وته‌کانی سیاسه‌تمه‌داری به‌هه‌ڵوێستی کورد دوکتور مه‌حموود عوسمان له به‌رنامه‌ی پێڤاژۆ له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا
به‌ڕێز دوکتور مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری به‌هه‌ڵوێستی کورد و ئه‌ندامی پارلمانی عێراق جومعهشهو 16ی نۆڤامبری 2007 له به‌غداوه به ته‌له‌فۆن له به‌رنامه‌ی پێڤاژۆی تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا به‌شداری کرد و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وڵامی پێشکێشکاری به‌رنامه دلێر ئاکره‌یی دایه‌وه. جێی ئاماژه‌یه له‌و به‌رنامه‌یه‌دا کۆمه‌ڵناس سیاوه‌ش گۆده‌رزی و چالاکی سیاسی محه‌مه‌د ئاغایاری میوانی ستودیۆ بوون و بارودۆخی هه‌نووکه‌یی کوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی شهڕههڵئایسانی ترکییه‌یان تاوتوێ کرد.
دلێر ئاکره‌یی: به‌ڕێز دوکتور مه‌حموود عوسمان وه‌ک ده‌زاندرێ پارتی چاره‌سه‌ریی دێمۆکراتی کوردستان ، پارتییه‌کی مۆڵه‌ت پێدراوه له عێراق و له‌که‌رکووک ، مووسڵ و له هێندێک شوێنی تری عێراقیش درێژه به چالاکییه‌کانی ده‌دا، به‌ڵام، حکوومه‌تی هه‌ریمی کوردستان باره‌گاکانی پ.چ.د.ك ی له هه‌ولێر و سلێمانی داخست، ههرلهوپێوهندییه دا ، ئێوه گه‌مارۆخستنه سه‌رقه‌ندیل و ئه‌و شوێنانه‌ی که گریلای لێیه، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حکوومه‌تی کوردستان جه‌نابتان چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
دوکتورمهحموود عوسمان: له‌گه‌ڵ سڵاو بۆ جه‌نابت و بۆ براده‌رانی که له ستودیۆن و ئه‌وانه‌ی که ئه‌مان بینن، ته‌بعه‌ن ئیمڕۆ کێشه‌یه‌ک هه‌یه. ئه‌و کێشه‌یه وا حیساب ئه‌کرێ که کێشه‌یه‌که هی پ.ک.ک یه و پ.ک.ک هه‌ڕه‌شه‌له تورکیا ئه‌کا و پ.ک.ک تیرۆریسته به ره‌ئی تورکیا ته‌بعه‌ن، و تورکیا زوڵم لێکراوه و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ئه‌کرێ. خۆی له خۆ‌یا ئه‌وه هه‌مووی به عه‌کسه‌وه‌یه به‌ڕاستی. چونکه ئه‌و موشکیله‌ی که‌هه‌یه، موشکیله له سیاسه‌تی تورکیا دایه. سیاسه‌تی تورکیا ئه‌وه سه‌د ساڵه کورد ئه‌کوژێ و تێرۆریزمی ده‌وڵه‌ت به‌کار دێنێ به‌رامبه‌ر به کورد.ئه‌و هه‌موو شۆڕشانه‌ی کورد کردوویه‌تی، کوشتار و قه‌سابخانه له‌وێ و له‌وێ و له‌وێ و کۆشتار و ئه‌وانه.خه‌ڵک باسی ئه‌وه ناکا.باسی ئه‌وه ئه‌که‌ن که ئه‌نه‌هوو مه‌جمووعه‌یه‌ک چه‌کداری کورد هه‌ن زوڵم له تورکیا ئه‌که‌ن وئه‌یان کوژن و"تێرۆر"یان به‌رامبه‌ر ئه‌که‌ن. خۆی ئه‌وه له خۆ‌یا شتێکی سه‌یره به ڕاستی که ئێمه ئێستا گوێمان لێی ئه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه زه‌ختێکی زۆریش له لایه‌ن تورکیاوه هه‌یه به هاوکاری ئه‌مریکا له سه‌ر هه‌موو لایه‌ک ته‌بعه‌ن،چ حکوومه‌تی عێراق، چ هه‌ریمی کوردستان ، چ حکووماتی عه‌ڕه‌بی، چ ئه‌وڕووپا، چ هه‌موولایه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌ک ئه‌وه بسه‌لمێنن که پ.ک.ک تیڕۆریسته و تورکیا زه‌ختی لێکراوه. زوڵمی لێکراوه و ئه‌مه ئه‌بێ چاره‌سه‌ر بکرێ به شێوه‌یه‌ک.ته‌بیعی زۆریش فشار یه‌عنی زه‌خت له سه‌ر هه‌ریمی کوردستانیش هه‌یه، ئه‌بێ ئه‌وه زۆر باش بزانین ، چونکه تورکیا به‌وه‌ش ڕازی نابێ ئه‌وه‌ی که تا ئێستا لێپرسراوانی کوردی هه‌ریمی باشوور، هه‌ریمی کوردستان وتوویانه.به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌وه ڕازی نابێ تائێستا. تورکیا به یه‌ک شت ڕازی ئه‌بێ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌بێ به ڕوونی بڵێن پ.ک.ک تێرۆریسته و شه‌ڕیشی له‌گه‌ڵ بکه‌ن. تورکیا به‌وه نه‌بێ به هیچ شتێکی دیکه ڕازی نابێت. له‌به‌ر ئه‌وه تا ئێستا ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی که گوێتان لێ بووه هیچی ڕه‌زامه‌ندی تورکیای له سه‌ر نییه.ئه‌ڵێن ئه‌و هه‌ڵوێستانه هیچ نییه و به هۆی ئه‌مریکاوه زه‌خت له کورد ئه‌که‌ن که کورد ئه‌و هه‌ڵوێسته وه‌رگرێ که من دڵنیام کورد وه‌ری ناگرێ ، یه‌عنی سه‌رکردایه‌تی کورد و ئه‌وانه. چونکه کۆن شتی وابووه و زه‌ره‌ر زۆر کراوه و نایانه‌وێ بچنه‌وه سه‌ر ئه‌وه. وه‌کوو من ته‌بعه‌ن ئاگادارم و بیستوومه ته‌بعه‌ن له‌و براده‌رانه‌ی که لێپرسراوه‌تیان هه‌یه، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌وی گرینگه لێره ئه‌وه‌یه که ئێمه بتوانین به ڕاستی کێشه‌که وه‌کوو خۆی ته‌ماشا بکه‌ین.
من تێئه‌گه‌م که تورکیا سیاسه‌تی وا بێ، به‌ڵام من ئه‌وه تێناگه‌م ئایا ئه‌مریکا بۆچی بلێ پ.ک.ک دوژمنێتی؟
ئایا پ.ک.ک چی له ئه‌مریکا کردووه؟ به پێچه‌وانه له ساڵانی ڕابردوو، ئه‌وه 7- 8 ساڵه ، چه‌ندین جار من خۆم ئاگادارم پ.ک.ک یادداشتی به ئه‌مریکا داوه، داوای هاوکاری ئه‌کا و داوا ئه‌کا هاوکاری له‌گه‌ڵ بکا دژی تێڕۆڕ.
داوا ئه‌کا ئاشتی بکا و چه‌ندین جار چه‌کی وه‌ستاندووه، شه‌ڕی وه‌ستاندووه له‌گه‌ڵ تورکیا بۆ ئاشتی ، تورکیا وڵامی نه‌داوه‌ته‌وه. تورکیا ئاماده نه‌بووه ته‌نانه‌ت لێبوردنی گشتیش ده‌رکا له‌وباره‌یه‌وه.
له‌به‌ر ئهوهبهلای منه‌وه من، مه‌وقیفی ئه‌مریکام، هه‌لوێستی ئه‌مریکام پێ سه‌یره به ڕاستی.به‌تایبه‌تی که چه‌ندین سۆنداج کراوه له‌تورکیا له‌و دواییه؛سه‌دی 9 تا 10ی خه‌ڵکی تورکیا – تورکه‌کان – ئه‌مریکایان پێ دۆسته.سه‌دی 9 تا 10، له‌وه زیاتر نین. له‌به‌ر ئه‌وه من ئه‌زانم ته‌بعه‌ن تورکیا ئه‌ندامه له ناتۆ. ئه‌مریکا و تورکیا و ئیسراییل په‌یمانیان هه‌یه و تورکیا گرینگه بۆ ئه‌مریکا. به‌ڵام، به لای منه‌وه ئه‌مریکا حه‌قه حیسابێکیش بۆ میلله‌تی کورد بکا و به شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بکا لایه‌ن زۆر نه‌گرێ، با تۆزێکیش به لای تورکیا دا بێ، به‌ڵام حه‌ول بدا که تورکیا سیاسه‌تی بگۆڕێ، حه‌لی ئه‌و کێشه‌یه به‌وه‌یه که تورکیا سیاسه‌تی بگۆڕێ. بکرێته‌وه به‌رامبه‌ر کورد، بڕوا به بوونی کورد بکا، بڕوا به مافه‌کانی کورد بکا، ده‌ستوور بگۆڕێ، ڕێفۆڕم بکا، ئه‌و کاته نهچهکداری ئه‌مێنێ و نه شه‌ڕ ئه‌مێنێ و هیچ نامێنێ و عاله‌مه‌که ئه‌چنه پێشه‌وه.
ئێستا تورکیا بۆ نموونه فشارێکی زۆر له ده‌ته‌په ئه‌کا و به‌و ئه‌ندامانه‌ی که له پارلمانی تورکیا دان ئه‌ڵێ: ئیلا ئێوه ئه‌بێ بڵێن پ.ک.ک تێڕۆریسته، ئه‌گه‌ر وا نه‌ڵێن مومکینه باره‌گاکانیان دابخایاخود حیزبه‌که لابه‌رێ. مه‌سه‌له هه‌ر ئه‌وانه نین که له شاخن. هه‌موو که‌سێک تووشی ئه‌و کێشه‌یه بووه. له‌به‌ر ئه‌وه به‌لای منه‌وه هه‌ڵه له سیاسه‌تی تورکیا دایه. ئه‌گه‌ر تورکیا سیاسه‌تی به‌ره‌و باشتر بگۆڕێ، ڕێفۆرم بکا وه‌کوو ئه‌ردۆغان چه‌ندین جار وه‌عدی داوه، قسه‌ی کردووه، جێ به جێی نه‌کردووه و بڕوا به بوونی نه‌ته‌وه‌ی، میلله‌تی کورد بکا له تورکیا که 25 تا 30 میلیۆن که‌سن ، و بڕوا به هه‌ندێ ماف بکا بۆیان، ئه‌و وه‌خته خۆی کێشه‌که چاره‌سه‌ر ئه‌بێ و نه چه‌کداری ئه‌مێنێ و نه شه‌ڕ ئه‌مێنێ و نه‌هیچ و ئه‌وه حهقیقهکهیهتی.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، ئێمه پێمان خۆش نییه ته‌بعه‌ن چه‌کداری هه‌بێ، به‌ڵام چه‌کداری به‌رامبه‌ر به‌وه ... مه‌سه‌له‌ن ئه‌ڵێن[ پ.ک.ک] تێڕۆریسته، باشه عه‌سکه‌ری تورک کوژراوه، کوردیش کوژراوه، چونکه شه‌ڕه له به‌ینیان. به‌ڵام غه‌یری ئه‌وه ئایا چی کراوه؟ ئایا ماشین ته‌قێنراوه؟ ئایا خه‌ڵکی بێ گوناح کوژراوه؟ ئایا له شار خه‌ڵکی مه‌ده‌نی کوژراوه؟یه‌عنی به‌عزه کارێ ناگونچی که تۆ بڵێی تێڕۆریستییه. ئه‌وه ناگونجێ عه‌سکه‌ر کوژراوه تۆ بڵێی ئه‌وه تێڕۆریزمه. ئه‌وه تێڕۆریزم نییه به ڕه‌ئی من. ئێمه هه‌میشه داوا ده‌که‌ین شهر نه‌بێ، شه‌ڕ بوه‌ستێنن ، شه‌ڕ نه‌بێ. به‌ڵام، به‌رامبه‌ر به‌وه خۆ ئه‌بێ تورکیاش هه‌نگاوێک هه‌ڵێنێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئیشه‌که به ئاشتی جێ به جێ که‌ین. ئه‌م کێشه‌یه کێشه‌یه‌کی سیاسی یه. ده‌بێ به ئاشتی و دیالۆگ جێ به جێ بکرێ و به زۆر و به شه‌ڕ هه‌رگیز جێ به جێ ناکرێ.
دلێر ئاکره‌یی: باشه! به‌ڕێز دوکتور مه‌حموود عوسمان باسی چه‌ک دانان به پ.ک.ک ده‌کرێ به بێ مه‌رج و شه‌رت. ئایا به بێ پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی چه‌نده له به‌رژه‌وه‌ندی کورد دایه که گریلاکانی پ.ک.ک چه‌ک دابنێن؟
دوکتور مه‌حموود عوسمان: به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دانییه. وه‌کوو ئێمه ئاگادارین پ.ک.ک و یا غه‌یری پ.ک.ک چه‌ندین جار شه‌ڕیان وه‌ستاندووه به ڕه‌ئی من ئه‌وه شتێکی باشه ، نه‌ک چه‌ک دانان ، به‌ڵکوو شه‌ڕ وه‌ستاندن. بۆ ئه‌وه‌ی ماوه بده‌ن به‌وه‌ی که ئایا بزانین حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان به پێی ئه‌و په‌یمانانه‌ی که داویه‌تی و قسه‌ی کردووه له کاتی هه‌ڵبژاردن. و ئه‌ڵێ من ڕێفۆرم ئه‌که‌م له ده‌ستوور و کورد و ترک فه‌رقیان نییه و کورد میلله‌تێکی ئه‌سیله. ئه‌و قسانه‌یان زۆر کردووه، وابزانم به هۆی ئه‌و قسانه‌وه ده‌نگێکی زۆریشیان له‌ناو کورد دا وه‌رگرتووه. شه‌ڕ وه‌ستاندن بۆ ئه‌وه‌ی که بزانین ئایا ئه‌م قسانه جێ به جێ ئه‌که‌ن و ئایا گۆڕین ئه‌که‌ن؟
ئه‌مه ئه‌بێت ئینسان باسی بکا و لێی بکۆڵێته‌وه به مه‌رجێک که تۆ شه‌ڕت وه‌ستاند ، ئه‌ویش به‌رامبه‌ر به‌تۆ شهڕبوهستێنێ و هه‌نگاوێک بنێن به‌ره‌و پێشه‌وه. به‌ڵام چه‌ک دانان نا، چه‌ک دانان جیایه له‌گه‌ڵ شه‌ڕ وه‌ستاندن ناگونجێ. چونکه تۆ چه‌ک که دانێی، ئه‌و په‌لامارت بدا، ئه‌و به جه‌یش بێته سه‌رت و بڕوای به‌وه بێ که به له‌شکر جێ به جێی بکا مه‌علووم تۆ چه‌کت دانا تۆ زه‌ره‌ر ئه‌که‌ی و داوای چه‌ک دانان شتێکی ناڕاسته، به‌ڵام داوای شه‌ڕوه‌ستاندن به‌ڵێ مومکینه و شتێکی ڕاسته. ده‌بێ ئه‌وانه‌ی که داوای شه‌ڕ وه‌ستاندن ئه‌که‌ن له کورد، به‌رامبه‌ر به‌وه فشاریش بێنن بۆ سه‌ر تورکیا که ئه‌ویش شه‌ڕ بوه‌ستێنێ و ئینجا هه‌نگاو بندرێ بۆ دیالۆگ و بۆ ئاشتی و بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌که به ئاشتی چاره‌سه‌ر بکرێ.
دڵێر ئاکره‌یی: باشه! ئه‌گه‌ر من به هه‌ڵه دا نه‌چووبم ئه‌وه وه‌کوو پێشنیارێکه له لایه‌ن دوکتور مه‌حموود عوسمانه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له تورکیا. یان پێشنیارێکی ترت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م پارتی کرێکارانی کوردستان چ بکا و هه‌م حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان چی بکا تا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه چاره سهربکرێ؟
دوکتور مه‌حموود عوسمان: من پڕۆژه یان پێشنیارێکی تایبه‌تیم نییه. به‌ڵام، من ڕه‌ئیم وایه باشترین شێوه بۆ ئه‌مه دیالۆگه. ده‌بێ شه‌ڕ بوه‌ستێ به‌ڵام پێش ئه‌وه ده‌بێ سیاسه‌تی تورکیا بگۆڕدرێ. گوڕینێک بێ له سیاسه‌تی تورکیا به‌ره‌و باری پۆزیتیڤ، ڕێفۆرم بکا له ده‌ستوور، بڕوا به مافه‌کانی کورد بکا، بڕوا به بوونی کورد بکا، بڕوا بکا که میلله‌تێک هه‌یه ناوی کورده، مافی هه‌یه. ئه‌و کاته ته‌بعه‌ن چاره‌سه‌ره‌که‌ی شه‌ڕ وه‌ستاندنه، با بڵێین پارتی کرێکاران شه‌ڕ بوه‌ستێنێ، به‌رامبه‌ر به‌وه تورکیاش هێرش نه‌کاته سه‌ریان، ئینجا پاش ئه‌وه بهرهولێبوردنێکی گشتی بێ مه‌رج بڕۆین، ئینجا گفتوگۆ ده‌ست پێ بکا. ئه‌مه ئه‌کرێ، ئه‌گه‌ر تورکیا ئه‌مه‌ی په‌سند کرد سیاسه‌تی بگۆڕێ و ئاشتی بکا و دیالۆگ بکا و بڕوا به میلله‌تی کورد بکا.
ئه‌گه‌ر پ.ک.ک ئه‌مه‌ی ره‌فز کرده‌وه، قوبووڵی نه‌کرد ئه‌و وه‌خته ئه‌تۆ ئه‌توانی بڵێی به‌ڵێ خه‌تای پ.ک.ک یه، و پ.ک.ک ڕه‌فتاری خراپه. به‌ڵام که تورکیا هیچ نه‌کا بڵێ ئیلا ده‌بێ به زۆر چاره‌سه‌ری بکه‌م و به زۆر بڵێ ئه‌تۆ تێڕۆریستی و ئه‌مریکاش له‌گه‌ڵی بڵێ تێڕۆریستی و حکوومه‌تی عێراقیش بێ بڵێ تۆ تێڕۆریستی و ته‌نها زۆر به‌کار بێنن وابزانم ئه‌وکاته کێشه‌که چاره‌سه‌ر ناکرێ و شتێکی خراپ ئه‌بێ.
وابزانم ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا به‌وشێوه‌یه بڕوا_ و من ئاگاداریشم کردوون، زۆر جار که باس کراوه، قسه کراوه _ خزمه‌تێکی بێ به‌رامبه‌ری ئێران ئه‌که‌ن. ئه‌گه‌ر وابکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر زۆر بکه‌ن له پارتی کرێکاران، پارتی کرێکارانیش چه‌کدار مه‌جبوورن بهرهوئێران بڕۆن، که به‌ره‌و ئێران ڕۆیشتن که‌س فایده ناکا له‌م کێشه‌یه ئێران نه‌بێ. ئێران دوژمنی ئه‌مریکایه، نازانم ئه‌مریکا سیاسه‌ته‌که‌ی _ ئایا ئه‌م شتانه_ به وردی لێک ئه‌داته‌وه؟ ئه‌گه‌ر به وردی لێکی بداته‌وه هه‌ڵوێسته‌کانی دژی به‌رژه‌وه‌ندی خۆشیه‌تی له ناوچه‌که. له‌به‌رئه‌وه به‌لای منه‌وه پێویسته ئه‌مریکا گۆڕینێک بکا، سیاسه‌تی ئه‌مریکا ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بێ ته‌ئسیری نێگاتیڤ ئه‌کا له هه‌موو لایه‌ک.
دڵێر ئاکره‌یی: دوکتور خوێندنه‌وه‌تان بۆ داهاتووی ئه‌و بارودۆخه چییه؟
دوکتور مه‌حموود عوسمان: داهاتووی ئه‌و بارودۆخه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی من ئه‌یبینم زۆری په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ئه‌مریکاوه هه‌یه به ڕاستی. چونکه ئیمڕۆ خۆتان ئه‌زانن ئه‌مریکا ڕاسته دۆستی تورکیایه و هاوپه‌یمانێتی له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه وه‌کوو خۆتان ئه‌زانن تورکیا بۆی گرینگه.به‌ڵام، ئه‌مریکا به پێی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،مه‌سئووله له عێراقیش، مه‌سئووله له ئاسایشی عێراق، مه‌سئووله له سنووری عێراق، مه‌سئووله له پاراستنی هه‌ریمی کوردستان. ئه‌مه هه‌مووی به پێی بڕیاری ڕه‌سمی .
له به‌ر ئه‌وه به ڕه‌ئی من ئه‌مریکا ئه‌توانێ، ته‌نها لایه‌نه که ئه‌توانێ نه‌هێڵێ تورکیا هێرش بکا. که ئه‌توانێ فشار بهێنێ بۆ سه‌ر تورکیا بۆ وه‌ی هه‌ندێ سیاسه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و وزعه بگۆڕێ و هیچ نه‌بێ وه‌کوو کلینتن، سه‌رۆک کلینتن پێش ئه‌مه که چووه په‌رله‌مانی تورکیا قسه‌ی کرد وتی ترک هه‌ن و کورد هه‌ن و ئه‌مانه زمانیان کوردییه و به کوردی له دایک بوون و ئه‌بێ ئێوه حیسابیان بۆ بکه‌ن.
یه‌عنی ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا تۆزێک فشار بۆ سه‌ر تورکیا بهێنێ ورده ورده به‌ره‌وئه‌و بڕوا تورک سیاسه‌تی بگۆڕێ و بڕوا به بوونی کورد بکا و شه‌ڕ به‌کار نه‌هێنێ و ئه‌مریکا نه‌ڵێ پارتی کرێکاران دوژمنی منه و تێڕۆریسته - چونکه وا نییه له حه‌قیقه‌ت دا- دۆژمنی نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه تۆزێ بگۆڕدرێ، ئه‌توانێ ئه‌و وه‌خته ڕۆڵێکی گه‌وره ببینێ ئه‌مریکا و هه‌م وابکا تورکیا له شه‌ڕکردن و له هێرش کردن دوور خاته‌وه و له هه‌مان کاتیشا پارێزگاری هه‌ریمی کوردستان و پارێزگاری عیراق بکا و چاره‌سه‌رییه‌کی ئاشتیخوازانه‌ش بۆ ئه‌و وه‌زعه‌ی له کوردستانی تورکیا هه‌یه بدۆزێته‌وه که چه‌ندین ساڵه ئه‌و وزعه هه‌ر به شه‌ڕ ئه‌ڕوا و کورد ئه‌کوژرێ و کێشه دروست ئه‌بێ و تورکیا زۆر زه‌ره‌ری کردووه و کوردیش زۆر زه‌ره‌ری کردووهلێی.
دلێر ئاکره‌یی: به‌ڕێز دوکتورمهحموود عوسمان زۆر سپاس بۆ به‌شداری کردنتان و شه‌وتان شاد.
دوکتور مه‌حموود عوسمان: شه‌و باش
1 comment:
ئه‌و کاته‌ت باش
تکایه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌م بکه
هیوادارم وێبلۆگهکانمان لێکمان نزیک کاته‌وه!
له‌گه‌ڵ رێزدا
www.xebat.kurdblogger.com
Post a Comment