کامران مەتین
مامۆستای پێوه‌ندییه ناونهتهوهییەکان،
زانکۆی ساسێکس، بریتانیا
مالپه‌ری بی بی سی
فارسی 11. 10. 2017
گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێڕاق :
زه‌مینه و ڕوانگه
دوو حه‌وتوو له دووای
گشتپرسی جێی موناقه‌شه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێڕاق لێدووان و شک و گومان له سه‌ر چاره‌نووسی کوردستان
و عێڕاق به‌رده‌وامه. ئاورێک له پێشخانی مێژوویی و ره‌هه‌نده سیاسییه‌کانی ئه‌نجامدانی
ئه‌و گشتپرسییه و کاردانه‌وه‌ی هێزه جۆربه‌جۆره پشکداره‌کان له ناوچه دا ئه‌و گومانه
به‌هێز ده‌کا که هه‌مان دینامیزمی ئالۆز که سه‌ره‌رای هه‌موو دژایه‌تییه سه‌خته هه‌رێمی
و ناونهتهوهییەکان ئه‌نجامدانی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی ره‌خساند گه‌ڕانه‌وه بۆ وەزعی
به‌ر له گشتپرسی به‌ر په‌رچ ده‌داته‌وه.
دامه‌زرانی عێڕاق یه‌کێک
له نموونه‌کانی دامه‌زراندنی ده‌وله‌ت – نه‌ته‌وه یه له مێژوو دا که باسکردنی وه‌کوو
شتێکی "ده‌سکرد” که‌مترین هه‌ڵه‌ی لێکدانه‌وه‌یه له‌و باره‌یه‌وه. عێڕاق به‌رهه‌می
راسته‌وخۆی ده سه‌ر یه‌ک کردنه‌وه‌ی سێ ویلایه‌تی پێشووی مووسل، به‌غدا و به‌سره یه
له لایه‌ن کۆلۆنیالیزیمی بریتانیا وه له دووای کۆتایی شه‌ری یه‌که‌می جیهانی و هه‌ڵوه‌شانی
ئیمپراتۆری عوسمانی.
له دووای ده‌یان سال کێشه و هه‌را له نێوان کورده‌کان و ده‌وله‌ته
ناوه‌ندییه‌کانی عێڕاق دا، شکانی ده‌وله‌تی بەعس له سالی 1991 له سه‌ر شه‌ری کووه‌یت و دامه‌زرانی
ناوچه‌ی دژه فڕین له هه‌رێمه‌کانی باکوور و باشووری عێڕاقدا ده‌ره‌تانی دامه‌زرانی نیوه ده‌وله‌تێکی
به ئۆتۆنۆمی زۆره‌وه بۆ هێزه سیاسیه‌کانی کوردستانی
عێڕاق پێک هێنا. تێکتهپینی ده‌وله‌تی بەعس له
دووای هێرش بۆ سه‌ر عێڕاق و داگیر کردنی له
لایه‌ن ئیتیلافی ناونه‌ته‌وه‌یی به سه‌رۆکایه‌تی ئامریکا ده‌ره‌تانی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی
عێڕاقی پێک هێنا به‌لام له ژێر فشار و سمێل
چه‌ور کردنی ئامریکا دا کورده‌کان له‌گه‌ڵ پێواژۆی سازکردنه‌وه‌ی عێڕاق که‌وتن. به‌لام
سیاسەته‌کانی حکوومه‌تی کاتی که ئامریکا له عێڕاق داینا، له وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش،
پاک کردنه‌وه‌ی ده‌وله‌ت له بەعس که زیاتر
کورت کردنه‌وه‌ی سیاسی ده‌ستی عه‌ره‌به سوننییه‌کانی به دوو دا هات بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی
شه‌ری ناوخۆیی له نێوان عه‌ره‌به سوننییه‌کان و ئەو ده‌وله‌ته‌ی که کهوتبوووه بن کۆنترۆلی شیعەکان.
