. داوخوازه‌کانی ده‌ته‌په له گه‌ڵ شتی دی دا بریتییه له‌وه‌ی کورده‌کان مافی قانوونی خۆیان بدرێتێ، ده‌وڵه‌تی ترکییه ده‌بێ مشوور له سه‌ر بناخه و پێشخان، کار و ئامووزشت له به‌شه کورده‌کانی وڵات دا بخوا، ئه‌وناوچانه‌ی که هه‌ژارترین ناوچه‌کانن له ترکییه.
به کورتی
29ی مارس له ترکییه هه‌ڵبژاردن کرا. ئاواتێکی زۆر به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمه کوردییه‌کان به‌سترابوو.
له‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی که ئێستا له گۆڕێدایه، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا ده‌کرێ به شه‌ڕێکی ڕه‌وانی بزاندرێ بۆ چاوترسێن کردن و ڕه‌واندنه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڵبژاردن به‌ئارامی به‌ڕێوه‌چوو و سه‌ره‌ڕای هێزی خۆ ڕانانی ده‌سته‌ڵاتداران هه‌ڵبژاردن ده‌ستکه‌وتێک بوو بۆ پارتی کۆمه‌ڵه‌ی دێمۆکراتی. کاربه‌ده‌ستانی ترک له هه‌مبه‌ر ئاکامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دا زۆر زوو کاردانه‌وه‌یان نیشان دا. له جیاتی ئه‌وه‌ی ئاکامی هه‌ڵبژاردن قه‌بووڵ بکه‌ن، هه‌ر دووحه‌وتوو له دوای هه‌ڵبژاردن 80 ئه‌ندامی سه‌ره‌کی ده‌ته‌په‌یان گرت و به تاوان و ئه‌نگێزه‌ی ساخته‌ی حقووقی یان به پشتیوانی قانوونێکی ناڕه‌وا که ده‌توانێ هه‌موو جۆره ده‌ربڕینێکی دژبه‌ر له لایه‌نی کوردانه‌وه به " تێڕۆریزم" یان " هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که" دابنێ. له ئوڕووپا ئێمه هیوا داربووین ئه‌و گۆڕانانه‌ی که به‌ڕاستیش له قانوونی ترکییه دا کراون، به جێیه‌ک بگه‌ن و ئاکامی به‌رچاو و کۆنکرێتیان هه‌بێ. به‌ڵام وادیاره یان ئه‌و گۆڕانانه‌ی له قانوونه‌کاندا کراون به‌س نین یان ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستان خۆیان له گه‌ڵ ئه‌و قانوونانه ناگونجێنن. له پڕاتیک دا گرینگ نییه که ئه‌مه کێهه‌یانه. ده‌وڵه‌تی ترکییه هێشتاش له سه‌ر بنه‌مای ئێتنیکی ئینسانان هه‌ڵ ده‌ئاوێرێ و فه‌رق و جیاوازییان له‌گه‌ڵ ده‌کا و له مافه دێمۆکڕاتیکه‌کانی خۆیانیان بێبه‌ش ده‌کا. زۆر لایه‌ن ئاواتی خۆیان ده‌ربڕیوه ترکییه وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کێتی ئوڕووپا ببینن، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی ده‌وڵه‌تی ترکییه له خۆیه‌وه‌ی نیشان ده‌دا له وڵاتێک ناوه‌شێته‌وه که کاندیدای ئه‌ندامه‌تی بێ له یه‌کێتی ئوڕووپا دا.
No comments:
Post a Comment