شه‌بانی
کاک حه‌سه‌نی قازی ده‌سته‌کانت خۆش بن و ماندوو نه‌بی کاک حه‌سه‌ن ئێوه له سه‌رووی سایته‌که‌تاندا واته ڕووانگه ده‌نووسن:
(ڕووانگه وێبنووسێکه ) که به باوه‌ڕی من هه‌ڵه‌یه بۆ ؟ چونکه وشه‌ی نووس وه‌ک پاشگر بۆ وشه‌ی وێب ده‌بته ناوی بکه‌ر واته اسم فاعل ده فارسی دا وه واته که‌سێكی که وێب ده‌نووسێ وه‌ک ڕۆژنامه نووس ، نمایشنامهنووس عه‌ریزه نووس ،خۆش نووس ته‌نانه‌ت ده‌کرێ بڵێن ئه‌گه‌ر وشه‌ی خوێن به وشه‌ی وێبه‌وه بلهکێنین که ده‌بته وێبخوێن ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بته ناوی بکه‌ر واته که‌سێکی وێب ده‌خوێنێته‌وه جا ده ڕه‌سته‌دا دێ من ڕۆژنامه‌نووسێکم ،من درامانووسێکم فڵانکه‌س وێبنووسێکه که وابوو ئه‌گه‌ر نووسیباتان
ڕووانگه لاپه‌ڕه‌یه‌که ..... هتد به باوه‌ڕی من وێچووتر ده‌بوو دیسان ده‌ستخۆشیتان لێده‌که‌م
به کوردی
وێرای سڵاو! فێعل نه کردار قاموس نه فه‌رهه‌نگ
مه‌زن
ده‌ستت خۆش کاک حه‌سه‌ن گیان، به‌راستی کۆمه‌ڵێک شتی ژوانت ڕوون کردووه‌ته‌وه. به‌س من چه‌ند تێبینیه‌کم هه‌یه ئه‌گه‌ر لێم وه‌ربگریت.
1.له جێی ناوی فاعل ئاوڵناوی بکه‌ر به‌کار بهێنیت، له جێی ناوی مفعول ئاوهڵنای کراو به‌کار بهێنیت. ده‌مه‌وێت زیاتر (به‌ره‌وه) و (براوه) ڕوون بکه‌مه‌وه، ئه‌م جیاوازیه‌کی زۆر له نێوانیاندا هه‌یه، چونکه هی یه‌که‌م که ده‌توانێت وه‌کو بکه‌ر چالاک بێت و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌بێته سیفه‌ت(په‌سن)،ئه‌م جۆره که ئه‌م ئاوه‌ڵناوانه‌ی لێ دروست ده‌کرێت، ئه‌وه نیشان ده‌دات که ئه‌و که‌سه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجام دانی ئه‌م کرده‌وه‌یه، به‌ڵام هی دووه‌م له‌وانه‌یه کرده‌وه‌که‌ی به‌سه‌رداهاتبێت، بانمونه‌یه‌کی ڕوونتر بخه‌مه ڕوو: سوتێنه‌ر له‌گه‌ڵ سوتاو؛ ده‌بینین سوتێنه‌ر وشه‌یه‌که که به‌کار به‌ری کرده‌وه‌که‌یه، به‌ڵام هی دووه‌م کرده‌وه‌که‌ی به‌سه‌ردا هاتووه، له‌وانه‌یه له ژێر ویستی خۆی ئه‌م کاره‌ی به‌سه‌ردا نه‌هاتبێت،به کورتی کار لێکراوه،به‌ڵام سوتێنه‌ر کارلێکه‌ره.
2.ئێوه باسی سه‌ر نوسیار ده‌که‌ن، به‌ڵام پێتان وا نیه له جێی پشگری یار (کار) دابنرێت، چونکه ئه‌م پێشگره هه‌میشه ناوی پیشه دروست ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م پێشگره جۆرێک له هاوه‌ڵی پێشان ده‌دات نه‌ک پیشه.بۆیه وا باشتره که کار دابنرێت به ڕای من،نه‌ک یار.
زانیار
رێزدار شه‌بانی، ئه‌گه‌ر به پێی ئه‌و روانینه گشتییه‌ی تۆ بۆ چاوگی "نووس" هه‌ڵسوکه‌ت بکه‌ین، که‌واته وشه‌ی "ده‌ستنووس" ماناکه‌ی برێتییه له‌و که‌سه‌ی له ناو 'ده‌ست'دا ده‌نووسێ! هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش، که‌واته، به پیی ئه‌م بیردۆزه گشتییه‌ی جه‌نابت، مانای وشه‌ی "ره‌شنووس" برێتییه له‌و که‌سه‌ی له ناو 'ره‌ش'دا ده‌نووسێ! دیسانه‌وه هه‌ر به هه‌مان شێوه و به پێی ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆ، مانای کۆمه‌ڵێ وشه‌ی ترمان لێ تێکده‌چێ وه‌ک کۆنووس و هتد. ئه‌و بۆچوونه‌ی تۆ ته‌نیا سه‌باره‌ت به هه‌ندێ وشه راسته. به‌ڵام ئه‌و وشانه کامانه‌ن که ئه‌م بۆچوونه‌ی جه‌نابت ده‌یانگرێته‌وه؟ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشه‌یه بۆ جه‌نابت و زۆربه‌ی نووسه‌ران له بنه‌ڕه‌تدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بیرتان له‌وه نه‌کردۆته‌وه که له‌م جۆره کاتانه‌دا کرداری "نووسین" له زمانی فارسی‌دا به دوو شێوه‌ی "نوشت" و "نویس" ده‌رده‌که‌وێ، که‌چی هه‌ر ئه‌م کرداره له زمانی کوردی‌دا له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که‌دا به شێوه‌ی "نووس" وه‌دیار ده‌که‌وێ. بۆ نموونه، له فارسی‌دا 'وب‌نوشت'مان هه‌یه و 'وبنویس'. 'وبنویس' ئه‌و که‌سه‌یه که له 'وێب'دا ده‌نووسێ و 'وب‌نوشت' ئه‌و شته‌یه که له‌ناو وێبدا دێته نووسین. که‌چی له کوردی‌دا هه‌م "نوشت" و هه‌م "نویس" ده‌بنه "نووس." بۆ نموونه، "رونوشت" ی فارسی ده‌بێته "روونووس" و هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش "خوشنویس" ده‌بێته "خۆشنووس." من ده‌نووسم، من نوووسیم تۆ ده‌نووسی، تۆ نووسیت ئه‌و ده‌نووسێ، ئه‌و نووسی ئیمه ده‌نووسین، ئێمه نووسیمان ئێوه ده‌نووسن، ئێوه نووسیتان ئه‌وان ده‌نووسن، ئه‌وان نووسیان ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بکه‌ینه فارسی، هه‌موو "نووس"ه‌کانی ئێستا ده‌بنه "نویس" و هه‌موو "نووس"ه‌کانی رابردوو ده‌بنه "نوشت." که‌واته، بۆ نموونه، 'دستنوشته'، 'دستنبشته' (فارسیی ئارکهیک) و 'دستنویس' ی فارسی له کوردی‌دا ده‌بنه "ده‌ستنووس." هه‌ڵبه‌ت، جیاوازییه‌که‌ی تر له نێوان 'نوشت' و 'نویس' دا هه‌یه که له کوردیش‌دا هه‌یه وه‌ک جیاوازیی نێوان 'روزنوشت' و 'روزنگار' ('روزنگار' هه‌مان 'روزنویس'ه). له کوردیش‌دا هه‌مانه وه‌ک... نایڵێم! ئه‌مه وه‌ک پرسیارێک بۆ تۆی ئاراسته ده‌که‌م. ئاخۆ بتوانی هه‌ڵیبێنی؟!
شه‌بانی
هه‌ڵبه‌ت کاک زانیاری به‌ڕیز ڕه‌نگه ئێوه له پێشنیاره‌که‌ی من دڵگر بووبی من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بووه و نهشمنووسیوه که هه‌ر وشه‌یه‌ک نووس ێکی به‌دواوه بوو ئه‌وه ناوی بکه‌ره نا برای به‌ڕیز من په‌پوو و زڕڕه‌که‌و لێکدهکهمهوه، ده‌نا ئه‌وده‌م له جیاتی ڕۆژنامه‌نووس ،عه‌ریزه‌نووس ، خۆشنووس ،بۆمدهنووسی چاره‌نووس ، ده‌ستنووس، هه‌ڵبه‌ت ئه‌و وشه‌ی که نووسیوته هه‌ڵیبێنی ده‌بوو نووسیبات ههڵیدهی ( بۆ وێنه ده‌ڵێن شتێکت لێدادێنم ئه‌گه‌ر ههڵیدهی دهتچوێنم) چوون لیچاری ههلنایێنن به‌ڵکوو هه‌ڵیده‌ده‌ن ئێمه دوو کردارمان هه‌یه که زۆرجار به هه‌ڵه ده‌کار ده‌کرێن وه‌ک هه‌ڵهێنان ، هه‌ڵێنان ، هه‌ووه‌ڵین به واته‌ی شتێک له عه‌ردی جوێکردنه‌وه به مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌ی،وه‌ک( ههڵیهێنه تا پیس نه‌بێ)، که دهگووتنهوهیدا (هێ )یه‌که له قه‌ڵه‌م ده‌که‌وێ به‌ڵام دهنووسیندا ده‌بێ بنووسرێ ده‌نا هه‌ڵه‌یه دووهه‌مییان به واته‌ی گوورانی هێلکه به جووجکه ، وه‌ک (مریشکه‌که‌مان هێلکه‌کانی هه‌ڵێناوه) جا ئێستا من بۆیه جوابی پرسیاره‌که‌تم نه‌داوه که نه‌مزانی ئه‌و هه‌ڵیبێنی یه‌ی جه‌نابتان کامیانه ؟
حه‌سه‌نی قازی
بۆ به‌ڕێز شه‌بانی
له‌گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت ، سپاس بۆ تێبینییه‌که‌ت. وه‌ک ئاگاداری 'وێبنووسی ڕوانگه' ئه‌وه ساڵێک له ته‌مه‌نی تێده‌په‌ڕێ و حه‌ق بوو
ئه‌گه‌ر تێبینیت له سهرناساندنهکهی هه‌یه زووتر بینووسی و له جیاتیان به خێراییش بێ شتێک له سه‌ر ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی دیکه بڵێی وا له سه‌ره‌وه دا هاتوون. ئه‌گه‌رچی ڕێزدار زانیار له مه‌ڕ' وێبنووس' شتێکی ئه‌وتۆی تێدانههێشتووهته ئه‌من لێی زیاد که‌م، به‌ڵام دڵنیام ئه‌گه‌ر هێندێک له‌و پێکهاته‌یه ورد بییه‌وه جوان بۆت ده‌رده‌که‌وێ،له‌و ده‌کار کردنه دا "ناوی کارا "، یان به گوته‌ی جه‌نابت " ناوی بکه‌ر" نییه ، ئه‌گه‌رچی ده‌توانێ ئه‌و ئه‌رکه‌ش ڕاپه‌ڕێنێ
تکایه له‌م وشه لێکدراوانه خورد به‌وه، گه‌لۆ ده‌کرێ له به‌شه‌کانی ئاخاوتن دا به "ناوی بکه‌ر" دابندرێن ؟ به‌رد نووس ، پاکنووس ، پێشنووس ، چاره نووس ، ده‌ستنووس ، ڕوونووس ،ڕه‌شنووس، رێنووس،زێڕنووس، ژێرنووس،کۆنووس،گێچنووس.
ئه‌م' وێبنووس ' هش که له دوو کوتی وێب + نووس داڕێژراوه پێویسته له گوێن بێژه‌کانی سه‌ره‌وه دابندرێ و هاوتایه‌که بۆ ناوی ئینگلیسی ' وێبلاگ ' یان 'وێبلۆگ ' که دیاره "ناوی بکه‌ر' نییه، به‌ڵکوو ناوی شوێنه که بلاگر یان بلۆگر تێیدا ده‌نووسن. ئه‌گه‌ر بته‌وێ دهکوردی دا "ناوی بکه‌ر" بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له وێبنووس دا ده‌نووسێ داڕێژی، و " نووس" ێکی پێوه بلکێنی واته بیکه‌ی به " وێبنووسنووس"،ئه‌و ده‌می وشه‌یه‌کی قورس و ڕه‌زا گران به‌رهه‌م دێ که هه‌م دووپاته کردنه‌وه‌ی تێدایه و هه‌مان ده‌ربڕینی خۆش نییه. له جیات ئه‌مه ڕه‌نگه 'وێبهوان' خراپ نه‌بێ، چونکوو ئه‌وه‌ی له وێبنووس دا ده‌نووسێ، ده ڕاستیدا هه‌ر نانووسێ به‌ڵکوو کاری ڕازاندنه‌وه و جوانکاری کۆمپیوتێریش ده‌کا وه‌ک باغه‌وانێک که‌به گوڵ و گیای نێو باغهکهیهوه ده‌چارێ، وێبهوانیش له وێبنووس دا به ده‌ق و ڕه‌نگ و وێنه‌وه ده‌چارێ و جوانکارییان تێدا ده‌کا.
له ڕاده‌ربڕینی دوویه‌مدا وادیاره هێندێک په‌له‌ت کردووه بۆ ڕاگۆڕینه‌وه له‌گه‌ڵ زانیار و نووسیوته " به‌ڕێز من په‌پوو و زڕه‌که‌و لێکدهکهمهوه"، ئه‌گه‌ر په‌له‌ت نه‌کردبا بێگومان ده‌ت نووسی " به‌ڕێز من که‌و و زڕه‌که‌و لێک ده‌که‌مه‌وه" چونکوو له‌م شێوازه کوردییه‌ی دا وا ئێمه هه‌رسێکمان پێی ده‌نووسین له‌و دۆخانه‌دا ده‌ڵێن " که‌و و زڕه‌که‌و" ،یان " توور و گێزه‌ر" ،نه‌ک " په‌پوو و زڕه‌که‌و".له بابه‌تی زمانناسانه دا وا باشتره مرۆ پشووی درێژ بێ و قسه بۆ یه‌کتری بسه‌لمێنێ،ئه‌من له نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز زانیار دا چی وام نه‌دی به مه‌به‌ستی وه‌ک فارس ده‌ڵێن 'موچ گیری' نووسرابێ، به‌ڵکوو وه‌ک یارمه‌تییه‌کی به‌که‌لکی ده‌زانم بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که. ئه‌وه‌ی له مهر "هه‌ڵێنان" و " هه‌ڵهێنان" یش دا نووسیوته، ده‌بێ لێم دڵمه‌ند نه‌بی بڵێم وانییه.ئه‌و دوو چاوگه هه‌ر یه‌کن و وه‌ک نووسیوته مانای جیاواز ده‌گه‌یێنن و یه‌ک له ماناکانی "هه‌ڵهێنان"،یان "هه‌ڵێنان " "هه‌ڵدان" ه
وه‌ک ئه‌و نووسیویه؛ "ئه‌مه وه‌ک پرسیارێک بۆ تۆی ئاراسته ده‌که‌م.ئاخ‌و بتوانی ههڵێبێنی؟"، و دیاره له‌و ڕسته‌یه دا زانیار یه‌ک له واتاکانی "هه‌ڵێنان"، " هه‌ڵهێنان" واته " هه‌ڵدان"ی ده زه‌ین دابووه. له کۆتایی دا سه‌رکه‌وتنی تۆ و هه‌موو "وێبهوانان" به ئاوات ده‌خوازم و پێشنیار ده‌که‌م ئه‌م نازناوه قه‌ڵه‌مییه له جیات "شه‌بانی" بکه‌یه " شوانی".
شه‌بانی
بۆ کاک حه‌سه‌نی زۆر به‌ڕێز هه‌ڵبه‌ت پێویسته که بڵێم ئه‌و حه‌ول و چالاکییانهت جێی ڕیز و پێزانینن به‌ڵام گه‌وره‌م دیسان هه‌ر ئه‌و پرسیاره‌م لێدووپات مه‌که‌نه‌وه که گۆیا من پێموایه هه‌ر وشه‌یه‌کی نووس ێکی به‌دواوه بێ ئه‌وه بکه‌ره ، ئه‌وده‌م من ده‌بێ بڵێم هه‌موو سمـێل سوورێک خۆ هه‌مزاغا نییه، نا خاڵی خۆم من نه پێموایه و نهگوتووشمه به‌ڵام من ده‌ڵێم وێبنووس که هه‌ر وێبنویس ی فارسییه و له جیاتی وێبوشت ی فارسی که هه‌ر کورتکراوه‌ی وبنوشته یه ،ده‌بێ ئێمه وێبنووسراو یان وێبنووسراوه ده‌کار بکه‌ین و بۆ ئه‌و که‌سه‌ش که ده وێبه‌که‌دا شت ده‌نووسێ وه‌ک به‌ڕیزتان ئاماژه‌تان پێکردووه وشه‌ی وێبوان ده‌کار بکه‌ین که پڕ به پێستێتێ وه‌ک ڕۆژنامه‌وان ، جا ئه‌و ده‌م ده‌توانین بڵێین وێبنووس ی ئه‌و وێبنووسراوه فڵانکهسه وه‌ک ده فارسی‌دا ده‌ڵێن وبنویس این وینوشت فلانی است به‌ڵام من هه‌ر پێموا نییه درووست بێ که ئه‌گه‌ر بڵێین وێبنووس ی ئه‌و وێبنووس ه فڵانکهسه
حه‌سه‌نی قازی
به‌رد نووس ، پاکنووس ، پێشنووس ، چاره نووس ، ده‌ستنووس ، ڕوونووس، ڕه‌شنووس، رێنووس، زێڕنووس، ژێرنووس، کۆنووس، گێچنووس
به‌ڕێز شه‌بانی [ شوانی]
گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر مرۆ نه‌یویست شتێک بسه‌لمێنێ، ده‌کرێ هه‌موو سمێڵ سوورێکیشی پێ هه‌مزاغا بێ. زمان به پێودانگی ماتێماتیکی ناپێودرێ، ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ئێوه بۆی ده‌چن بووبا، ده‌بوو به‌ردنووس بهردنووسراوه با، پێشنووس پێشنووسراوهبا، چاره نووس چارهنووسراوهبا، ده‌ستنووس دهستنووسراوهبا، ڕوونووس ڕوونووسراوهبا، ڕه‌شنووس ڕهشنووسراوه با، ڕێنووس ڕێنووسراوهبا، زێڕنووس زێڕنووسراوهبا، ژێر نووس ژێرنووسراوهبا، کۆنووس کۆنووسراوه با، گێچنووس گێچنووسراوهبا و وێبنووس وێبنووسراوه.
به‌ڵام گه‌ڕی خۆڕسکی زمان ئه‌و وشانه‌ی ئه‌و جۆره‌ی ئاخێوه‌ران ده‌کاریان ده‌هێنن به‌ڕه‌وا زانیوه،و له جیات ئه‌وه‌ی بڵێێن " ئه‌و نووسراوه‌ی له سه‌ر به‌رد نووسراوه "ده‌ڵین 'به‌رد نووس'، له جیات ئه‌وه‌ی بڵێن " ئه‌و نووسراوه‌ی له پێشدا نووسراوه " ده‌ڵێن 'پێشنووس'، له جیات ئه‌وه‌ی بڵێن " ئه‌و چاره‌یه‌ی نووسراوه ده‌ڵێن'چاره نووس'، له جیات ئه‌وه‌ی بڵێن " ئه‌و ده‌ستنووسه‌ی به ده‌ست نووسراوه" ده‌ڵێن'ده‌ستنووس'، 'ده‌سنووس'، له جیات ئه‌وه‌ی بڵێن " ئه‌و ڕێیه‌ی نووسراوه" ده‌ڵێن 'ڕێنووس' له‌جیات ئه‌وه‌ی بڵێن " ئه‌وه‌ی به زێڕ نووسراوه" ده‌ڵێن 'زێڕ نووس' له جیات ئه‌وه‌ی بڵێن "ئه‌وه‌ی له ژێر دا نووسراوه" ده‌ڵێن'ژێرنووس'، له جیات ئه‌وه‌ی بڵین " ئه‌وه‌ی به کۆ نووسراوه" ده‌ڵێن 'کۆنووس' له جیات ئه‌وه بڵێن " ئه‌وه‌ی به گێچ نووسراوه" ده‌ڵێن 'گێچ نووس' و له جیات ئه‌وه‌ی له وێب دا نووسراوه ده‌ڵێن 'وێبنووس'
ئه‌وه‌ی که شێوه‌ی داڕشتن له دوو زمانی له یه‌ک نزیکدا وه‌ک یه‌ک بن،دیارده‌یه‌کی ئاساییه و ئه‌وه‌ش که له هه‌موو زمانان دا وشه کورت ببنه‌وه هه‌ر وایه. به‌ڕێز زانیار بۆی باس کردبووین که له کوردیی نێوه‌ڕاست دا ئێمه بۆ هاوتای دوو پآشگری 'نویس' و 'نوشت' فارسی هه‌ر 'نووس' ده‌کار ده‌هێنین.جا به‌و پاشگرانه ده‌کرێ هه‌م (ناوی کارا = ناوی بکه‌ر)، هه‌م ناوی واتا، هه‌م ناوی شوێن، هه‌م ناوی چاوگ ،هه‌م ناوی لێکدراو سازبکرێن. ئه‌گه‌ر له کوردی ده‌دوێین حه‌ق وایه به پێی ڕێسای زمانی کوردی بیری لێ بکه‌ینه‌وه، نه‌ک " نوشتوو" ی زمانێکی دیکه‌ی بۆ بنووسین.