هێندێک نووسراوه‌ی دیکه‌ی نه‌مر لودویک( لویس) ئولسن فاسوم – 6
کارتێکی پۆستی ده‌ستخه‌تی ل.ئو.فاسوم که له 21 ی ئۆکتۆبری 1911 له سابڵاغه‌وه به زمانی نۆڕوێژی بۆ دایک و بابی نووسیوه
هێندێک نووسراوه‌ی دیکه‌ی نه‌مر لودویک( لویس) ئولسن فاسوم – 6
ل.ئو.فاسوم
وه‌رگێڕان و شرۆڤه: حه‌سه‌نی قازی
هه‌رای ناقووسی
دانانی ناقووس و لێدانی له پێگه‌ی میسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری له سابڵا‌غ ، بووه‌ته هۆی دژ کرده‌وه و هێرشی کۆمه‌ڵێک فه‌قێ و ده‌مارگرژی مه‌زه‌بی و به مه‌به‌ستی کوشتن و له‌نێوبردنی میسیۆنێره‌کان هێرشیان کردووهنهته سه‌ری و خه‌ڵکیان لێ ورووژاندوون. له ژماره‌ی 8ی خولی 2ی کوردستان میشنێری، مانگی مه‌ی 1912، فاسوم بابه‌تێکی درێژی له سه‌ر ئه‌و ڕووداوه بڵاوکردووه‌ته‌وه و ده‌نووسێ:
"یه‌که‌م ناقووسی کلیسا له سابڵاغێ
ناقووسهکهمان پچووکه، له پازده پۆند زیاتر نابێ و لایه‌کیشی شکاوه؛ ئه‌گه‌ر به وردیش بڵێین ئی ئێمه نییه؛ چونکه له ورمێ له ڕووسه‌کانمان قه‌رز کرد و، ڕهسیدێکمان دانێ، به‌ڵێنمان پێداون کاتێک ناقووسی خۆمان ده‌گاتێ بیانده‌ینه‌وه.
ئه‌و ناقووسه، پچووکه، چهپرهکه، که‌م بایه‌خه، قه‌رزکراوه، ته‌نێ که‌مێک زیاتر له مانگێک لهمهوپێش له لایه‌کی ده‌روازه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌و پێگه‌یه‌ی به کرێمان گرتووه ههڵئاواسرابوو و، نێوبانگی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌که‌م چه‌شنی له مه‌ڕ خۆی بێ له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو چیرۆکه‌که نییه. به‌سه‌رهاتێکی زۆر سه‌رنجڕاکێش ( که له‌وانه‌یه هێندێکان به بیستنی مووی سه‌ریان قرژ بێته‌وه)پێوه‌ندی به‌و ناقووسهوه په‌یدا ده‌کاته‌وه. بوون، هه‌ڵکه‌وت و لێدانی ئه‌و ناقووسه بێ تاوانه پچووکه له دوو پێتهختان، قوسته‌نته‌نییه و تاران پێی زاندراوه، باباسی زۆر شوێنی پچووکتر، کۆنسولخانه‌ی وڵاته لاوه‌ییه‌کان، کاربه‌ده‌ستانی خۆجێیی حکومه‌ت و، به هه‌زاران کوردیی خۆجێیی هه‌ر نه‌که‌م.
ههڵئاوهسرانی
ئه‌من له 2ی فێڤرییه [1912] ئه‌و ناقووسه پچووکه بێچاره‌یه‌م له ئه‌نبار ده‌رهێنا و، بردم له سه‌ر لایه‌کی ده‌رگای سه‌ره‌کی پێگه‌که‌مان هه‌ڵم ئاوه‌سی. نێردیوانێکی پچووک، چهکوکچێکی شیکاگۆیی، گوڵمیخێک و دوو بزمار و له‌تکه سیمێک شته‌که‌ی لێ ساز بوو. له‌و کاته دا که خه‌ریک بووم ناقووسهکهم هه‌ڵداوه‌سی (ڕه‌نگه پێشتر باسم کرد بێ) پۆستچی هات و نامه‌یه‌کی په‌راوێز ڕه‌شی هێنابوو که خه‌به‌ری ناخۆشی کۆچی دوایی برای ئازیزمان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌نابی E.Goessling ی تێدابوو. دوای ئه‌وه‌ی به‌په‌له نامه هه‌ره گرینگه‌کانم خوێنده‌وه، دیسان وه‌سه‌ر نێردیوانه‌که که‌وتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاری ههڵئاوهسینی ناقووسه‌که ته‌واو بکه‌م.
