نوتقی جه‌نابی پێشه‌وا و ڕه‌ئیس جمهووری به‌رزی کوردستان
[به بۆنه‌ی دووی ڕێبه‌ندان]
کوردستان مهوقهعییهتی جوغرافیاییهکی مه‌خسووسی هه‌یه که بێ پسانه‌وه و بێ ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه و میلله‌تێکی که له نێویاندا فاسیل و لێکیان بپچڕێتهوه، کورد به سه‌ریه‌که‌وه و پێکه‌وه سکوونهتیان تێیدا هه‌یه و دارای مالیکییهتی میللین ده‌وێدا. به‌سه‌رهات و سهوابیقی تاریخییان یه‌که و عوموومهن تێیدا شه‌ریکن. خاوه‌نی ئاداب و عادات و ڕسوومی میللییهکی وان که هیچ جۆره سه‌ده‌مه و حهوادسێک نه‌یتوانیوه سستییه‌ک لە بناغه‌ی میللییه‌تی ئه‌واندا په‌یدا بکا.
کورد له قه‌دیم ڕا هه‌زاران پادشا و حوکمدار و ته‌شکیلاتیان بووه. هه‌ر له‌م کوردستانی ئازادی ئێستا دا بنه‌ماڵه‌ی ئومه‌رای موکری که سهرسلسلهی ئه‌وان ئه‌میر سهیفودین بووه تا (1020ی کۆچی) بئلئیستیقلال ئه‌میر سهیفودین، سارم به‌گ، شێخ حه‌یده‌ر،ئه‌میر به‌گ، ئه‌میر پاشا، تا ده‌گاته قوباد خان به ده‌سته‌ڵات و قودره‌ته‌وه حکوومه‌تیان کردووه.
میلله‌تی ڕه‌شید و به غیره‌تی کورد له هه‌موو ده‌ور و زه‌مانێکدا هه‌ر که‌س خه‌یاڵی ئیستیلای نیشتمانی ئه‌وانی بووبێ به‌ره‌نگاری بوون و به‌ربه‌ره‌کانییان کردووه و له هیچ فیداکارییه‌ک ده‌ستیان دانه‌نه‌واندووه. له پاش له ده‌ستچوونی سه‌لته‌نه‌ت و حوکمداریشیان بۆ وهگیرخستنهوهی ئیستیقلال و ئازادی قوربانیان داوه و له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌میشه له موباره‌زه و مله دا بوون هیچ جۆره ئه‌زییه‌ت و ئازارێک نه‌ماوه نه‌ی چێژن و نه‌ی بینن.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موو کوێره‌وه‌ری و کوشتن و بڕینێکیان ته‌حه‌مول کردووه و قه‌ت له ئامانج و ئاره‌زووی خۆیان شل نه‌بوونه‌وه و له ڕێی وه‌ده‌ست خستنه‌وه‌ی ئازادی‌دا ووچانیان نه‌داوه، به دڵێکی ئه‌وه‌نده به‌هێز و عه‌زمێکی هێنده سابیتهوه تێکۆشاون تا ئێستا هێزێکی وا په‌یدا نه‌بووه بتوانێ تێکڕا خه‌فه‌یان بکا، میره کوێره‌یان کوشتووه بابان سه‌ریان هه‌ڵداوه، بابانیان بێده‌نگ کردووه ئه‌رده‌ڵان بڵیند بوون، ئه‌وانیان له عه‌رزی داوه بتلیسی به‌رز بوونه‌وه و هه‌زاری دیکه‌ی وه‌ک ئه‌وان.
تا له‌ودواییانه دا له پاش شه‌ڕی بهینولمیلهلی پێشووه‌وه که دیکتاتۆری ئێران و تورکیا هاتنه سه‌ر کار و زمان و عادات و مه‌زهه‌ب و خسووسییاتی میللی کوردیان به جارێک لاواز و کز و که‌نه‌فت کرد، له هیچ وه‌حشییه‌ت و دڕنده‌ییه‌ک ڕانهوێستان، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی مه‌منووع و پۆشینی لیباسمان قه‌ده‌غه بوو.
نه‌یان ده‌هێشت له هیچ جۆره مه‌زایا و حقوقێکی به‌شه‌رییه‌ت به‌شمان ببێ، ڕێگای فێر بوونی عیلم و سه‌نعه‌تیان لێ بڕیبووینهوه. هه‌ر رۆژه به به‌هانه‌یه‌ک و هه‌ر ده‌مه‌ی به تهشقهڵهیهک ده‌سته ده‌سته و پۆل پۆل کوردی هه‌ژارو به‌دبه‌ختیان حه‌بس و ته‌بعید ده‌کرد و ده‌یان کوشتن و له به‌ینیان ده‌بردن، حاسڵ و ده‌سڕه‌نجی ئه‌و میلله‌ته بێچاره‌یان ده‌برد بۆخۆیان و ئه‌وانیشیان برسی و تینوو ڕووت و قووت ده‌هێشته‌وه.
تا له شه‌هریوه‌ری 1320 دا فریشته‌ی ئازادی ده‌زگای دیکتاتۆری و فاشیستی ڕه‌زاخانی تێک شکاند،کورد سه‌ری له‌و هه‌موو فشار و ئهزییهته که‌مێ فارغ بوو،فه‌وری ئیحساسی کرد چۆن ده‌بێ له فورسه‌ت ئیستیفاده بکات و ڕێگای سه‌لاح و وه‌ده‌ست خستنی ئازادیی ئه‌و میلله‌ته چییه و چ بکا؟ پیاوانێکی به بیر و هۆش و به‌شه‌ره‌ف که زۆر له مێژ بوو خوێناوی دڵی خۆیان ده‌خوارده‌وه و بۆ زه‌لیلی ئه‌و میلله‌ته دووکه‌ڵ له ده‌روونیان ده‌هاته ده‌رێ زۆر زوو تهشخیسیان دا که وه‌ختی کاره و له‌و فورسه‌ته ده‌بێ به‌هره وه‌رگیرێ و ئه‌وه ته‌واو ئه‌و ڕۆژه‌یه که پشتاوپشتمان چاوه‌ڕوانی بوون. یه‌کجار و خێرا، بێ‌وچان و ڕاوێستان، ده‌ستیان به کار کرد، حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانیان ته‌شکیل دا و به ده‌ستوبرد خه‌ریکی کاروباری میللی بوون و به‌چاوێکی وورد و به‌دیققه‌ت ئیحتیاج و پێداویستی کوردیان ته‌شخیس و به‌دی کرد.
له پێش هه‌موو شتێکدا ئیختیلافات و دووبهرهکانی عه‌شاییری که به ده‌سیسه و حیلهبازی ئیستیعمارچی و دیکتاتۆران بۆ ئیستیسمار و خواردن و کڕووساندنهوهی ئه‌و میله‌ته، به قه‌ولی خۆیان( تفرقه بیانداز و حکومت کن ) ده‌به‌ینی خستبوون و تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ئه‌و ئاوره بڵێسه‌ی ساندبوو برای دایکوبابی له یه‌ک ترازاندبوو به کولی له گۆڕێ هه‌ڵگیرا و نێوی عه‌شیره‌ت و تهوایف و هه‌رچی ئه‌سبابی ئه‌و نیفاق و پڕش و بڵاویه بوو فڕێ درا و عوموومهن له ژێر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا کۆبوونه‌وه و یه‌ک دڵ و یه‌ک زمان تێکڕا به‌ره‌و ئامانجی ئازادی که‌وتنه ڕێ.
زمانی زگ ماکمان که له‌گه‌ڵ شیری دایک تێکه‌ڵی خوێن و گۆشتی ئێمه بووه له زه‌مانی دیکتاتۆری دا سه‌خت قه‌ده‌غه‌کرابوو، زمانی فارسی به زۆر ته‌حمیلی ئێمه و منداڵه‌کانمان ده‌کرا و ئه‌و کاره پتر سه‌به‌بی پاشکه‌وتنی کورد بوو، له مهداریسدا ڕهسمییهتمان پێدا و خوێندن و تهحسیلمان به سه‌بک و ته‌رتیبی دنیا خسته سه‌رباری کوردی – چه‌ند مه‌دره‌سه‌ی کچان و کوڕانمان کرده‌وه،مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه‌مان داییر کرد و کتێب به زمانی کوردی ته‌رجومه کران.چه‌ند سه‌د کوڕ و کچ و پیاوی گه‌وره له مه‌داریسی شه‌وانه و ڕۆژانه به زمانی کوردی ده‌خوێنن له جیاتی ئه‌وه‌ی شه‌ش حه‌وت ساڵ خه‌ریکی خوێندن و فێربوونی فارسی بن له مانگێک و دوو مانگدا ده‌بنه خوێنده‌وار و هه‌موو شتێک ده‌خوێننه‌وه و ده‌نووسن. بۆ ناساندنی لیاقه‌تی میلی و وه‌ده‌رخستنی حه‌یاتی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی کورد و بۆ ڕاگه‌یاندنی هاواری خۆمان به گوێی دنیای به‌شه‌رییه‌ت و عه‌داڵه‌ت موحتاجی وه‌سیله‌ی چاپ و بڵاو کردنه‌وه بووین.چاپخانه‌ی زۆر چاک ته‌ئسیس کرا و دامه‌زرا، له شاری خۆماندا، به زمانی خۆمان به چاپخانه‌ی خۆمان گۆوار و ڕۆژنامه ده‌رده‌چێ و بیر و فکر و داخوازی ئێمه له دنیا دا بڵاو ده‌کاته‌وه.
حاسڵ و به‌روبووی ئێمه که میقدارێکی زۆر و زه‌وه‌ند و به قیمه‌ت بوو به فیڕۆیی له ده‌ستیان ده‌ر ده‌هێناین و ده‌ستی ئیستیعمار سه‌دێکی له پێش ئێمه و بازاری دنیا دروست کرد بوو، ڕێگای حه‌لمان دییه‌وه و ته‌جاره‌ت و ئیقتیسادییاتی کوردستان زۆر باش ته‌ئمین کرا.
له زه‌مانی دیکتاتۆری‌دا که هه‌موو عهوارزێکیان لێ دهساندین که‌م و زۆر وه‌سیله‌ی له‌ش ساغی و موعاله‌جه، نه حه‌کیم، نه دەرمان، نه مهریزخانهیان بۆ ساز نه‌کردین،ئێمه بۆخۆمان مهریزخانهی زۆر باش به‌و زووانه داییر ده‌که‌ین و له‌ش ساغی ووڵاتمان ته‌ئمین ده‌بێ. هێزێکی میللی مان ته‌شکیل داوه که به شهجاعهتێکی ته‌واو حازره دیفاع له نیشتمان بکا.
دیاره موهفهقییهتی ئێمه سه‌راسه‌ر له عه‌ینی مه‌ڕامی دێمۆکڕاسی و له نه‌تیجه‌ی فه‌عالییه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و پشتیوانی عاله‌می دێمۆکڕاته. له به‌ر ئه‌وه به دڵ و به‌ناو ده‌ڵێین: بژی موئهسیسینی دێمۆکڕات.
میلله‌تی کورد هه‌زاران سه‌د و به‌رهه‌ڵستی سه‌خت و سهههندهی له ڕێدا بوو. ده‌سته و دایه‌ره‌ی دیکتاتۆری بێ ووچان کارشکێنی ئێمه‌یان ده‌کرد و له هیچ نامهردییهک ڕانه‌ده‌وه‌ستان.ئیجتیلافاتی عه‌شاییر بۆ داخڵیش ئیشکاڵێکی گه‌وره بوو بۆ ئێمه.ئه‌مما ئه‌وانه هێچ کامێکیان نه‌یان توانی پێش به ئێمه بگرن، به دڵێکی به‌هێز پایهداریمان کرد و ئیدامه‌مان به فه‌عالییه‌تی خۆمان دا تا ئیستیقلال و ئازادی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان به ده‌ست هێنا.
دیاره بهقایایهکی ئه‌و خهتهراتهش که ماوه چ له داخڵدا و چ له خارجدا میله‌تی کورد موباره‌زه‌ی خۆی له گه‌ڵیان ئیدامه پێ ده‌دا و به پشتیوانی خودا موزه‌فه‌ر و مه‌نسوور ده‌بێ.
ئه‌و ڕۆ له نمایهندهکانی ته‌واوی نهواحی و نوقاتی کوردستان بێ ڕعایهتی ته‌به‌قات ئهعهم له ئاغا و ڕهعێت و گه‌وره و چووک کۆ بوونه‌وه و یه‌ک دڵ و یه‌ک زمان هاواری دێمۆکڕاسی ده‌که‌ن و به ڕێی دێمۆكڕات دا ده‌ڕۆن ، قودره‌ت و قوه‌تی دێمۆکڕات نیشان ده‌دا.
*******
پاش ته‌واو بوومی نوتقی جه‌نابی پێشه‌وا له تریبوون هات بێته خوارێ عه‌بدول که‌رباسی (عه‌بدول ئه‌و که‌سه‌یه که ڕۆژی هه‌ڵکردنی ئاڵا گایه‌کی به سه‌د تمه‌ن کڕی و له به‌رامبه‌ری ئاڵا دا کردی به قوربانی) که به ئهسلهحهوه له پشت تریبوون ڕاوه‌ستابوو شانی دانواند که جه‌نابی پێشه‌وا پێ له سه‌ر شانی دانێ و بێته خوارێ به‌ڵا له به‌ر خووی ته‌وازوع که له ڕه‌وشتی مومتازی پێشه‌وای به‌رزه قوبووڵی نه‌فه‌رموو و بۆخۆی هاته خوارێ. له‌م کاته دا ته‌واوی عه‌شاییر و خه‌ڵکی شاری هوروژمیان هێنا و هه‌موو ده‌ستیان ماچ کرد و به‌یعه‌تیان ده‌گه‌ڵ کرد، به جۆرێ خه‌ڵک ده‌وره‌یان گرتبوو که ماوه‌ی ساتێک نه‌ده‌بیندرا که جه‌نابی پێشه‌وا له کوێیه و له ماوه‌ی سێ ڕۆژ مه‌راسیمی به‌یعه‌ت بێ ووچان ده‌وامی بوو.
سه‌رچاوه:جێژنی سه‌ربه‌خۆیی و ئیستیقلالی کوردستان یا درهوشینی ئه‌ستێره‌ی خۆشبه‌ختی کوردان
کۆکه‌ره‌وه: سه‌یید محه‌مه‌دی حه‌میدی
ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ژماره‌ی 10، دووشه‌مۆ 15ی ڕێبه‌ندان و ژماره‌ی 11،چوارشه‌مۆ 17ی ڕێبه‌ندانی
1324ی هه‌تاوی / 4 و 6ی فێورییه‌ی 1946ی زایینی.
وێنه، له کتێبی: "كوردستان له سێبه‌ری مێژوو‌و دا " وه‌رگیراوه، ئه‌ویش له ویلیا‌م ئیگلتن ی کوڕی وه‌رگرتووه.
No comments:
Post a Comment