Saturday, January 7, 2023

وتاری پرۆفێسۆر عەبباس وەلی لە خانووی ئەدەبییات لە هانوڤر- ئەڵمان سەبارەت بە شؤڕشی هەنووکەی ئێران ٩-ی مانگی دیسامبری ٢٠٢٢


وتاری پرۆفێسۆر عەبباس وەلی لە خانووی ئەدەبییات  لە هانوڤر- ئەڵمان سەبارەت بە شؤڕشی هەنووکەی ئێران
٩-ی مانگی دیسامبری ٢٠٢٢


ئەم وتارە لە زمانی ئینگلیسییەوە وەرگێڕدراوە
خوشک و برایانی بەڕێز
،
ئەمن بەخێرهاتنوو دەکەم. داوای لێ بوردن دەکەم کە ئەمن ئاڵمانێ نازانم و دەبێ بە ئینگلیسی قسان بکەم و هیوادارم کە وەرگێڕانی قسەکانم تاحەدێکی زۆر ئەوە بێ کە من دەمەوێ.
دوستان عزیز من بشما خوش آمد میگم و هم ازتون عذر میخام کە آلمانی نمیدونم و باید بانگلیسی صحبت بکنم و امیدوارم این ترجمەای کە میشە تا حد زیادی  مقصود من را برسونە.
ئەمن دەمەوێ بە سپاسەوە دەست پێ بکەم. سپاسی کلاوس، سپاسی ئەسرین  و هەموو ئەو کەسانە بکەم کە ئەم دانیشتنەیان ڕێک خستووە. ئەمن منەتباریانم. ئەوە جێگای خەم و خەفەتە کە ئەم دانیشتنە لە ڕۆژێک دا دەکرێ کە وەرچەرخانێکی گرینگ لە ڕەفتاری حکوومەت دا لە ئێران ڕووی داوە. ئەوان خەبەری یەکەم ئێعدامیان ڕاگەیاندووە لە ئێران. ئێعدام کردنی موحسین شکاری بەجۆرێک لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی دوایی دا شتێکی تازە بوو. ئەوە تەنیا کوشتنێکی دەرەوەی قانوون نەبوو  بەڵکوو بە تەواویش سنووری نێوان قانوون و توندوتێژیی پێشێل کرد. لێرە دا قانوون بوو بە ئامرازێکی توند و تێژی. بۆ من جێگای داجە کە ئێمە لە بۆنەیەکی ئاوا دا بەیەکەوە کۆ دەبینەوە.

شۆڕش لە ئێران، ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانە لە ئێران، شۆڕش لە ئێران بە هەر جۆرێک ناوی هەڵدەین، زۆر لایەنی تازە و بە شێوەیەک ڕەهەندی تاقانەی لەمەڕ خۆی هەیە. زۆر شت کوتراوە سەبارەت بە خەسڵەتەکانی ئەم ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەیە لە ئێران کە لە بزووتنەوە شۆڕشگێرانەکانی پێشووی لە مێژووی ئێراندا جوێ دەکاتەوە.و تەنانەت لە مێژووی مۆدێڕنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش. زۆرشت گوتراوە و نووسراوە سەبارەت بە دەورێکی بەرزی کە ژنان گێڕاویانە لە دەسپێک و لە وەرێخستنی ئەم  بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە و هەر وەها سەرنج و چربوونەوەیەکی جێی سەرنجیش کراوە لە سەر دەوری وەچەی جەوان. لە بەستێنی ئێراندا دەگوتری ئەو جەوانانەی لە ساڵانی ١٩٨٠ کان و١٩٩٠ کان ئەو وەچەیەی کە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لە دایک بوون و ئەوانە لە هەلومەرجێکی تەواو نوێی کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و سیاسیدا چاویان بە دنیا هەڵێناوە. ئەوە تەواو ڕاستە بە تایبەتی سەبارەت بە دەوری جەوانان ئەگەر ئەو ڕاستیە لە بەرچاو بگرین کە تەنی ٤٠ لە سەدی  نزیکەی ٨٥ میلیون حەشیمەتی ئێران تەنێ ١٤ لە سەدی ئەوانە بەر لە شۆڕشی ١٩٧٩ لە دایک بوون پاشماوەی ئەوە واتە ٨٦ لە سەدی دانیشتوانی ئێران حەشیمەتی ئێران دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لە دایک بوون.