كاتێک کاره‌که‌م ته‌واو کرد و خه‌ریک بووم له نێردیوانه‌که ده‌هاتمه خوارێ، ده‌بینم ئه‌وه دووکوردی پۆشته و به‌نێوبانگ که بۆ سه‌ردانێکی کورت له حه‌وشه بوون خه‌ریکه به‌وێدا تێده‌په‌ڕن، یه‌کێکیان ته‌ماشایه‌کی ناقووسهکهی کرد و سڵاوی لێکردم و ئه‌وی دیکه‌شیان که به‌ڕواڵه‌ت بڕێک وڕووژابوو، یان وای نیشان ده‌دا پێی گوتم: " ئه‌من هیچ پێم خۆش نییه ئێوه ئه‌و ناقووسهتان هه‌ڵئاوه‌سیوه".ئه‌منیش هه‌ر به شێوه‌ی خۆی وڵامم داوه و هێندێک به گرژییشهوه پێم گۆت: "چۆنی پێتان خۆشه با وابێ." ئه‌وان ڕۆیشتن، به‌ڵام زۆر جاری دیکه‌ش سه‌ریان لێ داوینهوه به بێ ئه‌وه‌ی چبڕ باسی ناقووسه‌که بکه‌نه‌وه.
خزمه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی ناقووس
هه‌موو ڕۆژێ، چوار یان پێنج جار، ئه‌و ناقووسه پچووکه به ده‌نگی خۆی به‌رده وام بوو بۆ ئاگادار کردنه‌وه‌ی منداڵه‌کانی مه‌دره‌سه بۆ ئاماده بوون له سه‌ر پۆلی ده‌رس و هه‌موو یهكشهمۆیانیش ده‌نگه زوڵاله‌که‌ی له شاری سابڵاغێ ده‌ته‌نییه‌وه و ، چه‌ند مه‌سیحییه‌کی شاره‌که‌ی بانگ ده‌کرد بێن و له ڕێوڕه‌سمی نزا و پاڕانه‌وه‌ی سه‌ر له به‌یانی دا به‌شداری بکه‌ن و، دوای نیوه‌ڕۆی یه‌کشه‌مۆیانیش بانگی مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیانی ده‌دا.بۆ نزیکه‌ی سێ حه‌وتووان خزمه‌ته‌که‌ی هیچ چه‌تی تێ نه‌که‌وت و، که‌س بیری بۆ ئه‌وه نه‌چووه چ کێشه‌یه‌ک بێته گۆڕێ.
دژایه‌تی
له ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ 25ی فێڤرییه [ی 1912] خه‌به‌رمان پێگه‌یشت که‌سێک له مزگه‌وتی جۆر به‌جۆر خه‌ریکی ورووژاندنی خه‌ڵکه به دژی ناقووسی کلیساکه‌مان.هێندێک موسوڵمانی ده‌مارگرژ بانگه‌شه‌یان ده‌کرد، ناقووسهکهی ئێمه،جێگاکه‌ی و لێدانی له سابڵاغێ، سووکایه‌تییه و برینێکی گه‌وره‌یه له له‌شی ئیسلام دا. ئه‌وان لێدانی ئه‌و ناقووسهیان به بانگه‌وازێک لێکده‌دایه‌وه بۆ ئۆمه‌تی پێغه‌مبه‌ری بێن و له گه‌ڵ پێڕۆیانی عیسا که ئه‌وان به کافریان ده‌زانن به‌یه‌که‌وه دۆعا بکه‌ن و بپاڕێنه‌وه.
ئه‌و بانگه‌شانه بوو به هه‌وێنی سازدانی ڕاپه‌ڕینێکی دینی ده‌مارگرژانه له نێو خوێندکارانی موسوڵمان له مزگه‌وته جۆربه‌جۆره‌کاندا، به‌و خوێندکارانه ده‌ڵێن " فه‌قێ ". ئه‌و "فه‌قێیانه" خه‌ڵکی هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستانن و خه‌ریکی خوێندنی بابه‌تی دینین و به‌و نانه‌ی ده‌ژین که ده‌رک به ده‌رک له ماڵان کۆی ده‌که‌نه‌وه.ئه‌وان وه‌ک خوێندکاری دینی ، ...... و ئه‌ستوونه‌کانی دادێی ئیسلام زۆر به پیرۆز ده‌زاندرێن . ئی هه‌ره باشیان ( ئی هه‌ره ده‌مارگرژ و بووده‌ڵه‌یان) ده‌بن به مه‌لای موسوڵمان و، هێندێکیشیان ده‌کرێ ببن به قازی ش یان حاکمی نه‌ته‌وه.
لات و لووت
سه‌ر له‌به‌یانی دووشه‌مۆ، 26ی فێڤرییه، نزیک سه‌عات 8 ، له‌و کاته دا که له دیوه‌که‌ی خۆم به ده‌رسی کوردی دا ده‌چوومه‌وه، وهعزدهره خۆجێییه‌که‌مان هاته ژوورێ و گوتی ئاوکێشهکهمان ده‌ڵێ جه‌ماعه‌تێک لات ولووتی "فه‌قێ" خه‌ریکن تفه‌نگ و ده‌مانچه و هه‌موو جۆره چه‌کێک له خۆیان شه‌ته‌ک ده‌ده‌ن، به مه‌به‌ستی کوشتنی ئێمه و تاڵانی پێگه‌که‌مان. ئه‌گه‌رچی ئه‌من ئه‌و خه‌به‌ره‌م زۆر به جیدی وه‌رنه‌گرت، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێم باشتر بوو کارگوزار یان به‌رپرسی کاروباری بێگانان له شاری دا ئاگادار بکه‌م. ئه‌من به‌رده‌وام بووم له سه‌ر خوێندنی ده‌رسی کوردی خۆم تا ئه‌وه‌ی که یه‌کێک له خزمه‌تکاره‌کانی " کارگوزار" هات و گوتی داوخوازه‌که‌م سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی ڕاپه‌ڕین به دژی پێگه‌که‌مان به نووسراو پێشکێش بکه‌م. هه‌ر که خه‌ریک بووم نامه‌یه‌کی ئه‌وتۆ ئاماده بکه‌م، خه‌به‌رهات ده‌سته‌یه‌کی سه‌دکه‌سی لاتولووتی "فه‌قێ" به جاده سه‌ره‌کییه‌کانی شاری دا ڕیزیان به‌ستووه و ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی سپییان پێیه و له سێ ته‌پڵ ده‌ده‌ن و داوا ده‌که‌ن خه‌ڵک له گه‌ڵیان بکه‌ون بۆ پاكکردنه‌وه و نه‌هێشتنی کافران یان مه‌سیحییه‌کان.
بار‌و دۆخه‌که گرژتر ببوو،ئیدی خزمه‌تکاره‌که‌ی کارگوزارم نارده‌وه لای کاربه‌ده‌سته ئێرانییه‌کان و داوام کرد ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ئێمه له چنگ لاولووتهکه بپارێزن. هه‌موو نووسینی نامه‌ی ڕه‌سمیم به‌لایه‌که‌وه نا. لاتولووت له‌وانه بوو له ماوه‌ی 15 ده‌قیقه دا بگه‌نه سه‌رمان.