له‌و ناوه دا ده‌ستێوه‌ردانی رۆژ له رۆژ زێاتر و هه‌لپه‌رستانه‌ی
ئێران له کاروباری عێڕاقدا خه‌سله‌تی تاییفی ده‌وله‌تی ناوه‌ندی توندتر
کرد و ئەو بنه‌ما سێکولار-فێدێرالییهی به خێرایی لاواز کرد که بریار بوو پێش به سه‌ره‌رۆیی
زۆربه‌ی شیعەکان له به‌ر زیاتر بوونی ژماره‌یان
بگرێ. ئه‌و ره‌وه‌ته له سه‌رده‌می سه‌رۆکوه‌زیرایه‌تی نووری مالیکی دا گه‌یشته دوندی
خۆی. جێبه‌جێ نه‌کرانی وەزعییەتی که‌رکووک و شوێنه‌کانی دیکه‌ی گۆیا ” جێی ناکۆکی
“ و خیلاف له سه‌ر دابه‌شکردنی بوودجه‌ی فێدرال لێک راسانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای توندتر کرد.
سه‌رهه‌ڵێنانی داعش و پاشه‌کشه‌ی هێزه عێراقییه‌کان له‌و ناوچانه
هێزی پێشمه‌رگه‌ی به سه‌ر ئه‌و ناوچانه دا زال کرد و بووه هۆی ناره‌زایه‌تی سه‌ختی
به‌غدا. بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن ده‌وله‌تی ناوه‌ندییه‌وه و فرۆشتنی
نه‌وتی کوردستان له لایه‌ن هه‌ولێره‌وه له بازاره جیهانییه‌کان به بێ [ره‌زایه‌تی به
غدا] به خێرایی هه‌ر دوو لایه‌نی به‌ره‌و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سیاسی هه‌ڵداشت.
داکشانی بایی نه‌وت له بازاره جیهانییه‌کاندا ، سه‌رهه‌ڵێنانی
ئۆلیگارشییه‌کی پاوانخوازی سیاسی، گه‌نده‌لی ئیداری و قه‌یرانی ئابووری له خۆی هه‌رێمی
کوردستان دا مهشرووعییەتی پارتییه ده‌سه‌لاتداره‌کانی هه‌رێمی تووشی قه‌یرانی جیدی
کرد.
هاوکات پته‌و بوون
و خۆ داکوتانی سیاسی پرۆژه‌ی “ کۆنفێدرالیزمی دێمۆکراتیک” له کوردستانی سوورییه له
ژێر رێبه‌رایه‌تی هێزه سیاسییه‌کانی نزیک له پارتیا کارکه‌رێن کوردستان (پ .ک . ک)،
که به رقه‌به‌ری سیاسی پارتیی دێمۆکراتی کوردستان عێڕاق ( پارتی ) به رێبه‌ری مه‌سعوود بارزانی داده‌ندرێ،
له حالی گۆڕانی ته‌وازونی هێزه سیاسییه‌کانی ناوکۆیی کوردی ناوچه‌یی به زه‌ره‌ری پارتی
دێمۆکرات بوو.
مه‌یل و ویستی له مێژینه‌ی زۆربه‌ی گه‌لی کورد بۆ دامه‌زرانی
وولاتێکی سه‌ربه‌خۆ له هه‌موان ئاشکرایه. به‌لام بریاری پارتیی دێمۆکرات و شه‌ریکه سیاسییه‌کانی
له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا بۆ ئه‌نجامدانی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی له‌و زه‌مانه
تایبه‌تییه دا هاوکات پێکانی چه‌ند ئامانجی له سه‌ر دا بوو:
گێڕانه‌وه‌ی مهشروو عییهتی سیاسی له لای کۆمه‌لانی خه‌لکی
کوردستانه‌وه و هه‌ر وه‌ها ئاماده‌کردنی بنه‌ما حقووقییه‌کانی ده‌ره‌تانی فرۆشتنی راسته‌وخۆی نه‌وت
له بازاره ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، که قه‌رزدار بوونی چه‌ند میلیارد دۆلاری حکوومه‌تی هه‌رێم به بانکه تایبه‌تییه‌کان و شه‌ریکه
نه‌وتییه‌کان ئه‌و کاره‌ی کردبووه شتێکی ده‌ستبه‌جێ. هه‌لبه‌ت نابێ ئه‌گه‌ری مه‌یلی راسته‌قینه‌ی مەسعوود بارزانی بۆ تاپۆ کردنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
به ناوی خۆی له دانی ئه‌و بریاره دا له به‌ر چاو نه‌گیره. له هه‌مان کات دا خۆشه‌ویستی
کورده‌کان له لای بیرورای گشتی جیهانی له به‌ر خه‌باتی بێ ووچانیان به دژی داعش زه‌مینه‌ی جووڵه‌ی به‌ره‌و ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان له هه‌میشه له‌بارتر کرد بوو.
به‌ڵام به نفووزترین پشتیوانی حکوومه‌تی هه‌رێم، واته ئامریکا،
به توندی دژی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی بوو. ئه‌و دژایه‌تییه له به‌ر ئه‌وه بوو که ئامریکا
پێی وا بوو که بوونی کورده‌کان له ده‌وله‌ت و پارلمانی عێڕاقدا پێش به زال بوونی ته‌واو و بێ ئه‌ملا و
ئەولای ئێران بە سەر عێڕاقدا ده‌گرێ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌کی سه‌رداگیراو
له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان سیاسه‌تی ئامریکای له‌گه‌ڵ نموونه‌ی دیکه‌ی وه‌ک کرهیمه و سکاتله‌ند له دژایه‌تی
ده‌خست. له هه‌مان کات دا ئامریکا له هێز په‌یدا کردنه‌وه‌ی داعش نیگه‌ران بوو له به‌ر ئه‌و قه‌ڵشته سیاسییه‌ی
که له به‌ر مل لێکبادانی هه‌ولێر و به‌غدا ساز دەبوو.
پشتیوانی ئیسراییل
له گشتپرسی سه‌ربه‌خۆییش زیاتر روواله‌تی
بوو تا راسته‌قینه و له بناواندا وولامی تۆلهسهندنهوهیی بوو له پشتیوانی تورکیه
و ئێران له حه‌ماس ده‌نا ئیسراییل له 30 سالی رابردوو دا هاورێ له‌گه‌ڵ ئامریکا
راسته‌وخۆ پشتیوانی به‌ربڵاوی نیزامی و ئیتیلاعاتی کردووە له شه‌ری تورکییه به دژی کورده‌کانی
ئه‌و وولاته. جگه له‌وه‌ی ئیسراییل له به‌ر
نه‌بوونی سنووری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کوردستان ده‌رفه‌تی زۆر به‌رته‌نگی هه‌یه بۆ پشتیوانییه‌کی
شوێندانه‌ر له کورده‌کانی عێڕاق.
رووسیا و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش به بێ موافه‌قه‌تی سه‌رداگیراوی روسیا له‌گه‌ڵ
گشتپرسی زۆر رێی تێنه‌ده‌چوو که گشتپرسی دواجار له راستیدا بکرێ. له راستیدا هۆکاری
رێخۆشکه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌نجامدانی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌ک ئیسراییل و ئامریکا – ئه‌و جۆره‌ی که تورکیه و ئێران ئیدیعادهکهن – به‌لکوو روسیا بوو.
راست حه‌وتوویه‌ک به‌ر
له‌وه‌ی گشتپرسی بکرێ شه‌ریکه‌ی نیوهدهولهتی “ رۆزنه‌فت”ی روسیا په‌یمانێکی گه‌وره‌ی
بۆ دۆزینه‌وه، ده‌رهێنان و هه‌نارده کردنی نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان ئیمزا
کرد. به‌ر له‌وه‌ش شاندێکی پایه‌به‌رزی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی مه‌سکه‌وی کرد بوو.
ده‌وله‌تی روسیاش له به‌یاننامه ره‌سمییه‌کانی دا له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه له سه‌ر
یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق له سه‌ر به ره‌سمییه‌ت
ناسینی مافی دیاری کردنی چاره‌نووسی خه‌لکی کوردستانیش جه‌ختی کرده‌وه. ده‌وله‌تی روسیا
له مه‌ڕ گه‌مارۆدانی ئابووری کوردستانی عێراقیش ووشدارێکی موحته‌ره‌مانه‌ی دا به دراوسێکانی
کوردستان به تایبه‌تی تورکییه.
پشتیوانی روسیا له گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێڕاق هه‌لگری ته‌نزێکی تاڵه بۆ ئێران و تورکیه چونکوو ئه‌م وولاته هاوپه‌یمانی ستراتێژیکی
ئێرانە و پێوه‌ندییه‌کانیشی له‌گه‌ڵ تورکییه دوای سه‌رده‌مایه‌ک گرژی له یه‌کسالی رابردوو
دا به خێرایی به‌ره‌و گه‌رمی چوووه. له‌وه‌ش ده‌رچێ یه‌کێک له هۆیه‌کانی نزیکی ده‌وله‌تی
تورکییه له حکوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رمایه‌دانانی
بۆلی ئابووری و موافه‌قه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌نارده کرانی نه‌وتی کوردستان به خاکی خۆی دا
هه‌ولێک بووه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی پالپشتی به روسیا و ئێران بۆ دابین کردنی پێداویستییه
نه‌وتی و گازییه‌کانی.
