باسی کوردستان لە ڕۆژنامەی آذربایجان دا -١٧ دۆستایەتی گەلانی ئازەربایجانی و کورد هەڵناوەشی
له ڕاستهوهبۆچهپ: زێڕۆ به‌گی به‌هادوڕی،ڕه‌شید به‌گی جه‌هانگیری،محه‌مه‌دحوسێنی سه‌یفی قازی،نووری به‌گی عه‌بباسی نه‌ژاد،پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د، به‌ڕێز میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری. ته‌ورێز سێشه‌مۆ ٣ی بانەمەڕی ١٣٢٥ - ٢٣ی ئاوریلی ١٩٤٦
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی " آذربایجان " دا (17)
آذربایجان ده‌وره‌ی دووه‌م، ژماره‌ی 221، 2شه‌مۆ 20ی جۆزه‌ردانی 1325/10ی ژووه‌نی 1946
دۆستایه‌تی گه‌لانی ئازه‌ربایجانی و کورد هه‌ڵناوه‌شێ
نووسینی : حه‌سه‌نی نه‌سیر زاده
وه‌رگێڕانی: حه‌سه‌نی قازی
گه‌لی ئازه‌ربایجان به درێژایی میژوو، له به‌ر ئینساندۆستی و ئاشتی پارێزی خۆی به نێوبانگ بووه. ئه‌و گه‌له قاره‌مانه،له گه‌ڵ خۆشه‌ویستی نیشتمان، گه‌ڵ و ئازادی خۆی، هه‌میشه ئازادیی گه‌لانی دیکه‌شی به پیرۆز زانیوه و ڕێزی لێ گرتووه.
گه‌له‌که‌مان له گه‌ڵ هه‌موو گه‌لانی دنیا و به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ گه‌لانی دراوسێی خۆی به‌رده‌وام دۆستایه‌تی پته‌و و مێهره‌وانانه‌ی دامه‌زراندووه.
ئه‌وه‌ش یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته هه‌ره نهجیبهکانی گه‌لی ئازه‌ربایجانه. هه‌ر ئه‌و خه‌سڵه‌ته بووه‌ته هۆی سه‌ربه‌رزی گه‌لی ئازه‌ربایجان و هه‌ر ئاواش ده‌مێنێته‌وه،به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیسته‌کانی دنیا، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌تی بۆگه‌ن و بێزراوی ئیستیعماری خۆیان، هه‌میشه بۆ کردنه دوژمنی گه‌لانی دنیا له‌ئاست یه‌کتری، ئه‌وی هێز و ووزه‌ی بوویانه به‌کاریان هێناوه، چونکه دوستایه‌تی و ئازادیی گه‌لان ریشه‌ی سیاسه‌ته ئیستیعمارییه‌کانی ئه‌وان ده‌رده‌هێنێ و، ده‌ره‌تانی ڕزگار بوون له چه‌نگ ئیستیعمار ده‌خولقێنێ. له زۆر شوێنی دنیای ڕۆژهه‌ڵات و له‌وانه له ئێرانیش ئه‌و سیاسه‌ته به‌ڕێوه‌چووه. ده‌وڵه‌تانی کۆلۆنیالیست به یارمه‌تی هێزی کۆنه‌په‌رست و سه‌ره‌رۆی نێوخۆیی که وه‌ک ژێرچه‌پۆکه و به‌رده‌ستی ئه‌وان جووڵاونه‌ته‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌یان له ئێران‌دا ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ڕێشهئاژۆتر کردووه. ئه‌و سیاسه‌تبازانه هه‌میشه ویستوویانه گه‌لانی ئێران له نه‌زانی و یه‌خسیریی دا بهێڵنه‌وه و حه‌ولیان داوه له نێو برایان دا دوژمنایه‌تی ساز که‌ن.
به‌و سیاسه‌ته سه‌یرانه به تایبه‌تی ویستوویانه دووبه‌ره‌کی و دژایه‌تی بخه‌نه نێو گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد. به‌ڵام نه‌یانتوانی دووبه‌ره‌کی له نێوان ئه‌و دوو گه‌له قاره‌مانه واته گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد ساز بکه‌ن که له کۆنه‌وه وه‌ک دۆستی دڵپاک، دراوسیی چاک و وه‌ک برا به یه‌که‌وه ژیاون.
بۆ له نێو بردنی ئازادی و هه‌بوونی ئه‌و گه‌لانه به هه‌زاران ئازه‌ربایجانی و کورد له‌زێدی خۆیان دوور خرانه‌وه یان له زیندانه‌کاندا له نێو بردران. دواجار به دوای ڕووداوی خه‌رمانان دا [ مه‌به‌ست له سه‌رته‌خت لابردنی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی و داگیر کردنی نیزامی ئێرانه له خه‌رمانانی ساڵی 1320ی هه‌تاوی دا. ح.ق.] گه‌لان له پێناو ئازادییه‌کانی خۆیان هه‌نگاوی تێکۆشه‌رانه‌ی گه‌وره‌یان نایه‌وه. به‌ڵام دیسان ئه‌و خاوه‌ن سیاسه‌تانه‌ی باس کران و هێزه کۆنه‌په‌رسته‌کانی ژێر ده‌ستیان، به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ده‌بێ بڵاببێ بۆ له‌نێو بردنی ئازادیی گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد و کردنه‌وه‌یان به کۆیله به یارمه‌تی هێزی ئه‌منییه و هێزی ڕه‌شی دیکه ده‌ستیان له ساز کردنی کاره‌ساتی له ئه‌ژمار نه‌هاتوو نه‌گێڕایه‌وه.
گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد که ئازادی و گه‌لی خۆیان به‌لاوه خۆشه‌ویسته له ڕۆژانی ئاوا دا دۆستایه‌تی نێوان خۆیان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش پته‌وتر کرد و ئه‌و دۆستایهتییهیان کرد به قه‌ڵایه‌کی له ڕووخان نه‌هاتوو.چونکه ئه‌و گه‌لانه باش لهوهتێگهیشتن ئه‌وانه‌ی که تاکوو ئێستا ویستوویانه دووبه‌ره‌کییان له نێو دا ساز که‌ن هێزی کۆلۆنیالیست و کۆنه‌په‌رست بوون.
دواجار گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد به دژی کۆنه‌په‌رستی و سه‌ره‌ڕۆیی و کرده‌وه‌کانیان له ئازه‌ربایجان و کوردستان ڕاپه‌ڕێن و له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا ماف و ئازادییه‌کانی خۆیان وه‌ده‌ست هێنا. هێزه‌کانی کۆنه‌په‌رستی ده‌ره‌وه‌یی و نێوخۆیی له‌و بزووتنه‌وه نه‌ته‌وایه‌تییه ترسیان ڕێ نیشت و ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی درۆی جۆر به‌جۆر.
ئێستا هه‌ر ئه‌و هێزه ڕه‌شانه له پێناو درێژه‌دان به‌سیاسه‌ته‌کانیان به ڕێگای بوختان و حه‌ولی جۆر به جۆر ده‌یانه‌وێ
پێش به چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی مه‌سئه‌له‌که له‌و وتوێژانه‌دا بگرن که له نێوان حکوومه‌تی نێوه‌ندی و ئازه‌ربایجان دا به‌ڕێوه‌یه و ده‌یانه‌وێ خوێنی برا به ده‌ست برا بڕژێ.
به‌ڵام دۆستایه‌تی له ڕووخان نه‌هاتووی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه و ئه‌و ئازادییه‌ی به‌هێزو باهووی خۆیان وه‌ده‌ستیان هێناوه، بووه به ئیلهام بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران. ئه‌و دۆستایه‌تییه پیرۆزه‌ی نێوان گه‌لانی ئازه‌ربایجان وکورد له‌گه‌ڵ مێژوویی بوونی پته‌و و هه‌میشه‌ییه.
No comments:
Post a Comment