هێدر ناورت قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا: ئێمە بە ووردی بارودۆخی عەفرین دەشوێپێنین
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
هێدر ناورت
قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری
دەرەوەی ئەمریکا
بەشی زانیاریدان بە چاپەمەنی
واشنگتن ، دی سی
٣ی مەی ٢٠١٨
یای ناورت: ڕۆژباش ، لۆری فەرموو
پرسیار: ڕۆژباش، پرسیارەکەم لە
سەر تورکیایە. تورکیا ئێستا لە عەفرین پاکتاوی ئێتنیکی دەکا، جێگای دانیشتووانی
کورد، کە زۆربەیان لە کاتی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین لەوێ هەڵاتوون ، و ئێستا
ڕێگایان پێ نادرێ بگەڕێنەوە ماڵەکانیان. ئێستا عەڕەب لە شوێنی ئەوان بە جێ دەکرێن ، کە ئەویش ئەوانەن
وا لە غوتا و شوێنی دیکە ڕەپاڵ نراون.
بۆچوونت لە سەر ئەوە چییە؟
یای ناورت :
ئەدی. لۆری ئێمە زۆر بە ووردی ئەو بارودۆخەمان لە عەفرین شۆپاندووە. ئێمە ماوەیەکی زۆرمان تەرخان کرد بۆ باسی ئەو
ڕووداوە نزیکەی مانگێک یان دوو مانگ لەوە پێش ، وەک ئەتۆ ئەوە باش دەزانی. تا ئەو جێیەی ئێمە بزانین ١٤٠،٠٠٠ کەس لە عەفرین لە جێی خۆیان
دەرپەڕێندراون، و ئەوەندەی ئێمە پێی دەزانین - ، ڕێگایان پێ نەدراوە بگەڕێنە بۆ
ماڵ و حاڵ و بۆ ناو کۆمەڵگەی خۆیان. ئێمە نیگەرانی جیدیی خۆمان سەبارەت بە
بارودۆخی ئینسانی لە عەفرین لە ماوەی حەوتووەکان و مانگەکانی دوا ییدا ، دەربڕیوە.
ئەوێ ئێستاش جێی نیگەرانی ئێمەیە .
ئێمە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ، هەموو ئەو ئاکتۆرانەی کە لە
باکووری ڕۆژئاوای [ سووریا] هەڵدەسووڕێن – ئەوە تورکیاش وەبەر دەگرێ، رووسیاش
وەبەر دەگرێ ، هەر وەها سووریاش وەبەر دەگرێ -
کە ڕێگا بدەن بە ڕێکخراوەکانی یارمەتیی ئینسانی ناونەتەوەیی یارمەتی خەڵک بدەن بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان . کاتێک خەڵک دەچنەوە ماڵی خۆیان –
و ئەوە شتێکە ئێمە هەمیشە بە گرینگی دەزانین زەقی کەینەوە ،
ئەویش ئەوەیە ئەو گەڕانەوەیە دەبێ سەلامەت
و دڵخوازانە بێ. ئەوان ناکرێ بە تۆبزی
بنێردرێنەوە ماڵەکانیان. بەڵام ئێمە پێمان خۆشە ئەوان بهێندرێنەوە ماڵی
خۆیان یان بتوانن بە سەلامەتی بەرەو
ماڵەکانیان بچنەوە هەرە زووتر.
پرسیار: سپاس ، لە ماوەیەکی کورتدا
وەزیری دەرەوە پۆمپێۆ چاوی بە وەزیری
دەرەوەی تورکیا دەکەوێ. پێت وایە کاتێک ئەو دوانە یەکتری دەبینن مەسەلەی عەفرین
بێتە گۆڕێ؟
یای ناورت: ئەمن
دەتوانم ئەوەت پێ بڵێم ئێمە زۆر شتمان هەیە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەیان
لێوە بکەین. و وەک دەزانی ، هەر تازە لە
کۆبوونەوەی ناتۆ، کەمتر لە حەوتوویەک لەمەوبەر چاویان بە یەکتری کەوت، لەو دیدارە
دا لەسەر زنجیرەیەکی بەربڵاوی مژاران قسەیان کرد، ئێمە زۆر شتمان هەیە لە سەریان
قسەیان لەگەڵ بکەین، سەبارەت بە ناتۆ و وەکوو دیکە ، جا بۆیە وایە
ئەوە دەتوانێ بەشێک لەو مژارانە بێ کە قسەی لێوە دەکەن.
پرسیار: تورکیا .
یای ناورت: ڕۆژ باش ئیلهان ، چۆنی
؟
پرسیار: زۆر سپاست دەکەم. ئەمڕۆ ، وەک ئەتۆ لە سەرەتاوە ئاماژەت پێ کرد،
ڕۆژی جیهانی ئازادیی چاپەمەنییە، و ئەتۆ
لە قسەکانت دا باسی تورکیاشت کرد سەبارەت بە هەلومەرجی سەختی ئازادیی چاپەمەنی
لەوێ.
یای ناورت : ڕاستە
پرسیار:
ئەمڕۆ ڕێکخراوی ئەمنستی ناونەتەوەیی کەمپەینێکی تازەی وەڕێ خستووە سەبارەت بە تورکیا.
تورکیا هێشتا ووڵاتێکی وایە کە لە ئاستی جیهانیدا لە هەموو جێیەک زیاتر
ڕۆژنامەنووسی تێدا لەزیندان دان . پرسیارەکەی
من ئەوەیە ، بەر لە هەموو شت ئایا ئێوە
لەگەڵ کەمپەینی ئەمنستی ناونەتەوەیی دەکەون بۆ ئەوەی بڵێن دەبێ لە تورکیا میدیا
ئازاد بێ؟
یای ناورت : ئەدی. ئەمن پێم وایە
هەڵوێستی ئێمە لە مەر گرینگی هەبوونی چاپەمەنی ئازاد زۆر ئاشکرایە و هەموو کەس پێی
دەزانێ. لەو ووڵاتانەی کە بە تایبەتی گرینگە خەڵک بتوانن ئەوەی لە مێشکیان دایە
دەری ببڕن. کاتێک ئەوان بۆچوونەکانیان
دەردەبڕن ، لەوانەیە هەمیشە لەگەڵ حکوومەت ڕێک نەبن ، بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەوە
هیچ هۆ و بیانوویەک نییە بۆ حکوومەتێک لە
سەر ئەوە کەسێک یان ڕۆژنامەنووسێک بخاتە زیندانەوە. قسەکەی تۆ بە گردبڕی ڕاستە ، لە تورکیا زیاتر
لە هەموو جێگایەکی دونیا ڕۆژنامەنووس لە زیندان دان. ئەوە هۆی نیگەرانییەکی یەکجار
زۆرە. ئێمە لەو باوەڕە داین هەتا دەنگی
زۆرتر ببیسترێ و نەک دەنگی کەمتر باشترە بۆ یارمەتی کردنی بەرەو پێشبردنی
کۆمەڵەێکی دێمۆکڕاتی و یارمەتی ئەوە دەدا خەڵک نیگەرانییەکانیان دەرببڕن.
ئێمە پشتیوانی دەکەین لە ئامانجی چاکتر بوونی ئازادیی چاپەمەنی لە
تورکیا؛ ئێمە لەو بارەیەوە لێرە لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا زۆر دواوین
. ئێمە ئەو مژارە دەهێنینە گۆڕێ – ئەمن دەمەوێ پێت بڵێم - ئێمە ئەو بابەتە لە زۆر بۆنە دا لەگەڵ حکوومەتی تورکیا دەهێنینە گۆڕێ.
ئێمە دریژەدەدەین بە زەق کردنەوەی ئەوە. ئێمە ئەوە هەر لە دانیشتنی ڕوو بە ڕوو
لەگەڵ هاوتاکانمان ناکەین بەڵکوو بەڕێگای
دەستگا و دامەزراوی دوولایەنەش . جا بۆیە
سپاست دەکەم بۆ زەق کردنەوەی ئەوە ، و ئێمە درێژە دەدەین بە هێنانە
گۆڕی نیگەرانییەکانمان لە سەر ئازادیی چاپەمەنی لە تورکیا و لە شوێنی دیکە.
پرسیار: سپاستان دەکەم. پرسیارێکی دیکەش لە سەر تورکیا .
یای ناورت : همم
پرسیار: حەوتووی ڕابردوو ، سێ سەناتۆر لایحەیەکیان پێشنیاز کرد بۆ پێشگرتن لە فرۆشی جێتی شەڕی – ٣٥ بە تورکیا
لە بەر ئەوەی کە هێندێک لە شارومەندانی ئەمریکا لە تورکیا گیراون، بەڵام
شەرتی دیکەش هەیە وەکوو کڕینی سیستمی س – ٤٠٠ ی
بەرگریی هەوایی لە ڕووسیا. ئایا ئێوە لەگەڵ ئەو لایحەیە هەن ؟ ئایا ئێوە پشتیوانی دەکەن لەو لایحەیە؟
یای ناورت: دەزانی، وەک پرێنسیپ ، ئێمە سەبارەت بە پێشنیاری قانوونی کە بۆ
بڕیار دان لە کۆنگرە دێتە گۆڕێ بۆچوون دەرنابڕین ، بەڵام ئەمن دەتوانم پێت بڵێم ئێمە نیگەرانی زۆر جیدیمان هەیە سەبارەت بە
ئەوەی کە بە توانایەکی تورکیا سیستمی س –
٤٠٠ لە ڕووسیا بکڕێ. بە پێی
بەرنامەی ناتۆ و بە پێی ڕێکەوتنی ناتۆ ، کە هەڵبەتە ، تورکیا ئەندامێکی ناتۆیە، وا
داندراوە مرۆڤ تەنێ دەتوانێ بکرێ ، ئەوان تەنێ دەتوانن چەک و مادە و کەرەستەی دیکە
لەو شەریکانەیان لە ناتۆ بکرن کە ئەوانە بەرهەم دەهێنن. ئەوە ئەو سیستمە ناگرێتەوە.
ئاشکرایە، ئێمە پێوەندییەکی پتەوی بازرگانی کەرەستە و مەلزەمەی بەرگری مان
لە گەڵ حکوومەتی تورکیا دا هەیە و ئێمە
درێژە دەدەین بە هێنانە گۆڕی نیگەرانییەکانمان
لەگەڵ ئەوان سەبارەت بە هەر جۆرە فرۆشێکی کە دەکرێ یان هەرچییەکی ئەوتۆ.
باشە.
پرسیار: لە چ حالەتێکدا ئەو فرۆشەی کە
بڕیارە بکرێ دەکەوێتە بەر ئەوە یان ناکەوێ؟
بۆ نموونە تورکەکان گوتوویانە بەر لەوەی سەودای CAATSA وەڕێ بخرێ ئەوە
جۆرە پێشگیرییە هەبووە و جێ بە جێ کراوە. ئایا
ئەوە لەتەک هەڵوێستی ئەمریکا یەک دەگرێتەوە -
یای ناورت: ،
دیارە، یەک ناگرێتەوە – ئەوەی کە ئێستا ئێمە قسەی لێوە دەکەین ، بە پێویستی هیچ
پێوەندی بە CAATSA وە نییە . CAATSA بە دڵنیاییەوە بەشێک لەوەیە،
بەڵام کڕینی ناوخۆیی شتێکە بەر لە CAATSA
چونکە ئەوە ڕێکەوتنێکی
ناتۆیە.
پرسیار: بە دڵنیاییەوە. ئێمە سزا لە
سەر خەڵک دانانێین لەبەر کڕینی ناوخۆیی.
یای ناورت: ڕاستە
پرسیار: ئێمە سزای ئەو خەڵکانە دەدەین کەCAATSA پێشێل دەکەن.–
یای ناورت: و ئێمە لەگەڵ شەریکەکانمان لە هەموو جیهان
زۆرقسەمان کردووە - تورکیا یەک لەوانە ؛
زۆر حکوومەتی دیکە هەن کە دەکرێ ناویان بێنم - کە ئێمە سەبارەت بە CAATSA قسەیان
لەگەڵ دەکەین و ئەو بەرتەنگیانەی لە ژێر CAATSA
دا هەن، و ئەگەر یەک لە CAATSA
هەڵگەڕێتەوە ، و ئەوەش بە ووردی ئاکامی دیارە -
پرسیار: بەڵام ئەوە لایەنێکە مرۆڤ نازانێ ئەو
بەرتەنگیانەی بۆ لە بەر چاو دەگیرێ بۆ ئەو جۆرە سەودایانەی کە وەرێ کەوتوون.
یای ناورت: ئەمن هیچ زانیارییەکم نییە بۆ تۆ لەو بارەیەوە.ئەگەر
زانیارییەکم دەست کەوێ ، بە دڵنیاییەوە لێی دەڕوانم و ئاگادارت دەکەمەوە. باشە؟
پرسیار: لە سەر عێڕاق ؟
یای ناورت : باشە
پرسیار: پرسیار عێڕاق ؟
یای ناورت : ئەدی ، فەرموو .دوایین
پرسیار لە سەر عێڕاق . فەرموو یەکسەر.
پرسیار: سپاست دەکەم. هێندێک لە
دەستە کەمایەتییەکان نیگەرانن سەبارەت بە هێندێک لە پارتییە سیاسییەکان کە
داوخوازی حوکمی زۆربە یایەتی دەکەن لە عێڕاق ، و -
یای ناورت : داوخوازی حوکمی چ
دەکەن ؟
پرسیار: حوکمێکی زۆربە یایەتی
یای ناورت : ئێ
پرسیار : دەیانەوێ کوردەکان و
سوننییەکان دەرهاوێژن.
یای ناورت: نەمزانیبوو.
پرسیار: هیچ بۆچوونێکت هەیە لەو بارەیەوە ؟ پرسیارێکی
دیکەشم هەیە.
یای ناورت: یەکەم،
ئەوەی دەمەوێ سەبارەت بە عێڕاق بیڵێم
پیرۆزبایی کردنی هەڵبژاردنە کە لە ١٢ی مەی
بەڕێوەی دەبەن – لە ئێستاوە ٩ ڕۆژی
ماوە - بۆ هەڵبژاردنی پارڵمانییان. و
ئەوەی زۆر سەرنجڕاکێشە سەبارەت بەو هەڵبژاردنانە ئەوەیە کە ئەوان لە پارڵمان دا
٣٢٠ کورسییان هەیە ، و ٧٠٠٠ کەس خۆیان پاڵاوتووە. مەبەستمە بڵێم ئەوە ژمارەیەکی یەکجار زۆرە ، ٥٠
پارتی بەشداری دەکەن. جا ئێستا ئەوە
سەرکەوتنێکی سەرنجڕاکێش دەبینین لە چوون بەرەو دێمۆکڕاسی لە عێڕاقدا. بە تایبەتی
- پرسیاری تایبەتی تۆ، ئەمن هیچ
زانیارییەکم نییە لەو بارەیەوە ، بەڵام هەر بە گشتی دەمەوێ دەستخۆشی بکەم لە ڕێبەرانی عێڕاق بۆ بەشدارییان و گەیشتنیان بەو نوختەیە .
پرسیار: باشە، سپاس. بەڵام سەبارەت بە پارتییەکان و کاندیداکان ،
ژمارەیەکی زۆر لەوان ناتوانن بەربەرەکانی بکەن بۆ کاندیدایی خۆیان لە ناوچە جێ ناکۆکەکان.
کە لەواندا ئەمریکا داوای کردووە حوکمی هاوبەش هەبێ لەو ناوچانەدا. بەڵام ئەوە ناکرێ و ئەو شوێنانە ئێستا لە ژێر جۆرەیەک
لە حوکمی عەسکەری دان ، و پارتییەکان لەو شوێنانە هەڵبژاردنیان بایکۆت کردووە و
دەوڵەتی ئیسلامی ئەوە دیسان سەر هەڵدەهێنێتەوە. ئایا ئێوە هیچ وتووێژێکتان لەگەڵ
عێڕاق یان حکوومەت لە هەولێر سەبارەت بە جۆرەیەک لە حوکمڕانی هاوبەش لەو ناوچەیە کردووە بەپێی وتووێژ ؟
یای ناورت: ئێمە وتووێژێکی زۆرمان لەگەڵ حکوومەتی عێڕاق
هەیە. ئەوان شەریکێکی پتەوی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکان. سەبارەت بە گفتوگۆی
تایبەتی لە مەر پرسیارەکانی ئێوە. ئەمن هیچ زانیارییەکەم پێ نییە لەو بارەیەوە
بتدەمێ . زۆر بە گشتی تر دەتوانم پێت بڵێم
لە پێوەندیی لەگەڵ هەڵبژاردندا هێندێک لە پڕۆگرامە جۆر بە جۆرەکانی ئێمە لە DRL
– یەک لە بۆرۆکانی ئێمە لێرە ، داییرەی دێمۆکڕاسی ، کار
و مافی مرۆڤ - ئەوان شەریکایەتی دەکەن لە گەڵ ئەنیستیتووی نەتەوەیی دێمۆکڕاتیک
سەبارەت بە پڕۆگرامێکی ٣ میلیۆن دۆڵاری بە
مەبەستی ڕاهێزاندنی حکوومەت – حوکمڕانی بە
گشتی ، و دوایە دنە دان بۆ بەشداری لە دەنگ دان دا. USAID
[ دەستگای یارمەتیدانی دەوڵەتە یەکگرتووەکان ] یش هێندێک بەرنامەی دیکەی هەیە بەڕێگای کۆمیسیۆنی بەرزی سەربەخۆی چاوەدێری هەڵبژاردن بۆ ئەوەی دەستەبەر بێ کە هەموو عێڕاقییەکان –
ژنان ، دەستە کەمایەتییەکان و ئەوانە -
گشتیان دەستیان بە سندووقی دەنگدان و هەڵبژاردن ڕابگا. ئەگەر زانیاری دیکەی
زیاترت دەوێ لەو بارەیەوە ئەمن زۆر خۆشحاڵ
دەبم بۆت وەدەست خەم.
پرسیار: بەڵام بە گشتی – ناوچە جێ ناکۆکەکان ، ئەوان وا داندراوە لەگەڵ
دەستەکانی دیکە حوکمیان بکرێ ، بەڵام ناکرێ ، پێت وایە کە -
یای ناورت : ئەمن دەبێ لەوە
بکۆڵمەوە؛ ئەوەندەم زانیاریی بە ووردە ڕیشاڵ نییە لە سەر ئەو بابەتە، باشە. ئەمن
لێی دەکۆڵمەوە و ئاگادارت دەکەمەوە.
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی
No comments:
Post a Comment