Thursday, November 22, 2007

له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ی ڕوانگه‌ دا نووسه‌ری کورد کاوه‌ ئه‌مین به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ باسی پێوه‌ندی کوردان و سوێدییان



ڕوانگه‌ ئه‌م حه‌وتووه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ سه‌ر باسی تێکه‌ڵاوی کوردان و سوێدییان. کاوه‌ ئه‌مین له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مجاره‌ دا له‌دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ کوردییه‌کان، نووسه‌رانی کورد له‌ سوێد، خوێندن و په‌روه‌رده‌ی کوردی له‌ سوێد، کۆمیته سوێدییه‌کانی هاوپێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ کوردان، چاپی کتێبی کوردی له‌ سوێد و زۆربابه‌تی دیکه‌ ده‌دوێ. ڕوانگه‌ یه‌کشه‌مۆ شه‌و 25ی نۆڤامبری 2007 سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا. هه‌مان به‌رنامه‌ سه‌رله‌به‌یانی دووشه‌مۆ 26ی نۆڤامبر له‌ نێوان سه‌عات 10:00 – 12:00 دووپاته‌ ده‌بێته‌وه‌.

No comments: