Monday, July 11, 2016

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی چوار شەمە ٦-ی ژووییە و پێنجشەمە ٧-ی ژووییەی ٢٠١٦

چوار شەمە ٦-ی ژووییەی ٢٠١٦
جان کیربی
 قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
 واشنگتن ، دی سی
 پرسیار: پێشتر ئەتۆ زەمی شەڕی تاییفیت کرد لە عێڕاق و شەرمەزارت کرد . ئەمن دەمەوێ باسی تاییفێتی لە تورکییە بکەم و لێت پرسم ئایا هەمان هەستیشت هەیە بەرامبەر بە ئەوێ. و دوێنێ ، لە کۆتایی مانگی ڕەمەزان دا ، سەرۆک کۆماری تورکییە لە پەیامێک دا بەو بۆنەیەوە و بۆ بیرو ڕای گشتی بابەتی شەڕی تورکییەی لەگەڵ کوردەکانی خۆی باس کرد. و دوایە گوتی، " ئێمە ٦٠٠ کەسمان لەو شەڕە دا لە دەست داوە و ئەوانە شەهیدن. ئەوان ٧٠٠٠ کەسیان لە دەست داوە و ئەوانە چوونەتە جەهەننەم" ئایا ئێوە هیچ نیگەران نین لەئاست ئەو قسەیەی ئێمە و ئەوان لە لای هاوپەیمانەکەتان لە ناتۆ دا ، بە تایبەتی ئەوەی کە زۆربەی ئەو ٧٠٠٠ کەسەی لە کوردان کووژراون خەڵکی مەدەنی بوون؟ ئایا ئەوە بۆ ئێوە بابەتێک نییە فکری لێ بکەنەوە؟

 ئاغای کیربی: هەر وەک ئێمە هەمیشە گوتوومانە ، تورکییە تووشی بە تووشی هەڕەشەیەکی جیدی تێڕۆریسمەوە هاتووە، و ئەو هەڕەشەیە هەر لە پ.ک.ک.وە نییە ، بەدڵنیاییەوە ڕەنج دەبینێ لە توندو تیژی بەردەوامی پ.ک.ک. و ئێمە لە فڕۆکەخانە توند و تیژیمان دیت ، دیسان ئەمن نامەوێ پێش تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکانی تورکییە هیچ بڵێم بەڵام گشت نیشانەکانی ئەو هێرشە ڕچەی داعشی پێوە دیارە، جا بۆیە هیچ قسەی تێدا نییە هەڕەشەیەکی زۆر جیدی لە سەر خەڵکی تورکییە بەردەوامە و تورکییە ماف و بەرپرسیاری ئەوەی هەیە هاووڵاتیانی بپارێزێ هەر وەک ئەوەی ئێمە دەیکەین لێرە لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دا.

پرسیار: بەڵام دەوڵەتی تورک هەر تازە ٧٠٠٠ کەسی لە کوردان کوشتووە.

ئاغای کیربی : سەبر کە، ئەمن دەگەمە ئەوێ! و وەک گوتم ئەوان وەک دەوڵەتێکی سەروەر بەرپرسیارەتییان لە سەر شانە خەڵکی خۆیان لە ئاست تێرۆریسم بپارێزن ، و ئێمە بانگەوازمان کردووە لە پ.ک.ک. و بەردەوامین لە بانگەواز کردن لە پ.ک.ک. کە توندوتیژی ڕابگرێ، هێرشەکانی ڕابگرێ و بگەڕێتەوە دۆخی موزاکەرە لەگەڵ حکوومەتی تورکییە بۆ ئەوەی لێرە دا چارەسەرییەکی ئاشتییانە هەبێ. ئەوە شتێکە کە ئێمە دەمانەوێ بیبینین. و هەر وەک ئەوەی گووتوومانە – هەر وەک ئەوەی ئەمن لە شوێنی دیکەی دنیاش دا گوتوومە ، ئەوەی پێویستیی پێ هەیە ڕێبەرییەکی بەهێزە لەهەموو لایەنەکانەوە لێرە دا بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەن بۆ ئەوەی ئەو جۆرە گفتوگۆ و موزاکەرەیانە بتوانن دەست پێ بکەن. باشە؟

پێنجشەمە ٧-ی ژووییەی ٢٠١٦
 جان کیربی
 قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
 واشنگتن، دی سی

 پرسیار: باسی ئەوەت کرد وەزیری کاروباری دەرەوە کێڕی لە لووتکەی ناتۆ لە شاری وارشەو بەشداری دەکا، و سەرۆک کۆماری تورک ئەردۆغانیش دەچێتە وێندەرێ، و ئەو ڕایگەیاندووە ئامانجی سەرەکی ئەوە دەبێ کە ووڵاتانی دێ تێگەینێ کە پ.ک.ک و یەپەگە و پەیەدەی سوورییەش تێڕۆریستن لە ئاستی داعش دا. چ دەبێ – دەزانی ووڵامی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمرێکا چ دەبێ بەتایبەتی لە مەڕ گرووپە سوورەییەیەکان؟ و ئەگەر ئێوە لەگەڵ ئەو بۆچوونەی وی ڕێک نین، ئایا لەوێ چالاکانە حەولێک دەبێ بۆ سەلماندنی بە هەڵەداچوونی هەڵوێستی تورکەکان؟

ئاغای کیربی: بهێڵە ، با بەر لەو قسە و لێ دوانانەی کە جارێ نەکراون هیچ نەڵێین، باشە؟ ئەمن نامەوەێ بەر لە گوتوبێژەکانی وارشەو بڵێم ناوەرۆکیان چ بووە و چ نەبووە. ئێمە بەردەوامین لە سەر ئەوەی پ.ک.ک. بە گرووپێکی تێڕۆریستی دابنێین. ئەوان ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی بێگانەن. ئەوان وەک گرووپێکی تێڕۆریستی نێوزەد کراون . و وەک دوێنێ گوتم، ئێمە ماف و بەرپرسیارەتی تورکییە بە ڕەسمی دەناسین بۆ بەرگری کردن لە خۆیان و لە هاووڵاتییەکانیان، سنوورەکانیان لە ئاست کردەوەگەلی تێڕۆریستی دا. ئێمە هەر وەها بەردەوامین لە سەر پێداگری لەگەڵ پ.ک.ک. بۆ ڕاگرتنی گردەوەگەلی توند وتیژی و گەڕانەوە بۆ دەوری مێزی موزاکەرە. و هێچ شتێک لە ڕوانگەی ئێمەدا لەو بارەیەوە نەگۆڕاوە.

پرسیار: ئەمن لەوە تێدەگەم، بەڵام لەمەر هەپەگە و پەیەدە هەڵوێستی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئی تورکییە جیایە، و ئەمن دەمەویست بزانم ئەمریکا لەو هەلوێستەی خۆی دا بە دژی ئەردۆغان پێداگری دەکا یان نا؟

ئاغای کیربی: ڕوانگەی ئێمە لەمەر پەیەد و هەگەپە نەگۆڕدراوە.

پرسیار: واتە ئەوەی کە ئەوان ڕێکخستنی تێڕۆریستی نین.


ئاغای کیربی: ئەوان وەکوو ڕێکخستنی تێڕۆریستی نێو زەد نەکراون

No comments: