وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی ؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901- 1914 پاشکۆی 2 : مه‌رگنامه‌ی ئالێکساندر ئیاس له لایه‌ن ڤلادیمیر مینۆرسکی یه‌وه
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901- 1914
نووسینی: جان چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
پاشکۆی 2. مه‌رگنامه‌ی ئالێکساندر ئیاس له لایه‌ن ڤلادیمیر مینۆرسکی یه‌وه
ئه‌ی. ئای . ئیاس
16ی دیسامبری 1914 [ 29 ی دیامبری 1914 ]
ئالێکساندر ئیڤانۆڤیچ ئیاس له15 ی سێپتامبری 1869 [ 27 ی سێپتامبری 1869 ] له لۆڤیسا، فه‌نلاند له دایک بوو. ئه‌و له خوێندنگه‌ی ڕاهێنانی ئه‌فسه‌ری فه‌نلاند خوێندی ، و له‌وێ خوێندنی به ده‌ره‌جه‌ی ناوبانی دووه‌م ته‌واو کرد و نێوی له سه‌ر پلاکێکی مه‌ڕمه‌ڕ هه‌ڵکه‌ندرا. له ساڵی 1891 بوو به ئه‌فسه‌ر له هه‌نگی لیتوانیایی گاردی تێزار دا و تا ڕۆژی مردنی له‌و پیشه‌یه دا مایه‌وه.له 14ی ئاوریلی 1913 ده‌ره‌جه‌ی وه‌رگرت و بوو به لیوتێنانت (سیتوان).
له ساڵی 1898، ئالێکساندر ئیاس ده‌وره‌یه‌کی سێ ساڵه‌ی له یه‌که‌ی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌کانی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی [ڕووسییه] خوێند که کارتێکه‌رییه‌کی زۆری له سه‌ر کرد له خزمه‌ته‌کانی دابێی دا. له کاتێکدا ئیاس وه‌ک که‌سێکی نیزامی مایه‌وه ، به‌ڵام به‌کرده‌وه هه‌میشه به‌رپرسیاره‌تی ئه‌وتۆی ده‌خسته سه‌ر ئه‌ستۆی خۆی که گه‌وهه‌ری سیاسی هه‌بوو. له سه‌ره‌تاوه نێردرا بۆ تورکستان و له ساڵی 1901 دا له مهئموورییهتیکدا به‌شداری کرد بۆ چوونی پامیر. دوایه ڕاگۆێزرا بۆ ئێران و کرا به سه‌رۆکی پۆستی پاراستن به دژی په‌تای تاعوون له شاری توربه‌تی حه‌یده‌ری له ئێران. ئیاس 11 ساڵی له‌وێ به سه‌ر برد ، و دواجار له‌قه‌بی کۆنسوولی له گه‌ڵ ئه‌رکه نێزامییهکانی له‌یه‌ک گرێدا.
ئالێکساندر. ئیاس توانی له‌و پله‌یه‌ی پێی درابوو به ئاوایه‌کی هه‌ره باش خۆی دامه‌زرێنێ، ئه‌و مرۆیه‌کی له‌سه‌ره‌خۆ، لێزان و مێهره‌وان بوو و نێو و نێوبانگی به هه‌موولایه‌ک دا بڵاو بووه‌وه و سنووره‌کانی خۆراسانی تێپه‌ڕاند. هه‌رکه‌سێک له ڕۆژهه‌ڵاتی
ئێران سه‌ر وکاری له گه‌ڵ هه‌بوو بێ ، چ ئێرانی ، چ ڕووس یان بێگانه‌یه‌ک ببڕببڕ سه‌باره‌ت به مێهره‌وانی و ده‌ست ئاواڵه‌یی ئیاس چیرۆکێک ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌و گوزاریشتانه‌ی ئاماده‌ی ده‌کردن هه‌تابڵێی پڕ له زانیاری و سه‌باره‌ت به هه‌موو وردهڕیشاڵێک ورد بوون، ئه‌و به به‌ربڵاوی به‌و ناوچه‌یه‌یدا که له ژێر به‌رپرسیاره‌تی وی‌دا بوو سه‌فه‌ری ده‌کرد.له نرخاندنێکی فه‌رمی دا وه‌کوو " مه‌ئموورێکی هه‌ره بڵیمه‌ت باسی لێوه ده‌کرێ که جێی باوه‌ری و په‌سندی ته‌واوی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه یه و له نێوخه‌ڵکی خۆجێییشدا له لایه‌ن هه‌موو لایه‌که‌وه ڕێزی لێ ده‌گیرێ."
ئیاس له منداڵییه‌وه به فه‌نلاندی ، سوێدی و ڕووسی قسه‌ی ده‌کرد ، ئه‌و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌ک زمانی ئورووپایی و ئاسیاییش فێر بوو.ئه‌و ده نێو ئێمه‌دا ته‌نیا که‌سێک بوو که به فارسییه‌کی ڕه‌وان قسه‌ی ده‌کرد ، و له ساڵانی دوایی ژیانیدا ، فێری زمانی کوردیش بوو. ئه‌و نه‌ک هه‌ر به فارسی قسه‌ی ده‌کرد ، به‌ڵکوو به بێ هیچ چه‌وتییه‌ک به فارسیشی ده‌نووسی. گوزاریشتێکم به ده‌سته‌وه‌یه ، که ئیاس بۆ ئێرانییه‌کی نووسیوه،
به ڕاستیش به شێوازێکی لێزانانه نووسراوه ، و له‌وه‌ش ده‌رچێ به خه‌تێکی فارسی ئه‌وه‌نده جوان نووسراوه که ڕێی تێناچێ ئوڕووپاییه‌ک ئه‌وه‌ی له ده‌ست بێ
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا، ئه‌و بارودۆخه‌ی له سنووری ترکییه - ئێران دا هه‌بوو
هه‌تا ده‌هات زیاتر ده‌بووه هۆی نیگه‌رانی جیدی حکوومه‌تی ئێمه بۆیه بڕیار درا بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی خۆمان له ئازه‌ربایجانی ئێران دا پته‌و بکه‌ین کۆنسوولخانه‌یه‌ک له ساوجبولاغ ، له کوردستانی ئێران دابمه‌زرێندرێ. چاوه‌دێری به سه‌ر عه‌شیره‌ته نائارام و سهربزێوهکاندا که تا ئه‌و دواییانه له ژێر حوکمی ترکان دا بوون ( له 1905 وه تا 1912)
حه‌وجێی به که‌سێک بوو که ئه‌زموون و له‌سه‌ره خۆییه‌کی به‌رچاو و قووڵی هه‌بێ، و باوه‌ڕی یه‌کده‌نگ و تێگڕایی ئه‌وه بوو که ئالێکساندر ئیاس کاندیدایه‌کی ته‌واو به‌جێ ده‌بێ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه. بۆیه ئه‌و بانگ کرایه‌وه بۆ پێتڕۆگراد بۆ وه‌زاره‌تخانه‌ی کار‌و باری ده‌ره‌وه، وله‌وێ زانست و تێگه‌یشتوویی، دڵنزمی و کارزانی وی شوێنێکی زۆر قووڵی کرده سه‌ر هه‌رکه‌سێکی که چاوی پێیکه‌وت.
دواجار له ساڵی 1912 ، ئالێکساندر ئیاس ڕا‌سپێردرا بچێ و کۆنسوولخانه‌ی نوێ له ساوجبولاغ بکاته‌وه ، و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌وه گوێستییهوه بۆ ڕۆژئاوای ئێران. ئه‌و زۆر زوو
جێی خۆی له کوردستانیش دا کرده‌وه، و له‌وێوه زنجیره‌یه‌ک لێکدانه‌وه‌ی به ورده‌ڕیشاڵی نارد سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی، و ده‌ستی کرد به دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌کی دۆستانه له گه‌ڵ دانیشتوانی خۆجێی.
