بۆچوونی ڕێزدار ئارا
سڵاو کاک حه‌سه‌ن،
ئه‌و ڕۆژانه وتووێژه‌که‌تم له‌گه‌ڵ "ئاشووری" ده‌خوێنده‌وه. شتێکم وه‌بیر هاته‌وه که ویستم دێره دا باسی بکه‌م هه‌تا ئه‌گه‌ر به پێویستت زانی بیخه‌یه به‌شی "هێندێک تێبینیی زمانی". زۆر نووسه‌ری کورد، له ژێر کارتێکردنی زمانی فارسی‌دا، ڕسته کوردییه‌کان به هه‌ڵه داده‌ڕێژن: ده فارسی‌دا، وه‌ک ده‌زانی، نیشانه‌ی کۆ به ناوه‌وه ده‌لکێ نه‌ک به ئاوه‌ڵناوه‌وه، وه‌ک: "دیوارهای سفید"، به‌ڵام ده کوردی‌دا، به پێچه‌وانه‌ی فارسی، نیشانه‌ی کۆ به ئاوه‌ڵناوه‌وه ده‌لکێ و هه‌ڵه‌یه به ناوه‌وه‌ی بلکێنی. ده کوردی‌دا ناکرێ بڵێی "دیواره‌کانی سپی"؛ ده‌بێ بگوترێ "دیواره سپییه‌کان". به داخه‌وه بۆخۆشت جار و بار تووشی هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌بی! بۆ وێنه ده وتووێژه‌که‌ی خۆت و ئاشووریدا له باتی "زمانه زاڵه‌کان" نووسیوته "زمانه‌کانی زاڵ"!
ئارا
No comments:
Post a Comment