بۆ لایه‌نی کوردی پشتیوانی هێزێکی گه‌وره‌ی جیهانی که پێوه‌ندی
نزیکی هه‌یه له‌گه‌ڵ دوو دراوسێی سه‌ره‌کی و دژبه‌ری گشتپرسی، واته ئێران و تورکییه، زۆر جێگه‌ی دلنیایی بووه. جگه
له‌وه مافی ڤێتۆی روسیه له ئەنجومه‌نی ئاسایشی
رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌رفه‌تی په‌سند کردنی بایکۆتی ناونه‌ته‌وه‌یی شیاوی
جێبه‌جێکردن به دژی کوردستان ده‌کاته ناموحتهمهل و له هه‌مان کاتدا رێبه‌رانی کوردستان
به گه‌مه کردن به کارتی روسیا هه‌لوێستی چه‌نه لێدانی سیاسی خۆیان له‌گه‌ڵ ئامریکا
و [وولاتانی] رۆژاواش به‌هێز کردوووه.
حۆی پشتیوانی رووسیا له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان یارمه‌تی ده‌کا
به تێگه‌یشتنی ئه‌گه‌ری ئاراسته و جووڵه‌ی ره‌وتی پێشوه‌چوونه‌کانی دادێ.
له‌و سالانه‌ی دووایی دا شه‌ریکه‌کانی ئه‌نێرژی و ووزه‌ی رووسی
به پشتیوانی ده‌وله‌تی ئه‌و وولاته ده‌ستییان کردووه به کار و چالاکی له ناوچه‌ی به
مه‌ترسی و له رووی سیاسییه‌وه که‌م سه‌بات وه‌کوو ڤێنێزوێلا که رقهبهره رۆژاواییهکانیان
له‌وێ ده‌رچوون یان پێدزیلکهیانه بۆ کار و چالاکی له شوێنی ئه‌وتۆ. به ئاسایی سوودی
ئه‌و پرۆژه‌یانه زۆر له سه‌ره‌وه‌یه.
له روانگه‌ی ژێۆپۆلیتیکهوهش روسیا له ده سالی رابردوو دا
به شێوه‌یه‌کی رێکخراو خه‌ریکی لاواز کردنی وولاته رۆژاواییەکان بووه. له‌و پێناوه دا
روسیا هه‌نگاوی جۆربه‌جۆری هه‌ڵێناوه‌ته‌وه، له ده‌ستێوه‌ردان له هه‌لبژاردنی ناوخۆیی
ئه‌و وولاتانه‌وه بگره – وه‌ک ئه‌وه‌ی له هه‌لبژاردنی سه‌رۆککۆماری ئامریکا دا قه‌وما
– تا پر کردنه‌وه‌ی به‌تالایی ژێۆپۆلیتیک له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ره‌ست دا دوای سیاسه‌تی
“ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه به‌ره‌و رۆژهه‌لات” له لایه‌ن ده‌وله‌تی ئامریکاوه.
به‌لام یه‌کێک له گرینگ‌ترین سیاسه‌ته‌کانی روسیه بۆ لاواز کردنی
رۆژاوا له‌و ماوەی دوایی دا هه‌ول دانیه‌تی بۆ دوور کردنه‌وه‌ی تورکییه له مه‌داری
ژێۆپۆلیتیکی ئامریکا و ئه‌ورووپا. شه‌ری ناوخۆیی سوورییه گه‌وره‌ترین شانۆی به‌ره‌و
پێش بردنی ئه‌و سیاسه‌ته بووه. رووسیا ئەو
په‌ری که‌لکی وه‌رگرتووه له ترسی تورکییه له به‌هێز بوونی کورده‌کان له سوورییه و خیلافی
ئه‌و وولاته له گه‌ڵ ئامریکا له سه‌ر پشتیوانی ئامریکا له هێزه‌کانی کوردی سوورییه
له خه‌بات به دژی داعش دا. روسیا به هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی
به‌رده‌وام و حیسابکراو به‌ره‌و کورده‌کان
و تورکییه هەولی داوه تا ئه‌و جێگایه‌ی ده‌کرێ ئه‌وان له خۆی نزیک رابگرێ و له هه‌مان
کاتدا ئه‌و په‌ری که‌لکی وه‌رگرتووه له درێژه کێشانی پشتیوانی ئامریکا له کورده‌کانی
سوورییه بۆ توند‌وتیژتر بوونی کێشه‌ی نێوان تورکییه و ئامریکا.
رووسیه به پشتیوانی سه‌رداگیراو له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان به
رێگای به‌ستنی په‌یمانی گه‌وره‌ی ئه‌نێرژی له‌گه‌ڵ کوردستانی عێڕاق له راستیدا دووری تورکییه له رۆژاوا ده‌کاته
ناشیاو بۆ گه‌ڕانه‌وه. په‌یامی روسیا بۆ تورکییه ئەوەیه:
ئه‌گه‌ر تورکییه مل رابکێشێ بۆ راستهقانی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
ئه‌و وولاته ده‌توانێ زیاتر له په‌نجا له سه‌دی پێداویستییه نه‌وتی و گازییه‌کانی خۆی
له شه‌ریک بوون له‌گه‌ڵ روسیه دا له کوردستانه‌وه دابین بکا و ته‌نانه‌ت له سه‌رچاوه‌ی
هه‌نارده‌کردنی گازی کوردستان بۆ ئه‌ورووپا به خاکی تورکییه دا عایداتێکی بۆڵی ده‌ست
که‌وێ. ئه‌وه یارمه‌تی ده‌کا به ده‌رفه‌تی به‌رده‌وام بوونی شوێندانانی رووسیا له سه‌ر
وولاتانی ئه‌ورووپای رۆژاوا که رووسیا له‌گه‌ڵ وان له سه‌ر زۆر مه‌سه‌له کێشه‌ی توندی
هه‌یه له‌وانه کرهیمه و ئۆکراین و له هه‌مان کات دا قه‌ڵشتی سیاسی نێوان تورکییه و
ئامریکاش وا لێدهکاکه پڕ نه‌بێته‌وه.
په‌یامی دوووه‌می رووسیا بۆ تورکییه ده‌کرێ له پێشنیازی وه‌لید
موعەلیم، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوورییه بخوێندرێته‌وه ، که ته‌نیا رۆژێک دوای
به‌رێوه‌چوونی گشتپرسی کوردستانی عێڕاق کردی
بۆ ووتووێژ له مه‌ڕ خۆ موختاری بۆ کورده‌کانی سوورییه.
ده‌وله‌تی سوورییه ده‌زانێ ناتوانێ جارێکی دیکه کوردستانی سوورییه
(رۆژاوا) کۆنترۆل بکاته‌وه و له هه‌مان کات
دا له قووڵتر بوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کانی ئامریکا و رۆژاوا ده‌ترسێ. رووسیا، پشتیوانی
سه‌ره‌کی رێژیمی ئه‌سه‌د هه‌میشه لایه‌نگری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێوان کورده‌کانی سوورییه
و رێژیمی سوورییه بووه و پشتیوانی کردووه له قه‌واره‌یه‌کی فێدراتیڤ وه‌ک سیستمی سییاسی
خۆی. رێکه‌وتن له سه‌ر شێوه‌یه‌ک له حکوومه‌تی فێدێراڵ که کورده‌کانی سوورییه ده‌یانه‌وێ دایمه‌زرێنن
ده‌توانێ تا راده‌یه‌ک کورده‌کانی سوورییه له ئامریکا دوور رابگرێ و پێش به‌وه بگرێ
که ببن به ئامرازێکی گوشاری ستراتێژیکی ئامریکا به دژی رێژیمی ئه‌سه‌د.
رێکه‌وتنی کورده‌کانی سووریه و ده‌وله‌تی ئه‌و وولاته له سه‌ر
خۆ موختاری له هه‌مان کات دا ده‌توانێ ده‌ره‌تانی هه‌نارده کردنی نه‌وت و گازی هه‌م
ئی کوردستانی سوورییه و هه‌م ئی کوردستانی عێڕاق به رێگای ده‌ریای مدیتێرانه مه‌یسه‌ر بکا.