له ترسی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌بوو نیو سه‌عات یان زیاتر بکێشێ هه‌تا کاربه‌ده‌سته ئێرانییه‌کان خه‌وی سه‌رله‌به‌یانییان له چاوی ده‌زڕێ و هه‌تا چایی سه‌رله‌به‌یانی ده‌خۆنه‌وه، دره‌نگ بێ و هه‌ر بینا "فه‌قێکان" بگه‌نه سه‌رمان به بێ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان بپارێزین، ئه‌من یه‌ک له خزمه‌تکاره‌کانم نارده شابه‌نده‌رخانه‌ی ترکییه و داوام کرد دوو عه‌سکه‌رمان بۆ بنێرن. له ئیداره‌کانی شاری و له شابه‌نده‌رخانه‌ی ترکییه دا فه‌قێ به جلوبه‌رگی گۆڕاو خۆیان حه‌شار دابوو ، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن گه‌لۆ کاربه‌ده‌ستان و شابه‌نده‌رخانه هیچ ده‌که‌ن بۆ پاراستنی ئێمه و پێش‌گرتن به ڕاپه‌ڕینه‌که یان نا.
حاکمی کاروباری شاری ده‌ستبه‌جێ سێ کێشکچی بۆ ناردین و، به‌دوای ئه‌وانیش دا دوو عه‌سکه‌ری ترک گه‌یشتنێ. ئاگاداری له حه‌وشه‌ی پێگه‌که‌مان و دوو ده‌روازه‌ی خانووبه‌ره‌که‌مان که تا ئه‌و ده‌می خزمه‌تکاری چه‌کداری خۆمان ده‌یان پاراست درا ده‌ست ئه‌وان.
بڕێک به‌رله‌وه‌ی کێشکچییه‌کان بگه‌نێ، مه‌لایه‌ک هاته حه‌وشه‌که‌مان و ئاماده‌یی خۆی نیشان دا پێش به ڕاپه‌ڕینه‌که بگرێ به‌و مه‌رجه‌ی " ئیلتیزام"ی [ ئه‌م وشه‌یه له ده‌قی ماک دا هه‌ر ئاوا نووسراوه. ح.ق.] بده‌ینێ بێتوو جارێکی دیکه ناقووسه‌که لێده‌ین 5000 تمه‌ن جه‌ریمه بده‌ین. زۆر توند به گژی داهاتمه‌وه و مه‌لاکه که له تووڕه‌ییان هه‌موو گیانی ده‌له‌رزی ئه‌وێی به جێهێشت.
هێنده نه‌بوو که کێشکچییه‌کان گه‌یشتبوونێ که 200 "فه‌قێی" ده‌مارگرژ له کۆڵان، سه‌ربان و به‌ربێڵای خانووه‌کانی نزیکی خانووبه‌ره‌که‌ی ئێمه کۆببوونه‌وه. نزیکه‌ی 100 که‌سێکیان تفه‌نگ، ده‌مانچه و خه‌نجه‌ریان پێ بوو، په‌نجا که‌سێکیشیان گۆپاڵیان به ده‌سته‌وه بوو، و نزیکه‌ی زیاتر له په‌نجا که‌سی دیکه‌شیان " حه‌مماڵ" [ ئه‌و وشه‌یه له ده‌قی ماک دا هه‌ر ئاوا نووسراوه. ح.ق.] یان بارهه‌ڵگر بوون و گوریسیان پێ بوو بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کانی ئێمه‌ی پێ بپێچنه‌وه و بیان به‌ن.مه‌به‌ست له‌و ڕاپه‌ڕێنه هه‌ر ئه‌وه نه‌بوو که پێگه‌که‌ی ئێمه له نێو به‌رن به‌ڵکوو ده‌یانه‌ویست دانیشتووانی هه‌رمه‌نی و جووله‌که‌ی شاره‌که‌ش خاشه بڕ که‌ن. "فه‌قێکان" دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان پێ‌کرد کێشکچییه‌کان و عه‌سکه‌ره‌کان لێیان وه‌ده‌ست دێن و ئێمه باش ده‌پارێزن به جۆرێک کشانه‌وه، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕوانی ده‌رفه‌تێکیان ده‌کرد ئامانجه دڕندانه‌که‌ی خۆیان پێک بهێنن.