به هه‌ڵئایسانی ئاوری شه‌ڕی باڵکان، گوشاری دوولایه‌نه‌ی بریتانیا- ڕووسییه ترکییه‌ی ناچار کرد هێزه‌کانی خۆی له خاکی ئێران بکشێنێته‌وه و گرینگی بوونی نوێنه‌رایه‌تی ڕووسییه له‌وێ بوو به پێداویستییه‌کی تایبه‌تی.سه‌رۆک عه‌شیره‌ته کورده‌کان له‌و بارودۆخه تێکهولێکهییهیدا که له هه‌رێمی سنوور هاتبووه گۆڕێ بۆ وه‌رگرتنی ده‌نگووباس، ڕاوێژ و یارمه‌تی ڕوویان له ئالێکساندر ئیاس ده‌نا. ئه‌و ده‌بوو هه‌موو هێز و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی ده‌کار بهێنێ بۆ ئاشتکردنه‌وه و هێور کردنه‌وه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ی که تازه ڕزگار کرابوون. ئه‌و پێوه‌ندییه‌کی هه‌موو لایه‌نه‌ی له گه‌ڵ حاکمی خۆجێیی ، محه‌مه‌د حوسێن خان ، سه‌رداری موکری هه‌بوو. له نامه‌یه‌کدا که به تاریخی 18ی ژوه‌نی 1914 دا نووسراوه ، ئالێکساندر ئیاس ده‌ڵێ : " له گشت ماوه‌ی بوونم له‌م به‌شانه دا ، جگه له حورمه‌ت ، شانازی و مێهره‌وانی و ویستی هه‌موان بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رم بن نه‌بێ، له گه‌ڵ هیچ شتی دیکه به‌ره‌و ڕوو نه‌هاتووم". گشت ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی دی حه‌ولی بۆ ده‌ده‌ن و ده‌م له‌پووش ده‌بن ئالێکساندر ئیاس به دروستی و به شێوازێکی خۆڕسکی به ده‌ستی هێنا.
له هاوینی 1913، ناردرا بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی سنوور و کۆ کردنه‌وه‌ی زانیاری بۆ وتووێژکا‌رانی ترک و ئێرانی له قوسته‌نته‌نییه ، که له کۆبوونه‌وه‌کانیان دا بریتانییایه‌کان و ڕووسه‌کانیش به‌شداربوون ، به مه‌به‌ستی یه‌کلا کردنه‌وه و دیاریکردنی سنووری وردی نێوان ترکییه و ئێران. ڕاپۆرتی ئالێکساندر ئیاس ، که له خواره‌وه‌دا چاپ کراوه، ته‌بیعه‌تی له‌سه‌ره‌خۆ و له سازانهاتووی وی ده‌درکێنێ – دوو خه‌سڵه‌تی که له ڕۆژهه‌ڵات زۆر به نرخن.
له ساڵی 1914 ئه‌من به هه‌ڵکه‌وت له کوردستان بووم، و لێره دا ده‌بێ شاهیدی بده‌م
له‌مه‌ڕ باسی چاکه و ئه‌و ڕێز و حورمه‌ته‌ی که سه‌باره‌ت به "بالوێزی ڕووس" ( کونسوولی ڕووس) له سه‌ر زمانی خه‌ڵک بوو.له‌وکاته‌وه ئێمه پێوه‌ندیمان له گه‌ڵ ئالێکساندر ئیاس په‌یدا کرد، ڕۆژێک ڕانه‌بوارد که هه‌ست به عه‌لاقه و سرنجی وی له‌مه‌ڕ خۆمان نه‌که‌ین.ئه‌و ڕاسپارده ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه‌ی ئێمه پێداویستی به هه‌زاران شت هه‌بوو، ئالێکساندر ئیاس که ڕێبوار و گه‌شتوه‌رێکی به ئه‌زموون بوو، به ته‌واوی له گرینگی ئه‌وه تێده‌گه‌یشت که ئێمه ئازوقه و که‌لوپه‌ل و پۆستمان له کاتی خۆیدا به ده‌ست بگا.
به سرنج و لێخوردبوونه‌وه‌یه‌کی ته‌واوه، که ده‌بووه هۆی پێزانی و سپاسداری ئێمه هه‌موومان ، و له‌وانه هاوکاره بیانییه‌کانمان ، ئالێکساندر ئیاس گوزاریشت و سه‌نه‌د و به‌ڵگه، نه‌واری داکدیلۆ ، ڕۆژنامه ، و چای بۆ ده‌هێناین ؛ و نامه و به‌سته‌کانی ئێمه و نموونه‌کانی کاری کۆنینه ناسی و زه‌ویناسی وشتی دیکه‌ی بۆ به‌ڕێ ده‌کردین. ئه‌و له کۆنسوولخانه دا به‌ته‌واوی به ته‌نێ بوو، جا بۆیه ئێمه ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش ههسستمان به پێ‌زانین ده‌کرد سه‌باره‌ت به مێهره‌وانی و پشتیوانی وی له کاره‌که‌مان دا که له ناوچه‌ی کاری کۆنسوولی ئه‌و دا به ئهستۆوهمان گرتبوو.
له 19ی ژووییه‌ی 1914 [ 1ی ئووتی 1914 ] ئالێکساندر ئیاس هات بۆ که‌مپه‌که‌مان له دیێ شنۆ و ده‌نگووباسی هه‌ڵگیرسانی ئاوری شه‌ڕی نێوان ئوتریش و سربییای بۆ هێناین. هه‌ست ده‌کرا ده‌بێ ڕووداوی زۆر هه‌ڕه‌شاوی دیکه بقه‌ومێ؛ تارمایی مه‌رگ به سه‌ر یه‌کێکمانه‌وه ده‌گه‌ڕا...
ئیاس ماوه‌یه‌کی درێژی ژیانی له ڕۆژهه‌ڵات تێپه‌ڕ کردبوو ، که ئه‌وه خۆی له خۆیدا ده‌ستکه‌وتێکی به‌ده‌ر له ئاسایی بوو، و به‌ره به‌ره ماندوو ببوو. ئالێکساندر ئیاس له نۆڤامبری 1913وه له نامه‌کانی دا خه‌ونی به سه‌ردانێک له نیشتمانی خۆیه‌وه ده‌دی؛ دواتر له 10ی ژووییه‌ی 1914 دا ئه‌و ده‌نووسێ: " ئه‌من ناتوانم چاوه‌ڕێ بم تا ئه‌و کاته‌ی بتوانم بۆ هه‌میشه ساوجبولاغ به جێ بهێڵم. ئێنشاڵا ئه‌وه هه‌ڵده‌سووڕێ کاتێک ئێوه کۆتایی به کاره‌که‌تان ده‌ده‌ن بۆ دیاریکردنی نیشانه‌کانی سنوور."
دوای ئه‌و مه‌رگه چاوه‌ڕواننه‌کراوه ، مرۆ به ئاوایه‌کی غه‌ریزی به ڕابردوو دا ده‌گه‌ڕێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی دڵه ڕاوکه‌یه‌کی واق وڕهێنهر، بۆ " ئه‌و تارماییه‌ی که باڵ به سه‌ر ڕووداوه‌کاندا
ده‌کێشێ". ئه‌من وه‌بیر قسه‌یه‌ک ده‌که‌ومه‌وه که ئالێکساندر ئیاس له شنۆ ده‌ریبڕی ،
" نا ، ئه‌من قه‌ت له‌م کوردستانه ڕزگار نابم "، وکاتی له یه‌ک جوێبوونهوهمانم زۆر به ڕوونی وه‌بیر دێته‌وه. ئاوڕده‌ده‌مه‌وه ، ئالێکساندر ئیاس چه‌ند هه‌نگاوێک له منه‌وه دوور به ته‌نیشت چادره‌که‌وه ڕاوه‌ستاوه و ده‌ستی به کڵاوه‌که‌یه‌وه گرتووه ، ماڵاوایی‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کا، مێهره‌بانی و چاکه‌ی لێوه ده‌بارێ ، ته‌بیعه‌تێکی که دیمه‌نی مۆنی باکووری ناتوانێ بیشارێته‌وه
به‌ڵام ، ئاخ ، بۆ گوشینی ده‌ستێکی بزر بوو و بیستنی ده‌نگێک که هێشتا هه‌ر دێ
[ له ده‌قی ڕووسی دا به ئینگلیسی نووسراوه ]
کاتێک له 16ی ئۆکتۆبری 1914 [ 29ی ئۆکتۆبری 1914 ] شه‌ڕ له گه‌ڵ ترکییه ده‌ستی پێ‌کرد، فه‌رمان درا به ئالێکساندر ئیاس که سابڵا‌غ به جێ بهێلێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، ئه‌و له 21ی ئۆکتۆبر له وڵام دا تێلێگرامێکی نارد و ده‌ڵێ ئه‌وه جارێ زوویه و کاتی نه‌هاتووه و بوونی وی له‌وێنده‌رێ بۆ کۆنترۆڵی کورده خۆجێییه‌کان پێویسته. تا 31ی ئۆکتۆبریش ئیاس به پێویستی ده‌زانی له پۆسته‌که‌ی دا بمێنێته‌وه سه‌ره‌ڕای هێرش و ههڵئهشکاوتنی ترکه‌کان. له 17ی نۆڤامبر هێزه‌کانی دوژمن ناوچه‌ی لاجانی ئێرانیان له نزیک سابڵا‌غ داگیر کرد ، و ئاخره‌که‌ی، له 19ی نۆڤامبر " له به‌ر ڕووناکایی ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که هه‌ڕه‌شه‌ی له شاری ده‌کرد" ئالێکساندر ئیاس ده‌رگه‌ی کۆنسوولخانه‌ی گاڵه دا و به‌ره‌و مه‌راغه چوو.
له نیوه‌ی ڕێیێ له شارۆچکه‌ی پچووکی میاندواو لایدا ، هێشتا پێی خۆش نه‌بوو ناوچه‌که‌ی به جێ بهێلێ، به‌و هیوایه‌ی که پێشڕۆیی تورکه‌کان و کورده‌کان له لایه‌ن شوجاعوده‌وله ڕا به‌ری پێبگیرێ، که ئه‌ویش بۆ پاراستنی موڵک و ماڵی خۆی له مه‌راغه، هێزێکی کۆ کردبووه‌وه و ئه‌و هێزه‌ی به‌ره‌و میاندواو بردبوو. ئالێکساندر ئیاس به ته‌واوی له پێویستی پاراستنی ڕێگه‌ی ته‌ورێز له باشووره‌وه ئاگادار بوو ، به‌ڵام پێکێشی وی سه‌باره‌ت به خۆڕاگری له میاندواو جێی سه‌رسوڕمان بوو چونکوو ئه‌و به ئاشکرایی پێی له به‌رته‌نگی ده‌ره‌تانی هێزی خۆڕاگری له‌وێ ده‌نا، و بێ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزدرێ، له 16ی دیسامبر [ 29ی دیسامبر ] هێزی ترک و کورد پیاوه‌کانی شوجاعودهولهیان ناچار کرد به پاشه‌کشه ، و هێرشیان هێنایه سه‌ر میاندواو و ده‌ستیان کرد به تاڵان و بڕۆ و کوشتار.
ئالێکساندر ئیاس ده‌بوو تاڵووکهی کردبا و له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه‌ی که‌وتبا که پارێزگاری له میاندواو ده‌کرد و ئێستا خه‌ریکی پاشه‌کشه بوو و دواجار توانی خۆی بگه‌یێنێته مه‌راغه.به‌ڵام له‌ئاڵۆزیی و تێکهولێکهییهکی دا که هاتبووه گۆڕێ ئه‌و چه‌ندین جار گه‌ڕاوه
شوێنی حاوانه‌وه‌ی له میاندواو بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک له که‌لوپه‌له‌کانی که له‌وێ لێی به‌جێ مابوو له‌گه‌ڵ خۆی به‌رێ.ئه‌گه‌رچی وشداریشی پێدرا ، ئه‌و بۆ دوا جار گه‌ڕایه‌وه ئه‌وێ ، بۆ ئه‌وه‌ی دراو له ته‌ک خۆیدا بهێنێ، و ، پێی قسه‌ی ئێرانییه‌ک، له به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌که‌ی ، لای چه‌پی پێکرا و له ئه‌سپه‌که‌ی به‌ر بووه‌وه. بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دوای ئه‌مه، هه‌موو لایه‌ک پێیان وابوو ئه‌و ههربریندار بووه و به یه‌خسیر گیراوه ، به‌ڵام ڕۆژ تێپه‌ڕین و خه‌به‌ری خۆش قه‌ت نه‌هات.
ئالێکساندر ئیاس به‌ر له نه‌به‌ردی ساریقامیش له قه‌وقاز مرد. یه‌کانه‌کانی ئێمه له ئازه‌ربایجان به‌ره‌و باکوور چوون بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌کانمان له شوێنێک کۆببنه‌وه. له 23 و 24ی دیسامبر ئێمه ته‌ورێزمان چۆل کرد. به‌ڵام ئه‌و شاره بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له ژێر ده‌ست ترکه‌کاندا نه‌مایه‌وه. هه‌ر له 15ی ژانڤییه‌ی 1915 دا سه‌ربازه‌کانی ئێمه گه‌ڕانه‌وه و ، له شه‌ڕی سۆفییان له نزیک ته‌ورێز ، له باروبه‌ندیل و جه‌نده‌کی کووژراوی یه‌ک له تهکوتهرای دوژمن دا هێندێک له که‌لوپه‌لی شه‌خسی ئالێکساندر ئیاس دۆزرانه‌وه، له‌وانه نه‌خشه‌کانی و مۆره‌که‌ی.
دوایه هێزه‌کانی ئێمه ده‌وره‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ یان دا ، به‌ڵام نه‌یان توانی هیچ زانیارییه‌کی نوێ سه‌باره‌ت به ئالێکساندر ئیاس له میاندواو وه‌ده‌ست بهێنن، دانیشتوان گوتیان ئه‌و له قه‌راغ چۆمی جه‌غه‌توو نێژراوه، به‌ڵام سێڵاو و هه‌ستانی ئاوی چۆمه‌که
قسنه‌که‌ی تێک ڕووخاندووه.
له شوێنێک له ژێر تینی تاوێ، زیاتر له هه‌زار فێرست دوور له " باکووره خۆشه‌ویسته‌که‌ی" ئالێکساندر ئیاس له ئارامی دا سه‌ری ناوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا که ئه‌و چیتر له نێوماندا نییه ، ته‌نێ بیره‌وه‌ری پڕ له مێهرو وه‌فای بۆمان ماوه‌ته‌وه. و ، هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ته‌نێ ئێمه هاوڕیکانی ئه‌و پیاوه ساده، خۆشه‌ویست و ڕاستگۆیه‌مان له بیر نامێنێ ؛ ڕووسییه‌ش نابێ یه‌که‌م قوربانی خۆی له کوردستانی دووره‌ده‌ست دا له بیر بکا – قوربانییه‌ک که له کاتی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانی دا به‌لا دا که‌وت.
ڕه‌نگه ، ڕۆژێک، ئێمه بتوانین کۆته‌ڵێکی بیره‌وه‌ری له شوێنی کووژرانی ئالێکساندر ئیاس دا بچه‌قێنین، به‌ڵام هه‌نووکه با ئه‌ومان بهکارهکانییهوه ده بیر دابێ ، که به ئاوایه‌کی چاوڕاکێش زانستی جوگرافییایی ئێمه‌ی سه‌باره‌ت به خاکی کوردستانی موکری زیاد کردووه. بۆ به‌رز ڕاگرتنی بیره‌وه‌ری وی . ئێمه له وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه دا نوێنهگایهکمان له وێنه‌کانی ڕێك خستووه.جێی سرنجێکی تایبه‌تییه ئه‌و شوێنانه ببیندرێن که ئه‌و زانست و وزه‌یه‌کی زۆری تێدا به‌خت کردوون. به ته‌ماشا کردنی وێنه‌کانی ، هاسانه مرۆ وه‌بیر که‌سێک بکه‌وێته‌وه که به سرنجێکی ئاوا مه‌زن له ڕۆژهه‌ڵاتی کۆڵیوه‌ته‌وه و ئاوا وه‌ستایانه لێی نزیک بووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان له ڕووسییه‌وه بۆ ئینگلیسی : ئێن. یه‌فیمۆڤ
No comments:
Post a Comment