به‌شی ده‌هه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان
به‌شی ده‌هه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان
به‌شی ده‌هه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی میسیۆنی کوردستان سه‌باره‌ت به ژیان و چاره‌نووسی دڵتاوێنی جۆرج باشیمۆن سه‌رۆکی ئه‌وکاتی "کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات"له سابڵاغه. جۆرج باشیمۆن و هاوسه‌ری له هاوینی ساڵی 1921 دا چوونه سابڵاغێ وئه‌و له‌وێ وه‌ک به‌رپرسی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌که‌یان ده‌ستی به‌کار کرد.له مانگی ئۆکتۆبری ئه‌و ساڵه له به‌ڕ شه‌ڕ و پێکدادانی ئه‌ڕته‌شی ئێران وهێزی سمکۆ له نێو شاری دا، پێگه‌ی میسیۆنی کوردستانیش که‌وته به‌ر تاڵان و بڕۆ و جۆرج باشیمۆن به هه‌ڵه کووژرا. باشیمۆن زمانناسێکی کارامه بوو و به‌ر له‌وه‌ی بێته سابڵاغێ بۆ ماوه‌یه‌ک له هه‌رمه‌نستان له گه‌ڵ ل.ئۆ.فاسۆم کاری کردبوو. ته‌رمی باشیمۆن له پێشدا له گۆڕستانی هه‌رمه‌نیان له سابڵاغێ ده‌نێژرێ و دواتر له به‌ر تێکدرانی ئه‌و شوێنه پاشماوه‌ی ده‌گوێزنه‌وه بۆ گۆڕستانی پڕۆتێستانان له ته‌ورێزێ. ئێستا ده‌کرێ ئاڵقه‌ی ده‌هه‌می فیلمی به‌ڵگه‌یی " میسیۆنی کوردستان" له تێلێڤیزیۆنی ئامووزشتی سکولا دا ته‌ماشا بکه‌ن
میسیۆنی کوردستان به‌شی ده‌هه‌م
دوای چوونه ماڵپه‌ڕی سکولا
http://www.scola.org/Scola/Default.aspx
On the street videos
Country:Iran
Language:Kurdish
KurdistanMission10
No comments:
Post a Comment