وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901 -1914 پاشکۆی 3 . سه‌فه‌ر بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ئێران
.
وێنه‌کانی گه‌مه‌ی دوایی؛ ئێران به چاوی دووربینێکی ڕووسییه‌وه 1901- 1914
نووسینی : جان چالێنکۆ
وه‌رگێڕ : حه‌سه‌نی قازی
پاشکۆی 3 . سه‌فه‌ر بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ئێران
سه‌فه‌ر بۆ ڕۆژئاوای کوردستانی ئێران
کۆلۆنێل ئه‌ی. ئای. ئیاس
( کۆنسوولی پێشوو له ساوجبولاغ )
ئیاس ئالێکساندر.، 1914، پۆیهزدکا پۆ پهرسیسکی کوردستان، ئیزڤ. مینیستری. ئینستۆر.دێل 1915، ژماره 4 ، 182 – 200 ، 27 وێنه ، نه‌خشه‌یه‌ک
له 13ی ژووییه ، ئه‌من ڕاسپێردرام و ناردرام بۆ سنووری ترکییه- ئێران بۆ لێکۆڵینه‌وه، که به‌شێکی له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی من دایه. له‌و گه‌شته دا پۆلێکی چه‌کداری سه‌ر به هه‌نگی سونجێنسکۆی – ڤلادی قه‌وقازم له گه‌ڵ بووکه له 50 که‌س پێک هاتبوو، له‌وانه 30 قازاخ له ژێر سه‌رۆکایه‌تی خورونجی[ئه‌فسه‌ر ] زۆڵۆتاریێڤ. کاروانه‌که‌مان 16 وڵاغی پێ بوو، له‌وانه 5یان گوله ، نان وتێشووی سێ ڕۆژان و شتوومه‌کی ستوونه‌که‌یان لێ بار
کرابوو. یازده‌که‌ی دیکه‌ش چادر و خۆراک و پێداویستی تری ڕاسپاردهیهکهمانیان هه‌ڵگرتبوو.
بۆ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌و گه‌شته ، من له پێشدا، حه‌ولم دا تا ئه‌وجێیه‌ی نه‌بوونی ڕێ و ڕێپێڵگه له هه‌رێمی سنوور ڕێگه‌ی پێده‌دام، خۆم له چوونی ئه‌و ناوچانه بپارێزم که ئه‌وه‌نده‌ی پێویسته پێیان زاندراوه و پێشتر لێکۆله‌ره‌وه‌ی دیکه سه‌ریان لێداون؛ و خاڵی دووه‌م ئه‌وه بوو رێگه‌ی خۆم بخه‌مه گه‌وه‌کانی شاخی سنوور که له‌وێ ترکییهله گه‌ڵ خاکی ئێران تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ کۆچه‌ره‌کان قسه بکه‌م له نێو خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئێران و ترکییه بۆ ئه‌وه‌ی لێیان پرسم ئه‌وان سنوور به کوێ داده‌نێن.
هاوڕێی سه‌فه‌ره‌که‌م ، کاپیتان کارائولۆڤ ی سه‌ر به سهرفهماندهریی گشتی له 31ی ژووییه هات بۆ سابڵا‌غ و دوایه بڕیار درا له 2ی ئووت به‌ره‌و سنوور سه‌فه‌ر بکه‌ین.
بۆ به‌یانی ، دوای ئه‌وه‌ی که له پێشدا به‌ر له خۆمان کاروانه‌که‌مان و که‌مپه‌که‌مان نارد بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که شه‌وێ لێی ده حه‌ساینه‌وه، ئێمه له سه‌عات 3 ملی ڕێیهن گرت له سابڵاغه‌وه به‌ره‌و سندووس. حاکمی ساوجبولاغ، سه‌رداری موکری ، و کارگوزار [ نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ] موئه‌یید حوزوور تا گه‌وه‌ی کێوی کهرێزه له‌گه‌ڵمان هاتن .و له‌وێوه کاتێک ئێمه له گه‌وه‌ی شاخی تێپه‌ڕین و به‌ره‌و پێش چووین ، ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه ساوجبولاغ. بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ئاوایی قازی گۆل حه‌ساینه‌وه ، ودوای سێ ڤێرست ، ڕووه‌و رێپێڵگهیهکی ته‌نگی چیایی چووین ، که ڕێی سه‌ره‌کی لای ده‌دا به‌ره‌و باکوور و له سه‌عات 7 تووشی سه‌رتیپ محه‌مه‌د عه‌لی خانی شهمسودین ،سه‌رۆکی دێی مه‌حمه‌دشه هاتین که له گه‌ڵ کاروانه‌که‌مان که‌وت و له ماوه‌ی گه‌شته‌که‌مان دا به لێواری سنوور دا هاوڕێیه‌تی کردین.
3ی ئووت. له سه‌عات 9:30 ی سه‌رله‌به‌یانی کانی شێخ مارفمان به جێهێشت که ئۆردووگهن لێ هه‌ڵدابوو و له ماوه‌ی سه‌عاتێک دا ، له چۆمی مه‌حمه‌دشه په‌ڕینه‌وه له دێی چهقهڵوتهپ و به‌ره‌و نه‌غه‌ده ملی رێگه‌مان داگرت، که‌مێک به‌ره‌وپێشتر ، تووشی 15 قهرهپهپاغان هاتین ، گشتیان میرپه‌نج و سه‌رتیپ بوون، به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌فخه‌موسه‌لته‌نه
هێشتا نه‌گه‌یشتبووینه دێی کاسهکران ، که تووشی کۆمه‌ڵێکی دی له پایه‌به‌رزانی قه‌ره‌په‌پاغ هاتین ، که سه‌رۆکی دێی کاسهکهرانیشیان ده نێو دابوو، سه‌رله‌شکر حوسێن ئاغا. دوای سه‌عات و نیوێک لادان و حه‌سانه‌وه له کاسه‌که‌ران، ئێمه به‌ره‌و پێشتر چووین و له سه‌عات 2 ، له قرچه‌ی گه‌رمایێ دا گه‌یشتینه نێوه‌ندی سه‌ره‌کی محالی سندووسی ، واته نه‌غه‌ده. له‌وێ چاوێکن به ' سه‌ربازخانه'ی سه‌ربازانی ئێرانی دا خشاند که به چۆلی به‌جێ هێشترابوون و قازاخه‌کان به ئاوایه‌کی کاتی له دێی زه‌رگه‌ته‌ن دامه‌زرابوون و خزمه‌تیان ده‌کرد، ئێمه پێشتر چووین و له سه‌عات 3:15 دوای ئه‌وه‌ی که 25 ڤێرستن رێگه بڕیبوو گه‌یشتینه چیانه .
له نیوه‌ی ڕێیه له نێوان نه‌غه‌ده و چیانه دا ، له‌لایه‌ن کوڕی سه‌رۆکی چیانه ،ئامیر توومان [ سه‌رله‌شکر ] نه‌جه‌فقوڵی خانه‌وه پێشوازی کراین ، که 15 سواره‌ی له‌گه‌ڵ بوو، و که گه‌یشتینه شاره‌دێیه‌که، عیساییه‌کانی خۆجێیی بۆ به‌خێرهێنانمان به ته‌نیشت ڕێگه دا ریزیان به‌ستبوو، و گا پیره‌یه‌کیان کردبووه گاوگه‌ردوون. ئامیرتوومان ، که لایه‌نگرێکی ترکانه ، ده‌رکه‌وت ئێنسانێکی زۆر مێهره‌وانه و شوێنێکی زۆر باشی له سه‌ر ئێمه دانا. ئێمه له مێشه‌ی به‌ر ماڵه‌کانی چیانه خێوه‌تمان هه‌ڵدا. ئه‌و شیوێکی زۆر چاکی دا به ئێمه و گشت کاروانه‌که.
ڕۆژی دواتر سه‌عات 9ی سه‌رله‌به‌یانی چیانهمان به‌جێهێشت . نه‌جه‌فقوڵی خان بڕیاری دا له گه‌شته‌که‌ماندا بۆ کێله شین له گه‌ڵمان بکه‌وێ و له‌وێشه‌وه بۆ لاجان ' بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وایه‌ک بگۆڕێ ' ئه‌گه‌رچی ئه‌و له‌و دواییانه دا تای هاتبوویه و هیشتا ته‌واو بناوبیر نه‌ببووه‌وه. ئه‌من حه‌ولم له‌گه‌ڵ دا له‌گه‌ڵمان نه‌یێ، به‌ڵام ئه‌و پیره پیاوه یهکدهندهیه له سه‌ر قسه‌ی خۆی سوور بوو‌و هات. دوای چوون به نێو دێی نهرزهمێس و تێپه‌ڕین به قه‌راغ ده‌ربه‌ند دا ، ئێمه سندووسمان به جێهێشت و به‌ره‌و محاڵی شنۆ چووین که له سه‌ره‌وه‌ی چۆمی گاده‌ر هه‌ڵکه‌وتووه و ئه‌وبه‌ری چۆمی نیشتگه‌ی کورده مامهشهکانه.
له نهرزهمێسهوه، رێگه‌یه‌ک ده‌گاته شنۆ، له‌کاتێک دا ڕیبازی ئێمه ده‌گه‌یشته شێخان. له سه‌عات 12 ، ئێمه گه‌یشتینه ئاوایی دێ گورجێ و ، تا نیو سه‌عاتی دیکه گه‌یشتینه ئاویی نه‌ڵۆس، که له‌وێ پشوومان دا بۆ خواردنی نانی به‌یانی و تا سه‌عات 2:45 له‌وێ ماینه‌وه ، به‌ره‌وپێشتر چووین ، له دێی تاژانده‌رێ تێپه‌ڕین و له سه‌عات 4:15 ، گه‌یشتینه ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌بوو شه‌وێ لێی بمێنینه‌وه واته شێخان. ئه‌و ڕۆژه ئێمه 28 ڤێرست به‌رێگه‌وه بووین.
5ی ئووت . ڕۆژێک له شێخان حه‌ساینه‌وه، له‌وێ زانیاریمان سه‌باره‌ت به سنوور و رێگه‌کان به‌ر به کێله‌شین کۆ کرده‌وه. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که دوو ڕۆژ پێشتر له دێی دزه‌ی حاجی خان ( له ناوچه‌ی دۆڵ له قه‌راغه‌کانی ده‌ریای ورمێ) تێکهه‌ڵچوونێک له نێوان کۆچه‌ره‌کانی سورچی ، که چووبوون بۆ ده‌ریا بۆ هێنانی خوێ، و دانیشتوانی ئه‌و دێیه ڕوویدابوو، ئه‌من له‌وباوه‌ڕه دابووم پێویست ده‌کا یه‌كێک له کورده خۆجێییه‌کان بنێرمه لای سه‌رۆکی ئه‌و عه‌شیره‌ته ، که‌ریم خان ، بۆ ئاگادار کردنی له‌گه‌یشتنی خۆمان بۆ کێله‌شین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی عه‌شیره‌ته‌که‌ی نه‌ترسن و وانه‌زانن که گه‌شته‌که‌ی ئێمه بۆ سزا دانیانه.
6 ی ئووت . له سه‌عات 6:40 ده‌قیقه به‌ره‌و کێله شین وه‌ڕێ که‌وتین. کاروانه‌که به‌ره‌و باشوور، واته گۆرانگێ چوو که وامان دانابوو شه‌وێ له‌وێ بمێنینه‌وه. ڕێگه‌که بهربهژوور هاوته‌ریبی خوشینی چۆمی ئالهکانه، که لکێکه له چۆمی گاده‌ر، و سه‌رکه‌وتن له دۆڵه‌که به ڕێژه هاسان بوو به‌ڵام هه‌تا پێشتر ده‌چووین رێگه‌که ده‌بووه به‌رده‌ڵان و بڕکردنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی دژوار ده‌کرد.
دوای پێنج ڤێرست ڕۆیشتن ، گه‌یشتینه دێی پچووکی دوو ڕوو له پنکتی تێکه‌ڵ بوونه‌وه‌ی روودبارێ سێفید [' چۆمه سپی ' ئه‌وه سه‌یره له وه‌رگێڕان له ڕووسییه‌وه بۆ ئینگلیسی ئه‌و نێوه به فارسی نووسراوه- وه‌رگێڕ ] و چۆمی ئاله‌کان، دوای ئه‌وه ده‌ستمان کرد به وه‌سه‌رکه‌وتن له شاخی. به وه‌سه‌رکه‌وتن و گه‌یشتنی دونده‌که‌ی ، پێشتر چووین، به‌لای کۆچه‌رانی سورچی دا تێپه‌ڕین که له ده‌ریاچه‌ی ورمێ ڕا ده‌هاتنه‌وه و خوێیان له وڵاغه‌کانیان بار کردبوو.
دوایه چووین و له ئۆردووگه‌ی کۆچه‌ره‌کان ، کاروانی مه‌رگه دابه‌زین ، و له‌وێ چاومان به که‌ریم خان ، سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی سورچی که‌وت. بوونی ئێمه له‌وێ به‌پرسیارییه‌کی زۆری له نێو کۆچه‌ره‌کاندا ورووژاند که له ده‌ورمان کۆببوونه‌وه و به دووغ "دۆ " که تێکه‌ڵاوێکه له شێری ترش و ئاو میواندارییان لێ‌کردین. که‌ریم خان له ئۆردووگه‌ی کۆچه‌ره‌کانه‌وه له گه‌ڵمان هات بۆ تێپه‌ڕگه‌ی چیای کێله‌شین. له ئۆردووگهوه به‌ره‌و دۆڵێکی قووڵ هاتینه خۆاره‌وه و دوایه به‌زه‌حمه‌ت له چیاکه سه‌رکه‌وتین. دوای تێپه‌ڕبوون به چه‌ند تیغه‌ره‌ی چیا دا گه‌یشتینه ده‌شتاییه‌ک که گیا دای پۆشیبوو، مه‌لا شینه، سه‌عات 10 له‌شوێنی کانی جوانی کانی سه‌ید بۆ حه‌سانه‌وه‌یه‌کی کورت ڕاوه‌ستاین.له مه‌لا شینه‌وه ، رێگه به‌ره به‌ره به‌ره‌وژوور ده‌چوو ڕووه‌و گه‌وه‌ی شاخی، که ئێمه له سه‌عات 11.20 ده‌قیقه گه‌یشتینه ئه‌وێ. له‌وێ ئه‌و شوێنه‌واره کهونارایهمان دی که به خه‌تی بزماری نووسراوه. ئه‌و زانیارییانه‌ی که سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌واره له بیره‌وه‌رییه‌کانی چیریکۆڤ دا هاتووه وه‌نه‌بێ هه‌مووی ڕاست بن. ئه‌و شوێنه‌واره له کێلێکی به‌ردین پێک هاتووه که 2.5 ئارشین [یه‌ک میتر و هه‌شت میلیمێتر ] به‌رزه و13 ڤه‌رشۆک [ 60 سانتی میتر ] پانه و 6 ڤه‌رشۆک [ 30 سانتی میتر ] ئه‌ستووره، لای تیژایی کێله به‌رده‌که به‌ره‌و خواره‌وه کشاوه‌ته نێو کونێکه‌وه له سه‌ر به‌ردیك که ته‌خت داندراوه ، و ئه‌ندازه‌ی 10 ڤه‌رشۆک [45 سانتی میتر ] له 1 ئارشین [ 0.7 میلی میتر ] له 13 ڤه‌رشۆک [ 60 سانتی میتر ] دایه. هه‌ڵکه‌ندراوه‌کان له سه‌ر هه‌ر دوو به‌ری کێله‌که [ به هالدیکی و ئاسۆری ، سه‌ده‌ی 9ی به‌ر له عیسا] خوێندنه‌وه‌یان دژوار بوو.
له گه‌وه‌ی چیاکه‌وه دیمه‌نێک به‌ره‌و باشوور به‌ره‌و چیای سیاکێو ده‌رده‌که‌وێ و به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات دونده‌کانی درێژ و به‌رزی ڕشته کێوی سپی ڕێز وه‌به‌رچاو دێن که له زۆر جێگه دا به‌فر دایپۆشیون. به‌ره‌ولای ڕۆژئاوا پانورامای چیای ئامێدی خۆی ده‌نوێنێ.
که‌ریم خان دوای ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی له گه‌ڵ خواردین،گه‌ڕاوه چادره‌که‌ی خۆی. له سه‌عات 1:30 به‌ره‌و گۆرانگێ وه‌ڕێ که‌وتین. ئه‌من پێشنیارم کرد ده‌بێ به پێچکردنه‌وه به ده‌وری چیاکانی سپی ڕێز و سوڵتانی دا له ڕۆژاوا و باشووره‌وه بڕۆین، به‌لام شاره‌زاکه‌مان ، کوێخای دێی شێخان،ئه‌حمه‌د مامه‌ش، دڵنیای کردم که به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی من ده‌یڵێم چ ڕێگا نینه‌و به ڕێپێڵگه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز به نێو شاخی دا ڕێنوێنی کردین، که له شێخان نزیکتر بوو. ڕێگه‌که هه‌تا بڵێی ناخۆش بوو. نه‌جه‌ف قوڵی خان و کورده‌کان ، که به ئاسایی قه‌ت له ئه‌سپه‌کانیان دانابه‌زن، ناچار بوون چه‌ندین جار بێنه خواره‌وه و دابه‌زن. له سه‌عات 2:40 له کانی ژن بۆ جاری دووه‌م له‌و ڕۆژه دا له ڕوودبارێ سێفید !!! [ مه‌به‌ست چۆمه سپی یه - وه‌رگێڕ ] په‌ڕینه‌وه، که ئاوه‌که‌ی سه‌ربه‌ره‌وژێر له بافلانهوه شۆڕ ده‌بێته‌وه و ده‌خوشێ. له سه‌عات 5له چۆمی مند په‌ڕینه‌وه که لکێکه له چۆمی لاوێن و دواجار له سه‌عات 6 گه‌ێشتینه ئۆردووگه له دێی گۆرانگێ ( 2020 میتر به‌رزه) و له‌وێ چاومان که‌وت به سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی مامه‌ش،قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش، که پێی ڕاگه‌یاندم له ڕاستیدا رێیه‌کی جیاوازی دیکه له کێله‌شینه‌وه به‌ره‌و گورانگێ هه‌یه، که ئه‌وه بووه هۆی تووڕه‌یی من : له سپی ڕێزه‌وه به‌ره‌و سامه و دوایه به گردک سپیان، چۆمی گردئاشه‌وان ، بهردهنهری، قه‌بری مار و باییزبهگ دا. له‌و ڕۆژه دا، ئێمه له شێخانه‌وه ته‌نێ 46 ڤێرست ڕیگه‌ن بڕێ.
7ی ئووت . ئێمه له ئاوایی گورانگێ له دۆڵی ئهوچیایهی که چۆمی مندی پێدا دێ و له بناره‌کانی کێوی سوڵتانی لامان دا و حه‌ساینه‌وه.نزیکه‌ی سه‌عات 12 بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێک باران باری و بایه‌کی توند هه‌ڵی کرد و چادرکانی له جێ هه‌ڵکه‌ند.
من چوومه دیداری قه‌ره‌نیاغا له چادره‌که‌ی که له‌وێ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی عه‌شیره‌تی مامه‌ش به‌ڕێوه بوو. له‌وێ چاوم به سه‌رۆکی خێڵی خه‌یلانی ،حاجیاغاش که‌وت که له ترکییه‌وه هاتبوو [مه‌به‌ست له باشووری کوردستانه که ئه‌و ده‌مه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانی دا بووه - وه‌رگێڕ ]
ئه‌و ئاگاداری کردم که ئه‌م عه‌شیره‌تانه‌ی خواره‌وه‌ی ترکییه [باشووری کوردستان – وه‌رگێڕ ] هاوێنانه دێنه داوێنه به‌رزه‌کانی چۆمی لاوێن :
1- خه‌یلانی ، به سه‌رۆکایه‌تی حاجیاغا به 300 تاوڵه‌وه؛ 2- باڵه‌کی – به‌رازان به سه‌رۆکایه‌تی بابه‌کراغا به 60 تاوڵه‌وه ؛ 3- باڵه‌کی – سهرهشمهیی به سه‌رۆکایه‌تی برایماغا به 35 تاوڵه‌وه ؛ 4- شێخ مه‌مه‌د، به سه‌رۆکایه‌تی هه‌مزاغای مامه‌ش به 60 تاوڵه‌وه ؛ و 5- مه‌نتک، به سه‌رۆکایه‌تی فه‌قێ مسته‌فا به 30 تاوڵه‌وه . گشت ئه‌وانه بۆ به‌کارهێنانی له‌وه‌ڕ دراو ده‌ده‌ن به سه‌رۆك عه‌شیره‌تی مامه‌ش، 5 یا 6 قران (یه‌که‌ی دراوی)یان به دانی مه‌ڕێک بۆ هه‌ر تاوڵێک یان ده‌و و دووی حاسڵاتیان،ئه‌گه‌ر له ماوه‌ی به‌هارێ دا داچێندرابن. به بۆچوونی ئه‌وان ، سه‌رچاوه و به‌رزاییه‌کانی لاوێن له ژێر کۆنترۆڵی ئێران دایه و موڵکی عه‌شیره‌تی مامه‌شن. تا ئه‌وجێیه‌ی ئه‌وان وه‌بیریان دێ، سنووری نێوان ترکییه و ئێران هه‌میشه بریتی بووه له ئه‌م چیا و ته‌شک و داوێنانهی خواره‌وه:
کێله‌شێن ، سامه ، سیا کێو ، گهروهماوه ، گڵه‌زه‌رد ، چیخیده‌ره، جوناڵ، میلان ، به‌رزین و تێغه‌ی کێوی کۆمه‌به‌ران : کێوی له‌ندی شێخان، کووچهکهڵان هه‌تا شاخه‌کانی قه‌بری ههندوو.
ڕۆژی دواتر من بڕیارم دا بچمه گه‌وه‌ی کێوی گڵه‌زه‌رد، که له نه‌خشه دا به هه‌ڵه به زه‌رده‌گه‌ل نێوزه‌د کرابوو. ئه‌من ده‌بێ بڵێم کاتێک له کورده‌کانم پرسی کێوی زه‌رده‌گه‌ل له کوێ یه، ئه‌وان پێیان سه‌یر بوو و دڵنیایان کردم کێوێکی ئاوا نییه، دواجار ، ده‌رکه‌وت ئه‌وه هه‌ڵه‌ی نهخشهگرهکه بووه و ئه‌و کێوه‌ی باسی کردووه گڵه‌زه‌رده. قه‌ره‌نیاغا ئاماده‌یی خۆی نیشان دا له‌گه‌ڵمان بێ بۆ گڵه‌زه‌رد، و حاجیاغای عه‌شیره‌تی خهیڵانیش به‌ڵێنی داینێ له نێو ده‌ستوپێوه‌ندی خۆی دا شاره‌زای جێی باوه‌رمان له‌گه‌ڵ خا.
8ی ئووت : دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانم دا ئۆردووگهیهکه له گۆرانگێ یه‌وه بگوێزرێته‌وه ماشکان ، سه‌عات 7 گڵهزهردمان به جێهێشت.هێنده‌ی پێ نه‌چوو به شاخی هه‌واره شینکان دا تێپه‌ڕێن که له‌نێوان تیغه‌ی کێوه‌کانی کێوی سوڵتانی و کۆمه‌به‌ران دا قیت بووه‌ته‌وه.
له گه‌وه‌ی شاخییه‌وه ، دیمه‌نی گشت پانۆرامای کێوه‌کانی سه‌ر سنوور ده‌بیندرێن: کۆمه‌به‌ران، به‌رزین، میلان ، جونال و چیخیده‌ره. له سه‌عات 8 ئێمه داکشاین بۆ دۆڵی باییز به‌گ، که له‌وێ گۆڕستانێکی لێ بوو و ئۆردووگه‌ی عه‌شیره‌تی کۆچه‌ری خه‌یلانی به 20 تاوڵه‌وه. له سه‌عات 8:40 گه‌یشتینه ئۆردووگه‌ی کۆچه‌ران له قه‌بری ماره که له‌وێوه به شیوێکی سه‌خت دا له گه‌وه‌ی شاخی گهڵهجار ( 2.400 میتر) وه‌سه‌رکه‌وتین.
له‌و گهوهیهوه ، دیمه‌نی زۆرجوانی دۆڵێکی قووڵ و باریک خۆی نیشان ده‌دا که چۆمی لاوێنی پێدا ده‌خوشێ. هێندێک پێشتر ، ئێمه ڕێپیڵگهیهکی پچووکی شاخاویمان داگرت هاوته‌ریبی دۆڵی شاخه‌کان که له شانی چه‌پی سه‌رچاوه‌ی ڕۆژئاوای چومی لاوێن هه‌ڵکشاوه و له سه‌عات 10 گه‌یشتنه گه‌وه‌ی کێوی گڵه‌زه‌رد.
مه‌ودای نێوان گۆرانگێ به‌ره‌و گڵه‌زه‌رد هه‌ر 18 فێرست بوو. ئه‌و کوردانه‌ی خێڵی خه‌یلانی که له گه‌ڵمان بوو پشتڕاستیان کرده‌وه که ئێره خاڵی سنووری نێوان ترکییه و ئێرانه. ئه‌و گه‌وه‌یه‌ی کێوی زۆرکه‌م به‌کار دێ بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ ترکییه،ته‌نێ ژماره‌یه‌کی که‌م له کۆچه‌ران جار جار پێیدا تێده‌په‌ڕن.
له جیاتی ئه‌وه‌ی له گڵه‌زه‌رده‌وه داکشێین بۆ ماشکان و ڕۆژی دواتر بچین بۆ به‌رزین، بڕیارمان دا سه‌رله تێپه‌ڕگه‌ی کێوه‌که بده‌ین،تا ئه‌وه‌ی که ڕۆژێکی زیادیمان له کیسه دا بمێنێته‌وه. له داکشان به‌ره‌و چۆمی لاوێن، ئیمه له خواره‌وی نوخته‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کانی سێچوومهن و چیخیده‌ره په‌ڕینه‌وه ، و دوای ئه‌وه ده‌ستمان کرد به وه‌سه‌رکه‌وتن له کێوی مایین جه‌فه‌ر ( 2،590 میتر). له گه‌وه‌ی کێوی، ئێمه گۆڕی کورده‌کانی عه‌شیره‌تی باڵه‌کی مان دۆزییه‌وه، چه‌ندێکیان نیشانه‌ی سه‌لیبیان پێوه بوو.، له سه‌عات 11:35 گه‌یشتینه ئۆردووگه‌ی کۆچه‌ران، له، گوربهمهند ، له‌وێ 16 چادری عه‌شیره‌تی باڵه‌کی – به‌ره‌زان هه‌ڵدرابوو، و له‌وێشه‌وه به‌ره‌و چۆمی ناوشیوان داکشاین ، که سه‌رچاوه‌ی له شاخی مه‌لا – دم ڕا هه‌ڵده‌قوڵێ ( 2،580 میتر) به‌ره‌و ڕاست ده‌خوشێ و ده‌چێته‌وه نێو سه‌رچاوه‌ی ڕۆژئاوای چۆمی لاوێن. له به‌ر داوێنی (2،310 میتر) مه‌لا – دم ، ئێمه پشوویهکن دا بۆ خواردنی نانی به‌یانی . له سه‌عات 1 به‌ره‌و پێشتر چووین، هه‌ڵکشانن له کێوی مه‌لا-دم 30 ده‌قێقه‌ی پێچوو. دوای ئه‌وه ، وامان وه‌به‌رچاو ده‌هات که ژماره‌یه‌کی بێ سنوور هه‌ڵکشان و داکشانمان له سه‌ر ڕێێه به بزنهڕۆیهکاندا. ئێمه دواجار گه‌ێشتینه چۆمی به‌رزین ( لکی ڕاستی چۆمی لاوێن ). له چۆمه‌که‌وه ده‌ستمان کرد به سه‌رکه‌وتنێکی هاسان له گه‌وه‌ی شاخێک هه‌ر به‌و نێوه، که ئێمه سه‌عات 3:30 گه‌یشتینه ئه‌وێ. قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش گوتی که ئه‌و گه‌وه‌ی شاخه به سنووری نێوان ترکییه و ئێران داده‌ندرێ. له گه‌وه که‌دا ڕشته‌ی کێوه‌که به‌ره‌و ئاراسته‌ی ترکییه له‌پڕ کۆتایی دێ و دوایه ڕێپێڵگه‌یه‌ک له گه‌وه‌که به‌ره‌وخوار ده‌بێته‌وه هاوته‌ریبی تیغه‌ی کێوی میلان. ئێمه ڕێگه‌ن به‌رده‌وام کرد تا گه‌یشتینه کانی مام جه‌لال ، که له‌وێوه هه‌موو دۆڵی ڕایات دیاره له دێی شێخ جه‌لاله‌دینه‌وه بگره له خوارووی ڕۆژئاوا تا ئاوایی ڕایات له خواروو. به دووربین ده‌کرا به جوانی 3 پۆستی ترک له ئاوایی ڕایات ببیندرێن و له شوێنی دی لێک بکرێنه‌وه.
له سه‌عات 4:10 ئێمه گه‌ڕاینه‌وه ئۆردووگه‌که‌مان.له چۆمی بهرزینهوه،ڕێگه به ره‌حه‌تی به‌ره‌و خاکی ئێران داده‌کشێ. له سه‌عات 6:40 ئێمه گه‌یشتینه‌وه ئۆردووگه‌که‌مان له دێی ماشکان ( به‌رزاییه‌که‌ی 1،920 میتره )، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه گه‌شتێکی 50 ڤێرستیمان کردبوو.
9 ی ئووت. بۆ به‌یانی ، سه‌رۆکی دایره‌ی گوومرگی ئێران ، میرزا عه‌بدولحوسێن خان ، له زهرگهتهنهوه هاته ئۆردووگه‌که‌مان،و شوێنێکی سه‌یری له سه‌ر هه‌موومان کرد ، چونکوو هه‌موو له‌شی خۆی به فیشه‌کدان داپۆشیبوو.
له 25ی ژووییه ، دوو سیتوان دووه‌می ترک که سه‌ر به گرووپێکی پیاده بوون له پڕ ئاوایی زه‌رگه‌ته‌ن یان داگیر کرد و ئه‌و میرزا عه‌بدولحوسێن خانه‌ی له سه‌ره‌وه دا باسی کرا و هاوکاره‌که‌یان، که ئه‌فسه‌رێکی پاسپۆرت بوو ته‌ره کرد و ده‌رپه‌ڕاند. به‌بیستنی ده‌ستدرێژی ترکه‌کان، عه‌لی ئاغا خان،که فه‌رمانده‌ی هێزێکی 100 که‌سی قازاخی ئێرانی بوو که له نه‌غه‌ده دامه‌زرابوون، به‌ره‌و زه‌رگه‌ته‌ن چوو بۆ لێپرسینه‌وه له‌و دوو ئه‌فسه‌ره ترکه و بۆ ئه‌وی بزانێ به‌چ هه‌قێک ئه‌و دێیه‌یان داگیرکردووه که بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا دێیه‌کی ئێرانییه. ئه‌و که ڕۆژی 30ی ژووییه له نه‌غه‌ده وه‌ده‌رکه‌وتبوو ، هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ده‌گاته په‌سوێ. ڕۆژی دواتر کاتێک به‌ڕیوه ده‌بێ ، په‌یامێکی پێده‌گا که ترکه‌کان ، شه‌وی پێشوو خه‌به‌ری هاتنی وییان به‌ره‌و زه‌رگه‌ته‌ن بیستووه ، و ئه‌وه‌نده به خێرایی به‌ره‌و خاکی ترکییه گه‌ڕاونه‌ته‌وه که له‌بیریان چووه نامه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن.
[دوای ئه‌وه] میرزا عه‌بدولحوسێن خان گه‌ڕاوه زه‌رگه‌ته‌ن و، به بیستنی ئه‌وه‌ی که ئه‌من سه‌ری کۆنه‌لاجان ده‌ده‌م، بڕیار ده‌دا پێویسته خۆیهکم پێ نیشان بدا و باسی ئاکاری به ئابروویانهی خۆیم بۆ بکا له کاتی داگیرکرانی زه‌رگه‌ته‌ن به ده‌ست ترکه‌کان. بێ له به‌رچاوگرتنی 'دڕنده‌یی' ترکه‌کان ، ئه‌و زه‌رگه‌ته‌نی ته‌نێ به‌رێگه‌ی پرۆتێستێکی فه‌رمی
که ئه‌وێ خاکی ئێرانه داوا کردبووه‌وه. سیتوان دووه‌مه ترکه‌کانیش به نۆره‌ی خۆیان و‌ڵامیان دابووه‌وه " ئه‌وه ته‌واو هه‌ڵده‌سووڕێ، به‌ڵام کاتێک ئێمه لێره‌ین، خاکه‌که ئی ترکه".
به‌ر له‌وه‌ی ماشکان به‌جێ بهێڵین، ماڵاوایی‌مان له نه‌جه‌فقوڵی خان کرد، که له ماڵه‌وه نامه‌یه‌کی به ده‌ست گه‌یشتبوو، و ده‌بوو بگه‌ڕیته‌وه چیانه .
له سه‌عات 11:50 ده‌قیقه ماشکان مان به‌جێ هێشت و له چۆمی کونه گورگ په‌ڕینه‌وه که سه‌رچاوه‌ی له کێوی کۆمهبهرانهوه دێ، داكشاین بۆ دۆڵی لاوێن، که ئه‌وه‌ش ده‌گاته ئه‌وجێیه‌ی که رێگه‌ی به‌ره‌و خانێ لێ ده‌بێته‌وه، که وامان دانابوو شه‌وی دواتر له‌وێ دابه‌زین. به فه‌رمانی قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش، که‌له‌گه‌ڵمان هات بۆ خانێ، سواره‌ی عه‌شیره‌تی مامه‌ش له سه‌فه‌ره‌که‌مان دا له‌گه‌ڵمان که‌وتن. له سه‌عات 4 گه‌یشتینه زه‌رگه‌ته‌ن و له‌وێ چاومان به سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی پیران، حه‌مه‌ده‌میناغا که‌وت،که له دڵه‌وه بانگهێشتنی کردین له شیناوێ لاده‌ین.من ئه‌و بانگهێشتنهم وه‌دوایه داوه به‌ڵام داوام لێکرد له جیاتیان خۆراکمان بۆ بێنێ بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که ڕێگه‌ی به‌ره‌و خانێ ( 1،500 میتر) لێده‌بێته‌وه. ئێمه سه‌عات 5 گه‌یشتینه خانێ. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی وام پلان کردبوو بۆ به‌یانی سه‌ری زینوی شێخی بده‌م، داوام له حه‌مه‌ده‌میناغا کرد بۆ به‌یانی بێ بۆ ئۆردووگه‌که‌مان و له‌و سه‌ردانه دا شاره‌زامان بێ. ئه‌و به‌دڵه‌وه ئه‌و داوایه‌ی په‌ژراند . مه‌ودای نێوان ماشکان و خانێ 22 ڤێرست بوو .
10ی ئووت. حه‌مه‌ده‌میناغا 20 سواره‌ی پیرانی له گه‌ڵ بوو و له سه‌عات 8 ئێمه به‌ره‌و سنوور وه‌ڕێکه‌وتین. دوای 15 ده‌قیقه له گردی تهنهخان ( 1،600 میتر ) وه‌سه‌رکه‌وتین و گه‌یشتینه کانی جوو ( 1،640 میتر)،له‌وێوه به‌شێوه‌یه‌کی خواره‌وخوار داکشاین به‌ره‌و تێپه‌ڕگه‌ی کێوی شاۆک( 1،880 میتر ).له گه‌وه‌ی کێوه‌که‌وه ، هه‌موو ده‌شتی کۆنه‌لاجان دیاره به ئاواییه‌کانی پیرانه‌وه. نزیکه‌ی نیو سه‌عاتیک له ملی شاخی ڕاوه‌ستاین . به 20 ده‌قیقان ، 180 میتر هاتینه خوارێ به‌ره‌و چۆمی گالۆکه ، له‌وێوه دیسان سه‌رکه‌وتینه‌وه و له سه‌عات 9:45 گه‌یشتینه تێپه‌ڕگه‌ی کێوی گهرووشینک (1،780 میتر).
ڕێگه له ملی شاخه‌که‌وه بۆ ترکییه راسته‌وڕاست به‌ره‌و ڕۆژئاوا ده‌چێ.جگه له‌و ڕێپێڵگه‌یه‌ی ئێمه وه‌به‌رمان گرتبوو، له ملی کێوییه‌وه ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌یه به‌ره‌و باشووری ڕۆژهه‌ڵات، که ده‌گاته خوار ئاوایی ته‌مه‌رچییان. له سه‌عات 10:20 ئێمه گه‌یشتینه ناوچه‌یه‌ک که به قه‌بری مه‌زنان بهنێوبانگهو، له ماوه‌ی 10 ده‌قیقه دا، له چۆمی شیوه‌ڕه‌ش نزیک بووینه‌وه، که حه‌مه‌ده‌میناغا پێی وابوو سنووری نێوان ترکییه و ئێران بێ. له‌وێ سێ گردمان چاوپێکه‌وت که دار دای پۆشیون.به قسه‌ی حه‌مه‌ده‌میناغا ، ئه‌وانه گۆڕستانی باب و باپیرانی ئه‌ون. ئێمه 15 ده‌قیقه ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه ئه‌وان. له چوار چیوه‌ی باغچه‌یه‌کی به سێبه‌ر دا گۆری شێخی باڵه‌ک هه‌ڵکه‌وتووه ( گومبه‌زی شێخی باڵه‌ک 1،820 میتر ) ، که زیاتر له 400 ساڵ کۆنه و گشت گه‌ردنه‌ی شاخه‌که ، که له گهرووشینکهوه ده‌ست پێده‌کا،نێوی زینوی شێخی لێنراوه. له سه‌ر گرده‌کانه‌وه ،هه‌موو ڕایات و چڵوترۆپکی داره‌کانی حه‌وشه‌ی ئاوه‌دانی شێخ جهلالهدینمان لێوه دیار بوو ، که ئێمه به 20 ده‌قیقه به پێیان گه‌یشتینه ئه‌وێ. ئه‌وه ته‌نیا دێیه لێره که ئی شێخ جه‌لاله‌دین بێ.
دوای ته‌ماشاکردنی گۆڕی شێخ و خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد له کانییه‌کی جوانی ، که‌مته‌رخه‌می له‌گه‌ڵ کراو دا، له سه‌عات 11:30 ده‌ستمان کرد به سه‌فه‌ری گه‌ڕانه‌وه بۆ ئۆردووگه‌که‌مان به ڕیگه‌یه‌ک دا که ده‌گاته ئاوایی گه‌زگه‌سک.له سه‌عات 12:15 گه‌یشتینه کانی ڕه‌زان ( 1،880 میتر ) ئۆردووگه‌یه‌کی ههوارچی پیرانی ته‌مه‌رچییان. له‌وێ پشوومان دا بۆ خواردنی نانی به‌یانی. له سه‌عات 1:40 له‌وێوه وه‌ڕێکه‌وتین و دوای ماوه‌یه‌کی کورت داکشاین وبه ئاوایی ته‌مه‌رچییان دا تێپه‌ڕین به‌ره‌و ده‌شتاییه‌ک ، و دوای وی به‌ره‌و ملی کێوی کۆلکه هه‌ڵکشاین. دوای داکشان به دۆڵێکی قووڵ و باریک دا ، چووینه نێو ده‌شتی کۆنه‌لاجان. به جێهێشتنی دۆڵه‌که ، ئێمه به‌لای خواروو-ڕۆژهه‌ڵاتی کێوه‌کانی سه‌رگرد دا بامان داوه و به دێی سه‌یداوا تێپه‌ڕین و له سه‌عات 3:25 ، گه‌یشتینه‌وه ئۆردووگه‌یه‌که‌مان. نێوانی خانێ تا شیوه‌ڕه‌ش ( که به سنوور داده‌ندرێ ) 8 ڤێرسته، له‌وێوه بۆ گومبه‌زی شێخی باڵه‌ک دوو ڤێرسته ، و گه‌ڕانه‌وه بۆ دووڕێیان له‌ڕێگه‌ی خانێ بهڕهوڕێگهی کۆنکه 14 ڤێرسته. گه‌شته‌که‌مان به گشتی 24 ڤێرست بوو.
11ی ئووت. به‌یانی زوو هه‌مزاغای مامه‌ش هات بۆ ئۆردووگه‌که‌مان.ئه‌و به بێ سه‌رپه‌نا له کێوه‌کانی کۆدۆ و کازانان له ده‌وری گومبه‌زی شێخی باڵه‌ک به جێ مابوو. له مانگی مارسی 1913 دا ، قه‌ره‌نیاغای ئامۆزای له وارگه‌ی گردک سپیان ده‌ری په‌ڕاندبوو ، و له گه‌ڵ شوێن و وارگه‌ی دیکه‌ی هه‌مزاغا ، که ئی بابی و براکانی بوون ، ئێستا ده بن کۆنترۆڵی قه‌ره‌نیاغا دا بوون. هه‌مزاغا حه‌وت برای خۆی له‌گه‌ڵ بوون.هه‌موویان داوایان لێکردم یارمه‌تییان بده‌م بۆ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ماڵ و موڵکیان له قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش. پێشتر بابیان ، کاک سێمان ئاغا، به داوخوازێکی ئه‌وتۆ وه هاتبووه لام له شێخان. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ئه‌من وام لێک داوه له به‌رژه‌وه‌ندیم دانییه له‌و کێشه‌یه‌وه بگلێم.هه‌مزاغا و براکانی سه‌رنه‌که‌وتن پێملم که‌ن، به‌و هیوایه‌ی پێکێشییان دواجار ئه‌من دێنێته ڕه‌دایێ، بڕیاریان دا له گه‌ڵمان بکه‌ون و له ژماره‌ی کاروانه‌که‌مان زیاد که‌ن که ئێستا زۆر گه‌وره ببووه‌وه، و ته‌نانه‌ت ئه‌منیش وه‌کوو " غه‌ریبه‌ی جێی ڕێز " سه‌ره‌رای هه‌موو حهولهکانم ، نه‌متوانی پێشیان پێبگرم بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵمان نه‌یێن.
له سه‌عات 9 به‌ره‌و ترکه‌ش ، شوێنی مانه‌وه‌ی باییزپاشا وه‌ڕێ که‌وتین، که به بیستنی خه‌به‌ری هاتنی ئێمه بۆ خانێ، دوو له‌کوڕه‌کان و برازایه‌کی خۆی ناردبوو بۆ دیتنمان. حه‌مه‌ده‌میناغای پیران بڕیاری دا له گه‌ڵمان بێ بۆ سه‌ر چۆمی بادیناوێ که خاکی پیران له که‌وشه‌نی مه‌نگوڕان جوێ ده‌کاته‌وه. ئه‌و زۆری پێخۆش بوو له گه‌ڵ باییزپاشای مه‌نگوڕ ئاشت بێته‌وه، که له مانگی ئاوریلی ڕابردوو دا ماڵ وموڵکی لێ تاڵان کردبوو و ئاوری تێبه‌ردابوو، به پێی فه‌رمانی ته‌ورێز و له ترسی ئه‌وه‌ی که شوجاعوده‌وله لێی تووڕه بێ بێتوو گوێڕایه‌ڵی نه‌کا و قه‌ره‌نیاغای مامه‌ش به دوژمنی خۆی دابنێ. من نسحه‌تم کرد گشت ئه‌وانه بخاته سه‌ر ئه‌ستۆی من و له که‌س نه‌ترسێ، و له گه‌ڵمان بێ بۆ ترکه‌ش، وله‌وێ له گه‌ڵ باییزپاشای مه‌نگوڕ ئاشتیان ده‌که‌مه‌وه.
له سه‌عات 10:30 گه‌ێشتینه گه‌زگه‌سک، که له‌وێوه ڕێگه‌ی کۆلکه به ته‌مه‌رچییان دا ده‌گاته کێوی زینوی شێخی. له سه‌عات 11 ئێمه به ئاوایی دهڵز دا تێپه‌ڕین و له سه‌عات 11:15 به ئاوایی قه‌له‌ڕه‌شه دا، که کانییه‌کی ئاوی ساردی زۆر موجزهئامالی لێیه. له سه‌عات 11:45 به ئاوایی نهمهنجه دا تێپه‌ڕین و له سه‌عات 12 گه‌یشتینه چۆمی بادیناوێ، له‌وێ بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ڕاوه‌ستاین بۆ خواردنی نانی به‌یانی له باغچه‌یه‌ک دا که هێنده له ئاوایی بادیناوێ دوور نییه.
له سه‌عات 2 ئێمه به‌ره‌و پێشتر چووین و هێنده‌ی پێنه‌چوو له چۆمی بادیناوێ په‌ڕینه‌وه ، که سه‌رچاوه‌که‌ی له قه‌ندیلی گه‌وره‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ و ده‌ڕژێته چۆمی لاوێن، که، دوای تێکه‌ڵبوونه‌وه له گه‌ڵ ئه‌و چۆمه ، پێیده‌گوترێ زێ یان چۆمی که‌ڵوێ. له به‌ری ڕاستی چۆمی بادیناوێ، سه‌د پیاوی مه‌نگوڕ به سه‌رۆکایه‌تی بایزپاشای مه‌نگوڕ چاوه‌ڕوانی ئێمه‌یان ده‌کرد. دوای سڵاو و سڵاو دانهوهئێمه له سه‌ر گه‌شته‌که‌مان به‌رده‌وام بووین. له سه‌عات 2:45 گه‌یشتینه ئاوایی بێکۆس به ته‌نیشت چۆمێکه‌وه هه‌ر به‌و نێوه، که ده‌ڕژێته زێ. له‌وێ نیوسه‌عاتێک ئیستمان گرت بۆ خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک چا له تاوڵی قادری باپیرئاغای مه‌نگوڕ، مامی باییزپاشای مه‌نگوڕ. له سه‌عات 3:45 له چۆمی ئاوههوار په‌ڕینه‌وه، که لکێکه له زێ ، و له سه‌عات 5 ، له چۆمی ترکه‌ش په‌ڕینه‌وه، که ئه‌ویش ده‌ڕژێته نێو زێ. له سه‌عات 5:20 گه‌یشتینه هه‌وارگه‌ی باییزپاشای مه‌نگوڕ ( 1،440 میتر)، دوای ئه‌وه‌ی له خانێ وه 24 ڤێرستمان سه‌فه‌ر کردبوو.
12ی ئووت . ئێمه ڕۆژێک له ترکه‌ش حه‌ساینه‌وه، و له‌وێ چاومان به ده‌سته‌یه‌کی گه‌وره له مه‌نگوڕان و تیره‌ی کاده‌روێشان که‌وت له‌وانه خزم و پشتیوانانی باییز پاشا که له ترکه‌ش کۆ ببوونه‌وه به بۆنه‌ی هاتنی ئێمه. حه‌مه‌ده‌میناغای پیران دوای ئاشت بوونه‌وه له گه‌ڵ باییز پاشا ، پاش خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ ماڵاوایی لێ‌کردین و گه‌ڕاوه بۆ کۆنه لاجان.
ڕۆژی دواتر بڕیارمان دا هه‌رێمی وه‌زنێ به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌رچی هیوامان بۆ ئه‌وه زۆر گه‌وره نه‌بوو چونکوو ترکه‌کان له 2ی ژووه‌نی ساڵی 1913 وه ده‌ستیان به سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه دا گرتبوو. ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ببووه‌وه که ئه‌وان به‌ره‌و پێشتر هاتوون و دێ و وارگه‌ی ئاڵوه‌تان یان داگیر کردووه که ئی باییزپاشای مه‌نگوڕه. له به‌ر ئه‌وه‌ی که دنه‌ی من بۆ ئه‌و گه‌شته به ته‌واوی هێمنانه بوو، بڕیارم دا حه‌ول بده‌م بۆ پێوه‌ندی کردن به پۆستی ترکه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره قڕه و کێشه‌یه‌ک بورووژێنم.
13ی ئووت . به‌ر له‌وه‌ی وه‌ڕێ که‌وین،هه‌مزاغای مامه‌ش و براکانی دیسان ده‌ستیان کرده‌وه به تکاو ره‌جا له‌من بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماڵ و موڵکیان . سه‌ره‌ڕای گه‌وره‌یی نواندن و میوانداری باییزپاشا و کاده‌روێشه‌کانی دیکه، ئه‌من گوێم به قسه‌یان نه‌بزووت و داوام لێکردن ئیدی له پاشماوه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌مان دا زه‌حمه‌تی له‌گه‌ڵ بوونمان به خۆیان نه‌ده‌ن، چونکوو ئه‌و کاره‌یان له ڕێز و حورمه‌تیان له چاوی پشتیوانه ترکه‌کانیان دا که‌م ده‌کاته‌وه . و پێم گوتن جێبه‌جێکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه به دانی پێشکێشی و دیاری که شێوه‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئاسایی ئێرانییه زۆر کاریگه‌رتر ده‌بێ، و دوای ئه‌وه بێ شک و گومان قه‌ره‌نیاغا ماڵ و موڵکه‌کانیان ده‌داته‌وه.
بۆ به‌یانی سه‌عات 8، ئێمه ترکهشمان به جێهێشت. ئه‌میرولعه‌شایر و براکانی وه‌کوو شاره‌زا له گه‌ڵمان بوون . له ترکهشهوه، گه‌یشتینه هه‌رێمێکی لێڕه‌وار، که کۆتایییه‌که‌ی ده‌گه‌یشته بانه. له سه‌عات 9 گه‌یشتینه ئاوایی پردهنانی ژوور‌و له چۆمی پردهنان په‌ڕینه‌وه، که لکی ڕاستی چۆمی زێ یه. دوای نیوسه‌عات ، له چۆمی شیوهمامه په‌ڕینه‌وه که له خواره‌وه‌ی ئاوایی شیوهمیر هه‌ڵکه‌وتووه. ڕێگه‌که هه‌تا بڵێی جوان و خه‌مڵیو بوو . له سه‌عات 10:15 ئاوایی سێپههانمان به‌جێ هێشت و له سه‌عات 10:30به لای چه‌پی چۆمی چاکه به ئاواییه‌ک دا تێپه‌ڕین هه‌ر به هه‌مان نێو. له سه‌عات 10:45 به‌ره‌و چۆمی زێ له‌خواره‌وه‌ی ئه‌وشوێنه‌ی له گه‌ڵ ڕووباری چاکه دا تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه ،داکشاین و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له قه‌راغ چۆمی ڕاوه‌ستاین و پشوومان دا. له‌ماوه‌ی 40 ده‌قیقه دا گه‌یشتبووینه چۆمی حه‌یده‌راوا و لێی په‌ڕیبووینه‌وه، دوای ئه‌وه له سه‌عات 12 به کێوێک دا هه‌ڵکشاین، و له‌وێوه به‌ره‌و دۆڵی گۆڕه‌ومه‌ڕ داکشاین، له‌وێ دوو کوردمان بینی که پێیان ڕاگه‌یاندین ترکه‌کان پۆسته‌کانی خۆیان هێناوه‌ته پێشێ بۆ دوبڕه بۆ ئه‌وه‌ی پێش به ئێمه بگرن و نه‌هێڵن بگه‌ینه ئاڵوه‌تان و وه‌زنێ. باییزپاشای مه‌نگوڕ و تاجر باشی، ناجی ئاغا کازمۆڤ ، که له‌گه‌ڵ کاروانه‌که‌ی ئێمه بوون ، بۆ تاقیکردنه‌وه رێگه وه‌پێش که‌وتن ، دوای ئیستێکی کورت ، ڕچه‌ی ئه‌وانمان گرت . دوای ههڵكشانێکی دوورودڕیژ و داکشانێکی هاسان ، گه‌یشتینه دووبڕه، و له‌وێ پاشماوه‌ی گه‌شته‌که‌مان پێشی پێ‌گیرا له لایه‌ن چوار قه‌ره‌وڵی ترکه‌وه که خۆیان له نێو داره‌کانی بناری کێوی تاقه‌ت کردبوو و هه‌رکامیان 10 هه‌نگاو دوورتر له‌وی دیکه‌یان دامه‌زرابوو. باییز پاشا و تاجرباشی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی ترک که سواری ئه‌سپێک ببوو ، شه‌یپوورژه‌نێک و پێنج عه‌سکه‌ری پیاده هاتنه‌وه لامان.
ئه‌فسه‌ره‌که له ئه‌سپه‌که‌ی دابه‌زی و خۆی ناساند؛ یووزباشی [کاپیتان]
ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی، سه‌رۆکی پۆستی سنوور له وه‌زنێ. کاتێک ئه‌من لێم پرسی بۆچی قه‌ره‌وڵه‌کانی ترک لێره دامه‌زراون،یووزباشی پێی گوتین ئێره سنووره و ئه‌و فه‌رمانی پێدراوه نه‌هێڵێ ئێمه بچینه نێو خاکی ترکه‌وه. ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی لێی زیاد کرد وه‌کوو مایه بۆ دانانێک، ده‌توانێ به ته‌نێ ڕێگه بدا به من به هاورێیه‌تی سێ یان چوار که‌س تێپه‌ڕم ، به‌ڵام کاروانه‌که و قازاخه‌کان ده‌بێ یان له پۆستی سنووری بمێننه‌وه یان بگه‌ڕێنه‌وه دوایه. له وڵام دا، ئه‌من به ڕهشیدئهفهندیم گوت ته‌نێ له‌گه‌ڵ گشت ئه‌وانه‌ی له گه‌ڵمن ده‌چمه نێو خاکی ترکه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باییز پاشای مه‌نگوڕ پێی وابوو که له‌قه‌بی پاشا زۆر گرینگه ، ده‌ستی کرد به شه‌ڕه‌چه‌قه له گه‌ڵ یووزباشی. ئه‌من ڕه‌شید ئه‌فه‌ندیم کێشایه لایه‌ک و له سه‌ر به‌رزاییه‌کی داوێنی چیا له ته‌نیشتی دانیشتم،پێم گوت بۆم شی بکاته‌وه ئه‌وه گشتی مانای چییه. ڕه‌شیدئه‌فه‌ندی گوتی ته‌نێ ڕۆژی پێنجهمێتی له‌م پۆسته دا و ئه‌و ته‌نێ ئه‌و فه‌رمانانه‌ی له ئه‌فسه‌ری فه‌رمانده‌ری یه‌وه بۆی دێ به‌ڕێوه ده‌با.له‌و کاته دا کاروانه‌که‌ی ئێمه گه‌یشته جێ، یه‌ک به دوای یه‌ک دا،قازاخه‌کان ڕشته‌ی کێوه‌که‌یان داپۆشی و زوو یووزباشی و عه‌سکه‌ره‌کانیان له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆ دا . له ئه‌فسه‌ره‌که‌م پرسی ئه‌و چ ده‌کا ئه‌گه‌ر ئه‌من، بێ له‌به‌رچاوگرتنی قه‌ره‌وڵه‌کان و فه‌رمانه‌کان، به‌ره‌و وه‌زنێ بچم. ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی گوتی، ئه‌گه‌ر وابێ،هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه ئه‌و کاره وه‌کوو ڕاستییه‌ک دابنێ،به‌لام باوه‌ڕی ڕێبه‌رایه‌تی خۆی له کیس ده‌دا جا بۆیه تکای لێکردم به‌ره‌وپێشه‌وه نه‌چم. له به‌ر ئه‌وه‌ی که پاککردنه‌وه‌ی خاکی ئێران له هێزه‌کانی ترک و ورووژاندنی ڕووداوێکی سه‌ر سنوور به‌شێک نه‌بووله ڕاسپارده‌یی من، بڕیارم دا پله‌و پایه‌ی دابێی ڕه‌شیدئه‌فه‌ندی تێک نهڕووخێنم . پێم گوت به رێگه‌یه‌کی دیکه دا ده‌ڕۆم ته‌نێ به‌و مه‌رجه‌ی به نووسراو به‌ڵگه‌یه‌کم بداتێ که رێی له ئێمه‌ی گرتووه به‌ره‌و دووبڕه بچین، ئه‌و به پێی ئامۆژگارییه‌کانی رێبه‌رایه‌تی خۆی ده‌جووڵاوه.دوای که‌مێک تێڕامان، ڕه‌شیدئه‌فه‌ندی په‌ژراندی و ئێمه‌ی به‌جێ هێشت.
دوای به جێهێشتنی یووزباشی، ئێمه به‌ره‌و دوڵی شاخاوی گۆڕه‌ومه‌ڕ داکشاین، له‌وێ نان و چای به‌یانیمان خوارد ، به‌ڵام کاروانه‌که‌مان له پێشه‌وه نارد ، به تێپه‌ڕین به مووساڵان ، میراوێ و که‌ڵه‌کاوێ به‌ره‌و شێواوکان چوون و ئێمه‌ش سه‌عات 6 ی سه‌رله‌نگۆرێ گه‌ێشتینه ئه‌وێ دوای تێپه‌ڕین به ڕێگه‌یه‌کی نارێک ، ئاسته‌م و نه زۆر دیمه‌ناوی دا. ئێمه به‌گشتی 39 ڤێرست رێگه‌مان بڕی.
14 ی ئووت . بۆ ڕۆژێک له شێواوکان حه‌ساینه‌وه ( 1،200 میتر) ، که نێوبانگی خراپی په‌یدا کردبوو وه‌کوو ئه‌و شوێنه‌ی که له نۆڤامبری 1912 دا دۆمێزی بێلژیکی لێ کۆۆژرابوو. ئۆردووگه‌که‌مان به ته‌نیشت چۆمی زێ وه دامه‌زراند، و له سایه‌ی وی‌دا قازاخه‌کان شوێنێکی به‌دڵیان ده‌ست که‌وتبوو بۆ مه‌له و ماسیگرتن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که که‌ڵه‌کاوێ تخووبی نێوان نه‌ڵێنی مه‌نگوڕ ونهڵێنی فه‌قێ ئیسی یه ، که شێواوکانیش وه‌به‌ر ده‌گرێ، ره‌ئیسولعه‌شایر و براکانی چوونه‌وه ماڵێ ، و میرزایهکیان وه‌کوو شاره‌زا له لا به‌جێ هێشتم، که بۆ خۆی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه بوو له گه‌ڵ سوارێکی سه‌رباز. له به‌رئه‌وه‌ی ئێمه نه‌مانده‌توانی له رێگه‌ی ئاڵوه‌تانه‌وه بگه‌ینه وه‌زنێ، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ناوچه‌که به ده‌ست ترکه‌کان داگیر کرابوو، بڕیارمان دا له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ره‌و ئه‌وێ بچین و ڕۆژی دواتر ئۆردووگه‌یه‌که‌مان له ڕێگه‌یه‌کی هه‌ره کورته‌وه بنێرینه ئاڵوه‌تان، له کاتێک دا خۆمان به ملی کێوی به‌رزی هه‌ڵۆ هه‌ڵکشاین، که له‌وێوه وه‌زنێ و کێوه‌کانی ده‌وروبه‌ری وه‌ک به‌ری ده‌ستمان لێمانه‌وه دیار بوو له مه‌وداییه‌کی 5 تا 6 ڤێرستی دا.
15ی ئووت . له سه‌عات 8ی به‌یانی شێواوکانمان به‌جێهێشت.پازده ده‌قیقه دواتر به نێو ئاوایی نه‌بی ئاوا دا تێپه‌ڕین، له‌وێوه ئاراسته‌ی خۆمان گۆڕی به‌ره‌و خواروو – ڕۆژئاوا و به ڕێپێڵگه‌یه‌کی ته‌نگه‌به‌ری شاخیدا وه سه‌ر کێوی هه‌ڵۆ که‌وتین ( 2،160 میتر) هه‌ڵکشانمان 90 ده‌قیقه‌ی پێچوو. نزیکه‌ی سه‌عاتێک له گه‌ردنه‌ی شاخی ڕاوه‌ستاین.
به هاتنه خوار له گه‌وه‌ی شاخی، ئێمه هاوته‌ریبی ڕه‌وتی چۆمی دۆڵه‌بی، به ڕێپێڵگه‌یه‌کی زۆر ناخۆش دا ڕۆیشتین،و له سه‌عات 12:25 گه‌یشتینه ئاوایی قه‌مته‌رێ ، که له‌وێوه چۆمی وه‌زنێ له کێووه دهخوشێته ده‌رێ و به شانی چه‌پ دا ده‌ڕوا و له‌گه‌ڵ چۆمی دۆڵه‌بی تێکه‌ڵ ده‌بێته‌وه. گه‌ردنه‌ی هه‌واره سوێسنه لێره هه‌ڵکه‌وتووه له ڕیێهکی ڕاستهوڕاستهوه له شێواوکانهوه به‌ره‌و ئاغه‌ڵان. له‌ماوه‌ی 20 ده‌قیقان دا، ئێمه گه‌یشتینه ئاوایی ئه‌حمه‌د بری‌و ( 1،660 میتر) له قه‌راغی چه‌پی چۆمی وه‌زنێ، له‌وێ ڕاوه‌ستاین بۆ خواردنی نانی به‌یانی.له سه‌عات 2:40 له سه‌ر گه‌شته‌که‌مان به‌رده‌وام بووین و له سه‌عات 3 به نێو دێی نۆشوان دا تێپه‌ڕبووین، ، و له‌وێوه په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری ڕاستی چۆمی وه‌زنێ، که لێره ئاراسته‌ی خۆی به‌ره‌وو خواروو ده‌گۆڕێ. له ئاوایی ته‌ڵاس ( 1،600 میتر) ، دیسان ئێمه له چۆمی وه‌زنێ په‌ڕینه‌وه ، که به خوڕی ده‌خوشی ولێن دوورده‌که‌وته‌وه و به‌ڕه‌و ڕۆژئاوا ده‌چوو. له سه‌عات 3:45 به نێو ئاوایی ئاغه‌ڵان دا ده‌رباز بووین (1،520 میتر) و له ماوه‌ی 15 ده‌قیقان دا گه‌یشتینه ئۆردووگه‌که‌مان.دڕیژایی تێپه‌ڕینمان 24 ڤێرست بوو.
ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری ئاغه‌ڵان به زێڕ ده‌وڵه‌مه‌نده. به‌هاران،دوای بارانێ، دانیشتوانی خۆجێیی زۆر جار کانزای زۆری زێر ده‌بیننه‌وه و دوایه له ساوجبولاغ ده‌یفرۆشن. به زانینی ئه‌وه، ئه‌ندامانی کاروانی ئێمه، سه‌رتیپ محه‌مه‌د عه‌لی خان و تاجرباشی ( سه‌رۆکی تاجران) حاجی ئاغا، دوای خواردنه‌وه‌ی چا ، له شوێنێک پێمه‌ڕه‌یان په‌یدا کرد و به‌کاوه‌خۆ چوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی زێڕ.ده‌مه‌و ئێواره نێچیروانانی زێڕ گه‌ڕانه‌وه ئۆردووگه به هێندێک له‌ته دوڕیی شاخی یه‌وه که ته‌ڵقی کانگا دره‌وشانه‌وه‌یه‌کی ئامال زێڕی وێخستبوون، ئه‌وان به‌ڕاستیش پێیانوابوو زێڕیان دۆزیوه‌ته‌وه. ئێمه ناهومێدمان کردن و بۆمان ڕوون کردنه‌وه " هه‌رچییه‌کی بدره‌وشێته‌وه زێڕ نییه ".
له به‌ر ئه‌وه‌ی ترکه‌کان له 2ی ئووت بێورانی سه‌رێیان داگیر کردبوو، ئێمه ناچار بووین ده‌ست له نه‌خشه‌ی خۆمان هه‌ڵگرین بو سه‌ردانی گه‌ردنه‌ی کێوی کانی ڕه‌ش که له سه‌ر سنوور هه‌ڵکه‌وتووه و بڕیارمان دا له ئاغه‌ڵانه‌وه بچین بۆ سه‌رده‌شت، نه‌ک به ڕێگه‌یه‌کی ڕاسته‌وڕاست دا به‌ڵکوو به پێچکردنه‌وه به ده‌وری بێوران دا.
16 ئووت. له سه‌عات 8.30 ئاغه‌ڵان مان به جێهێشت ، فه‌رمانم دا کاروانه‌که‌مان ڕاسته‌وخۆ بچێ بۆ سه‌رده‌شت. له سه‌عات 9 ئێمه له کێوی که‌یخودا- ده‌رشێوه وه‌سه‌رکه‌وتین ، و له‌وێوه به نێو ته‌مێکی شێن دا ده‌مانتوانی ڕشته کێوی کورته‌ک ببینین، که پشته‌وه‌ی خاکی سه‌ره‌کی عه‌شیره‌تی گه‌ورکه. له سه‌عات 9:35 به دێواڵان دا تێپه‌ڕین و دوایه داکشاینه ده‌شتاییه‌ک ، و له سه‌عات 10 ده‌ستمان کرد به هه‌ڵکشان بۆ سه‌ر گه‌ردنه‌ی کێوی گوێزه حوجران، و له سه‌عات 10:30 گه‌یشتینه ترۆپکه‌که‌ی. له گه‌وه‌ی کێوی، کوڕی رێبه‌ری سه‌رده‌شت هاتبوو به پیرمانه‌وه، و له خواره‌وه، له مه‌ودایه‌کی دوو ڤێرستی دا،ڕێبه‌ر بۆخۆی ئامیر تومان [ژه‌نه‌رال] موزه‌فه‌رولسه‌ته‌نه به خۆی و به ژماره‌یه‌کی زۆر سواره‌وه ڕاوه‌ستابوو. له گه‌وه‌ی کێوی ڕا ڕێگه‌یه‌ک ڕاسته‌وڕاست ده‌چێ بۆ بێوران به‌ڵام ئێمه به‌و ڕێگه‌یه دا نه‌چووین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئامیر تومان چاوه‌ڕێی ده‌کردین. له جیاتیان ئێمه له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه سوارانه که‌وتین که له خواره‌وه چاوه‌ڕێی ئێمه بوون. به سپاسکردن له موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه و ئه‌وانی دیکه‌ی له گه‌ڵی بوون، که کارگوزار، سه‌رۆکی گوومرگی سه‌رده‌شت ، چه‌ندین تاجر و ڕیش سپییه‌کانی عه‌شیره‌ته‌کانی بریاجی و ملکه‌ڕی یان له‌نێودابوو، درێژه‌مان به رێیه‌که دا.دوای 15 ده‌قیقه ڕێیه‌که دوو ئاراسته‌ی لێ ده‌بووه‌وه، لکێکی به‌ره‌و سه‌رده‌شت و ئه‌ویدیکه‌ی به‌ره‌و بێوران.
ئه‌وسه‌ربازانه‌ی به سواری هاتبوون و پێیان خۆش نه‌بوو بێنه بێوارن به جێ‌مان هێشتن بچنهوهسهردهشت و خۆمان به‌ره‌و پێش چووین. به تێپه‌ڕبوون له هه‌وارگه‌ی کۆچه‌ران له زۆران و په‌ڕینه‌وه به‌نێو ڕشته کێوی به‌رز دا ، له سه‌عات 1:25 گه‌یشتینه بێورانی سه‌رێ (1،880 میتر ) سه‌رۆکی پۆستی ترک چاوش سه‌عید ئه‌فه‌ندی، که له هاتنی ئێمه ئاگادار کرابوو، له ئاوه‌دانییه‌که دا ڕێزی به سه‌ربازه‌کانی به‌ستبوو و به شه‌وق و گه‌رمییه‌وه به‌خێرهاتنی کردین. داوای لێ‌کردین بچین بۆ لای پۆستی ترکی که له سه‌ر گردێک بوو ، ئه‌وێ 3 چادر و که‌پرێکی لێ بوو. له بن که‌پره‌که ڕه‌سووڵ ئاغای پژده‌ری و چه‌ندین سه‌رۆکی دیکه‌ی کورد دانیشتبوون که هاتبوونه دیده‌نی ئه‌و چاوشه. ئه‌وه جێی خۆشی بوو ببیندرێ که چۆن کاربه‌ده‌ستێکی که‌م پایه‌ی ترک ئاوا به سه‌ر کورده‌کان دا حوکم ده‌کا و فه‌رمانیان ده‌داتێ. 12 عه‌سکه‌ری هه‌نگی 24ی سنووری له‌و پۆسته دامه‌زرابوون،به‌ڵام سه‌عید ئه‌فه‌ندی گوتی 30 که‌سی له ژێر فه‌رمان دایه. واوێده‌چێ پاشماوه‌ی سه‌ربازه‌کان ، ناردرابن بۆ قه‌ڵا دزێ. دوای خواردنه‌وه‌ی پیاڵه‌یه‌ک چا له گه‌ڵ چاوش و سه‌ربازه‌کانی، به‌ره‌و سه‌رده‌شت وه‌ڕێ که‌وتین. به‌رله‌وه‌ی بڕۆین ، سه‌عید ئه‌فه‌ندی دیسان سه‌ربازه‌کانی هه‌نگی خۆی کۆ کرده‌وه و تا نزیکه‌ی ڤێرستێکمان له گه‌ڵ هات له سه‌ر رێی سه‌رده‌شت. ئه‌من پێم خۆش‌بوو سه‌ربازه‌کان تاقی بکه‌مه‌وه، سپاسی میواندارییانم کرد و،چوار لیره‌ی ترکیم له گیرفانم ده‌رهێنا، داوام لێکردن سیکه‌کان له نێو خۆیاندا به‌ش بکه‌ن وه‌کوو دیارییه‌ک بۆ سه‌ردانی ئێمه له پۆسته‌که‌یان. ئه‌وان یه‌ک ده‌نگ و به پێکێشییه‌وه، هه‌م چاوشهکه و هه‌م عه‌سکه‌ره‌کانی به شانازییه‌وه دراوه‌که‌یان وه‌دوایه داوه و وه‌ریان نه‌گرت، و شوێنێکی زۆر باشیان له سه‌ر ئێمه دانا.
له سه‌عات 3 بێورانی سه‌رێ مان به‌جێهێشت.بۆ دوو ڤێرستی داهاتوو رێگه‌که به شوێن چۆمی بێوران دا ده‌چوو،که دوای تێکه‌ڵ بوونه‌وه له گه‌ڵ چۆمی بهرزیندوو، له رێگه‌که ههڵدهبڕا و به‌ر به خواروو و ڕۆژهه‌ڵات ده‌خوشی. له سه‌عات 3:40 ئێمه له ئاوایی بێورانی خوارێ تێپه‌ڕین ، که موڵکی ڕیش سپییه‌کانی عه‌شیره‌ته‌کانی بریاجی و قادریاگ !!! ه. پێنج ده‌قیقه دواتر، ئێمه له چۆمی بهرزیندوو ده‌رباز بوون که له لای چه‌پی دێی نشکۆڵان هه‌ڵکه‌وتووه. دوای تێپه‌رێن له گه‌وه‌ی شاخی لغاوگیر و کیتکه‌ی ئاغان،له سه‌عات 4:30 گه‌یشتینه سه‌رده‌شت ( 1،580 میتر ) ، له‌وێ له به‌رماڵان ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ئاوه‌دانییه‌که هاتبوون به به‌ره‌وپیرمانه‌وه.ئه‌و گه‌شته‌مان 35 ڤێرست بوو.
17ی ئووت. ڕۆژێک له سه‌رده‌شت حه‌ساینه‌وه . سه‌ری بازارمان دا و چووینه لای ڕێبه‌ری ئاوه‌دانییه‌که،کارگوزار و هه‌ر وه‌ها سه‌رۆکی گوومرگ. به ڕاوێژ و قسه‌کردن له گه‌ڵ خانه‌خوێیه‌کانمان، بۆمان ڕوون بووه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی ئاسته‌ممان له‌به‌ره به‌ڕۆژێک ناتوانین بگه‌ینه تییه‌ت.بڕیارمان دا بۆ ڕۆژی دواتر یه‌که‌م مزڵ هه‌ر هه‌تا بێتووش بچین ، له وێوه ، به ناردنی کاروانه‌که‌مان بۆ بێژوێ، له پێشدا ده‌چینه تییه‌ت و دوایه شه‌وێ له بێژوێ به سه‌ر ده‌به‌ین.
18ی ئووت. له سه‌عات 9:15 سه‌رده‌شتمان به‌جێ هێشت به هاوڕێیه‌تی،ئه‌و شاره‌زایه‌ی له به‌ر ده‌ستمان نرابوو، ڕه‌سووڵ ئاغا،سه‌رۆکی عه‌شیره‌تی ئالان. ده‌ستمان کرد به وه‌سه‌رکه‌وتن له ڕشته‌ی کێوی. دوای داکشان بۆ ده‌شتاییه‌ک، ئێمه به قه‌دی شاخی زینوی گوڵه سووران دا هه‌ڵکشاین که سنووری نێوان دێیه‌کانی هه‌رزاڵان و کانییه بریاجی پێک ده‌هێنێ. داکشان له قه‌دی شاخییه‌وه تا چۆمی کازان 40 ده‌قیقه‌ی پێچوو. له سه‌عات 10.45 له چۆمی کازان په‌ڕینه‌وه و به شوێنێکی ڕژد دا به قه‌دپاڵی کێوی فه‌قێ سوله‌یمان دا هه‌ڵکشاین (1،720 میتر ) . له لای ڕاستی قه‌دپاڵی شاخه‌که‌وه ئاوه‌دانی قه‌له‌ڕه‌ش دیار بوو و ، به‌لای چه‌پییه‌وه،کۆڵهورچه. له سه‌عات 11:45 به هه‌ڵکشان به شیوێکی پڕله ڕه‌وزه به‌رد دا، له چۆمی ده‌رماناوێ نزیک بووینه‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ی له کێوی که‌ڵه ته‌ریپاپ!! ڕا دێ.دوای حه‌سانه‌وه‌یه‌کی کورت له قه‌راغ چۆمی ، ئێمه به ڕێپێڵگه‌یه‌کی به‌رده‌ڵان و زۆر ئاسته‌مدا وه‌سه‌ری شاخی زینوێی خه‌ڵیفه (1،680 میتر) که‌وتین، و تا سه‌عات 12:35 گه‌یشتینه دونده‌که‌ی.له خواره‌وه له لای ڕاسته‌وه ده‌مانتوانی ئاوایی ده‌رماناوێ ببینین. به درێژایی زنجیره‌یه‌ک دۆڵ دا که دوو ڤێرست ده‌بوون، ئیمه به‌ره‌و ده‌شتاییه‌کی هه‌راو داکشاین، و له‌وێوه ده‌ستمان کرد به وه‌سه‌رکه‌وتن به قه‌دپاڵی شاخی سه‌ری دڕووی ( قه‌دپاڵی کێوی بێتووش 2،120 میتر به‌رزه)دا . داکشان له‌وێوه به‌ره‌و ئاوایی بێتووش سه‌عاتێک و 10 ده‌قیقه‌ی پێچوو.ئێمه سه‌عات 3:30 گه‌یشتینه ئۆردووگه دوای ئه‌وه‌ی که 40 ده‌قیقه له کانی قه‌ره‌دان حه‌ساینه‌وه. له سه‌رده‌شته‌وه بۆ بێتووش گه‌شته‌که‌مان 29 ڤێرست بوو.
بێتووش (1،380 میتر ) پڕه له باغچه و باغات ، ڕه‌زه ترێ ، گوێزی یۆنانی ، دار بادام و گێلاسی هه‌یه. عه‌سکه‌ره ترکه‌کانی پۆستی کوندۆڵ!! ، که له 17ی ژووه‌نی 1913 بێتووشیان داگیر کرد بوو ، داری ئاڵای داییره‌ی گوومرگیان تێک دابوو ، ڕۆژی دواتر له‌وێ ڕۆیشتبوون و چووبون بۆ ئاوایی کۆنه تییه‌ت، که له به‌ری ئێرانی چۆمی زێ هه‌ڵکه‌وتووه،و له‌وێ تا 30 ژووییه مابوونه‌وه.
19ی ئووت. له سه‌عات 9:10 ئێمه به‌ره‌و ئاراسته‌ی تییه‌ت وه‌ڕێکه‌وتین،به‌رده‌وام بووین له سه‌ر داكشان و له‌پر شه‌ومان ڕۆژ کرده‌وه به‌رله‌وه‌ی به قه‌دپاڵی کێوی سه‌ری دڕوێ دا بێینه خوارێ. به نیو سه‌عات، گه‌یشتینه دۆڵێکی ته‌نگ و باڕیک ( 1،060 میتر ) له بناری قه‌دپاڵی کێوی. له‌وێوه ،ڕیگه به‌ره‌و ئاوایی ئه‌شکان ئاراسته‌ی ده‌گۆڕێ. دوای سه‌رکه‌وتن له لایه‌که‌ی دیکه‌ی دۆڵه‌که‌وه، له سه‌عات 10:10 له لای ڕاستمانه‌وه ئاوایی گهرماوانی خدری قادر مان لێ وه‌دیار که‌وت، که له‌و دواییانه دا هاووڵاتی ترک هه‌باساغای ، کوڕی سه‌لیم ئاغای پژده‌ری کڕیوێتی. له سه‌عات 10:25 به دێی گه‌رماو دا تێپه‌ڕین که بابه‌کرئاغا له‌و دواییانه دا فرۆشتوویه به لایه‌نگرێکی ڕه‌شیدی عه‌لی ئاغای و، 25 ده‌قیقه دواتر به نێو دێی مه‌زناوێ دا تێپه‌ڕین که‌به 900 تمه‌ن له لایه‌ن خدرئاغای دولکانه‌وه له عومه‌ری سه‌لیم ئاغای پژده‌ری ترک کڕاوه [ جێی ئاماژه‌یه ئیاس له به‌ر هاوڵاتێتی عوسمانی به عومه‌ری سه‌لیم ئاغای ده‌ڵێ ترک – تێبینی وه‌رگێر ] . له سه‌ر ڕێی مه‌زناوێ، دیمه‌نی قه‌دپاڵی کێوی خان ئه‌حمه‌د خان و ناوچه‌ی پژده‌ر دیاریی ده‌دا. له مه‌زناوێ وه ئێمه له‌سه‌ره خۆ به‌ره‌و چۆمی زێ داکشاین ، که له سه‌عات 12:30 گه‌یشتینه شوێنێک که له پرد زۆر دوور نه‌بوو( 860 میتر ) ته‌نێ بناخه‌ی پردی به نێوبانگی تییه‌ت ماوه‌ته‌وه، ڕایه‌ڵه‌ی پرده‌که له مێژه نه‌ماوه. له بناری شاخه‌کانی ئه‌وبه‌ری، به‌ری (ترک) تاوڵێکی خڕ دیار بوو ، که پێنج عه‌سکه‌رله به‌ری کۆببوونه‌وه.
ئه‌و پۆسته له مێژ نییه دامه‌زراندراوه، زۆر وێده‌چێ له‌به‌ر چاوه‌ڕێ کردنی هاتنی ئێمه داندرابێ .ڕه‌سووڵ ئاغا پێی گوتین ڕێبه‌رانی سنووریی ترک زۆر باش له‌و گه‌شته‌ی ئێمه ئاگادارن و کاپیتان ڕه‌شید ئه‌فه‌ندی له دووبرێ نه‌ک ته‌نیا پاشناوی منی زانیوه به‌ڵکوو نێوی پچووکیشی زانیوم. کاتێک ئێمه گه‌یشتینێ عه‌سکه‌ره‌کان سه‌رقاڵ بوون و شتێکیان به سه‌ر کورده‌کاندا ده‌قیژاند که خه‌ریک بوون ئه‌سپه‌کانیان بێنن و ئاویان دهن.
دوای حه‌سانه‌وه له قه‌راغ چۆمی بۆ خواردنی نانی به‌یانی، له سه‌عات 2:20 ئێمه به ڕێپێڵگه‌یه‌ک دا به‌ره‌و کێوی هه‌ڵکشاین و دوایه به لای ڕاستی به‌ری چومی دا وه‌سه‌رکه‌وتین. له هێندێک جێ، زێ مان لێ دیار بوو و له شوێنی دیکه، له به‌ر چاوان بزر ده‌بوو. ڕێگه‌که هه‌تا بڵێی ئاسته‌م بوو. له زۆر جێیان،ئێمه ناچاربووین به سه‌ر لێواری ڕه‌وه‌زان بڕۆین، مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بوو به‌ربینه‌وه نێو دۆڵێ، ئه‌گه‌ر ئه‌سپ ههنگاوێکی هه‌ڵه‌ی ههڵهێناباوه. له سه‌عات 3:20 بۆ ماوه‌یه‌کی کورت له ئاوایی بناوی دیناران حه‌ساینه‌وه و له سه‌عات 5:20 له قه‌دپاڵی شاخی سه‌رکه‌وتین ( 1،440 میتر ) له سه‌عات 5:45 لێی سه‌رکه‌وتین و گه‌یشتینه ئۆردووگه‌که‌مان مێشهڵانی بن بێژوێ (1،260 میتر )، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه 25 ڤێرست له گه‌شت دابووین.
20ی ئووت. له سه‌عات 9 بێژوێ مان به جێهێشت و دیسان ده‌ستمان کرد به نزیکبوونه‌وه له زێ. به 70 ده‌قیقه ، ئێمه به قه‌دپاڵی کێوی زینوی گرێوس ( 1،140 میتر ) دا وه‌سه‌ر که‌وتین ، که تخووبی نێوان ناوچه‌ی ئالان و سه‌رده‌شته ، و له سه‌عات 10:35 له دێی گروێس که ( 30 ماڵه) و له سه‌ر چۆمی زێ یه نزیکبووینه‌وه.له سه‌عات 11:15 گه‌یشتینه پردێکی سست که به چرپی له سه‌ر زێ ڕایه‌ڵ کراوه، به‌ڵام به‌ره‌و ژووتر چووین تا دهراوێکمان دیته‌وه و له‌وێ ئاو ته‌نک بوو و توانیمان بپه‌ڕینه‌وه ئه‌وبه‌ری چۆمی. له سه‌عات 11:45 له قه‌راغ چۆمی ئوردووگهمان هه‌ڵدا ( 880 میتر) ، ڤێرستێکی بمێنێ بۆ ئاڵوه‌تان. 15 ڤێرست مان رێگه بڕیبوو.
21ی ئووت . له سه‌عات 8:15 ئۆردووگهمان کۆ کرده‌وه چۆمی زێ مان به جێهێشت و به دۆڵ و شیوێکی باریک دا ڕۆیشتین ، و به 15 ده‌قیقه گه‌یشتینه ئاڵوه‌تان (1،060 میتر ) . له‌وێوه ، ئێمه به قه‌دپاڵی کێوی کۆڵهسهر دا(1،400) له سه‌عات 9:15 گه‌یشتینه ترۆپکه‌که‌ی. له قه‌دپاڵی کێوییه‌وه ، به لێواره‌یه‌کی ته‌نگ دا داکشاین و له سه‌عات 10 به قه‌دپاڵی کێوی که‌لی ئاخوڕان!! ( 1،660 میتر ) دا هه‌ڵکشاین. له خواره‌وه ، چوار ڤێرست به‌ره‌و باشوور ، له‌نێو قه‌راغی به‌رده‌ڵان دا ، ده‌مانتوانی چۆمی كێوهڕوود!!! ، ببینین که لێره سنووری نێوان ترکییه و ئێران پێک ده‌هێنێ.ئێمه به‌ئاراسته‌یه‌کی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی دا به‌ره‌و کێلی ئاخوڕان چووین ، به‌ڵام لێره دا ئاراسته‌ی ڕیگهکهمان به‌ره‌و باکوور- ڕۆژهه‌ڵات گۆڕا. له که‌لی ئاخوڕانهوه رێپێڵگه که‌مان خواره‌وخوار به‌رده‌وام بوو تا سه‌رکه‌وتن له قه‌دپاڵی کێوی محه‌مه‌د عه‌لی ( 2،040 میتر ) ، که به‌وێدا ئێمه له لای باکووره‌وه له سه‌عات 10:45 به ڕشته کێوی ههڵوێ دا ده‌رباز بووین. له که‌لی محه‌مه‌د عه‌لی یه‌وه ، ئێمه به لای باشووره‌وه ده‌مانتوانی چۆمی کێوه ڕووت ببینین و ، له سه‌ره‌وه‌ی چۆمه‌که له به‌ری ترکان ئاواییه‌کانی دڕه‌ی ژووروو و دڕه‌ی خواروو ، که له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنرابوون و، هێندێک ئه‌ولاتر به‌لای باشوور- ڕۆژئاوا دا ئاوایی شانهخسه هه‌ڵکه‌وتبوو. ڕێگه‌مان به‌ره‌و پێشتر به‌ره‌و بناری کێوی ههڵوێ بوو. له سه‌عات 11:30 گه‌یشتینه سه‌ر کانی گاکڕ ( 1،960 میتر ) ، له‌وێوه به کاوه‌خۆ داكشاینه ده‌شتاییه‌ک و له سه‌عات 2:30 گه‌یشتینه ئاوایی زه‌رواو (1،600 میتر )، که له‌وێ بڕیارمان دا شه‌وێ بمێنینه‌وه ، چونکوو ئه‌سپه‌کانمان زۆر وه‌ستابوون و حه‌وجێیان به حه‌سانه‌وه بوو. گشت ڕیگه‌که له ئاڵوه‌تانه‌وه تا زه‌رواو 35 ڤێرست بوو.
22ی ئووت. له سه‌عات 8 کاروانه‌که‌مان له پێش خۆماندا نارد به‌ره‌و بانه. ئێمه له سه‌عات 10 به‌ره‌و بانه وه‌ڕێکه‌وتین. نێوانی زه‌رواو تا بانه ته‌نێ 15 ڤێرسته. ڕێگه‌که هه‌ر به ده‌شت دا ده‌چێ . له سه‌عات 12:30 گه‌یشتینه بانه و له دوو ڤێرستی دا کورده به‌گزاده‌کانی خۆجێییمان دیت، سه‌رۆکیان، مه‌حموود خان،کوڕه‌که‌ی فه‌تتاح خان و مامی ڕۆسته‌م خان، کارگوزار، سه‌رۆکی گوومرگ، و ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده به‌گزاده‌کان و پیاوی سواره. مه‌حموود خان و کورده به‌گزاده‌کانی دیکه دوای ئه‌وه‌ی هاوڕێتییان کردین بۆ ئۆردووگهکه که له خواره‌وه‌ی دێیه‌که هه‌ڵدرابوو ، لێمان جوێ بوونه‌وه و هه‌ر کامه‌یان به‌ره‌و ئاراسته‌ی خۆیان ڕۆیشتن.
23ی ئووت. ئێمه ڕۆژێک له بانه حه‌ساینه‌وه، ئه‌و ڕۆژه‌مان ده‌کار هێنا بۆ سه‌ردانی سه‌رۆکی ئاواییه‌که، کارگوزار و سه‌رۆکی گوومرگ و گه‌ڕان به دێیه‌که دا. واوێده‌چوو کورده به‌گزاده‌کان به سه‌ردانی ئێمه به‌تایبه‌تی شاد نه‌بن،چونکوو ده‌نگۆیه‌کی ئاوا بڵاو ببووه‌وه که هاتنی ئێمه پێوه‌ندی هه‌یه به گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆک حه‌مه‌د خان ، قایمقامی فه‌خری پێشووی ترک، که له مانگی ژووه‌ن دا له خاکه‌که دهرپهڕاندرابوو و ڕێیه‌کی دووری بڕیبوو و چووبووه ساوجبولاغ و ئێستا له کۆنسوولخانه‌ی ڕووسییهبوو.ئه‌من به‌ڕاستی هیچ مه‌به‌ستم نه‌بوو که ده‌ست له کێشه‌ی نێوان به‌گزاده‌کان وه‌ر ده‌م، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێ، ئامۆژگاری مه‌حموودخان ، ڕۆسته‌م خان و ئه‌وانی دیکه‌م کرد له گه‌ڵ حه‌مه‌د خان ئاشت ببنه‌وه و ئه‌و ماڵ و مڵکه‌ی لێیان زه‌وت کردووه بیده‌نه‌وه. من به ئه‌وانم گوت ، ئاکامی
خراپتر ده‌بێ ، ئه‌گه‌ر ده‌ست بگێڕنه‌وه له دانه‌وه‌ی موڵک و ماڵی حه‌مه‌د خان بێتوو ئه‌و به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌وان بگه‌ڕێته‌وه بانه. به‌گزاده‌کان ده‌ستبه‌جێ پیاویان نارد بۆ محاڵهکانی تاژان و ده‌شته‌تاڵ، و داوایان له‌خه‌ڵک کرد بۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بێن بۆ بانه.
24ی ئووت. ئێمه بڕیارمان دا بۆ ته‌واوکردنی سه‌فه‌ره‌که‌مان بچین بۆ سنووری سوورکێو و له سه‌عات 6:40 ئۆردووگه‌که‌مان به‌جێهێشت و ملی ڕێگه‌مان گرت به‌ره‌و باشوور- ڕۆژئاوا.
له سه‌عات 6:55 گه‌یشتینه قه‌دپاڵی کێوی کونه ڕێوی (1،620 میتر ) . دوای داكشان له کێوه‌که له سه‌عات 7:15 ، ئێمه ده‌ستمان کرد به وهسهکهوتن له کێوێکی دیکه به نێوی کانی حاجی ڕه‌سووڵ ( 1،640 میتر ). له سه‌عات 7:40 له پێشدا ئێمه به قه‌راغ دێی بایزاوا دا تێپه‌ڕین له شانی ڕاست و هێندێک پێشه‌وه‌تر به دێی ماسیده‌ر!! دا تێپه‌ڕین. له سه‌عات 8:50 له شانی چه‌په‌وه دێی بورچهر !! مان لێ وه‌دیار که‌وت. له سه‌عات 9 له گه‌وه‌ی کێوی مازوانبهند وه‌سه‌رکه‌وتین ( 1،780 میتر) ، دوو ڤێرست ئه‌ولاتر دێی ئاردهمهرده هه‌ڵکه‌وتووه، که ئه‌و مهحموودخانهیه که له سه‌ره‌وه دا باسی کرا، کوڕی فه‌تتاح به‌گ [ لێره‌دا هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌ست پێده‌کرێ. پێشتر نووسیبووی فه‌تتاح به‌گ کوڕی مه‌حموود به‌گه- تێبینی وه‌رگێڕ ].پێشتر به ئاراسته‌ی به‌ره‌و باکوور- ڕۆژئاوا ئێمه ده‌مانتوانی قه‌دپاڵی کێوی سه‌ری دڕوێ و دواڵان ببینین. له سه‌عات 10:45 دوای داكشانێکی ئاسته‌م ، ئێمه له چۆمی چۆمه بله‌کێ نزیک بووینه‌وه که له‌وێوه شیوێک ده‌گاته شاخی، دوای ئه‌وه ئێمه داکشاینه ده‌شتاییه‌ک، که له‌وێ ئاوایی بله‌کێ هه‌ڵکه‌وتووه. ڵێره ئه‌حمه‌د خان ، مامی حه‌مه‌د خان ، هاتبووه به‌ره‌وپیرمان و له‌گه‌ڵمان که‌وت. له‌و ده‌شتاییه‌وه ئێمه چووینه نێو تهنگهڵانێکهوه ، له‌وێوه ده‌ستمان کرد به سه‌رکه‌وتن له کێوی سوورکێو.
له‌پڕ له سه‌عات 11:30 له پشته‌وه‌ی ڕه‌وه‌ز به‌ردێکه‌وه ، عه‌سکه‌ران به‌دی که‌وتن که سێرهی تفه‌نگه‌کانیان له ئێمه گرتبوو و هاواریان ده‌کرد " دوڕ" [ ڕاوه‌سته ] ، بێ ئه‌وه‌ی گوێیان بده‌ینێ دڕێژه‌مان دا به چوونه پێشه‌وه و عه‌سکه‌رێکی زیاتر له سه‌ر ڕێگه قوت بوونه‌وه. ده‌نێویان دا ئه‌فسه‌رێک هه‌بوو که ده‌ره‌جه‌ی " مولازمی سانی " [ لویتانتی دووه‌م ] بوو، که لێمان هاته پێشه‌وه و خۆی وه‌کوو سه‌رۆکی پۆستی سوورکێو ناساند.ئه‌و لێی پرسین به‌ره‌و کوێ ده‌چین و گه‌لۆ له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه مۆڵه‌تمان دراوه‌تێ که به‌ره‌وپێشتر سه‌فه‌ر بکه‌ین. ئه‌من پێم گوت ئێمه ته‌نێ به‌ره‌و سنوور ده‌چین و ده‌گه‌ڕێینه‌وه، پێشنیارم پێ‌کرد رێنوێنیمان بکابۆ پۆستی سنووری خۆی. ئه‌فسه‌ره‌که حه‌ولی دا شتێک له مه‌ڕ سنوور بڵێ ، به‌ڵام له‌و ده‌مه دا کاپیتان کارائولۆڤ نه‌خشه‌یه‌کی پێ نیشان دا . ئه‌فسه‌ره‌که داوای لێبوردنی کرد و دڵپاکانه ڕایگه‌یاند ئه‌و ته‌نێ ئالائیلی [ ده‌ره‌جه‌ی خواره‌وه] یه وبۆیه زۆر که‌م سه‌ری له نه‌خشه ده‌رده‌چێ. ئه‌و سواری ئه‌سپه‌که‌ی بوو، و وه‌پێشمان که‌وت، و عهسکهرهکانیشی له گه‌ڵمان هاتن.له ماوه‌ی 20 ده‌قیقه دا ، ئێمه به گه‌وه‌ی شاخێکی (2080 میتر ) دا سه‌رکه‌وتین که له‌وێ لویتانتی دووه‌م توانیبووی پاشماوه‌ی هه‌موو عه‌سکه‌ره‌کانی خۆی کۆ بکاته‌وه. به پێی فه‌رمانی وی، عه‌سکه‌ری زرێڤان چه‌ستی بۆ لێداین و هه‌موو عه‌سکه‌ره‌کان سڵاوی نیزامیان کرد. له گه‌وه‌ی شاخییه‌وه ، که ده‌گاته شیوه‌که‌ڵ و له‌وێوه به‌ره‌و سلێمانی ده‌چێ ، ئێمه به‌ره‌و دوندی کێوه‌که هه‌ڵكشاین، له‌وێ سێ چادر هه‌ڵدرابوون ، یه‌ک بۆ ئه‌فسه‌ره‌که و ده‌ره‌جه‌داره‌کانی ، دوویه‌که‌ی دیکه‌ش بۆ عه‌سکه‌ره‌کان. ترکه‌کان خانه‌خوێی زۆر به ئه‌ده‌ب بوون و به چایی میواندارییان لێ‌کردین. دوای ئیستێکی کورت له پۆسته‌که ، گه‌ڕاینه‌وه و له سه‌عات 2 هاتینه‌وه نێو دۆڵی قووڵ و باریکی سێواسان، له‌وێ به‌رچاییمان خوارد، و له‌وێوه له سه‌ر سه‌فه‌ره‌که‌مان به‌رده‌وام بووین به‌ره‌و بانه، که له سه‌عات 7:45 گه‌یشتینه ئه‌وێ ، له سوورکێوهوه و گه‌ڕانه‌وه له‌وێڕا 56 ڤێرست له رێگه دابووین.
له ماوه‌ی سه‌فه‌ره‌که‌ماندا ، کورده‌کان پێیان گوتین که چادر و عه‌سکه‌ری ترک سه‌ر له به‌یانی له شیوهکهڵهوه ناردرابوون، به ڕواڵه‌ت بۆ ئاماده‌کاریی میوانداریی له ئێمه ، که سه‌رۆکی پۆستی شیوه‌که‌ڵ، ته‌وفیق ئه‌فه‌ندی پێشتر لێی ئاگادار کرابوو.
25 ی ئووت . کورده به‌گزاده‌کانی بانه لێیان ڕاسپاردبووم که، دوای ڕاوێژێکی درێژ، ئه‌وان بڕیاریان داوه له گه‌ڵ حه‌مه‌د خان ئاشت ببنه‌وه و دوو سواریان بۆ بۆکان بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتنمان که‌نه‌وه بۆ بانه. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌من پیرۆزباییم لێکردن بۆ بڕیارێکی ئاوا ژیرانه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سپه‌کانمان وه‌ستابوون و پێداویستیان به حه‌سانه‌وه بوو ، بڕیارم دا تا گه‌یشتنی حه‌مه‌د خان له بانه بمێنمه‌وه ، که، له به‌ر ناسازی خۆی، هاتنه‌وه‌ی هه‌تا شه‌وی 27ی ئووت وه‌خرا .
28ی ئووت. ئێمه بانه‌مان به‌جێ هێشت و به میره‌دێ ، سه‌قز ، بۆکان و وه‌ته‌میش دا به‌ره‌و سابڵا‌غ چووین که ڕۆژی 2ی سێپتا‌مبر دوای ڕۆژێک حه‌سانه‌وه له بۆکان گه‌یشتینه‌وه ئه‌وێ. له لایه‌ن سه‌رداری موکری و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کورده‌کانی موکری، به‌گزاده و دێبۆکرییهوه پێشوازیمان لێ‌کرا که پیرۆزباییان لێ‌کردین بۆ ته‌واو کردنی ئه‌و سه‌فه‌ره سه‌رکه‌وتووانه‌یه.
*************
داوخوازی: له‌وانه‌یه هێندێک له نێوی ئه‌و ئاوایی، لکه چۆم و شاخانه‌ی ئیاس ئاوا به ورده ڕێشال باسیان ده‌کا له وه‌رگێڕان له ڕووسییه‌وه بۆ ئینگلیسی و له ئینگلیسییه‌وه بۆ کوردیی نێوه‌ڕاست شێوابن. هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌م بۆ ساخکاته‌وه، خێر ده‌کا به زمانی کوردی
ح.قازی

1 comment:
kak Hessen silaw,
kake gian emaileketm la nebw boie lere bom nwsi, weinei pareieki kaghezi (50 tmen)i hkwmeti azarbaicane la heie ke hi sali 1946. eger emaileketm bo bnwsi ewe weneikit bo denerm. wistm bzanm to agadari ziatrt le ser ew paranei ke hkwmeti azebaican le chapi dawn heie?
le gel rez
brat siawash
Post a Comment