وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی ؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 - 1914 پاشکۆی 1
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به‌چاو دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 – 1914
نووسینی : جان چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
پاشکۆی 1 . گێڕانه‌وه‌ی ڤ.کاشین سه‌باره‌ت به مه‌رگی ئاڵێکساندر ئیاس
بۆ جه‌نابی سێکرێتێری به‌رزی دیپارتمانی سێیه‌می سیاسی ، وه‌زاره‌تی کاروباره‌ی
ده‌ره‌وه (ی ڕووسییه)
بیرخه‌ره‌وه
بۆ من جێی شانازییه پوخته‌ی زنجیره‌ی ڕووداوه‌کانتان له ئازه‌ربایجان پێ ڕابگه‌یێنم له مانگه‌کانی نۆڤامبر و دێسامبری 1914 دا ، تائه‌و جێگه‌ی من لێیان تێگه‌یشتووم ، ئه‌و
ڕووداوانه‌ی که گه‌یشتنه مه‌رگی خه‌فه‌تاوی کونسوولی ده‌می له ساوجبولاغ ، کۆلۆنێل ئیاس .
کۆنسوولی ده‌می له ساوجبولاغ کۆلۆنێل ئیاس، له به‌ر ئه‌و مه‌ترسییه‌ی که نزیکبوونه‌وه و هاتنی ترکه‌کان و کورده‌کان سازی کردبوو، به پێویستی زانی له کۆتایی ساڵی 1914 دا
کۆنسوولخانه چۆل بکا و بگوێزێته‌وه دێی میاندواو ، که له سه‌ر رێگه‌ی ته‌ورێز هه‌ڵکه‌وتووه.
فه‌رمانده‌ری ئازه‌ربایجان ژه‌نه‌ڕاڵ چێرنۆزووبۆڤ،به په‌سندی کۆنسوولی گشتی له ته‌ورێز ،
ڕاوێژکاری پسپۆڕ ئورلۆڤ ، بڕیاری دا هێزێک بنێرێته میاندواو به ڕاسپارده‌ی چوون بۆ سابڵا‌غ و ده‌رپه‌ڕاندنی کورده‌کان و ترکه‌کان، مه‌به‌ست ئه‌وه بوو پرێستیژی پێشوو ده‌ناو دانێشتوانی کورد دا دامه‌زرێندرێته‌وه.له سه‌ره‌تای دیسامبر دا هێزه‌که که له دوو په‌ل ، دوو تۆپخانه‌ی قورس و په‌نجا قازاخ پێک هاتبوو، ته‌ورێزی جێهێشت و گه‌یشته میاندواو، ئه‌و شوێنه‌ی کۆلۆنێل ئیاس پێنج تا شه‌ش ڕۆژ دوای هاتنیان هه‌ر له‌وێ مابووه‌وه. ئه‌و هێزه له ژێر فه‌رمانده‌ری کاپیتان خاریتۆنۆڤ دابوو. هه‌ر له هه‌مان کات دا شوجاعوده‌وله به سه‌ربازو سواره‌کانییه‌وه له مه‌راغه‌وه گه‌یشته میاندواو. ژه‌نه‌ڕاڵ چێرنۆزووبۆڤ هه‌ر وه‌ها فه‌رمانی دا هێزێکی دیکه له ورمێ وه بنێردرێ بۆ زیده کردنی کاریگه‌ری کرده‌وه به دژی ترکه‌کان و کورده‌کان و هێرش کردنه سه‌ریان له دوو لاوه.بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ی له ورمێ وه ده‌هات ده‌رفه‌تی هه‌بێ بێ ئه‌وه‌ی پێی بزاندرێ له قه‌راغی ده‌ریاچه‌ی ورمێ بێته ویشکایی و دابه‌زێ، ژه‌نه‌ڕاڵ چێرنۆزووبۆڤ فه‌رمانی دا به هێزه‌کانی کاپیتان خاریتۆنۆڤ و شوجاعوده‌وله
کورده‌کان به خۆیانه‌وه خه‌ریک که‌ن . کورده‌کان چ کاتیان به‌فیڕۆ نه‌دا و به‌ره‌و میاندواو هاتن که له‌وێ هێزه‌کانی ئێمه له گه‌ڵ پیاوه‌کانی شوجاعوده‌وله دامه‌زرابوون.نزیکه‌ی 12ی دیسامبر کورده‌کان گه‌یشتنه میاندواو و مه‌رگی خه‌فه‌تاوی کۆلۆنێل ئیاس قه‌وما. ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌ساته به وردی چۆن ڕوویداوه زۆر زه‌حمه‌ته به ته‌واوی ڕوون بکرێته‌وه به پێی شاهیدی دانه‌کانی چڵونیوه‌چڵی میرزای جێگری کۆنسوول له سابڵا‌غ ، ڤێسێلۆڤسکی ، و کاره‌که‌ره‌که‌ی ئیاس ، که هه‌ردووکیان به‌ته‌واوی و به قووڵی هه‌ژا بوون به‌وه‌ی دیتبوویان. واوێده‌چێ ڕووداوه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی خواره‌وه بووبێ. له کاتی هێرشی کورده‌کان دا هێزه‌که‌ی ئێمه له میاندواو له گه‌ڵ کۆلۆنێل ئیاس نه‌بووه. ئیاس، به یارمه‌تی ئه‌و میرزایه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا و زیاتر له نیوه‌ی گارده قازاخه‌کان ، خه‌ریکی ئاماده‌کردنی ناردنی ئا‌ڕشیڤی کۆنسوولخانه بۆ ته‌ورێز بووه. به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به کاربێ جارێکی دیکه ده‌گه‌ڕێته‌وه پێگه‌که‌ی ، به ئیحتیمالی زۆر بۆ هه‌ڵگرتنی هێندێک شت که له نێو
که‌لوپه‌له به‌جێماوه‌کان دا بوو. ئه‌و سێ قازاخی له گه‌ڵ ده‌بێ. دوای ماوه‌یه‌ک دێته به‌رهه‌یوانی ماڵه‌که‌ی ، هه‌ر که‌ده‌رده‌که‌وێ و ده‌یه‌وه‌ێ سواری ئه‌سپه‌که‌ی بێ کورده‌کان هه‌ڕای ده‌که‌نێ و شه‌ش گوله‌ی پێوه ده‌نێن ، ئه‌و ده‌پێکرێ و له سه‌رئه‌سپه‌که‌ی به‌ر ده‌بێته‌وه. یه‌ک له‌و قازاخانه‌ش که له گه‌ڵی بووه ده‌کووژرێ. به ڕواڵه‌ت کۆلۆنێل پێیده‌کرێ هاوار بکا و به قازاخه‌کان بڵێ " ڕاکه‌ن گیانی خۆتان ڕزگار که‌ن "! به‌و پێیه ته‌رمی ئیاس ده‌که‌وێته ده‌ست کورده‌کان. ئه‌و گاردانه‌ی به زیندوویی مابوونه‌وه و میرزاکه ، له‌گه‌ڵ کاره‌که‌ری به ساڵداچوو و په‌یکی ئیاس ، ده‌توانن داڵده به‌رنه به‌ر مه‌راغه ، و له‌وێوه دوای ماوه‌یه‌ک گه‌یشتنه ته‌ورێز.
29.03.1915
[واژۆی ڤ.کاشین ]
سێکرێتێری کاتی جێگری کۆنسوولخانه‌ی شایانه‌ی ڕووسییه له قه‌زوێن،
سێکرێتێر کاشین
No comments:
Post a Comment