ئەمن لە سەر ئەو ڕەهەندە زۆر ئیست ناگرم کە بۆچی ژنان ئەو دەورە ئەوەندە گرینگەیان گێڕاوە، بۆچی وەچەی جەوان ئەو دەورە ئەوەندە گرینگەی گێڕاوە. دوایە کاتی پرس و وڵام دێینەوە سەر ئەو بابەتە. لێرە دا ئەمن دەمەوێ لە سەر دروشمی سەرەکی ئەو شۆڕشە جەخت بکەم واتە ژن ژیان ئازادی. ئەو دروشمە و ئەوەی نوێنەرایەتی دەکا زۆر گرینگە بۆ دانی ناسێنەیەکی نوێ بەو ڕاپەرێنە شۆڕشگێڕانە نوێیە لە ئێران. ئەو دروشمە نەک هەر ئەوەی کە یەکگرتووییەکی گرینگی لە ناو بەشە جیاوازەکانی دانیشتوانی ئێران دا پێک هێناوە بەڵکوو توانیویە ناسێنەیەکی نوێش ساز بکا کە ئەمن ئەو ناسێنەیە و گرینگایەتییەکەی شرۆڤە دەکەم.
ئەو ناسێنەیە، هووییەتێکی هاوبەشە، کە بەشە جۆربەجۆرەکانی حەشیمەتی ئێران تێیدا شەریکن بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەچەڵەکی ئێنیکی، نەتەوەیی یان، جینسییەتیان، ڕیشەی چینایەتییان، ئاڕاستەی کولتوورییان و بەسترانەوەی کۆمەلایەتی یان خزمایەتییان. ئەو جۆرە یەکگرتووییەی کە ئەم ناسێنەیە سازی کردووە جیاوازە لەو شێوەیەی کە هەستانەکانی پێشوو سازیان کرد، ڕاپەڕینە شۆڕشگێڕانەکانی پێشووی وەک ئەمە.
ئەوە یەکگرتووییەک نییە کە ئێمە دیتوومانە لە بەرەیەکی یەکگرتوو دا بە دژی دیکتاتۆری. لە ڕاستیدا ئەوەی لە گۆڕێ دایە ئەوە نییە کە هێزە جۆربەجۆرەکان لە بەرەیەک دا  لە دەوری یەکدی کۆ بووبێتنەوە بە دەوری ئامانجێکی یەکگرتوو و ئەمە ئەویدا. گرینگی ئەو ناسێنەیە دەوە دایە ئەوە فرە شێوە و فرە دەنگە و بە دەنگی جیاواز خۆی دەردەبڕێ و زمانی جیاواز بەکار دێنێ و ئامانجێکی یەکگرتوو شڕۆڤە و لێکاڵادەکاتەوە. بە بەلووچی، بە لوڕی، بە کوردی، بە تورکەمەنی، و بە فارسی قسە دەکا، بەڵام بە هەموویان و لە پێناو ئامانجێکی وەکوویەک دا. ئەوە توانیوە خەڵک بە ڕەچەڵەکی جیاوازی نەتەوەیی، زەمینەی جیاوازی چینایەتی، خەڵک بە جینسییەتی جیاوازەوە یەکگرتوو کا. ئەو جۆراوجوورییە زۆر چاوڕاکێشە چونکە هەموان کەوتوونەتە ژێڕ سەیوانی ئەو ناسێنە هاوبەشەوە. کوردێک دەتوانێ بە کوردی قسە بکا و داوخوازی هاوبەش بێنێتە گۆڕێ بە بێ ئەوەی دەست لە ناسێنەی خۆی هەڵگرێ، بە بێ ئەوەی لە ئامانجی سیاسی خۆی دەست هەڵگرێ یان کەمی کاتەوە یان مامڵەی لە سەر بکا. هەمان ئارگومێنت دەکرێ سەبارەت بە بەلووچان، تورکەمەنان، لە مەڕ عەڕەبان، لە مەڕ لوڕان و لەمەڕ فارسی زمانان بکرێ.  
لە ڕوانگەی منەوە ئەوەی چاوڕاکێشە ئەوەیە کە یەکگرتووییەک لە گۆڕێ دایە کە ئۆتۆنۆمی تێدایە. و لە ڕوانگەی منەوە ئەوە هۆکارێکی گرینگە کە ئالنگاری دەسەڵاتی دەوڵەت دەکا. ئالنگاری دەسەڵاتی جمهووری ئیسلامی دەکا کە لە سەر بنەمای پێناسەیەکی تاکی خۆ بە ناوەندەوە گرێدراو دامەزراوە. کە بە زمانی فارسی، دینی شیعە و ناساندنێکی تایبەتی لە مێژووی ئێران خۆی دەناسێتەوە کە تەنێ نیشانە و خەسڵەتی تایبەتی ئێنیسیتی و زمانێکی تایبەتی وەبەر دەگرێ و قسە دەکا دەبیسترێ و ئەوانیدی بێدەنگ کراون و نابیسترێن. ئێستا دەوڵەت ڕووبەڕووی ئەوانە بووەتەوە کە بێدەنگ کرابوون، کە لە ژێر ستروکتووری زۆردارانە دا ڕاگیرا بوون و ئێستا هەموویان وە ڕوو کەوتوون و هەموویان بە زمانی جیاواز قسە دەکەن بەڵام لە پێناو یەک ئامانج دا. ئەوە شتێکە کە دەسەڵاتی ناوەندی دەوڵەتیی ئیسلامی لە وزەی دا نییە وەخۆی کا.
لە ڕوانگەی منەوە هێزە شۆڕشگێڕەکان لە مەیدانی وێژمانیدا دەستپێشخەرییان هەیە. لە ڕوانگەی تاکتیکی سیاسییەوە لە سەر ئەرزی واقع، لە خیابانەکان  ئەوان هێشتا دەستپێشجەرییان هەیە. دەوڵەتی ئیسلامی گێژی و سەرلێشێواییەکی زۆری لەخۆیەوە نیشان داوە ئەوەی کە ئەمن نێوم لێ ناوە سەرلێشێواویی ستڕاتێژیک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە. و هەتا ئێستا ئەوەی دیتوومانە تاکتیکەکانی دوو جۆر بوون. لە لایەکەوە بۆ تێک شکاندنی یەکگرتوویی بزووتنەوەکە دەستی بردووە بۆ تۆمەتلێدانی کۆنی تەجزیە تەڵەبی، و لە لایەکی دیکەوە تەنیا ئامرازێکی کە وێدەچێ  بەدەستەوەیەتی بەکارهێنانی توند و تیژییە. و ئەو توندوتێژیی و زەبروزەنگە بەشێوەیکی بەربڵاو چڕ دەکار دەکا کاتێک بەرەو ڕووی خۆپیشاندانەکان دێ. کاتێک من دەڵێم زەبروزەنگی زۆر و هەراو بە مانای ئەوە نییە کە بە هەزاران دەکووژێ بەڵکوو  بەو شێوەیەی کوشتار دەکا گرینگە و جار جار بە بژاردە ئەوە دەکا و نەک ئەوەی هەر خەڵک لە خیابانان بکووژێ و بەڵکوو دەیان ڕفێنێ و لە زینداناندا دەیان کووژێ. دوای بانگەوازی ٣ ڕۆژە بۆ وەبیرهێنانەوەی ڕووداوێکی بە زەبر وزەنگ لە زانکۆی تاران لە زەمانی ڕێژیمی سەلتەنەتی دا، تەنیا ٣ ڕۆژ لەمەو بەر، دوای ئەو بۆنەیە ئێمە شاهیدی وەرچەرخانێک بووین لە ڕەفتاری ڕێژیم لە دەکارکردنی زەبرو زەنگ دا. ڕێژیم دەستی کرد بە ئێعدام کردن.
ئەوەی ئێستا ئێمە لە ئێران دەیبینین شەڕێکی پەکخستنییە لە نێوان ڕێژیم و هێزە شۆڕشگێڕەکاندا. لە لایەکەوە ڕێژیمی ئیسلامی دەبینین و لە لای دیکەوە هێزە شۆڕشگێڕەکان. لە نیوان ئەوانە دا نەبەردێک لە گۆڕێ دایە. ئەو نەبەردە لە سەر ئەوە چڕ بووەتەوە کە لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە پێی دەگوترێ بەشی خۆڵەمێشی لە کۆمەڵگەی ئێران دا. بەکارهێنانی زەبروزەنگ لە لایەن ڕێژیمەوە لە ڕووی ستڕاتێژیکەوە بە دەست هێنانی دوو ئامانجە. ئامانجێکی ئەوەیە بڵاوە بکا بە ڕێزی شۆڕشگێڕان لە خیابانان  و لەبەر یەکیان بڵاو کا و ئامانجەکەی دیکەی ئەوەیە کە بەشی خۆڵەمێشی کە دڵیان لەگەڵ شۆڕشە بەڵام چالاک نین و هێشتا بڕیاریان نەداوە چ بکەن و بە هۆی جیاواز ناتوانن بێنە کۆڵان و شەقامان  وبەو شێوەیەی کە ڕێژیم زەبروزەنگ بەکار دێنێ دە ڕاستیدا بەکار هێنانی زەبر وزەنگ لە هێندێک ڕووەوە زۆر ڕووت و بەدەرەوەیە و وەک نمایشتێک پێشانی دەدا. ئامانجی ڕێژیم ئەوەیە کە ئەو بەشە خۆڵەمێشییە بترسێنێ چونکوو ئەگەر بەشی خۆڵەمێشی وەکار بکەوێ و بێتە مەیدانێ تاران ئاوا نابێ کە ئێستا هەیە. ئەوە یەک خاڵی دووەم ئەوەیە کە پێوەندییەک ساز دەبێ لە نێوان تاران و کۆمەڵگە پەراوێزەکان لە ئێران. مەبەستم لە پەراوێز نێوانە لەگەڵ ناوەند، نەک بە مانای گرینگایەتی سیاسی یان کولتووری. ئەو پەراوێزانە، وەکوو کوردستان،وەکوو بەلووچستان، وەکوو خوزستان بۆ ئەوەی لەگەڵ ناوەند بکەون. یان دروستتر ئەوەی کە ناوەند لەگەڵیان بکەوێ. رێژیم دەیەوێ پێشی ئەوە بگرێ. ئەو زەبروزەنگەی کە ڕێژیم بەکاری دێنێ بۆ گەیشتن بەو ئامانجە سەرەکییەیە.
  لە لایەکی دیکەوە شۆڕشگێڕان دەیانەوێ درێژە بە خەباتیان بدەن و نیشان بدەن کە ئەو زەبروزەنگەی رێژیم ناتوانێ ڕیزەکانیان بشێوێنێ و تێکی بدا. ئەوان درێژە بە بزووتنەوەکە دەدەن و هیوادارن بە درێژە دان بە بزووتنەوەکەیان و پێک هێنانی تۆڕی زیاتری کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئاستی گەڕەکەکاندا لە ناوەندە گرینگە شارییەکاندا، بە تایبەتی لە ناوچەی فارسی زمانی ناوەندیی ئێران دەتوانێ سەرنجی بەشی خۆڵەمێشی بەرەو لای خۆیان ڕاکێشن و بانگیان بکەن و بیانهێنن بۆ ناو بزووتنەوە. بەڵام لەو بارەیەوە دوو گرفت هەیە لە ئاست ئەو خەڵکە، یەکیان بە ئاشکرایی بریتی یە لە ستروکتووری بنەماڵە لە ئێران و بە پێی ئەو زانیارییانەی لەو ناوەندە خۆجێیانەوە بە من دەگا ئەو شۆڕشە بە شێوەیەکی کاریگەر شوێنی لە سەر کولتوور و سترووکتووری خێزانە مۆدێرنەکان داناوە لە شارە ناوەندییە سەرەکییەکان دا بە تایبەتی لە تاران. قەڵشتی وەچەیی ئێستا زۆر سیاسییە. ئەوەی کە لە ڕوانگەی قەڵشتی وەچەییەوە گرینگە ئەوەیە کە مەسەلەکە هەر جیاوازی تەمەن نییە بەڵکوو ئەوە گرینگی بابمەزنی و گەورە مەزنییە لە ناو خێزانەکانی چینی نێوەڕاست دا کە لە ژێر دەسەڵاتی جمهووری ئیسلامیدا بە خۆدا هاتووە و زیادی کردووە. شتێکی دیکەی کە گرینگە تا ئەو جێیەی کە دەگەڕێتەوە سەر بۆچوونی ئەو بەشە خۆڵەمێشییە ئەویش ئەوەیە ئەوانە لەبەریەک بڵاو بوون و هەڵوەشان ببینن لە ڕیزی هێزەکانی سەرکوتکەر دا واتە هێزە ئەمنیەتی و نیزامییەکانی جمهووری ئیسلامی. ئەوە لەوانەیە ڕوو بدا و دە ڕاستیدا ڕوودەدا بەڵام بە ئەو هاسانییە نییە کە لە ڕێژیمی ڕابردوو دا هەبوو.  بۆ ئێوەی کە هاو وەچەی منن و شۆڕشی پێشووتان وەبیر دێ کاتێک خەڵک بەڕەو ئەڕتەشییەکان دەچوون و لێیان نزیک دەبوونەوە وەک برا بانگیان دەکردن و لە باوەشیان دەکردن و زۆر جار سەربازەکان ڕێزی ئەڕتەشیان بەجێ دەهێشت و لەگەڵ شۆڕش دەکەوتن. لەم بزووتنەوەی ئێستا دا هێشتا ئەو دیاردەیە گرینگەمان نەدیتووە. هێزە سەرکوتکەرەکان، هێزە ئەمنییەتی و ئەڕتەشییەکان بە شێوەی سەرەکی جارێ  وەک خۆیان ماونەتەوە نەک هەموویان بەڵام بە گشتی. ئەوە ڕەنگە لە بەر هێزی ئیدێئۆلۆژیکی ڕێژیم بێ و نفووزی دە نێویاندا یان لە بەر ئەوەی کە لە باری ماڵی و ئابوورییەوە زۆر چاکتریان پێ ڕادەگەن لە زەمانی شا. ئەڕتەشی شا ئەڕتەشێکی ئێدێئۆلۆژیک نەبوو، ئەڕتەشی شا لە بارێکەوە لە ژێر کاریگەری ئیدێئۆلۆژی نیشتمانپەروەری و ناسیۆنالیزم دا بوو و بەو جۆرە پەروەردە دەکرا. وەفاداری سەرەکی لە ئەڕتەش دا دەبوو لە ئاست شەخسی شا و ڕەمزی بنەماڵەی سەلتەنەتی بێ. بەڵام ئەم ڕێژیمە زۆر جیاوازە و زۆر زەحمەتترە لە ڕابردوو کە هێزە نیزامییەکانی لەبەریەک بڵاو بکرێ. ئەوە نامومکین نییە، دەکرێ ڕوو بدا، زەمانی پێ دەوێ و ئەمن هیوادارم ڕوو بدا. شۆڕشی پێشوو لە نیوان ٧ تا ٩ مانگی پێ چوو. ئێمە ئێستا هێشتا لە سەرەتای مانگی سێیەمی ئەم شۆڕشە داین. و بە پێچەوانەی ئەوەی کە دەگوترێ شۆڕشی ڕابردوو بە ڕێگای ڕاپەڕێنێکی بەربڵاو دا مەیسەر نەبوو بەو جۆرەی کە لە پرۆپاگاندەی ئێستای حکوومەت دا گوێمان لێ دەبێ . بە گوێرەی ئەو ئامارە کۆمەڵناسییانەی لە بەر دەستمان دایە پێمان دەڵێن بەو پەڕییەوە ١١ تا ١٢ لە سەدی دانیشتووان لە شۆڕشی ڕابردووەوە گلان و ئەو شۆڕشەی ئەو دەمی بە هیچ جۆرە وەک ئەو شۆڕشەی ئێستا بەربڵاو نەبوو. لە شۆڕشی ڕابردوو دا زۆربەی ئوستانەکان بەشدارییان تێیدا نەبوو بەلووچستان، خووزستان، و بەشێک لە مازەندەران کە ئێستا زۆر چالاکە لە شۆڕشی پێشوو دا زۆر گرینگ نەبوون.
ئەو ڕاستییەی کە ئەم شۆڕشەی ئێستا ئاوا بەربڵاوە لە ڕووی لۆجێستیکی و تاکتیکی یەوە کاری بۆ ڕێژیم زۆر زەحمەت کردووە کە بتوانێ چارەیەکی بۆ بدۆزێتەوە. ئەمن هیوادارم ئەم شۆڕشە بەردەوام ببێ و ئەمن پێم وایە ئەگەر دوو مانگی دیکەش بەردەوام بێ ئێمە دەکرێ شاهیدی لەبەریەک بڵاوبوونی ڕێزەکانی هێزە ئەمنییەتییە و نیزامییەکان بین. هەموو کەس ئەو پرسیارە دەکا گەلۆ بەکارهێنانی ئەم زەبروزەنگە لەلایەن ڕێژیمەوە کاریگەر دەبێ؟ ئایا بەری شۆڕشی پێ دەگیرێ؟ ئایا خەڵک ناچار دەکا بگەڕێنەوە ناو ماڵەکانیان؟ یان ئەوەی کە کاریگەر نابێ و لە ڕاستییدا دەبێتە هۆی هاندانی خەڵکێکی زیاتر بۆ ئەوەی بێنە مەیدانێ و درێژە بدەن بە ملە و خەبات.
بە باوەڕی من ئەو زەبرو زەنگە ئەم شۆڕشەی پێ ناشکێ، دەکرێ سستی کا، دەکرێ سەردەمێکی بێ دەنگی و چەقبەستوویی ساز کا لەو پێڤاژۆیە دا بەڵام ناتوانێ پێشی ئەو بزووتنەوە شۆڕشگێڕانەیە بگرێ. لە شۆرشی ڕابردوو دا ڕاپەڕین لە تەورێز دەستی پێکرد و سەرکوت کرا، و دوایە ڕووداوی ئاورتێبەردانی سینەما ڕێکس لە ئابادان قەوما و هەستان دیسان دەستی پێکردەوە و ئەوە گەیشتە ڕاگەیاندنی حکومەت نیزامی لە تاران. ئێمە هەر ئێستا لە دۆخی حکوومەت نیزامی داین بە بێ ئەوەی کە حکوومەتی نیزامی ڕاگەیێندرابێ. ئێمە هەر ئێستا لە دۆخێک داین کە پێی دەگوترێ هەلومەرجی دەگمەن. هەلومەرجی دەگمەن ئاوا دەناسێندرێ کاتێک قانوونی بنەڕەتی بە تەواوی وەلانراوە و ئەو سنوورانەی کە قانوون و زەبرو زەنگ لێک جوێ دەکەنەوە بە تەواوی بزر دەبێ. ئەو نوختەیەی ئەمن دەمەوێ ئیستی لەسەر بگرم، سەرەڕای ئەوەی کە ئەم شۆڕشە خەرێکە پێ دەنێتە مانگی سێیەمییەوە لە ڕوانگەی گرینگایەتییەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ دەوڵەت و دەسکەوتەکانی زۆر گرینگتر بووە لە ڕێژیمی ڕابردوو گۆیا رێژیمی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٧٩. مەبەستم ئەوەیە تا ئێستا، تا ئەم نوختەیە. و ئامانجەکەشی زۆر پێشکەوتووانەترە. لە شۆڕشی ڕابردوو دا زانکۆکان هەموو هەستا بوون هەموو لە مانگرتن دا بوون بەڵام لە زانکۆکاندا هیچکەس بەدژی  ئاپارتایدی جینسییەتی شەڕی نەدەکرد. ئێستا خەبات بە دژی ئاپارتایدی جینسییەتی لە زانکۆکاندا، لە ئیدارە حکومەتییەکاندا، لە کۆمەڵ دا یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم شۆڕشەیە و لە ڕاستیدا تاڕادەیەک ئەو ئامانجە وەدەست کەوتووە.
بە باوەڕی من یەکێک لە لایەنە تاقانەکانی ئەم شۆڕشە ئەوەیە کە تەنانەت بەر لەوەی سەربکەوێ هێندێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی خۆی دەست خستووە و ئایا سەردەکەوێ یان  سەرناکەوێ و من هیوادارم سەربکەوێ، هەر چییەک بێ بارودۆخ لە ئێران ئێدی قەت وەک ئەوەی هەیە نابێ
سپاستان دەکەم.  

No comments: