دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی دووکه‌ڵ
ئه‌رێ به‌ڕاستی له ئالمێداڵن چ ڕووی دا
حه‌وتووی ڕابردوو بزووتنه‌وه‌ی " ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستی " له ئاڵمێداڵن 100000 کرۆنێ ئاور تێبه‌ردا. ئه‌و بڕه دراوه ده‌کا ئه‌وه‌نده پاره‌یه‌ی که ژنان هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ی له مووچه دا له کیسی ده‌ده‌ن له به‌راوه‌رد کردن له‌گه‌ڵ ئه‌و مووچه‌یه‌ی پیاوان وه‌ری ده‌گرن. جیاوازی نێوان مووچه‌ی کاری ئاگاداریلێکردن و فابریک، نێوان کار له ئیکا و له به‌شی زانیاری کۆمپیۆتێری ،نێوان یارمه‌تیده‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری‌زان.جیاوازی نێوان ئه‌و جۆره پیشانه‌ی که ژنان تێیاندا باڵاده‌ستن و ئه‌و جۆره پیشانه‌ی که پیاوان تێیاندا زیاترن. قسه له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه که ئێمه له ساڵی 2010 دا، دوای به‌ساڵان قسه له سه‌ر کردن و مشت‌ومڕ هێشتا به پێی جینسییه‌ت مووچه ده‌ده‌ین.
- 100000 کڕۆن دراوێکی ته‌واو زۆره. ئێمه هه‌موومان ئه‌وه ده‌زانین، زۆربه‌شمان ده‌زانین به دراوێکی ئه‌وتۆ ده‌کرێ زۆر کون و که‌له‌به‌ر لێره له ماڵێ و له هه‌نده‌ران دابپۆشرێ. جا له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌م کاردانه‌وه له هه‌مبه‌ر دراو سووتاندن زۆر ته‌بیعی و ئاسایی بوو- مر‌ۆ نابێ کاری ئه‌وتۆ بکا! مڕۆ نابێ کارێکی ئاوا بکا پاره ببێته دووکه‌ڵ و به هه‌وا دا بچێ. ڕاسته ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ هه‌رکام له ئێمه دراوێکی زۆره به‌ڵام مر‌ۆ ده‌بێ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن دا ببینێ، له به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبزاردن دا بۆ بڵاو کردنه‌وه و دانی زانیاری،بڕه دراوێکی ئه‌وه‌نده که‌میشه. که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن دیاره پاره‌ی تێده‌چێ. ته‌نێ بڵاوکردنه‌وه‌ی نیولاپه‌ڕه ئاگاداری له ڕۆژنامه‌یه‌کی لای ئێواران دا به 100000 کڕۆن ده‌که‌وێ. ئه‌و پارتییه سیاسیانه‌ی له پارلمان دان ئه‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ته‌رخان ده‌که‌ن، به‌شێکی له پشتیوانی ماڵی ده‌وڵه‌تی له پارتییه‌کان دابین ده‌کرێ، که ئه‌وه‌ش سه‌رچاوه‌که‌ی ئه‌و ماڵیاته‌یه که خه‌ڵک ده‌یده‌ن. ئه‌و یارمه‌تییه ئێستا له نێوان 7 میلیۆن و 70 میلیۆن کڕۆن دایه. ئاورتێبه‌ردانی 100000 کڕۆن له‌وانه‌یه به کرده‌وه‌یه‌کی ده‌سته‌وه‌ستانی دابندرێ، له ڕاستیش دا نیشانه‌یه‌که له ده‌سته‌وه‌ستانی. ئه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی ده‌سته‌وه‌ستانانه‌یه له هه‌مبه‌ر بارودۆخێکی ده‌سته‌وه‌ستانی دا. دووچاوکی کردن له گه‌ڵ ژنان – که نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵاتن – ئه‌وه به ساڵانه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه. ئه‌وه یه‌كێک له که‌تنه دێمۆکڕاتیکه هه‌ره گه‌وره‌کانی سه‌رده‌می ئێمه‌یه که ئه‌و مافه مرۆڤه‌ی که پێی ده‌گوتری مافی دووچاوکی له گه‌ڵ نه‌کردن بۆ نیوه‌ی دانیشتوان ده‌سته‌به‌ر ناکرێ!
- مووچه‌ی مانگانه‌ی ژنان بۆ کارێکی ته‌واو وه‌خت به شێوه‌ی مامنێونجی 4700 کڕۆن له ئی پیاوان که‌متره. به شێوه‌ی مامنێونجی داهاتی ژنان 84 له سه‌دی داهاتی پیاوانه. ئه‌وه له هه‌موو ئاستی مووچان دا وایه، نه‌ک هه‌ر له ناو ئه‌و بڕه مووچه‌یه‌ی له ئاستی خواره‌وه دایه. به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی جیاوازی مووچه بریتییه له جیاوازی له نێوان که‌رت و پیشه‌ی جیاواز . ئه‌گه‌رچی داوخوازی درێژه دان به په‌روه‌رده، به‌رپرسیاره‌تی و هه‌وڵدان زۆر جار بایه‌خیان وه‌ک یه‌ک وایه، به‌ڵام جیاوازی له سه‌ر بنه‌مای جینسییه‌ت چه‌ند ئه‌سکیناسی هه‌زار کڕۆنییه. ئه‌و جیاوازی مووچه‌یه له ماوه‌ی سی ساڵی ڕابردوو دا هه‌ر درێژه‌ی کێشاوه. به کورتی و له سه‌ر یه‌ک ژنان ساڵانه 70 میلیارد کڕۆن که‌متر وه‌رده‌گرن. ئه‌گه‌ر مر‌ۆ ئه‌وه به گوێره‌ی ڕۆژ و سه‌عات بئه‌ژمێرێ له هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ی دا ده‌کاته 100000 کڕۆن.
- ئه‌و دراوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی " ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستی" ئاوری تێبه‌ردا تۆماس مازێتی و په‌ر ئێریکسۆن له شه‌ریکه‌ی رێکلامی ستودیۆ تۆتاڵ باربوویان کردبووین. ئه‌وان به جیاوازی نێوان مووچه‌ی ژنان و پیاوان هه‌ژابوون و نه‌وه‌ی که له‌وباره‌یه‌وه پارلمان هیچ ناکا و ده‌ستی لێ به‌رداوه‌ته‌وه. ئه‌وان ڕوویان له فێمینیزم کرد بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی له کاری سیاسی ئێمه بکه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی مووچه له به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن دا بوروژێنین.
تۆماس مازێتی له نامه‌یه‌کی سه‌رئاواڵه بۆ لاپه‌ڕه‌ی بیروڕای سڤێنسکا داگ بلاده‌ت، له وڵامی ڕه‌خنه‌ی بیرگیتا ئولسۆن دا ده‌نووسێ:
".... پێرێ ئه‌من ڕێگه‌م دا به ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستی که ئه‌و 50000 کڕۆنه‌ی پاشه‌که‌وتم کردبوو ئاور تێبه‌ردا بۆ ئه‌وه‌ی نێشان بدرێ که کۆمه‌ڵه چه‌ند ناعادڵانه‌یه... ئه‌من ده‌بوو بڕیارێک بده‌م. ئه‌من ده‌متوانی وه‌ک ئه‌و چه‌ند ساڵانه‌ی دوایی به‌رده‌وام بم . سه‌فه‌ر بکه‌م و له ده‌ره‌وه نانی باش بخۆم. بچمه شایی و پارتییان. یان به‌ڵکوو له ماڵێ گه‌رماوه‌که‌م ته‌عمیر که‌م وده‌ستێکی پێدا بهێنم. ئه‌گه‌ر ئه‌من ئه‌وه‌م کردبا، ئه‌من پێم وا نییه ئه‌توو له لاپه‌ڕه‌که‌ت له فه‌یس بووک دا نووسیبات باشتر وابوو ئه‌من پاره‌که‌م به شوێنێک به‌خشی با.... ئه‌توو ده‌توانی و ده‌بوو پاره‌که‌ت باربووی پڕۆژه‌یه‌ک بکه‌ی که خۆت باسی ده‌که‌ی و به وشه‌ی توو؛ ده‌تتوانی ژیانی چوارسه‌د کچی چکۆڵه ڕزگار بکه‌ی. به‌ڵام ئه‌توو ئه‌وه ناکه‌ی.ئه‌توو بۆ خۆت بڕیار ده‌ده‌ی چ له دراوه‌که‌ت بکه‌ی به وردی هه‌ر وه‌ک هه‌ر سوێدییه‌ک ده‌یکا، به پاره‌ی خۆی تلێڤیزیۆنی پان ، قه‌یاغێک، کیفێک یان شتێکی دیکه‌ی پێ ده‌کڕێ که ڕه‌نگه پێویستی ژیانیش نه‌بێ.... ئه‌من دراوی خۆم ئاوا به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه سه‌یره ناعادڵانه‌یه ڕابکێشم که تێیدا کاری ژنان به که‌م بایه‌ختر داده‌ندرێ... به‌وکاره ئێستا ئه‌و خه‌به‌ره به دنیا دا بڵاو بووه‌ته‌وه. به‌ڕێگای میدیای نێونه‌ته‌وه‌یی له بی بی سی یه‌وه بگره تا ده‌گاته واشنگتن پۆست به سه‌دان میلیۆن ئینسان خه‌به‌ری ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییانه‌یان به گوێ گه‌یشتووه.... به‌ڵام نازانم ئه‌توو له پڕ بۆ تووڕه ده‌بی و ئامۆژگاریم ده‌که‌ی ده‌بوو ئه‌و دراوه بۆ شتێکی دیکه ته‌رخان بکه‌م. ئه‌من به‌و دراوه ماشێنم نه‌کڕیوه، نه‌مداوه به خواردنه‌وه فڕی که‌م، ئه‌وه دراوی تۆش نین. ئه‌و به میلیۆنان کڕۆنانه‌ی که هه‌تا مانگێکی دیکه خه‌رج ده‌کرێن بۆ ئه‌وه‌ی سوێدی پێ سواغ بدرێ به شکڵ و شه‌ماییلی به‌ڕێزت. گه‌ڵۆ ئه‌و دراوانه نه‌ده‌بوو ته‌رخان بکرێن بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و کچه چکۆڵانه‌ی باست کردوون.نا به‌پێی قسه‌ی توو بێ هه‌ر ئه‌و 50000 کڕۆنه‌ی که به‌کارهێندرا بۆ ورووژاندنی مشت‌ومڕ و قسه له‌سه‌ر کردنی مووچه‌ی له خواره‌وه‌تری ژنان ده‌بوو بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و کچانه چووبا.هه‌رچونێک بێ ئه‌وه کرا و ئێستا جارێ پاره‌م به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، جا بۆیه ئه‌من پێشنیارت پێده‌که‌م 100000 کڕۆن له بوودجه‌ی به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی پارتی فۆڵک (فۆڵک پارتییه‌ت) بۆ جۆره کارێکی خێر ته‌رخان بکه‌ی."
ئاور تێبه‌ردانی 100000 کڕۆن وڵامێک بوو بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی که ئێمه چۆن ده‌توانین به باشترین شێوه ئه‌و بڕه دراوه به‌کار بهێنین هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی دووچاوکی له گه‌ڵ کردن به زه‌قی پیشان بده‌ین و هه‌م ئه‌و ڕاستییه‌ش به بیروڕای گشتی ڕابگه‌یێنین که ئێمه له " ده‌ستپێشخه‌ری فێمینیستی" پێشنیارمان هه‌یه که به‌ڕێگای وه‌قفێکی یه‌کسانی ئه‌و گرێیه بکرێته‌وه.
ئه‌و وه‌قفی یه‌کسانییه ده‌کرێ به ڕیگای زیادکردنی ئه‌و خه‌رجییه‌ی خاوه‌نکار ده‌یدا به ڕێژه‌ی نیو له سه‌د دابین بکرێ هاوکات له گه‌ڵ دانی هه‌مان ڕاده له دراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه.بۆ خۆ پاراستن له پێهاته‌کانی هه‌ڵمسانی دراویگشت ئه‌و سه‌ندیکایانه‌ی که پیاو تێیاندا زاڵن داوخوازی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی خۆیان بکێشنه‌وه به‌و پێیه‌ی بڕی مووچه له‌وکه‌رتانه‌ی دا که ژنان زاڵن هه‌ڵده‌کشێن.پێشنیاری دامه‌زراندنی وه‌قفی یه‌کسانی به‌ته‌واوی ئه‌و بارودۆخه‌ی که پیاوان هه‌میشه پێویسته زیاتریان به‌ر بکه‌وێ هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. ئه‌وه‌ش ده‌بێ به‌گۆڕانێک له پێوه‌ری مووچه دانی سوێدێ دا.
ئیدی ئێمه چێ دی به وڵامی ستاندارد ڕازی نین – ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌که پای لایه‌نانی بازاری کار ده‌گرێته‌وه.ئێمه ده‌مانه‌وێ ده‌ستپێشخه‌ری سیاسی ببینین و له‌و داوخوازه‌ماندا چه‌ند سه‌ندیکا پشتیوانیمان
لێ ده‌که‌ن.ئه‌وه‌ش به‌و به‌شداریه زۆره له‌و سێمیناره‌ی دا ده‌رده‌که‌وێ که دوو ڕۆژ دوای کرده‌وه‌که‌ی ئالـمێدالن ڕێکمان خست. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و سه‌رۆکی سه‌ندیکایانه‌ی که له‌وێ بوون به ته‌واوی له گه‌ڵ بۆچوونی ئێمه بوون که ده‌بێ کاری زیاتر له وتووێژه‌ئاساییه‌کان بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی عه‌داڵه‌تێک له نێوان ئه‌و مووچانه‌ی به پێی که‌رت ده‌درێن پێک بهێندرێ.
مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بڵێم له مێژه خه‌ڵکێکی زیاتر له‌وه تێگه‌یشتوون که ژنان له سوێد به گشتی به‌یه‌که‌وه هه‌ر ده‌قیقه‌یه‌ی 100000 کڕۆن له پیاوان که‌متر وه‌رده‌گرن.ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی بیمه‌ی نه‌خۆشی،پاره‌ی بێ‌کاری و یارمه‌تی منداڵ بۆ ژنان که‌متره و ئاکامی ئه‌وه‌ش ده‌گاته دراوی خانه‌نشینی که‌متر بۆ ژنان. ده‌نگده‌ران مافی خۆیانه بزانن پارتییه‌ک هه‌یه که دووچاوکی کردن له مووچه دا به شتێکی جیدی ده‌زانێ و پێشنیارێکی کۆنکرێت و ئافرێنه‌رانه‌ی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری.جا بۆیه ده‌کرێ ئه‌تۆش له لای خۆته‌وه ئه‌م زانیارییه بڵاو بکه‌یه‌وه.
سیمیرشامن 15ی ژووییه‌ی 2010
گوردون شیمان
وه‌رگێڕان له سوێدییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment