پشکۆیه‌ک له خۆڵه‌مێشدا، به‌شێکی گرنگ له ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخمووس
هۆمهرشێخمووس
وێنه: ئینترنێت
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د له‌باره‌ی ئه‌زموونی (پشكۆیه‌ك له‌خۆڵه‌مێشدا) ده‌دوێت:
هه‌ر كه‌سێك بیره‌وه‌ریی خۆی بنووسێته‌وه ده‌بێ پشت به به‌ڵگه‌نامه ببه‌ستێت
سازدانی: سامان حه‌مه‌كه‌ریم 15/7/2010
كتێبـی پشكۆیه‌ك له‌خۆڵه‌مێشدا (به‌شێكی گرنگ له‌ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخ مووس)، دیدارێكی رۆژنامه‌وانی دوورودرێژه، نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌دار هۆمه‌ر شێخ مووس ئه‌نجامیداوه. ئاماده‌كاری كتێبه‌كه له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌وه ده‌ڵێ: نه‌هاتووم ژیاننامه‌ی هۆمه‌ر شێخ مووس وه‌ك چۆن خۆی ده‌یه‌وێ بنووسمه‌وه، به‌ڵكو كارێكی رۆژنامهگهرییم كردووه‌و له‌هونه‌ری رۆژنامه‌نووسیشدا ده‌چێته خانه‌ی چاوپێكه‌وتنی درێژ، به‌لام له‌و هونه‌ره‌دا سوودم له‌هونه‌ری بیۆگرافیای نووسین وه‌رگرتووه‌و له‌هێڵه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و كاره لام نه‌داوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: هه‌وڵمداوه له‌دووتوێی پرسیارهكانمدا چه‌ندان رووداوی مێژووی بوروژێنم كهوهلامهكانی ده‌بنه سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌كان بۆ نووسینه‌وه‌ی مێژووی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان به‌گشتیی و مێژوووی ژیانی حزبایه‌تی كوردی به‌تایبه‌تی.
هۆمه‌ر شێخ مووس ساڵی 1942 له‌شارۆچكه‌ی عامووده له‌كوردستانی رۆژئاوا (سوریا) له‌دایك بووه. له7/2/1962 چووه‌ته ئه‌وروپا. ساڵی 1972 له‌زانكۆی ستۆكهۆڵم بڕوانامه‌ی ماسته‌ری وه‌رگرتووه، بابه‌تی بڕوانامه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی سنوور بووه له‌نێوان چین و یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا.
ساڵی 1975 بووه به‌ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌ندام بووه له‌كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و لێپرسراوی یارمه‌تیده‌ری ی.ن.ك بووه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات-ئه‌كسا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا له‌ساڵی 1980 به‌ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردراوه. بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێك ئه‌ندامی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی بووه له‌كوردستان.
بۆ زیاتر ئاشنابوون بهكتێبـی پشكۆیه‌ك لهخۆڵهمێشداو جۆنێتی ئاماده‌كردنی و قسه‌كردن له‌باره‌ی گرنگیییهكانی ئه‌م كتێبه‌وه، له‌م دیداره‌دا نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د ئاماده‌كاری كتێبه‌كه، زانیاری زیاتری خستۆته‌ڕوو.
*چۆن ئه‌م چاوپێكهوتنهت به‌خه‌یاڵدا هات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاك عومه‌ر خۆی بیره‌وه‌رییه‌كانی بنووسێته‌وه چاوپێكه‌وتنت له‌گه‌ڵ كرد؟
-دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی ماسته‌ره‌كه‌م دیاریكرد كهسهبارهت بهڕۆژنامهگهریی نهێنی كوردی بوو، كه‌می سه‌رچاوه یه‌كێك بوو له‌كێشه سه‌ره‌كییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه ماسته‌ره‌كه‌م باسی رۆژنامه‌گه‌ریی نهێنی كوردی ده‌كرد له‌ساڵی 1961 بۆ 1991، لێره ئیتر من هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كم كرد كه‌چۆن ئه‌و سه‌رچاوانه په‌یدا بكه‌م، خه‌یاڵم بۆئه‌وه چوو كهتهنیا گرنگی بهكهسایهتییهكان بده‌م و دوایی رۆژنامه‌كان كۆبكه‌مه‌وه، وه‌ك هه‌موان ده‌زانن رۆژنامه‌گه‌ریی نهێنی یه‌كێك له‌گرفته گه‌وره‌كانی ئه‌وه‌یه زۆربه‌ی ژماره‌كانی فه‌وتاوه، دوای ئه‌وه‌ی كه‌چوومه ده‌ره‌وه‌و جێگیربووم ده‌ستمكرد به‌كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌و بڕیاریشمدا هه‌رچی كتێبخانه‌ی گشتیی و كه‌سێتی هه‌یه به‌سه‌ری بكه‌مه‌وه، بۆ نموونه هیوام ده‌خواست كهكتێبخانهكانی كاك عومه‌ر شێخ مووس و د. كه‌مال فوئاد ببینم، ئه‌وه‌ی مام جه‌لال و د.فوئادیش ببینم هه‌روه‌ها ئه‌رشیفه هه‌ره تایبه‌تییه‌كه‌ی پارتی ببینم، ئه‌وه‌بوو ده‌ستم به‌كاك عومه‌ر گه‌یشت، ئه‌وكاته سه‌رۆكی به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بوو، چه‌ند نامه‌یه‌كم بۆ نارد، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رشیفه‌كه‌ی له‌سوید بوو نه‌ده‌كرا كاری تیا بكه‌م، كه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ سوید ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م بۆ باسكرد‌و ئه‌ویش زۆری پێ باش بوو، یه‌كه‌م شت داوام لێ‌كرد وتم: ئێمه رووبه‌ڕوو قسه ده‌كه‌ین، ده‌بێ وه‌لامه‌كانی تۆش زۆر رووبه‌ڕوو بێت، به‌بێ پێچ و په‌نابێت، پێموت تۆ پیاوێكی دیپلۆماسیت و له‌بواری سیاسه‌تدا كارتكردووهو بوارت پێ ناده‌م كه‌وه‌ك پیاوێكی دیپلۆمات وه‌لام بده‌یته‌وه، ئه‌وه‌بوو بیرۆكه‌كه. كاك عومه‌ر هه‌ر وه‌ك خوێندنه‌وه‌م بۆ كردبوو، ئه‌و پیاوه به‌شێكه له‌ئه‌رشیف، زاكیره‌ی به‌شێكه له‌ئه‌رشیف و شتی زۆركه‌م بیرچۆته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌رشیفێكی زۆر باشی هه‌یه له‌ماڵه‌وه، زۆر شتی پاراست بوو، ده‌توانم بڵێم ته‌نێكی زیندووه له‌بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كوردستان له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌دا.
*له‌م كاره‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتیان به‌چی بهشتووه؟
-من بیۆگرافیام نووسیوه‌ته‌وه، به‌لام وه‌ك له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا باسمكردووه ده‌توانم بڵێم ئه‌و بیۆگرافیایه كارێكی رۆژنامه‌نووسییه تێكه‌لاوی رۆحی بیۆگرافیام كردووه، ئه‌وه‌ی من پشتم پێ به‌ستووه، زانیاریی و خوێندنه‌وه‌ی خۆم بووه، پرسیاره‌كانم له‌سه‌ر ئه‌و ئاسته داڕشتووه، پێشه‌كی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌سه‌ر ژیانی كاك عومه‌ر كارم كرد، پرسیاره‌كان چۆن دابڕێژم؟ به چ ئاستێكدا كار بكه‌م؟ چۆن هه‌نگاوه‌كان بنێم؟ من و كاك عومه‌ر ده‌مێك بوو یه‌كترمان ده‌ناسی، ده‌توانم بڵێم له‌ساڵی 1993وه چه‌ند دانیشتنێك‌مان پێكه‌وه كردبوو، ده‌مزانی ئه‌و پیاوه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی زیره‌كانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كه‌م راده‌كات له‌وه‌لامی پرسیاره‌كان، ته‌نانه‌ت زۆرجار ده‌بینی تووشی هه‌ڵوێسته‌یه‌كی ناڕه‌حه‌تم كردووه‌و سه‌ره‌تا پێی ناخۆش بوو، به‌لام دواتر پێی وتم كه‌دیاره تۆ ده‌ته‌وێ چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسیم له‌گه‌ڵ بكه‌ی نه‌ك ژیانم بنووسییه‌وه، من وتم نه‌خێر ژیانت ده‌نووسمه‌وه به‌شێوه‌ی چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌نووسی، به‌م شێوه‌یه هه‌نگاوه‌كانم ناوه.
سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌رشیف
*كاك عومه‌ر تا چه‌ند له‌م كاره‌دا به‌شداری كردووه؟
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د، ئاماده‌کاری کتێب
وێنه : کوردستانی نوێ
-كاك عومه‌ر خۆی به‌شێكه له‌كاره‌كه، چاوپێكه‌تنه‌كه سه‌ره‌تا له‌سه‌ر كاسێت تۆمار كراوه‌و دواتر تایپم كردووه، كاك عومه‌ر به‌هه‌موو مسۆدهكاندا چۆته‌وه، ده‌یانجار ده‌ستكاریمان كردووه، چه‌ندینجار مێژووه‌كانمان گۆڕیوه، ده‌یانجار پرسیاری له‌كاك كه‌مال فوئاد له د.فوئاد له‌هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و له‌خه‌ڵكیتر ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت. له‌هه‌مووی گرنگتر كه‌ئێمه زۆر كارمان تێداكرد ئهرشیفهكهیهتی.
*چاوپێكه‌وتنه‌كه به‌گشتیی چه‌ند كاتی خایاند‌و به‌چه‌ند دانیشتن كۆتایی هات؟
-سه‌ره‌تا سێ دانیشتنمان كرد، به‌لام له‌به‌رئه‌وه‌ی شیكارێكی پزیشكی زۆر خراپییان بۆ كرد كه‌گوایه شێرپه‌نجه‌یه‌تی، به‌م هۆیه‌وه كاره‌كه تۆزێك وه‌ستا، له‌و حاڵه‌ته‌دا كه تۆ پێت بوترێ ئه‌و نهخۆشییهته ئه‌وه حاڵه‌تێكی نه‌فسی زۆر ناخۆش دروست ده‌كات، من وتم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌و به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چێت و هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پشوویه‌ك بدات كاره‌كه‌م سێ بۆ چوار مانگ وه‌ستا، به‌گشتیی ئێمه هه‌شت مانگ زیاتر له‌م كتێبه‌دا كارمان كردووه، زیاتر له11 بۆ12 جار بۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه دانیشتووین، به‌لام من تائێستاش له‌گه‌ڵ كاك عومه‌ردا داده‌نیشم بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كتێبه له‌چاپی دووه‌میدا ئه‌گه‌ر سه‌رنجێك شتێكمان هه‌بێت ده‌ستكاری بكه‌ین و چاكی بكه‌ینه‌وه.
مێژوو خاڵی نێگه‌تیڤیشی تێدایه
*ئه‌و ناڕه‌حه‌تی و رێگریانه چی بوون، له‌م كاره‌دا هاتنه رێگاتان؟
-تاكه شتێك كهههبووبێ به‌داخه‌وه ئه‌وه‌بوو ده‌بوایه دڵی حزبی كوردی رابگرین، دڵی سه‌ركرده‌كانی كورد رابگرین. من پیاوێكم به‌ڕاستی باوه‌ڕم به‌م مه‌سه‌له‌یه نییه، له‌وه‌ته‌ی له‌ده‌ره‌وه‌م له‌سه‌ر یه‌ك رێچكه‌و میتۆد ئیش ده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ قه‌ناعه‌ت به‌پارتی و یه‌كێتی به‌تایبه‌تی و حزبی كوردی به‌گشتیی بێنم كه‌مێژووی ئێوه ته‌نیا پۆزه‌تیڤ نییه‌و نێگه‌تیڤیشی تێدایه، ده‌بێ خه‌ڵك نێگهتیڤهكانیشی ببینێ، مادام ئێوه بڕیارتان داوه چه‌ندان زانكۆ له‌كوردستاندا بكه‌نه‌وه، كه به‌واتای پێناسه‌كردن زانكۆ واته شوێنی لێكۆڵینه‌وه. كه‌واته ئه‌و لێكۆڵه‌ره‌وانه پێویستیان به‌سه‌رچاوه هه‌یه، كه‌واته مادام ئێوه به‌شێكن لهنێگهتیڤ و پۆزه‌تیڤی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد ده‌بێت ئه‌و سه‌رچاوانه به‌ده‌ربخرێن.
له‌و بواره‌دا هه‌وڵمدا به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵ بم و ته‌نیا چه‌ند شتێك باس نه‌كه‌ین كه‌بزانین ئه‌و شتانه ناوزڕاندنن، واته هه‌ندێ شتن كه‌به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی تێیكه‌وتووه یان كاری له‌سه‌ر ده‌كات، كۆمه‌ڵێ شتی وه‌ك كاركردن له‌سه‌ر زاكیره، كاركردن له‌سه‌ر زاكیره كارێكه ده‌توانم بڵێم به‌شێكه له‌پڕۆسه‌ی چه‌واشه‌كردنی بیۆگرافیا، ئێمه هه‌وڵماندا به‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌دا زاڵبین. به‌لام ده‌توانم بڵێم هێشتا زۆر شت ماوه لهكاسێتهكاندا نهم نووسیوه‌ته‌وه، ئه‌و شتانه‌ش شتی زۆر حه‌ساسن و دۆكیۆمێنتیان له‌گه‌ڵدایه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڵێن عومه‌ر شێخ مووس و نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د كارێكیان كردووه كه‌ده‌یانه‌وێ ماڵی كورد تێكبده‌ن.
له‌ڕاستیدا ئه‌وه تێكدان نییه من لێكۆڵه‌رم كاك عومه‌ر خۆی لێكۆڵه‌ره، مرۆڤی لێكۆڵه‌ر به‌رده‌وام به‌دوای به‌ڵگه‌دا ده‌گه‌ڕێت، ده‌بێت تۆ كهبهڵگهت دۆزییه‌وه كار له‌سه‌ر به‌ڵگه‌كان بكه‌یت تاده‌گه‌یته ئه‌نجامێك، من گومانم له‌زۆر كتێب هه‌یه له‌سه‌ر مێژوویی بزووتنه‌وه‌ی زرگاریخوازیی گه‌لی كورد نووسراوه، من به‌و میتۆده‌ی كه‌كاری پێده‌كه‌م ته‌نیا ده‌مه‌وێ به‌ڵگه‌كان به‌خوێنه‌ری كورد‌و لێكۆڵه‌ری كورد بده‌م، پێیان بڵێم كاكه ئه‌وه‌یه مێژووی ئێوه، من چی بكه‌م كه‌ڕۆژنامه‌ی خه‌بات له11ی ئه‌یلولی 1961 ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه سوچی من نییه، من دۆزیمه‌وه كه‌دوای چه‌ندان مانگ رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌ستی به‌ده‌رچوون كردووه، به‌س شۆڕشه‌كه ده‌ڵێن 11/9 ده‌ستی پێكردووه، ئه‌وانه هه‌مووی پرسیارن، ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاریش بخه‌ینه‌ڕوو، كۆمه‌ڵێك پرسیار بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵه‌ری كورد به‌دوایاندا بگه‌ڕێت، مه‌رج نییه سه‌رچاوه‌كان له‌م كتێبهدابن، پێاندهڵێین بڕۆن له‌شوێنیتر سه‌رچاوه‌كان بدۆزنه‌وه.
تۆماركردنی بیره‌وه‌ریی له‌ڕێگای چاوپێكه‌وتنه‌وه
*له قۆناغه‌كانی شۆڕشی كورددا چه‌ندان كه‌س هه‌یه به‌شدارییان كردووه، پێت باشه ئه‌و كه‌سانه ئه‌گه‌ر توانای نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانیان نییه، به‌م شێوه‌یه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكرێ بۆ تۆماركردنی بیره‌وه‌رییه‌كانیان؟
-بۆ وه‌لامی پرسیاره‌كه‌ت، من پێم چاكه هه‌موویان بیره‌وه‌ریی خۆیان بنووسنه‌وه، به‌لام زۆر گرنگه دۆكیۆمێنتی له‌گه‌ڵ بلاوبكه‌نه‌وه، دیسان ده‌یڵێمه‌وه زاكیره زۆرجار درۆمان له‌گه‌ڵدا ده‌كات، مێژوو شتێكه كه‌ده‌بێ رووداو بنووسرێته‌وه، رووداویش پێویستی به‌دۆكیۆمێنت هه‌یه.
بایه‌خدانی زیاتر به‌مێژوو
*ئه‌م كتێبه به‌گشتیی ته‌وه‌ره‌كانی باسی چی ده‌كه‌ن و كام ته‌وه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا زیاتر بایه‌خی پێدراوه؟
-زیاتر بایه‌خمان به‌مێژوو داوه، ده‌توانین بڵێین كتێبه‌كه زیاتر كاری له‌سه‌ر میتۆدی مێژوو كردووه، مێژووی ژیانی عومه‌ر شێخ مووس، مێژووی ئه‌م پیاوه‌ش به‌شێكی زیندووه یان ده‌توانین بڵێین ته‌نێكی زیندووه له‌بزووتنه‌وه‌ی زرگاریخوازیی گه‌لی كورد له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شێكی هه‌ره زیندووی ژیانی كاك عومه‌ر بریتییه له‌مێژووی ی.ن.ك لهكتێبهكهشدا زۆر ته‌ئكیدمان له‌و بواره كردۆته‌وه، بۆ بێ چانسی ئێمه‌ش ئه‌و كاته‌ی ئێمه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌مان ده‌كرد، ی.ن.ك بهقهیرانێكدا تێده‌په‌ڕی، كه‌هیوادارم ئه‌و قه‌یرانه به‌سه‌ر بچێت، ئه‌مه زۆرجار ئیتر وای له‌ئێمه ده‌كرد كهبگهڕێینهوه سه‌ر كۆمه‌ڵێك گرفت كه‌كاتی خۆی له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌وه دروست بووه، به‌لام به‌گشتیی له‌ناو یه‌ك كه‌وانه‌دا كۆی بكه‌ینه‌وه ئه‌مه مێژوویی ژیانی عومه‌ر شێخ مووسه.
دۆكیۆمێنتی ئۆرجیناڵ
*ده‌توانین بڵێین تۆ له‌ڕێگای ژیانی كاك عومه‌ره‌وه مێژووی ی.ن.ك ده‌گێڕیته‌وه؟
-ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی ئێمه بلاومانكردوونهتهوه، زۆربه‌یان دانه ئۆرجیناڵهكانن كه‌ئێمه سكانمان كردوون، زۆربه‌ی زۆریشیان دۆكیۆمێنته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن، هیوادارم ئه‌وانه‌ی مێژووی ی.ن.ك ده‌نووسنه‌وه ئه‌م كتێبه به‌یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كان دابنێن، چونكه دۆكیۆمێنته‌كانی ی.ن.ك له‌لای چه‌ند كه‌سێكه، زۆرجار پێویسته مرۆڤ به‌راوردی ئه‌و دۆكیۆمێنتانه بكات، زۆربه‌ی زۆریان له‌لای د.كه‌مال فوئاده، به‌شێكیان له‌لای د.فوئاد مه‌عسوم و مام جه‌لال و ئه‌وانه‌شی كه‌لای كاك عومه‌ر بوون ئێمه ناردمان بۆ زانكۆیه‌كی به‌ریتانی، به‌لام زۆربه‌ی زۆریان له‌لای من هه‌م وه‌ك دانه‌ی ئۆرجیناڵ و هه‌م بهفۆتۆكۆپی هه‌یه، ئه‌وانه‌ی كه‌دوو دانه‌بوون به‌ره‌زامه‌ندی كاك عومه‌ر من دانه‌یه‌كیانم هه‌ڵگرتووه‌و لای خۆم دامناوه، ئه‌وانیتریشم كۆپیكردووهو له‌لای منیش هه‌یه، به‌لام دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كاك عومه‌ر زۆر راستگۆیانه كاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، ئێمه كهكتێبهكهمان ته‌واوكرد كاك عومه‌ر یه‌ك پرسیاری كۆتایی لێمكردو وتی: ئه‌رێ له‌قسه‌كانم زیاده‌ڕۆییم نه‌كردووه؟ مجامهلهم نه‌كردووه؟ ئه‌گه‌ر ده‌زانی ئه‌م دوو شته‌ی تێدایه باكتێبهكه چاپ نه‌كه‌ین. ئه‌وه جۆرێكه له‌بیركردنه‌وه‌ی ته‌ندروستی كه‌سێك كه‌به‌شێكه له‌بزووتنه‌وه‌یه‌كی زۆر زیندووی كوردایه‌تی، ئه‌گه‌ر من بموتایه با چاپی نه‌كه‌ین ده‌یوت با چاپی نه‌كه‌ین.
*زۆربه‌ی ئه‌و بیره‌وه‌رییانه‌ی نووسراونه‌ته‌وه له‌سالانی دوای راپه‌ڕینه‌وه هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌موكورتی تێدایه، بۆ نموونه فلان رووداو له‌ساڵێكدا روویداوه، ئه‌گه‌ر سێ بیره‌وه‌ریی بێنی بیخوێنیته‌وه ده‌بینی هه‌ریه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك باسی ده‌كات، ده‌توانین بڵێین له‌م بیره‌وه‌رییانه‌دا كه‌تۆ زیاتر پشتت بهدۆكیۆمێنتهكان به‌ستووه ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ركراون. ئه‌گه‌ر بابه‌تێك كاك عومه‌ر شێخ مووس گێڕابێتییه‌وه به‌به‌ڵگه‌نامه‌وه ئه‌وا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌و ته‌فسیری تر هه‌ڵناگرێت؟
بیره‌وه‌ریی و به‌ڵگه‌نامه
-ئه‌و براده‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی زانستی مێژووی ی.ن.ك و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان بنووسنه‌وه هیوادارم ئه‌م كتێبه سه‌یر بكه‌ن. دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و دۆكیۆمێنتانه‌ی له‌م كتێبه‌دا بلاومان كردووه‌ته‌وه هه‌موویان ئۆرجیناڵن و نوسخه‌ی ئه‌سڵین، به‌لام چی بكه‌م زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیان نووسیوه‌ته‌وه خه‌ڵكانێكن لێكۆڵهرنین و زۆر زۆر حزبین، چه‌ند كه‌سێكیان بۆ چه‌واشه‌كردنی ئه‌و مێژووه شتیان نووسیوه، به‌لام هیوادارم هه‌ر كه‌سێك بیره‌وه‌ریی خۆی ده‌نووسێته‌وه به‌به‌ڵگه‌نامه‌وه بلاوی بكاته‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌ش كه‌ئێمه بلاومان كردووه‌ته‌وه به‌شێك له‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیانه راست ده‌كاته‌وه به‌مه‌رجێك ئه‌وانه‌ی جه‌نابت ئاماژه‌ت پێدان قه‌ناعه‌تیان پێ بهێنرێت، له‌ماوه‌ی رابردوودا كوردستانی نوێ به‌چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌ك كۆمه‌ڵێك بیره‌وه‌ری كاك عادل مورادی بلاوكرده‌وه، كاك عادل موراد یه‌كێكه له‌كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و له‌دامه‌زراندنی ی.ن.ك، به‌لام یه‌ك به‌ڵگه‌ی له‌گه‌ڵدا بلاونه‌كردووه‌ته‌وه. ئێستا بیرم له‌وه كردۆته‌وه ئه‌گه‌ر كتێبێك له‌سه‌ر مێژووی ی.ن.ك بنووسمه‌وه ته‌نیا دۆكیۆمێنت بلاوده‌كه‌مه‌وه، بۆ راستكردنه‌وه‌ی به‌شێك له‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكورتیانه گۆشه‌ی (شه‌وچه‌ره‌ی كوردایه‌تی)م له‌كوردستانی نوێ كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر مێژووی ی.ن.ك بنووسرێته‌وه هه‌قه لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ هه‌بێ ئه‌و مێژووه بنووسێته‌وه، به‌لام تكایه پشت به‌دۆكیۆمێنت ببه‌ستن، دۆكیۆمێنته‌كان ماون و هیچیان نه‌فه‌وتاون و هه‌موویان له‌ده‌ره‌وه‌ن.
خه‌بات له‌گه‌ڵ چێ گیڤارادا
*وه‌ك بیستوومانه‌و چه‌ند جارێك كاك عومه‌ر شێخ مووس خۆشی باسی كردووه، كاك عومه‌ر له‌گه‌ڵ دروستكردنی ی.ن.ك-دا بووه، به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆڕشدا نه‌بوو له‌و ته‌وقیته‌دا، ئه‌و بیروبۆچوونێكی تایبه‌تی هه‌بووه، له‌م بیره‌وه‌رییانه‌دا كاك عومه‌ر باسی له‌و هه‌ڵوێسته كردووه؟
-به‌ڵێ باسی كردووه، كاك عومه‌ر ژیانی زۆر سه‌یر تێپه‌ڕیوه، ئه‌م پیاوه چه‌پێكی زۆر توندڕه‌و بووه ته‌نانه‌ت بڕوای به‌وه هه‌بووه بچێت له‌پاڵ چێ گیڤارا خه‌بات بكات له‌كوباو له‌ئه‌مریكای لاتین، كهفكرهی ی.ن.ك گهلاڵهكراوه ئه‌و ره‌ئی زیاتر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بووه یه‌ك په‌له نه‌كرێت، دووه‌میش ئه‌و زیاتر ته‌ئكیدی له‌سه‌ر باكوری كوردستان كردۆته‌وه، ئه‌و كوردانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه بوون باوه‌ڕیان به‌وه هه‌بووه له‌هه‌ر پارچه‌یه‌ك پێویست بكات ده‌ست به‌خه‌باتی چه‌كداری بكه‌نه‌وه، دوای ئه‌وه ئێرانیان ده‌ستنیشانكردووه، پرسیان به‌حزبی دیموكرات كردووه، وتویانه ئێوه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه ئێمه ده‌ست پێ ناكه‌ینه‌وه، وه‌فدیان ناردووته لای قاسملۆو ئه‌وان وتوویانه ئێمه ده‌ست پێناكهینهوه، دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه خۆی راگهیاندو هاتنه ده‌ره‌وه‌و براده‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان چوونه ده‌ره‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی عه‌لی عه‌سكه‌ری و دكتۆر خالید، ئه‌مرێكی واقیع دروست بوو، كه‌ئه‌و پارچه‌یه ده‌ستنیشان بكه‌ن، به‌كورتی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه مێژووی ی.ن.ك هه‌تا ساڵی 1979و 1980 بیریان له‌وه كردۆته‌وه لهپارچهیهكدا خه‌باتی چه‌كداری هه‌بێت، كاك عومه‌ر به‌حه‌زه‌ره‌وه ئیشی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كه كردووه، زۆر ته‌جروبه‌ی ولاتانی ئه‌مریكای لاتینی له‌به‌رچاو بووه، به‌تایبه‌تی ته‌جروبه‌ی چێ گیڤارا، خۆتان ده‌زانن چێ گیڤارا له‌ئه‌مریكای لاتینه‌وه كوبای رزگاركردووه له‌گه‌ڵ كاسترۆدا، ئه‌و ته‌جروبانه وایانكرد كه‌كاك عومه‌ر تۆزێك رای جیاوازی هه‌بێت، ئه‌گینا خۆتان ده‌زانن له‌كۆتایی ساڵی 1978 هاته‌وه شاخ و جارێكی‌تر له‌ساڵی 1980 گه‌ڕایه‌وه، دوای ئه‌وه رێگای لێ‌گیراو وابڕیار بوو هه‌ر چۆنێك بێت، له‌ڕێگای توركیا یان ئێرانه‌وه بیهێننه‌وه وه‌ك لهدۆكیۆمێنتهكاندا بلاومان كردۆته‌وه، ده‌توانم بڵێم ی.ن.ك زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی كه‌هاتنه‌وه بۆ كوردستان ئه‌مری واقیعێك دروستبوو كه‌پێویست بوو ئه‌و پارچه‌یه هه‌ڵبژێرن به‌تایبه‌تیش دوای رووخانی شای ئێران كهدهروازهیهكی گه‌وره بۆ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كرایه‌وه.
هۆمه‌ر شێخمووس له کۆنفڕانسی کو‌لتوور و زمانی کوردی له زانکۆی ئێگزێتر- بریتانیا ئاوریلی 2009. له ڕاسته‌وه دوکتور هاشمی ئه‌حمه‌دزاده سه‌رۆکی نێوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردی له زانکۆی ئێگزێتر، حه‌سه‌نی قازی، موزه‌فه‌ری شافیعی کارگێڕی تیاتر، هۆمه‌ر شێخمووس،

دوکتور جه‌عفه‌ری شێخه‌لئیسلامی مامۆستای زمان‌ناسی له زانکۆی کارلتن، کانادا
وێنه: جه‌عفه‌ری شێخه‌لئیسلامی
سه‌رچاوه: کوردستانی نوێ. ساڵی نۆزده‌هه‌م،ژماره‌ی 5231، 16/7/2010،لاپه‌ڕه‌ی 11

No comments:
Post a Comment