له راستیدا په‌یامی روسیا و به دوای ئه‌و دا کوردستانی عێڕاق بۆ تورکییە ئەوەیە کە ئەگەر ئه‌و وولاته هه‌نارده کردنی نه‌وتی
کوردستان به خاکی خۆی دا ببڕێ و پێشی پێ بگرێ ئه‌وان رێگایه‌کی جێگره‌وه‌یان ده‌بێ
واته رۆژاوا و سووریه. ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌توانێ یه‌که‌تی سیاسی کورده‌کانی عێڕاق و سووریه به هێز بکا و ئالنگارییه‌کی سیاسی
زۆر گه‌وره‌تر بۆ تورکییه پێک بهێنێ. تورکییه‌ش له به‌ر ئه‌و ته‌ڵه خۆکرده ژێۆپۆلیتیکییهی
له سوورییه، سست بوونی پێگه کۆمه‌لایه‌تییه‌کانی ده‌وله‌تی ئه‌ردۆغان له ئاستی ناوخۆیی
دا ، و دڕدۆنگی بنه‌ره‌تی ئه‌ردۆغان له ئاست ئامریکا و وولاتانی رۆژاوا به تایبه‌تی
دووای کۆده‌تای سه‌رنه‌که‌وتووی ساڵی رابردوو هێزی مانۆرێکی ئه‌وتۆی نییه بۆ ده‌رباز
بوون له‌و وەزعییەتە.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئێرانیش له ههلکهوتێکی ئاوا دا نییه که بتوانێ
راسته‌وخۆ له کوردستانی عێڕاقدا موداخه‌له بکا. هێرشی توندی ترامپ به رێکه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ
ئێران و ووشداریدانی به‌رده‌وام سه‌باره‌ت
به به‌رنامه مووشه‌کییه‌کانی ئێران بۆچوونی ئامریکا له مه‌ڕ ئێران رۆژ
به رۆژ دوژمنانهتر ده‌کا. له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا دا هه‌ر جۆره هێرشی موحته‌مه‌لی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان به ئەگهری زۆر کاردانه‌وه‌ی
نیزامی ئامریکای به دوو دا دێ.
له هه‌مان کاتدا ئێرانیش به‌رژه‌وه‌ندی زۆر و زه‌وه‌ندی ئابووری له
کوردستانی عێڕاقدا هه‌یه که له ده‌ستدانی ئه‌وان به له‌به‌ر چاو گرتنی دانانی سزای
تازه‌ی سیاسی- ئابووری ئامریکا له سه‌ر ئێران زۆری له سه‌ر ده‌که‌وێ. له هه‌مان کات
دا ئێران خۆشبینه که بتوانێ که‌لک وه‌ربگرێ له قه‌یرانی چاره‌سه‌رنه‌کراوی
سیاسی له هه‌رێم له سه‌ر سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، هه‌ڵپه‌ساردنی پارلمان و هه‌ر وه‌ها
کێشه ناوخۆیییه‌کانی یه‌که‌تی نیشتمانی کوردستان، که دوای مه‌رگی رێبه‌ره‌که‌ی جه‌لال
تاله‌بانی ده‌شێ توندتر بێ و به‌و شێوه‌یه له‌مپه‌رێک ساز کا له پێش دینامیزمی سیاسی
دوای گشتپرسی کوردستانی عێڕاق.
ترسی تورکییه له هێژێمۆنی ته‌واو و بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ئێران به سه‌ر عێڕاق و سوورییه‌ش دا ده‌بێته بهرههلستێکی جیدی
له سه‌ر هاوکاری درێژخایه‌نی ئه‌و وولاته له‌گه‌ڵ ئێران بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ کوردستانی
عێڕاق . به‌و پێیه به ئەگهری زۆر ئه‌و دوو
وولاته بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه تا ئه‌وجێیه‌ی ده‌کرێ کوردستان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌کانی
خۆیان بگونجێنن نه‌ک ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ رووبه‌رووی ببنه‌وه.
ده‌وله‌تی عێڕاقیش
ئه‌و ئینسیجامه سیاسییه ناوخۆیی و ئەو هێزه
نیزامییه‌ی نییه بۆ ئه‌وه‌ی به رێگای نیزامی دا کێشه‌کانی له‌گه‌ڵ کوردستان به قازانجی
خۆی چاره‌سه‌ر بکا. را کردنی له‌شکره جۆربه‌جۆره‌کانی عێڕاق له به‌رانبه‌ر هێزی که‌م
هه‌ژماری داعش له سالی 2014 و پالپشتی ستراتێژیک به پشتیوانی هه‌وایی ئامریکا له نه‌به‌رده‌کانی
ئه‌و دواییانه دا نیشانه‌ی ناتوانایی بەغدان بۆ چاره‌سه‌ری نیزامی مه‌سه‌له‌که.
به‌لام حیساباتی رێبه‌رانی
کوردستانی عێڕاق و رووسیا سه‌باره‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
دابێی گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نیا ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی
دا به ره‌سمی بناسرێ مه‌یسه‌ر ده‌بێ؛ مه‌سه‌له‌یه‌ک که به له‌به‌ر چاوگرتنی ناوه‌رۆکی
لێلی حقووقی ناونه‌ته‌وه‌یی له‌و باره‌یه‌وه
، مه‌یلی هێزه مه‌زنه‌کان بۆ نه‌گۆڕینی سنووره‌کان، و ئالنگاری دیارده‌ی سه‌ربه‌خۆییخوازی
له خۆی ئه‌ورووپا دا، که نموونه‌کانی سکاتله‌ند و کاتا‌لۆنیا نیشانه‌کانی ئه‌ون، به
لانی که‌مه‌وه له کورت خایه‌ن و نێوان خایه‌ن دا زۆر دوور وەبه‌ر چاو دێ.
رێگه‌چاره‌ی کۆنفێدراسیۆن
بەلام دیسان دارشتنه‌وه‌ی کوردستان و عێڕاق له چووارچێوه‌ی
‘ کۆنفێدراسیۆن’ ئێک دا ده‌توانێ زۆرێک له کێشه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بکا.
قه‌واره‌ی کۆنفێدراسیۆن ده‌رفه‌تی ناساندنی کوردستان و عێڕاق وه‌کوو دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌لام بەرعۆدە له ئاست هاوژینی له چوارچێوه‌یه‌کی سیاسی-
ئابووری یه‌کگرتوو له شێوه‌یه‌کی وه‌ک یه‌که‌تی ئەورووپا دا مه‌یسه‌ر ده‌کا. به پێی
ناوه‌رۆکی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی که له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دا ده‌کرێ ئه‌و فۆرمه ده‌کرێ
مافی جیابوونه‌وه‌ی دو دهولهتهکهشی تێدا بێ به‌لام ئاستێکی ئه‌وتۆ له بهیەکبهسترانهوهی
دوولایه‌نه‌ی ئابووری بۆ ئه‌و دوو ده‌وله‌ته مه‌یسه‌ر بکا که ئەگهری که‌لک وه‌رگرتن له‌و مافه زۆر که‌م بێ.
فۆرموولی کۆنفێدراسیۆن هه‌م ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی تۆمار ده‌کا و به‌رێوه‌ی ده‌با و هه‌م به‌رده‌وامی حقووقی- خاکیی وولاتی عێڕاق، هه‌لبه‌ت ده‌شێ به ناوێکی
دیکە، ده‌لوێنێ.
له رۆژانی رابردوو دا مێدیاکانی نزیک له پارتی دێمۆکراتی کوردستانی
عێڕاق باسی بەدڵبوونی چاره‌سه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان کردووه و ده‌وله‌تی
عێڕاقیش ئەگەرچی پێشنیاز کرانی گه‌لاله‌یه‌کی ئه‌وتۆی وه‌دووا داوه‌ته‌وه
به‌لام ده‌ره‌تانی لێکۆلینه‌وه‌ی به ته‌واوی و به راشکاوی به‌رپه‌رچ نه‌داوه‌ته‌وه.
رێکه‌وتنی ئیحتیمالی هه‌ولێر و به‌غدا له سه‌ر دامه‌زراندنی کۆنفێدراسیۆنێکی
سیاسی دوو میلییه‌تی به ناوبژیوانی موحته‌مه‌لی رووسیا و رۆژاوا وه‌دیهاتنی پرۆژه‌ی
له ناوه‌ند کردنه‌وه که کورده‌کانی سووریه داوای ده‌که‌ن مه‌یسه‌رتر ده‌کا و ده‌شێ
له نێوان خایه‌ن دا ئێران و تورکییه‌ش ناچار
بکا بۆ رێفۆرمی دێمۆکراتیکی قه‌واره ئەو په‌ر
سێنترالی و ده‌وله‌ته ته‌ک میلییەتییەکانیان.
سه‌رچاوه: ماڵپەڕی بی بی سی فارسی ، ناظران می‌گویند
وه‌رگێران له فارسییه‌وه: حه‌سه‌ن قازی