باسی کورد له "مانیفێستۆ"ی مرۆڤکوژه‌که‌ی نۆڕوێژێ دا
سڵاو له گیانی پاکی بانوو ئه‌بووبه‌کر ڕه‌شید، تورێ ئهیکێلاند له ڕێکخراوی لاوانی پارتیی کڕیکاری نۆروێژ و هه‌موو قوربانیانی جومعه‌ی خوێناوی ئوشلۆ و ئوتئۆیا
باسی کورد له "مانیفێستۆ"ی مڕۆڤکوژهکهی نوڕوێژێ دا!
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌و مڕۆفکوژه زاڵمه‌ی که ڕۆژی جومعه 22ی ژووییه له ئوشلۆ و دوڕگه‌ی ئوتئۆیا له نۆڕوێژ به‌ڵانی که‌مه‌وه 76 ئینسانی بێ تاوانی کوشت و زۆر که‌سیشی بریندار کرد، به‌ر له‌وه‌ی کرده‌وه‌کانی به‌ڕێوه ببا، ڕۆژی جومعه له تۆڕی یوتیوب دا کورته فیلمێکی سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌کانی بڵاو کرده‌وه و له سه‌ر ئینترنێتیش کتێبه‌که‌ی دانا که له 3 به‌ش پێک هاتووه و تێیدا به دوور‌و درێژی هه‌لوێستی ئیدێئۆلۆژی و به‌رنامه‌ی کار و کرده‌وه‌ی خۆی هێناوه‌ته گۆڕێ.
سه‌باره‌ت به دوان و شیکرنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌و کۆمپێندیۆمه دا هاتوون و ئێستا له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت ده‌ست ده‌که‌وێ دوو بۆچوون هه‌یه، ده‌سته‌یه‌ک پێیان وایه باس کردنی نێوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه و شیکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وڕاست خزمه‌ت به ئامانجه‌کانی ئه‌و مرۆڤکوژه ده‌کا و ئه‌وه‌ی ئه‌و وێستوویه بیورووژێنێ پێی ده‌گا و لایه‌نێکی تریش پێیان وایه له‌قاو دان، شیکردنه‌وه و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی کتێبه‌که ده‌توانێ پێشی کاره‌ساتی هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له نۆڕوێژ ڕوویدا بگرێ.
ئه‌من پێم وایه قسه‌ی لایه‌نی دووه‌م ڕاسته، چونکه نێوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه له ڕێگای تۆڕی ئینترنێته‌وه به دنیا دا بڵاو بووه‌ته‌وه و هیچ ئامرازێک بۆ پێش لێ گرتنی به‌ده‌سته‌وه نییه و تاقه ڕێگای ڕاست شیکردنه‌وه‌ی نێوه‌ڕۆکی پلان و پڕۆژیهکه که "وه‌دیهاتنی" به قیمه‌تی ژیانی به میلیۆنان ئینسان ته‌واو ده‌بێ.
ئاندرش بێرینگ برێڤیک نێوی ئه‌و کۆمپێندیۆمهی ناوه: " 2083 – به‌یاننامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیی ئوڕووپایی" و له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆمه‌ڵه نووسراوه‌یه‌دا ڕاده‌گه‌یێنێ باسه‌کانی ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه وه‌به‌ر ده‌گرێ:
1. سه‌رهه‌ڵدانی مارکسیزمی کولتووری/ فره کولتوورێتی له ئوڕوپای ڕۆژئاوا
2. بۆچی کۆلۆنی کردنی ئیسلامی و به ئیسلامی کردنی ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ستی پێ‌کرد.
3. بارودۆخی ئێستای بزووتنه‌وه خۆڕاگرییه‌کان ( بزووتنه‌وه دژی مارکسیستی/دژی جیهادییه‌کان) له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
4. چاره‌سه‌رییه‌کان بۆ ئوڕووپای ڕۆژئاوا و ئێمه، واته خۆڕاگری، له ده‌ساڵ ده‌ساڵی داهاتوو دا ده‌بێ به چ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌وپێش بچین
5. له‌گه‌ڵ هێنانه گۆڕی زۆر بابه‌تی پێوه‌ندیدار له‌وانه چاره‌سه‌رییه‌کان و ستراتێژییه‌کان بۆ گشت هه‌شت به‌ره جیاوازه سیاسییه‌کان
مرۆڤ‌کوژ ده‌ڵێ: " ئه‌من نیزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و کۆمپێندیۆمهم بۆ خۆم نووسیوه، نیوه‌که‌ی دیکه‌شی بریتی یه له نووسین و بۆچوونی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی جیاواز له گشت جیهان دا. بێرینگ برێڤیک له سه‌ره‌تای "به‌یاننامه" که‌یدا ده‌نووسێ: " ئه‌من 9 ساڵی ته‌واو له ژیانی خۆم ته‌رخان کرد بۆ کار کردن له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه. پێنج ساڵی یه‌که‌مم ته‌رخان کرد بۆ خوێندنه‌وه و ئاماده‌کردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی و، له ماوه‌ی 3 ساڵی ڕابردووش دا ته‌واو وه‌خت له سه‌ر توێژینه‌وه، گه‌ڵاله کردن و نووسین کارم کردووه. ئاماده کردنی ئه‌و کۆمپۆندیۆمه به 317000 یوورۆ بۆ من ته‌واو بووه (130000 یورۆ له گیرفانی خۆم و 187500 یۆرۆش به له ده‌ست دانی داهات له ماوه‌ی 3 ساڵ دا). نووسه‌ر کتێبه‌که‌ی به نێوی ئاندروو بێرویک ئیمزا کردووه وناوی له‌نده‌ن ، ئینگلیستان 2011 یشی به ته‌نیشته‌وه نووسیوه.
به‌ر له‌وه‌ی باسی ئه‌و شوێنانه بکرێ که ئاماژه‌ی به کورد کردووه، داگرتنه‌وه‌ی چه‌ند نوخته له جێی خۆی دایه. نووسه‌ر ته‌نێ سه‌رچاوه‌ی ئاوای به‌کار هێناوه که له ڕوانگه‌یه‌کی ته‌واو نه‌رێنی سه‌باره‌ت به ئیسلام و مێژووی ووولاتانی ئیسلامی نووسراون بۆ نموونه مێژووی ئیمپراتۆری عوسمانی. ئه‌و ئیسلامه‌ی ئه‌و شه‌ڕی ده‌کا، ئیسلامی سوننی یه و له کتێبه‌که دا هیچ ئیشاره‌یه‌ک به ئیسلامی شیعه ناکا.
نووسه‌ر هه‌موو به‌رنامه‌ی کار و پلانی کورت خایه‌ن، نیوه مه‌ودا و درێژ خایه‌نی باس کردووه ، چلۆنایه‌تی گه‌ڵاڵه بوونی بیری خۆی هێناوه‌ته گۆڕێ و پێی وایه له قۆناخی یه‌که‌م دا ئه‌وانه‌ی له ئوڕووپا به بۆچوونی ئه‌و به پێی مارکسیزمی کولتووری و فره کولتوورێتی کار ده‌که‌ن ده‌بێ له نێو ببردرێن و به‌ره به‌ره ده‌سته‌ڵاتی سیاسی بکه‌وێته ده‌ست پاڕێزه‌رانی کولتووره ئوڕووپاییه‌کان و دوای کپ کردنی ئیسلام له ئوڕووپا، ئه‌و جار له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش دا ده‌بێ چه‌ند ووڵاتی نوێ ساز بکرێن که مه‌سیحییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌خۆیان‌دا بحاوێننهوه.
نووسه‌ر پێی وایه له‌و شه‌ڕی دژی ئیسلامییه دا سهرلهپێناوانی پاراستنی " کولتوری ئوڕووپایی" ده‌توانن له گه‌ڵ ئایینه‌کانی دی یه‌ک بگرن و له‌و خاڵه دا بۆچوونی وی له فاشیسته‌کانی دژی جووله‌که جوێ ده‌بێته‌وه.
بێگۆمان ئه‌و کوشتاره بێ به‌زه‌ییانه‌ی ههینووی خوێناوی ئوشلۆ و ئوتئۆیا زه‌نگێکی مه‌ترسییه بۆ سه‌ر مرۆڤایه‌تی که ده‌بێ له بیری چاره‌سه‌رییه‌کی درێژخایه‌ن دابێ بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگ، بێ ته‌حه‌مولی و فه‌رق و جیاوازی دانان له نێوان ئینسانان له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگ، زمان،جینسییه‌ت، دین ، نه‌ته‌وایه‌تی و ....
- له باسی مێژووی ئیمپراتۆری عوسمانی دا له چه‌ند جێگه باسی به‌شداری کورده‌کان له کوشتاری مه‌سیحییه‌کان له ترکییه کراوه.
- له باسی ووڵاتی ترکییه له ژێر سه‌رباسی " که‌مینه‌کان یاساخ کران (1975 – 1990 ) ده‌نووسێ : " ناسیۆنالیزمی کورد له ساڵانی 1970 کاندا ده‌ستی کرد به بووژانه‌وه کاتێک شه‌ڕی چه‌پ ئاژۆ – ڕاست ئاژۆیه‌کان ترکییه‌ی دا گرتبوو.پ.ک.ک.ی مارکسیست به داوخوازی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له ژێر سه‌رۆکایه‌تی ڕێبه‌ره‌که‌ی ، عه‌بدوڵا ئوێجاڵان دا پێک هات. کورده‌کان نیزیکه‌ی 20% حه‌شیمه‌تی ترکییهن. ئه‌رته‌شی ترکییه به‌شێوه‌یه‌کی توند‌و تیژ کورده‌کانی سه‌رکوت کرد، به هه‌زاران خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوردی بێ فه‌رق و جیاوازی کوشت. دوای قه‌تڵی عامی عه‌له‌وییه‌کان له قاره‌مان مه‌ره‌ش له ساڵی 1978، حکوومه‌تی نیزامی ڕاگه‌یێندرا.
له 12ی سێپتامبری 1980 کوده‌تایه‌کی دیکه کرا، به سه‌رۆکایه‌تی ژه‌نه‌ڕاڵ که‌نان ئێڤره‌ن، سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش و به سه‌رکه‌وتووییه‌وه ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌گرت.
دنیا سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵکووژی هه‌رمه‌نییه‌کان بێده‌نگه‌ی لێ ڕاکردووه، گرووپه مارکسیسته - لێنینیسته‌کان وه‌ک ئاساڵا، دێپڵۆماته ترکه‌کان ده‌که‌نه سێرهی چالاکییه‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی کارێکی وا بکه‌ن ترکییه پێ له ڕابردووی خوێناوی خۆی بنێ و هه‌ر وه‌ها بۆ وورووژاندنی ووشیاری سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی له مه‌ڕ هه‌رمه‌نییان. له ساڵی 1983 کۆماندۆکانی عه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵکووژی هه‌رمه‌نییه‌کان حه‌ولیان دا بۆ داگیر کردن و ده‌ست به سه‌ر داگرتنی سه‌فاڕه‌تخانه‌ی ترک له لیسبۆن، به‌ڵام ئه‌و چالاکییه سه‌ر نه‌که‌وت. ئه‌و پێنج که‌سه‌ی ئهوچالاکییهیان کرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گیرێن دوای به‌ردانی کارمه‌ندانی سه‌فاره‌تخانه خانووبه‌ره‌که‌یان ته‌قانده‌وه.
له نێوان ساڵانی 1983 – 1991 موسیقا، هه‌ڵپه‌ڕكی و کولتووری کوردی له ترکییه یاساخ کرا، له‌و ماوه‌یه دا قه‌ده‌خه بوو که به هیچ زمانێکی دی جگه له ترکی نه‌بێ، شت چاپ بکرێ، بڵاو بکرێته‌وه یان به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی هه‌بێ. هه‌رمه‌نییه‌کان له ترکییه بوون به سێرهی ئازار دان و ڕاوه‌دوو نانی ڕۆژانه.
ئه‌ڕته‌شی ترکییه زه‌برو زه‌نگی یه‌کجار زۆر و بێ سنوور به‌کار ده‌هێنێ بۆ شه‌ڕ به دژی " تێڕۆریزم". تا ئێستا به سه‌دان هه‌زار پیاو،ژن و، منداڵ کووژراون یان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له زیندانان دا ئه‌شکه‌نجه دراون له به‌راییه‌کانی ساڵانی 1980کانه‌وه تا سه‌ره‌تای ساڵانی 90کان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له ساڵانی 1991-1990 دا دنیا ده‌بوو بۆ هه‌تا هه‌تایه بگۆڕدرێ."
- له باسی بار‌و دۆخی مه‌سیحییه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا ده‌نووسێ: " ... له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ته‌نیا هه‌رێمێکی دیکه هه‌یه که تێیدا مه‌سیحییه‌کان ئازادییان هه‌یه له به‌راورد کردن له گه‌ڵ ئه‌و مه‌سیحییانه‌ی که له سووریه دا ده‌ژین: ئه‌وێش ناوچه‌ی ئۆتۆنۆمی کورده له باکووری عێڕاق. چه‌ندین پارتی مه‌سیحی له‌و دواییانه دا لایحه‌یه‌کی نائاساییان پێشکێشی پارلمانی هه‌رێمی کرد له هه‌ولێر، پێته‌ختی کوردستان. ئه‌وان پێشینازیان کرد ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی مه‌سیحی له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ستانی عێڕاقی نهینۆوێ دابمه‌زرێندرێ که زێدی نه‌ریتی ئاسۆرییه مه‌سیحییه‌کانه و ئێستا به‌شێکی له لایه‌ن جه‌نگاوه‌رانی پێشمه‌رگه‌ی کورده‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێ. به پێی ئه‌و پێشنیازه، که‌مینه کلدانییه‌کان،سوریانییه‌کان و ئاسۆرییه مه‌سیحییه‌کان له قانوونی بنه‌ڕه‌تی دا ستاتوسێکی ڕه‌سمییان ده‌بێ – له پێشدا له لایه‌ن پارلمانی هه‌رێمیی کوردستان و دواتر له مه‌جلیسی نیشتمانیی عێراق له به‌غدا. ده‌رفه‌تێکی باش بۆ سه‌رکه‌وتنی ئه‌و نه‌خشه‌یه هه‌یه، تا ڕاده‌یه‌ک فۆلکلۆری مه‌سیحی ده‌پارێزێ... "
- ته‌نیا شوێنێکی که مرۆڤ‌کوژ ناڕاسته‌وخۆ باسی ئێرانی کردووه، گله‌یی و گازندێکه له ڕووسییه‌ی ده‌کا بۆ یارمه‌تی دان به به‌رنامه‌ی هێزی ناووکی ئێران.
- نووسه‌ر به ڕه‌خنه‌گرتنی توند له سیاسه‌تی په‌نابه‌ر وه‌رگرتنی ووڵاتی سوێد له لاپه‌ڕه‌ی 719ی کتێبه‌که‌ی دا ده‌نووسێ: " له ساڵانی 1990کاندا ده‌سته‌ڵادارانی سوێد بڕیاریان دا سوێدییه خۆجێیه‌کان و کولتووره‌که‌یان ، نابێ داوخوازییان له وولاته‌که له ئی ئه‌و کوردانه زیاتر بێ که له‌وێ ده‌ژین"
- له لاپه‌ڕه‌ی 1314 له قۆناخی درێژخایه‌نی دابه‌زاندنی نێوه‌رۆکی "به‌یاننامه‌که" ده‌نووسی: " ووڵاتان/ سهزهوییهکانی سوننی و شیعه له وانه‌یه داوای ئه‌وه بکه‌ن وه‌ک شوێنی پاڕیزراوی سه‌ر به فیدراسیۆنی ئوڕووپا بناسرێن: كوردستان ( عێڕاقی پێشوو، به پێی پشتیوانیان له ئازاد کرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵی، ئیماراتی یه‌کگرتووی عهريبی ، به‌حره‌ین، کووه‌یت، میسر، قه‌ته‌ر – له‌وانه‌یه داوخوازییه‌کی ئاوا بکه‌ن له به‌ر ترسیان له بنچینه‌گره ئیسلامییه‌کان.( زۆربه‌ی ئه‌و ڕێژیمانه ڕێژیمی بووکهشووشهنه که له تووڕه‌یی ئوممه ترسیان ڕێ ده‌نیشێ).
کوردستان ڕه‌نگه ته‌نیا به‌رده‌نگی هاوپه‌یمانی بێ( هه‌م ترکه‌کان و هه‌م عه ڕهبهکان نه‌فره‌تیان لێ ده‌که‌ن). نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌تا بڵێی زیاتر ڕاڕان. ڕێژیمه کانی ده‌ستنێژی ڕۆژئاوا وه‌ک میسر و هێندێک ووڵاتی دیکه له‌وانه‌یه له لایه‌ن ده‌سته‌ی موسوڵمانانی به ئیمانه‌وه بڕووخێندرێن که به چاوی دوژمنی قه‌سته سه‌ری خۆیان چاو له ئێمه ده‌که‌ن.
- له باسی مافی که‌مینه‌کان له دوای هه‌ڵوه‌شانی ئیمپراتوری عوسمانی نووسه‌ر ئاماژه به په‌یماننامه‌ی ساڵی 1920ی گه‌ڕه‌کی سێڤر له پاریس ده‌کا.
- له چه‌ند جێ دژی ئیسلامییه‌کانی ترکییه و ئاکه‌په شتی نووسیوه و لاپه‌ڕه‌ی 1476 تا 1478ی ته‌رخان کردووه بۆ چلۆنایه‌تی خۆ گرتن و تێکشکانی " کوده‌تای ئه‌رگه‌نه‌کۆن" له ترکییه.
ڕه‌نگه ڕوانگه‌ی هه‌ره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ئه‌و مرۆڤکوژه پێویستی دامهززاندنی ده‌وڵه‌تێکی زه‌ردوشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بێ.
ئه‌من به چاوپێداخشاندنێکی خێرا به 1518 لاپه‌ره‌ی فۆرماتی 4 له تۆڕی ئینترنێت دا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له مه‌ڕ کورد وه‌به‌رچاو هات، له‌وانه‌یه باسی دیکه‌ش هه‌بێ.
ده‌توانن کۆمپێندیۆمهکه له‌م ئادرێسه دا بخوێننه‌وه.
http://www.kevinislaughter.com/wp-content/uploads/2083+-+A+European+Declaration+of+Independence.pdf
1 comment:
دستهکانت خوش بیت، من هه‌ر نهم زانیبو باسی کوردی کردبیت. زوور به‌که‌لک بو.
Post a Comment