وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی ؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 - 1914 . کۆتایی
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 – 1914
نووسینی : جان چالێنکۆ
وه‌رگێڕ: حه‌سه‌نی قازی
کۆتایی
دوای سه‌رکه‌وتنی ترکان – کوردان له میاندواوێ، قازی فه‌تتاح خۆی کردهحاکمی میاندواو و فه‌رمانی دا ته‌رمی ئیاس له قه‌راغ چۆمی جه‌غه‌توو بشاردرێته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی بنێژرێ و به‌م پێیه بوو به [خۆراکی] داڵاشان. دواجار قازی فه‌تتاح میاندواوی به جێ هێشت و چووه‌وه سابڵا‌غ بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ هێزه کورده‌کان له ژێر فه‌رمانده‌ری سه‌رۆک عه‌شیره‌تی دێبۆکری محه‌مه‌دئاغای ئێلخانی یه‌ک بگرنه‌وه ( ئه‌و هێزه کوردییه به گشتی ده‌گه‌یشته 6،000 تا 7،000 که‌س له‌وانه مه‌نگوڕ، قه‌ره‌په‌پاغ و گه‌ورک) بۆ ئه‌وه‌ی هێرشیکی یه‌کگرتوو بکه‌نه سه‌ر ورمێ. دوایه ترکه‌کان و کورده‌کان له هه‌ر دووک لاوه به‌ر به باکوور به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی ورمێ چوون. له 2ی ژانڤییه‌ی 1915 ڕووسه‌کان ، وه‌کوو پلانیان دانابوو، له شاری ورمێ کشانه‌وه و ئه‌وه کوشتوبڕێکی دانیشتووه عیساییه خۆجێیه‌کانی به دوودا هات . وا ته‌خمین ده‌کرێ نزیکه‌ی 10،000 که‌س کووژرابن و ژماره‌یه‌کی ئه‌وه‌نده‌ش ڕایان کردبێ بۆ ڕووسییه.له 5ی ژانڤییه ڕووسه‌کان ده‌ستیان کرد به چۆل کردنی ته‌ورێز، و له 11ی ژانڤییه ترکه‌کان و کورده‌کان ته‌ورێزیان داگیر کرد. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ، سێ حه‌وتوو دواتر ، له 2ی فێڤرییه ڕووسه‌کان ، دیسان ته‌ورێزیان گرته‌وه.
ئه‌مڕۆ ژه‌نه‌ڕال چێرنۆزووبۆڤ هاته نێو ته‌ورێز؛ له‌قه‌راغ ئاجی چای [چۆمی ئاجی]
له لایه‌ن سه‌ردار ڕه‌شید و به هه‌زاران که‌س له شارومه‌ندان پێشوازی لێ‌کرا. ژه‌نه‌رال سه‌ری له حاکم و کۆنسوولی ئه‌مریکا دا. نه‌زم و ئارامی ته‌واو له شار دا هه‌یه.دوای ئۆپێراسیۆنی به‌ربڵاو و هه‌موولایه‌نه له نزیک سۆفییان و سه‌هۆڵان [ ساڤاڵان به ترکی ئازه‌ربایجانی _ تێبینی وه‌رگێر ] ، که ترکه‌کان گشت تۆپخانه‌یان تێک شکا و 1000 که‌سیان لهکووژرا ، 200 که‌سیان لێ گیرا و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ بریندار بوو ، فه‌رمانده‌رانی ترک به شپرزه‌ییه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌و مه‌راغه هه‌لاتن. کۆنسوولی ئاڵمانی لیتنیش هه‌ڵاتووه ، و شابه‌نده‌ری ترکییه که له‌و دواییانه هاتبووه ته‌ورێز، ڕه‌قیب به‌گ ئه‌ویش له گه‌ڵ وی خۆی ده‌رباز کردووه. کورده‌کان سه‌رتاپای کۆنسوولخانه‌ی نوێی ئێمه‌یان ئاگر تێبه‌رداوه و هه‌ر وه‌ها له نێعمه‌ت ئابادیش ئاگریان له خانووبه‌ره‌ی هاوینه‌ی ئێمه به‌رداوه. له سایه‌ی حه‌وله‌کانی ڕه‌شیدولمولک و پادۆک ( کۆنسوولی ئه‌مریکا) بانک ، کۆنسوولخانه‌ی کۆن و خانووبه‌ره‌ی هاووڵاتییانی ڕووسی خه‌سارێکی زۆر که‌میان وێکه‌وتووه. له سه‌ره‌تاوه ترکه‌کان له لایه‌ن هاووڵاتییانی ته‌ورێزه‌وه زۆر به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا، به‌لام ئه‌وان دوای دوو تێکشکان و هه‌ڵاتنی شهرماوییان ئابڕوویان تکاوه و چ پرێستیژیان نه‌ماوه؛ دوای ئه‌وسه‌رکه‌وتنه کاکه و براله و پیلانه‌کانیان له کارگاد [ ده‌بێ قه‌ره‌داخ بێ – تێبینی وه‌رگێڕ ] و شاسه‌یوان [ شاهسێڤهن] به‌ره‌و ڕووی شکانێکی ته‌واو دێ. مه‌رگی کۆلۆنێل ئیاس پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه. مۆره‌که‌ی و به‌شێک له نامه و شتی شه‌خسی وی له نه‌به‌ردی سۆفییان دا وه‌ده‌ست که‌وتوونه‌ته‌وه. به زۆرێک له‌و
شتانه‌ی ڕا که وه‌ده‌ست که‌وتوون هاوکاری ده‌سته‌و دایه‌ره کورده‌کان له کوشتنی وی‌دا ده‌سه‌لمێ. ئه‌وه‌ش پشت ڕاست کراوه‌ته‌وه که حاکمی ساوجبولاغ سه‌رداری موکری له لایه‌ن جۆخهی ئاگری [ ترکه‌کانه‌وه] تیره‌باران کراوه.
ئیاس به‌رله‌وه‌ی که بۆ دواجار ساوجبوڵاغ به جێ بهێڵێ، به‌ر له‌وه‌ی خۆی بڕوا کاره‌که‌ره‌که‌ی کسێنیا نیکۆڵائێڤنا ، که هه‌شت ساڵ بوو خزمه‌تی ده‌کرد ده‌نێرێ بۆ میاندواو ، له گه‌ڵ هێندێک له شتوومه‌که‌کانی ، له‌وانه 13 مافووره. کسێنیا به‌وشتانه‌وه له ریازان ، له باشووری مۆسکۆ گیرا ، و دژوارییه‌کی زۆری کێشا بۆ ئه‌وه‌ی پۆلیس پێمل بکا که ئه‌و ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ی نه‌دزیوه. دواجار ئه‌و شتانه گه یشتنه ده‌ست دایک و خوشکی ئیاس له لۆڤیسا [ فه‌نلاند].له ماوه‌ی دووساڵی دواتر دا ئه‌و دوو ژنانه حه‌ولیان دا ته‌رمی ئالێکساندر وه‌ده‌ست بخهنهوهبهڵام لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆجێیی له میاندواو ده‌ری خست قه‌راغی چۆمه‌که که ته‌رمه‌که له‌وێ فڕێ درابوو ، ئاوی زستانه شۆردویهتهوه و ته‌رمه‌که‌ی له گه‌ڵ خۆی بردووه.ئه‌وان زۆریان حه‌ول دا به‌ڵکوو بتوانن دراوی له‌کارکه‌وتوویی له ئه‌ڕته‌ش وه‌ربگرن له‌وه‌شدا که‌متر سه‌رکه‌وتوو بوون. له
مانگی ئاوریلی 1915 کۆنسوولخانه‌ی گشتی ڕووسییه له ته‌ورێز لهگوزاریشتێکدا ڕای گه‌یاند له لایه‌ن کۆنسوولخانه‌ی ئه‌مریکاوه ئه‌وشتانه‌یان به ده‌ست گه‌یشتووه که ئی خودالێخۆش‌بوو ئیاسن. دووربینێک ، پایه‌یه‌کی له نوشتاندنه‌وه هاتوو، سێ گه‌وره‌که‌ره‌وه،پێنج پاکه‌ت پلهیتس ،پاکه‌تێک کاغه‌ز و ئامرازێکی وێنه شوشتنه‌وه. به گوزاریشت دانی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له سه‌ره‌وه دا باسیان کرا کۆنسوولخانه‌ی گشتی داوا ده‌کا ئاگادار بکرێته‌وه ئه‌و شتانه بۆ کوێ بنێرێ ؟ ئه‌وه ته‌نیا سه‌رچاوه‌یه که من تووشی هاتووم وده‌ڵێ ئیاس دووربینی پله‌یتی ده‌کارهێناوه. تا ئێستا من سه‌رنه‌که‌وتووم ئه‌و شتانه شوێنگێڕی بکه‌م، و گومانی ئه‌وه‌م تێدا پێک هاتووه که ئاماژه کردن به " پلهیتهکان"له ڕاستی دا لێگۆڕان و تاق و جووت کردنی ئه‌وان له گه‌ڵ نێگاتیڤی وێنه‌کان بێ.
No comments:
Post a Comment