شابه‌نده‌ری ترک، که چه‌ندین کێشکچی له‌گه‌ڵ بوو، بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی بین له حه‌وشه‌که‌مان په‌یدا بوو، ده‌بڵا خوڵا ڕاوه‌ستاوی کا. ئه‌و نزیکه‌ی نیو سه‌عات قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم و خۆشحاڵی خۆی له‌وه ده‌ربڕی که توانیویه وه‌فریامان که‌وێ و ، دڵنیای کردمه‌وه هیچ مه‌ترسییه‌ک له گۆڕێ دا نییه، ئه‌و گوتی به دهرزهنان ناقووس هه‌موو ڕۆژێ له شاره گه‌وره‌کانی ترکییه و ئێران ده‌نگیان به‌رز ده‌بێته‌وه و کورده‌کانیش به زوویی ده‌ق ده‌گرن به بیستنی ده‌نگی ناقووس. ئه‌و گوتی له داهاتووش دا هه‌ر گیروگرفتێکی ئه‌وتۆمان بۆ بێته پێشێ ئاماده‌یه بێ ده‌فریامانه‌وه و به‌ڵێنی پێدام هه‌رچی زووتر سه‌ربزێوه‌کان ته‌نبێ بکا.
شابه‌نده‌ری ترکییه له کاتی ده‌رکه‌وتنی له پێگه‌که‌ی ئێمه ده‌بینێ ئه‌وه دیسان فه‌قێ لاتولووته‌کان له کووچه و کۆڵانی نزیک ده‌رگای ئێمه کۆبوونه‌ته‌وه. ئیدی زۆر تووڕه ده‌بێ و به سه‌ریاندا ده‌گوڕێنێ و ڕه‌پێیان ده‌نێ و هه‌تا چه‌ندین خانوو ئه‌وڵاتر دووریان ده‌خاته‌وه. دوو عه‌سکه‌ریش له گه‌ڵی ده‌که‌ون، دوو له سه‌ربزێوه‌کان ده‌گرن و به قۆنداغی تفه‌نگه‌کانیان تێ‌یان به‌رده‌بن، و سێره له‌و خه‌ڵکه‌ش ده‌گرن که له سه‌ربان و بهرههیوانهکان بوون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن و بڵاوه‌ی لێ نه‌که‌ن ته‌قه‌یان لێ ده‌که‌ن.
به هێز و تهوکولی خوڵای لاتولووتی فه‌قێ تێک شکان! ناقووسی پچووکی بێ سووچ و تاوان سه‌رکه‌وت. سه‌ربزێوان بڵاوه‌یان پێکرا و دووسه‌عات دواتر، ئه‌و کێشکچییه حکومهتییانه و عه‌سکه‌ره ترکانه‌ی که هاتبوون به فریامانه‌وه ڕۆیشتن و خزمه‌تکاره‌کانی خۆمان ده‌ستیانکرده‌وه به ئاگاداری له ده‌روازه‌که‌مان.
ئه‌من سێ نامه‌م ئاماده کرد، بۆ هه‌ر کام له کاربه‌ده‌سته هه‌ره پایه به‌رزه‌کانی شاری سه‌روو نامه‌یه‌ک و نامه‌یه‌کیش بۆ شابه‌نده‌ری ترکییه و، داوام لێکردن ڕێکخه‌رانی ئه‌و هه‌رایه بگرن و سزایان بده‌ن. ئه‌و حاکمه‌ی که به‌کاروباری شاری ڕاده‌گا، ده‌ستبه‌جێ وڵامی دامه‌وه و به‌ڵێنی دا به زوویی داوخوازییهکهم جێ به جێ بکا. ئه‌و هه‌ر وه‌ها دوو سه‌ربازیشی نارد به به‌رده‌وامی ڕۆژ و شه‌و ئاگاداریی له ده‌روازه‌که‌مان بکه‌ن. ئه‌و جۆره کێشکچییه حکوومه‌تییانه له هه‌موو پێگه‌ی میسیۆنه‌کان له ئێران دا هه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌و ڕووداوه ئێمه نه‌مانتوانیبوو له‌و ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌ربگرین ئه‌وه‌ش له به‌ر ئاڵۆزی بارودۆخی سیاسی.
ڕۆژی دواتر له 27ی فێڤرییه [ 1912]، زۆر خه‌ڵک گیران، هێندێکیان به‌ند کران، هێندێکیان لێیان درا و هێندێکیشیان به‌ردران. سه‌رله‌به‌یانی زوو ڕۆژی 28ی فێڤرییه خانمێکی به‌ساڵداچوو که به گۆچان ده‌ڕۆیی هاته حه‌وشه‌ی پێگه‌که‌مان و به گریانه‌وه باسی به‌سه‌رهاتی کوڕه‌که‌ی کرد که گیراوه و زۆر پیسیان لێداوه و، ڕێگایان به که‌س نه‌داوه نان یان ده‌رمانی بۆ به‌رێ. ئه‌و له به‌رم ده‌پاڕاوه، خه‌ریک بوو خۆی بخاته سهرکهوشهکانم و داوای ده‌کرد به حاکم بڵێم له کوڕه‌که‌ی خۆش بێ و بیهێنمه ده‌رمانگه‌که‌مان و برینه‌کانی تیمار بکرێ. ئه‌من ده‌مزانی ئه‌و تاچه‌ند سه‌عاتی دیکه به‌ر ده‌درێ بۆیه هیچ پێویست نه‌بوو شه‌فاعه‌تی بۆ بکه‌م. به‌ڵێنم به‌و خانمه دا هه‌ر که کوڕه‌که‌ی به‌ردرا ئاماده‌ین به خۆڕایی ته‌داوی بکه‌ین. هه‌ر دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌و ڕۆژه کوڕه‌که‌یان هێنا. له قاچ و قول و لینگیان دابوو و تا سه‌ره‌وه‌ی ئه‌ژنۆی ڕه‌ش و شین ببووه‌وه و به‌هیچ جۆر نه‌یده‌توانی له سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستێ، هه‌موو
پێ و لینگی خوێناوی بوو و هه‌ڵمسابوو، لاچاوێکی ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕابوو و خوێنی له کونه گوێیه‌کی ده‌هات، ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی له ده‌ستمان هات ته‌داویمان کرد، برینهکانیمان بۆ پێچاوه ناردمانه‌وه ماڵی خۆی و داوامان لێکرد بۆ به‌یانی ڕا بێته‌وه لامان.له‌و ده‌مییه‌وه دوجاری دیکه‌شمان ده‌رمان کردووه و ئێستا ده‌توانێ بڕوا و به زوویی به ته‌واوی چاک ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ناقووسه پچووکه ناته‌واوه‌ی کلیسا ئێستاش له شوێنی خۆی ههڵئاوهسراوه و، ئێمه دهستهودۆعاین هه‌ر له شوێنی خۆی و له ڕێبازی عیسای دا بمێنێته‌وه و ده‌بڵا ده‌نگی بانگه‌وازی بلاوێنی له گوێی نه‌داران، به‌رزه بووان، ده‌مارگرژان، موسوڵمانانی.... دا بزرینگێته‌وه .......
بێگۆمان دۆعا و پاڕانه‌وه‌ی دۆستانمان له ئه‌مریکا و ئوڕووپا له‌و ڕۆژه ڕه‌شه دا قه‌بوول بوو، چونکه ئێمه نه‌ک له مردنێکی ترسێنه‌ر ڕزگاریمان بوو، به‌ڵکوو پێمان وایه ئه‌و ڕووداوه سه‌رکه‌وتنێک بۆ بۆ عیسا له کوردستان.
ده‌بڵا ڕۆژێک بێ، و ئه‌و ڕۆژه‌ش هێنده دوور نه‌بێ ئێمه ناقووسێکی گه‌وره‌تری له مه‌ڕ خۆمانمان هه‌بێ و له سه‌ر برجی کلیسایه‌کی مه‌سیحی له‌و نێوه‌نده‌ی موسڵمانانی کورد دا بزرینگێته‌وه و بانگیان بکا بۆ نزا و پاڕانه‌وه.
فاسوم

No comments:
Post a Comment