Wednesday, November 14, 2007

پێوه‌ندی کوردان و سوێدییان له‌ ڕه‌وتی مێژوو دا



پێوه‌ندی کوردان و سوێدیان له‌ ره‌وتی مێژوو دا

له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌ی ڕوانگه‌ دا کاوه‌ئه‌مین نووسه‌ری کورد له‌ پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کوردان وسوێدییان ده‌دوێ. تووشی یه‌ک هاتنی ویکینگه‌کان و کوردان، که‌له‌پووری کوردی له‌ مووزه‌خانه‌کانی سوێد، هاتنی میرزا سه‌عیدی کوردستانی ، شه‌ریف پاشای خه‌ندان ، ئه‌مین زه‌کی به‌گ و سڵه‌مان ئالێکساندر کنووتاس بۆ سوێد، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی کوردی له‌ چاپه‌مه‌نی سوێد دا، سه‌ردانی ئه‌ندامی ئاکادێمی سوێد نویبه‌ری له‌ باشووری کوردستان ، کاروچالاکییه‌کانی دوکتور سه‌لاحه‌دین ڕاستگه‌لدی له‌وبه‌رنامه‌یه‌ دا تاو توێ ده‌کرێن. ئه‌و باسه‌ درێژه‌ی ده‌بێ. ڕوانگه‌ یه‌کشه‌مۆ شه‌و 18ی نۆڤامبری 2007 سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا له‌ تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا. هه‌مان به‌رنامه‌ سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌مۆ 19ی نۆڤامبر له‌ نێوان سه‌عات 10:00 - 12:00 دووپاته‌ ده‌بێته‌وه‌. زانیارییه‌ به‌نرخه‌کانی کاوه‌ ئه‌مین له‌ کیس مه‌ده‌ن.

No comments: